المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ صدق الله العظيـــــم



Admin
01-12-2019, 01:19 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 07 - 1431 کۆچی
11 - 07 - 2010 زایینی
01:36 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=6622
ــــــــــــــــــــــ

{ وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ }
صدق الله العظيـــــم ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین پێغەمبەری نەخوێندەواری ئەمین و کەس و کارە چاک و پاکەکەی، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر برا موسڵمانەکانم، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر

ئەی پرسیارکار باوکی حەمزە، پرسیارەکەت وەکو خۆی بریتیە لەوەی: ئایا دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە لەکاتی ڕوودانی سزا یان دوای ژیانی دنیا بەڕووی بێباوەڕاندا داخراوە یان ھێشتا کراوەیە؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی بە فەتوایەک لەلایەن اللە وە لە مەحکەمی کتێبەکەی وەڵامت دەداتەوە: {لِيَقْطَعَ طَرَفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنْقَلِبُوا خَائِبِينَ (127) لَيْسَ لَكَ مِنَ الْأَمْرِ شَيْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذِّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ (128)} صدق الله العظيم [آل‌ عمران].

جا لەپاش ئەوە لە کتێبدا دەزانین اللە نە لە دنیا نە لە دوایی دەرگای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی دانەخستووە، بەڵام کێشەی ئەوانەی لە ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری گومڕابوونە ئەوەیە لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بێئومێدبوونە، ئەمەش گومڕاییەکی زۆر دوورە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ} صدق الله العظيم [الحجر:56].

بەڵام کێشەکەیان ئەوەیە کاتێک سزایان بۆ دێت لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێد دەبن، دوای ئەوەی بۆیان ڕووندەبێتەوە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بە حەق بۆلایان ھاتوون، وە بۆیان ڕووندەبێتەوە خۆیان ستەمیان لە خۆیان کردووە، وە ھۆکاری لانەچوونی سزاکەش لەسەریان بەھۆی ئەوەیە چونکە دوای باوەڕهێنانەکە بە ملکەچی و کڕوزانەوەو دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان نەپاڕاونەتەوە تا سزاکەیان لەسەر لابدات، وە ھۆکاری نەپاڕانەوەکەیان بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان ئەوەیە چونکە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە، ھەروەک چۆن ئیبلیس لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی بێئومێدبووە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:44].

جا ئایا دەزانی بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز چیە کە دەفەرموێت: {اللَّهُ الَّذِي يُرْسِلُ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُ فِي السَّمَاءِ كَيْفَ يَشَاءُ وَيَجْعَلُهُ كِسَفًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ فَإِذَا أَصَابَ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ (48) وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلِ أَنْ يُنَزَّلَ عَلَيْهِمْ مِنْ قَبْلِهِ لَمُبْلِسِينَ (49) فَانْظُرْ إِلَى آَثَارِ رَحْمَةِ اللَّهِ كَيْفَ يُحْيِي الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا إِنَّ ذَلِكَ لَمُحْيِي الْمَوْتَى وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (50)} صدق الله العظيم [الروم].

جا لەپاش ئەوە وەکو خۆی مەبەستی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزمان بۆ ڕووندەبێتەوە: {لَمُبْلِسِينَ} صدق الله العظيم.

جا مەبەستی ئەوەیە بێ ئومێدبوونە، بەھەمان شێوە بێباوەڕە سزادراوەکان کێشەکەیان بریتیە لەوەی: لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێومێدبوونە، بۆیە اللە ی پایەرز فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا فَرِحُوا بِمَا أُوتُوا أَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً فَإِذَا هُمْ مُبْلِسُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:44].

