Admin
24-12-2019, 07:51 PM
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - ڕەبيعی یەکەم - 1439 کۆچی
04 - 12 - 2017 زایینی
09:05 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=275333
_____________
چەندەمان ئامۆژگاری ئەوانەکرد کە بەیعەتەکەیان دوادەخەن تا کاتی ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد اللە صالحەوەو دەسەڵاتی زانستی بەیانی ڕاست و دروستیش پشتگوێ دەخەن ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لە هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو باوەڕدارە چەسپاوو ڕاوەستاوەکان لەسەر پەیمانی پەروەردگارەکەیان و هەرگیزیش بە شتێکی تر نایگۆڕنەوە، دواتر..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە خۆشەویستەکانم لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیھان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر؛ هەموو ئەو سەردانیکارانەی لە مێزی گفتوگۆی جیھانی ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، جا ھەرچەندە ئێمە نە دان بە کوشتنی عەلی عبد اللە صالحدا دەنێین و نە نکۆڵیشی لێ دەکەین و اللە ش بەوە زاناترە، جا ئەوەی دەمەوێت بیڵێم بریتیە لەوەی چەندە هۆشداریم بە ئێوەدا لەوانەی بیروباوەڕی بەیعەت پێدانەکەیان بۆ اللە و خەلیفەکەی بە کاتی ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد اللە صالحەوە بە ئیمام مەھدی پەیوەستکردووە، وە بەپێی فەتواکەی اللە لە ڕوئیایەکی ڕاست و دروست ئەوەم پێگەیشت ھەرگیز ھیچ کەسێک لەگەڵ من جێگیرو ڕاوەستاو نابێت تەنھا بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە نەبن (عبيد النعيم الأعظم)، جا زانیم ئاشوبێک دێت بۆ لە بێژنگدانی پشتیوانەکان، وە ئەم بەیانەش بە مۆڵەتی اللە مایەی جێگیربوون و ڕاوەستاویە بۆیان، تەنانەت ئەگەر وتیشم عەلی عبد اللە صالح کوژراوەو اللە زیندووشی کردۆتەوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتیەکەی ڕادەست بە ئیمام مەھدی بکات ئەوا ھەرگیز ناتوانین ئەوانە جێگیرو ڕاوەستاو بکەین کە اللە دەیەوێت توشی ئاشوبیان بکات بەھۆی ئەم بیروباوەڕە بەتاڵەی پێیان وایە ئەوان ھەرگیز بەیعەت بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی نادەن تەنھا دوای ئەوەی عەلی عبد اللە صالح سەرکردایەتیەکەی ڕادەست دەکات، وەک بڵێی پێیان وایە ڕوئیاکە شایەنترە لە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان! جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئێوە بیروباوەڕەکان لە ئایین لەسەر بنەمای ڕوئیا بنیات بنێن، بەڵکو تەنھا بە روئیایەک دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی اللە بەڕاستی دەگێڕێت ئەگەر ویستی، وە ڕوئیاش تایبەتە بە خاوەنەکەی، جا ئاگادار بن سوێند بە اللە ئەگەر بھاتبا بیروباوەڕەکان لەسەر ڕوئیا بنیات نرابووایە ئەوکاتە ئایین بە تەواوی دەگۆڕدرا.
وە سەبارەت بە ڕوئیاکە ئەوە تەنھا ھەواڵێکە بە ڕوئیایەک تا ئەوکاتەی اللە بەڕاستی دەگێڕێت یان دەیسڕێتەوە، جا فەرمانەکان لە سەرەتاو کۆتایی ھەمووی بۆ اللە یە؛ بەڵکو بەڵگەکە لە ئاییندا بریتیە لە دەسەلاتی زانستی لای اللە ی باڵادەستی داناو کاربەجێ، پێشتریش بە حەق فەتواماندا کە ئەگەر بێتو پەنجا ھەزار ساڵیش گفتوگۆم لەگەڵ کردن ئەوا تەنھا بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم، جا ھیچی ترم لانیە جگە لەوە نەبێت، وە گرنگترین شتیش لەلام بەڕاستگەڕانی ئەو ڕوئیا حەقەیە کە بریتیە لە (( لا يجادلني عالٍم ولا جاهلٌ من القرآن إلا غلبته )) ((هەر زانایەک یان نەزانێک بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات لەوکاتەدا هەر من دەیبەزێنم))، جا بەدرێژایی ئەم سیانزە ساڵە ھێشتا بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە زاڵم، جا ئەوە بریتیە لە بەڵگەو بەرچاو ڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی شوێنی کەوتبوو لە ئیمام و پێشەوایانی کتێب و باوەڕداران.
