Admin
06-12-2017, 07:29 PM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
22 - ڕەبیعە لئاخیر - 1431 کۆچی
08 - 03 - 2010 زایینی
10:56 ئێواره
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=115446
ــــــــــــــــــ
به‌یانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد يه‌مانی ده‌رباره‌ی پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌درێژایی سه‌رده‌مه‌كان ..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە پاک و چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.
سڵاوی اللە تان له‌سه‌ر ئه‌ی ئه‌و پرسیاركارانه‌ی به دوای ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن له په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهانه‌وه..
اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].
جا ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه: ئایا له‌به‌رچی سه‌رجه‌می بێباوه‌ڕانی ئوممه‌ته‌كان وه‌ڵامیان بۆ نێردراوانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان یه‌ک وه‌ڵام بووه به یه‌كگرتوویی هەروه‌ک اللە له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی فه‌توای بۆ داوین به‌وه‌ی هیچ پێغه‌مبه‌رو نێردراوێكی نه‌ناردووه له پێش محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی پێیان نه‌وتبێت جادوگەر یان شێت هه‌روه‌ک بڵێی ئه‌م وه‌ڵامه‌یان بۆ یه‌كتری جێ ده‌هێشت و ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به یه‌كگرتوویی به یه‌كتر ڕاسپاردبێت؟! جا لەپاش ئه‌مه هۆكاری ئه‌م وه‌ڵامه یه‌كگرتووه‌ی ئه‌وانتان پێده‌ڵێین وه به‌حه‌ق قسه‌ده‌كه‌ین به‌وه‌ی باسه‌كه ئه‌وه نیه ئه‌م ئوممه‌تانه ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به یه‌كتر ڕاسپاردبێت به‌ڵكو ئه‌وه شه‌یتانه جن و مرۆڤەکان به‌وانیان ڕاسپاردبوو (واتە ئه‌وان وایان لێ‌كردبوون هه‌ر ئوممه‌تێک له‌م ئوممه‌تانه هه‌مان ئه‌م وه‌ڵامه له به‌رامبه‌ر نێردراوه‌كان بده‌نه‌وه) له‌هه‌ر زه‌مان و كات و شوێنێک به پیلانێكی ئاشكراوه تا خه‌ڵكی نێردراوەکانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌نێن جا وه‌رن ده‌رباره‌ی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامه‌ی شه‌یتانه‌كان هەواڵتان پێبدەین بەوەی ئه‌وان دێن وه‌سوه‌سه ده‌كه‌ن بۆ هه‌ندێک كه‌س تا بڵێن ئەو پێغه‌مبه‌ره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه تا ئه‌ویش دێت خۆی ده‌رده‌خات به‌وه‌ی گوایه ئه‌و پێغه‌مبه‌ره جا لەپاش ئه‌مه زیانی شه‌یتانه‌كه نه‌خۆشی ده‌کات ئه‌و شه‌یتانه‌ی ده‌ستی لێوه‌شاندووه جا وه‌كو شێتی لێده‌كات تا شێتیه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه جا لەپاش ئه‌مه خه‌ڵكی ده‌زانن ئه‌و شێته‌و پێغه‌مبه‌ر نیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه هەروه‌ک به‌م شێوه‌یه خۆی ناساندبوو! وه حیكمه‌ته پیسه‌كه‌ش له‌م پیلانه ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر هاتوو اللە پێغه‌مبه‌رێكی حه‌قی ڕه‌وانه‌كرد له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئەوا یه‌كه‌م وەڵامی خەڵکی بۆی ئه‌وه بێت گەلەکەی پێی بڵێن ئه‌و شێتەو پێغه‌مبه‌ر نیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونکە گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌مان دیارده له پێشتردا (به‌وه‌ی بینیویانە خه‌ڵكانی تریش هه‌بوون بانگه‌شه‌یان كردووه لە پێش ئەو به‌ڵام دواتر ده‌رچوون کەسانی شێت بوونە نه‌ک پێغه‌مبه‌ر)، جا لەپاش ئه‌مه خه‌ڵكی پشت له پێغه‌مبه‌ری لای په‌روه‌رگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و به شێت وه‌سفی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م شه‌یتانه‌كان كۆسپێک مایه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو باشه ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری نێردراوه‌كه‌ی خۆی كرد به نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ر به موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن اللە وە به هێزو توانایەکەی اللە خۆی؟ جا شه‌یتانه‌كان زانیان به‌م شێوه‌یه بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌بێته‌وه ئه‌و شێت نیه به‌ڵكو نێردراوی اللە یە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، بۆیه‌ش اللە پشتگیری كردووه به موعجیزه‌یه‌ک كه له سه‌رووی توانای خۆیهوهیە تا بزانن ئه‌و نێردراوە له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری خەڵکی جیهانه‌وه، جا له پاش ئه‌مه شه‌یتانه‌كان هه‌ڵسان به داهێنانی جادووی خه‌یاڵ جا ئه‌م خه‌ڵكانه‌یان فێرده‌كرد کە شه‌یتان هه‌ڵیانی خه‌ڵه‌تاندووه‌و ده‌ستی خراپه‌ی خۆی لێوه‌شاندوون جا فەرمانیان پێده‌كه‌ن ئه‌م موعجیزه جادوویانە به خه‌ڵكی نیشان بده‌ن، حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانیش له داهێنانی جادووی خه‌یاڵ ئه‌وه‌یه تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە پشتگیری نێردراوەکانی كرد بە نیشانه‌ی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه له‌لایەن په‌روه‌ردگاریانه‌وه ئه‌وا دواتر خه‌ڵكی به نێردراوی لای په‌روه‌رگاره‌كه‌یان بڵێن ئا ئێستا به‌دڵنیایی زانیمان تۆ شێت نیت وه‌كو پێشبینیمان ده‌كرد به‌ڵكو جادووگه‌ریت! وه به‌هۆی ئه‌م پیلانه پیسه‌وه له حیكمه‌تی شه‌یتانی گه‌وره ئیبلیس له هه‌موو زه‌مان و كات و شوێنێک ئوممه‌ته‌كان نێردراوەکانی لای په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان به‌ڕاست دانه‌ناوه جا یه‌كه‌م شتێک کە دەوترا به‌م نێردراوه‌ی اللە ڕەوانەی دەکرد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو پێیان دەوت شێت ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م دیارده‌یه‌ی کە له پێشتردا هه‌بوو وه به كه‌سێكیان زانیبوو پێشتر وتوویه‌تی گوایه پێغه‌مبه‌رە پاشانیش بۆ خەڵکی ڕوونبوویه‌وه ئه‌و شێت بوو تا ئه‌مجاره اللە پشتگیری نێردراوەکەی ده‌كات به موعجیزه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه تا ببێت به نیشانه‌یه‌ک بۆ به‌ڕاستدانانی لەلایەن په‌روه‌ردگارەکەیەوە بۆ گه‌له‌كه‌ی جا لەپاش ئه‌مه گه‌له‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن كه‌واته تۆ شێت نیت به‌ڵكو جادووگەرێکی شاره‌زایت! هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش كاتێک اللە نێردراوەکەی خۆی موسای درودو سڵاوی لێبێت ڕەوانەکرد بۆ لای فیرعه‌ون وه‌ڵامی فیرعه‌ون به‌م شێوه‌یه بوو وتی: { قَالَ إِنَّ رَسُولَكُمُ الَّذِي أُرْسِلَ إِلَيْكُمْ لَمَجْنُونٌ } [الشعرا‌ء]
جا لەپاش ئه‌مه نێردراوی اللە مو‌سا درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و براكه‌ی هارون و كه‌س و كاریان وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به فیرعه‌ونی وت: { قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكَ بِشَيْءٍ مُّبِينٍ ﴿٣٠﴾ قَالَ فَأْتِ بِهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿٣١﴾ فَأَلْقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُّبِينٌ ﴿٣٢﴾ وَنَزَعَ يَدَهُ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ ﴿٣٣﴾ قَالَ لِلْمَلَإِ حَوْلَهُ إِنَّ هَٰذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ ﴿٣٤﴾ يُرِيدُ أَن يُخْرِجَكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ ﴿٣٥﴾ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ وَابْعَثْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ ﴿٣٦﴾ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَحَّارٍ عَلِيمٍ ﴿٣٧﴾ } صدق الله العظيم [الشعرا‌ء].
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌سانێک کە خه‌ڵكی موعجیزە جادوگەریەکانیان به خه‌یاڵی چاوه‌كانیان لێدەبینین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ بنەمایەکیشیان نه‌بوو لە ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به‌ڵام شه‌یتانه‌كان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا به‌م پیلانه‌یان جا ئوممه‌ته‌كان نێردراوەکانی لای په‌روه‌ردگارەکەیان به‌ڕاست دانه‌ده‌نا، جا كاتێک اللە نێردراوێکی خۆی ڕه‌وانه‌ده‌كرد بۆ لای گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وت شێت، وه هۆكاری ئه‌م قسه‌یه‌شیان به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانەوە بوو كه وه‌سوه‌سه‌یان بۆ یه‌كێک له كه‌سه‌كان دەکرد به‌وه‌ی گوایه پێغه‌مبه‌ره جا لەپاش ئه‌وه‌ی ئەم کەسە بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رێتی ده‌كرد له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكیه‌وه شێت دەبوو به هه‌ندێک هه‌ڵسوكه‌وتی نامۆ جا بۆیان ڕوونده‌بوویه‌وه شێته جا به‌م شێوه‌یه كاتێک اللە نێردراوێکی ده‌نارد بۆ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وا یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌بوو پێیان ده‌وت شێت تا ئه‌مجاره اللە پشتگیری ده‌كرد به نیشانه‌یه‌كی به‌ڕاست دانه‌ره‌وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جا بڕیاره‌كه‌یان ده‌گۆڕا له‌سه‌ر نێردراوەکەیان ئه‌مجاره ده‌یانوت به‌ڵكو تۆ جادووگەرێکی شاره‌زایت! وه به‌هۆی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامەوە له حیكمه‌تی شه‌یتانه‌كان اللە هیچ نێردراوێکی نەناردووە مه‌گه‌ر هه‌ر گەلەکەی پێیان وتووه شێت یان جادووگەر به‌هۆی ئه‌م پیلانه به‌رده‌وامه‌وه به درێژایی تێپه‌ڕبوونی سه‌رده‌مه‌كان. هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌یانی ڕاست و دروستی ئه‌مه‌یه کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { كَذَٰلِكَ مَا أَتَى الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ ﴿٥٢﴾ أَتَوَاصَوْا بِهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿٥٣﴾ } صدق الله العظيم [الذاريات].
