المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : موعجیزەی ئیمام مەھدی لە بەیانی نھێنیە شاراوەکانی قورئان و وردەکاریەکانی بەیانی ذی لقەرنەين ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر



Admin
09-11-2019, 07:37 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
‎19 - 02 - 1436 کۆچی
‎11 - 12 - 2014 زایینی
‎06:39 بەیانی
‎(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.online/showthread.php?p=169088
‎ــــــــــــــــــ

موعجیزەی ئیمام مەھدی لە بەیانی نھێنیە شاراوەکانی قورئان و
وردەکاریەکانی بەیانی ذی لقەرنەين ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر ..


‎بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە جن و مرۆڤ، لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاویان لەسەر بدەن، جیاواری ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی، وە بڵێن گوێبیست بووین و گوێڕایەڵین، پەروەردگارمان لێمان خۆشبەو چارەنووسمان هەر بۆلای تۆیە، دواتر..

لە ئیمام مەھدی بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان و ھەموو ئوممەتەکانیان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە لە ھەموو کات و سەردەم و شوێنێک تا ڕۆژی دوایی، وە شاھێدی دەدەم ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە، وە شاھێدی دەدەم محمد نێردراوی اللە یە، وە شاھێدی دەدەم ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە ناصر محمد (بەسەرخەری محمد)، چونکە دوایین نێردراوو پێغەمبەران بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، جا اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدی ڕەوانەکردووە تا ئەوەتان بۆ ڕوونبکاتەوە کە لە ئایینەکەتاندا لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە بە حوکمی حەق و بە قسەی ڕاست و یەکلاکەرەوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ دەبێت، تا ئەوکاتەی دەتانگەڕێنێتەوە سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم کتێبەکەی اللە و سوننەتی بەیانی ڕاست و دروستی پێغەمبەر کە بەسەر دوایین نێردراوو و پێغەمبەران محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی دابەزیووە.

وە ئەی گەلی سوننەو شیعە چەندە سەیرە هەرچەندە دەزانن مەبەست لە فەرموودە نەبەویە ڕاست و دروستەکەی سەبارەت بە ئاماژەکردن بۆ ناوی محمد ڕێککەوتن (توافق) ـە نەک (تطابق) لە ناوەکەی ئیمام مەھدی! وە ھا ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد ئامادەبووە، چونکە ئێوە دەزانن (تواطؤ) لە زماندا مەبەستی (ڕێککەوتن - توافق) ـە، بەو مانایەی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد ڕێکدەکەوێت، بۆیە پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت بەم فەرموودەیەی فەتوای بۆ داون کە دەفەرموێت: [يواطئ اسمه اسمي] واتە [ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێکدەکەوێت].

بەومانایەی ناوی محمد لەگەڵ ناوی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕێکدەکەوێت، چونکە دوایین نێردراوو پێغەمبەران بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، بۆیە اللە ئیمام مەھدی بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە ڕەوانە دەکات (واتە ناصر محمد)، جا بە ھەمان ئەوەی بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە کە قورئانی گەورەیە بەڵگەتان بەسەردا دەھێنێتەوە، کە بریتیە لە بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە و ئەوەی شوێنی دەکەوێت تا ڕۆژی دوایی، وە ئەوەشتان فێر دەکەم کە نەتان زانیوە، نەک بە وەحیێکی تازە، بەڵکو بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ، وە بە قورئانیش ئەو کەسە بێداردەکەینەوە کە لە ھەڕەشەو بەڵێنەکانی سزای اللە دەترسێت.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان، پێشتر ئیمام مەھدی شوێن فەتواکەی ئێوە کەوت سەبارەت بەوەی اللە پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئازەری بۆ پادشا نەمرودی کوڕی کەنعان ڕەوانە کردبێت، جا بۆم دەرکەوت بەڕاستی ئێوە هەڵەن، ھەروەھا ئیمام مەھدی شوێن ئەو فەتوایەتان کەوت کە پێغەمبەری اللە عوزەیر درودو سڵاوی لێبێت دوو جار ژیاوە، جا لەپاشان بۆم ئاشکرابوو ھەڵەن، بەڵام لەدوای شوێنکەوتنی فەتواکەتان ھەڵەکەتانم بۆ دەرکەوت.

