المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : سوننەت و یاسای کتێبەکەی اللە بۆ تاقیکردنەوەو دەرخستن و پاک و خاوێنکردنەوەی ڕاددەی باوەڕ بەحەق لە سنگەکانتان



Admin
23-11-2019, 07:06 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 09 - 1430 کۆچی
15 - 09 - 2009 زایینی
05:00 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.online/showthread.php?t=7693
ـــــــــــــــــــــ

سوننەت و یاسای کتێبەکەی اللە بۆ تاقیکردنەوەو دەرخستن و پاک و خاوێنکردنەوەی ڕاددەی باوەڕ بەحەق لە سنگەکانتان ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَمْ حَسِبْتُمْ أَنْ تَدْخُلُوا الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ وَزُلْزِلُوا حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللَّهِ أَلَا إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ} صدق الله العظيم [البقرة:214].

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، ئەی محمد ئەم سوننەت و یاسایە بۆ پشتیوانەکان لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک ھەیە، نەک تەنها تایبەت بێت بە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو، وە نەک بە تەنھاش بۆ پشتیوانەکانی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە سەردەمی دابەزینی قورئان؛ بەڵکو لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردببنەوە: {وَلَمَّا يَأْتِكُمْ مَثَلُ الَّذِينَ خَلَوْا مِنْ قَبْلِكُمْ مَسَّتْهُمُ الْبَأْسَاءُ وَالضَّرَّاءُ}.

بەو مانایەی ئەمە سوننەت و یاسایەکە لە کتێبەکەی اللە بۆ تاقیکردنەوەو دەرخستن و پاک و خاوێنکردنەوەی ڕاددەی باوەڕ بە حەق لە سنگەکانتان، وە بۆ ئەوەی اللە ھەواڵ و دەنگوباسەکەتان تاقی بکاتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنْكُمْ وَالصَّابِرِينَ وَنَبْلُوَ أَخْبَارَكُمْ (31)} صدق الله العظيم [محمد:31].

جا ھەرچی ئەوانەن لە دڵەکانیاندا نەخۆشی ھەیەو دڵنیا نین؛ کاتێک تەنھا ئازارێکی لەلایەن ئەوانەوە پێبگات کە ڕقیان لە حەق دەبێتەوە ئەوا ڕووی وەردەگێڕێت و پاشگەز دەبێتەوە، جا هەمان ئەوە دەڵێت کە ئەوانەی پێشتر وتویانە: {يَقُولُونَ لَوْ كَانَ لَنَا مِنَ الأَمْرِ شَيْءٌ مَا قُتِلْنَا هَاهُنَا قُلْ لَوْ كُنْتُمْ فِي بُيُوتِكُمْ لَبَرَزَ الَّذِينَ كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقَتْلُ إِلَى مَضَاجِعِهِمْ وَلِيَبْتَلِيَ اللَّهُ مَا فِي صُدُورِكُمْ وَلِيُمَحِّصَ مَا فِي قُلُوبِكُمْ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [آل عمران:154].

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، ئازاری خەڵکی بۆ ئێوە سوکترە لە سزاکەی اللە بە گەورەترو زۆرتر لەوەی ئێوە چاوەڕێی دەکەن، بۆیە جێگیرو ڕاوەستاو بن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ} صدق الله العظيم [العنكبوت:10].

وە ئەی گەلی پشتیوانەکان، لەوکاتەی یەکێک لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە تان بۆ دەھێنم تا پێی جێگیرو ڕاوەستاوتان بکەم بەحەق چیتانە ھەندێکتان وا گومان دەبەن ئەم ئایەتە تایبەتە بە پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو! بەڵکو چیڕۆکی ئەوانەی پێش ئێوەن؛ ھەروەک چۆن اللە بۆ نێردراوەکەی و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەواڵ و دەنگوباسی پێش ئەوانی بۆ دەگێڕانەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَكُلاًّ نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنبَاء الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ وَجَاءكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [هود:120].

جا لەوکاتەی ئایەتێکتان بۆ دەھێنمەوە مەبەستم ئەوە نیە ئەمە تەنھا تایبەتە بە ئێوە، بۆیە لە نەزانان مەبن؛ بەڵکو ئەمە نموونەیەکە بۆ باوەڕداران بەحەق لە سەرەتای فەرمان و بانگەوازەکە لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک، کە لەوکاتەی شوێن ئەو حەقە دەکەون کە لەلای خەڵکی نامۆیە ئازار دەدرێن، جا ئەگەر اللە بیەوێت تاقیان بکاتەوە ئەوا ئەوانەی نازانن ئازاریان دەدەن تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت، پاشان سەرکەوتنی اللە یان بۆ دێت و ھیچ گۆڕینەوەیەکیش بۆ وشەکانی اللە نیە، بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی ناکات، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

بۆیە هەمان ئەوە بڵێن کە ئەوانەی پێش ئێوە دەیانوت: {وَمَا لَنَا أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى اللَّهِ وَقَدْ هَدَانَا سُبُلَنَا وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَى مَا آذَيْتُمُونَا وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُتَوَكِّلُونَ} صدق الله العظيم [إبراهيم:12].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51094