جا ئایا كێ ده‌توانێت ئه‌م جۆره به‌یانە ورد‌و تێروته‌سه‌له‌تان له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە بۆ بهێنێت جگه له مرۆڤێک نه‌بێت کە اللە به‌یانی ڕاست و دروستی بۆ قورئانی گه‌وره‌ی فێركردبێت كه ئه‌ویش ئیمام مه‌هدی حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەتانەوە به‌ڵام به داخەوە هێشتا خه‌ڵكی پشت هه‌ڵده‌كه‌ن له مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاریان له‌وانه‌ی اللە به‌سه‌رماندا ئاگاداری كردوون لەم تۆڕە جیهانیە مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، وه هۆكاری پشت هه‌ڵكردنه‌كه‌یان له به‌ڕاست دانانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای پەروەردگارەکەیان به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌كانه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه ده‌كه‌ن له هه‌موو سه‌رده‌مێک بۆ كه‌سانێک له به‌شه‌ر تا بڵێن مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه! جا ناو به ناو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوێكی تازە بۆ موسڵمانان ده‌رده‌كه‌وێت تا موسڵمانان ماندوو بوون له‌م دیارده‌یه به فێڵ كردن له کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، وه حیكمه‌تی پیسی شه‌یتانی گه‌وره‌ش له‌مه‌دا ئه‌وه‌یه تا ئه‌گه‌ر هاتوو اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی بۆ به‌شه‌ر ڕه‌وانه‌كرد لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی ڕاست و دروستیان بۆ زیكری کتێبەکەی فێربكات وه ئاگاداریان بكاته‌وه له‌وه‌ی چوونەتە ناو سه‌رده‌می مەرج و نیشانه گه‌وره‌كانی ھەڵسانی قیامه‌تەوە جا له‌پاش ئه‌مه وەڵامی موسڵمانان بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیان ته‌نها ئه‌وه‌بێت پێی بڵێن به‌ڵكو تۆ درۆزنێكی خراپی خۆبه‌گه‌وره‌زانیت وێنه‌ی تۆ وه‌كو وێنه‌ی ھەمان ئه‌م بانگه‌شه‌كا‌رانه‌یه کە لەپێش تۆ‌و سەردەمی تۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدین! جا لەپاش ئه‌مه پشت ده‌كه‌نه بانگه‌وازی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەیانەوە مه‌گه‌ر ته‌نها خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بن ئه‌وانه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ناده‌ن له‌پێش بیركردنه‌وەو لێوردبوونه‌وه لە بنه‌مای بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی به‌ڵكو گوێ له بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌گرن وه بە عەقڵ و مەنتق ورد ده‌بنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی جا لەپاش ئه‌مه بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه به‌ڕاستی ئه‌و كه‌سێكی درۆزنی فێڵبازی بوختانكا‌ر نیه به‌ڵكو به ئایەته مەحكەمه‌كانی قورئان بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە ئەو ئایەتانەی بریتین له دایک و بنچینه‌ی كتێبه‌كه‌ی اللە جا مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له تاریكاییه‌كان ده‌ریانده‌هێنێت بۆ نورو ڕۆشنایی وه اللە دڵ و ده‌روون و سینه‌یان گوشادو ئاسووده ده‌كات وه دڵیان ئارام و ئۆقره ده‌گرێت وه بیناو بەرچاو ڕوون ده‌بن بۆ حه‌ق و ڕاستی لای په‌روه‌ردگارەکەیان وه هۆكاری هیدایه‌تدرانیان ئه‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م عه‌قڵه‌یان به‌كارهێنا کە اللە به نیعمه‌ت پێی به‌خشیون وه ده‌ڵێن له‌به‌رچی شوێنی بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانمان نه‌كه‌وین جا چۆن شوێنی ئیمام مه‌هدی حه‌قی لای په‌روه‌رگاری هەموو خەڵکی جیهان نه‌كه‌وین له‌كاتێكدا به ئایەته ڕوون و ئاشكراكان کە دایک و بنچینه‌ی كتێبن له قورئانی گه‌وره بەڵگەمان بەسەردا دەهێنێتەوە له‌كاتێكدا ئێمه له‌م ئایه‌تانه بێئاگاین؟! به‌ڵكو هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌مرۆ دابه‌زیون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونیشیان هه‌بووه له قورئانی گه‌وره!! جا چۆن بانگه‌وازی ناصر محمد یه‌مانی به درۆ بزانین کە به ئایەته ڕوون و ئاشكراكان له قورئانی گه‌وره بەڵگەمان بەسەردا دەهێنێتەوە جا ئه‌وه‌ی به‌درۆی بزانێت ئه‌وا ناصر محمد یه‌مانی به‌درۆ نەزانیوە به‌ڵكو اللە و ئه‌م نێردراوەی به‌درۆ زانیوە کە به‌م قورئانه گه‌وره‌یه‌وه ڕه‌وانه‌ی كردووه ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی نابینین بڵێت ئیمام مه‌هدی وتوویه‌تی به‌ڵكو ده‌ڵێت اللە و نێردراوەکەی ده‌فه‌رموون، وه كوفریش به كتێبی اللە و سوننه‌تی نێردراوەکەی ناكات به‌ڵكو سوننه‌تی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی له فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان جیادەکاتەوەو پاڵفتەی دەکات، جا به ئایه‌تی مەحكەمی ڕوون و ئاشكرا له قورئانی گه‌وره ئه‌م فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه ڕاده‌ماڵێت وه به‌م جۆره ده‌ست به‌جێ داغان و وردوخاشی ده‌کات له‌م كاته‌شدا بۆ خەڵکی ڕوونده‌بێته‌وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه بە پێغه‌مبه‌ر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هەڵبەستراوە له‌م فه‌رموودانه‌ی نێردراوی اللە نه‌یوتون درودو سڵاوی لێبێت وه‌ک چۆن پێشتر چۆنیه‌تی ڕێگای بەربەستدانانی شه‌یتانه جن و مرۆڤەکانی بۆ موسڵمانان له شوێنکەوتنی قورئانی گه‌وره بۆ سه‌لماندین هەرچەندە ناصر محمد یه‌مانی هێشتا بوونیشی نه‌بووە له‌سه‌رده‌می پیلانی شه‌یتانه‌كان به‌ڵكو ئه‌و له نەوەی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی ئێمه‌یه به‌ڵام هەواڵی پیلانی شه‌یتانه‌كانی لەدێر زەمانەوە پێڕاگەیاندین جا ئه‌مه‌ی بە وردی و تێروته‌سه‌لی بۆ باسکردووین جا سه‌لماندنی ئه‌مه‌ی نه به گێڕانەوە گوماناویه‌كانه‌وه‌یه نه به فه‌رمووده‌ی هه‌ڵبه‌ستراو نه به سه‌روسه‌ربرده‌و به‌سه‌رهاته بێ سه‌روبنه‌كان نه به كتێبی قه‌یس و له‌یلاو نه به كتێبی زهیری سالمی ئه‌بو له‌یلای موهه‌لهه‌ل و نه به كتێنی میشیل عه‌فله‌ق، به‌ڵكو به مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌ڵكو