تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : بەپەلە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لە ھەموو جیھان قوم يحبهم الله ويحبونه



Admin
15-11-2019, 12:52 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 02 - 1432 کۆچی
16 - 01 - 2012 زایینی
09:46 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.online/showthread.php?t=5535
ـــــــــــــــــــ

بەپەلە، لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لە ھەموو جیھان (قوم يحبهم الله ويحبونه) ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو بەسەرخەرانی اللە لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک تا ڕۆژی دوایی، دواتر..


سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە خۆشەویستەکانم و هەموو ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات بەوەی وشەی (بن - کوڕی) فڵان لە ناوێکدا پێویست نییە مەگەر لەوکاتەی ناوی کوڕەکە دووبارە ببێتەوە، بۆ نموونە:
علي علي، یان محمد محمد، یان صالح صالح، یان سعيد سعيد، جا لێرەدا دروست نیە ناوەکە بەم شێوەیە بوترێت، وە ڕاستیش نییە بەم شێوەیە بنوسرێت مەگەر تەنھا بە جیاکردنەوەی دوو ناوە دووبارەکراوەکە بە وشەی (بن) تا دوو ناوە دووبارە بووەوەکە لەیەکتر جیابکرێنەوە، ئێستاش شێوازە ڕاست و دروستەکە دەخەینەڕوو:
1 - علي بن علي
2 - محمد بن محمد
3 - صالح بن صالح
4 - سعيد بن سعيد

بەم شێوەیە دەبینن وشەی (ابن) بە ناچاری دێت لەوکاتەی هەمان ناو لە ناوی کوڕو باوکەکە دووبارە دەبێتەوە، جا ئەگەر ناوەکە لە سەرەتادا دووبارە بکرێتەوە یان لەدوای سەرەتاکەی ھەردەبێت (ابن) ی تێدا بوترێت. بۆ نموونە: (محمد علي بن علي)، جا بۆتان دەردەکەوێت مەرج نیە ناوی یەکەم وشەی (بن) ی تێدا بێت، بەوپێیەی ناوی یەکەم و دووەم دووبارەنەکراونەتەوە، بەڵکو بریتیە لە (محمد علي)، بەڵام لەوکاتەی ناوی باپیرەکە لەگەڵ هەمان ناوی باوکەکە دووبارە دەبێتەوە دەبینن زمانەکانتان بە حەق قسە دەکات و دەڵێت ( محمد علي بن علي ).

کەواتە لە زمانی عەرەبیدا مەرج نیە وشەی (ابن) بوترێت تەنھا لەوکاتەی دوو ناو یەک لەدوای یەک دووجار دووبارە بکرێتەوە، جا ئەگەر ناوەکە ناوی کوڕو باوکەکە بێت یان ناوی باپیرو باوکەکە، یان تەنانەت لە تەواوی ڕەچەڵەکەکە دووبارە کرابێتەوە، بۆ نموونە: صالح صالح صالح، جا ھەرگیز نابینن زمانەکانتان بەم شێوەیە بانگی خاوەنی ئەو ناوە بکات و بڵێن (یا صالح صالح صالح) بەڵکو دەبینن زمانەکانتان دەڵێت: (یا صالح بن صالح). بەم شێوەیە تەنانەت ئەگەر ناوەکە تا باپیری حەوتەم و زیاتریش دووبارە بووبێتەوە، یان لە هەر شوێنێکدا ناوەکە بەدوای یەکتر دووبارە ئاماژەی پێکرابێت پێویستە بە وشەی (بن) جیا بکرێتەوە. ھەرچی ئەو کاتەیە ئەگەر ناوی کوڕەکە لەگەڵ ناوی باوکەکە دووبارە نەکرابێتەوە، ئەوا بە چ مافێک وشەی (بن) دەخرێتە نێوانیانەوە، لەکاتێکدا ناوی کوڕەکە لەگەڵ ناوی باوکەکە دووبارە نەکرابێتەوە؟ بۆ نموونە:
1 - ناصر محمد
2 - علي صالح
3 - محمد احمد
4 - عبد الله طاهر

بەھەمان شێوە ھەموو ئەو ناوانەی دوو ناوی دووبارەبووەوەی یەک لەدوای یەکیان تێدا نیە، بەومەرجەی لەدوای یەکترەوە ھاتبن بەڵام بۆ نموونە ( فهد فهد، یان سلطان سلطان)؛ لێرەدا پێویستە وشەی (ابن) بخرێتە نێوانیانەوەو دەڵێین: ( فهد بن فهد ) یان ( سلطان بن سلطان ).

کەواتە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە ئەگەر ناوەکەی ئیمام مەھدی بەم شێوەیە بووایە: ((ناصر ناصر)) لێرەدا پێویست بوو وشەی (ابن) تان دانابووایە بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو ناوەی دووبارە بوونەتەوە، بەڵام اللە واینەکردووە ناوەکەم لەگەڵ ناوی باوکم دووبارە ببێتەوە، ئەمەش تا زمانتان لەسەر وتنی وشەی (ابن) لە نێوان دوو ناوەکەدا ناچارنەکەن، بۆیە بڕیاری دیاریکراوی اللە لەسەر ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوە بووە ناوەکەی بریتی بێت لە: ((ئیمام مەھدی ناصر محمد)) بۆ ئەوەی ناوەکە ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکە ھەڵبگرێت، وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ئەوانەی حەقیان ناوێت ناوەکە دەشێوێنن تا حەقەکە ڕوون نەبێتەوە، جا دەیانبینن ھەندێک جار دەڵێن (محمد ناصر يەمانی)، ھەندێک جاریش دەڵێن (ناصر بن محمد)، سوێند بە اللە ئەوانەی بە ئەنقەست بە وشەی (بن) ئەم دوو ناوە جیادەکەنەوە بۆ لابردنی سیفەتەکە کەسانێکن حەقیان ناوێت و ھەرگیزیش اللە بۆ لای حەق ھیدایەتیان نادات تائەوکاتەی بە تەواوی خۆیان بەدەست حەقەوە دەدەن، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی بە حەق بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکات و وایان لێدەکات دان بە حەقەکەدا بنێن لەکاتێکدا ملکەچ و زەلیل دەبن و دەڵێین: ئەی گەلی هەموو زانایانی موسڵمانان، فەتوام بۆ بدەن ئایا لەوکاتەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ڕەوانە دەکات وەکو نێردراوو پێغەمبەر بۆتان ڕەوانە دەکات؟ وەڵامی هەموو زانایانی موسڵمانان ئاشکرایەو دواتر ھەموویان بە یەک زمانی یەکگرتوو بە وشەیەکی حەق قسە دەکەن و دەڵێن: ناکرێت و ڕەوانیەو نابیت باوەڕمان وابێت اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە نێردراو یان پێغەمبەر ڕەوانە بکات، چونکە ئەگەر باوەڕمان بەوە هەبێت ئەوکاتە کوفرمان بە فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی کردووە، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿40﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

دواتر دەڵێن: کەواتە ئەی ئەوەی سەبارەت بە هاتنی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو پرسیار لە باوەڕی موسڵمانان دەکەیت، بزانە بەڕاستی ئێمە هەموومان بڕوامان بە هاتنەکەی ھەیە، وە ئەگەر جیاوازو ناکۆکیش بین لەسەر ناوەکەی بەڵام ھەموومان کۆک و یەک دەنگین لەسەر بیروباوەڕی هاتنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (ناصر محمد رسول الله) درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.

