Admin
09-02-2020, 12:20 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - ذو لقعدە - 1435 کۆچی
13 - 09 - 2014 زایینی
11:17 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.nasser-alyamani.org/showthread.php?p=158615
ـــــــــــــــــــ
زانستی زیاتر دەربارەی بەیانی نوێژەکان بۆ پرسیارکاران لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاکەکانیان لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..
سڵاوی اللە تان لەسەربێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، پێشتر فەتوامان بۆ دان بەوەی لەوکاتەی نوێژ لە مزگەوتەکان بە کۆمەڵ دەکەن بەو شێوەیە نوێژ بکەن کە ئەھلی سوننەو جەماعە دەیکەن تا لە ماڵەکانی اللە کۆچ نەکەن بەھۆی جیاوازی نوێژەکانتان، اللە ش لێتانی قبوڵ دەکات و ڕکاتە زیادەکانیشتان لە نوێژەکان بە نافیلە لەلای پەروەردگارەکەتان بۆ دەنوسێت لەبەرئەوەی ئێوە لەسەر یەکڕیزی ئوممەتەکەتان سورو پێداگرن تا دان بەحەقدا بنێن، وە لەوکاتەی بەتەنھا نوێژ دەکەن ئەوا وەک ئەوەی بەحەق فێرمان کردوون نوێژ بکەن:
بەوەی لەڕاستیدا نوێژ بۆ ھەموو فەرزێک دوو ڕکاتە، وە بەوەی نوێژی نیوەڕۆو عەسر بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع تقدیم) بکەن یان بە کۆکردنەوەی دواخستن (جمع تأخیر) لە نوێژی عەسر، وە سەبارەت بە سوننەتی نوێژەکان ئەوا بریتیە لە ڕێزگرتن لە ماڵەکانی اللە (سوننەتی تحیة المسجد) کە لەنێوان بانگ و قامەتدا ئەنجام دەدرێت، وە ئەوەی تەنھا لە کاتی قامەتی نوێژەکەدا ئامادەبوو با نوێژە فەرزەکە بکات و لەپاشان سوننەتەکە لەدوای فەرزەکە ئەنجام بدات، جا لەدوای فەرزەکە ئەو کەسەی لە پێش قامەتی ئەو نوێژە فەرزەی لەکاتە دیاریکراوەکە بانگی بۆ دراوە سوننەتەکەی نەکردووە تەنها سوننەتەکە دەکات.
وە سەبارەت بەوکەسەی نوێژی نیوەڕۆو عەسر بە کۆکردنەوەی پێشخستن (جمع تقدیم) دەکات ئەوا ڕەوایە یەک نوێژی سوننەت بەتەنھا بۆ ھەردوو نوێژەکە ئەنجام بدات، جا ئەگەر لە مزگەوت نوێژی نیوەڕۆو عەسری بە کۆکردنەوەی پێشخستن کرد ئەوا دوو ڕکاتە سوننەتەکە لە نێوان بانگی نیوەڕۆکەو قامەتەکە ئەنجام دەدات بۆ نوێژی نیوەڕۆکە، وە لەوکاتەی نوێژی عەسرو نیوەڕۆ بە کۆکردنەوەی دواخستن (جمع تأخیر) دەکات ئەوا سوننەتەکە لە نێوان بانگ و قامەتەکەی نوێژی عەسردا دەکات لەبەرئەوەی سوننەتی نوێژەکان بریتیە لە ڕێزگرتن لە ماڵەکانی اللە (تحية بيوت اللە) بە دوو ڕکات لەکاتی ئامادەبوون لەو نوێژە فهرزەی لهکاتە دیاریکراوەکە بانگی بۆ دراوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: [ إذا دخل أحدُكم المسجدَ فلا يجلس حتى يصلي ركعتين ] صدق عليه الصلاة والسلام.
جا مەبەستی کاتی ئامادەبوونە لە مزگەوت بۆ چاوەڕوانی ئەنجامدانی نوێژەکە جا دانانیشێت و چاوەڕێی ئەنجامدانی نوێژەکە بکات تا ئەوکاتەی دوو ڕکات دەکات کە بریتیە لە سوننەتێک لە ماڵەکانی اللە بەتەنھا، وە تەشەھودی ناوەڕاستیش لە سوننەتەکاندا بوونی نیە بەڵکو تەنها تەشەھودی کۆتایی دەوترێت.