بە وردی و تێروته‌سه‌لی چۆنیه‌تی پیلانی شه‌یتانه‌كانی بۆ باسكردووین تا به‌م پیلانەیان ڕێگا بگرن له به‌شه‌ر هه‌ر له دێر زه‌مانەوە به یه‌ک پیلانی یه‌كگرتوو وه هیچ كه‌سێک پیلانه‌كه‌ی ئه‌وانی ئاشکرا نه‌كردووه‌و بۆ خه‌ڵكی باس نه‌كردووه ته‌نها ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی نه‌بێت، وه ئه‌م باسكردنه‌ی بە وردی و به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری خۆیه‌وه نه‌هێناوه به گومانێک کە هیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستیدا به‌ڵكو له كتێبه‌كه‌ی اللە وە هێناویه‌تی و به وردی و تێروته‌سه‌لی باسیكردووه به ئایەته مەحكەمە ڕوون و ئاشكراكان بۆ زانایان و نه‌زانانی ئوممه‌ت، تا ناصر محمد یه‌مانیمان خسته نێوان دوو هه‌ڵبژارده‌وه کە سێیه‌می نه‌بوو جا یان ئه‌وه‌تا دەبێت به‌ڕاستی دابنێین به‌وه‌ی ئەو مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه یان ده‌بێت كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره به‌درۆ بزانین، جا چۆن پشت له كتێبه‌كه‌ی اللە قورئانی گه‌وره هەڵبکەین کە ناصر محمد یه‌مانی ڕێنماییمان ده‌كات پێی بۆ ڕێگای ڕاست وه ئێمه‌ش به قورئان باوه‌ڕدار بووین له‌پێش ئه‌وه‌ی اللە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی بنێرێت جا بۆ شوێنی ڕاستی نه‌كه‌وین؟ له كاتێكدا له‌دوای ڕاستی هیچیتر نیه جگه له گومڕایی نه‌بێت.. وه هه‌رگیزیش پشت له بانگه‌وازی حه‌قی لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهان ناكه‌ین به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه بوختانكارهكان به کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی له بانگه‌وازو ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بیرناکەنەوە واگومان ده‌به‌ن وێنه‌ی ناصر محمد یه‌مانی وه‌كو وێنه‌ی مه‌هدیه بوختانكاره‌كانه جا ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته داوی شه‌یتانه‌كان و بوون به نێچیریان وه ئەوان به پیلانه‌كه به‌سه‌ریاندا سه‌ركه‌وتوو بوون جا پشتیان كرده بانگه‌وازه‌كه‌ی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی، ئه‌مه‌ش چونکە به‌ر له‌وه‌ی گوێ له قسه‌كانی بگرن و بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كه‌ی بكه‌نه‌وه بڕیاری خۆیان له‌سه‌ردا له‌به‌رئه‌وه‌ی له خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان نه‌بوون له‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه ده‌گرن جا به‌دوای چاكترینی ده‌كه‌ون جا ئەگه‌ر هاتوو ڕاست بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه ئه‌وا عه‌قڵه‌كانیان قبوڵی ده‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی شێت بێت اللە عه‌قڵ و مێشكی لێده‌سه‌نده‌وه جا وا اللە عه‌قڵی لێنه‌سه‌ندووینه‌ته‌وه به‌ڵكو بە عەقڵ بیرمان له بانگه‌وازه‌كه‌ی کردەوە، جا مه‌نتقه‌كه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات كه‌واته ئه‌و شێت نیه به‌ڵكو به حه‌ق و ڕاست و دروستەوە قسه ده‌كات وه بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان ڕێنمایی ده‌كات جا سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و اللە یەی ئێمه‌ی له خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان گێڕا لەوانەی له‌پێش لێوردبونه‌وه‌و بیركردنه‌وه بڕیارنادەن، وه ناصر محمد یه‌مانی و مه‌هدیه بوختانکارهكان بە کەسایەتی مه‌هدی له‌سه‌رده‌می ئه‌و به دوو ده‌سته‌ی جیا ڕەچاودەکرێن، جا ئایا ئێمه چۆن له نێوانیان بڕیار بده‌ین تا بۆمان ده‌ركه‌وێت كامه‌یان له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیە بەر له‌وه‌ی گوێ له‌مه بگرین كه له‌لایانه؟ وه زۆرێک له‌وانه‌ی به‌دوای ناصر محمد یه‌مانی كه‌وتوون پێشتر له بانگه‌وازی ئه‌م كه‌سانه‌ی تر وردبوونەتەوە کە بانگەشەی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراون جا لەپاش ئه‌مه سه‌یری ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئه‌وانمان كرد جا بینیمان هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوختانیان بە کەسایەتی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو کردووە اللە به ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕازیكارو ڕاشكاوی به به‌ڵگەو سه‌لمێندراو بۆ ئه‌وانه‌ی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن له ئه‌هلی زانست پشتگیری نەکردبوون به‌ڵكو به گومانەوە به ناوی اللە قسه ده‌كه‌ن گومانیش ھیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستی، جا له‌پاش ئه‌مه زانستی ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتی زانستی ناصر محمد یه‌مانیمان خسته به‌راورده‌وه جا تێیدا جیاوازی نێوانیانمان وه‌ک جیاوازی نێوان نورو تاریكاییه‌كان به‌دی كرد، جا له‌پاش ئه‌مه بۆمان ڕوونبوویه‌وه کە به‌ڕاستی و به‌دڵنیاییه‌وه ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه وه بانگ ده‌كات بۆ حه‌ق و ڕاستی وه ڕێنمانی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له پشتیوانەکان هه‌بوو چه‌ندین ساڵ بوو هیوای به‌ڕاست دانانی ناصر محمد یه‌مانی ده‌كرد به‌ڵام ده‌ترسا له‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی له ئیمام مه‌هدیه‌وه بگۆڕێت بۆ پێغه‌مبه‌رێتی یان بۆ پەرستن و پەروەردگارێتی جا بینی بانگه‌وازه‌كه‌ی جێگیره‌و له‌سه‌ر بنەمایەکی پته‌وو بنەمای ته‌قوای پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانەوەیە، جا چه‌نده خۆمان و هه‌موو موسڵمانانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی هیچ نه‌ڵێین لەسەر اللە كاتێکدا نازانین وه فه‌توای بۆ داین ئه‌م كاره له شه‌یتانه‌وه‌یه کاتێک قسه‌یه‌ک لەسەر اللە بکەین بێ ئەوەی بزانین، وه ئه‌مه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوه پێداین ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌ی شه‌یتان به‌وه‌ی كاتێک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾ } صدق الله العظيم [البقرة].