ھەرچی ئەوانەن کە بیروباوەڕەکەیان لەسەر ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد االلە صالحەوە بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بنیات ناوە، ئەوا پێشتریش بەر لە چەند ساڵێک فەتوامانداوە ئەوانە لە ھەڵەدان، چونکە ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی، وە اللە فەرمانی پێنەکردوون ڕوئیا بکەن بە فەتوا لە ئایینەکەی اللە ئیسلام، چونکە ئەوە تایبەتە بە خاوەنەکەی، وە ئەگەر اللە بیەوێت بەڕاستی دەگێڕێت و ئەگەر بشیەوێت دەیسڕێتەوە بۆ ئەو کەسەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بە گەورەو زل دەگرێت بەوەی لە سوپاسگوزاران بێت، جا فەرمانەکان لە سەرەتاو دوایی ھەمووی بۆ اللە یە، بەڵکو تەنانەت ئایەتەکانی کتێبەکەی اللە ش ئەگەری گۆڕینەوەی ھەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا بَدَّلْنَا آيَةً مَّكَانَ آيَةٍ ۙ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوا إِنَّمَا أَنتَ مُفْتَرٍ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (101)} صدق الله العظيم [النحل].
پێشتریش بەیانی زۆر دەربارەی ئەم باسە دەرچووە بە هۆشداریدان بەوانەی بەیعەتەکەیان دوادەخەن تا ئەوکاتەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح سەرکردایەتیەکەی ڕادەست بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەکات، ئەمەش تا اللە توشی تاقیکردنەوەو ئاشوبیان نەکات، وە خەلیفەکەی بە سزایەک لەلایەن خۆیەوە دەربخات، جا کێ لە سزای اللە ڕزگارتان دەکات ئەی ئەوانەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەتان پشتگوێ خستووە؟ ھەرچەندە قەناعەتیشیان دێت بەو بەیانە ڕاست و دروستەی قورئانی گەورە کە اللە پشتگیری پێ لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کردووە، جا ھیچ زاناو نەزانێک نیە گفتوگۆی لەگەڵ بکات لەوکاتەدا ھەر ئەو دەیبەزێنێت، وە بۆ هەموو زانایانی موسڵمانان ئەوەشم دوپات کردەوە ھەر ئەوەیە لەنێوان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و ئەواندایە.
ھەرچی سەبارەت بە ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکەیە ئەوا سوێند بەو اللە مەزنەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە سەرکردە عەلی عبد اللە صالح لەڕێی یەکێک لە پاسەوانە جەستەییەکانی سەرکردەوە بە ناوی (رضوان معیاد) پەیوەندی پێوە کردم کە یەکێکە لە پشتیوانە دڵسۆزە ئامۆژگاریکارەکانی عەلی عبد اللە صالح بە ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە بەرلەوەی درەنگ بێت، بەهەمان شێوە پشتیوانی بەڕێز (جلال النويره) بەهەمان شێوە (سليم السباعي) کە بریتی بوون لەوانەی پێشتر قسەیان لەگەڵ سەرکردە کردو ئامۆژگاریان کرد سەرکردایەتیەکەی ڕادەست بە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بکات، وە ئامۆژگاریان کرد تا اللە شکۆمەندیەکەی بۆ زیاد بکات لەگەڵ شکۆمەندیەکەی خۆی، وە تا اللە موڵکەکەی لێ دانەماڵێت، وە بە حەق سوێندیان بۆ خوارد من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م بە حەق، جا ئامۆژگاریان کرد ببێتە یەکەم کەس بەر لە ھەموو سەرکردەیەکی تر سەرکردایەتیەکە ڕادەست بە ئیمام مەھدی دەکات، وە بەوەی لە سوپاسگوزاران بێت چاکترە بۆی و ھەرگیزیش لەدوای ئەوە اللە ھیچی بۆ زیاد ناکات جگە لە شکۆمەندی نەبێت لەسەر شکۆمەندیەکەی، ئەویش پێی وتن: "مادام ئێوە لەگەڵیدان ئێمەش لەگەڵیداین".
