Admin
11-11-2019, 02:12 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 07 - 1437 کۆچی
02 - 05 - 2016 زایینی
05:23 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=223601
ــــــــــــــــــــ
بەیانێکی گرنگ لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە چاک و پاکەکەی و هەموو باوەڕداران لە پێشین و پاشینەکان و ئاسمانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..
لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ هەموو سەرکردەی حزبە مەزھەبی و سیاسیەکانی یەمەن و ھەموو شوێنکەوتووانیان، وە بۆ هەموو گەلی یەمەنی عەرەبی ڕەسەن و ھەموو سەرکردەکانی موسڵمانان و ھەموو گەلەکانیان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، جا بەڕاستی لە اللە بترسن و پارێزکاربن بەوشێوەیەی شایەنیەتی، وە مەمرن تەنھا بە موسڵمانی و خۆبەدەستەوەدان نەبێت بۆ حوکمەکەی اللە لەنێوانتان سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، سوێند بە اللە و پاشانیش سوێند بە اللە من بانگەوازتان ناکەم تەنھا بۆ لای اللە نەبێت تا حوکم و بڕیارەکانی ئەوتان بەسەردا بخوێنینەوە سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی کاتێک اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ (10)} صدق الله العظيم [الشورى].
هەروەها وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە بۆ نێردراوو پێشەواو ئیمامەکانی کتێب لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)} صدق الله العظيم [المائدة].
جا ئەگەر پشتانکردە بانگەوازکاری حەق بۆ حوکمەکەی اللە لەنێوانتان بێگومان اللە بەھۆی ھەندێک لە گوناھو تاوانەکانتانەوە توشی سزاتان دەکات، جا لە سەرووتان یان لە ژێڕ پێکانتان سزاتان بۆ دەنێرێت، یان دەتانکاتە دەستە دەستەو حزبی جیا جیاو ھەندێکتان بە خراپەی ھەندێک سزا دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)} صدق الله العظيم [المائدة].
جا ئەو ھەڕەشەو بەڵێنی سزایەی پەروەردگار بیرخۆتان بخەنەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ (49) أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ (50)} صدق الله العظيم.
وە بە پشتڕاستكردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَىٰ أَن يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِّن فَوْقِكُمْ أَوْ مِن تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُم بَأْسَ بَعْضٍ ۗ انظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (65)} صدق الله العظيم [الأنعام].
وە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە ھەموو سەرکردەکانی موسڵمانان و هەموو سەرکردەکانی مرۆڤایەتی، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لە زەوی حەز بەوە ناکات موڵکەکەتان بەدەست بێنێت، بەڵام حەزی ھیدایەتدرانی هەموو ئێوە دەکات تا لەو سزایەی اللە ڕزگارتان بێت کە بەڵێنی پێ بە پشتھەڵکەرانی جیھان داوە لەبەرامبەر حوکمەکەی لە مەحکەمی قورئانی گەورە کە پەیامی اللە یە بۆ هەموو خەڵکی، جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان کتێبێکی تازەتان بۆ بھێنێت بە جگە لە بەیانی ڕاست و دروستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، کە پەیامی اللە یە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَّجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
وە تا اللە بیەوێت ھیدایەتتان بدات بۆ شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست پێویستە ئێوە لە پەروەردگارەکەتان بوێت ھیدایەتی دڵەکانتان بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری بدات، وە بەڵێ ھیدایەت ھیدایەتی اللە یەو لەلایەن ئەوەوەیە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی ئێوە بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە بە ئومێدو هیوای ئەوەی دڵەکانتان بیناو بەرچاو ڕوون بکات و ڕووناکی بخاتە دڵەکانتانەوە تا بتوانن حەق و بەتاڵی پێ لەیەک جیا بکەنەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56)أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].
وە بەڵێ بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یەو تەنها اللە خۆی نێوان کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، جا ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە دەیگۆڕێت (یان بۆ ھیدایەت یان بۆ گومڕایی)، بەڵام ئایا بەڵگەی اللە لەسەر ئەوانەی ھیدایەتی دڵەکانیان نادات بۆ شوێنکەوتنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان چیە؟ ئەوە بریتیە لە نەپاڕانەوە بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بۆئەوەی ھیدایەتی دڵەکانیان بدات تا شوێن بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَىٰ ۖ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ ۚ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ ۚ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم [الشورى].
جا سەرنج بدەن و ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ (13)} صدق الله العظيم.
چونکە ئەوکەسەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا اللە ھیدایەتی دڵەکەی بۆلای حەق بدات ئەوا حەقە لەسەر اللە ھیدایەتی دڵی ئەو بەندەیەی بدات کە بە شوێن حەقدا دەگەڕێت و دەیەوێت شوێنی بکەوێت، حەقیش بریتیە لە اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بالحقّ لَمَّا جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ (68) وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ (69)} صدق الله العظيم [العنكبوت].
وە اللە بە نوری جیاکردنەوە پشتگیری ھیچ یەکێک لە دڵی بەندەکانی ناکات تا حەقی پێ لە بەتاڵ جیابکەنەوە تەنھا ئەوانە نەبن بڕیار لەسەر بانگەوازکارەکەی لای اللە نادەن بەوەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بێت تا ئەوکاتەی گوێ بۆ قسەی بانگەوازکارەکە دەگرن و بیر لە لۆژیکی بانگەوازو ھێزی دەسەڵاتی زانستەکەی دەکەنەوە؛ بەوەی ئایا لەلایەن اللە وەیە؟ ئەمەش بەرلەوەی بڕیاری ئەوەی لەسەر بدەن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بێت. جا تەنھا ئەوانەن اللە لەناو بەندەکانیدا ھیدایەتیان دەدات، جا ئەگەر لە سەردەمی ڕەوانەکردنی پێغەمبەران بن یان لە سەردەمی ڕەوانەکردنی پێشەواو ئیمامەکانی کتێب. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ ۚ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ ۖ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ (18)} صدق الله العظيم [الزمر].
وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و دەستە جۆربەجۆرەکانیان، ئەوانەی ئایینەکەتان بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیا جیا دابەشکردووەو هەر حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت اللە بە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بەرچاوتان ڕوون ناکات تا لە اللە ترس و پارێزکار دەبن و هەرکەسێک لە ئێوە بەدوای هیدایەتتدا بگەڕێت و بترسێت لەوەی دەستەو تایەفەکەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرابن و بیەوێت تەنها شوێن حەق بکەوێت نەک جگە لە حەق، جا لەپاش ئەوە عەقڵەکەی بەکاربھێنێت بۆ گەڕان بەشوێن ڕاستیدا، ئەوکاتە حەقە لەسەر اللە دەسەڵاتی جیاکردنەوەی نێوان حەق و بەتاڵی پێبدات کە بریتیە لە نورێک اللە دەیخاتە دڵەکەی تا بتوانێت بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەی پێ ببینێت و بەرچاوی ڕوون بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (29)} صدق الله العظيم [الأنفال].
جا تەقوای اللە و پارێزکاری کردن بریتیە لە ئاواتخواستن بۆ شوێنکەوتنی حەق، بەڵام ئەوانەی خۆشحاڵن بەو زانستەی لەلایانەو زۆربەشی پوچ و بەتاڵی ھەڵبەستراون و اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لە مەحکەمی قورئان دەربارە دانەبەزاندووە؛ بەڵکو پێچەوانەو دژی هەموو حوکمەکانی اللە ن لە مەحکەمی قورئانی گەورەو سەڕەرای ئەوەش پێیان وایە لەسەر ھیدایەتن! جا سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم بە سوێندی مەھدی چاوەڕوانکراو نەک سوێندی بێباوەڕو خراپەکارو بێ ئابڕووێک؛ بەوەی ھەرگیزاو ھەرگیز حەقی لای پەروەردگارەکەتان نابینن تەنانەت ئەگەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە ھەزار ئایەتی مەحکەم و ڕوون ئاشکرای مەحکەمی قورئانی گەورەش بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ بکات! بەڵکو اللە هەر لەبەرامبەریدا کوێرتان دەکات بەھۆی نەبوونی نوری جیاکردنەوەی نێوان حەق و بەتاڵ لە دڵەکانتان؛ ئەمەش بەهۆی ئەوەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەتان ناپاڕێنەوە تا حەقەکەتان نیشان بدات و بەرچاوتان ڕوون بکات، بۆیە بە ئومێدی ئەوەی اللە دڵەکانتان بیناو بەرچاوڕوون بکات بە ملکەچی و دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە تا شوێن ئایەتە مەحکەمە ڕوون ئاشکراکانی کتێب بکەون لە مەحکەمی قورئانی گەورە، خۆ ئەگەر بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە نەپاڕێنەوە تا ھیدایەتی دڵەکانتان بدات ئەوا بزانن ھەرچەندە ئیمام مەھدی بە ھەموو ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیش لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ بکات ئەوا ھەرگیز شوێن حەقی لای پەروەردگارەکەتان ناکەون، جا ھەرچەندە ئەو ئایەتانەش ڕوون و ئاشکران بۆ زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بەگشتی بەڵام ھەر شوێنی ناکەون سەرەڕای ئەوەی پێش ئەوەی اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەشیان ڕەوانە بکات بڕوایان بەوە هەیە کە لەلایەن اللە وەیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ھەرچەندە ئیمام مەھدی بە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێب بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بکات ئەوا ھەرگیز شوێنی ناکەون؛ بەڵکو شوێنی ئەوە دەکەون کە دژو پێچەوانەیەتی لە تەفسیری ئەوانەی بە ناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و نازانن و گومانیان هەیە، یان شوێن ئەو فەرموودانە دەکەون کە بەناوی اللە و نێردراوەکەی هەڵبەستراون و دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە ن. جا لێرەدا ئەوانەی اللە دڵەکانیانی بە نوری بەیانی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیان بیناو بەرچاوڕوون کردووە سەریان سوڕدەمێنێت و دەڵێن: "جێی سەرسامیە بۆ زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، چۆن بیناو بەرچاوڕوون نابن بەوەی بێگومان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بە ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە بەڵگەی بەسەر ھەموویاندا جێبەجێ کردووە، بەو ئایەتانەی بۆ زانایانی ئوممەت و موسڵمانان بەگشتی ڕوون و ئاشکران و کەس لە شوێنکەوتنیان لانادات تەنھا فاسق و تاوانکارەکان نەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ (99)} صدق الله العظيم [البقرة]".
ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان و موسڵمانانیش بەگشتی بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەو ئایەتانە چین کە بۆ زانایانی موسڵمانان و موسڵمانانیش بەگشتی ڕوون و ئاشکران و تۆ بەڵگەت پێ بەسەر زاناکانیان و موسڵمانانیان بەگشتی جێ بەجێکردووە و ئەوانیش ڕوویان وەرگێڕاوە لەوەی وەڵامی ئەم فەرمانەی اللە بدەنەوە؟" دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا بەوە فەرمانم پێنەکردن کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون بە نکۆڵی کردن و ڕەتکردنەوەی فرە حزبی و مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە سەرتان لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {{{{{{{{{{ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ }}}}}}}}}}
صدق الله العظيم [الشورى:13] ؟؟
جا ئایا دەبینن ئەم فەرمانەی پەروەردگارەکەتان بۆ ئێوە پێویستی بە تەفسیرکردن و لێکدانەوە ھەبێت؟ سوێند بە اللە ھەموو زانایانی موسڵمانان و هەموو دەستەکانیشیان لەم ئایەتە تێدەگەن؛ بەڵکو اللە بە سزایەکی گەورە بەڵێنی پێداون ئەگەر بێتو ئایینەکەتان بۆ چەند بەش و حزبێکی جیا جیا دابەش بکەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105)} صدق الله العظيم [آل عمران].
