المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی بە حەق لە کتێب بۆ ڕێگای دەربازبوون لە سزای اللە وه هۆکاری دەربازبوونی گەلی یونس لە سزای اللە



Admin
08-12-2017, 09:50 AM
‏- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد يەمانی
17 - 03 - 1430 کۆچی
14 - 03 - 2009 زایینی
11:45 ئێواره
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?t=1619
________

‏وەڵامی حەق لە کتێب بۆ ڕێگای دەربازبوون لە سزای اللە وه هۆکاری دەربازبوونی گەلی یونس لە سزای اللە ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

ئەی خوشکی پرسیارکار، ھەرچی دەربارەی ئەوانەی شوێن حەقی لای پەروەردگارەکەیان کەوتوون ئەوا نە ترسیان لەسەرە نە خەفەتباریش دەبن بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە لە ھەموو کات و شوێنێک اللە تەنھا سزای بێباوەڕی پشتھەڵکەر لە بانگەوازی حەق دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ذَٰلِكَ جَزَيْنَاهُم بِمَا كَفَرُوا ۖ وَهَلْ نُجَازِي إِلَّا الْكَفُورَ ﴿17﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

پاشان اللە سزای ئەوانە دەدات کە بێباوەڕ بوون لە بەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیانەوەو ئەوانەش دەرباز دەکات کە شوێنکەوتەی حەقی لای پەروەردگارەکەیانن لە ھەموو کات و شوێنێک ئەگەر ھاتوو سزاو تۆڵەی اللە ھات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {‏فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا وَقَطَعْنَا دَابِرَ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَمَا كَانُوا مُؤْمِنِينَ‏} صدق الله العظيم [الأعراف:72].

وە بەھەمان شێوە ڕێساو سوننەتی پشتھەڵکەرانیش لەو حەقەی محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارەکەی - هێناویەتی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا جَاءهُمْ نَذِيرٌ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُوراً (42) اسْتِكْبَاراً فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلاً وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلاً (43)} صدق الله العظيم [فاطر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ دَمَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلِلْكَافِرِينَ أَمْثَالُهَا} صدق الله العظيم [محمد:10].

‏وە ھەرگیز لە کتێبەکەی اللە نەمدی اللە سزای لادابێت تەنھا لەسەر دوو ئوممەت نەبێت؛ ھەرچی ئوممەتی یەکەمیانە ئەوا ژمارەیان سەد ھەزار کەس و پیاوێکی بێ کەس و نامۆ بوو لە نیشتیمانەکە؛ بەو مانایەی ژمارەیان سەد ھەزارو کەسێکی زیاتر بوو لەم سەد ھەزار کەسە کە لەگەڵ ئەوان نیشتەجێ بوو، جا ئەو کەسه لەگەلی یونس نەبوو وە تاکە کەس بوو باوەڕی بە نێردراوی اللە یونس ھێنابوو بەڵام باوەڕەکەی شاردبوویەوە لەبەر ئەوەی ھیچ ھۆزێکی نەبوو تا لە بەرامبەر ئەوەی کاتێک گەلی یونس بیانویستبا ئازارو ئەشکەنجەو خراپەی بارامبەر بکەن بەرگری لێبکات، بۆیە بە ماڵەکەی خۆیەوە پابەند بووبوو وە باوەڕەکەی بە ھیچ کەسێک ڕانەگەیاند تەنانەت بە نێردراوی اللە یونسیش، وە ئەو کاتەی اللە فەرمانی بە یونس کرد بە جێھێشتنیان بەم پیاوە چاکەکارەی نەوت تا بیکات بە ھاوڕێ لەگەڵ خۆی لەبەر ئەوەی ئاگادارنەبوو بە باوەڕھێنانەکەی لەبەرئەوە ئەم پیاوە لەنێو گەلەکەی یونسدا مایەوە، وە کاتێک سێ ڕۆژەکە تێپەڕبوو ھەروەک نێردراوی اللە یونس بە مۆڵەتی پەروەردگارەکەی بەڵێنی پێدابوون ئەوەبوو سزاکەیان لە سەروویانەوە بۆ ھات جا پیاوە چاکەکارەکە کە گوێی لە دەنگی ھاوارو ناڵەی خەڵکە تۆقیوەکە بوو، کە دەیانوت: "شاهێدی دەدەین ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەین یونس نێردراوی اللە یە"، جا لەپاشان ئەم پیاوە دەرچوو بینی دوكەڵ لە ئاسمانەوە بەسەریاندا دادەبەزێت وە زانی ئەمە پەڵە ھەور نیە نیشتبێتە سەر یەک؛ بەڵکو ئەوە سزا بەئێشەکەیە کە نێردراوی اللە یونس پێی ڕاگەیاندبوون بەوەی دواتر لەدوای سێ ڕۆژی تر بۆیان دێت، جا لەپاش ئەوە وتارێکی بۆ گەلی یونس داو ئامۆژگاری کردن و وتی: ‏"ئەی خەڵکینە ئەگەر باوەڕھێنان بۆ ئەو گەلانەی بە نێردراوانی لای اللە بێباوەڕ بوون سودی ھەبووایە کە لەکاتی دابەزینی سزا باوەڕیان ھێناوە؛ ئەوا اللە ھیچ یەکێکیانی لەناو نەدەبرد، وە اللە ھەموو جارێک سزاکەی لەسەریان لادەدا، بەڵام دان نان بە ستەمەکەیان لەکاتی دابەزینی سزادا ھیچ سودێکی پێنەگەیاندوون ئەمەش ڕێساو سوننەتی اللە یە لە کتێب لەسەر ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە حەق و ڕاستی لای پەروەردگارەکەیان، وە ھەرگیز بۆ ڕێساو سوننەتی اللە ش جێگرەوەیەکی تر نیە: جگە لەوەی من بەڵگەیەکی ئێوە لەسەر پەروەردگارەکەتان دەزانم"

