تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵام لە مەحکەمی کتێب بە فەتوای حەق سەبارەت بە خەشم لێگیراوەکان المغضوب عليهم



Admin
01-12-2019, 07:20 AM
- 1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 12 - 1430 کۆچی
04 - 12 - 2009 زایینی
12:49 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=242191
ـــــــــــــــــ

وەڵام لە مەحکەمی کتێب بە فەتوای حەق سەبارەت بە خەشم لێگیراوەکان (المغضوب عليهم ) ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

برا پرسیارەکارەکەم، لەڕاستیدا ئەو گەلەی اللە خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون و نەفرەتی لێکردوون بریتین لەوانەی فەرموودەو قسەکانی اللە دەستکاری دەکەن و دەیشێوێنن دوای ئەوەی تێی گەیشتوون، وە بە درۆوە قسە بە ناوی اللە دەکەن لەکاتێکیشدا دەزانن درۆ دەکەن، وە ڕق و کینە لەوانە ھەڵدەگرن کە باوەڕیان بە اللە ھێناوەو بە خوارو خێچیان دادەنێن، وە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دەناسن بەوەی لە لایەن پەروەردگارەکەیەوە نێردراوە ھەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسن، وە ڕقیان لە حەق دەبێتەوەو نکۆڵی لێدەکەن، وە ئەو کەسەی قسە بە ناوی اللە وە هەڵدەبەستێت دەیکەن بە دۆست و خۆشەویستی خۆیان، جا ئەوانە بریتین لە خەشم لێگیراوەکان لە ھەموو کات و سەردەم و شوێنێک، لەو شەیتانە مرۆڤانەی تاغوت دەپەرستن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەو تاغوت شەیتانی نەفرەتلێکراوە، وە خەشم لێگیراوەکان لەوانە نین کە ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە چاکترین کارو کردەوە ئەنجام دەدەن، جا ئەوانە بریتین لە گومڕا سەرلێشێواوەکان واشدەزانن ھیدایەتدراون، ھەرچی خەشم لێگیراوەکانن ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن ڕێگاکە ناگرنە بەر، وە ئەگەر ڕێگای بەتاڵ ببینن دەیگرنە بەر، ئەوانە لە سەرسەخترین دوژمنەکانی مرۆڤ و جنن، وە دەیانەوێت هەموو مرۆڤ و جن لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بکەن؛ ئەوانە بریتین لەو بێباوەڕانەی بە توندترین شێواز یاخی بوونەو دژایەتی اللە ی ڕەحمانیان کردووە، ئەوانە شایستەترن بە ئاگری دۆزەخ تا زووتر بخرێنە ناوی و تێیدا بسوتێن، وە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێد بوونە ھەروەک چۆن بێباوەڕی گۆڕستانەکان بێئومێد بوونە، وە دەیانەوێت گەورەترین ڕێز لە کیس مرۆڤایەتی بدەن و وەکو خۆیان لە ئاگری دۆزەخدا بن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَدَّ كَثِيرٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يَرُدُّونَكُم مِّن بَعْدِ إِيمَانِكُمْ كُفَّارًا حَسَدًا مِّنْ عِندِ أَنفُسِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْحَقُّ ۖ فَاعْفُوا وَاصْفَحُوا حَتَّىٰ يَأْتِيَ اللَّـهُ بِأَمْرِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿١٠٩﴾} [البقرة].

{وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً ۖ فَلَا تَتَّخِذُوا مِنْهُمْ أَوْلِيَاءَ } [النساء:89].

{وَلَا يَزَالُونَ يُقَاتِلُونَكُمْ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمْ عَن دِينِكُمْ إِنِ اسْتَطَاعُوا ۚ وَمَن يَرْتَدِدْ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَيَمُتْ وَهُوَ كَافِرٌ فَأُولَـٰئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ وَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ} [البقرة:217].

{يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّـهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿٨﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿٩﴾} [الصف].

{إِن يَثْقَفُوكُمْ يَكُونُوا لَكُمْ أَعْدَاءً وَيَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ وَأَلْسِنَتَهُم بِالسُّوءِ وَوَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ ﴿٢﴾} [الممتحنة].

{هَا أَنتُمْ أُولَاءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ ۚ قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەوانە شەیتانە مرۆڤەکانن کە لە خاوەن کتێبەکانی جولەکە دەیاندۆزنەوەو وا خۆیان بۆ خەڵکی دەردەخەن باوەڕیان بە اللە هێناوە، لەکاتێکدا لە سەرسەخترین دوژمنانی اللە ن، جا لەبری اللە شەیتانی نەفرەتلێکراویان کردووە بە دۆست و پاڵپشتی خۆیان لەکاتێکدا دەزانن شەیتانی نەفرەتلێکراوە، وە بەربەستیش لە ڕێگای ڕاست دادەنێن و بەخوارو خێچ دەیگرن، جا کێ ھەیە لە سزای سەخت و توندو بەئێشی اللە ڕزگاریان بکات لەکاتێکدا ڕێگری لە شوێنکەوتنی ئەو قورئانە خاوەن ڕێزو شکۆیە دەکەن کە دەستەوسانن لە دەستکاریکردن و شێواندنی و پاشان لەڕێگای بەیانی سوننەتی پێغەمبەرەوە دەستکاریان کرد، جا زۆرێک لە موسڵمانان شوێن درۆو ھەڵبەستراوەکانیان کەوتن و لەڕێگای ڕاست و دروست گومڕایان کردن؟