چونکە دابەش بوون و جیاوازی و دووبەرەکیتان لە ئایین کارەساتێکی گەورەیە لەسەر ئوممەتی موسڵمانان تا دەگەنە ئەوەی خوێنی یەکتری بڕێژن و شان و شکۆتان لەناودەچێت و نامێنێت ھەروەک حاڵی ئەمڕۆتان، چونکە هەر دەستەو تایەفەیەک شوێن ئیمام و پێشەوایەک دەکەوێت، وە زۆربەشیان خۆیان خۆیان بە ئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی هەڵبژاردووە، بۆیە ناتوانێت بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بەسەر زاناکانی تری سەردەمەکەی خۆیدا زاڵبێت، وە هەر ئیمام و پێشەوایەکیش خۆی خۆی ھەڵدەبژێرێت و دەست دەگرێت بە ڕاو بۆچوونەکەی خۆی، وە ھەر دەستەو تایەفەیەکیش شوێن ئیمام و پێشەواکەی دەکەوێت کە بریتیە لە کەسێک خۆی خۆی بە ئیمام و پێشەوا بۆ ئەوان هەڵبژاردووە، وە دەستەو تایەفەکانی تریش شوێن قسەی ھەڵبەستراو کەوتوون بەناوی اللە و نێردراوەکەی و ئیمام و پێشەوا ھەڵبژێردراوەکانی کتێبی لای اللە، جا باوەڕداران کەوتنە ململانێی یەکترو یەکتری دەکوژن، وە ھەر حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، جا شکستتان ھێناو هێزو شکۆتان نەما ھەروەک حاڵی ئەمڕۆتان ئەی گەلی موسڵمانان، بۆیە دەبینن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازتان دەکات بۆ ڕەتکردنەوەو نەھێشتنی فرە حزبە مەزھەبیەکان لە ئایینەکەی اللە، جا ئایا فەرمانم پێکردوون بە شتێکی تری جگە لەوەی اللە لە مەحکەمی کتێبە دەسەڵاتدارەکەی فەرمانی پێکردوون؟ لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {{{{{{{{{{ أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ }}}}}}}}}}
صدق الله العظيم؟.
وە ئایا فەرمانم پێکردوون بەشتێکی تری جگە لەوەی محمد نێردراوی اللە فەرمانی پێکردوون؟ محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی:
[[[[[[ إن الله يأمركم أن تعبدوه ولا تشركوا به شيئاً وأن تعتصموا بحبل الله جميعاً ولا تفرقوا ]]]]]]
صدق محمدٌ رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلم.
جا فەتوا ڕاست و دروستەکەتان سەبارەت بە جیاوازبوون بۆ چەندین بەش و پارچەو حزبی جیا جیا بۆ دووبارە دەکەینەوە، ئەمە بەھۆی ئەو زانایانەیە کە خۆیان خۆیان بە ئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی هەڵدەبژێرن لەکاتێکدا اللە ھەڵینەبژاردوون، جا بە ناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیا نین و گومانیان هەیەو نازانن. جا لەپاش ئەوە ھەر یەکێک لەوان دەڵێت: "ئەگەر پێکابم لە اللە وەیە، وە ئەگەر ھەڵەشم کردبێت لە نەفسی خۆم و شەیتانەوەیە"! ئەمەش چونکە ئایەتەکانی قورئان بە ئیجتیهاد لەلایەن خۆیانەوە تەفسیر دەکەن، لەکاتێکدا ئیجتیھاد بریتیە لە گەڕان بە شوێن ڕاستیدا بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرای لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان، جا لەپاش ئەوەی دەگاتە ڕاستیەکە ئەوکاتە دێت خەڵکی فێردەکات بە دەسەڵاتی زانستە ڕاست و دروستەکەی لای پەروەردگارەکەیان، بەڵام ئەوان شوێن فەرمانەکەی شەیتان کەوتوون لەکاتێکدا نازانن شوێن فەرمانی شەیتان کەوتوون.
ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان یان یەکێک لە موسڵمانان بە گشتی بیەوێت بڵێت: "ئایا ئەو فەرمانەی شەیتان چیە؟". دواتر سەبارەت بەو فەرمانەی شەیتان ڕاستەوخۆ وەڵامەکە بۆ پەروەردگارەکەتان جێدەھێڵین، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُم بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].
بەڵام اللە لەسەر زانایانی موسڵمانان قەدەغەی کردووە بەناوی اللە وە قسە بکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الحقّ وَأَن تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَن تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (33)} صدق الله العظيم [الأعراف].
