Admin
14-12-2017, 10:41 AM
ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
13 - 10 - 1435 کۆچی
09 - 08 - 2014 زایینی
09:56 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=153758
ــــــــــــــــــ
له ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بۆ پێشه‌وای كوفر‌و خراپه‌كاران له زه‌وی و خوێن ڕێژ ئه‌بی به‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی داعش ..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە ی لەسەر، وە هەموو ئەو موسڵمانانەی خەڵکی لە خراپەی دەست و زمانیان سەلامەتن تەنها بە حەق نەبێت لە هەموو کات و زەمان و شوێنێک، دوای ئەوە..
ئه‌ی ئه‌بابه‌كری به‌غدادی، پێشتر بەرلەوە له لایه‌ن ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی به‌یانێک ده‌رچوو کە وشه‌ی ڕێز‌و بانگه‌وازی به مه‌نتقی چاکی بۆ بانگهێشت كردنی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵتان به‌ر له سه‌رده‌می ده‌ركه‌وتن هەڵگرتبوو، به‌ڵام هەرچەندە بینیت و به‌سه‌ریشیدا ئاگاداربوویت هیچ گوێت به بانگه‌وازه‌كه‌مان نه‌داو وه‌ڵامی بانگه‌وازی گفتوگۆكه‌ت نه‌دایه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وایده‌بینیت نا‌توانیت بە دەسەڵاتی زانست گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بکەیت و ڕووبەڕووی ببیتەوە چونکە هەر بەڕاستی ده‌زانیت زۆر لێ‌كردن له ئایینی ئیسلامدا نیه، وه به‌دڵنیاییه‌وه دەزانیت دژ‌و پێچەوانەی مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە یت.
سوێند بە اللە ئەوەی دەیبینم ئەوەیە خۆت و حزبه‌كه‌ت له ڕیزی ئەو شه‌یتانه مرۆڤانە بن کە لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و بێباوه‌ڕیەکەشیان ده‌شارنه‌وه‌و لە ناخەوە فێڵبازن تا له‌م ڕێگایه‌وه ئایینی ئیسلام بشێوێنن لەکاتێکدا اللە به ڕەحمهت بۆ سه‌ر خه‌ڵكی جیهان دایبەزاندووە، وه ده‌تانه‌وێت هه‌موو به‌شه‌ر بەزۆر ناچار بكه‌ن، به‌ڵام ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی لە کەمین دایە بۆ ئێوە، جا دواتر بۆ خه‌ڵكی ڕوونده‌كه‌مه‌وه ئێوه گه‌لێكی تاوانکارن و خوێنی ئەو موسڵمان و بێباوهڕانە دەڕێژن کە دوژمنایه‌تیان نه‌كردوون له ئاییندا، جا ها ئێوه دیلی موسڵمانان ده‌كوژن، وە ڕیزیان دەکەن و گولله به‌سه‌ریانه‌وه ده‌نێن و ده‌ڵێن: ئەی اللە لێمانی قبوڵ بكه! پاک و بێگەردی بۆ الله چۆن اللە ڕشتنی خوێنی موسڵمانانتان لێوه‌رده‌گرێت؟ نه‌فرەتی اللە بە نه‌فرەتێکی گه‌وره له تاوانکارە خراپه‌كاره‌كانی سەر زەوی.
وه ئەی ئەبابەکر سوێند به په‌روه‌ردگار دەخۆم ئەگه‌ر اللە له زه‌وی جێگیری كردم به‌ر له‌وه‌ی تۆبە بكه‌یت سنورەکەی اللە ت به حه‌ق به‌سه‌ردا جێبه‌جێده‌كه‌م و به‌بێ ئه‌وه‌ی سته‌مم لێكردبیت سه‌رت په‌ل ده‌ده‌م مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له ده‌ركه‌وتن تۆبە بکەیت، چۆن خۆت به خه‌لیفه‌و جێ‌نشین له زه‌وی هه‌ڵده‌بژێریت پاشان خوێنی ئەو موسڵمان و بێباوهڕانە ده‌ڕێژیت کە هیچ دوژمنایه‌تیه‌كیان نه‌كردوون له ئاییندا؟ جا وه‌ره با له مەحكەمی كتێبه‌كه‌ی اللە به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا بهێنمه‌وه به‌وه‌ی اللە كوشتنی دیلی بێباوەڕانی قه‌ده‌غه‌كردووه جا ئەگه‌ر كوشتنی دیلی بێباوه‌ڕانی لێ قه‌ده‌غه‌كردبن ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی دیلی موسڵمانان؟
ئه‌ی ئه‌بابه‌كری به‌غدادی، لە ڕاستیدا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کەس و کارەکەی - بانگی هاوه‌ڵه‌كانی كرد بۆ ڕاوێژكردن سەبارەت بە دیله‌كانی ئەو جهنگەی اللە له مەحكەمی قورئان بە جەنگی ڕۆژی جیاكه‌ره‌وه (فورقان) ناوی بردووە، وه ئه‌مه شەڕی بەدر بوو؛ یەکەم شەڕی نێوان حه‌ق و بەتاڵ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حه‌ق و بەتاڵ لە یەکتری بۆ ئەوەی بژی ئەوەی لەسەر به‌ڵگه‌و بەرچاوڕوونیدا دەژی، وە تا له‌ناو بچێت ئه‌وه‌ی لە بەرامبەر بەڵگەو به‌رچاوڕوونی له ناوچووه‌و پشتی لێده‌كات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللَّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ۗ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (41) إِذْ أَنتُم بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُم بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَىٰ وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ ۚ وَلَوْ تَوَاعَدتُّمْ لَاخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ ۙ وَلَٰكِن لِّيَقْضِيَ اللَّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولًا لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَىٰ مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ ۗ وَإِنَّ اللَّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ (42)} صدق الله العظيم [الأنفال].