جا ھەرچەندە ئەو ئوممەتانەی کە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە لەوکاتەی سزاکە دەبینن ھەموویان باوەڕیان بە اللە ی تاک و تەنھا ھێناوە، وە باوەڕیان بەوە ھێناوە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بە حەق لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بۆ ھاتوون و دانیان بەوە داناوە بەڕاستی ستەمیان لەخۆیان کردووە، بەڵام دوعاکەیان ھەر ئەوەیە، بۆیە باوەڕھێنانەکەیان بە اللە و دان نان بە ستەمەکەیان لەخۆیان سودی پێنەگەیاندوون، چونکە لەگەڵ باوەڕھێنانەکەیان پاڕانەوەی بە کوڵ و کڕوزانەوە بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە ی لەگەڵ نیە تا بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی داوای لێبکەن، بەڵام ئەوانەی اللە لەناوی بردوون نایانبینی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان پاڕابنەوە تا سزاکەیان لەسەر لابدات، وە ھۆکاری نەپاڕانەوەکەیان بە ملکەچی و دڵسۆزی ئەوەیە چونکە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە، بۆیە ئیبلیس بە ئیبلیس ناودەبرێت، چونکە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبووە، جا ئەوە کێشەی شەیتانە جن و مرۆڤەکانە، ھەرچەندە باوەڕداریشن و دەزانن اللە حەقی ئاشکرایە، وە دەزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران و دەزانن زیندووبوونەوە ڕاستەو ئاگر ڕاستەو بەھەشتیش ڕاستە، بەڵام لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە ھەروەک چۆن ئیبلیس لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبووە، وە ھەرچەندە بە ڕێگای ڕاستیش دەزانێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت بەتوندی ڕێگری لە بەندەکانی اللە بکات تا شوێن ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری نەکەون، بۆ ئەوەی ھەموویان لەگەڵ ئەو بخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، جا سەیری ئەو قسەیەی ئیبلیس بکە لەوکاتەی بڕیار دەدرێت. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ} صدق الله العظيم [ابراهيم:22].

جا لێرەدا پرسیارکاران پرسیاردەکەن و دەڵێن: "بۆچی ئیبلیس لەسەر گومڕابوون بەردەوامە لەکاتێکدا بە حەق و بە بەتاڵ دەزانێت و لێکیان جیادەکاتەوە؟". دوای ئەوە بە حەق فەتواتان بۆ دەدەین ھۆکاری بەردەوامبوون لە بەربەستدانانەکەی لە ڕێگای ڕاست ئەوەیە چونکە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبووە، وە پرسیارەکەی ئیمام مەھدیش بۆ ئیبلیس و هەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان ئەوەیە: ئایا ئێوەش بەندەیەک نین لە بەندەکانی اللە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (94)} صدق الله العظيم [مريم].

جا ئەگەر وەڵامەکەتان ئەوە بێت: "بەڵێ ئێمەی گەلی شەیتانە جن و مرۆڤەکان ئەوە دەزانین ئێمە لە ڕیزی بەندەکانی اللە ین و بۆ پەرستنی خۆی بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین دروستی کردووین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56]".

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی پرسیارێکی تر ئاڕاستەی بەندەکانی اللە لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەکات کە بریتیە لەوەی: کەواتە بۆچی ئێوەو دۆست و پاڵپشتە شەیتانەکەتان بەربەست لە ڕێگای ڕاست دادەنێن و ھەمووتان دەتانەوێت سوێندەکەی شەیتان جێبەجێ بکەن ھەرچەندە بە حەق بە شکۆمەندی و دەسەڵاتەکەی اللە سوێندی خواردووە؟ بەڵام خراپترین جێبەجێ کردنی سوێندە کاتێک بە بەتاڵ جێبەجێی بکەی، وە ھەمووتان دەتانەوێت بەندەکانی اللە لە ڕێگای ڕاست دووربخەنەوە جا چ جن بن چ مرۆڤ.

جا ئەگەر بەڵگەتان وەک بەڵگەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو بێت و بڵێن ئەوە بەھۆی ئەوەیە اللە گومڕاو سەرگەردانی کردووەو وتویەتی: {قَالَ فَبِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأَقْعُدَنَّ لَهُمْ صِرَاطَكَ الْمُسْتَقِيمَ} صدق الله العظيم [الأعراف:16].

دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵام اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: {وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

جا ھەرچەندە منی ئیمام مەھدی نکۆڵی لەوە ناکەم اللە دڵەکەتی گومڕاو سەرگەردان کردووە لە سوژدەبردن بۆ ئەو خەلیفەیەی کە اللە فەرمانتی پێکردووە سوژدەی بۆ ببەیت، بەڵام ئەی ئیبلیس ھۆکاری ئەوەی اللە دڵەکەتی گومڕاو سەرگەردان کرد بریتیە لە خۆبەگەورە زانین و لەخۆبایی بوون بە نەفسی خۆت، جا اللە فەتواکەی دەربارەی ھۆکاری گومڕاکردن و سەرگەردان کردنەکەت و لادانی دڵەکەت لەلایەن ئەو اللە یەی هەر خۆی نێوانی تۆو دڵەکەت دەگۆڕێت داناوە، وە بۆئەوەی ھۆکاری لادانی دڵەکەت بزانین اللە پرسیاری لە ئیبلیس کردووە دەربارەی ھۆکاری سوژدە نەبردنەکەی بۆ ئادەم. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ} صدق الله العظيم [الأعراف:12].

کەواتە ھۆکاری ئەوەی اللە دڵەکەتی گومڕاو سەرگەردان کردووە بریتیە لە خۆبەگەورەو زل زانیەکەت بەسەر خەلیفەی پەروەردگارەکەت، چونکە دەبینی اللە ڕێزی داوە بەسەرتۆدا، وە تۆ وایدەبینی خۆت لە ئەو چاکتری و شایستەتری بەوەی خۆت ببیتە خەلیفەی اللە، بۆیە ئیبلیس وتوویەتی: {قَالَ أَرَأَيْتَكَ هَٰذَا الَّذِي كَرَّمْتَ عَلَيَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُ إِلَّا قَلِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:62].

کەواتە ئەی ئیبلیس پەروەدگارەکەت ستەمی لێنەکردوویت تا ڕق و کینەت ھەبێت بە ناحەق! وە بەوپێیەی ناتوانی ھیچ زیانێک لە اللە بدەیت، بۆیە کۆشش دەکەی تا ڕێگای ڕاست لە بەندە جن و مرۆڤەکانی بگریت، چونکە دەتەوێت اللە لەگەڵ تۆ ھەموویان بخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە، تۆو دۆست و پاڵپشت و دڵسۆزەکانت لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان، بۆیە ھەمووتان شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەتانەوێت ھەموو بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش کوفر بکەن تا ھەموویان لەگەڵ ئێوە بخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاء} صدق الله العظيم [النساء:89].

بەو مانایەی وەکو ئەوان لە ئاگری دۆزەخدا بن، کەواتە شەیتان و دەستەکەی (لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان) بانگی دەستەکان دەکەن تا ببنە نیشتەجێی ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخ. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ} صدق الله العظيم [فاطر:6].

جا ئەی گەلی دەستەی شەیتانەکان ئایا بەوە ڕازی دەبن ببنە نیشتەجێی ئاگر کە خراپترین شوێنە تێیدا بمێننەوە؟ لەکاتێکدا دەزانن اللە ڕاستەو زیندووبوونەوە ڕاستەو ئاگرو بەھەشتیش ڕاستن؟ بەڵام کێشەکەتان ئەوەیە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە. بەڵام دەگەڕێمەوە بۆ پرسیارەکەی یەکەم لەم بەیانەداو جارێکی تر بۆتانی کۆپی دەکەمەوە ھەروەک لە سەرەتای بەیانەکە بەم شێوەیە کردبووم:

وە پرسیارەکەی ئیمام مەھدیش بۆ ئیبلیس و سەرجەم شەیتانە جن و مرۆڤەکان ئەوەیە: ئایا ئێوەش بەندەیەک نین لە بەندەکانی اللە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ كُلُّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا (94)} صدق الله العظيم [مريم].

جا بە وەڵامەکەتان دەزانم بەوەی دەزانن ئێوەش وەکو ئێمە بەندەی اللە ن، بەڵام کێشەکەتان ئەوەیە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە، جا گوناھو تاوانی زۆرتان لەسەر نەفسی خۆتان ئەنجامداوە بەڕەچاوکردنی بێ ئومێدبوونەکەتان لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، بەڵام اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بە شێوەیەکی گشتی بانگی بەندەکانی لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش دەکات، جا فەرمانی پێکردووین پێتان بڵێین: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57)} صدق الله العظيم [الزمر].

ڕەنگە یەکێک لە شەیتانەکان یان ئەوانەی بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئایا نابینی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە؟ وە بۆیە ئەوکەسەی گوناهو تاوانی زۆرکردووە لە ڕۆژی قیامەتدا دەڵێت: {لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ} صدق الله العظيم".