جا لە هەموو ئوممەتەکان ئەوە ھۆکاری گومڕابوون و لەناوچوونی گەلانی پێش ئێوەیە، لەدوای ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بۆلایان، جا لەدوای مردنی پێغەمبەرەکانیان بە ماوەیەک خەڵکانێک دێن خۆیان دەکەن بە ئیمام و پێشەوا بۆ موسڵمانان لە ئاییندا، لەوانەی بە ناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن، جا خۆیان و ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، جا ئەوە بووەتە ھۆکاری لەناوچوونی ئوممەتەکان بەھۆی بەیانکردنی ھەندێک لە فەرموودەکانی اللە بە ڕاو بۆچوونەکانی خۆیان لەلایەن خودی خۆیانەوە، بۆیە جیاوازو بەش بەش و ناکۆک بوونە لە تەفسیرو لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکانی - ئایەتە موتەشابیهەکان - و وازیشیان لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکەی ھێناوە، بۆیە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [إنما هلك من قبلكم باختلافهم في الكتاب] صدق محمدٌ رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.
وە بۆیە اللە ھۆشداری پێداون لە جیاوازبوون و ناکۆک بوون لە ئایینەکەتان بەھۆی قسەکردنتان بە ناوی اللە وە لەکاتێکدا دڵنیا نین و گومانتان هەیەو نازانن، وە بە سزایەکی توندوتیژ بەڵێنی بە کەسە جیاوازبوو و ناکۆکەکان داوە لە ئاییندا لەدوای ئەوەی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانیان بۆ هاتووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (105)} صدق الله العظيم [آل عمران].
وە ئەگەر ئیمام و پێشەوایەکی ھەڵبژێردراوی لای اللە لە نێو ئیمام و پێشەوا جیاوازبوو و ناکۆکەکاندا بوونی هەبووایە ئەوکات بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەری مەحکەمی کتێبەکەی اللە بەسەر ھەموویاندا زاڵ دەبوو، بەڵام لەبەر نەبوونی ئیمام و پێشەوایەکی ھەڵبژێردراوی لای پەروەردگارەکەیان ئەو پێشەوایانەی خۆیان خۆیان بە ئیمام و پێشەوا هەڵبژاردووە ھەرگیز بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بەسەر ئەوانی تردا زاڵ نابن، جا هەر یەکێک لەوان تەفسیرەکەی خۆی ھێناوە بەگوێرەی ڕاو بۆچوونەکەی خۆی یان شوێن فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکان کەوتووە، بۆیە موسڵمانان جیاوازو ناکۆک و بەش بەش و پارچە پارچە بوون بۆ چەندین دەستەو بەش و حزبی جیا جیا، هەر دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە.
جا ھا ئەوە اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەکاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای خۆی بۆ ئێوە ڕەوانە کردووە، لە سەردەمێک کە جیاوازی و ناکۆکیەکانتان زۆر گەورە بووەو خوێنی یەکتری دەڕێژن، جا بەوپێیەی من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی ھەڵبژیردراوم لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، بۆیە ئەگەر درۆزنێکی خراپەکار بم و مەھدی چاوەڕوانکراو نەبم ئەوا بێگومان دواتر منیش وەکو ئەو پێشەوایانەتان دەبم کە خۆیان خۆیان بە ئیمام و پێشەوا بۆ خەڵکی هەڵبژاردووەو ھەرگیز ناتوانم بەسەر هەموو زانا موسڵمانە جیاوازو ناکۆکەکان لە ئاییندا زاڵ بم، بەڵام ئەگەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەڕاستی بریتی بێت لە ناصر محمد یەمانی ئەوا سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لە نێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە دەخۆم ئەگەر بێتو هەموو زاناکانتان و پێشەوا گومڕایەکانتان بە زیندووان و مردووانەوە کۆببنەوە ھەرگیز ناتوانن لە قورئانی گەورەوە بەڵگە بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا جێبەجێ بکەن، ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببنە پاڵپشت و بەسەرخەری هەندێکیان. جا ئەمە ئەسپ و ئەوەش مەیدان، وە ھەرگیزیش بە شمشێر زۆرانبازیتان لەگەڵ ناکەم؛ بەڵکو بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئێوەش مەرجێکتان لەسەرمان هەیە بەوەی حوکمەکەی اللە لەنێوانتان لەو ئایەتە مەحکەمانە دەربهێنم کە بۆ زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بە گشتی ڕوون و ئاشکران و ھەموو کەسێک کە زمانێکی عەرەبی ئاشکرای ھەبێت لێی تێبگات، وە ئەگەر اللە بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان و ھەمووشیان بە گشتی زاڵ نەکرد ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم، جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر ئێوە لە تەنھا یەک باس و بابەتیشدا بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بوون ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم تەنانەت ئەگەر بە ڕێژەی نۆسەدو نەوەدو نۆ لە ھەزاریش بەسەریشتاندا زاڵ بم جا ئەوكاتە ھەر مەھدی چاوەروانکراو ناصر محمدی حەق نیم تا ئەوکاتەی بە ڕێژەی ھەزار لە ھەزار بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەری مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ دەبم، جا لەسەر ئەوە ببن بە شاھێد، ھەرچەندە من بۆ ڕۆژێک لە ڕۆژانیش لە زانایانی موسڵمانان نەبوومەو هەرگیزیش وەکو وتاربێژ بەسەر مینبەری مزگەوتەکانیان نەکەوتووم، بەڵام لە اللە دەترسم و پارێزکارم لەوەی بە ناوی اللە وە قسە بکەم لەکاتێکدا دڵنیا نەبم و گومانم هەبێت و نەزانم، بۆیە پەروەردگارەکەم فێری کردم وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بەڵێنە ڕاست و دروستەکەی لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَاتَّقُوا اللَّهَ ۖ وَيُعَلِّمُكُمُ اللَّهُ ۗ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (282)} صدق الله العظيم [البقرة].