وە ھێشتا بانگەوازی موسڵمانان دەکەین وەڵامی بانگەوازكاری حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە بدەنەوە سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لە فەرموودە سوننەتە نەبەویەکان لەسەری جیاوازو ناکۆکن، بەڵام بەداخەوە ژیان نیە بۆ ئەوەی بانگ دەکرێت، جا لەڕاستیدا دوای باوەڕهێنانەکەیان ئەوانیان بە بێباوەڕبوون بەم قورئانە گەورەیە هەڵگەڕاندەوە، بۆیە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی سەرسامیان ناکات بۆ حوکم کردن بە قورئان، حوکم و دادوەریش هەر بۆ اللە یە کە چاکترین دادوەرانە، هیچ هێزێکیش نیە جگە بە اللە ی پایەبەرزی مەزن نەبێت، ئێمە هەر هی اللە ین و هەر بۆلای ئەویش دەگەڕێینەوە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

برای باوەڕداران ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________


ئیمام ناصر محمد یەمانی.
17 - 12 - 1430 کۆچی
04 - 12 - 2009 زایینی
02:20 بەیانی
ــــــــــــــــ

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر..

سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

برایەکەم عەدنان، اللە مەھدی ڕەوانە کردووە تا بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان ھیدایەتی خەڵکی بدات، بۆیە دەمبینی بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری هیدایەت دەدەم، جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بێنێت، وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕبێت، جا بۆم نیەو ناکرێت و ڕەوانیە سیاسەتەکان بەکاربھێنم بە جگە لەوەی پەروەردگارەکەم فەرمانی پێکردووم؛ بەڵکو پەروەردگارم بەڵێنی پێداوم ئەگەر لەبەرامبەر فەرمان و بانگەوازەکەم بێباوەڕبوون ئەوا لە شەوێکدا بەسەریاندا دەرمدەخات و ئەوانیش بە سزایەکی توندو سەخت ملکەچ و زەلیل دەکات، اللە ش لەسەرئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە.

وە اللە پیرۆزی بکات لێت برایەکەم عەدنان، وە اللە لەسەر ڕێگای ڕاست جێگیرو ڕاوەستاوت بکات و تۆش لە موسڵمانانی، جا ھیچ لە ئیسلام نەماوەتەوە جگە لە ناوەکەی نەبێت، ھیچیش لە قورئان نەماوەتەوە جگە لە وێنەکەی نەبێت، بۆیە دەیانبینی پشتھەڵدەکەن لە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی بۆ حوکم کردن بە قورئانی گەورە، جا حوکمەکەی اللە یان بۆ دەهێنم لەنێوانیان سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن ئەگەر باوەڕیان بە ئایەتەکانی کتێبی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن هەبێت. وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش کەس شوێن مەھدی چاوەڕوانکراو ناکەوێت تەنھا ئەوەی لە موسڵمانە باوەڕدارەکان بێت بەم قورئانە گەورەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النمل].

لەنێویاندا عەدنان هەیە کە لە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان ورد دەبێتەوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=242191

Admin
01-12-2019, 07:41 AM
- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 11 - 1431 کۆچی
10 - 12 - 2010 زایینی
11:55 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=10397
ـــــــــــــــ
جیاوازی ھەیە لەنێوان خەشم لێگیراوەکان و گومڕا سەرلێشێواوەکان ..


لە بنەڕەتدا ئەم بەشداریە لەلایەن ابو وهبي نوسراوە

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوتان لێ بێت ئیمامە خۆشەویستەکەم، پرسیارێک ھەیە لە ھزرمدا دێت و دەچێت دوای ئەوەی بیرمکەوتەوە پێغەمبەرو نێردراوەکان لە نەوەو وەچەی پاکو خاوێنن بە زنجیرە.. جا ئەو پرسیارەی دێت و لەلای من دێت و دەچێت دەربارەی پێغەمبەری اللە ئیبراھیمە درودو سڵاوی لێبێت بەوەی بێگومان پێویستە لە نەوەیەکی پاکو خاوێن بێت، جا ئەوە چۆنە لەکاتێکدا اللە لە قورئان دەفەرموێت: { وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّهُ كَانَ صِدِّيقًا نَبِيًّا (41) إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنْكَ شَيْئًا (42) يَا أَبَتِ إِنِّي قَدْ جَاءَنِي مِنَ الْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَاتَّبِعْنِي أَهْدِكَ صِرَاطًا سَوِيًّا (43) يَا أَبَتِ لَا تَعْبُدِ الشَّيْطَانَ إِنَّ الشَّيْطَانَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّا (44) يَا أَبَتِ إِنِّي أَخَافُ أَنْ يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِنَ الرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَانِ وَلِيًّا (45) قَالَ أَرَاغِبٌ أَنْتَ عَنْ آلِهَتِي يَا إِبْرَاهِيمُ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَاهْجُرْنِي مَلِيًّا (46) قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا (47) }

بەهەمان شێوە لە شوێنێکی تریش دەفەرموێت: { وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ آزَرَ أَتَتَّخِذُ أَصْنَامًا آلِهَةً إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُبِينٍ (74) } صدق الله العظيم.