دوای به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی یەکلاکەرەوە به‌سه‌ر سه‌ركرده‌و پێشه‌وایانی كوفر‌و ملهوڕانی قوڕه‌یش محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس کەس و کارەکەی - بانگی گەورە هاوه‌ڵانی كرد بۆ ڕۆچوون و بڕیاردان دەربارەی ئه‌و دیله بێباوه‌ڕانه‌ی به سته‌م و دوژمنكاری له‌سه‌ر موسڵمانه‌كان دوژمنایه‌تی موسڵمانانیان كردبوو، جا محمد نێردراوی اللە و هاوه‌ڵه‌كانی درودو سڵاوی اللە یان لەسەر ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دیلە نێره‌كان بكرێن به خزمهتكارو نۆکەری پێغه‌مبه‌ر، له‌كاتێكدا پێویست بوو سەبارەت بەوان له چاوه‌ڕوانی حوكمی اللە دا بن. دوای ئەوە ده‌ستبه‌جێ جبریل دابه‌زی کە لە لایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز نێردرابوو: {مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَن يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الأَرْضِ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا وَاللّهُ يُرِيدُ الآخِرَةَ وَاللّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (67) لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68)} صدق الله العظيم [الأنفال].
وه ئه‌ی ئوممه‌تی ئیسلام سه‌یركه‌ن چی لە نەفسی اللە لەبەرامبەر پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانی گوزەرا به‌هۆی ئه‌م ڕۆچوون و بڕیارەی ده‌رباره‌ی دیلەکان دایان به‌ر له‌وه‌ی فه‌توایان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه بۆ بێت، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {لَّوْلاَ كِتَابٌ مِّنَ اللّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (68)} صدق الله العظيم.
خۆ ئەگه‌ر اللە له‌سه‌ر نه‌فسی خۆی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ باوه‌ڕداران نه‌نوسیبوایه ئه‌وا سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان لەسەر ئەوە تووش دەبوو کە بڕیاریان لەسەر دابوو. وه پاک و بێگەردی بۆ الله، اللە چه‌نده میهره‌بانه! هەرچەندە بڕیاری كوشتنی دیلە بێباوەڕەکانیشیان نه‌دابوو؛ به‌ڵكو ته‌نها وایان دانابوو بیانكه‌ن به خزمهتكارو نۆکەری پێغه‌مبه‌رو ئەو گه‌وره هاوه‌ڵانەی توانای دابین کردنی بژێوی ژیانیان هەبوو؛ به‌ڵام بۆ پێغه‌مبه‌ر نیە دیلەکان وەک خزمەتکار بەکاربهێنێت تا له زه‌ویدا بەهێز بێت، جا ئه‌مه ستەم کردنە له مرۆڤ. جا لەدوای ئەوە سه‌یری حوكمە دابه‌زێنراوەکەی اللە بكه‌ن ده‌رباره‌ی دیلە بێباوه‌ڕەکان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ حَتَّىٰ إِذَا أَثْخَنْتُمُوهُمْ فَشُدُّوا الْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاءً} صدق الله العظيم [محمد:4].