وە ئەی گەلی موسڵمانە جیاوازو ناکۆکەکان لە ئایینەکەتان ببنە کەسانی لە اللە ترس و پارێزکار! سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەوەی لەنێوتاندا لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بەسەر بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیدا ئاگاداربووە بەڵام پشتیکردبێتە بانگەوازکاری حەق لەدوای ئەوەی بۆی ڕوونبۆتەوە ناصر محمد یەمانی بە حەق قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات بەڵام دان بە حەقی لای پەروەدگارەکەی دانەنێت ئەوکاتە لە سزادراوانە، ئەوانەی عەقڵەکانیان لەنێوان من و ئەوان دادوەری کردووەو بڕیاری ئەوەی داوە ئەمە حەقە، بەڵام لە خۆبایی بوون و بە گوناهو ناڕەوا خۆیان بە گەورەو زل گرتووە، بۆیە دڵەکانیان ڕەتیان کردەوە شوێن حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، ئایا ئەوەی بەسەر زۆرێک لە موسڵماناندا هاتووە لەکوشت و کوشتاری و ڕشتنی خوێن و ئاوارەیی و دەربەدەری و خراپەکاری و تێکدەری گەورەو ستەمی گەورە بەس نیە بۆ ئێوە؟ نەفرەتی اللە لەسەر ئەو زانایانەی موسڵمانان بێت کە لەبەرامبەر حەق و ڕاستیدا بێدەنگن، لەدوای ئەوەی بۆیان ڕوونبۆتەوە ئەمە حەقە، یان نەفرەتی اللە لە ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نەبێت.
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەوە چیە بە مەھدی چاوەڕوانکراو دەڵێیت ناصر محمد (بەسەرخەری محمد)؟". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا بۆچوونت چیە لەسەرئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا} صدق الله العظيم [الأحزاب:40]؟
جا بەوپێیەی ھیچ پێغەمبەرێکی تازە دوای دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی نیە بۆیە بێگومان اللە مەھدی چاوەڕوانكراو وەکو بەسەرخەری محمد (ناصر محمد) ڕەوانە دەکات، بەومانایەی بەسەرخەری ئەوەی محمد نێردراوی اللە دوایین نێردراوو پێغەمبەران ھێناویەتی، هەر بۆیە بۆ شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەر بانگەوازتان دەکەم، جا وەحیێکی تازەم لەلایەن اللە وە لانیە؛ بەڵکو بەسەرخەری ئەوەم کە دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی.
ڕەنگە هەموو زانایانی موسڵمانان بیانەوێت بڵێن: "ناوەکەت چیە ئەی ئەوکەسەی بانگەشەی ئەوە دەکەیت مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد (بەسەخەری محمد) یت؟". لەدوای ئەوە بەحەق وەڵامیان دەدەینەوەو دەڵێم: سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە ھیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لە ئەو نەبێت، ھەر لەوکاتەی لە بێشکەدابووم و ئەو ناوەی باوکم ناوی پێ لێناوم بریتیە لە (ناصر محمد) لەکاتێکدا نەشیزانیوە دواتر اللە بە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد هەڵم دەبژێرێت، بەڵام ئەوە بە کاتێکی دیاریکراو بووە لەلایەن اللە وە لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای خۆی، بۆیە محمد نێردراوی اللە دەربارەی ناوی (محمد) فەتوای ئەوەی بۆ داون لەگەڵ ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێک دەکەوێت (يواطئ) ناصر محمد، واتە ناوی محمد بە ڕێککەوتوویی لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد دێت، چونکە اللە دەزانێت دوایین نێردراوو پێغەمبەران بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، لەم ناوەشدا حیکمەتی ڕێککەوتنەکە (تواطؤ) بۆ ناوەکەی محمد لە ناوی ئیمام مەھدی ناصر محمد تەواو دەبێت، بەڵام زاناکانتان (تواطؤ) یان کردووە بەوەی گوایە مەبەست پێی (تطابق) ـە، لەکاتێکدا درۆدەکەن! جا سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم ھەموویان ئەوە دەزانن (تواطؤ) لە زماندا مەبەست پێی (تطابق) نیە؛ بەڵکو مەبەست پێی (توافق- ڕێککەوتن) ـە، بەڵام اللە بینایی و بەرچاوڕوونیەکەیانی کوێر کردووە، ھەرچەندە زانستیشیان بەوە هەیە (تواطؤ) مەبەست پێی (تطابق) نیە، بەڵکو مەبەستی (توافق - ڕێککەوتن) ـە. جا ئایا دەتوانن نکۆلی لەوە بکەن ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەم (ناصر محمد) ڕێک ناکەوێت؟ بەڵام هەرچەندە ھەمووشتان دانتان بە ناوەکە دانا بەوەی بەڕاستی دەبێت ناوەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو (ناصر محمد) بێت، لەپاش ئەوە دەڵێین: ناوەکەم ناصر محمد چ سودێکی هەیە ئەگەر بێتو پەروەردگارەکەم بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بۆ هەموو زاناکانتان پشتگیریم لێ نەکات، بەوەی ھەر زانایەک لە قورئانی گەورە گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوکاتە ھەر من بیبەزێنم؟ بۆیە هەتا کەی پشتھەڵکردن؟ جا دەترسم لەوەی کارەساتێکتان لەلایەن اللە وە توش بێت یان توشی ناوچەو شوێنەکانتان بێت و زەوی لە ژیر پێکانتاندا بھەژێت، ئەمەش بریتیە لە سزای پلە سێ ئەی ئەوانەی لە پیلانەکەی اللە هەست بە دڵنیایی دەکەن، جا ئەگەر پیلانێکتان ھەیە بۆم ئەنجامی بدەن و چاوەڕێشم مەکەن، جا اللە خۆی ئەوکەسە سەردەخات کە ئەو بە حەق سەردەخات، وە بزانن اللە لەگەڵ لە اللە ترس و پارێزکارانە، ئایا اللە بەس نیە بۆ بەندەکەی؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، هەر خۆی باشترین پاڵپشتەو باشترین بەسەرخەرە!