جا ڕاستەوخۆ لە بەیانێک وەڵامی ئێمە بۆ عەلی عبد اللە صالح دەرچوو و پێمان وت: ئەی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح، ئەگەر بەڕاستی تۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی دایت لەسەرت پێویستە بێیتە ماڵی ئیمام مەھدی بۆ ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە، جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ خەلیفەی اللە داوای چاوپێکەوتنی سەرۆکێک یان پادشایەک یان شازادەیەک بکات و پێی بڵێت خەلافەتم ڕادەست بکە، جا ڕەوانیەو ناکرێت بۆ خەلیفەی حەقی اللە لە زەوی داوای ڕادەستکردنی سەرکردایەتی لە ھەر بونەوەرێک بکات، جا ئەگەر سەرۆکێک بێت یان پادشا یان شازادەیەک، چونکە من خەلیفەی اللە م پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن! جا ئەگەر ئەوەم کرد ئەوا ھەرگیز لەبری اللە کەسێکی تر بە پاڵپشت و یاوەرو بەسەرخەر بۆ خۆم نادۆزمەوە، چونکە ئەوە سوکایەتیە بە خەلیفەی اللە، نەک خۆبەگەورەو زل زانی و لە خۆبایی من، جا اللە خۆی سەرپەرشتی دەرکەوتنی خەلیفەکەی دەکات، وە لەسەر ئەو (سەرکردە یان پادشا یان شازادەیە) پێویستە داوای چاوپێکەوتن لە من بکات، ئەم فەتوایەش بۆ هەموو خەلیفەکانی مرۆڤایەتیە لە جیھان، ھەرگیزاو ھەرگیزیش گۆڕینەوەی تێدا ناکرێت، وە ئەگەر ھاوسۆزی و پشتیوانیان بۆ خەلیفەی اللە لە زەوی ڕەتکردەوە دواتر اللە لە شەوێکدا بەسەر هەموو خەلیفەی وڵاتانی مرۆڤایەتی دەرمدەخات لەکاتێکدا ملکەچ و ڕیسوا دەبن، جا ئەوەی بەیعەت بدات چاکترە بۆ خۆی، ھەرگیزیش اللە ھیچی بۆ زیاد ناکات جگە لە شکۆمەندی نەبێت لەسەر شکۆمەندیەکەی.
وە ھەروەک پێشوتر بە سەرکردە عەلی عبد اللە صالحمان وت ئەگەر لە ڕاستگۆیانەو لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانیە پێویستە بێتە لام و داوای چاوپێکەوتنم لەگەڵ بکات بۆ ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە، یان بێتە ماڵەکەم بۆ ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە، ئەوەشی نەکرد.ھەروەک بڵێی بەگوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل دەگرێت ئەگەر بێتە ماڵەکەم بۆ ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە! اللە ش زاناترە بەوەی لە دڵەکەیدا ھەیە، وە ژیان و مردنەکەشی ھەر لەدەستی ئەوە پاک و بێگەردی بۆی، اللە ش زاناترە بەوەی ئایا ئەو بەڕاستی بەگوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل گرتووە؟ جا ئەگەر وابێت ئەوا بەڕاستی اللە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت تا ئەوکاتەی ئەوەی لەخیاندایە دەیگۆڕن، وە ھیچ گومانێکیشی پێنابەین تەنھا چاکە نەبێت، وە ژیان و مردنەکەشی بەدەستی اللە یە نەک بەدەست کەسێکی تر، جا نە دان بە مردنەکەیدا دەنێین نە نکۆڵیشی لێدەکەین و فەرمانەکان لە سەرەتاو کۆتایی ھەمووی بۆ اللە یە، اللە ش چاکترین لێخۆشبووە، وە ئەوەی بە گوناھو ناڕەوا خۆی بەگەورەو زل بگرێت ئەوا ستەمی لە خۆی کردووە، جا ئەوەی اللە بیەوێت دەیسڕێتەوەو لایدەدات، ئەوەشی بیەوێت جێگیرو پایەداری دەکات، سهرچاوهو بنچینەی تۆمارکراوی ههموو ڕووداوو پێشھاتەکانی کتێبیش ھەر لای ئهو زاتهیه، جا ئەگەر ئەو بەڕاستی کوژراوە ھەروەک دەیڵێن ئەوا پەندو وانەیەکە بۆ ھەموو خەلیفەکان لە هەر وڵاتێکی زەوی تا بە گوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل نەگرێت لە ڕاگەیاندنی ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکەی بە خەلیفەی اللە، دوای ئەوەش اللە ھەرگیز جگە لە شکۆمەندی لەسەر شکۆمەندیەکەی ھیچی تری بۆ زیا ناکات، وە ھەرگیزیش اللە موڵکەکەی لێ داناماڵێت، گەر نا؛ چارەنوسی ئەوانەی بە گوناھو ناڕاوا خۆیان بە گەورەو زل دەگرن لە دنیاو دوایی بەد ئەنجامە.