لەپاش ئەوە گەلەکە ئەویان پچڕاندو وتیان: ئەوە چی یە، ئەویش وتی:
"پەروەردگارەکەتان لەسەر نەفسی خۆی ڕەحمەت و میهرەبانی و بەزەیی نوسیوە جا بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی داوای لێبکەن بەڵێنەکەشی ڕاستەو ھەر خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە".

جا لەپاش ئەوە ئەم پیاوە دوو ڕکات نوێژی بۆ کردن بۆ لاچوونی سزایەکەو بانگی پەروەردگارەکەی دەکرد بە موناجات و وتی:
"ربنا ظلمنا أنفسنا فإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين، اللهم إننا نجأر إليك مُتوسلين برحمتك التي كتبت على نفسك وأمرتنا أن ندعوك فوعدتنا بالإجابة فاكشف عنا عذابك إنك على كلّ شيء قدير ووعدك الحقّ وأنت أرحم الراحمين".
پەروەردگارمان ئێمە ستەممان لە خۆمان کرد جا ئەگەر لێمان خۆشنەبیت و ڕەحممان پێنەکەیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە لە زەرەرمەندان دەبین، ئەی اللە ئێمە ھانامان بۆ تۆ ھێنا بە ملکەچی و دڵسۆزیەوە بە دەستگرتن و تەوەسولمان بەو ڕەحمەت و میھرەبانی و بەزەییەی لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە وە فەرمانت پێکردووین پێی داوات لێبکەین و بەڵێنیشت پێداوین وەڵاممان بدەیتەوە جا سزاکەتمان لەسەر لابدە بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا زاڵ و بەتوانایت بەڵێنی تۆش ڕاستەو تۆ لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری".

خەڵکەکەش لەگەڵیدا دەپاڕانەوە بە دوعاو پاڕانەوەکەو داوای ڕەحمەت و بەزەییان لە اللە دەکرد، ئەم پیاوەش ڕاستی کرد لەگەڵیان کاتێک پێی وتن ھیچ ڕێگایەکی دەرباز بوون لە سزای اللە نیە تەنھا ڕاکردن نەبێت بۆ لای پەروەردگارەکەیان، وە پێی وتن و فێری کردن باوەڕهێنان بە حەق لەم کاتەداو دان نان بەوەی ئەوان ستەمکاربوون ھیچ سودێکیان پێناگەیەنێت لەکاتی دابەزینی سزاکە ھەروەک چۆن بۆ ئەوانەی پێشووی خۆیان سودی نەبووە، بۆیە ھانایان بردە لای اللە بە داواکردنی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی و بێئومێد نەبوون لە ڕەحمەت و میهرەبانی پەروەردگارەکەیان.

‏بۆیە باوەڕھێنانەکەیان سودی پێگەیاندن و توانیان سوننەت و ڕێسایەک لە سوننەت و ڕێساکانی کتێب لە کاتی ڕوودانی سزادا بگۆڕن، جا ئەوان لە نێو ھەموو ئوممەتە پێشینەکان تاکە ئوممەت بوون لەوانەی باوەڕھێنانەکەیان سودی پێگەیاندن، نھێنی ئەوەش بریتی بوو لە داواکردن لە اللە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیوه بەڵێنەکەشی ڕاستەو ھەر ئەویش لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەانترو بە بەزەییترە.

اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: ‏{فَلَوْلاَ كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلاَّ قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الخِزْيِ فِي الحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَى حِينٍ} صدق الله العظيم [يونس:98].

ھەر ئەوەش ھۆکاری ڕزگاربوونی گەلی نێردراوی اللە یونس بوو لە سزاکە بەھۆی ئەم دوعاو پاڕانەوەی پیاوە چاکەکارەکە فێری کردن، ھەرچی ئاوەدانیەکانی ترن کە اللە لە ناوی بردن ئەوا ھەرگیز بڕواھێنان بە حەقی لای پەروەردگارەکەیان لە کاتی دابەزینی سزاکەداو دان نان بەوەی ئەوان ستەمکاربوون سودی پێنەگەیاندوون، جا بەردەوام هەر ئەوە قسەیان بووەو ھیچی تر لە ھەموو کات و شوێنەکان تەنھا گەلی یونس نەبێت اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: ‏{كِتَابٌ أُنزِلَ إِلَيْكَ فَلاَ يَكُن فِي صَدْرِكَ حَرَجٌ مِّنْهُ لِتُنذِرَ بِهِ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (2) اتَّبِعُواْ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلاَ تَتَّبِعُواْ مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء قَلِيلاً مَّا تَذَكَّرُونَ (3) وَكَم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَاهَا فَجَاءهَا بَأْسُنَا بَيَاتاً أَوْ هُمْ قَآئِلُونَ (4) فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءهُمْ بَأْسُنَا إِلاَّ أَن قَالُواْ إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (5) فَلَنَسْأَلَنَّ الَّذِينَ أُرْسِلَ إِلَيْهِمْ وَلَنَسْأَلَنَّ الْمرسلين (6) فَلَنَقُصَّنَّ عَلَيْهِم بِعِلْمٍ وَمَا كُنَّا غَآئِبِينَ (7)} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا هەر ئەوه قسەو دوعاکەیان بووە کە بریتی بوو لەوەی: {يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (14)} [الأنبياء].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَمَا كَانَ دَعْوَاهُمْ إِذْ جَاءهُمْ بَأْسُنَا إِلاَّ أَن قَالُواْ إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (5)} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا ھەر ئەوە قسەو دوعاکەیان بووە بۆیە ھیچ سودێکی لەبەرامبەر سزای اللە پێنەگەیاندوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْماً آخَرِينَ (11) فَلَمَّا أَحَسُّوا بَأْسَنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ (12) لَا تَرْكُضُوا وَارْجِعُوا إِلَى مَا أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَاكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْأَلُونَ (13) قَالُوا يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ (14) فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّى جَعَلْنَاهُمْ حَصِيداً خَامِدِينَ (15)} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا سەیری ئەوە بکەن کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: ‏{فَمَا زَالَتْ تِلْكَ دَعْوَاهُمْ حَتَّى جَعَلْنَاهُمْ حَصِيدًا خَامِدِينَ (15)} صدق الله العظيم.

لەبەرئەوەی بەڵگەی ئەوان لەسەر اللە دان نان نیە بە ستەمەکانیان جا لەکاتی دابەزینی سزادا اللە بەوە ڕەحمیان پێبکات ئەمە سوننەت و ڕێسای اللە یە لە کتێب لەبەرئەوەی بەڵگەیان بە ڕەوانەکردنی پێغەمبەران بۆلایان بەسەردا جێبەجێ بووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{رُّسُلاً مُّبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لِئَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللّهُ عَزِيزاً حَكِيماً (165)} صدق الله العظيم [النساء:165].

جا ئەی خەڵکینە وەرن پێتان بڵێم بەڵگەکەی ئێوە لەسەر اللە چیە ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە سیفەتی ڕەحمەت و میهرەبانی لە نەفسی پەروەردگارەکەتان ھەیە بۆ بەندەکانی ئەویش ئەوەیە ئەو بە ڕەحم و میهرەبانترە بۆ ئێوە لە دایکتان و ھەموو خەڵکیش جا بزانن اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە سوێندتان بۆ دەخۆم بە اللە ی گەورە اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە لە کتێبدا، جا لە دنیاو دوایی بە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی داوای لێبکەن ئەگەر ئێوە دڵنیان لە سیفەتی ڕەحمەتەکەی بەوەی بەڕاستی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە.