وە ئەی گەلی موسڵمانان شوێن ڕێگای ڕاست بکەون بە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە، جا ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوکاتە بەڕاستی من دەترسم لەوەی سزای ڕۆژە بێ بەرهەم و نەزۆکەکەتان تووش بێت (عذاب يومٍ عقيمٍ)، یان پێتان وایە سزای ڕۆژە بێ بەرهەم و نەزۆکەکە بریتیە لە ھەڵسانی قیامەت؟ نەخێر بەڵکو ئەوە ڕۆژێکە اللە لە شەوێکدا بە سزایەک مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەردەخات و ئێوەش ملکەچ و زەلیل دەبن، جا اللە بە سزای ڕۆژە بێ بەرهەم و نەزۆکەکە (يومٍ عقيمٍ) دەریدەخات، سزای ڕۆژە بێ بەرهەم و نەزۆکەکەش سزاکەی قیامەت نیە، جا بۆ زانینی ئەوە با بۆ لای قورئانی گەورە حوکم بکەین ئەگەر بڕواتان پێی ھەیە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ (55)} صدق الله العظيم [الحج].
ئەمەش بەڵێنێکی حەتمیە، کە بریتیە لە سزاکەی ھەسارەی سزا، ھەسارەیەک کە ئاگری ھەڵگرتووەو لە شوێنێکی نزیکەوەو لەسەرووتانەوە بەلای زەویەکەتاندا تێپەڕ دەبێت، جا بە بەردی ئاگر بەردبارانتان دەکات، کەواتە بۆ کوێ دەڕۆن؟!.
ھەرچی سەبارەت بە (الرجفة) یە، ئەوە بریتیە لە نەیزەکێکی زەبەلاح کە اللە بەریدەداتەوە بەسەر نیمچە دوورگەی عەرەبی بەهۆی ئەو ستەم و تێکدەری و خراپەکاریە گەورەیەی لە زەوی و ڕشتنی خوێنی یەکتری ئەنجامی دەدەن، ئەمەش بەڵێنێکی حەتمی نیە، ئومێدیش لە اللە دەکەم ئەوەیان بەسەر نەھێنێت، جا ئێمە ھیدایەتدران و ڕزگاربوونی ئەوانمان دەوێت نەک لەناوچوونیان.
ھەرچی سەبارەت بەو ھەسارە سزایەیە کە دواتر لە شەوی تێپەڕبوونەکەی لە باشوری زەویەوە بەسەرتاندا تێپەڕ دەبێت ئەوەیان بەڵێنێکی حەتمیە، چونکە اللە دواتر مەھدی چاوەڕوانکراوی پێ بەسەر هەموو مرۆڤایەتیدا دەردەخات، چونکە اللە کردوویەتی بە خەلیفەی خۆی بەسەرتانداو ئێوەش خۆتان بە گەورەو زل دەگرن لەسەری و گاڵتەی پێ دەکەن، وە خەریکە اللە بۆ کتێبەکەی و بەندەکەی توڕە بێت، کەواتە بۆ کوێ دەڕۆن؟ جا ھەمووتان ستەمکارن بە پادشاو سەرکردەکان و گەلەکانتانەوە، ههر بهو شێوهیهش اللە ستهمکاران بە دەستی یەکتری سزا دەدات، وە ستەمکارترینتان گەورە تاوانکارەکانتانن، ئەوانەی لە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ناترسن، وە ھەموو خەفەت و نیگەرانیەکەیان گەیشتنە بە دەسەڵات یان مانەوە تێیدا، ھەرچەندە خوێنیش بڕێژن! بە هەمان شێوە چەندین تاوانکاری لە یەمەن دەبینین کە لەنێوان حزب و دەستەکان بەرامبەر بە هەندێکی ترو لە لایەن دراوسێکانیانەوە ئەنجام دەدرێت؛ بەڵکو تاوانی گەورەن لە بەرامبەر خەڵکی لاوازو چەوساوەی زەوی، وە خەڵکێکی بێ گوناھو ئافرەتان و منداڵان دەکوژن کە لە ھیچ شتێکدا لە حزبەکان نین و پەیوەندیان بە هیچ لایەنێکەوە نیە! جا ئایا لە بەرامبەر پیلانەکەی اللە هەست بە دڵنیایی دەکەن ئەی ئەوانەی ئەوە ئەنجام دەدەن؟ جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن، بەسە تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی و کۆتایی پێبێنن و وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە.
وە اللە ی تاک و تەنهای زاڵیش دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت منی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی کوفرکردن بە فرە مەزھەبی و حزبی لە ئایینەکەی اللە ڕادەگەیەنم و بانگەوازیشتان دەکەم بۆ لای اللە تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لە ئایینەکەتان لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکم و دادوەری لەنێوانتان بکەم، تا فرە حزبی و مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕەتبکەینەوە، جا دەتانکەم بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست بە شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە نیە.
وە ئەی گەلی مرۆڤایەتی ھەمووتان بە بێباوەڕو موسڵمانان، گوێبگرن لەوەی ئێستا مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی پێتان دەڵێت: سوێند بەو اللە تاک و تەنها زاڵەی لە ئاسمان بارانی بە خوڕتان بۆ دەبارێنێت و باخ و باخاتتان بۆ دەڕوێنێت و ڕوبارو چهم و جۆگهتان بۆ بهدی دههێنێت، ئەوەی جنی لە ئاگرو مرۆڤیشی لە گڵێکی وشک دروستکردووە، ھیچ ھێمنی و دڵنیایی و ئاسایشێک بۆ حزبەکان بەدی نایەت لە خراپەی یەکتری تەنھا بە وەڵامدانەوەی بانگەوازکاری اللە بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نەبێت، ئەو کەسەی اللە بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ڕەوانەی کردووە.