وەڵامە یەکگرتووەکەتان کۆتایی هات..

جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێم: مەبەستان چیە لەوەی دەڵێن شاھێدی دەدەن ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد پێغەمبەری اللە یە - ناصر محمد رسول الله - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا ئایا باوەڕتان وایە نێردراوێکی تازەیە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە؟ وەڵامەکەتان ئاشکرایەو دواتر دەڵێن: "چیت لێهاتووە، ئایا لە مەبەستەکە تێناگەی؟ ئەی پێمان نەوتی ئەگەر بڕوامان وابوو لەدوای محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بە نێردراوێکی تازە ڕەوانە بکات ئەوکاتە کوفرمان بەم فەتوایەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی کردووە: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿40﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

کەواتە دەربارەی بیروباوەڕەکەی ئێمە ڕاستیەکەت بۆ ڕوون بوویەوە بەوەی ئێمەی هەموو زانایانی موسڵمانان ھەرچەندە لەسەر ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراویش جیاوازو ناکۆک بین بەڵام یەک دەنگین لەسەر ئەوەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (ناصر محمد رسول الله) ڕەوانە دەکات - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بەو مانایەی اللە ڕەوانەی دەکات بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (ناصراً لمحمدٍ رسول الله) - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - جا بۆ شوێنکەوتنی ئەوەی بەسەر محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دابەزیووە بانگەوازمان دەکات و بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی بەڵگەمان بەسەردا دەهێنێتەوە، جا وەحیێکی تازە ناھێنێت، بەڵکو شوێن ئەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیە دەکەوێت کە باپیرەی؛ محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا دەھێنایەوە".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (ناصر محمد رسول الله) - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی - بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێت: منیش لەسەر ئەوە شاھێدم بەوەی هەرگیز اللە مەھدی چاوەڕوانکراو نە بە نێردراو نە بە پێغەمبەرێک ڕەوانە ناکات، بەڵکو بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (ناصر محمد رسول الله) ڕەوانەی دەکات - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی - وە شاھێدیش دەدەم بەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، وە شاھێدی دەدەم ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد (ناصر محمد) ـە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی - وە لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە جگە لە گومڕایی، جا بۆ هیچ موسڵمانێک نیە دەربارەی بیروباوەڕی ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو شاهێدیەکی تر بدات جگە لەو شاھێدیەی بڕوای وابێت ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە یە (ناصر محمد رسول الله) - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - چونکە ھەرگیز اللە مەھدی چاوەڕوانکراو بە نێردراوو پێغەمبەرێک ڕەوانە ناکات، بەڵکو بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (ناصراً لمحمدٍ رسول الله) - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - جا ئەوەی جگە لەم بیروباوەڕە ڕاست و دروستە بیروباوەڕێکی تری ھەبێت ئەوا شاھێدی بە اللە دەدەم ئەوکەسە کوفری بەوە کردووە کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دابەزیوە - درودو سڵاوی اللەلەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿40﴾} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

جا بۆ ئەوانە نایانەوێت لە قسەو گوفتار تێبگەن و ڕێگای ھیدایەتیش ناگرنە بەر؟

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی شیعە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵکو ئێمە بڕوامان بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی محمد بن حەسن عەسکەری ھەیە" یان یەکێک لە زانایانی سوننە بیەوێت بڵێت: "ئێمە بڕوامان بە ڕەوانەکردنی مەھدی محمد بن عبد اللە ھەیە". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: "لەبەرچی بڕواتان بەم دوو ناوە جیاوازە ھەیە کە یەکێکیان محمد بن عبد اللە یەو ئەویتر محمد بن حسن عەسکەری یە؟ ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللەلەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ھەواڵی ئەوەی پێداون ناوی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو محمد بن حسن عەسکەری بێت، یان ھەواڵی ئەوەی پێداون ناوی ئیمام مەھدی محمد بن عبد اللە بێت؟ گەر وایە بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن". جا وەڵامەکەی شیعەو سوننە ئاشکرایە دواتر بە یەک زمان دەڵێن: "گوێ بگرە، ئێمەی شیعەو سوننە کۆک و یەک دەنگین لەسەر فەرموودەیەکی ڕاست و دروستی لای پێغەمبەر سەبارەت بە ناوەکە، جا بەڕاستی پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت ئاماژەی بۆ کردووە، وە دەربارەی ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو فەتوای بۆ داوین و درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [ يواطئ اسمه اسمي ].

جا ئەمە واتە ناوەکەی ئیمام مەھدی وەکو ناوەکەی پێغەمبەرەو بە (مطابق) دێت لەگەڵ ناوەکەی (محمد)، بۆیە دەبینی ئێمەی شیعەو سوننە کۆک و یەک دەنگ بووین لەسەر ناوەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە (محمد)، بەڵکو تەنھا لە ناوی باوکیدا جیاوازو ناکۆک بووین، جا ھەمانە بڕوای وایە ناوی باوکی حەسەنە، وە ھەمانە بڕوای وایە ناوی باوکی عبد اللە یە".

لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: اللە و هەموو بەندەکانی لە زەوی و ئاسمان دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی ئەگەر بە هەموو زانایانی شیعەو سوننەوە توانیتان لە زمان و شەرعدا ئەوە بسەلمێنن (تواطؤ) مانای (تطابق) دەدات ئەوکاتە بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد دەبێتە کەسێکی درۆزنی خراپەکار نەک مەھدی چاوەڕوانکراو. بەڵام سوێند بە اللە ناتوانن لە زمان و شەرعدا ئەوە بسەلمێنن (تواطؤ) مەبەستی پێی (تطابق) ـە، بەڵکو لە زمان و شەرعدا مەبەست لە (تواطؤ) بریتیە لە ڕێککەوتن (توافق)، وە ئەو حەقەتان بۆ ڕوونبوویەوە کاتێک محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای ئەوەی بۆ داون ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد ڕێکدەکەوێت، لەوەشدا حیکمەتێکی گەورەو گرنگ ھەیە، چونکە ھەرگیز اللە ئیمام مەھدی بە نێردراوو پێغەمبەر ڕەوانە ناکات، بەڵکو بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ڕەوانەی دەکات، وە ئەگەر ڕەتتانکردەوەو کوفرتان بە فەرموودە ڕاست و دروستەکەی پێغەمبەر کرد لە فەتواکەی سەبارەت بە ناوەکەی ئیمام مەھدی کە دەفەرموێت ناوی پێغەمبەر لەگەڵ ناوی ئەو ڕێک دەکەوێت، پاشانیش ئێوە بڵێن: چونکە مەبەستی (تواطؤ) ی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی (تطابق) ـە، جا لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێین: بەهۆی ئەوەی پێداگرن لەسەر ئەوەی (تواطؤ) مەبەستی (تطابق) ـە، کەواتە وەرن تا فەتواکەی ئێوەو فەتواکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد تاقی بکەینەوەو دەڵێین: ئایا لە زمان و شەرعدا ڕاستە بڵێین: (تطابق محمد رسول الله - صلى الله عليه وآله وسلم - وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب)؟ جا وەڵامی هەموو زانایانی شیعەو سوننە ئاشکرایەو دواتر دەڵێن: نەخێر ڕاست نیە بڵێین: (تطابق محمد رسول الله - صلى الله عليه وآله وسلم - وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب).

