المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : جا بە چ قسەیەکی تر بڕوادەکەن ئەی گەلی موسڵمانان



Admin
21-01-2018, 12:52 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 06 - 1428 کۆچی
03 - 07 - 2007 زایینی
08:59 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.org/showthread.php?p=4757
ـــــــــــــ

جا بە چ قسەیەکی تر بڕوادەکەن ئەی گەلی موسڵمانان ؟

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، وە لەسەر ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان دوای ئەوە..

ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، پێم بڵێن ئایا ئیمام مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی واتان دەوێت کتێبێکی تازەتان بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی خەڵکی بۆ لای بانگ بکات تا باوەڕی پێبھێنن، یان پێتان وایە اللە دەیکات بە پێغەمبەرێک؟ بەڵکو ئیمامێکی دادپەروەرەو خاوەنی قسەی ڕاست و بەجێ و یەکلاکەرەوەیە، اللە بە لێکدانەوەی ڕاست و دروست بۆ ڕاستی نیشانەکانی اللە بە قورئان لە ئاسۆکان و خودی خۆشیان لەسەر ئەرزی واقع بە زانست و لۆژیک پشتگیری لێدەکات، تا ئەوکاتەی ڕاستیەکەیان بۆ ڕووندەبێتەوە، وە ئەم لێدوانەش بۆ ئەوانەیە کە ھێشتا بەم قورئانە گەورەیە بێباوەڕن، بەڵام کە بێباوەڕان دەبینن زانایانی موسڵمانان ئەم لێکدانەوە ڕاست و دروستەی قورئانی گەورە بەڕاستدانانێن ئەوا دواتر ئەم بەرپرسیارێتیه‌ لە ئەستۆ دەگرن، وە باری گوناھی ئەوانه‌ی بێباوەڕبوون و بەھەمان شێوە باری موسڵمانانیش بە گشتی هەڵدەگرن، چونکە ئەگەر زانایانی ئوممەت منیان بەڕاستدانا ئەوکات موسڵمانانیش بەڕاستم دادەنێن، بەڵام تا ئێستا زانایانی موسڵمانان لەوانه‌ی بەسەر بانگەوازەکەمدا ئاگادارن لە دوودڵی و گوماندا ماونەتەوە، بەوەی ئایا دەبێت ئەو کەسە مەھدی بێت یان یەمانی یان درۆزنێکی خراپەکاری خۆبەزلزان؟ جا لەم نێوانەدا گیریان خواردووە، نە ویستیان لە بەڕاستدانانەو نە لە بەدرۆزانینی! جا با وایدابنێین ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییە، ئایا چاكتر نیه زانایانی ئوممەت بێن لە سنورەکەی خۆی بیوەستێنن تا بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوە من ئەو مەھدیە نیم کە ئوممەتەکان چاوەڕێیان دەکرد؟ یان ئەی گەلی زانایانی ئوممەت چەندین لێکدانەوەی پێشتر ئێوەی توشی ئاشوب کردووە، لەکاتێکدا پابەند نین بە هێنانەوەی بەڵگە، بەڵکو بە گومان و ئیجتیھاده‌وه‌یە، لەکاتێکدا اللە لە شوێنکەوتنی گومان ڕێگری لێکردوون، چونکە گومان ھیچ ڕاستیەک بەدەستەوە نادات.