وە ئەی گەلی حزبەکانی یەمەن و گەلی یەمەن، ئایا پێتان وایە ئەگەر حزبەکان بەسەر حزبەکانی تردا سەرکەون ئەوکاتە ئاسایش بەرقەرار دەبێت و ئەمە دەبێتە ھۆی چارەسەرو تیماری برینەکان؟ دوورەو زۆر دوورە!! سوێند بە اللە ئێوە دەزانن دواتر ڕشتنی خوێن بەردەوام دەبێت و حزبە سەرکەوتووەکانیش بەدوای حزبە دۆڕاوەکاندا دەگەڕێن، تەنانەت ئەگەر بچنە کونی قۆڕە مارمێلکەش بەدوایاندا دەگەڕێن تا خوێنیان بڕێژن و لەناویان ببەن، وە جەنگی سەر شەقامەکان و تێکدەری و خراپەکاری گەورەتر لەوەی پێشتر بە سەرکەشی و لە سنور دەرچوونی زیاتر بەردەوامی دەبێت.
وە ھێشتا بە حەق بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ تەحەددای خۆمان ڕادەگەیەنین بەوەی ھەرگیز چارەسەرێک بۆ ئاسایشی ھەموو لایەن و حزبەکان نادۆزنەوە تەنھا بە دان نان نەبێت بەوکەسەی ڕەحمەتە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان کە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە، ئەوکەسەی نەزانن بە ڕێزەکەی و لە نھێنیەکەی بێ ئاگان.
وە بزانن اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت، بەڵام زۆربەی خەڵكی نازانن، ئێمەش هەر هی اللە ین و گەڕانەوەشمان هەر بۆلای ئەوە، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاھێد بە.
وە اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت بەڕاستی من لە ھیچ شتێکدا لە حزبە مەزھەبی و سیاسیەکانتان نیم؛ بەڵکو دەستم بە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە گرتووە، وە پشتیشم لە ھەمووتان کردووە وەکو جێبەجێ کردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە بۆ بەندەکەی لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَّسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (159)} صدق الله العظيم [الأنعام].
جا شاهێدبن لەسەر ئەوە.
بەڵام لە گەمژەیی و نەفامی خۆتان مەھدی چاوەڕوانکراوێکتان دەوێت اللە ڕەوانەی بکات بە شوێنکەوتەی ویست و ئارەزووەکانی ئێوەو بە حزبی و لایەنگری یەکێک لە دەستەو تایەفەکانتان! ئەگەر وابێت چۆن بتوانێت حوکم و دادوەری بکات لەنێوانتان بکات سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن ئەگەر بێتو اللە بە گوێرەی ویست و ئارەزووەکانی ئێوە مەھدیێکی حزبی تایەفی سوننی یان شیعی ڕەوانە بکات؟ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن، بۆیە ئەگەر حەق شوێن ویست و ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت ئاسمانەکان و زەوی هەمووی وێران دەبن! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوِ اتَّبَعَ الحقّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ (71)} صدق الله العظيم [المؤمنون].
جا حوکم و دادوەری ھەر بۆ اللە یە و بەحەق بڕیار دەدات، ھەر ئەویش چاکترین جیاکەرەوەیە، منیش کاروبارەکەم دەدەمە دەست اللە، بەڕاستی اللە بینایە بە بەندەکانی، بۆیە چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوە چاوەڕێم.
جا ئەی گەلی پشتیوانان لەڕێی ئینتەرنێتی جیھانی هۆکارو ئامرازی بانگەوازی جیھانیەوە ئەو بەیانەم بگەیەنن، لەڕاستیدا ئێستا زۆربەی خەڵکی بەڕێژەی سەدا نەوەد لە جیهانی واتس ئاپ و فەیسبوک و ئینتەرنێتی جیھانی بوونیان هەیە، وە هەرچەندی دەتوانن ھەموو ھۆکارێکی تەکنیکی بەکاربێنن، جا ئەگەر گەیاندن بێت لەڕێی ماڵپەرە ئیسلامی و کات بەسەربردنەکانەوە یان سیاسی و مەزھەبی و لاپەڕە کۆمەڵایەتیەکان و فەیسبوک و یوتیوب و کەناڵەکانی ئینتەرنێتی جیھانی، جا لەڕاستیدا سزاکە نزیکبۆتەوە، بۆیە لە اللە بترسن و پارێزکار بن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان.