دوای ئەوە بە فەتوای حەق وەڵامی دەدەینەوە بەوەی بەڕاستی اللە ھۆکاری بۆ ھیدایەتدانی دڵ داناوە، ھۆکارەکەش بریتیە لەوەی بە ملکەچی دڵسۆزی لە پەروەردگار بپاڕێیەوە تا ھیدایەتی دڵ بدات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنصَرُونَ} صدق الله العظيم.

وە ئەوەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگار دەپاڕێتەوە تا ھیدایەتی دڵەکەی بۆلای حەق بدات ئەوکاتە ئەو زاتەی ھەرخۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت ھیدایەتی دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:13].

{وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللَّهِ قِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:122].

جا ھەرگیز اللە پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی ناکات بۆ هەموو ئەو بەندانەی بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێتەوە بەشێوەیەکی گشتی، کەواتە بۆچی لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوون ئەی گەلی شەیتانەکان؟

ڕەنگە ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو بیەوئت بمپچڕێنێت و بڵێت: "دوورەو زۆر دوورە ئەی ئیمام مەھدی اللە لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان خۆشبێت و ھیدایەتی دڵەکانیان بدات ھەرچەندە بشگەڕێنەوەو بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوە دوای ئەوەی اللە نەفرەتی لێکردوون ھەروەک چۆن نەفرەتی لە ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە، جا چۆن اللە ھیدایەتی دڵەکانیان دەدات دوای ئەوەی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش نەفرەتیان لێکردوون، جا بەڕاستی اللە و دانیشتوانی زەوی و ئاسمانەکان نەفرەتیان لێکردوون؟ کەواتە چۆن اللە ھیدایەتی دڵەکانیان دەدات دوای ئەوەی نەفرەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر حەڵاڵ بووە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (86) أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (87) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (88)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].

بەڵکو ئەی ناصر محمد، بەوپێیەی اللە نەفرەتی لە ئیبلیس و ئەو شەیتانە جن و مرۆڤانە کردووە کە لەدوای باوەڕھێنانەکەیان کوفریان کردووە بۆیە ھیچیان بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت ڕێگری لە ئایینەکەی محمد و هەموو پێغەمبەرەکان بکەن تا ھەموویان بە جن و مرۆڤەوە لە ئاگری ھەڵگیرساوی اللە بە یەکەوە بن".

دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (85) كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (86) أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (87) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (88) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (89)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].

جا ئەی گەلی شەیتانەکان سەیری فەرمووەدەکەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل ‌عمران: 89].

جا ئایەتەکانی اللە بەدرۆمەزانن، ئێوەش دەزانن اللە بەر لە مردن تۆبەو گەڕانەوە لە هەموو بەندە جن و مرۆڤەکانی بەشێوەیەکی گشتی وەردەگرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ (53) وَأَنِيبُوا إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (54) وَاتَّبِعُوا أَحْسَنَ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكُمْ مِنْ رَبِّكُمْ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (55) أَنْ تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَا عَلَىٰ مَا فَرَّطْتُ فِي جَنْبِ اللَّهِ وَإِنْ كُنْتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ (56) أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنْتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57) أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى الْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِي كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (58) بَلَىٰ قَدْ جَاءَتْكَ آيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ (59)} صدق الله العظيم [الزمر].

جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکەن بە بەڵگەکەی لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووەو لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە: {بَلَى قَدْ جَاءَتْكَ آَيَاتِي فَكَذَّبْتَ بِهَا وَاسْتَكْبَرْتَ وَكُنْتَ مِنَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم.

جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن ئەی گەلی شەیتانە جن و مرۆڤەکان، وە منی ئیمام مەھدی بەحەق گەرەنتی ئەوە لەسەر اللە دەکەم ھەرکەسێک لەناو هەموو بەندەکانی تۆبە بکات و بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەی بپاڕێتەوە ئەوا دەبینن پەروەردگارێکی زۆر لێخۆشبوو میھرەبانە بۆی، نەفرەتی اللە ش لە درۆزنان، جا ئەو بەیانە فێڵکردن نیە لە ئێوە تا کۆتایی بە پێلانەکەتان بھێنم و ئامانجەکەتان نەھێننەدی بەوەی خەڵکی والێبکەن لە ئاگری ھەڵگیرساوی اللە لەگەڵ خۆتان بن؛ بەڵکو سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانە بە حەق بەدڵ و بەگیان بێ فێڵکردن لێتان قسەتان لەگەڵ دەکەم، جا ئەی گەلی شەیتانەکان ئێمە وەکو ئێوە نین تا بە زمانەکانمان لەئاییندا قسەیەک بکەین و لە دڵیشماندا نەبێت، پەناش دەگرم بە اللە لە تاوانکاران بم؛ بەڵکو بە حەق قسەتان بۆ دەکەم بەڵکو لە اللە بترسن و پارێزکاربن، جا لەپاش ئەوە اللە و فریشتەکانی لەوانەی عەرشەکەیان ھەڵگرتووەو ھەموو ئەوەش کە لە ئاسمانەکان و زەویەکەیدا ھەن دەکەم بەشاھێد کە من بە حەق فەتوا بۆ ھەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەدەم بەوەی ئەوەی نەفرەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ بووە ھیچ بەڵگەیەکی نیە تا لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبێت و پاشانیش ڕێگای ڕاست لە بەندەکانی اللە بگرێت، بەڵام سەبارەت بەو بابەتە لە فەتواکەی اللە بۆ ئێوەو ھەموو بەندەکانیشی وردببنەوە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ (85) كَيْفَ يَهْدِي اللَّهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (86) أُولَٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (87) خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (88) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِنْ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (89)} صدق الله العظيم [آل‌ عمران].

جا ئەی گەلی شەیتانە مرۆڤەکان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردببنەوە: {إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم.

جا ھەرچەندە نەفرەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر حەڵاڵ بووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَيْفَ يَهْدِي اللّهُ قَوْمًا كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُواْ أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللّهُ لاَ يَهْدِى الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (87) أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللّهِ وَالْمَلَآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (88) خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ (89) إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (90)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].

جا وەکو خۆی سەیری ئەم فەرموودەیە بکەن: {إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ}.

ئەمە بەو مانایەی دوای ئەوەی نەفرەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر حەڵاڵ بووە ھیچ بەڵگەیەکیان نیە لەسەر ئەوەی لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبن. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {كَيْفَ يَهْدِي اللّهُ قَوْمًا كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُواْ أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللّهُ لاَ يَهْدِى الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (87) أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللّهِ وَالْمَلَآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (88) خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ (89) إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ اللهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (90)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].

کەواتە خەڵکینە، بە ڕاست و دروستی بۆلای اللە بگەڕێنەوە، جا ئەگەر اللە لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان خۆشبێت ئەگەر بێتو تۆبە بکەن و بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی بپاڕێنەوەو کاروکردەوەی چاک بکەن دوای ئەوەی اللە نەفرەتی لێکردوون و نەفرەتی فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشی بۆ حەڵاڵ کردبن تا نەفرەتیان لێبکەن و پاشانیش بەڵێنی پێدابن ئەگەر تۆبەیان کردو گەڕانەوە دوای ئەوەی نەفرەتی اللە یان لەسەر حەڵاڵ بووە بەڵام گەڕانەوەو تۆبەیان کردو کاروکردەوەی چاکیان کرد دواتر دەبینن پەروەردگار زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە بۆیان، جا ئەی چی سەبارەت بە ئێوە کە کەسانێکی جگە لەوانەن ھەرچەندە گوناھو تاوانیشی زۆر ھەبێت لەسەر نەفسی خۆیان؟ جا با بزانن ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ھەموو شتێکی گرتۆتەوە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی ئەو کەسە دەگرێتەوە کە تۆبە دەکات و بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوەو داوا لە اللە دەکات بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی لێی خۆشبێت، جا نەفرەت و قین و توڕەییەکەی لەسەر بەندەکەی ھەڵبگرێت، لەڕاستیدا ئەوکاتە زانیویەتی پەروەردگارێکی زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە بۆی، وە حەقە لەسەر اللە لێی خۆشبێت، بەڕاستی اللە توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وە بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکەی ناکات.