جا وەڵامی هەموو زانایانی شیعەو سوننە ئاشکرایە دواتر دەڵێن نەخێر ڕاست نیە ئەوە بڵێین، بەڵکو ڕاستەکە ئەوەیە بڵێین: (تواطأ محمد رسول الله - صلى الله عليه وآله وسلم - وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب).

هەروەها ڕاستە بڵێین: (توافق محمد رسول الله - صلى الله عليه وآله وسلم - وأبا بكر الصديق عليه الصلاة والسلام على الهجرة إلى يثرب).

جا لەپاش ئەوە دەڵێین ئێستا ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرابوو، وە بۆتان ڕوون بوویەوە ئێوە سەبارەت بە بیروباوەڕی ناوەکەی ئیمام مەھدی هەڵەبوون، وە زانیتان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای ئەوەی بۆ نەداون ناوی محمد (يطابق) دەبێت لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی، بەڵکو بە حەق فەتوای ئەوەی بۆ داون و درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [يواطئ اسمه اسمي].

بەو مانایەی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی (ناصر محمد) ڕێکدەکەوێت، جا بە ھەموو پێوەرەکان بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ کردن، جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بێنێت، وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕ بێت، لەدوای حەقیش ھیچی تر نیە جگە لە گومڕایی نەبێت، ھەرچەندە اللە بەڵگەی لە ناویشدا دانەناوە، بەڵکو لە دەسەڵاتی زانستدا دایناوە.

سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر مەرجەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕونکراوتان قبوڵ کرد ئەوا هەموو زانایانی شیعەو سوننەش ناتوانن بەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بن. ڕەنگە هەموو زانایانی شیعەو سوننەو هەموو زانایانی مەزھەبە ئیسلامیەکانیش بیانەوێت بمپچڕێنن و بە یەک زمان بڵێن: "مەرجەکەت چیە ئەی ناصر محمد؟"، لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد جگە لە تەنها یەک مەرج نەبێت هیچ مەرجێکی تری لەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکە نیە، ئەویش بریتیە لەوەی اللە پاک و بێگەردی بۆی بەوە قبوڵ بکەن دادوەربێت سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە لەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراویش ھیچ نیە تەنھا ئەوە نەبێت سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن بە حەق حوکمەکەی اللە یان بۆ دەربھێنێت، جا حوکمەکەی اللە یان بە وردی لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبی قورئانی گەورە بۆ دەهێنم. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَغَيْرَ اللَّـهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿114﴾وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا ۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿115﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

بەھەمان شێوە مەرج بێت لەسەرمان بە مەرجێکی وا بەدرۆ نەخرێتەوە بەوەی حوکمی اللە لە نێوانتاندا بهێنین سەبارەت بەو باس و بابەتانەی تێیدا جیاوازو ناکۆکن، جا ئەوەتان لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە بۆ دەھێنین کە بۆ زاناکانتان و موسڵمانانیش بەگشتی ڕوون و ئاشکران، چونکە ئەو ئایەتانە لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی اللە ن و کەس لەوەی تێیاندا ھاتووە لانادات تەنھا ئەوکەسەی لە دڵەکەیدا زیغی لاری و لادان هەبێت لە بەرامبەر حەق، جا بە شمشێری زیکری کتێبی پڕ لە دانایی لە بیروباوەڕە بەتاڵ و پوچەکانتان دەدەم و تێکی دەشکێنم وه‌کو خۆڵه‌مێشێک ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوولدا به‌توندی لێی دابێت، وە دەشڵێم: ئەی گەلی شیعەو سوننە بەڕاستی ئێوە کوفرتان بە فەرموودەکەی اللە ی پایەبەرز کردووە کاتێک دەفەرموێت اللە خۆی خەلیفەکەی ھەڵدەبژێرێت و ھیچ فەرمانێکیش لەوەدا بۆ ئێوە نیە، ھەروەک چۆن اللە خۆی ئادەمی دروستکردو دواتریش خۆی بە خەلیفەی خۆی لە زەوی هەڵیبژارد، جا بەھەمان شێوە خەلیفەی اللە ئیمام مەھدیش اللە خۆی دروستی کردووەو خۆشی ھەڵیبژاردووە، جا ھیچ فەرمانێک لەوەدا بۆ ئێوە نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

ڕەنگە زانایانی شیعە بیانەوێت بمپجڕێنن و بڵێن: "ئێمە ئیمام مەھدی محمد بن حەسەن عەسکەریمان ھەڵنەبژاردووە، چونکە باوەڕمان وایە ئەو ئیمام و پێشەوایەکی ھەڵبژێردراوە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، وە ھیچ بژاردەیەکیش بۆ ئێمە لە ھەڵبژاردنی ئەودا نیە". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە بۆچی ئیمام و پێشەوایەکتان بۆ خۆتان ھەڵبژاردووە لەکاتێکدا اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووەو ناویشتان لێی ناوە محمد بن حەسەن عەسکەری؟ جا کوا ئەو دەسەڵاتی زانستەی اللە لە زانستی کتێبەکەی خۆی پێی داوە؟ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاست دەکەن، وە ھەرگیزیش ناتوانن ئەوە بکەن تا ئاسمانەکان و زەوی بوونیان هەبێت، ھەرچەندە ببنە پاڵپشت و بەسەرخەری یەکتر.

ھەرچی زانایانی سوننەشن ئەوا چوزانی زانایانی سوننە چین، جا ئەگەر اللە لەکاتە دیاریکراوەکەی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای خۆی ڕەوانەی بکات لەسەر مەهدی چاوەڕوانکراویان قەدەغە کردووە بڵێت خەڵکینە بەڕاستی من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە م لەسەرتان و اللە کردوومی بە ئیمام بۆ خەڵکی و بە زانستی کتێبەکەی دەسەڵاتی زانستەکەمی بەسەر هەموو زانایانی ئوممەتدا زیادکردووە، تا ھەموو خەڵکی جیھان بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنمایی بکەم، وە ئەگەر منتان لە قورئانی گەورە لە یەک باس و بابەتیشدا بەزاند ئەوکاتە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم، بەڵام بەداخەوە قسەی زۆربەی زانایانی سوننە ھیچ نیە تەنھا ئەوە نەبێت دەڵێن: "لەڕاستیدا تۆ درۆزنێکی خراپەکاریت و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت، بەڵکو ئەگەر مەهدی چاوەڕوانکراو دەرکەوت نابێت خۆی پێمان بڵێت مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵکو ئێمەین بە خۆی دەناسێنین و پێی دەڵێین ئەو بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو، ئەگەر نکۆڵیشی لێ بکات ئەوا بە زۆر ناچاری دەکەین لەسەرئەوەی بەیعەتی پێبدەین لەکاتێکدا ملکەچ و زەلیل دەبێت". جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانكڕاو ناصر محمد وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم، جا ئێوە چوزانن ئەوکەسە بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە، ئەوکەسەی اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ نێردراوو پێغەمبەران، ھەروەک اللە کردوویەتی بە ئیمام و پیشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟!!.