لەوەیە یەکێک لە زانایانی شیعە یان سوننە بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "قسەکەت چەند سەیرە ئەی ناصر محمد یەمانی! چۆن سوێندمان بۆ دەخۆیت بەوەی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە! کێ بە تۆی وتووە ئێمە بڕوامان بەوە نیە اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە بۆچی دەستدەگرن بە شەفاعەتی کەسانێک کە ڕەحم و میهرەبانیەکەیان کەمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە ئەگەر ڕاستدەکەن، جا من ئێوەو زاناکانی تریش دەکەم بە شاھێد؛ لەگەڵ ئەوانەشی لەگەڵتانن کە دوو هێندەی ئێوەنە لە زەوی کە فریشتە (ڕەقیب و عەتید) ن، لەسەر ئەوەی من بێباوەڕم بە شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان وە هەرگیزیش لەبری اللە تکاو ئومێدی پاڵپشت و شەفاعەتکارێک ناکەم؛ لەبەرئەوەی دەزانم اللە لە ھەموو بەندەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆم؛ ئەمەش لەبەرئەوەی من بڕوام ھەیەو دڵنیام اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، جا ئەگەر ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی ئەو شەفاعەتم بۆ نەکات لەبری سزایەکەی ئەوا ھەرگیز کەسێک نیەو نابێت جگە لە اللە پاڵپشت و پەناو بەسەرخەرم بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

وە ئەی خوشکی بەڕێزم لەبەر اللە وە ئەی برایانی موسڵمانم، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت ئەمە ھەواڵ و باسە گەورەکەیە کەچی خەڵکیش پشتی لێدەکەن وە بە هیچ ڕێگایەکی دەربازبوون نازانم تەنھا شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان نەبێت وە ئەگەر تا ئەو ڕۆژە پشتیان لە حەقی لای پەروەردگارەکەیان هەڵکرد ئەوا هەمان ئەوە دەڵێم کە خۆشەویستی اللە ئیبراھیم درودو سڵاوی لێبێت وتی: ‏{فَمَنْ تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [إبراهيم:36].

جا بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی (بۆ ھەموو ئەوانەی پشتیان لە حەقی لای پەروەردگارەکەیان هەڵکردووەو ئەوانەشی شوێنیان کەوتوون) داوای لێبکەن، جا لەو ڕۆژەدا بەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی داوای لێبکەن، وە بەدڵنیاییەوە لە کتێبەکەی اللە زانیم دواتر اللە بەو ڕەحمەت و میهرەبانیەی خۆی وەڵامتان دەداتەوە کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی جا تا ماوەیەک سزاکەتان لەسەر لادەدات، وە گیرا بوون و وەڵامدانەوەی دوعاکەتانم لە سورەتی (الدخان) زانی لە کتێبداو زانیم دواتر اللە ئەم دوعایەی دوعاکارەکانتان وەڵام دەداتەوەو گیرای دەکات کاتێک اللە سوێند دەخوات بە دوو پیت لەناوەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وە بەو کتێبەی لە شەوی (لیلة القدر) ـی پیرۆز دایبەزاندۆتە سەری. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{حم (1) وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ (2) إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ (3) فِيهَا يُفْرَقُ كلّ أَمْرٍ حَكِيمٍ (4) أَمْراً مِّنْ عِندِنَا إِنَّا كُنَّا مرسلين (5) رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (6) رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ (7) لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (8) بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

جا ھەرچی سوێند خواردنه بە { حم } ئەوە دوو پیتن لە ناوەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە اللە لە ناوەڕاستی ناوەکە وەریگرتووە (حم)، ھەرچی سەبارەت بەو کتێبەی وابەستەیە لەگەڵ ئەوەی پێش خۆی هاتووە ئەوا سوێندێکی ترە {وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ}، ئەوە بریتیە لەم قورئانە گەورەیەی اللە دایبەزاندۆتە سەر محمد درودو سڵاوی لێبێت ئەو کتێبەی ئیمام مەھدی بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەھێنێتەوە لەکاتێکدا یەکەم کەس پشتیان لێیهەڵکرد ئەو باوەڕدارانەن کە تەسلیمی بوو بوون، وە زاناکانیشیان حوکم کردن بۆ لای کتێبی پەروەردگارەکەیان ڕەتکردەوە تا حوکم بکات لە نێوانیان لەسەر ئەو شتانەی جیاوازو ناکۆکن دەربارەی و وتیان: "ئەوەی باوک و باپیرانمان لە فەرموودەو گێڕانەوەکان بۆیان جێھێشتووین بەسمانە تەنانەت ئەگەر دژو پێچەوانەی ئەوەش بێت کە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا ھاتووە جا دەڵێن لەبەرئەوەی ئەم کتێبە کەس بە لێکدانەوەی ئایەتەکانی نازانێت تەنھا اللە نەبێت"! جا ئەوانە خراپترین زانان لە ئوممەتەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - جا ئەگەر لە سوننە بن یان لە شیعە یا لە ھەر یەکێک لە مەزھەبە ئیسلامیەکان: ئەوانە خۆیان لەناوبردووەو ئوممەتەکەیشیان سزادا بەھۆی پشتھەڵکردنیان لە بانگەوازی حەق بۆ گەڕانەوە بەرەو لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی کە دژو پێچەوانە نین لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا پشتیان ھەڵکردو بانگەوازی بانگەوازکارەکە سەرسامی نەکردن لەبەرئەوەی پێچەوانەو دژی ویست و ئارەزوویان بوو، بۆیە قسەکردن و دواندنی (ئایەتەکە) لە کتێبدا بە ئاڕاستەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بانگەواکارە بۆ لای حەق ئەو (ئایەتە) ی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاء بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10)} صدق الله العظيم [الدخان].

