تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : له‌ ڕووداوه‌كانی شه‌وی قه‌درو ‌زانیاری زیاتر له‌ نهێنیه‌كانی كتێبی اللە وەکو بیرخستنەوەیەک بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان



Admin
27-02-2018, 01:59 AM
ئیمام ناصر محمد یه‌مانی
05 - 09 - 1433 کۆچی
23 - 07 - 2012 زایینی
10:23 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=52876
ــــــــــــــــــــ


له‌ ڕووداوه‌كانی شه‌وی قه‌درو ‌زانیاری زیاتر له‌ نهێنیه‌كانی كتێبی اللە وەکو بیرخستنەوەیەک بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان ..


ئیمامه‌كه‌م هه‌ندێک وڵات‌ هه‌یه‌ با وایدابنێین كه‌سێک له‌ جه‌مسه‌ری باكور دەیەوێت به‌ڕۆژوو بێت، ئایا چۆن به‌ڕۆژو بێت له‌كاتێكدا ‌خۆر نه‌ هه‌ڵدێت و نه‌ ئاوا ده‌بێت؟ تكایه‌ وه‌ڵام

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئه‌ی (فارسی حه‌ق)، ئەگه‌ر درێژی ڕۆژ گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌ بیست و چوار كاتژمێر زیاتر بێت ئەوا لێره‌دا كاتی مۆڵه‌تدان بەدیاریکردنی کاتەکە دێت، هەروەک دواتر له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سزای اللە له‌ شه‌وی قه‌دری یه‌كێک له‌ مانگه‌كان ئەوە دەزانن، ئه‌مه‌ شەوێکە به‌یانی نیه،‌ كه ‌له‌ كتێبەکەی اللە تاكه‌ شه‌وه‌ به‌یانی نه‌بێت به پێی ‌كاتی مه‌ككه‌ی پیرۆزو ده‌وروبه‌ری، وه‌ مانه‌وه‌ی ئەم شەوە هه‌میشه‌یی نیه‌، بەهەمان شێوە ‌مانەوەی ڕۆژه‌كه‌شی‌ هه‌میشه‌یی نیه‌، به‌ڵكو ئه‌م شه‌وه‌ كۆتایی پێدێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاتی پێشوی، به‌هه‌مان شێوه‌ ڕۆژه‌كه‌ش.

ئێستاش بە وردی ڕوونیدەکەینەوە؛ خۆشه‌ویستەکانم لەپێناو اللە بزانن شه‌وی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سزا كاریگه‌ری و هێزی کێشکردنەکەی له‌ نێوان هه‌ساره‌ی دایک (کە بریتیه‌ له‌ زه‌وی مرۆڤ) و نێوان هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر زۆر به‌هێزو توند ده‌بێت، دواتر هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا زه‌وی به‌ شێنه‌یی و كه‌م كه‌م ده‌ست به هێواش بوونه‌وه‌ی له‌ سوڕانه‌وه‌ی به‌ ده‌وری خۆیدا دەکات، تا ده‌ركه‌وتنی به‌یانی جا له‌ كاتی هاتنی سێبه‌ری ‌به‌یانی، دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی زەوی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ جوڵه ‌ده‌كه‌وێت، دوای ئەوە زه‌وی ده‌ست ده‌كات به‌ جوڵه‌ی پێچه‌وانه‌ تا شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت، جا‌ شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئەوکاتەی گه‌یشتبووه‌ كۆتاییه‌كه‌ی و به‌ ئاڕاسته‌ی خۆرئاوا به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جا كاتی نوێژی به‌یانی ده‌بێته‌ كاتی نوێژی مه‌غريب (شێوان)، وه ‌كاتی نوێژی مه‌غریبیش ده‌بێت به‌ كاتی نوێژی به‌یانی، چونکە خۆرهه‌ڵات ده‌بێت به‌ خۆرئاواو خۆرئاواش ده‌بێت به‌ خۆرهه‌ڵات، دوای ئەوە دەبینن خۆر له‌ خۆرئاواوه‌ هه‌ڵدێت و له‌وكاته‌شدا ئه‌م شه‌وه‌ كۆتایی پێدێت. جا ئایا چوزانی شه‌وی قه‌در چیه‌! وه‌ هیچ مانگێكیشمان دیاری نه‌كردووه‌ (بۆ ئه‌م ڕووداوه‌)، فه‌رمانەکانیش هەر بۆ لای اللە ده‌گه‌رێته‌وه‌.‌