بەڵام بۆئەوەی ستەم لە سەرکردە عەلی عبد اللە صالح نەکەین ھەرچەندە بە دواخستنی ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە ستەمیشی لە خۆی کردووە، بەھەرحاڵ بەردەوام دەبین لەسەر ئەو باسەی دوێنێ ئێوارە کە بە حەق ڕوویدا، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، کە بریتیە لە گێڕانەوەی ئەو پەیوەندیەی لەلایەن سەرکردەوە پێم گەیشت لەکاتێکدا من لەسەر قەرەوێڵەی خەوتنەکەمدا بەئاگاو زانستەوە نەک بە خەون ڕاکشابووم، ئەمەش لەدوای نیوەڕۆی دوێنێ ئێوارە، جا وتی: "بەڕاستی سەرکردە دەیەوێت سەرکردایەتیەکەت ڕادەست بکات"، منیش پێم وت: کەواتە با بێتە ماڵەکەم، ئەویش وتی: "سەرکردە ناتوانێت بگاتە ئەوێ و لە ماڵەکەی خۆی بۆ لات دەربچێت، چونکە لە ھەموو لایەکەوە گەمارۆدراوەو ڕەوشەکەی لە هەموو لایەکەوە زۆر لێ تەنگ بۆتەوە"، منیش پێم وت: اللە لێی ببورێت خۆی ستەمی لەخۆی کرد بە دواخستنی ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە، بەھەرحاڵ ھەرگیز من نایەم بۆ ماڵەکەی بۆ ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە، چونکە ئەمە وەکو ئەوەیە بارودۆخەکە بقۆزمەوە؛ بەڵکو سەرکردایەتیەکە دەبێت بێتە ماڵەکەم؛ بەڵام ئێستا ھەوڵی وەستاندنی جەنگەکەو تیمارکردنی برین و خوێنی دەستە لەگەڵ یەک شەڕکەرەکان دەدەم لە سەنعا، وە ھەرگیزیش نایەمە لای تا سەرکردایەتیەکەم ڕادەست بکات؛ بەڵکو بە ئامانجی تیمارکردنی برینی دەستە لەگەڵ یەک شەڕکەرەکانی نێوان حوسیە شەڕکەرەکان و پشتیوانەکانی صالح.
جا لەپاش ئەوە پەیوەندیم بە یەکێک لە سەرپەرشتیارانی (أنصار اللە ی حوسیەکان) کرد کە بریتیە لە (أبو صادق السقاف)، جا شوێنەکەی خۆی نیشاندام پاشان چوومە لای (أبو صادق السقاف) و لەگەڵیدا سەرپەرشتیارەکانم بینی لە نەوەی السقاف و جگە لەوانیش، کە کۆمەڵەیەکی نزیکەی بیست کەسی دەبوون لە سەرپەرشتیارو سەرکردایەتی و کەسانی ئاسایی، جا پەیوەندیم پێوە کردن تا بمبەنە لای بارەگاکەیان، ئەوەبوو گەیشتمە لای بارەگاکەیان و تەنھا کەمێکیانم دەناسی، کە بریتی بوون لەوانەی پێشتر لە (آل السقاف) دەمناسین لە ڕیش سپیەکانی صرواح، جا پێم وتن: ھاتووم بۆ لاتان بۆ ئەوەی تیماری برینی نێوان ئێوەو پشتیوانانی صالح لە سەنعا بکەم.