ئەی بەندەکانی اللە، ئەوانەی گوناھو تاوانتان زۆرەو گوناهو تاوانی زۆرتان ئەنجامداوە بزانن بەڕاستی اللە لە ھەموو گوناھو تاوانەکان خۆشدەبێت، وە بزانن بەڕاستی زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە بۆ ئەوەی تۆبە دەکات و بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوە، بۆیە بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەتان بپاڕێنەوە بەر لەوەی سزاتان بۆ بنێرێت، پاشانیش سەرکەوتوو نابن بەڕاستی من بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، جا ھەمیشە ھیچ قسەیەک بە ناوی اللە وە ناکەم تەنھا ڕاست و دروست نەبێت، وە ئەی گەلی جولەکە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ (40) وَآمِنُوا بِمَا أَنْزَلْتُ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَكُمْ وَلَا تَكُونُوا أَوَّلَ كَافِرٍ بِهِ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا وَإِيَّايَ فَاتَّقُونِ (41) وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (42) وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَارْكَعُوا مَعَ الرَّاكِعِينَ (43)} صدق الله العظيم [البقرة].

جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُوا مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (66) وَإِذًا لَآتَيْنَاهُمْ مِنْ لَدُنَّا أَجْرًا عَظِيمًا (67) وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا (68) وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا (69) ذَٰلِكَ الْفَضْلُ مِنَ اللَّهِ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ عَلِيمًا (70)} صدق الله العظيم [النساء].

کەواتە ئەی نەوەی ئیسرائیل بۆچی لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە، وە بۆچی ڕق و کینەتان لە باوەڕداران بە اللە هەڵگرتووە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَتَجِدَنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَدَاوَةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الْيَهُودَ وَالَّذِينَ أَشْرَكُوا وَلَتَجِدَنَّ أَقْرَبَهُمْ مَوَدَّةً لِلَّذِينَ آمَنُوا الَّذِينَ قَالُوا إِنَّا نَصَارَىٰ ذَٰلِكَ بِأَنَّ مِنْهُمْ قِسِّيسِينَ وَرُهْبَانًا وَأَنَّهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:82].

وە ئەی خاوەن کتێبەکان ھەمووتان و ھەموو خەڵکیش، منی ئیمام مەھدی بانگەوازی موسڵمانان و نەصاراو جولەکەو ھەموو خەڵکیش دەکەم بۆ وشەیەک کە یەکسانە لەنێوان ھەموو خەڵکی جیھان و نێوان مرۆڤ و جن و ھەموو بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی، ئەویش ھیچ پەرستراوێک نیە تەنھا اللە نەبێت تاک و تەنھایەو ھیچ شەریک ھاوبەش و ھاوەڵێکی نیەو کەسی تر نەپەرستین جگە لە ئەو نەبێت، جا بۆ ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێک نەبووە فەرمانی بە خەڵکی کردبێت لەبری اللە بە گەورەی بگرن، بۆیە بەدرۆ لە تەورات و ئینجیل بە ناوی اللە وە قسە ھەڵمەبەستن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُمْ بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (78) مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَٰكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنْتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنْتُمْ تَدْرُسُونَ (79) وَلَا يَأْمُرَكُمْ أَنْ تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْبَابًا أَيَأْمُرُكُمْ بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ (80)} صدق الله العظيم [آل ‌عمران].

جا لە اللە بترسن و پاریزکاربن ئەی بەندەکانی اللە و لە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی اللە بێئومێد مەبن، تەنانەت ئەگەر بەردەوامیش بوون لەسەر بەدرۆزانینی ئیمام مەھدی تا ئەوکاتەی سزا بەئێشەکە دەبینن، جا بزانن بەڕاستی سوننەت و یاساکەی اللە لە کتێبدا ئەوەیە باوەڕھێنانەکەتان بە اللە و دان نان بە ستەمەکەتان لە نەفسی خۆتان سودتان پێناگەیەنێت ئەگەر لەگەڵیدا گەڕانەوەو ملکەچ بوون و پاڕانەوەی بەکوڵ و کڕوزانەوە لە اللە نەبێت تا لێتان خۆشبێت و ڕەحمتان پێبکات و سزاکەتان لەسەر لابدات، وە بزانن بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ آمَنَتْ فَنَفَعَهَا إِيمَانُهَا إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّا آمَنُوا كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ الْخِزْيِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَتَّعْنَاهُمْ إِلَىٰ حِينٍ}
صدق الله العظيم [يونس: 98].