جا لەپاش ئه‌مه زانیمان به‌ڕاستی ئه‌مه قه‌ده‌غەو حه‌رامكراوه قسە بکەین لەسەر اللە له كاتێكدا نه‌زانین، ئه‌مه‌شی بە به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكراوە پێداین، وه‌کو اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأعراف].
جا لەپاش ئه‌مه زانیمان قسه‌كردن لەسەر اللە به گومانه‌وه كه هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه كه یان ئه‌گه‌ری ڕاستی هه‌یه یان ئه‌گه‌ری هه‌ڵه ئه‌مه‌ش له فه‌رمانی شه‌یتانه نه‌ک له فه‌رمانی اللە ی ڕەحمان، وه لەپاش ئه‌مه ناصر محمد یه‌مانی ئه‌مه‌ی پێناساندین ئیجتیهاد چیه‌و وتی ئیجتیهاد ئه‌وه نیه قسه لەسەر اللە بكه‌ن بێ ئەوەی بزانن وه‌ک چۆن بوختانكارهكان ئه‌مه ده‌ڵێن؛ كه ئه‌گه‌ر هاتوو پێكاتان ئه‌وا دوو پاداشتان بۆ هه‌یه وه ئەگه‌ر هه‌ڵه‌شتان لێی كرد ئه‌وا یه‌ک پاداشتان بۆ هه‌یه!! به‌ڵكو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌تان له‌لایه‌ن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەوە بۆ هاتووه به‌ڵكو له‌لایه‌ن شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوه‌وه‌یه تا لەسەر اللە قسه‌بكه‌ن له‌كاتێكدا نازانن جا واده‌زانن ئه‌مه‌یه ئیجتیهاد! جا لەپاش ئه‌مه ئیمامی حه‌ق ناصر محمد یه‌مانی ده‌رباره‌ی ئیجتیهاد فەتوای بۆ داین و وتی: ئیجتیهاد ئه‌وه‌یه هه‌وڵبده‌یت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی تا ئه‌و كاته‌ی اللە به زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه کە ئه‌گه‌ری ڕاست و هه‌ڵه له خۆی نه‌گرێت هیدایه‌تت ده‌دات بۆ ڕاستی، به‌ڵكو ڕاست و دروست بێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیهانه‌وه به زانست و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاشكراوه لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، جا له‌پاش ئه‌مە بانگی خه‌ڵكی بكه‌یت له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای په‌روه‌ردگارەکەتانه‌وه جا به حه‌ق گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دەمەقاڵێ و مشتومڕو گفتوگۆتان له‌گه‌ڵدا ده‌كات جا به زانست و ده‌سه‌ڵاتی ئاشكرای لای په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵ ببن ئەگه‌ر ئاوا نه‌بێت ئایا چۆن خه‌ڵكی قه‌ناعه‌ت پێدەھێنن به شتێک کە ئێوه خۆتان گومانتان لێی هه‌بێت و بە دڵنیاییەوە نه‌یزانن ئه‌مە حه‌قه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیهانه‌وه؟، وه هه‌ركه‌سێکیش بڵێت نازانم ئه‌وا فه‌توای داوه‌و اللە پاداشته‌كه‌ی وه‌ک پاداشتی زانایه‌كی موفتی به زانست و ڕێنمایی دەداتەوە، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی پاراست و لە اللە ترسا وه قسه‌ی نه‌كرد لەسەر اللە له‌كاتێكدا نازانێت، وه به هه‌مان شێوه ناصر محمد یه‌مانی فه‌توای بۆ داین بەوەی ئه‌وانه‌ی لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن به هه‌وڵدانێكیان کە ئه‌گه‌ری ڕاست و ئه‌گه‌ری هه‌ڵه هه‌ڵده‌گرێت ئه‌وا باری تاوانی خۆیان و ئه‌وانه‌شی کە گومڕایان كردوون به‌بێ زانست هه‌ڵده‌گرن بە پشتڕاسترکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { لِيَحْمِلُوا أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ الَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَاءَ مَا يَزِرُونَ ﴿٢٥﴾ } صدق الله العظيم [النحل].
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی زاناكه ده‌بێته هۆكاری گومڕابوونی ئوممه‌ته‌كان به ته‌واوی له‌وانه‌ی شوێنیان ده‌كه‌ون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی اللە فه‌رمانی به زانستخواز‌و داواكاری زانست كردووه به كوێرایی و هه‌ڕه‌مه‌كی شوێنی زانایه‌كه نه‌كه‌وێت به‌ڵكو اللە فه‌رمانی به داواكاری زانست و زانستخوازه‌كان كردووه له‌پێش شوێنکەوتنەکە عەقڵی خۆیان بەکاربهێنن به‌وه‌ی ئایا ئه‌م بانگه‌وازكاره به حه‌ق قسه‌دەکات و ڕێنمایی ده‌كات بۆ ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای په‌روه‌ردگارەکەیەوە؟ وه‌کو اللە ی پایەبەرز ئه‌م فه‌رمانه‌ی بۆ زانستخوازه‌كان دووپات و پشتڕاستكردۆته‌وه له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴿٣٦﴾ } صدق الله العظيم [الإسرا‌ء].