وە ئەی گەلی زانایانی سوننەو جەماعە چەندە سەیرن! چۆن بڕواتان وایە اللە خۆی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە خەلیفە بۆ خەڵکی جیهان ڕەوانە دەکات و دەیکاتە پێشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- پاشانیش تا نزمترین ئاست پشتگوێی دەخەن و پێتان وابێت پێی دەڵێن: ئێمە خۆمان تۆ دەناسینەوەو هەڵت دەبژێرین بۆ ئەوەی بەیعەتت پێبدەین لەکاتێکدا دەبێت ملکەچ و زەلیل بیت! سوێند بە اللە هیچ مرۆڤێکی تێگەیشتوو ئەم بیروباوەڕە بەتاڵ و پوچە قبوڵ ناکات، جا بە دەسەڵاتی زانستی ڕاست و دروستی کتێبەکەی اللە ش تەحەدداتان دەکەم، وە تەحەدداشتان دەکەم بە عەقڵ و لۆژیک ئەگەر تێبگەن، وە لەڕاستیدا تەمەنی بانگەوازی مەھدیەتی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی گەیشتە سەرەتای ساڵی ھەشتەم بۆ ساڵی 1433 لە سەرەتای ساڵی 1426 ی کۆچیەوە تا ئێستا لەڕێی قەڵەمی بێدەنگەوە لە ئینتەرنێتی جیھانی، ئەمەش بۆ ئەوەی نەتوانن بە زمانە تیژەکەتان بمپچڕێنن، جا ڕێگایەکتان نیە تەنھا ئەوە نەبێت بێ دەنگ بن و لە بەیانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ قورئانی گەورە ورد ببنەوە، وە دەیبینن هەموو ئەو بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵانەی ئێوە لەسەرین تێک دەشکێنێت.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا هەموو زاناکانتان بە شیعەو سوننەو هەموو زاناکانی تری دەستەو بەشە جۆربەجۆرەکان و مەزھەبە ئیسلامیەکان بەتەواوی دەستەو تایەفە جیاجیاکانیان توانیان بەرگری لەو بیروباوەڕە بەتاڵانەیان بکەن کە ئیمام مەھدی تێکی شکاندوون وه‌کو خۆڵه‌مێشێک که ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی دابێت؟ ئیتر ڕاستی ھات و پوچ و بەتاڵ تەفروتونابوو و باوی نەما، بەڕاستی پوچ و بەتاڵ ھەردەم بەزیوەو تیاچووە.

ڕەنگە یەکێک لە موسڵمانان بە گشتی بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بۆچی نەمانبینیون بتوانن بە یەک ڕیز بوەستنەوە بۆ بەرگری کردن لەو بیروباوەڕانەی کە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی تێکی شکاندوون؟" لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا ئەگەر بیست کەس لەدژی سوارچاکێک لەسەر ئەسپەکەی کۆببنەوە لەکاتێکدا شمشێرێکی تیژی بەدەستەوە بێت و ئەوانەشی زۆرانبازی لەگەڵ دەکەن بە شمشێری دەزووی جاڵجاڵۆکە ڕووبەڕووی ببنەوە، جا ئایا دواتر دەیانبینی ئەوان شمشێرە تیژە ئاسنیەکەی تێک بشکێنن؟ بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ئەو شمشێرەی جیھادی پێ لەگەڵ بێباوەڕو موسڵمانان دەکات بریتیە لە شمشێری زیکری کتێبی پڕ لە دانایی قورئانی گەورە کە بە توندی دەستی پێوە گرتووەو بێباوەڕیشە بەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمەکەیەتی. جا جیھادێکی گەورەیان پێ لەگەڵ دەکەم ھەروەک چۆن باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بە قورئانی گەورە جیھادی دەکرد، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلا تُطِعْ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:52].

سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ھەرگیز گوێڕایەڵیتان ناکەم و بە قورئانی گەورەش جیھادێکی گەورەتان لەگەڵ دەکەم، جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ناتوانن بە دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە بەسەر ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیدا سەربکەون ھەرچەندە ھەندێکیشتان ببنە پاڵپشت و بەسەرخەری هەندێکتان، جا ئێوە چەندە شایەنی سزای اللە ن ئەی گەلی زانایانی شیعەو سوننەو هەموو زانایانی موسڵمانان، ئەی ئەوانەی ئایینەکەتان بۆ چەندین بەش و دەستەو حزبی جیا جیا دابەش کردووەو هەردەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، وە کوفرتان کردووەو پشتان لە فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە هەڵکردووە، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿102﴾وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿103﴾وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ۚ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿104﴾وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿105﴾يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿106﴾وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللَّـهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿107﴾تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۗ وَمَا اللَّـهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعَالَمِينَ ﴿108﴾}
صدق الله العظيم [آل عمران].

یان نازانن مەبەستی اللە ی پایەبەرز چیە لەوەی دەفەرموێت: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم؟

جا ئەگەر نازانن ئەو پەتەی اللە فەرمانی پێکردوون دەستی پێوەبگرن چیەو فەرمانی پێکردوون بێباوەڕبن بەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمەکەیەتی ئەوا بزانن بەڕاستی ئەو پەتەی اللە فەرمانی پێکردوون بە توندی دەستی پێوە بگرن بریتیە لە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿174﴾فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿175﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا بەڕاستی و بێ هیچ گومان و دوودڵیەک بۆتان ڕوونبوویەوە ئەو پەتەی اللە فەرمانی پێکردوون بەتوندی دەستی پێوە بگرن بریتیە لە قورئانی گەورە. ڕەنگە یەکێک لە زانا قورئانیەکان بیەوێت بڵێت: "ئێمە بەھەمان شێوەیە دەستمان بە قورئانی گەورەوە گرتووە و سوننەتی محمد نێردراوی اللە شمان پشتگوێ خستووە، جا ئایا فەتواکەت دەربارەی ئێمە چیە؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئێوە کوفرتان بەوە کردووە کە بەسەر محمد نێردراوی اللە دا دابەزیووە - درودو سڵاوی اللەلەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئایا نازانن قورئان و بەیانەکەشی لە سوننەتی پێغەمبەر ھەمووی لەلایەن اللە وەیە؟ یان بە فەتواکەی اللە نازانن لە مەحکەمی قورئانەکەی بەوەی دەفەرموێت قورئان و بەیانەکەی ھەردووکی لەلایەن اللە وەن؟ وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿17﴾فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿18﴾ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿19﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

