المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ داواکاری گفتوگۆ لەگەڵ نکۆڵیکاری قورئانی گەورە ئوستاز عەلی بوخەیتی



Admin
28-08-2024, 08:55 PM
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
20 - سەفەر - 1446 کۆچی
24 - 08 - 2024 زایینی
12:06 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=457895
__________

وەڵامی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ داواکاری گفتوگۆ لەگەڵ نکۆڵیکاری قورئانی گەورە ئوستاز عەلی بوخەیتی ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی دروستکاری هەموو شتێک، کە هیچ شتێک لەوەی دروستیکردووە وەک ئەوو هاوشێوەو هاوتای ئەو نیە، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورەی تاک و تەنهای زۆر بەهێزو بەتوانای بێ سنور؛


هیچ کەسی لێ نەبووەو خۆشی لە کەس نەبووە، وە هیچ کەسێک وەک ئەوو هاوشێوەو هاوتای ئەو نیە، وە درودو سڵاو لەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەران بە قورئانی گەورە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و ئەوەشی شوێنی ڕێبازەکەی کەوتووە لە سەرجەمی خەڵکی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە لە پێشین و پاشینەکان و جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

اللە یاسایەکی بانگەوازکردنی بۆ سەرجەم نێردراوەکان دابەزاندووە تا پەیڕەوی لێبکەن کە بریتیە لەوەی خەڵکی بۆ ڕێگای ناسینی اللە بە حیکمەت و دانایی و ئامۆژگاری چاک بانگەواز بکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ٱدْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلْحِكْمَةِ وَٱلْمَوْعِظَةِ ٱلْحَسَنَةِ ۖ وَجَٰدِلْهُم بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ ‎﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ النَّحۡلِ].

جا لەسەر ئەم بنەمایە: بەخێرهاتنێکی گەورە لە ئوستازی بەڕێز (برایەکەم لە خوێن لە حەواو ئادەم) ئوستاز عەلی بوخەیتی دەکەم، ئەو کەسەی بە شوێن هەبوونی اللە دەگەڕێت، کە بانگهێشتی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی کردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆو چاوپێکەوتنێکی ئازادی لەگەڵدا بکات، بەڵام من اللە دەکەم بە شاهێد بە شاهێدی حەق و دڵنیایی، وە سەرجەم عەقڵەکانی مرۆڤیش دەکەم بە شاهێد بەوەی من پێشوەختە ئەنجامی گفتوگۆکە بە سەرکەوتن بەسەر عەقڵی مەنتقی لای ئوستاز عەلی بوخەیتی ڕادەگەیەنم؛ بەڵکو تەنانەت بەڵگە بەسەر عەقڵی هەموو مرۆڤێکی جیهانیش کە عەقڵەکەی بەکار دەهێنێت جێبەجێ دەکەم، لەبەرئەوەی بانگەوازی سەرجەم نێردراوو پێغەمبەران و بانگەوازی ئیمام مەهدی یەک بانگەوازە کە اللە لەسەر بەکارهێنانی عەقڵ و مەنتق دایمەزراندووە، جا لێرەدا حیکمەتەکە لە جیاوازیەکەی نێوان خەڵکی و ئاژەڵەکان دێتەجێ، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ ذَرَأْنَا لِجَهَنَّمَ كَثِيرًا مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ ۖ لَهُمْ قُلُوبٌ لَّا يَفْقَهُونَ بِهَا وَلَهُمْ أَعْيُنٌ لَّا يُبْصِرُونَ بِهَا وَلَهُمْ ءَاذَانٌ لَّا يَسْمَعُونَ بِهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ كَٱلْأَنْعَٰمِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ ‎﴿١٧٩﴾‏ وَلِلَّهِ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ فَٱدْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا۟ ٱلَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِىٓ أَسْمَٰٓئِهِۦ ۚ سَيُجْزَوْنَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ‎﴿١٨٠﴾‏ وَمِمَّنْ خَلَقْنَآ أُمَّةٌ يَهْدُونَ بِٱلْحَقِّ وَبِهِۦ يَعْدِلُونَ ‎﴿١٨١﴾‏ وَٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ‎﴿١٨٢﴾‏ وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ ‎﴿١٨٣﴾‏ أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ ۗ مَا بِصَاحِبِهِم مِّن جِنَّةٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ‎﴿١٨٤﴾‏ أَوَلَمْ يَنظُرُوا۟ فِى مَلَكُوتِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ وَأَنْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَدِ ٱقْتَرَبَ أَجَلُهُمْ ۖ فَبِأَىِّ حَدِيثِۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ ‎﴿١٨٥﴾‏ مَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَلَا هَادِىَ لَهُۥ ۚ وَيَذَرُهُمْ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ‎﴿١٨٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَعۡرَافِ].