وه پاک و بێگه‌ردی بۆ اللە نه‌مان بینی ناصر محمد یه‌مانی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئایین قورس و توند بكات به‌ڵكو هەروه‌ک ئه‌وه‌یە کە اللە فەرمانی كردووه، وه پێی ڕاگه‌یاندووین اللە بۆ ئیمه ئاسانی ده‌وێت و قورس و گرانكردنی ناوێت، به‌ڵام بینیمان ناصر محمد یه‌مانی له توندترینی ئه‌م کەسانەیە کە له ئاییندا هه‌رگیز شتێک ناڵێن لەسەر اللە لەکاتێکدا نه‌زانێت جا ڕێگری لە زانایانی سه‌ر مینبهرهكان كردووه بە زاستی گوماناوی قسه بۆ ئوممه‌ت بكه‌ن لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستی تا ئه‌وكاته‌ی وتاربێژه‌كه وتاره‌كه كۆتایی پێده‌هێنێت لەپاشان ده‌ڵێت: والله اعلم جا ئەگه‌ر ڕاستم كردبێت ئه‌وا له لایەن خۆمه‌وه‌یه، جا ناصر محمد یه‌مانی ده‌ڵێت كه‌واته باری گوناھو تاوانی هه‌ڵه‌ی خۆت و هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌شی کە به زانسته‌كه‌ت گومڕات كردن هه‌ڵده‌گریت ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی له ئایینەکەی اللە قسه ده‌كه‌یت له‌كاتێكدا نازانیت بەوەی ئایا ئه‌م قسه‌یه حه‌ق و ڕاست و دروستە له‌لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه .. وه ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ئایا به عه‌قڵ و مه‌نتق ڕه‌وایه لەلایەک ناصر محمد یه‌مانی ڕێگامان لێبگرێت له‌وه‌ی قسه بكه‌ین لەسەر اللە له‌كاتێكدا نه‌زانین و گومانمان لێی هه‌یە پاشانیش دژ‌و پێچه‌وانه‌ی ئێمه بكات له‌م ڕێگا لێگرتنه‌مان جا بڵێت ئه‌و له‌لایه‌ن اللە وە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه جا به نه‌زانیه‌وه لەسەر اللە بڵێت له ڕاستگۆیانەو ئیمام مه‌هدی حه‌قه لەلایەن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، جا ئایا چۆن نورو تاریكاییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه؟!! ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناصر محمد یه‌مانی له نه‌زانان نیه تا به درۆ لەسەر اللە بڵێت اللە هه‌ڵیبژاردووه به مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خەلیفەی په‌روه‌ردگاری هه‌موو خەڵکی جیهان له‌كاتێكدا خۆی ده‌زانێت پاداشتی ئه‌و کەسانە چیه کە لەسەر اللە قسه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا نازانن، جا ئایا چۆن پێچه‌وانه‌ی ئێمه ده‌كات له‌و شته‌ی خۆی ڕێگای لێگرتووین و درۆ‌و بوختان بكات به‌وه‌ی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌قه له‌لایەن په‌روه‌ردگاری ھەموو خەڵکی جیهانه‌وه جا ئایا ئه‌مه عه‌قڵ قبوڵی ده‌كات؟!! وه لەڕاستیدا بۆشمان ڕوون بوویه‌وه اللە ده‌سه‌ڵاتی به زانست به‌سه‌ر سه‌رجه‌می زانایانی ئوممه‌تدا زیادکردووە، وه زانستیش نورو ڕۆشناییه، جا چۆن تاریكاییه‌كان و نورو ڕۆشنایی له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆ ده‌بنه‌وه؟! وه ئه‌گه‌ر زانا فیقهیه‌كه لە فەتواکان هه‌ڵه‌ی كرد ئه‌وا ده‌ره‌نجامی نه‌زانیه‌كه‌یه‌تی وه ده‌ره‌نجامی به‌ڕاستدانانی ئه‌وه بۆ فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه کە به‌ڕاستی داناوه گوایه دەڵێن (نێردراوی اللە فه‌رموویه‌تی) بۆ هه‌موو موجته‌هیدێک به‌شێک هه‌یه له پاداشت، جا ئەگه‌ر هاتوو پێكای ئه‌وا دوو پاداشتی بۆ هه‌یه وه ئەگه‌ر هه‌ڵه‌ی كرد یەک پاداشتی بۆ هه‌یه، بۆیەش زانایانی ئوممه‌ت وریا نین له فه‌تواكانیان یان لەوەی وردببنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی زانسته‌كانیان به‌وه‌ی ئایا عه‌قڵ و مه‌نتق قبوڵی ده‌كات؟ ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی متمانه‌کەیانه بە گێڕانەوەو فه‌رمووده‌كان به‌وه‌ی ئه‌وان خه‌ڵكانێكی جێگای متمانه بوونە هه‌ر لهبهرئەمەش نایه‌ن ئه‌م فه‌رموودانه به كتێبه‌كه‌ی اللە نیشان بده‌ن تا ده‌ركه‌وێت ئایا ئه‌م فه‌رموودانه لە شتێکدا دژ‌و پێچه‌وانه‌یه‌تی؟! به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی زیره‌كه نه‌ک گه‌مژه جا چۆن ده‌كرێت بڵێت مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی دادوه‌ره له نێوان زانایانی ئوممه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی جیاواز‌و ناكۆكن دەربارەی، وه فه‌توا بدات و ڕایبگه‌یه‌نێت هیچ زانایه‌ک نیه بێت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات له قورئان ئه‌وا لەم کاتەدا هەر ئەو به حه‌ق ده‌یبه‌زێنێت جا چۆن ئه‌مە ده‌كرێت ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی متمانه‌ی ته‌واوی تا سه‌ر ئێسقان بەم فێركاره‌ی نه‌بێت کە پشت ناكاته فێركردنی ناصر محمد یه‌مانی، له‌به‌ر ئه‌مه ناصر محمد یه‌مانی ده‌بینن به متمانه‌وه به‌و په‌ڕی هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه بە ده‌سه‌ڵاتی به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئان زاڵه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م زانایانی ئوممه‌ت له موسڵمانان و یه‌هودو نه‌صارا.. وه ئه‌و پرسیاره‌ی ئاڕاسته ده‌كرێت ئه‌وه‌یه جا ئایا ناصر محمد یه‌مانیمان بینیوه لە خۆبایی بێت" وه‌ک ئه‌و زۆرانبازه‌ی دێتە ناو حهلهبهوە له‌كاتێكدا ماسولكه‌كانی ده‌رده‌خات واده‌زانێت كه‌سێكه نابه‌زێت و خێرا كه‌سێكی له‌و به‌هێزتر دێت زۆرانبازی له‌گه‌ڵ دەکات و دەیخاتە خوارەوە؟! جا دواتر ئەمە ڕوویده‌دا ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی لەخۆبایی بووایه‌و ده‌مانبینی ته‌نها زانایه‌كیش به‌سه‌ر ناصر محمد یه‌مانیدا زاڵ ده‌بوو له یه‌ک باس و بابەتدا یان له چه‌ندین باس و بابەت جا ده‌هات زانستێكی چاکتری له زانستەکەی ناصر محمد یه‌مانی ده‌هێنا وه قسه‌یه‌كی ڕاسترو لێكدانه‌وه‌یەکی چاكتری دهكردو باشتریش ڕێنمایی ده‌كرد، وه ئه‌نجامه‌كه له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ڕوونبوویه‌وه به‌وه‌ی هه‌رجارێک زانایه‌ک ده‌هاته سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و لە بابەتێکدا ده‌مه‌قاڵێی له‌گه‌ڵ ده‌كرد ئه‌وا هه‌ر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی به ده‌سه‌ڵاتی زانستی مەحكەمی قورئان به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بوو هه‌ر ئه‌مه‌ش باشترین و چاكترین لێكدانه‌وه‌یه، وه بۆمان ڕوون بوویه‌وه به‌ڕاستی اللە ڕوئیاكه‌ی ناصر محمد یه‌مانی بەحەق به‌ڕاست گێڕاوه به‌وه‌ی هیچ كه‌سێک نابێت بە قورئانی گەورە گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات لەم کاتەدا هەر ناصر محمد یه‌مانی به به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له خودی قورئان به‌سه‌ریدا زال ده‌بێت، وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی اللە ڕوئیای به‌نده‌كه‌ی بە حەق له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بەڕاست گێڕا بۆیە ئەمە بوو به به‌ڵگه‌یەک له‌دوای به‌ڕاست گه‌ڕانی له‌لایان په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وه بۆمان ڕوون بوویه‌وه ڕاستی كرد له‌وه‌ی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فه‌توای بۆ داوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوه وه هیچ كه‌سێک نابێت له قورئان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا لەم کاتەدا هەر ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بە حەق ده‌یبه‌زێنێت..