لەپاشان اللە فێری کردوون سوننەتی بەیانەکەی نەپاراستووە، بەڵکو تەنھا قورئانەکەی لە دەستکاری و شێواندن پاراستووە، بۆیە اللە مەحکەمی قورئانی ڕوون و ئاشکرای کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ئەوەی لە سوننەتی بەیانەکەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە اللە فێری کردوون ئەوەی لە فەرموودەکان بینیتان بەیانەکەی دژو پێچەوانە بوو لەگەل مەحکەمی قورئانەکەی ئەوکاتە دەردەکەوێت ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر لە سوننەتی نەبەویدا لەلایەن اللە و نێردراوەکەیەوە نیە بەوپێیەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانەکەی، چونکە اللە فەتوای بۆ داون دەربارەی ئەو دوژمنانەتان کە خۆیان لەناو هاوەڵانی نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - حەشاردابوو، لەو شەیتانە مرۆڤانەی ھاتبوون لە ڕواڵەتدا باوەڕەکەیان دەربخەن و بێباوەڕیەکەشیان بشارنەوە، تا بەم شێوەیە ڕێگری لە خەڵکی بکەن لە شوێنکەوتنی مەحکەمی قورئانەکەی بە کۆمەڵێک فەرموودە لە سوننەتی بەیانەکەی کە بە تەواوی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئانەکەی، جا بەوپێیەی قورئان و سوننەتی بەیان ھەردووکیان لەلایەن اللە وەن و بەوپێیەی قورئانەکەی لە دەستکاری و شێواندن پارێزراوە، بۆیە اللە قورئانی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ فەرموودەکانی سوننەتی بەیان، وە اللە فەتوای بۆ داون ئەوەی لە فەرموودەکانی بەیانەکەی بینیتان دژو پێچەوانەن لەگەڵ مەحکەمی قورئانەکەی ئەوا فەرمانی پێکردوون کوفر بکەن بەم فەرموودە شەیتانیە، چونکە لە پیلانی شەیتان و پاڵپشتە دڵسۆزەکانیەکانی و لەلایەن جگە لە اللە وە بۆتان ھاتوون. وە دواتر اللە فەرمانی پێکردوون بە توندی دەست بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرن (واتە کاتێک ئەم فەرموودەیەتان بینی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکانی قورئان) ئەوا کوفر بەوە بکەن کە لە سوننەتی بەیانەکەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانەکەی، چونکە دەردەکەوێت ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وە بۆتان ھاتووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿82﴾وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].

ڕەنگە یەکێک لە موسڵمانان بەگشتی بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئەوانە کێن وتوویانە گوێڕایەڵی اللە و نێردراوەکەین و لە کۆڕو دانیشتنەکانی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان لەسەر زمانی نێردراوەکەی ئامادە دەبوون تا ئەوکاتەی دەردەچوون جا زۆر بەنھێنی و پیلانێکی تۆکمەوە فەرموودەی وایان ھەڵدەبەست لەکاتێکدا ئەوە نەبوو کە پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت فەرمووبووی؟" لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا اللە فەتوای سەبارەت بەوانە بۆ نەداون؟ وە لە قورئانی گەورەدا سوڕەتێکی بەناو نەکردوون بەناوی (دوورووەکان)؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّـهِ ۗ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّـهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ﴿1﴾اتَّخَذُوا أَيْمَانَهُمْ جُنَّةً فَصَدُّوا عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿2﴾} صدق الله العظيم [المنافقون].

جا ئەوان بە شمشێر لەبەرامبەر پێڕەوو بەرنامەی ڕێگاکەی اللە ڕێگریان لەئێوە نەکردووە، بەڵکو بە دەستکاریکردن و شێواندنی سوننەتی بەیان بە شێوەیەک دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی قورئان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿81﴾أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿82﴾وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿83﴾} صدق الله العظيم [النساء].

بەڵام ئەمڕۆ زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکەیان ئەوانەن بێباوەڕیەکەیان توندترو زیاترە بەرامبەر ئەوەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە دایبەزاندووە تەنھا ئەوەی پەروەردگارەکەم ڕەحمی پێکردبێت، جا سوێند بە اللە ھەرچەندە بە مەحکەمی قورئان گفتوگۆیان لەگەڵ بکەم دواتر دەیانبینن ئەوانەی لەدڵیاندا لاری و لادان لەبەرامبەر حەق هەیە ھەرگیز شوێن مەحکەمی قورئانەکەی ناکەون، بەڵکو شوێن ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیهەکان - دەکەون کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوەیە، چونکە مانای ڕواڵەتیان جگە لە ناوەوەیانە، جا ئێستاش ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەو پرسیارەتان ئاڕاستە دەکات کە بریتیە لەوەی: بۆچی اللە محمد نێردراوی اللە ی - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بە قورئانی گەورە بۆ ھەموو خەڵکی ڕەوانەکردووە؟ ھەرگیزیش چاوەڕێی وەڵامەکەتان ناکەم بۆ پرسیارەکەم، چونکە بەو شێوەیە وەڵامم دەدەنەوەو دەڵێن بۆیە اللە محمد نێردراوی اللە ی بە قورئانی گەورە ڕەوانەکردووە تا ئەو خەڵکەی پێ ئاگادار بکاتەوە کە بڕوایان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، جا اللە فەرمانی پێکردوون کوفر بکەن بەوەی دواتر بەندەیەکی دڵسۆزی اللە یان پێغەمبەرێک شەفاعەتیان بۆ بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَى رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِىٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

بەڵام ئەوانەی لە دڵەکانیاندا زیغی لاری و لادان لەبەرامبەر حەق هەیە ھەرگیز شوێن ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە ناکەون کە نکۆڵی لە پێشکەوتنی بەندە نزیکەکانی اللە دەکات بۆ شەفاعەت کردن لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، جا دواتر ھەرگیز شوێن ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە ناکەون کە لە دایک و بنچینەی ئایەتەکانی کتێبەکەن، بەڵکو پشتگوێیان دەخەن و بە ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیهەکان - دەمەقاڵێ لەگەڵ ئیمام مەهدی دەکەن، ئەو ئایەتانەی ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوەیە، جا دەڵێت: بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [يونس:3].

دواتر پێتان دەڵێین ئەمە لێکچوونی ئایەتەکانە لە وشەو دەربڕینی باسی شەفاعەت و جیاوازی لەنێوان نکۆڵی کردن و سەلماندن (نفي و الٳثبات). جا سەیری ئەوە بکەن کاتێک اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلا شَفِيعٍ أَفَلا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

جا ئەوە لە ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، ئایەتە پێکچووە هاوتاکانیشی (موتەشابیهەکان) مانای ڕواڵەتی وشەکانیان بە ئایەتە مەحکەمەکان دەچن، بەڵام لە لێکدانەوەکانیان جیاوازن، بۆ نموونە وەکو ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ رَبَّكُمُ اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [يونس:3].

جا بەڵگەی ئەوانەی شوێن ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیهەکان - ی قورئان دەکەون ئەوەیە دواتر دەڵێن ئەی ناصر محمد سەیرکە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ} صدق الله العظيم.

لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون دواتر بۆ شەفاعەت کردن مۆڵەتی پێدەدات و بچێتە پێش بۆڸای پەروەردگارەکەی تا بۆ بەندەکانی داوای شەفاعەتی لێبکات؟ بەڵگەتان بێنن ئەگەر ڕاستدەکەن؟ بەڵکو اللە مۆڵەتی ئەو کەسە لە بەندە نزیکەکان دەدات کە دەیەوێت تا دەربارەی ھاتنەدی شەفاعەت لە نەفسی پەروەردگار قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان بکەن پاک و بێگەردی بۆی، چونکە شەفاعەت ھەمووی بۆ اللە یەو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لەبری سزایەکەی شەفاعەتیان بۆ دەکات ئەگەر باوەڕ بەوە بێنن بەڕاستی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُل لِّلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعاً لَّهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].

جا اللە مۆڵەتیان پێدەدات تا قسەی ڕاست و بەجێ لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان بکەن پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، جا بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەکەی کە لە بەهەشتەکەی گەورەترە لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە تا ڕازی بێت، چونکە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

جا ئەگەر ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی هاتەدی ئەوکاتە شەفاعەتەکەش لە زاتی اللە دێتەدی و ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لەبری سزایەکەی شەفاعەت بۆ بەندەکانی دەکات و ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلِلَّـهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿25﴾ وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ﴿26﴾} صدق الله العظيم [النجم].

کەواتە نھێنی شەفاعەتەکە لە نەفسی اللە دایە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّـهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَىٰ﴿26﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا ئەگەر اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت ئەوکاتە شەفاعەتەکەش لە زاتی اللە دێتەدی پاک و بێگەردی بۆی، چونکە ئەوانەی اللە مۆڵەتیان پێدەدات بۆ قسەکردن لەگەڵیان بە قسەی ڕاست و بەجێ لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە تا گەورەترین نیعمەتەکەیان (النعيم الأعظم) بۆ بێنێتەدی و ئەویش ڕازی دەبێت {وَيَرْضَى} صدق الله العظيم.

چونکە ڕازیبوونی اللە وەکو ئامانج دەپەرستن نەک وەکو ھۆکارو ئامراز، هەر بۆئەوەش اللە دروستی کردوون.

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەو گەلە کێن ئەی ناصر محمد یەمانی؟" لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: (ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت - قوم يحبهم الله ويحبونه) کە بریتین لە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئەوانەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی ئەوەی دابوو لەو کاتەدا دەیان نێرێت کە باوەڕداران لە ئایینەکەیان هەڵدەگەڕێنەوەو ھیچ لە ئیسلام نامێنێتەوە جگە لە ناوەکەی و ھیچیش لە قورئان نامێنێتەوە جگە لە وێنەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

جا بەوپێیەی اللە لە ھەموو کەس و شتێک و زیاتر لە دنیاو دوایی لەلایان خۆشەویسترە بۆیە سوێند بە اللە ی مەزن ھەرگیز اللە بەوەی دەستی ڕاستی خاوەنیەتی پاک و بێگەردی بۆی ڕازیان ناکات تا ئەوکاتەی ڕازی دەبێت، جا چۆن خۆشەویست لە ناخیدا دەتوانێت ڕازیبێت لەکاتێکدا بزانێت ئەوەی لە هەموو شتێک خۆشەویسترە لەلای خەفەتبارە؟ جا چ سودێک لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ھەیە؟ سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەلای اللە لە نێردراوو پێغەمبەران و شەھیدەکانیش بەڕێزترن، جا نێردراوو پێغەمبەران و شەھیدان ئیرەیی بە نزیکی و شوێنەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان دەبەن، وە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەم فەتوایەی بۆ نەداون، بەڵکو دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای ئەو ڕێزەی بۆ داون، سوننەو شیعەش شاھێدن لەسەر ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر‌ درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی کە فەرمووێەتی: [يا أيها الناس اسمعوا واعقلوا، واعلموا أن لله عز وجل عبادا ليسوا بأنبياء، ولا شهداء، يغبطهم النبيون والشهداء على منازلهم وقربهم من الله، فجثى رجل من الأعراب من قاصية الناس، وألوى بيده إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله ناس من الناس ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم، وقربهم من الله، انعتهم لنا جلهم لنا – يعني صفهم لنا شكلهم لنا، فسر وجه النبي صلى الله عليه وسلم بسؤال الأعرابي، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم: هم ناس من أفناء الناس، ونوازع القبائل لم تصل بينهم أرحام متقاربة، تحابوا في الله وتصافوا يضع الله يوم القيامة منابر من نور فيجلسون عليها، فيجعل وجوههم نورا، وثيابهم نورا، يفزع الناس يوم القيامة ولا يفزعون] صدق رسول الله صلى الله عليه وسلم.

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەگەر کاتی دیاریکراوی ڕەوانەکردنی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم ويحبونه) کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی دابوو لەم ئوممەتەدایە ئەوا باسیان بکە ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت؟" لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ی مەزن من بەڕاستی باسی ئەوانتان بۆ دەکەم، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، وە سوێند بەو اللە مەزنەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لە دوای ئەوەی ڕزیوو پروتوکاوبووە، بە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانە کە پەروەردگاری عەرشی گەورەیە؛ اللە بە ھەموو مەلەکوتەکەی دنیاو دواییش ڕازیان ناکات تا ئەوکاتەی لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، چونکە ئەوان وەکو ئامانج بەدوای ڕازیبوونی اللە کەوتوون نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتەکانی بەھەشت؛ْ بەڵکو گەورەترین نیعمەتەکەیان دەوێت (النعيم الأعظم) تا ڕازی بێت بۆ ئەوەی لە ناخیاندا لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان ڕازی بن (واتە ئەوان ڕازی بکات بە ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر لەنەفسی خۆی خەفەتبار نەبێت، چونکە ئەوان تەنھا بەوە ڕازی دەبن)، هەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردوون تا وەکو ئامانج ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن، جا ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت.