جا سەبارەت بەم دوو باسە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی چەند ساڵێک بەردەوام بوو لە شوێنکەوتی فەتواکەی زانایانی موسڵمانان، ھەرچەندە ھەڵەی فەتواکەی زانایانی موسڵمانانم بۆ دەرکەوتبوو، بەڵام ھیچ ڕێگایەکم لەبەردەم نەبوو جگە لە شوێنکەوتن لە سەرەتادا، تا پشتیوانەکانم توشی ئاشوب نەکەم تا کاتێکی دیاریکراو؛ تا ئەوکاتەی زۆردەبن و بە حەقیقەتی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) دەزانن، جا لەپاش ئەوە بە وردی زانستەکەیان بۆ دەھێنین، لەدوای ئەوەش فەتواکەی زانایانی موسڵمانان سەبارەت بە نەمرودی کوڕی کەنعان ڕەتدەکەینەوەو بە فەتوایەکی ڕاست و دروست لە کاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە دەیگۆڕینەوە؛ بە ڕاگەیاندنی تەحەددایەکی حەق بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، وە ئەم نھێنیە ھەرە شاراوەیەی قورئانی گەورەتان بە وردی بۆ باس دەکەین بە جۆرێک ھیچ یەکێک لە زانایانی موسڵمانان لەپێش ئیمام مەھدی ڕوونیان نەکردبێتەوە، وە بە دەسەڵاتی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەش بەسەرتاندا زاڵ دەبین، وە قورئانیش بە قورئان بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر لە مەحکەمی قورئانی گەورە ڕووندەکەینەوە.

جا لەگەڵ ئەوەی لە فەتواکەتان ئەو ھەڵەیەشم بۆ ئاشکرابوو بوو، بەڵام لەدوای ئەوەی لەم دوو باسەدا شوێنتان کەوتم چەند ساڵێکی تر ئارامم گرت بۆ پێداگری لەسەرئەوەی ھەندێک لە پشتیوانەکان توشی ئاشوب نەبن تا ئەوکاتەی زۆردەبن و بە حەقیقەتی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) دەزانن، جا لەپاش ئەوەی دڵنیابووین لێیان توشی ئاشوب نەبن لەوکاتەی گۆڕانکاری و هەموارکردنەوەکە لەسەر بنەمای ڕاستی دەھێنین، چونکە دواتر ھەندێکیان وا گومان دەبەن ئیمام ناصر محمد یەمانی بریتیە لەوکەسەی فەتوای داوە اللە ئیبراھیمی کوڕی ئازەری بۆ پادشا نەمرود کوڕی کەنعان ڕەوانە کردووە، بەڵام هەموو زانایانی موسڵمانان دەزانن خۆیان ئەو کەسانەن فەتوای ئەوەیان داوە نەک ئیمام ناصر محمد یەمانی، وە لەمڕۆ بەدواوە ھەرگیزاو ھەرگیز لە ھیچ باسێکدا شوێنتان ناکەوم تا ئەوکاتەی بە مەحکەمی قورئانی گەورەی نیشان دەدەم.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، وەرن ڕێگای چۆنیەتی وردبوونەوەی ڕاست و دروستتان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە فێربکەین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:29].

سەبارەت بەوەی چۆن بە نھێنیە شاراوەکانی قورئانی گەورە دەزانن؛ یەکێک لەوانە ئەوکاتەیە کە لەنێوان دوو ئایەتدا نکۆڵیکردن و دووپاتکردنەوە (النفي والإثبات) دەدۆزنەوە؛ بۆ نموونە: {يس ﴿١﴾ وَالْقُرْآنِ الْحَكِيمِ ﴿٢﴾ إِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ﴿٣﴾ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿٤﴾ تَنزِيلَ الْعَزِيزِ الرَّحِيمِ ﴿٥﴾ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا سەیری ئەوە بکەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّا أُنذِرَ آبَاؤُهُمْ فَهُمْ غَافِلُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم.

لەکاتێکدا لە ئایەتێکی تر اللە پێتان ڕادەگەیەنێت پێغەمبەرو بێدارکەرەوەیەکی بۆ باوک و باپیرانیان ڕەوانەکردووە، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69) أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ بَلْ جَاءهُم بِالْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ (70)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

جا لەپاش ئەوە دەزانن مەبەستەکەی بریتیە لەوەی پێغەمبەرێکی لە ئوممەتی باوک و باپیرانی یەکەمیان لە نەوەی ئیسماعیل ڕەوانەکردووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم.