ئه‌مه واتە لەبەرامبەر فیدیە اللە ڕێگای به ئازادکردنی دیلە بێباوەڕە ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا، هه‌رچی دیلە بێباوەڕە هه‌ژاره‌كانیشن ئه‌وا اللە فه‌رمانی به باوه‌ڕداران كردووه پیاوه‌تیان به‌سه‌ردا بكه‌ن و له پێناوی اللە ئازادیان بکەن، بە چاکترین و جوانترین و ڕێزدارترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت و قسەیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
جا ئەی ئوممەتی ئیسلام سه‌یری حوكمە حه‌قەکەی اللە بكه‌ن دەربارەی دیلە بێباوه‌ڕەکان هەرچەندە ئەوان دیلی بێباوه‌ڕی دەستدرێژکاریشن بۆ سەر موسڵمانان و ئایینه‌كه‌یان جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش اللە بە کوشتنی دیلە دەستدرێژکارە بێباوه‌ڕه‌کان فه‌رمان به باوه‌ڕداران ناكات، جا ئه‌ی دەبێت حوکمی اللە چی بێت ده‌رباره‌ی ئەو دیلە موسڵمانانەی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستن به كوشتن‌یان له‌كاتێكدا دیلیشن؟ اللە بیكوژێت ئه‌مه له تاوانبارانی جه‌نگه! وه هه‌ر كه‌سێک بچێته ڕیزی حزبەکەی ئه‌بابه‌كری به‌غدادی ئه‌وا نه‌فره‌تی اللە و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیشی له‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حزبی داعشه جگه له حزبێكی شه‌یتانی نەبێت هیچیتر نیە بۆ شێواندنی ئایینی اللە ئیسلام کە ئایینی ڕه‌حمه‌ت و میهرهبانیە بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان، نه‌فرەتی اللە له‌سه‌ر ئه‌بابه‌كری به‌غدادی به نەفرەتێکی گه‌وره ئەگه‌ر تۆبەی نهكردو بۆ لای اللە به گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاست و دروست نەگەڕایەوە، یان نەفرەتی اللە له ناصر محمد يه‌مانی بێت ئەگه‌ر مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی خەلیفەی حه‌قی اللە نه‌بوو له زه‌وی.
وه ئه‌ی گه‌لی پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌کان، من فه‌رمانتان پێده‌كه‌م به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه به هه‌موو شێواز‌و هۆكارێكی پارێزراو تا هه‌موو خه‌ڵكی بە دوور‌و نزیکەوە بزانن ئیسلام و موسڵمانان و ئه‌هلی سوننه‌و شیعەو هه‌موو مه‌زهه‌بە ئیسلامیەکان به‌رین له‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی دەیکەن، ئەوانە تاوانباری جه‌نگن و خوێنی موسڵمانان و نه‌صاراو ئەو بێباوهڕانەش دەڕێژن کە دژایه‌تی موسڵمانانیان نه‌كردووه له ئایینه‌كه‌یاندا، چونکە شوێن سیاسه‌تەکەی یه‌هود كه‌وتوون بۆ تێكدان و شێواندنی ئایینی ئیسلام، وه هه‌ركه‌سێک پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان بێت و گرنگیان پێبدات ئەوا له‌وانه.
وه بانگی سه‌رجه‌م ڕێکخراوە عهرهبیەکان و گه‌له‌كانیان ده‌كه‌م به یه‌ک ڕیز له دژی ئه‌بی به‌كری به‌غدادی و حزبه‌كه‌ی بوەستنەوە، جا ئەی گه‌لانی عه‌ره‌بی گومانی چاکیان پێمه‌به‌ن، سوێند بە اللە ئه‌وانه بە جیاوازیه‌كی گەورە زۆر له سەرکردەی ئەو ڕژێمە بێئاگایانەی عەرەب تاوانبارترن کە به ژیانی دنیا ڕازی بوون، جا زیانی سه‌ركرده‌ی ڕژێمە عه‌ره‌بیه‌كان كه‌مترە له داعشی تاوانکار به هه‌موو ئه‌و مانایانه‌ی وشه‌كان هه‌ڵی ده‌گرن، مەترسیدارتر له‌مه‌ش تێکدان و شێواندنی ئایینی ئیسلامە له دیدو تێڕوانینی مرۆڤایەتی.
جا كێ ناڕەزایی بەرامبەر ئەم بەیانەم سەبارەت به ئەبوبەکری بەغدادی و حزبەکەی بە ده‌سه‌ڵاتی زانستی جیاکەرەوە به‌بێ سته‌مكردن له مەحكەمی ئایه‌ته‌كانی قورئانی گه‌وره دەردەبڕێت؟ سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌رگیز بە دەسەڵاتی زانست ناتوانن به‌سه‌ر ئیمام مه‌هدیدا زاڵ بن ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێكیشتان بۆ هه‌ندێک ببن به پاڵپشت و بەسەرخەر، ئه‌و اللە یەم به‌سه کە هیچ پەرستراوێکی تر نیه جگه له ئه‌و نەبێت، پشتم به ئه‌و به‌ستووه‌و هه‌ر ئه‌ویش په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە و به‌نده‌كه‌ی؛ ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=153758