وە ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بۆچی ئەوانە لە ڕۆژی قیامەت لە ئاگری دۆزەخ ناتۆقن؟". لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: گوێبگرن ئێستا دەربارەی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت پێتانی دەڵێم، بە سەرسوڕھێنەرترین قسە کە مرۆڤایەتی گوێی لێبوبێت بە پاک کردنەوەی فەتواکەم بە سوێند خواردن بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و پەروەردگاری عەرشی گەورە، بەو اللە یەی زانایە بەوەی لە ناخ و دەروونیاندا ھەیە؛ ئەگەر بێتو اللە ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییش بداتە ھەر یەکێکیان و پاشان پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشی لە بەهەشت پێبدات (الدرجة العالية الرفيعة) جا لەپاش ئەوە بشیکات بە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە لەلای خۆی پایەبەرزی و گەورەیی بۆی ئەوا ھیچ یەکێکیان بە ھەموو ئەوەی پێدراوە ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت، دواتریش بەھەمان شێوە گوێتان لە قسەیەکی سەرسورھێنەرتر لەوە دەبێت، جا ئەگەر بێتو اللە پێیان بڵێت: ئەگەر ھەر پێداگربن لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لە نەفسی خۆی کەواتە خۆتان بخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت، جا ئەوکاتە اللە لێی ڕزگارتان دەکات و لەپاش ئەوە ئینجا گەورەترین نیعمەتەکەتان (النعيم الأعظم) بۆ دێتەدی و پەروەردگارەکەتان لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی ڕازی دەبێت. جا ئایا پێتان وایە وەڵامەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان چی بێت؟ لێرەدا شتێکی لەناکاو بە بەرچاوی ھەموو مرۆڤ و جن و فریشتەکان ڕوودەدات! جا دەبینن سەیری ئەو گەلە دەکەن بە کردەوە وەڵامی پەروەردگارەکەیان دەدەنەوەو بەرەو لای ھەر حەوت دەرگاکانی دۆزەخ دەردەپەڕن تا ھەریەکێکیان ببێتە یەکەم کەس خۆی فڕێ بداتە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی بێتەدی بۆ ئەوەی حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە بۆسەر بەندە گومڕاکانی بڕوات و نەمێنێت و ڕازی بێت! جا ئەگەر ئەوە ڕاستی پێداگریەکەیان بێت لەسەر ھاتنەدی ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی، ئایا نابینن بەڕاستی ئەوانە دواتر بەهەموو شێوەیەک دەبن بە بەڕێزترین بەندە لەلای اللە لە کتێبدا؟ جا ئەگەر ئەوانە لەناو ئەو ئوممەتەی ئێوە بوونیان هەبوو، ئەوا ئەو گەلەن کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی پێدابوون، لەوکاتەی باوەڕداران لە ئایینەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە، جا ھیچ لە ئیسلام نامێنێتەوە جگە لە ناوەکەی و ھیچیش لە قورئان نامێنێتەوە جگە لە وێنە پارێزراوەکەی بەردەستان کە پشتان لێی ھەڵكردووە.

ڕەنگە زانایانی شیعەو سوننەو هەموو زانایانی موسڵمانان بە یەک زمان بیانەوێت بمپجڕێنن و بڵێن: "ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت ئەوا بێگومان لەم ئوممەتەدا دەیانبینین کە بەوەی لەناخیاندا ھەیە وەڵامت دەدەنەوە، بەتایبەتی ئەوانەی دێنە ناو ئینتەرنێتەوەو دان بەوەدا دەنێن کە لە ناخیانە، بەوەی تۆ لە ڕاستگۆیانیت لەو فەتوایەی سەبارەت بەوەی لە ناخیاندایە، جا ئەگەر بەڕاستی ئەوانە بوونیان هەبوو ئەگەر کەمێکیش بن ئێستا دەیانبینین وەڵامت دەدەنەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەو گەلەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنیانی دابوو کاتە دیاریکراوەکەیان لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە هاتووەو مرۆڤایەتیش لە سەردەمی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو دان، لە سەردەمی گفتوگۆکەی بەر لە دەرکەوتن، بەڵام ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەی ئەوکەسەی وایدادەنێیت مەھدی چاوەڕوانکراویت و سەرکردەی ئەوانیت کە فێری ڕێگای گەورەترین نیعمەتەکەت کردوون (النعيم الأعظم)، ئایا دەربارەی نھێنی پێداگریەکەیان لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی فەتوامان بۆ نادەیت؟ بۆچی ئەوان تەنها بەوە وازناھێنن اللە لەسەر خۆیان ڕازی بێت و ئەوەندەشیان بەس بێت؟". لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئەی گەلی زانایانی سوننەو شیعەو هەموو مەزھەبە ئیسلامیەکان، ئایا پێتان وایە خۆشەویست مافی خۆیەتی پرسیار لە حاڵی خۆشەویستەکەی بکات؟ وەڵامی هەموو زانایانی سوننەو شیعەو هەموو مەزھەبە ئیسلامیەکان ئاشکرایەو دەڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی بەڕاستی ئەو پرسیارەشت زۆر سەیرە! چۆن خۆشەویست مافی ئەوەی نیە پرسیار لە حاڵی خۆشەویستەکەی بکات بەوەی ئایا ئاسودەو خۆشحاڵە، چونکە پرسیارکردن لە حاڵی بەرامبەرەکەت شتێکە هەموو مرۆڤایەتی لەسەری یەکدەنگن، بۆیە دەبینین کاتێک ھاوڕێیەک یەکەم سات کە ھاوڕێكەی دەبینێت و قسەی لەگەڵ دەکات پێی دەڵێت حاڵت چۆنە ئەی فڵان؟ جا مەبەستی ئەوەیە ئایا باش و ئاسودەو خۆشحاڵە؟ کەواتە ئەی ناصر محمد چۆن پرسیاری ئەوەمان لێدەکەیت بەوەی دەکرێت خۆشەویست پرسیار لە حاڵی خۆشەویستەکەی بکات؟ لەدوای ئەوە هەموو زانایانی موسڵمانان بە یەک زمان وەڵامتان دەدەنەوەو دەڵێن: بێگومان ئەگەر هاوڕێیەک یەکەم کەس بێت بیبینیت یان کەسێک بێت دەیناسێت یەکەم شت لەدوای ئەوەی سڵاوی لێدەکات ئەوەیە دەربارەی حاڵی پرسیاری لێدەکات، جا لەپاش ئەوە پێی دەڵێت حاڵت چۆنە ئەی فڵان؟ جا ئەگەر ڕووبەڕوو بیبینێت یان بە قسەکردن لەڕێگای تەلەفۆنەوە، جا پرسیارکردن دەربارەی حاڵ لە نێوان هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان ھیچ ناکۆکی و قسەیەکی لەسەر نیە، کەواتە تۆ چۆن دەڵێیت ئایا خۆشەویست پرسیار لە حاڵی خۆشەویستەکەی دەکات؟ لەدوای ئەوە ئێمەش پێت دەڵێین ئەی ناصر محمد یەمانی چۆن خۆشەویست پرسیار لە حاڵی خۆشەویستەکەی ناکات؟"! لەدوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەحەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: کەواتە بۆچی پرسیار لە حاڵی خۆشەویسترین شت لەلاتان ناکەن؛ لە حاڵی ئەو اللە بەخشندەو میھرەبانەی لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە بەوەی ئایا ئاسودەو خۆشحاڵە یان خەفەتبار؟ لەدوای ئەوە هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان وەڵاممان دەدەنەوەو دەڵێن: چۆن چۆنی بە حاڵی اللە ی ڕەحمان بزانین کە لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە، جا ھەرگیز کەس دەربارەی حاڵی ئەو اللە ڕەحمانەی لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە فەتوامان بۆ نادات تەنھا ئەو کەسەی شارەزایە بە حاڵی ئەو. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۚ الرَّحْمَـٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا ﴿59﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