‏ئەوەش سزایەکی گشتگیرە بۆ ھەموو خەڵکی، خۆ ئەگەر بیوتبایە ئەوانە دەگرێتەوە کە بێباوەڕن ئەوا ئەوکات دەمزانی ھەرگیز اللە سزای موسڵمانانی پێ نادات بەڵام بینیم دەڵێت: {يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11)} صدق الله العظيم.

جا زانیم مەبەستی بێباوەڕان و موسڵمانانە لەبەرئەوەی ھەموویان پشتیان لە شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان هەڵکردووە لەو کەسەی بانگەوازی گەڕانەوەی بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی دەکردن جا پشتیان ھەڵکرد جا یەکەم کەس لەوانەی پشتیان ھەڵکرد بریتی بوون لە خودی موسڵمانان کە زاناکانیان لە ڕێگای حەقی ئاشکرا گومڕایان کردن؛ لەبەرئەوەی چاوەڕێی بەڕاستدانانی زانایانیان دەکرد تا لەدوای ئەوان بەڕاستی دابنێن بەڵام زانایانیان هەرگیز نەیانتوانی ھیچ سودێکیان پێ بگەیەنن لەلایەن اللە وە. وە بە دڵنیاییەوە زانیم مەبەست لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: ‏{يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11)}.

مەبەستی لە بێباوەڕو موسڵمانانە، جا لەپاش ئەوە گەڕام تا بزانم ئایا تەنانەت ئاوەدانیەکیش ھەیە دواتر لەم سزا بەئێشە ڕزگاریان ببێت؟ بەڵام بە داخەوە تەنانەت ئاوەدانیەکیش لە ئاوەدانیەکانی ھەموو خەڵکیم نەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{وَإِن مَّن قَرْيَةٍ إِلاَّ نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَاباً شَدِيداً كَانَ ذَلِك فِي الْكِتَابِ مَسْطُوراً (58) وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالآيَاتِ إِلاَّ أَن كَذَّبَ بِهَا الأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُواْ بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالآيَاتِ إِلاَّ تَخْوِيفاً (59)} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا لەپاش ئەوە بە دڵنیاییەوە زانیم ئەوە نیشانەی بەڕاستدانەرە بۆ ئەو ئیمام مەھدیەی بۆ لای حەق بانگەوازی دەکردن ئەوانیش پشتیان ھەڵدەکرد، لەپاش ئەوە زانیم ئەوان دواتر بەڕاستی دادەنێن جا باوەڕ بە حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەهێنن جا دەڵێن: ‏{رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)}.

جا خەڵکی ھەمووی باوەڕ بە حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەهێنن، وە زانیم دواتر اللە وەڵامی دوعاو پاڕانەوەی هەندێکیان دەداتەوە جا سزاکەیان تا کاتێکی دیاریکراو لەسەر لادەدات ھەروەک چۆن لەسەر گەلی یونسی لادا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15)} صدق الله العظيم [الدخان].

بەڵام ئەوانەی جارێکی تر بۆ بێباوەڕبوون بە حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەگەڕێنەوە خراپترین دروستکراوی اللە ن وە قیامەت بەسەریاندا بەرپا دەبێت کە بریتیە لە ھەڵمەتە گەورەکە (البطشة الكُبرى). بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: ‏{إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلاً إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای موسڵمانان بانگەوازکار بۆ لای کتێبەکەی اللە و سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5266