به‌ڵام ئه‌ی فارسی حه‌ق، ئه‌م كات و سەردەمە هێشتا نه‌هاتووه‌ تا فه‌توای ڕێكخستنی كاته‌كه‌ی بۆ بده‌ین، وه ‌هێشتا درێژی ڕۆژ 24 كاتژمێره‌، جا به‌ جوانترین شێوه ئارامبگرە تا ئه‌و كاته‌ی سێبه‌ر ده‌وه‌ستێت و جێگیر ده‌بێت‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { أَلَمْ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا ﴿45﴾ ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا ﴿46﴾ } صدق الله العظيم [الفرقان].

ئه‌وه‌ بریتیه‌ له‌ شه‌وی قه‌دری زانراو‌ له‌ كتێبەکەی اللە، جا چوزانی شه‌وی قه‌در چیه‌! ئه‌مه‌ شه‌وێکە كه له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی به‌یانی جوڵه‌ی زه‌وی ده‌وه‌ستێت، پاشان كاتێک شەو گه‌یشتووه‌ به ‌كۆتاییه‌كه‌ی بۆ دواوە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئەوەی شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی خۆر دركی به‌ مانگ كردو بەسەریدا تێپەڕبوو له‌ زۆرێکی ئەو مانگانه‌ی به‌سه‌رتاندا تێپه‌ڕبوون، به‌ڵام خه‌ڵكی لێی تێنه‌گه‌یشتن كه‌مێكیان نه‌بن، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕینەوە، جا چه‌نده‌ سورو پێداگر بووم لەسەر باوەڕهێنانتان، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌رچه‌نده زۆر به‌ په‌رۆش و سوریش بیت له‌سه‌ر بڕوا هێنانیان باوەڕناهێنن مه‌گه‌ر ئه‌و كاته‌ نه‌بێت سزای به‌ ئێشی اللە ده‌بینن. وه‌ تكام له‌ په‌روه‌ردگارەکەم ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌حم به ‌به‌نده‌كانی بكات و تا کاتێکی تر سزای خۆی بۆ سه‌ر‌یان دوابخات به‌ڵكو هیدایه‌ت وه‌ربگرن، ‌گه‌ر سودی نه‌بوو با به‌ حه‌ق له‌ نێوان ئێمەو شه‌یتانه‌ جن و مرۆڤەکان و هه‌موو ڕەگه‌زێکیش حوکم بکات، جا ئێمه‌ ئەو گەلەین اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشده‌وێت (قوم يحبهم الله ويحبونه)، ئامانجمان پێچه‌وانه‌ی ئامانجی شه‌یتانه‌ جن و مرۆڤەکانە، ئه‌وانه‌ی به‌دواكه‌وتنی توڕه‌یی اللە یان كردۆتە ئامانجی خۆیان و ‌شه‌وو ڕۆژ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا ئه‌و ئامانجه‌یان له‌ نه‌فسی اللە بێتەدی، وه‌ سەبارەت بەوەی چۆن ئه‌وه‌ دێننه‌دی تا اللە له‌ به‌نده‌كانی ڕازی نه‌بێت؟ ئه‌وا به‌و ئاشوبانەی له‌سه‌ر ڕێگای حەق دروستی ده‌كه‌ن بەربەست له‌ شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست بۆ به‌نده‌كانی اللە دادەنێن، هه‌رچی ئێمه‌ینه‌ ئەو گەلەین کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشده‌وێت، شوێنکەوتنی ڕازی بوونی اللە ئامانجمانه‌و ڕازی نابین تا ئەوکاتەی اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی ده‌بێت، وە اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی هه‌موو خه‌ڵكی ده‌بنه‌ یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر هیدایه‌ت، چونكه‌ اللە ڕازی نابێت له‌وكاته‌ی به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر؛ ڕازی ده‌بێت، ئەی اللە سەلامەتی بکە سەلامەتی بکە. جا هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو بێت ئه‌وا ڕازی بوونی اللە ی كردووه‌ به‌ ئامانج و دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو خه‌ڵكی هیدایه‌ت بدرێن؛ (تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی بێت چونكه‌ ده‌زانێت تا ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ر هیدایه‌ت کۆنەبنەوە اللە له‌ نه‌فسی خۆی ڕازی نابێت)، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.