وە ئەی برای بەڕێزم ئوستازی ڕێزدار عەلی بوخەیتی، ڕێگەم پێبدە پێشوەختە ئەنجامی گفتوگۆیەکە ڕابگەیەنم: بەوەی بێگومان عەقڵی ئوستاز عەلی بوخەیتی و هەر مرۆڤێکی تر کە عەقڵەکەی بەکاردەهێنێت ئەوە بەدی دەکات عەقڵەکەی ئەوە بۆ خاوەنەکەی ڕادەگەیەنێت - سەرەڕای ویستی خۆی - جا لە ناخی خۆیدا دەڵێت: "بەبێ شک و گومان و دوو دڵی حەقەکە لەلای ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی یە". لەوانەش عەقڵەکەی عەلی بوخەیتی و عەقڵی هەموو مرۆڤێکیش کاتێک عەقڵەکەی بەکاردەهێنێت، لەوەیە ئوستاز عەلی بوخەیتی ئەوکەسەی بە شوێن اللە دەگەڕێت بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، تۆ چۆن بەم نهێنیە شاراوەیەی لە ناخی مندا هەیە دەزانیت تا پێشوەختە کە هێشتا لە زانستی غەیب و شاراوەدایە بەر لە دەستپێکردنی گفتوگۆکە ڕایبگەیەنیت؟!" لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: با هەردوو گرۆی - مرۆڤ و جن - ببن بە شاهێد بەوەی ئەمە تەحەددای ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیە بۆ هەموو مرۆڤێک کە لەدوای گفتوگۆ ڕێز لە فەتوای عەقڵەکەی دەگرێت، لەبەرئەوەی عەقڵ مەنتقیەو لەبەرامبەر جیاکردنەوەی بانگەوازی حەق و بەتاڵ کوێرو نابینا نابێت، وە بەڵگەی اللە یە لەسەر بەندەکانی ئەگەر شوێنی بانگەوازی حەقی لای اللە بۆ پەرستنی اللە بە تاک و تەنها بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن نەکەون، وە بەوەی لەگەڵ اللە داوا لە هیچ کەسێک نەکەن، بە پشڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {۞ أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰٓ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ ‎﴿١٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ].

لەبەرئەوەی اللە عەقڵی کردووە بە شتێکی مەنتقی و بۆی نیەو ناکرێت لە بەرامبەر ڕاستی کوێرو نابینا بێت کاتێک خاوەنەکەی ڕاوێژی پێکردو باسێکی خستە بەردەمی تا داوای فەتوا لە عەقڵەکەی بکات و دەربارەی جیاکردنەوەی ئەوە فەتوای بۆ بدات کە بە دەسەڵاتی زانست گوێبیستی بووە، جا ئەگەر دەسەڵاتی زانستەکە لە لای اللە وە بوو پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی ئەوا دەبینێت عەقڵەکەی بە حەق فەتوای بۆ دەدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَٰرُ وَلَٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ} صدق الله العظيم [سُورَةُ الحَجِّ: ٤٦].

جا بە گوێرەی فەتواکەی اللە بینایی عەقڵەکان لە بەرامبەر ناسینی حەق - بەدیهێنەرەکەی - کوێرو نابینا نابێت بە مەرجێک کاتێک عەقڵ بەکارهات لەکاتی بیستن و گوێگرتن لە قسەکانی قسەکارەکە عەقڵی بە تەواوی لەسەر ئەو شتانە بێت کە دەیبیستێت یان لەکاتی خوێندنەوەی قسەی بێدەنگی نوسراو لە ڕێگای بینین - چاوی - خوێنەرەکە بۆ بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستەکەی، جا نابێت بەبێ وردبوونەوەو تێڕامان بیخوێنێتەوەو عەقڵەکەشی بە بیرکردنەوە لە شتێکی تری جگە لە تێڕامان و وردبوونەوەی وشە خوێندراوەکان لەکاتی خوێندنەوەکە یان گوێبیستبوونی قسەکە لە ڕێگای گوێکانەوە سەرقاڵ بێت، بەڵکو بە ئامادەبوونی عەقڵ بۆ قسەکە لە سەرەتاوە تا ئەوکاتەی قسەکارەکە بەبێ پچڕان کۆتایی پێدەهێنێت، جا ئەگەر قسەی بانگەوازکارەکە حەق و قسەی مەنتقی بوو ئەوا گوێگرەکە دەبینێت عەقڵەکەی خۆی بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بەدەستەوە دەدات، لەبەرئەوەی حەقی بینیوەو عەقڵە مەنتقیەکەی بەڕاستی داناوە؛ جا بەتەنها ئەوانەن کە اللە لەناو بەندەکانی لە هەموو کات و شوێن و سەردەمێک هیدایەتیان دەدات، بە پشتڕاستکردنەوەی مژدەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە کاتێک پێشوەختە مژدە بەم خاوەن عەقڵانە دەدات کە بە دڵسۆزی لەلای پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوە تا هیدایەتی دڵەکانیان بدات، جا اللە ش مژدەی بە هیدایەت بۆ ڕێگا ڕاستەکەی پێداون، بە مەرجی بەکارهێنانی عەقڵەکانیان تا اللە بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری هیدایەتیان بدات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَٱلَّذِينَ ٱجْتَنَبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ ‎﴿١٧﴾‏ ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ ‎﴿١٨﴾‏ أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِى ٱلنَّارِ ‎﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الزُّمَرِ].