لێره‌دا قسه گریمانەییەکەی پشتیوانەکان كۆتایی پێهات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قسەیان لەگەڵ دەکەن و پێیان ده‌ڵێن چۆن بڕواتان كرد ئیمام مه‌هدی بریتیه له ناصر محمد یه‌مانی..جا ئه‌م به‌یانه له‌به‌ربگرنه‌وه ئه‌ی خۆشه‌ویستانی دڵم وه باسی بكه‌ن و بیده‌ن به‌وانه‌ی ئه‌م پرسیاره‌تان لێده‌كه‌ن به‌وه‌ی چۆن بڕواتان به ئیمام ناصر محمد یه‌مانی كرد و به‌ڕاستتان دانا؟!
وه ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز به‌خێرهاتی بۆ مێزی گفتوگۆی جیهانی ئازادی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی، به‌ڵام برای به‌ڕێزم ئایا لە منت ده‌وێت له سفره‌وه له‌گه‌ڵتدا ده‌ست پێبكه‌م! وه پێت بڵێم چۆنم زانی من مه‌هدیم وه كه‌ی و له چ كاتێكدا زانیم من مه‌هدیم له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ت له‌بیركردووه له‌پێش تۆ سه‌ده‌ها پرسیاركاری تر پێشتكه‌وتوون به‌م پرسیاركردنه، وە بەهەمان شێوە ڕێگری لە پشتیوانەکان دەکەیت وەڵامت بدەنەوە به وەڵامێک کە لە پێشتردا نوسراوە به‌م شێوه‌یه‌ش سه‌رقاڵمان بكه‌یت به وەڵامێکی تازه (بۆ هه‌مان پرسیار)! جا ئایا خۆت ڕاناسپێریت و ئه‌وه‌نده توانایه‌شت نیه وشه‌ی گهڕانهكهت بنوسیت و وردببیته‌وه له به‌یانەکانی ناصر محمد یه‌مانی و وه‌ڵامه‌كانی؟ وه ببینیت چۆن زاڵ بووه به ده‌سه‌ڵاتی زانست له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا؟ وه هێشتا هه‌ر زاڵیشین به ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، جا ئایا چۆن ئه‌م كه‌سه ده‌به‌زێت کە مامۆستاکەی اللە یە.!! حاشا لله هه‌رگیز یه‌كێک نیه بتوانێت به‌سه‌ریدا زاڵ بێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿٥٩﴾ } صدق الله العظيم [النساء].
هه‌رچی سه‌باره‌ت بەو کەسەیە کە بانگه‌شه ده‌كات ئیمام مه‌هدیه ئه‌وا بزانه ئه‌ی پرسیاركاری به‌ڕێز اللە ڕوئیای له خه‌وه‌كاندا نه‌كردووه به به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتی زانستی بانگه‌وازكار به‌سه‌ر خه‌ڵكی جیهانەوە، ئەگه‌ر وابووایه ئه‌وا شه‌یتانه‌كان ئایینی اللە یان به ته‌واوی ده‌گۆڕیەوە، به‌ڵكو بزانه بۆ هه‌موو بانگه‌وازێک به‌ڵگه هه‌یه هەروەک اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ } صدق الله العظيم.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه نه چاوه‌ڕوانی نێردراو نه چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رێكیش ده‌كه‌ن به‌ڵكو چاوه‌ڕوانی پیاوێكن له چاكه‌كاران کە اللە بە قورئانی گەورە ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەی به‌سه‌ر هه‌موو زانایانی ئوممه‌تدا زیاد ده‌كات جا به‌ڵگه ئاشكراکە تایبه‌ت له قورئانی گه‌وره‌ی پارێزراو له ده‌ستكاری و شێواندنەوه ده‌بێت بە پشتڕاسترکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ } صدق الله العظيم [الأنبياء:24].
جا له‌دوای ڕاستی هیچی تر نیه جگه له گومڕایی نه‌بێت وه بۆ ڕاستی نه‌بووه به گوێره‌ی ئاره‌زووی ئه‌وانه بێت کە جیاواز‌و ناكۆكن به‌ڵكو حه‌ق بڕیاری دادوه‌رانەیەو خاوه‌ن قسه‌ی ڕاست و دروست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری له‌لایەن په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی منی ئیمام مه‌هدی به فەرموودەکەی اللە به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا دەھێنمه‌وە جا ئایا قسه‌یه‌ک ھەیە ڕاستربێت لە فەرموودەکەی اللە و باشتر ڕێنمایی بكات بۆ ڕێگای ڕاست و دروست؟!! به‌ڵكو بڕیار ده‌ده‌م له نێوان ئه‌وانه‌ی جیاواز‌و ناكۆكن له ئاییندا به بڕیارەکەی اللە و له مەحكەمی قورئانەوە بۆیان ده‌ردەھێنم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ } صدق الله العظيم [المائدة:50].
