المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : دەستەیەک لە بەندە نزیکەکانی اللە یەکسەر لەدوای مردنیان ناچنە ناو بەھەشتەوە وە ژیانی بەرزەخیان نیەو ھەستیشی پێ ناکەن



Admin
01-12-2019, 07:43 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
15 - 05 - 1435 کۆچی
16 - 03 - 2014 زایینی
04:14 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://nasser-alyamani.org/showthread.php?t=17396
ـــــــــــــــــــــ

دەستەیەک لە بەندە نزیکەکانی اللە یەکسەر لەدوای مردنیان ناچنە ناو بەھەشتەوە، وە ژیانی بەرزەخیان نیەو ھەستیشی پێ ناکەن ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاو لەسەر هەموویان بدەن، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانین بۆی، دواتر..

جا زانستەکەتان دەربارەی ژیانی بەرزەخی بۆ دەستەیەک لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٍ يُحبّهم الله ويحبّونه) زیاد دەکەم، جا ئەوانە دوای مردنەکەیان ژیانی بەرزەخیان نیەو ھەست بەھیچ شتێکی ناکەن، چونکە ھەرگیز بە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆری و کۆشک و تەلارەکانی ڕازی نین تا ئەوکاتەی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەیان خۆشەویستی دڵەکانیان دێتەدی و خەفەتباریەکەی نامێنێت، بۆیە دوای مردنەکەیان ژیانی بەرزەخیان نیە، وە مردنەکەیان وەک مردنی ئەوانەیە کە بەرلەوەی اللە نێردراوەکانیان بۆ ڕەوانە بکات مردوون، جا ھەست بە ژیانی بەرزەخی ناکەن، چونکە ئەوانەی بەر لەوە مردوون اللە نێردراوێک بۆ ئوممەتەکانیان ڕەوانە بکات بەھەمان شێوە ژیانی بەرزەخیان نیە، جا ھەروەک ئەوەیە خەوتبن، بۆیە لە ڕۆژی زیندووبوونەوەیان توشی حاڵەتێکی لەناکاو دەبن و دەڵێن: {قَالُوا يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم [يس].

جا ھەرچی ئەوانەن کە دەڵێن: {{ يَا وَيْلَنَا مَن بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا }}.

بریتین لەوانەی بەر لەوەی اللە نێردراوێک بۆ ئوممەتەکەیان ڕەوانە بکات مردوون، جا گەلێکی تر وەڵامیان دەدەنەوە کە بریتین لەوانەی بە ڕەوانەکردنی نێردراوەکان بۆلایان بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بووە، بۆیە وەڵامی پرسیارکارەکان دەدەنەوەو دەڵێن: {هَٰذَا مَا وَعَدَ الرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ الْمُرْسَلُونَ (52)} صدق الله العظيم.

جا لەوەدا ئەوە دەردەھێنین:

ئەو گەلەی بەر لە ڕەوانەکردنی نێردراوێک بۆ ئوممەتەکەیان مردوون ژیانی بەرزەخیان نیەو لەکاتی مردنەکەیان تا ڕۆژی زیندوو بوونەوەیان ھیچ ھەستی پێناکەن، جا ئەوانە بریتین لە (أصحابُ الأعراف)، ئەوانەی لەنێوان بەھەشت و ئاگرن، بەھەمان شێوە مردنی هاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين؛ کە بەدەستی ڕاست نامەی کردەوەکانیان وەردەگرن) ئەوانەی (دوای زیندووبوونەوەیان) بە لێپرسینەوە لەگەڵیان ئینجا دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو بەبێ حساب تێیدا ڕۆزی دەدرێن، بەھەمان شێوە مردنی دەستەیەک لە بەندە نزیکەکانی اللە، بریتین لە ده‌سته‌یه‌کی که‌م له‌وانەی دواتر (ڕێبازی باوەڕیان گرتۆته‌به‌ر)، کە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه)، جا بە ھەمان شێوە ئەوانەش لە کتێبدا ژیانی بەرزەخیان نیە تا ڕۆژی زیندووبوونەوەیان؛ ئەو ڕۆژەی وەک شاندێک بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە، چونکە پەیمانێکیان بە اللە ی ڕەحمان داوە بەوەی ھەرگیز ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ئەوانیش لەسەر ئەوە شایەدن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=135748