ئەوانیش پێشوازیان لەوە کردو وتیان: "ئێمە تۆ دەناسین، وە دەزانین لە ڕاستگۆیانیت، ئێستاش پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای سەرووی خۆمانەوە دەکەین بۆ وەستاندنی شەڕو كوشتار لە قەزای سیاسی تا بتوانی بگەی بە سەرکردە بۆ ھاتنەدی ئاشتی بەپێی داوایەکەت". منیش وتم: اللە کۆششەکەتان لێ قبوڵ بکات ئەی آل السقاف ئەوەشی لەگەڵ ئێوەدان لە انصار اللە کە ئاشتی و ئاشتەواییان دەوێت، پاشان بە شەقامی (العُشاش) و (الصُباحة) دا تێپەڕیم، پاشان لە کۆتایی (الصباحە) لامدایە ڕێگای (عَصِر) تا بچمە ناو شەقامی (الزوبیری) پاشان بۆ شەقامی (حدە) بۆ ئەوەی بچمە ماڵی سەرکردە لەلای ناوەندی بازرگانی (الکمیم) ـەوە، بەڵام سەرپەرشتیار (أبو صادق السقاف) پەیوەندی پێوە کردم لەکاتێکدا لە خاڵێک بووم لە ناوچەی (عَصِر)، جا وتیان ئەی شێخ چاوەڕێکە تا پەیوەندی بە سەنتەری ئۆپەراسیۆنەکانەوە بکەین، پاشان (أبو صادق) پەیوەندی پێوە کردمەوەو وتی: "ئەی شێخ ناصر تکات لێدەکەین چاوەڕێ بکەی تا پەیوەندی بە سەرکردایەتی باڵاو سەرپەرشتیاران لە بازنەی کێنتاکی دەکەین بۆ وەستاندنی شەڕەکە تا بتوانی بچیتە ژوورەوە ئەی شێخ ناصر، جا دەبێت شەڕەکە لەلایەن ھەردوولاوە بوەستێت بە لایەنی سەرکردە عەلی عبد اللە صالحیشەوە". منیش پێم وتن: بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەوا نیە درۆ لە قسەو ڕێککەوتنەکانیدا بکات، چونکە لەگەڵ ھەندێکیان ڕێک کەوتووم لەسەرئەوەی دەمەوێت جەنگەکە لەنێوان ئەوان و صالح بوەستێنم بۆ پاراستنی یەمەنیەکان لە ترس و بیم و نەڕشتنی خوێن، پێشم وتن ھێشتا چاوەڕێی وەستانی گوللە تەقاندنەکە دەکەم بەپێی داوای سەرپەرشتیارە حوسیەکان تا بتوانم بچمە ژوورەوە، جا پەیوەندیکارەکە بەناوی سەرکردەوە وتی: "ئێمە داواکەتمان جێبەجێ کرد، وە گوللە ھاوێژتنمان لەلایەن پشتیوانانی سەرکردەوە وەستاند، بەڵام ھێشتا گوللە ھاوێژی لەلایەن (أنصار اللە ی حوسیەکان) بەردەوامە". منیش وتم: ئێستا پەیوەندی لەگەڵ سەرپەرشتیار (أبو صادق السقاف) دەکەم. ئەویش وتی: "ئەی شێخ ھێشتا گوللە ھاوێژی بەردەوامە لەلایەن (أنصار الله)، بۆیە داوات لێدەکەین چاوەڕێ بكەیت تا پەیوەندی بە سەرکردایەتی باڵاوە دەکەین تا فەرمانەکان بە وەستاندنی گوللە ھاوێژی دەربکەن". وە داوای لە من کرد بگەڕێمەوەو چاوەڕێ بکەم تا ھەواڵەکەم پێ دەدات و وتی: "ئێستا نزیکی نوێژی مەغریبەو تاریک دادێت و کاتێکی گونجاو نیە بۆ ئەوە، وا چاکترە بەیانی بەردەوام بیت لەسەر کارەکەت بۆ ھێنانەدی ئاشتەواییەکە لە خاڵی (عَصِر)"، هەرچەندە هەر کە پەیوەندیم بە کەسانی دەوروبەری سەرکردەوە کرد لە ماوەی دە خولەکدا شەڕەکەیان ڕاگرت تا بتوانم پێیان بگەم بۆ گەیشتن بە ئاشتەوایی، بۆ ھاتنەدی ئاشتی، سەبارەت بە منیش لەلایەن حزبی (مؤتمر) ـەوە لە قەزای سياسی دەچومە لای سەرکردە، وە لەلای ئەو سەرپەرشتیارانەی انصار اللە هاتمە دەرەوە کە چاوم پێیان کەوتبوو، پاشان پەیوەندیم بە ژمارە تایبەتەکەی تەنیشت سەرکردەوە کردو پێم وت شەڕەکە لە قەزای ئەمنی سیاسی ڕابگرن ئەوکاتە دەتوانم بە چەندین ئۆتۆمبێلی چەکدارەوە بێمە ژوورەوە بۆ لایان بۆ نێوەندگیری کردن بۆ تیمارکردنی برینەکان، وە پێم وتن: سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ھەرگیز ئێستا ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە قبوڵ ناکەم لەکاتێکدا من ڕێککەوتووم لەگەڵ چەند سەرپەرشتیارێکی ھاوڕێ کە متمانەیان بە قسەکەم ھەیە، جا من پێم نەوتوون دەڕۆمە لای سەرکردە تا سەرکردایەتیەکەی ڕادەست بە من بکات؛ بەڵکو وتومە دەڕۆم بۆ وەستاندنی جەنگەکە؛ بەڵکو بۆ نێوەندگیری کردن بۆ وەستاندنی جەنگەکەو تیماری برینەکان و چیتر نەترساندنی ھاوڵاتیان