وە تا ئەم کاتژمێرەی ئەو بەیانه‌ی لێ دەردەچێت لە قورئان نابینم ھاوەڵانی ئەشکەوت لە ئەشکەوتەکەیان دەرچووبن، جا سەیر لەوەدایە بڕواتان بەوە کردووە ئه‌وان لە ئەشکەوتەکەیان دەرنەچوونەو ماوەیەکی زۆریش لەمەوبەر دۆزراونەتەوە، وە بینایەکیشیان بەسەرەوە دروستکردن و لە ئەشکەوتەکەشیان دەریان نەهێناون، بەڵام اللە لە قورئان ھەواڵی ئەوەی پێداون دواتر لە ئەشکەوتەکەیان دەردەچن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویه‌تی: {وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرا نیە بەوەی دواتر بەر لە مردنیان لە ئەشکەوتەکەیان دەردەچن؟ کەواتە چۆن دەڵێن ئەوان داوایان لە اللە کردو ئەویش ئەوانی لە ئەشکەوتەکەیان مراند؟ بەھەمان شێوە ئەم بەسەرھاتە بێ سەروبنەی دەڵێت ئەوان بە پارەکەیان ڕۆیشتن و ئاشکرابوون و خەڵکەکە ئەوانیان دۆزیەوە، جا ئەگەر ئەم لێکدانەوەیەتان ڕاست بێت لەبەرچی دەبینین ئەوانەی ئەوانیان دۆزیەوە لەبارەیان کەوتنە کێشەو دەمەقاڵێ و هه‌ر یه‌كێكیان بۆ چیرۆک و باسه‌كه‌یان به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌هێنایه‌وه‌؟ جا له‌به‌رچی ئه‌و پیاوه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی خواردن ڕۆیشت چیڕۆکی خۆی و هاوەڵەکانی بۆ ئەو خه‌ڵكه‌ نەگێڕایەوە کە چاوی پێکەوتبوون، ئەگەر زانیبێتی ساڵێكی زۆر تێپه‌ڕیووه‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش کۆتاییان پێهاتووە کە هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت له‌ ترسیان خۆیان لێ حه‌شار دابوون، پاشان شوێنی ئەشکەوتەکەو هاوەڵەکانی پیشانی خەڵکەکە دا کە لە ئەشکەوتەکەدا چاوەڕێی بوون؟ به‌ڵام لە قورئاندا دەبینم ئه‌وانه‌ی ئه‌وانیان دۆزیه‌وه‌ به‌ هیچ زانستێکی ئەوانیان نەدەزانی و كه‌وتنه‌ كێشه‌و دەمەقاڵێ ده‌رباره‌یان! یان نازانن (تنازع) له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا چیه‌؟ ئه‌مه‌ بریتیه‌ لە ده‌مه‌قاڵێ و جیاوازی پێشبینیه‌كان ده‌رباره‌یان، به‌ڵام به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی زانست و هه‌ریه‌كێكیان به‌ گومانه‌وه‌ پێشبینی چیڕۆکەکەیانی ده‌كرد، دوای ئەوە یه‌كێکیان وتی: {ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].

بەڵام من دەتانبینم زانستەکەی ئه‌وانتان بۆ خەڵکی گێڕاوەتەوە له‌كاتێكدا ده‌بینم ئەوانەی ئەوانیان دۆزیەوە قسەیەکی جگە لەم قسەیەی ئێوەیان دەکرد: {ربّهم أَعْلَمُ بِهِمْ} [الكهف:21].

بەڵکو چەند سەیرە وا گومان دەبەن مانای ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا ﴿١٨﴾} [الكهف].

بەوەی گوایه‌ بەھۆی درێژی قژو نینۆکیان بووە!! جا ئەگەر ئەمە لێکدانەوەیەکی ڕاست و دروست بێت بۆچی دەبینین دوای ھەڵسانەوەیان لە خەوەکەیان دەیانوت: {لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ} [الكهف].

جا بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن دواتر ئەوان دەڵێن ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماوینەتەوە، لەکاتێکدا ببینن قژو نینۆکیان بەم شێوەیەی ئێوە دەیڵێن درێژبووە؟ بۆیە هیچ لێکدانەوەکەیان لەم بەتاڵەدا نەبینیووە، جا ئای سەرسامی لە ئێوە ئەی گەلی زانست خوازان، چۆن بێ وردبوونەوە لێیان شوێن ئەم تەفسیرانە دەکەون، بەوەی ئایا لۆژیکین و عەقڵ قبوڵیان دەکات و دڵەکانیشتان پێیان ئۆقرە دەگرێت؟ یان ئەوەیە لە دیدو ڕوانگەی ئێوەدا ئەم موفەسیرانە پێغەمبەرو نێردراون تا لەخۆیانەوە بە ئارەزوو قسەیان نەکردبێت بۆیە بێ وردبوونەوەو کەمترین بیرکردنەوە لێیان شوێن تەفسیرەکانیان دەکەون؟! اللە ی پایەبەرزیش ڕاستی فەرمووە لەوەی دەفەرموێت: {إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿١٩﴾} [الرعد].

وە یەمانی چاوەڕوانکراویش بانگتان دەکات بۆ بەکارھێنانی ژیری و ھۆشتان ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا دوای ئەوه‌ لە نێوان بەیانەکانی من بۆ قورئان و بەیانی ئەوانەی بە گومان و دوودڵی قسە بەناوی اللە وە دەکەن جیاوازی دژایەتیەکی زۆر دەبینن؛ تەنانەت دەتوانن لە چەندین دەروازەی زۆرەوە بۆیان بچن بۆ ئەوەی بە گفتوگۆ بەسەریاندا زاڵ بن، هەرچی هی یەمانی چاوەڕوانکراوە ئەوا هەرگیز هێندەی كونی دەرزیەکیشی تێیدا نابینن، جا كێ هەیە بتوانێت له‌ به‌یانی ڕاست و دروستی قورئان دەمەقاڵێ و گفتوگۆم لەگەڵ بکات و نکۆڵی ده‌كات و دەتوانێت تەفسیرێک بھێنێت باشتربێت لە ھی ئەوو چاکتر لێکدانەوەی بکات بە سوپاسەوە با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن.

برای خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان ئیمام ناصر محمد یەمانی
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=4757