پێشتریش ئەوەمان بە وردی باسکردووە کە سوننەت و یاسای اللە لە کتێبەکەی بۆ بێباوەڕان ئەوەیە بەتەنها باوەڕ ھێنانەکەیان سودیان پێناگەیەنێت لەوکاتەی سزا بەئێشەکەی اللە دەبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِنْ جَاءَهُمْ نَذِيرٌ لَيَكُونُنَّ أَهْدَىٰ مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ فَلَمَّا جَاءَهُمْ نَذِيرٌ مَا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا (42) اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا (43) أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِنْ شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا (44) وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَىٰ ظَهْرِهَا مِنْ دَابَّةٍ وَلَٰكِنْ يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰ أَجَلٍ مُسَمًّى فَإِذَا جَاءَ أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا (45)} صدق الله العظيم [فاطر].

ڕەنگە باوکی حەمزە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئایا نابینی سوننەت و یاساکەی اللە لەکتێبدا ئەوەیە سزاکە لانەدات ئەگەر لەسەر ئەرزی واقع ھاتەدی؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی بۆ سەدەمین جار وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم:
بەڵکو دەتوانێت قەدەری دیاریکراو لەدێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە بگۆڕێت، ئەویش بە باوەڕ ھێنان و دوعاکردن و پاڕانەوەی ملکەچی و دڵسۆزی و کڕوزانەوە، جا تەنھا باوەڕهێنان و دان نان بە ستەمەکەی خۆیان لە نەفسی خۆیان بەس نیە ئەگەر بێتو لەگەڵیدا دوعاو پاڕانەوە نەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم [الدخان].

جا سەیرکە باوەڕھێنان بە اللە ئەگەر بێتو دوعاو پاڕانەوەی لەگەڵ بێت وەڵام دەدرێتەوە، بۆیە ئەوانە دەڵێن: {رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە سەیرکە چۆن وەڵامدانەوەکە لەسەر ئەرزی واقع دێتەدی؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].

جا ئەی باوکی حەمزە بۆ ناتەوێت لە قسە تێبگەی؟ جا من وتم باوەڕهێنان بە اللە و دان نان بە ستەم لە نەفسی خۆیان سودیان پێناگەیەنێت ئەگەر لەگەڵیدا دوعاو پاڕانەوەو کڕوزانەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان نەبێت تا سزاکەیان لەسەر لابدات، وە سوننەت و یاسای سزاکەیان لەکتێبدا بۆ بگۆڕێت بەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نووسیویەتی، بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، جا ئەگەر ئەوە ڕوویدا ئەوا سوننەت و یاسای سزاکە بە سوننەت و یاسای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لەکتێبدا دەگوڕێتەوە، لەڕاستیدا ئەوەش بۆ اللە ئاسانە، وە ئەوەی لە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی بێ ئومێد دەبێت اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلَّا الضَّالُّونَ} صدق الله العظيم [الحجر:56].

جا ئەوکاتە اللە بە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بەڵاکان لەکتێبدا لادەدات، بەڕاستی اللە بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە، وە بە دوعاکردن قەدەرە دیاریکراوەکە لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە دەگۆڕدرێت ئەگەر بزانن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا أَصَابَ مِنْ مُصِيبَةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي أَنْفُسِكُمْ إِلَّا فِي كِتَابٍ مِنْ قَبْلِ أَنْ نَبْرَأَهَا إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ} صدق الله العظيم [الحديد:22].

جا بەیانی گۆڕینەوەی سوننەت و یاسای سزا لەکتێبدا بە سوننەت و یاسای ڕەحمەت و میھرەبانی بەھۆی دوعاکردنەوە تەواو بوو تا له‌ناو بچێت و بیانووی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی له زانستی اللە له‌ناوچووه، وە بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌ی له زانستی اللە دا ده‌ژی، جا ئەگەر بەدرۆتانزانی ئەوا دواتر لە کاتە دیاریکراوەکەی دەبێتە سزاو تۆڵەی اللە و لەکۆڵتان نابێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا} صدق الله العظيم. [الفرقان:77].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=6622