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئایا ھێشتا پێت وایە دواتر ئەوکەسەی سەرکردایەتیەکەی یەمەنت ڕادەست دەکات بریتیە لە عەلی عبداللە صالح؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: لەڕاستیدا من لە دەرگای حزبیەوە فەتوای ئەوەم نەداوە، جا من لە هیچ شتێکدا لە حزبەکەی عەلی عبداللە صالح نیم، وە لە هیچ شتێکیشدا لە حزبەکەی حوسیەکان نیم، وە لە هیچ شتێکیش لە حزبی ئیسلاحیەکان و بەشەکانیان نیم، نە جولەکەشم و نە نەصرانی، نە ئینتیماشم بۆ ھیچ یەکێک لە حزبە خراپەکارو تێکدەرەکانی زەوی ھەیە؛ بەڵکو منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی موسڵمانم بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و ھاوبەشدانەران نیم، وە سەبارەت بە فەتواکەی ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکەی یەمەن لەلایەن عەلی عبداللە صالحەوە بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی؛ ئەم ھەواڵە پێش یانزە ساڵ و چەند مانگێک لەلایەن اللە ی تاک و تەنهای زاڵەوە پێم گەیشتووە، اللە ش فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت جا ئەگەر عەلی عبداللە صالح بیەوێت یان نا، وە ئەگەر حوسیەکان بیانەوێت یان نا، یان ئیسلاحیەکان و حزبەکانیان بیانەوێت یان نا، یان شانشینی عەرەبی سعودیە بیەوێت یان نا، یان ئەگەر وڵاتانی کەنداو بیانەوێت یان نا، جا من دەزانم بە زیاتر لە ھەشت ڕوئیای یەک لەدوای یەک لەلایەن اللە وە درۆم بە ناوی اللە وە نەکردووە، دواتریش پەروەردگارم ڕوئیاکەم بە حەق بۆ پشتڕاستدەکاتەوە، جا دەبێتە فەتحێکی ئاشکرا ھەروەک چۆن اللە بە حەق ڕوئیاکەی بۆ نێردراوی اللە پشتڕاستکردەوە، جا پشتڕاستکردنەوەی ڕوئیاکەی بوو بە فەتحێکی ئاشکرا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بالحقّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ} صدق الله العظيم [الفتح:27].
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا دواتر سیاسەتی حکومەتەکەی ئیمام مەھدی لە یەمەن سیاسەتێکە لەسەر ڕووخاندنی حزبەکان و بڕینی دەستیانە لە حوکم کردن؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی هەموو ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، جا ئەگەر حزبەکانی یەمەن وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەیان دایەوە دواتر ڕیزەکانیان یەکدەخەین و شان و شکۆیان کۆدەکەینەوەو سەرکردەی حزبەکانیش بەشداری پێدەکەین لە حوکم کردن لەدوای ڕەتکردنەوەو نەھێشتنی فرە حزبی و مەزھەبی، ئەوکاتە منیش لە کاروباری گشتی بڕیارێک نادەم چ بچوک بێت یان گەورە تا ئەوکاتەی ئەوان شاھێد دەبن لەسەری، ئەمەش بریتیە لە حوکمی ڕاستەقینەی شورا ئەگەر بزانن، جا ئهگهر لەدوای ڕاوێژەکە (شورا) بمەوێت بڕیار بدەم پشت به اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەبەستم، نەک بە دەنگدان وەکو ئەوەی حزبە دیموکراتیەکان دەیکەن (بەڵکو ئەنجومەنی شورای تایبەتمەندو پسپۆڕ لەسەر بابەتەکە قسە دەکەن، دواتر ڕایەکان دەخەنە بەردەستی پێشەواکەو دواجار ئەو بڕیارەکە دەردەکات لەدوای تاوتوێکردنی).
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران لە وڵاتە دراوسێکان بیەوێت بڵێت: "وە ئایا لە دوای جێگیربوون لە یەمەن دژایەتی وڵاتە درواسێکان دەکەیت ئەی ناصر محمد یەمانی؟". دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بە کەسێکی تێکدەرو خراپەکار لە زەوی ڕەوانە نەکردووە تا لەسەر موڵکەکەیان خەڵکی بکوژێت، سوێند بە اللە ئەگەر ببمە خاوەن گەورەترین سوپاش لە نێو مرۆڤایەتیداو هەموو چەکە وێرانکاریەکانیشم ھەبێت ئەوا هێرش ناکەمە سەر هیچ یەکێک لە وڵاتە درواسێکان، تەنھا ئەو وڵاتە موسڵمانانە یان بێباوەڕانە نەبێت کە لەدوای دەرکەوتن جەنگ لەدژی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ڕادەگەیەنن، جا دواتر بۆ ئەوانە دەمانبینن بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ توندوتیژترین سزاو لێدانمان دەبێت، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش مەھدی چاوەڕوانکراو ھێزو سوپاکانی ئامادە ناکات بۆ دژایەتی کردن و جەنگ کردن لە دژی وڵاتە موسڵمانەكان یان ئەو بێباوەڕانەی لە ئایینی ئیسلامدا دژایەتی و جەنگیان لەگەڵ نەکردووین؛ بەڵکو دواتر ھێزو سوپاکان بۆ دژایەتی کردن و جەنگ کردن لەدژی شەیتانی گەورە (ئیبلیس) ئامادە دەکەین، کە بریتیە لە مەسیحی درۆزن، ئەوکەسەی بە درێژایی چەندین ھەزار ساڵە ئامادەکاری کردووە بۆ ئامادەکردنی جەنگ و دژایەتی کردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، دواتریش اللە مەھدی چاوەڕوانکراوو وەزیرەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق سەردەخات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی، ھەروەھا سوپاکەشمان لە پشتیوانەکان؛ جا اللە بە سەرخستنێکی شکۆمەندانەو بەتواناو سەربەرزانە سەرماندەخات، وە اللە چەندەھا سەربازی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.
جا دەرچوونی ئەو مەسیحە درۆزنە نزیکبۆتەوە کە دەڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو دەشڵێت اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە. هەر بۆیە پێی دەڵێن مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب)، جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق نەبووە ئەو قسەیە بکات؛ بەڵکو بەندەی اللە و نێردراوەکەیەتی، جا ئەوەیە حیکمەتی گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی، چونکە حیکمەت لە گەڕانەوەکەی ئەوەیە مەسیحی درۆزن دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، جا ئەوان پیلان دەگێڕن و اللە ش پیلانی خۆی دەگێڕێت بەڕاستی اللە چاکترینی پیلان گێڕانە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لە زەوی مەھدی چاوەڕوانکراو؛ ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=223601