جا ئەگەر بەڕاستی تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاستەقینەیت ئەوا حاڵی خۆشەویستەکەمان پێ بڵێ؛ ئەو اللە ڕەحمانەی لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە، جا ئایا خۆشحاڵ و ئاسودەیە؟ دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بەو اللە مەزنەی لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە حاڵی ئەو اللە ڕەحمانەی لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە خەفەتبارە لەسەر هەموو ئەو بەندە بێباوەڕە گومڕایانەی ناو خەڵکی کە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی، ئەی چی سەبارەت بە حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر باوەڕدارە بێ ئاگاکان؟ جا بەوپێیەی بێ هیچ گومان و دوودڵیەک اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە ئەوا بۆ بەندەکەی لە دایکێکیش بۆ منداڵەکەی بە ڕەحم و میهرەبانترە، بۆیە دەیبینن لەسەر ئەو بەندە بێباوەڕانەی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی خەفەتبارە، جا نێردراوەکان دوعایان لێکردن و اللە ش وەڵامی دانەوەو دوژمنەکانیانی لەناوبرد، جا یەکسەر لەدوای پەشیمانیەکەی ناخیان لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسیدا لەسەر بەندەکانی زیاتر بوو، چونکە دوای ئەوەی اللە تووشی سزای کردن ڕاستەوخۆ توشی پەشیمانیەکی گەورە دەبن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکردو ھەر یەکێک لە بەندە گومڕاکان دەڵێن: {أن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].

لەدوای ئەوە حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە بۆ سەر ئەو بەندانەی دێت کە ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بە زایە چووەو پێشیان وابووە ھیدایەت دراون، جا اللە ی ڕەحمان لە نەفسی خۆی دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿30﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿31﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿32﴾} صدق الله العظيم [يس].

لەدوای ئەوە زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەكانیان لەوانەی اللە بەسەر ئەم بەیانەمدا ئاگاداری کردوونەتەوە بۆ ساتێک دەوەستن بۆ بیرکردنەوەو وردبوونەوە لەگەڵ خۆیان و دەڵێن: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو منداڵەکەم ملیۆن ساڵیش سەرپێچی کردم و گوێڕایەڵی نەکردم لەدوای ئەوە بینیم لە ئاگری دۆزەخ لەبەر سزای دۆزەخ ھاوارو ناڵەیەتی، لەوکاتەدا لەسەر منداڵەکەم حەسرەتێکی خەفەتباری وا دەبینم کە جگە لە دایکی منداڵەکەم کەسی تر بە مەوداکەی نازانێت کە دەبینێت لەبەر توندی و گەورەیی سزای دۆزەخ ڕۆڵەکەی لە ئاگری دۆزەخ ھاوارو ناڵەیەتی تەنانەت ئەگەر بە هەمان شێوە ملیۆن ساڵیش سەرپێچی ئەوی کردبێت و گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نەبووبێت". پاشان زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکەیان بە یەک قسەی یەکگرتوو لەوە دەردەچن و دەڵێن: "ئەگەر ئەوە حاڵی دایک و باوکێک بێت ئەی دەبێت حاڵی ئەو زاتە چۆن بێت کە لەوان بە ڕەحم و میھرەبانترە، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟".

وە بێ ھیچ گومان و دوودڵیەکیش ئەو خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانی و بەم هۆیەوەش لەناوی بردن، وە اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، جا لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لەسەریان خەفەتبارە بە پێی فەتوای هەواڵەکەی اللە سەبارەت بە حاڵی اللە ی ڕەحمان لە نەفسی خۆی کە لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە، بەوەی دەفەرموێت خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان بە درۆزانی و اللە ش لەناوی بردن و ئەوانیش گەیشتنە ڕاددەی پەشیمانی لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانەکانی اللە دەیانکرد تا ئەوکاتەی حەسرەتی پەشیمانی دەکێشن لەسەر ئەو لادان سەرپێچیانەی لە فەرمانەکانی اللە دەیانکردو هەر یەکێک لەوان دەڵێت: {أن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ}.

جا لەپاش ئەوە حەسرەتی خەفەتباریەکە لە نەفسی اللە دێت و لەدوای تۆڵەسەندنەوەکە توڕەییەکەی لەسەریان دادەمرکێتەوە، جا لەپاش ئەوە لە نەفسی خۆی دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿30﴾أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿31﴾وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿32﴾} صدق الله العظيم.

لەپاشان اللە بەم بەیانە دڵی ئەو گەلە زیندوو دەکاتەوە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) لە زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، جا ھەموو ئەوانەی اللە لە ناخیاندا خۆشەویسترین شتەو لە ھەموو مەلەکوتی دنیاو دواییش لەلایان خۆشەویسترە دەڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی ئێستا ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرابوو، جا لەدوای ئەوەی بە حاڵی اللە م لە نەفسی خۆی زانی بەوەی لەسەر هەموو ئەو بەندانەی لەناوی بردوون و لە سزادراوە پەشیمانەکانن خەفەتبارە، کەواتە چۆن بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ڕازی بم و چیژ لە نیعمەتەکانی وەربگرم دوای ئەوەی بە مەودای حەسرەت و خەفەتباریەکەی اللە مان زانی لەسەر بەندە گومڕایەکانی؟ دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ھەرگیز ڕازی نابین تا ئەوکاتەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت و چیتر خەفەتبار نابێت، مادام اللە لە نەفسی خۆی ڕازی نەبێت و ھەرگیز ئەو نیعمەتەمان بۆ نەهێنێتەدی کە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی گەورەترە، وە ئەگەر ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی نەیەتەدی کەواتە بۆچی اللە ئێمەی دروستکردووە؟ ئایا بۆ ئەوە دروستی کردووین وەکو هۆکارو ئامراز بەدوای ڕازیبوونی نەفسەکەی بکەوین بۆ ئەوەی تەنها اللە پێی بمانخاتە ناو بەھەشتەکەی و لە ئاگرەکەشی بمان پارێزێت؟ جا چۆن گەورەترین نیعمەتەکە (النعیم الأعظم) بکەینە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە بریتیە لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان؟ جا شاھێدبە لەسەرم ئەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەوەی ھەرگیز بە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە ش ڕازی نابم تا ئەوکاتەی دەزانم خۆشەویستەکەم ئەو اللە ڕەحمانەی لەسەر عەرشەکەی ئیستیوای کردووە چیتر بە خەفەتباری نەماوەتەوە، جا چۆن خۆشەویست خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت لەدوای ئەوەی زانیویەتی خۆشەویستەکەی خەفەتبارە؟". جا لەپاش ئەوە چاوەکانی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لەم ئوممەتەدا بە خوڕ فرمێسکیان لێ دەبارێت لەبەرامبەر ئەو حەقەی زانیویانە، ھەرچەندە گوناھو تاوانی زۆریشیان ھەبووە، بەڵام اللە تۆبەکاران و ئەوانەی خۆشدەوێت کە خۆیان پاک و خاوێن دەکەنەوە.

وە ئەی گەلی هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان فەرمانتان پێدەکەم چەندی دەتوانن بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک و بە شێوەیەکی چڕ ئەم بەیانە بە هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان ڕابگەیەنن، جا ئەوە بەیانی ھیدایەتەو اللە دڵی ئەو گەلەی پێ زیندوو دەکاتەوە کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، کە ناونیشانەکەیمان کردووە بە:
(بەپەلە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لە ھەموو جیھان).

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=32231