کەواتە ئەی ئوستاز عەلی بوخەیتی، هۆکاری هیدایەت نەدرانی گەلان بۆ ناسینی گەورەیی و مەزنی بەدیهێنەرەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کوێرانە شوێنی ئەوە کەوتوون کە باوک و باپیرانیان لەسەری بوونەو لەوانەوە بۆیان ماوەتەوە، جا بە تەواوی ڕەتیانکردۆتەوە بە عەقڵەکانیان بیر لەوە بکەنەوە کە باوک و باپیرانیان لەسەری بوونەو بە تەواوی عەقڵەکانیان چەقبەستوو کردووە لەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە، بەڵام ئەگەر باوک و باپیرانیان لەسەر گومڕایی بووبن و اللە ش نێردراوێکی بۆ ڕەوانە کردبن بەهۆی پێداگری لەسەر ئەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە بە بەهانەی ئەوەی باوک و باپیرانیان لەوان زاناتر بوونە، ئەوا عەقڵەکانیان بە بیرکردنەوە لە دەسەڵاتی زانستی بانگەوازکارەکە بۆ لای اللە قەدەغەکردووە، لەکاتێکدا ئەگەر سەبارەت بەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوونە داوای فەتوایان لە عەقڵەکانیان بکردایە ئەوا هەرگیزاو هەرگیز عەقڵەکانیان قەناعەت ناهێنێت ئەگەر باوک و باپیرانیان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرا بن، جا وەرە سەبارەت بە دەرەنجامە ترسناکەکە بۆ ئەوانەی بەکارهێنانی عەقڵی مەنتقی ڕەت دەکەنەوە سەیری زانستی غەیب و شاراوە بکەین؛ جا بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵەوە دواتر ئەنجامەکە دەبینین کارەستبارە! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالُوا۟ لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ‎﴿١٠﴾‏ فَٱعْتَرَفُوا۟ بِذَنۢبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ‎﴿١١﴾‏ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ‎﴿١٢﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المُلۡكِ].

کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە چ تاوانێک بە پلەی یەکەم بووەتە هۆی ئەوەی بچنە ناو ئاگرەوە؟ وەڵامەکەی بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵەوەیە، وە بەوپێیەی عەقڵ دەسەڵاتی بەسەر خاوەنەکەیدا نیە بەڵام کاتێک خاوەنەکەی ڕاوێژی پێدەکات ڕاوێژکارێکی متمانەپێکراوە، وەک هاوڕێیەکی ڕاستگۆی بە وەفایە کە خاوەنەکەی فریو نادات کاتێک عەقڵەکەی بۆ ڕاوێژ پێکردن ئامادە دەبێت، وە بەوپێیەی دەبینین اللە عەقڵی لە کوێربوون لەبەرامبەر ناسینی اللە بە وشەی (لا النافية) بەری کردووە؛ بۆیە اللە عەقڵی لە کوێربوون بەری کردووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَٰرُ وَلَٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ} صدق الله العظيم [سُورَةُ الحَجِّ: ٤٦].

لەبەرئەوەی عەقڵ: بەڵگەی اللە یە لەسەر بەندەکانی چونکە توانای جیاکردنەوەی بانگەوازی حەق و بەتاڵی لە یەکتر هەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَتِلْكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيْنَٰهَآ إِبْرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍ مَّن نَّشَآءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ‎﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنۡعَامِ].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت ئەوەیە: ئەو بەڵگەیەی اللە چیە کە ئیبراهیم بە گەلەکەیدا؟ وەڵامەکەی بە حەق: بریتیە لە بەڵگەی عەقڵی مەنتقی. لەبەرئەوەی نێردراوی اللە ئیبراهیم درودو سڵاوی لێبێت وای لە عەقڵی هەموو گەلەکەی کرد بێنە ڕیزی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان، بەڵام لە ناخی خۆیان شاردیانەوەو بۆ ئیبراهیمیان دەرنەبڕی، تەنانەت بۆ یەکتریشیان دەرنەبڕی هەرچەندە لە ناخی خۆشیان وتیان بەڕاستی خۆیان ستەمکارن و حەقەکە لەلای نێردراوی اللە ئیبراهیمە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ‎﴿٦٤﴾‏}صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