لە سەنعا، ھەرچی سەبارەت بەوەیە ئەگەر بمەوێت ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە بە خوێن ڕشتن بھێنمەدی ئەوا سوێند بە اللە ی مەزن ھیچ سوپایەک لە جیهان نیە بتوانێت ڕووبەڕووی سوپاکەی ئیمام مەھدی ببێتەوە، چونکە ئەوان نە بەندەی دینارن نە درھەم و نە دۆلار؛ بەڵکو ئەو گەلەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٌ يحبهم الله ويحبونه) کە ھیچ شتێک توشی ئاشوبیان ناکات تەنانەت ئەو بەھەشتەش کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە؛ بەڵکو ئەوانە ئەو نیعمەتەیان دەوێت کە لە بەھەشت گەورەترە، چونکە ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، چونکە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی گەورەترین ئامانجیانە کە لە ناخی خۆیاندا دەیدۆزنەوەو بەڕاستی دەبینن بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتەکانی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی ئاسمانەکان و زەویە، وە ئامانجەکەیان پێچەوانەی ئامانجی شەیتانە، چونکە ئامانجەکەیان ھیدایەتدرانی ھەموو ئوممەتە تا ھەموویان ببنە سوپاسگوزاری پەروەردگارەکەیان، چونکە اللە بە سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت و بە بێباوەڕیەکەیان ڕازی نابێت، بەڵام ئامانجی شەیتان و دەستەکەی لە شەیتانە مرۆڤەکان بریتیە لە شەوو ڕۆژ تێکۆشان بۆ گومڕاو سەرگەردانکردنی ئوممەت لە ڕێگای ڕاست، ئەوەش تا بە پەروەردگارەکەیان و نیعمەتی ڕازیبوونەکەی بێباوەڕبن، چونکە اللە بە سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت، بەڵام ئەوان ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی، بۆیە کردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوە، جا مژدەیان پێدەدەم بە سزایەک لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە لە کاتژمێر نۆی ڕۆژێک لە ڕۆژەکان، ئێمەش بە مۆڵەتی بە نزیکی دەبینین، جا اللە خەلیفەکەی لە زەوی لە شەوێکدا بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان دەردەخات لەکاتێکدا ئەوان شەرمەزارو ملکەچ دەبن، جا دواتر دەزانن بەڕاستی اللە بەتوانایە.
جا ڕووم کردۆتە پەروەردگارم و بێ نیازم لەکەسانی تری جگە لە ئەو تا بەسەر ھەموو جیھاندا دەرمبخات، بەڕاستی پەروەردگارەکەم بێ نیازو دەوڵەمەندەو شایەنی سوپاسگوزاریە، وە اللە ش ھەرخۆی باوەڕداران لە جەنگ دەپارێزێت، بەڕاستی اللە زۆر بەھێزو بە دەسەڵاتە.
جا ئەوە لەبیرمەکەن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە یە بەسەر ھەموو جیھان، جا ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن عەلی عبد اللە صالحەوە چیە؟ جا ئەگەر زیندوو بێت و ڕۆزی بدرێت یان وەکو دەڵێن شەھید کرابێت، اللە ش زاناترو دادوەرترە؟ تەنانەت ئەگەر کوژرابێتیش ئەوا ھەرگیزاو ھەرگیز ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و هەموو بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە - النعیم الأعظم - (کە ڕازی بوونی اللە ی پەروەردگاریانە) جگە لە باوەڕو جێگیربوون و ڕاوەستاوی نەبێت ھیچی تریان بۆ زیاد نابێت، جا ئەوان بە ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە لەلایەن سەرکردەیەکەوە یان پادشایەک یان شازادەیەک موڵکیان نەپەرستووە، فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێنەوە، جا ھیچ شتێک توشی ئاشوبیان ناکات تەنانەت ئەو بەھەشتەش کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، اللە ش خۆی بە چاوە ناپاکەکان دەزانیت، وە بەوەش دەزانێت کە سنگەکان دەیشارنەوە، جا دواتر دەزانن بەڵێنی اللە ڕاستە، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=275333