وە ھەروەک پێشتر فێرمان کردن بەوەی سەبارەت بە دوو ڕکاتە فەرزەکە؛ لە نێوانیاندا تەشەھودی ناوەڕاست ھەیە لەنێوان ڕکاتەکەی یەکەم و دووەم کە ئەویش بەم شێوەیە: {شَهِدَ اللَّـهُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (18)} [آل عمران].
{رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (8)} [آل عمران].
جا لەپاش ئەوە (واتە لەدوای ئەنجامدانی ڕکاتی یەکەم و خوێندنی تەشەھودی ناوەڕاست) بۆ ئەنجامدانی ڕکاتی دووەم هەڵدەستێتەوە، پاشان ھەمان شت دەخوێنێتەوە لەنێوان دەنگ بهرز نەکردنەوەو نەشاردنەوەی جا لەکاتی دانیشتن لە تەشەھودی کۆتاییدا دەڵێت:
{شَهِدَ اللَّـهُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ. (18)}
{رَبَّنَا لاَ تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ (8)}.
پاشان دەڵێت: {سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿180﴾ وَسَلَامٌ عَلَى الْمُرْسَلِينَ ﴿181﴾ وَالْحَمْدُ لِلَّـهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿182﴾} [الصافات].
جا لەپاش ئەوە ڕووی بۆ لای ڕاست وەردەگێڕێت و سڵاو لە فریشتە ڕەقیب دەکات، وە لەپاش ئەوە ڕووی بۆ لای چەپ وەردەگێڕێت و سڵاو لە فریشتە عەتید دەکات بەبێ ناوهێنانیان، بەڵکو تەنھا دەڵێت (السلام عليكم ورحمة الله)، لەبەرئەوەی ھەردوو فریشتەکە وەڵامتان دەدەنەوە لەکاتێکدا ئێوە گوێتان لە وەڵامەکانیان نیە جا دەڵێن: وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته، لەسەر ئەوەش دوعاکردن بۆ ئەوانەی كڕنوش و سوژدە بۆ پەروەردگارەکەیان دەبەن زیاد دەکەن.
وە سەبارەت بە ڕکاتەکەی نوێژی قەسر: جا ئەوە لەوکاتەدا ئەنجام دەدرێت ئەگەر ھاتوو ترسان لەوەی ئەوانەی بێباوەڕن تووشی ئاشوبتان بکەن جا لێرەدا (نوێژ تەنھا بۆ ئەوانەی لەدوای ئیمامەکەوەن لە دوو ڕکاتەوە) دەبێتە تەنها یەک ڕکات بۆ ھەر دەستەیەک ھەروەک پێشتر فێرمان کردن ، وە لەکاتی دانیشتنی دوای ڕکاتەکەی یەکەم تەشەھودەکە بە تەواوی دەخوێندرێتەوە لەبەرئەوەی دەستەکەی یەکەم بە سەلامدانەوە لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم نوێژەکەیان کۆتایی پێدەھێنن بۆیەش تەشەھودەکە بە تەواوی دەخوێننەوە جا لەدوای ئەوە سەلام دەدەنەوەو ھەڵدەستنەوە بۆ پاسەوانیکردن لە دەستەکەی دووەم (کە دێنە پێشەوە بۆ ئەنجامدانی ڕکاتەکەی دووەم لەگەڵ ئیمامەکە، واتە ئیمامەکە لەدوای ڕکاتەکەی یەکەم و خوێندنی تەشەھودەکە سەلام ناداتەوە بەڵکو ھەڵدەستێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕکاتەکەی دووەم)، لەپاشان دەستەی دووەم کە پاسەوانی دەستەکەی یەکەمیان دەکرد دێنە پێشەوەو لەگەڵ ئیمامەکە ڕکاتەکەی دووەم دەکەن.
وە ئاگاداربن نوێژەکانتان لە ماڵەكانی اللە چاكترو خۆشەویسترە لەلای اللە لە نوێژکردن لە ماڵەكانتان تەنھا ژنەکان نەبن جا نوێژکردنی ژنان لە ماڵەكانی خۆیان چاکترە بۆیان لە نوێژکردنیان لە مزگەوتەکان.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=158615