تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ صدق الله العظيـــــــم



Admin
30-11-2019, 11:27 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
23 - 07 - 1431 کۆچی
05 - 07 - 2010 زایینی
09:44 ئێوارە
بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6620
ـــــــــــــــــــــ

{ رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ }
صدق الله العظيـــــــم ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئەی مەحمود، ئێستا پارچەیەک لە بەیانەکەت وەردەگرین سەبارەت بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرمویت: کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107) قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

جا دەبینن مەحمود بەم ئایەتە گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانیدا دەکات و دەیکاتە بەڵگەیەک لەسەرئەوەی اللە دوعاو پاڕانەوەکەیان وەڵام ناداتەوەو لە ئاگر دەریان ناهێنێت ھەرچەندە داواشیان لە پەروەردگارەکەیان کردووەو وتوویانە: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107) قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی بە حەق وەڵامی مەحمود دەداتەوەو دەڵێم: ئایا لە قسەی دوعاکردنەکەیان وردنەبوویتەوە، جا ئەوان دەڵێن: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

جا وەکو خۆی بە وردی سەیری ئەو بەڵێنە بکەن کە خۆیان پێ لە پەروەردگارەکەیان پچڕاندووە بەم قسەکردنەیان: {فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ}.

جا لەپاش ئەوە بۆت ڕووندەبێتەوە ئەوان لە پەروەردگارەکەیان دەوێت لە ئاگر دەریان بھێنێت و بیانگەڕێنێتەوە بۆ دنیا، بۆیە دەڵێن: {فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ}.

بەومانایەی ئەوان دەیانەوێت اللە بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا جگە لەو کاروکردەوانە ئەنجام بدەن کە پێشتر ئەنجامیان دەدا، جا ئەوە ھۆکاری وەڵامنەدانەوەی دوعاکەیانە لەلایەن پەروەردگارەکەیان، چونکە داوای ئەوە دەکەن بیانگەڕێنێتەوە ژیانی دنیا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَىٰ عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ مِنْ عَذَابِهَا كَذَٰلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ (36) وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ نَصِيرٍ (37)} صدق الله العظيم [فاطر].

جا ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرابوو، وە بەیانی ڕاست و دروستی ئەو ئایەتەشت بۆ ڕوونبوویەوە ئەی مەحمود کە مشتومڕت پێ لەگەڵ دەکردم دەربارەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ (107) قَالَ اخْسَئُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ (108)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

ئەوانە کاتێک لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە داواکەیان ئەوەیە دەریان بھێنیت جا بیانگەڕێنێتەوە دنیا تا جگە لە کاروکردەوانە بکەن کە پێشتر دەیانکرد، بەڵام لەم دوعاو پاڕانەوەیەدا ھیچ بەڵگەیەکیان لەسەر پەروەردگارەکەیان نیە، بەڵکو اللە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکات و ئەوەیان بیردەخاتەوە لە ژیانی دنیادا تەمەنێکی پێدان و نێردراوەکانی بۆ ڕەوانەکردن تا بەڵگەیان لەسەر پەروەردگارەکەیان نەبێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم.

جا سەیرکە چۆن اللە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکات، اللە ی پایەبەرز پێیان دەفەرمووێت: {أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ} صدق الله العظيم.

ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرنوودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رُسُلًا مُبَشِّرِينَ وَمُنْذِرِينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ وَكَانَ اللَّهُ عَزِيزًا حَكِيمًا} صدق الله العظيم [النساء:165].

جا ئەوان تکای ئەوە لە پەروەردگارەکەیان دەکەن بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا، جا ھەموو ئەوانەی بە بێباوەڕی مردوون ڕاستەوخۆ دوای مردنەکەیان ئەم پرسیارە لە اللە دەکەن، جا ھێشتا ئەوە دوعاو پاڕنەوەكەیانە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ (99) لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِنْ وَرَائِهِمْ بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ (100)} صدق الله العظيم [المؤمنون].

جا ئەو گەڕانەوەیە بۆ دونیا ئەوەیە کە بێباوەڕان ئاواتی بۆ دەخوازن، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ نتَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].

جا سەیری قسەکەیان بکەن: {أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ}.

مەبەستیان ئەوەیە ئەگەر اللە لە ژیانی دنیادا ھیدایەتی بدابان ئەوا {لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ}.

جا لەپاش ئەوە ئاوات و خۆزگەی گەڕانەوە بۆ ژیانی دنیا دەکەن، نەک لەبەرئەوەی حەزبکەن تێیدا بمێننەوە، بەڵکو بۆ ئەوەی لە چاکەکاران بن و ئەو کاروکردەوانەی تێدا بکەن کە پێشتر نەیاندەکرد، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم.

بەڵام ئەوکاتە بەڵگەیان دەبێت لەسەر پەروەردگارەکەیان کە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی داوای لێ بکەن، تا لێیان خۆشبێت و بڵێن: {رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].

جا ئەگەر داوای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیان لە اللە کردو داوای ئەوەیان لێ نەکرد بیان گەڕێنێتەوە بۆ دنیا تا ئەو کاروکردەوانە بکەن کە پێشتر نەیانکردووە دوای ئەوە اللە وەڵامی دوعاکەیان دەداتەوە، جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بریتیە لە بەڵگەی بەندەکانی لەسەر پەروەردگارەکەیان لەوکاتەی داوای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لێدەکەن بە دان نان بە ستەم کردن لە خۆیان، جا ئەم وشە حەقانە بریتیە لەو وشانەی لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بە ئادەم و ھاوسەرەکەی گەیشت و اللە بە وەحی تێگەیشتن بۆ سەر دڵەکانیان قسەی لەگەڵ کردن تا ئەوە بڵێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَتَلَقَّىٰ آدَمُ مِنْ رَبِّهِ كَلِمَاتٍ فَتَابَ عَلَيْهِ إِنَّهُ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ} صدق الله العظيم. [البقرة:37].

جا ئایا ئەم وشانە چین؟ ئەوە بریتیە لەم دوعاو پاڕانەوەیە لە پەروەردگارەکەیان: {قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].

وە ئەی مەحمود، بەڕاستی ئیمام مەھدی دەیەوێت بەندەکانی اللە بە شێوەیەکی گشتی (بە موسڵمان و بێباوەڕانیان) ئەوە بزانن چۆن لە دنیاو دوایی خۆیان لە سزای پەروەردگارەکەیان ڕزگاردەکەن، چونکە ئیمام مەھدی دەیەوێت یارمەتیان بدات لەپێناو ھاتنەدی ئامانجەکەی، کە بریتیە لە ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم)، ھەرچی تۆیت ساردبوونەوەو بێئومێدبوونیان لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بۆ زیاتر دەکەی. ئایا دەزانی هۆکاری مانەوەیان لە سزای دۆزەخ چیە؟ ئەمە بەھۆی بێئومێدبوونیانە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُولَٰئِكَ يَئِسُوا مِنْ رَحْمَتِي وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [العنكبوت:23].

جا بێ ئومێدبوون لە ڕەحمەت و میھرەبانی اللە خۆی لەخۆیدا ستەمێکی زیاترە بەرامبەر بە خۆیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّهُ لَا يَيْأَسُ مِنْ رَوْحِ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْكَافِرُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:87].

جا لە سوپاسگوزارن بە کە اللە ئیمام مەھدی لەو ئوممەتەی تۆی تێیدا دەژی ڕەوانەکردووە تا بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری هیدایەتتان بدات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای مرۆڤ لە خوێن لە حەواو ئادەم؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=6620