جا ھەرچی بەیانی ڕاست و دروستی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم. واتە: یان قوڕەیش پێغەمبەرەکەیان ناناسنەوەو نکۆڵی لەوە دەکەن کە یەکێکە لەوان، ھەروەک باوک و باپیرانی یەکەمیان نکۆڵیان لە پێغەمبەرە ڕەوانەکراوەکەی اللە دەکرد بۆلایان لەکاتێکدا یەکێک بوو لەوان؟ بەڵام نکۆڵیان لەوە دەکرد یەکێک بێت لەوان، چونکە سەد ساڵ پێشتر لە مەککەوە بەرەو شام گەشتی کردبوو، وە بەو ئاوەدانیەدا تێپەڕببوو کە بەرد بارانێکی خراپ و سەخت کرابوو کە یەکێک بوو لە ئاوەدانیەکانی گەلی لوط، وە قوڕەیش بەیانیان و ئیواران پێیدا تێپەڕ دەبوون چونکە لەسەر ڕێگاکەیان بوو لە نێوان شام و مەککە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ الْمُرْسَلِينَ (133) إِذْ نَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ أَجْمَعِينَ (134) إِلَّا عَجُوزًا فِي الْغَابِرِينَ (135) ثُمَّ دَمَّرْنَا الْآخَرِينَ (136) وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ (137) وَبِاللَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (138)} صدق الله العظيم [الصافات].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَتَوْا۟ عَلَى ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِىٓ أُمْطِرَتْ مَطَرَ ٱلسَّوْءِ ۚ أَفَلَمْ يَكُونُوا۟ يَرَوْنَهَا ۚ بَلْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ نُشُورًۭا} صدق الله العظيم [الفرقان:40].

بەھەمان شێوە گەشتیارانی مەککە بەم ئاوەدانیەدا تێپەڕدەبوون و لەسەر ڕێگاکەیان لەنێوان مەککەو شام دەیاندۆزیەوە، جا لەنێو خەڵکی مەککەش ئەو پیاوە بوو (ذو القرنين) کە جارێکیان لە ڕێگای مەککەوە بەرەو شام بەلایدا تێپەڕی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَوْ كَالَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرْيَةٍ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحْيِي هَٰذِهِ اللَّهُ بَعْدَ مَوْتِهَا ۖ فَأَمَاتَهُ اللَّهُ مِائَةَ عَامٍ ثُمَّ بَعَثَهُ ۖ قَالَ كَمْ لَبِثْتَ ۖ قَالَ لَبِثْتُ يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۖ قَالَ بَلْ لَبِثْتَ مِائَةَ عَامٍ فَانْظُرْ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمْ يَتَسَنَّهْ ۖ وَانْظُرْ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجْعَلَكَ آيَةً لِلنَّاسِ ۖ وَانْظُرْ إِلَى الْعِظَامِ كَيْفَ نُنْشِزُهَا ثُمَّ نَكْسُوهَا لَحْمًا ۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ قَالَ أَعْلَمُ أَنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ} صدق الله العظيم [البقرة:259].

وە لەڕاستیدا اللە لەدوای تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر ڕۆشتنی لە مەککەوە ناردیەوە. جا لەدوای ئەو ماوەیە (کە اللە زیندووی کردەوە) شتەکان زۆر گۆڕابوون، جا لەدوای ئەو ماوەیە پادشایەک بە ناوی پادشا توببەع حەمیری یەمانی دەستی بەسەر موڵکی دورگەی عەرەبیدا گرتبوو، جا سەرەتا اللە پێغەمبەرەکەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی بۆ گەلەکەی لە مەککە ناردو پێی وتن کەسێکە لە گەلەکەیان (کە اللە لەپاش سەد ساڵ مراندم زیندووی کردوومەتەوەو جا بە پێغەمبەر بۆ ئێوەی ڕەوانەکردووم)، ئەوانیش نکۆڵیان لەوە کرد یەکێک بێت لەوان، چونکە پێشتر نەیاندەناسی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْت آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

چونکە باوک و باپیرانیان نکۆڵیان لە پێغەمبەرە ڕەوانەکراوەکەی اللە بۆلایان دەکرد لەکاتێکدا لە گەلەکەی خۆیان بوو، وە ھۆکای نکۆڵیکردنەکەیان لەبەرئەوەبوو چونکە اللە سەد ساڵ مراندبووی تا ئەوکاتەی اللە زیندووی کردەوەو بۆی ناردن، لەدوای ئەم سەد ساڵەش ھیچ یەکێک لە خەڵکی مەککە ئەویان نەدەناسی، بۆیە سەرکۆنەکردنی بێباوەڕانی قوڕەیش دەبینن بەوەی ھەمان ئەوە ئەنجام نەدەن کە باوک و باپیرە بێباوەڕەکانیان ئەنجامیاندا. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ (68) أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ (69)} صدق الله العظيم.

ھەرچەندە بێباوەڕانی قوڕەیش وەکو باوک و باپیرانیان نەبوون بەوەی پێغەمبەرەکەیان نەناسنەوە تا لەبەرئەوە نکۆڵی لێبکەن؛ بەڵکو دەیانناسی، چونکە ئەو تەمەنێک لەناویان مابوویەوە بەرلەوەی اللە بە پێغەمبەرێتی بۆیان ڕەوانە بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُل لَّوْ شَاء اللَّهُ مَا تَلَوْتُهُ عَلَيْكُمْ وَلاَ أَدْرَاكُم بِهِ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًا مِّن قَبْلِهِ أَفَلاَ تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم [يونس:16].