جا ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌‌ له‌ شه‌وی قه‌دری ئه‌م مانگە ڕووینەدا کە له‌ كتێبدا به‌ ئاشكرا باسی لێوه‌كراوه هی وا هه‌یه‌ له‌ پشتیوانەکان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌و هەڵدەگەڕێتەوە، ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌گه‌یشتۆتە پله‌ی به‌ندایه‌تی ته‌واوو ڕاست و دروست، واشده‌زانێت ڕازی بوونی اللە ئامانجیه‌تی، جا دڵته‌نگ ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌م جاره‌ش ئه‌وه‌ی بۆ نه‌هاتۆته‌ دی اللە به‌ حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تبار بێت لەسەر ئه‌و به‌ندانه‌ی له‌م سزایه‌دا له‌ناویان ده‌بات.
وه‌ ئه‌وکەسەی دواتر پاشگه‌ز ده‌بیته‌وه‌، ئایا هۆكاری پاشگه‌زبونه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مانگه‌ش‌ نەتبینی سزاکەی اللە بێت؟ به‌ڵام دواتر ده‌ڵێین: ئایا تۆ ناڵێیت په‌رستنی ڕازی بوونی اللە ئامانجمەو هه‌رگیز ڕازی نابم تا ئه‌وكاته‌ی اللە له‌ نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئایا نازانیت اللە ڕازی نابێت له‌و‌كاته‌ی به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن، دواتر ئه‌گه‌ر سزایان بدات و له‌ناویان ببات ئه‌وا لەسەریان بە حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تبار ده‌بێت. به‌وه‌ش حه‌سره‌ت و خه‌فه‌تباریەکەی اللە زیاتر ده‌بێت؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر؛ ئه‌وكاتە به‌وه‌ ڕازی ده‌بێت؟ ئایا نازانیت له‌و كاته‌ی سزای اللە یه‌خه‌یان ده‌گرێت چی له‌ نه‌فسی اللە ڕووده‌دات؟ ڕەنگە یه‌كێک له‌ پرسیاركاران بیه‌وێت بڵێت: "دوای ڕوودان و هاتنی سزا بۆ سه‌ر به‌نده‌ پشتهه‌ڵكه‌ره‌كانی له‌بەرامبەر كتێبەکەی اللە چی له‌ نه‌فسی اللە ڕوودەدات؟".
دواتر وه‌ڵامه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ بۆ پەروەردگار جێ ده‌هێڵین تا به‌ڕاست و دروستی بزانن له‌و كاته‌دا چی له‌ نه‌فسی اللە ڕووده‌دات، اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: { إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿29﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿30﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿31﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿32﴾ } صدق الله العظيم [يس].

كه‌واته‌ چیتانه‌ ئه‌ی گه‌لی پشتیوانەکان له‌ هاتنی سزاکە بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌ی پشت هه‌ڵده‌كه‌ن پەلە دەکەن، ئایا ده‌تانه‌وێت حه‌سره‌تی خەفەتباری اللە له‌ نه‌فسی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر زیاتر بکەن؟ یان ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ده‌ستبێنن اللە له‌ نه‌فسی خۆی خۆشحاڵ و ئاسوده‌ بێت؟ به‌ڵام هه‌رگیز اللە خۆشحاڵ و ئاسوده‌ نابێت تا ئەوکاتەی به‌نده‌كانی تۆبە ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ تا اللە له‌ گوناهه‌كانیان خۆشبێت، جا ده‌ستبگرن به‌وه‌ی ڕازی بوونی اللە ئامانجتان بێت، وه ‌هه‌رگیز بێئومێد مه‌بن تا ده‌گه‌ن به‌ هیدایه‌تدرانی هه‌موو خه‌ڵكی و اللە ده‌یانكات به‌ یه‌ک ئوممه‌ت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست، وه ‌موسڵمان و نه‌صاراو جولەکە هه‌موویان باوەڕدەهێنن و ده‌بن به‌ یه‌ک ئوممەت له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست، ته‌نها شه‌یتانه‌كانیان نه‌بن، ئه‌وانه‌ی ڕقیان له‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوو ئامانجه گه‌وره‌و به‌رزه‌كه‌یه‌تی، مه‌گه‌ر ته‌نها تۆبە بكه‌ن، چونكه‌ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.
‌‌
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی.
ـــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=52876