تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : شەیتان خۆی ناخاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام لە ڕوئیای چاکدا کەوا تایبەتە بەخاوەنەکەی وە حوکمی شەرعیشی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئومەت



Admin
10-04-2022, 11:44 AM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەمەزان - 1428 کۆچی
25 - 03 - 2011 زایینی
02:02 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=13932#post_13932
____________

شەیتان خۆی ناخاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر دروودو سڵاوی لێبێت لە ڕوئیای چاکدا کەوا تایبەتە بەخاوەنەکەی، وە حوکمی شەرعیشی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئوممەت ..

بەناوی اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەبەزەییتر، وەدروودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.

ئەی پرسیارکار دەربارەی وەحی ڕوئیا، جا ئەوە تایبەتە بە خاوەنەکەی، بەڵکو شەیتان خۆی ناخاتە سەر کەسایەتی پێغەمبەر دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر لە ڕوئیای چاکدا، کەوا تایبەتە بە خاوەنەکەی وە حوکمی شەرعیشی لەسەر بنیات نانرێت بۆ ئوممەت.

وە سەبارەت بە وەحی و نیگای تێگەیشتن (وحي التّفهيم) جا ئەمە وەحیێکی تازە نیە لەدوای ئەم وەحیەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دا دابەزیوە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بەڵکو تێگەیشتنە لەلایەن پەروەردگارەوە بۆ دڵ، جا ئیلهام بۆ بەندەکەی دەکات بە دەسەڵاتی زانستی بەیان لە خودی وەحیەکەی ئەو قورئانەی کەوا بۆ سەر محمد پێغەمبەری اللە دابەزیوە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، کەوا وەحیێکی تازە نیە بەڵکو ئیلهامە بە دەسەڵاتی زانست لەخودی قورئانەوە. یان وای دەبینن بەوەی ئێمە فەتواتان بۆ دەدەین بە وەحیێکی تازەوە لەدوای ئەو وەحیەی کەوا بەسەر محمد پێغەمبەری اللە دا دابەزیوە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی؟ بەڵکو پێغەمبەر فەتوای بۆ داون بەوەی [لا وحيَ من بعدي] بەو مانایەی: هیچ وەحیێکی تازە نیە دابەزێت بەسەر یەکێکدا لەدوای پێغەمبەری نەخوێندەوار دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان، هەر لەبەرئەوەش هیچ کتێبێکی تازە نیە، وەهەرلەبەرئەوەش بانگەوازی خەڵکی دەکەین بۆ لای شوێنکەوتنی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی نەبەوی وە یەک پیتیشمان لەسەری زیاد نەکردووە نە لەلایە ن اللە وە نە لەلایەن خۆشمەوە پەناش دەگرم بە اللە بەوەی لە نەزانان بم؛ بەڵکو بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنینەوە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی حەقی پێغەمبەرەکەی، جا کوا ئەو وەحیە تازەیەی کەوا پێی فەتوامان بۆ داون ئەی پیاو؟ وە وەحی تێگەیشتن تەنها ئیلهامە بە دەسەڵاتی زانست لە خودی قورئانی گەورەدا، جا لەسەر ئەوە لەسوپاسگوزاران بن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=13932