بەڵام باوک و باپیرانی یەکەمیان ئەو پێغەمبەرەیان نەدەناسی کە اللە بۆی ناردبوون، بۆیە نکۆڵیان لێ دەکرد، بەوپێیەی ھیچ یەکێکیان ئەویان نەدەناسی، چونکە اللە سەد ساڵ مراندبووی، پاشان زیندووی کردبوویەوە، اللە ش بە "ذو القرنين" ناوی هێناوە، بە مانای خاوەنی دوو تەمەن (ذو العمرين)، چونکە لە ژیانی دنیادا دووجار تەمەنی بەڕێکرد، وە ئەوەشدەزانن مەبەست لە (قرون) بریتیە لە تەمەنی ئوممەتەکان لەمیانەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ يَمْشُونَ فِي مَسَاكِنِهِمْ ۗ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّأُولِي النُّهَىٰ (128)} صدق الله العظيم [طه].

جا مەبەستی ئەوەیە چەند لە تەمەنی ئوممەتەکان لەناوچوون، جا لەدوای ئەوە دەزانن مەبەست لەناوهێنانی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل بە (ذو القرنین) چیە، ئەوە بەمانای خاوەنی دوو تەمەن، بەوپێیەی دووجار تەمەنی بەڕێکرد، چونکە سەرەتا تەمەنێکی بەسەربرد، دواتر اللە سەد ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کردەوە، جا ئەوە بریتیە لەپێغەمبەری عەرەبی باوکی سێیەمی عەرەب ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم، وە بۆیە عەرەب لەکتێبدا ناوی لێنراوە نەوەی ئیبراھیم (آل إبراهيم).

وە ئیرەیی بەرانی نەوەی ئیسرائیل کوڕی ئیسحاق ئیرەیی بە نەوەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل دەبەن کە بریتین لە عەرەب. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَٰؤُلَاءِ أَهْدَىٰ مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا (51) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ ۖ وَمَنْ يَلْعَنِ اللَّهُ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا (52)أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِنَ الْمُلْكِ فَإِذًا لَا يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا (53) أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَىٰ مَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ۖ فَقَدْ آتَيْنَا آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُمْ مُلْكًا عَظِيمًا (54)فَمِنْهُمْ مَنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُمْ مَنْ صَدَّ عَنْهُ ۚ وَكَفَىٰ بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا (55)} صدق الله العظيم [النساء].

وە لەڕاستیدا اللە موڵکێکی لەسەر زەوی بە نەوەی ئیبراھیمی عەرەبدا لە سەردەمی پادشا توببەع، ئەو پادشایەی اللە موڵکی پێدابوو و سەبارەت بە اللە لەگەڵ ئیبراھیم مشتومڕی دەکرد، جا پێغەمبەری اللە ئیبراهیم پێی وت لەڕاستیدا پەروەردگارەکەی لەدوای مردنەکەی زیندووی کردۆتەوە، بۆیە ھەر ئەوە دەژێنێت و دەمرێنێت، پادشا توببەعی یەمانیش وتی: "منیش دەژیێنم و دەمرێنم، جا وا دوو کەس ئامادە دەکەم و وتی: "بەو شێوەیە دواتر یەکێکیان دەمرێنم و ئەویتریش ئازاد دەکەم لە ژیان". بەڵام پێغەمبەری اللە ئیبراھیم مەبەستی ئەوە نەبوو؛ بەڵکو مەبەستی زیندوو کردنەوە بوو لەدوای مردن، ھەروەک چۆن اللە ئەوی لەدوای مردنەکەی زیندووکردۆتەوە. جا پێغەمبەری اللە ئیبراھیم چیتر نەیویست لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ پادشا توببەع بکات لە ترسی ئەوەی نەوەک یەکێک لەو دوو پیاوە بکوژێت کە لە زیندانی پادشا هێنرابوون، بۆیە پێغەمبەری اللە ئیبراھیم ویستی بە نیشانەیەکی تر بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بکات. جا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ إِبْرَاهِيمُ فَإِنَّ اللَّهَ يَأْتِي بِالشَّمْسِ مِنْ الْمَشْرِقِ فَأْتِ بِهَا مِنْ الْمَغْرِبِ فَبُهِتَ الَّذِي كَفَرَ} صدق الله العظيم [البقرة:258].