جا چۆن لە نەوەیەکی پاکە؟ تکام وایە ئەوە ڕوونبکرێتەوە، سوپاسیشت دەکەم، ئەمە جگە لەوەی خۆی لە ڕەچەڵەکی پاکەو نەوەکانیشی پاکن: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنَ النَّبِيِّينَ مِنْ ذُرِّيَّةِ آدَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِنْ ذُرِّيَّةِ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْرَائِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَاجْتَبَيْنَا إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُ الرَّحْمَٰنِ خَرُّوا سُجَّدًا وَبُكِيًّا (58) فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59) إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا (60) }.


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

برای بەڕێزم باوکی وەھبی، ئێمە مەبەستمان لە نەوەی شەیتانەکان خەشم لێگیراوەکانن ئەوانەی ھیچیان لێنابێت تەنھا کەسێکی بێباوەڕی خراپەکار، جا مەبەستمان لە گومڕا سەرلێشێواوەکان نیە، جا لێرەدا جیاوازی ھەیە لەنیوان خەشم لێگیراوەکان و گومڕا سەرلێشێواوەکان، چونکە گومڕا سەرلێشێواوەکان بریتین لەوانەی نزیکترن لە ھیدایەتدران، چونکە گومڕان لەکاتێکیشدا نازانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، بەڵام خەشم لیگیراوەکان گومڕان لەکاتێکیشدا دەزانن گومڕابوون، وە ئەگەر ڕێگای ڕاست ببینن بە ئەنقەست نایگرنە بەر، ئەوانە بریتین لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان، وە ئەوانە ھیچ کەسێکیان لێنابێت تەنھا کەسی بێباوەڕی خراپەکار نەبێت، وەکو ئیبلیس کە کەسی لێنابێت تەنھا کەسی بێباوەڕی خراپەکار نەبێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ ۚ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا} صدق الله العظيم [الكهف:50].

بەو مانایەی ئیبلیس کەسی لێنابێت تەنھا شەیتانی سەرکەش و مل ھوڕی یاخی بوو، بەھەمان شێوە شەیتانە جن و مرۆڤەکانیش، جا ئەوانە بریتین لە خەشم لێگیراوەکان، ئەوانەی ئەگەر ڕێگای ڕاست ببینن نایگرنە بەر، وە ئەگەر ڕێگای گومڕابوون و بەتاڵ ببینن ئەو ڕێگایە دەگرنە بەر، جا ئەوان دەزانن لە ڕێگای حەق گومڕابوونە، وە دەشزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، ھەرچی گومڕا سەرلێشێواوەکانن ئەوانە بریتین لەوانەی ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە چاکترین کارو کردەوەیان ئەنجام داوە، وە ئازەریش لە گومڕا سەرلێشێواوەکان بوو نەک لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان، بۆیە پێغەمبەری اللە ئیبراھیم لە دوعاکەی فەرموویەتی: {وَاغْفِرْ لِأَبِي إِنَّهُ كَانَ مِنَ الضَّالِّينَ ﴿٨٦﴾} صدق الله العظيم [الشعراء].

جا گومڕا سەرلێشێواوەکان نەوەی چاکیشیان لێ پەیدا دەبێت، بۆیە اللە ی پایەبەرز بە پێغەمبەرەکەی ئیبراھیمی فەرمووە: {وَإِذِ ابْتَلَىٰ إِبْرَاهِيمَ رَبُّهُ بِكَلِمَاتٍ فَأَتَمَّهُنَّ ۖ قَالَ إِنِّي جَاعِلُكَ لِلنَّاسِ إِمَامًا ۖ قَالَ وَمِن ذُرِّيَّتِي ۖ قَالَ لَا يَنَالُ عَهْدِي الظَّالِمِينَ ﴿١٢٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا دەبێت بزانن جیاوازیەکی گەورە لەنێوان گومڕا سەرلێشێواوەکان و خەشم لێگیراوەکان هەیە، چونکە خەشم لێگیراوەکان لە نەوەی شەیتانە جن و مرۆڤەکانن، ھەرچی گومڕا سەرلێشێواوەکانن ئەوا نەوەی چاکەکاریشیان لێ پەیدا دەبێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّـهِ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ ﴿٣٢﴾ جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=10397