هه‌رچی سه‌باره‌ت به ڕۆژی سزاكه‌یه، ئایا نازانن بەرواری ڕۆژێكی مانگ سی ڕۆژ ده‌گرێته خۆی له بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر؟! وه به‌هه‌مان شێوه ڕۆژێكی اللە له حساب له مەحكەمی كتێب ده‌بینن بەرواری یه‌ک ڕۆژ له ڕۆژه‌كانی اللە ٣٦٠٠٠٠ ڕۆژ ده‌گرێته خۆی له ڕۆژه‌كانی بەرواری به‌شه‌ر جا ئه‌مه هیچ نیه جگه له ته‌نها یه‌ک ڕۆژ نه‌بێت له بەرواری ڕۆژه‌كانی اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٤٧﴾ } صدق الله العظيم [الحج].
وه هه‌تا ئەگه‌ر هاتوو اللە ڕۆژی ڕوودانی سزایه‌كه‌شم پێبڵێت به گوێره‌ی بەرواری ڕۆژه‌كانی به‌شه‌ر ئه‌وا نایبینم چاكه‌ی ئێوه‌ی تێدابێت ئەگه‌ر هاتوو وەکو خۆی به‌رواری ڕوودانەکەیتان پێ‌بڵێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات ٩٩٩ له هه‌زاری موسڵمانان چاوه‌ڕوانی به‌ڕاستگه‌رانی ئه‌مه بۆ خەلیفەی په‌روه‌رگاره‌كایان و شوێنکەوتنی بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی به‌روارە دیاریكراوه زانراوه‌كه دێت تا سه‌یر بكه‌ن ئایا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ دێت جا له‌پاش ئه‌مه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده ئیمه باوه‌ڕمان ھێنا ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێكن تێناگه‌ن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: { أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ آمَنتُم بِهِ آلْآنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [يونس].
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵه‌كانیان هێشتا ئاماده نه‌بووه بینابێت بۆ حه‌ق مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، به‌ڵكو وێنه‌ی دڵی زۆرێک له موسڵمانان هەروەک وێنه‌ی دڵی ئه‌م گه‌له‌یه کە وتیان: { وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
جا ئایا ده‌بینن ئه‌وانه‌ی داوا له په‌روه‌ردگاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌م دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه اللە حیكمه‌ت و دانایی پێ دابن تا پێڕەوو به‌رنامه‌كه‌یان بكه‌ن بە پێڕەوو به‌رنامه‌کەی خۆتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازەکەی ئیمام مه‌هدی حه‌ق لای پەروه‌ردگارەکەتان ده‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر‌تان وه‌ک باران به به‌ردی له ئاگر له دوكه‌ڵێكی ئاشكراوە (دخان م‌بین) به‌سه‌ردا داده‌بارێت جا لەپاش ئەمە ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارمان ئه‌م سزایه‌مان له‌سه‌ر لابده ئێمە باوەڕمان ھێنا، جا ئایا ئه‌مه‌یه حیكمه‌ت و دانایی ڕاست له ڕوانگه‌ی ئێوه؟! به‌ڵكو وه‌رن تا حیكمه‌ت و دانایی حه‌ق و ڕاست و دروستەکەتان پێ بڵێم جا بڵێن:
[په‌روه‌ردگارمان ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد جا ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وا به‌ڕاستی لە زه‌ره‌رمه‌ندانین، په‌روه‌ردگارمان ئێمه هیچ زانستێكمان نیه‌و هیچ نازانین جگه له‌وه‌ی خۆت فێرت كردووین به‌ڕاستی تۆ زۆر زانا‌و دانا‌و کاربەجێیت، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی ئیمام مه‌هدی چاوەڕوانكراو بوو ئه‌و کەسەی کە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی کەس و کارەکەی مژده‌ی هاتنی دابوو ئه‌وا بمانگێڕه بە یەکێک له پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان له سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له ده‌ركه‌وتن تا دۆزینه‌وه‌و پێزانینی ئه‌و نه‌بێت به حه‌سره‌تی په‌شیمانی بۆمان جا پەشیمانی بكێشین له‌دوای ده‌ركه‌وتنەکەی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهانداو ئه‌مه نه‌ڵێین: سوێند بە اللە، اللە به‌سه‌ریشیدا ئاگاداری كردین و دۆزیمانه‌وەو پێشمانزانی له سه‌رده‌می گفتوگۆکەی به‌ر له ده‌ركه‌وتن به‌ڵام له سوپاسگوزاران نه‌بووین، ئه‌ی اللە ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی له ڕاستگۆیان بوو ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ منه‌تت كردووه به‌سه‌رماندا به‌وه‌ی ئیمام مه‌هدیت له ئوممه‌ته‌كه‌ی ئێمه ڕەوانەکردووە جا بمانگێڕه له‌وانه‌ی سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ن به ڕه‌حمه‌ت و میھرەبانیەکەی خۆت ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وه لەوانەمان مەگێڕه کە پشت ده‌كه‌نه حه‌ق و ڕاستی له‌لایه‌ن تۆوه، ئه‌ی اللە تۆ فه‌رمووته‌و فەرموودەی تۆش ڕاستە کە دەفەرمووی په‌روه‌ردگارەکەتان فه‌رموویه‌تی داوام لێبكه‌ن وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه ئه‌ی اللە وه‌ڵامی دوعا‌و پاڕانەوەکەمان بده‌رەوە ئه‌وا بۆ لای تۆ گه‌ڕاینه‌وه‌و لێت پاڕاینەوە بە ملكه‌چی و دڵسۆزی بۆت تا دڵه‌كانمان بینا بێت به حه‌ق و ڕاستی به نورێک له‌لایه‌ن خۆته‌وه، جا بێگومان ئه‌وه‌ی اللە نوری پێ نه‌به‌خشێت هه‌رگیز نوری ده‌ست ناکه‌وێت].
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=115446