تا ئەوکاتەی دەستەیەک لە باوەڕداران شوێن پێغەمبەری اللە ئیبراھیم کەوتن، جا لەپاش ئەوە پادشا توببەع یەمانی ھەڵسا بە لێدانی خەندەقێک و ئاگرێکی تێدا کردەوە، جا ئەوەی پاشەکشەی لە ئایینەکەی ئیبراھیم نەکردبا دەیخستە ناو ئاگرەکەوە. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الْبُرُوجِ ﴿١﴾وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ ﴿٢﴾وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ﴿٣﴾قُتِلَ أَصْحَابُ الْأُخْدُودِ ﴿٤﴾النَّارِ ذَاتِ الْوَقُودِ ﴿٥﴾إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌ﴿٦﴾وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِالْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌ ﴿٧﴾وَمَا نَقَمُوا مِنْهُمْ إِلَّا أَن يُؤْمِنُوا بِاللَّـهِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ﴿٨﴾الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَاللَّـهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [البروج].

لەدوای ئەوە اللە بارانێکی بەخوڕی داباراند کە ئاگرەکەی کوژاندەوە، جا پادشا توببەع و سەربازەکانی - کە بە ھەزاران کەس بوون - ناچار بەوەکرد بچنە ناو خانووەکانیان تا ئەوکاتەی بارانە بە خوڕەکە ھێور دەبێتەوە، دوای ئەوە اللە خانووە بنیاتنراوەکانیانی لە بناغەوە ھەڵتەکاند، جا بنمیچی خانووەکانیانی بەسەر سەری خەڵکی تاوەرە توندو تۆڵەکاندا داڕماند، هەندێکی دیکەشیان لە دانیشتووی خانووە تاک نهۆمیەکان لە کاتی بومەلەرزەکەدا توانیان بە خێرایی لە ماڵەکانیان بێنەدەرەوە، پاشان اللە لەکاتی بارانەکەدا ھەورە تریشقەی بۆ ناردن و ھەموویانی کوشت، پاشان لەدوای مردنەکەیان اللە ھەموو سەبازەکانی توببەعی کە اللە بە ھەورە تریشقە لەناوی بردبوون و ھەزاران کەس بوون زیندوو کردەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَهُمْ أُلُوفٌ حَذَرَ الْمَوْتِ فَقَالَ لَهُمُ اللَّهُ مُوتُوا ثُمَّ أَحْيَاهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:243].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە؛ ئایا ھۆکاری ڕاکردنی ئەو ھەزاران کەسانە چیبوو لە خانوو و شوێنەکەیان لە ترسی مردن؟ وەڵامەکەی چونکە ھەستیان بە بومەلەرزە کرد جا لە ماڵەكانیان ڕایانکردە دەرەوە تا بنمیچەکانیان بەسەردا دانەڕمێت و بەوھۆیەوە بمرن.

جا ھەیان بوو بنمیچی خانووەکانیان بەسەردا داڕماو هەشیانبوو ڕایانکردە دەرەوە پاشان اللە بە ھەورە تریشقە لەکاتی باران بارینەکەدا مراندنی، جا دواتر اللە ئەو ھەزاران سەربازەی توببەعی زیندووکردەوە، جا لەدوای مردنەکەیان هیدایەتی دان و کردنی بە سەربازی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم، چونکە ئیبراھیم لە پەروەردگارەکەی پاڕایەوەو فەرمووی: "پەروەردگار بەڕاستی ئەوانت لەناوت برد بێ ئەوەی بەندەو پێغەمبەرەکەت دوعای لەناوچوونیان لێبکات". لەدوای ئەوە اللە زیندووی کردنەوە چونکە اللە بەھۆی دوعای ئەو گەلە باوەڕدارەی شوێن پێغەمبەری اللە ئیبراھیم کەوتبوون لەناوی بردبوون، ئەمە ئەو پێغەمبەرەیە کە اللە بۆ ئوممەتی عەرەبی ناوەڕاستی یەکەم بەر لە قوڕەیش ڕەوانەی کردبوو، وە اللە بە بومەلەرزەو ھەورە تریشقە لەناوی بردبوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَدْ مَكَرَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى اللَّهُ بُنْيَانَهُم مِّنَ الْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ السَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَاهُمُ الْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ (26)} صدق الله العظيم [النحل].

جا ئەوانە کێن کە اللە بەر لە ئەوان بە بومەلەرزەو ھەورە تریشقە لەناوی بردن؟ ئەوانە بریتین لە گەلی توببەعی یەمانی کە زیاتر لە ئوممەتی ناوەڕاستی سەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەر محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی زەویان ئاوەدان کردۆتەوەو پەرەیان پێداوە، جا اللە بە ھۆی بەدرۆزانینی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل لەناوی بردن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا الْأَرْضَ وَعَمَرُوهَا أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ فَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (9)} صدق الله العظيم [الروم].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئەوانە کێن کە زیاتر لە گەلی عەرەبی ناوەڕاست بەهێزتر بوونەو زیاتر پەرەیان بە دورگەی عەرەبی داوە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ هَٰؤُلَاءِ لَيَقُولُونَ (34) إِنْ هِيَ إِلَّا مَوْتَتُنَا الْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ (35) فَأْتُوا بِآبَائِنَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ (36) أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَالَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ أَهْلَكْنَاهُمْ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا مُجْرِمِينَ (37)} صدق الله العظيم [الدخان].

بەھەرحاڵ، لەڕاستیدا اللە موڵکی توببەعی یەمانی لەسەر زەوی بە نەوەی ئیبراھیمدا، پاشانیش لە ژیانی دنیا موڵکێکی گەورەی لە ناوەوەی زەوی پێدا، جا ئەوەیە ئەو موڵکە گەورەیەی بە ذی لقەرنين پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی داوە، جا ئەو موڵکەی نەوەی ئیبراھیم هەمان ئەو موڵکەیە کە اللە لە بەهەشتی بابل بە ئیمام مەھدی دەدات، کە بریتیە لە موڵکێکی ژیانی دنیا، جا خەڵکی لە کاتی ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی تەنھا بە ژیانی دەرەوەی دنیایان دەزانی و لە ژیانەکەی تر (واتە ژیانی ناوەوەی زەوی) بێ ئاگابوون. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ} صدق الله العظيم [الروم:7].

جا سەیری ئەوە بکەن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا}؛ بەومانایەی بەشێک لە ژیانی دنیا ھەیە کە ئەوان بە زانستەکەی نازانن. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا}، چونکە ژیانێکی دنیا ھەیە لە دەرەوەی زەوی و ژیانێکی تریش لە ناوەوەی زەوی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَعْلَمُونَ ظَاهِرًا مِّنَ الْـحَيَاةِ الدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ الآخِرَةِ هُمْ غَافِلُونَ} صدق الله العظيم.

وە ژیانی ناوەوەی زەوی ژیانی ژێر خاکە (تحت الثرى) کە موڵکێکی گەورەی تێدایە. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ (6)} صدق الله العظيم [طه].

جا لە سەردەمی پێغەمبەری اللە ذی لقەرنەین ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل اللە موڵکێکی گەورەی بە نەوەی ئیبراهیمدا، جا بوون بە خاوەن زەویەک کە پێی ھیچ یەکێک لە ئوممەتی ناوەڕاستی نەوەی ئیبراھیمی سەردەمی محمد نێردراوی اللە ی تێنەکەوتووە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَرَدَّ اللَّهُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا خَيْرًا ۚ وَكَفَى اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ الْقِتَالَ ۚ وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا (25) وَأَنزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا (26) وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَّمْ تَطَئُوهَا ۚ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا (27)} صدق الله العظيم [الأحزاب].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەو زەویە چیە کە اللە کردی بە میرات بۆ نەوەی ئیبراھیمی عەرەب کە پێی ھیچ یەکێک لە ئوممەتی ناوەڕاستی بنەماڵەی ئیبراهیمی تێنەکەوتووە؟ وەڵامەکەی: ئەوانە بریتین لە بنەماڵەی ئیبراھیمی عەرەب لە ئوممەتە یەکەمینەکان کە اللە نیوەی مەلەکوتی بەھەشتی بابلی ناوەوەی زەویەکەتانی پێدان، جا ئەوان و ئەوانەی لە نەوەی مرۆڤایەتی لەگەڵیان بوون گواسترانەوە ئەو بەھەشتە لە باشوری ئەو بەربەستەی باوکیان ذو لقەرنين ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل بنیاتی نا، وە چەند ھۆزێکیش لە جنەکان ڕازی بوون بەوەی نەوەی ئیبراھیم ببنە بە پادشا بەسەریاندا، چونکە ئەوانیان لە تێکدەری و خراپەکاریەکانی یەئجوج و مەئجوج ڕزگارکردبوو بە بنیاتنانی بەربەستە گەورەکە، وە لەڕاستیدا ئەوان زمانی عەرەبی پاراویان فێری ھۆزەکانی جن کرد، بۆیە کاتێک اللە چەند کەسێکی لە جنەکان لادایە لای پێغەمبەر بۆ گوێ گرتن لە قورئان خوێندنەوەکە لە زمانی قورئانی گەورە تێگەیشتن، چونکە زمانەکەیان ھەمان زمانی قورئانی گەورەیە، چونکە پادشا عەرەبەکانی بنەماڵەی ئیبراھیم فێری زمانی عەرەبیان کردن، جا زمانی عەرەبی بوو بە زمانی فەرمی لەلایان نەوە لەدوای نەوە لە گەلانی باشوری بەربەستەکەی ذی لقەرنین.

وە ئەوان چەند نەتەوەیەکی مرۆڤیان هەیە، لەوانە نەوەی ئیبراھیمی عەرەبن، وە لەدوای مردنی ذی لقەرنين و دوای بەسەربردنی تەمەنی دووەمی لەناو ئەم گەلانەدا نەوە لەدوای نەوە ئایین دەستی بە کزبوونەوەو پوکانەوە کرد، تا کاتی ناردنی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، کە لەو سەردەمەدا وایان لێھاتبوو باوەڕیان بەوە نەبێت لەدوای مردن زیندووبوونەوە ھەبێت، بۆیە جنەکان وتیان: {وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الجن:7].

جا ئەوان لە بیروباوەڕی کۆمەڵێک کەس کە لەگەڵیان ژیاون ئاگادارتان دەکەنەوە، کە بریتین لەو مرۆڤانەی لە زەویەکەیان لەگەڵ جنەکان دەژین؛ جا پێیان وابوو هەروەک چۆن ئێوە ئەی گەلی مرۆڤ لە ژیانی دەرەوەی ژیانی دنیا پێتان وابوو اللە کەس زیندووناکاتەوە، بەڵام ئەو کۆمەڵە جنە پەیامی قورئانی گەورەیان گواستەوە کە بە زمانی خۆیان بوو، جا لێی تێگەیشتن و فێری بوون و خەڵکیشیان لە گەلەکانی خۆیان نەوە لەدوای نەوە فێر دەکرد.

بەھەرحاڵ، کێ ھەیە سەبارەت بە باوکی سێیەمی عەرەب ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا ھەر من بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بەسەریدا زاڵ دەبم؟ جا ئەوە بریتیە لەو ذو لقەرنەینەی بۆ زەوی بابل (بەهەشتی ناوەوەی زەوی) گەشتی کرد لەدوای تێپەڕبوونی ئەو ھەسارە سزایەی اللە ئاوەدانیەکانی لوط و ئیبراھیمی باپیرەی پێ لەناوبرد درودو سڵاویان لێبێت، جا ئەوکاتە بە سەدان لایەکانی زەوی لە دەریاکانی باشورو باکور بە تواوەیی مایەوە، چونکە کاتێک ھەسارەی سزا بەلای زەویدا تێپەڕ دەبێت خێراییەکەی خاودەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی بەستنی ھەردوو جەمسەرەکان لەدوای تێپەڕبوونەکەی بە سەدان ساڵ. بەھەرحاڵ ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزتان بیردەخەمەوە کە دەفەرموێت: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ مِن ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ} صدق الله العظيم [مريم:58].

جا ئەوپرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: مەبەست لەوانە کێن کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ} صدق الله العظيم؟

وەڵامەکەی بە حەق ئەوەیە: ھەرچی سەبارەت بە (ذرية إِبراهيم) ـە ئەوا بریتین لە نەوەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل، وە سەبارەت بە (ذرية ٳسرائيل) ـه ئەوا بریتین لە نەوەی ئیسرائیل. ڕەنگە یەکێک لەوانەی بە نەزانی و بێ ئاگاداربوون قسە دەکەن بیەوێت بڵێت: "بەڵکو مەبەستی لە نەوەی ئیبراھیمی کوڕی ئازەرە". جا لەپاش ئەوە بە حەق وەڵامی دەدەینەوە و دەڵێین: ئایا ئیسرائیل لە نەوەی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر نیە؟ کەواتە چۆن وا گومان دەبەی مەبەستی لە ئیبراھیمی باپیرەی یەکەمە؟ ئایا ئیسرائیل لە نەوەی ئەو نیە؟ بەڵام اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ} صدق الله العظيم.

جا ئەوە مەبەستی لە نەوەی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل و نەوەی ئیسرائیلی کوڕی ئیسحاقە، ئێوەش دەزانن ئیسرائیل بریتیە لە خودی یەعقوب.

جا اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی تەحەددای خۆم بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان لە خۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی ڕادەگەیەنم بەوەی کەسێک ھەبێت دەربارەی ڕاستی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر گفتوگۆم لەگەڵ بکات جا ھەر من لە مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم، وە ھەرگیزیش لەمڕۆ بەدواوە ئیمام مەھدی لە هیچ شتێکدا شوێن ویست و ئارەزووەکانیان ناکەوێت، وە ھەرگیزیش لە هیچ شتێکدا متمانە بە فەتواکانیان ناکەم، چونکە پێشتر متمانەم بە فەتواکەیان کردبوو بەوەی عوزەیر بریتی بێت لەو کەسەی اللە سەد ساڵ مراندوویەتی پاشان زیندووی کردۆتەوە! دوورەو زۆر دوورە؛ بەڵکو بۆم دەرکەوت فەتواکەیان ھەڵەیە. بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت لەدوای ئەوەی شوێن فەتواکەتان کەوتم ترسام لەوەی ھەندێک لە پشتیوانەکان تووشی ئاشوب بن، بەوپێیەی دواتر ھەندێکیان دەڵێن: "ئایا ئیمام مەھدی ناصر محمد لە بەیانێکی پێشتر نەیوتووە عوزەیر ئەوکەسەیە کە اللە سەد ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کردەوە!". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: تەحەددات دەکەم بەیانێک بھێنیت تێیدا بەوە فەتوام دابێت؛ بەڵکو دەتانبینم ئێوەو بەھەمان شێوە زاناکانتانم بینی بڕواتان وایە ئەوکەسەی اللە سەد ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کردەوە پێغەمبەری اللە عوزەیرە، جگە لەوەی دان بەوەدا دەنێم شوێن ئەو بیروباوەڕەتان کەوتم کە بینیم ئێوە سەبارەت بە مردن و زیندووبوونەوەی پێغەمبەری اللە عوزەیر لەسەری بوون درودو سڵاوی لێبێت، وە نکۆڵی لە پێغەمبەرێتی پێغەمبەری اللە عوزەیریش ناکەم کە لە پێغەمبەرەکانی نەوەی ئیسرائیلە، بەڵام نکۆڵی لەوە دەکەم ئەوکەسە بێت کە اللە سەد ساڵ مراندبێتی و پاشان زیندووی کردبێتەوە، جا ئەو کەسە پێغەمبەرەکەی نەوەی ئیسرائیل عوزەیر نیە درودو سڵاوی لێبێت؛ بەڵکو ئەوە ذو لقەرنەينە کە بریتیە لەو کەسەی خاوەنی دوو تەمەنە کە بریتیە لە پێغەمبەری عەرەبی ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل.

وە اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت تەحەددای خۆم بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە ڕادەگەیەنم، جا ھەر زانایەکی ئوممەت دەمبینێت سەبارەت بە فەتواکەی پێغەمبەری عەرەبی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل لەسەر بەتاڵم ئەو پێغەمبەرەی بە زانستەکەی نازانن؛ با بوێر بێت و بێت بە ڕاست و دروستی ناوو وێنەکەی خۆی دابەزێنێت، ئەگەر نا با سەبارەت بە پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل گفتوگۆم لەگەڵ نەکات، چونکە ترسنۆکەو بوێری ئەوە ناکات بێت ناوو وێنەکەی خۆی دابەزێنێت، بۆیە ھەرگیز سەنگ و قورساییەکی بۆ دانانێم مادام ناوو وێنە ڕاست و دروستەکەی دانەبەزێنێت.

وە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، بە ھەموو هۆکارو ئامرازێک ئەم بەیانە بگەیەننە ماڵپەڕی زانایانی موسڵمانان و موفتی ناوچەو شوێنەکان. وە منی ئیمام مەھدی بانگەوازیان دەکەم بۆ بەردەوام بوون و درێژەدان بە گفتوگۆکردن دەربارەی سەلماندنی ڕاستی پێغەمبەری عەرەبی باوکی نەوەی ئیبراھیم.

ئەوە بریتیە لە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیم درودو سڵاوی لێبێت، وە لەڕاستیدا ئەوەتان لە کتێبەکەی اللە زانی ذو لقەرنەين کێیە، کە خاوەنی دوو تەمەن (ذو العمرين) ئیبراھیمی كوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراھیمە، ھەرچی سەبارەت بە هەسارەی سزایە ئەوا لە سەردەمی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئازەرو پێغەمبەری اللە لوط و ئاوەدانیەکانیان بەسەر ڕووی زەویدا تێپەڕ بوو، بەڵکو تەنھا نکۆڵی لە پادشا نەمرودی کوڕی کەنعان دەکەین لە سەردەمەکەی ئیبراھیمی کوڕی ئازەر؛ بەڵکو وەکو دەرکەوت پادشا توببەع یەمانی بووە کە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمی کوڕی ئیسماعیل بوونی ھەبووە و خاوەنی ئەو چاڵە بوو کە ئاگرێکی داگیرساوی به‌تینی تێدا کرده‌وه‌.

وە ئەی پشتیوانە خۆشەویستەکانم بۆتان ڕەوا نیە یەکتر توشی ئاشوب بکەن، جا ئەوکاتەی یەکێکتان گومان و دوودڵی لە باس و بابەتێکدا هەیە با لە پەیامێکی تایبەت بۆمان بنوسێت، تا بە وردی باسەکە لە بەیانێکی گشتگیرو تەواو بۆ هەموو خەڵکی دابەزێنین، جا ئەوکەسەی تەنها بە ڕاست و دروستی قسە دەکات لە هیچ ناترسێت، وە بە حەق تەحەددا دەکەم، وە ھەمیشە ھیچ قسەیەک بە ناوی اللە وە ناکەم تەنھا ڕاست و دروست نەبێت بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێن ڕاستی بکەوێت، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=169088