ئەمەش لەبەرئەوەی گەلی نێردراوی اللە ئیبراهیم سەبارەت بەوەی باوک و باپیرانیان لەسەری بوون بە بیرکردنەوە نەگەڕانەوە لای عەقڵەکانیان تەنها لەدوای ئەوەی بتەکانی شکاندن و تووشی خراپەی شەیتانەکانیش نەبوو هەروەک وایان دادەنا، لەبەرئەوەی وایان دادەنا بتەکانیان ڕێگری لەوان و باوک و باپیرانیان دەکەن لەوەی توشی زیانی شەیتانەکان بن، وە باوەڕیان وابوو ئەوەی بە خراپە باسی بکات خراپەی شەیتانی نەفرەتلێکراوی تووشدەبێت، بۆیەش هۆشداریان بە نێردراوی اللە ئیبراهیم دا لەوەی یەکێک لە پەرستراوەکانیان تووشی زیانی دەکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَحَآجَّهُۥ قَوْمُهُۥ ۚ قَالَ أَتُحَٰٓجُّوٓنِّى فِى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنِ ۚ وَلَآ أَخَافُ مَا تُشْرِكُونَ بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَشَآءَ رَبِّى شَيْـًٔا ۗ وَسِعَ رَبِّى كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۗ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ ‎﴿٨٠﴾‏ وَكَيْفَ أَخَافُ مَآ أَشْرَكْتُمْ وَلَا تَخَافُونَ أَنَّكُمْ أَشْرَكْتُم بِٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ عَلَيْكُمْ سُلْطَٰنًا ۚ فَأَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِٱلْأَمْنِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ‎﴿٨١﴾‏ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَمْ يَلْبِسُوٓا۟ إِيمَٰنَهُم بِظُلْمٍ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلْأَمْنُ وَهُم مُّهْتَدُونَ ‎﴿٨٢﴾‏ وَتِلْكَ حُجَّتُنَآ ءَاتَيْنَٰهَآ إِبْرَٰهِيمَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍ مَّن نَّشَآءُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ‎﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنۡعَامِ].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و مەنتق دەکرێت ئەوەیە: ئەو بەڵگەیەی اللە چیە کە پێغەمبەری اللە ئیبراهیم بەسەر گەلەکەیدا جێبەجێی کرد؟ وەڵامەکەی: ئەمە بەڵگەی عەقڵ و مەنتقە بۆ سەلماندنی بەتاڵی بیروباوەڕەکەیان بەهۆی شوێنکەوتنی کوێرانەی ئەو بیروباوەڕەی باوک و باپیرانیان (بت پەرستەکان) لەسەری بوون، جا ئەوان سەبارەت بە توڕەبوونی بتەکانیان زۆر هۆشداریاندا، وە - بە گوێرەی باوەڕەکەیان - بانگەشەی ئەوەیان دەکرد ئەم بتانە زیان و سود دەگەیەنن و ڕێگری لە زیانی شەیتاکانیان لێ دەکەن، بۆیە نێردراوی اللە ئیبراهیم ناچاربوو بتەکانیان لە سەعدا (هۆڵێکی کراوەی نزیک ئاوەدانیەکەیان) تێکبشکێنێت، لەو شوێنەی پەرستگای بتەکانی ئەوانی لەسەر زەوی لێبوو، جا کاتێک نێردراوی اللە ئیبراهیمیان دەترساند بەوەی پەرستراوەکانیان دەیخەنە دەستی خراپەی زیانی شەیتانەوە لەبەرئەوەی کوفری پێ کردووە؛ دوای ئەوە نێردراوی اللە ئیبراهیم لە ناخی خۆی سوێندی بە اللە خوارد پیلان بۆ بتەکانیان بگێڕێت لەدوای ئەوەی پشتی لێدەکەن و دەڕۆن و لە ماڵەکانیان دەخەون، جا ئیبراهیم لە کۆتاییەکانی شەو بە ئارامی بەرەو پەرستگاکەیان لە سەعدا ڕۆیشت و - بە تەورێکی تیژی ئاسنی - بتەکانی پارچە پارچە کرد تەنها گەورەکەیان نەبێت، ئەمەش بەڵکو بۆلای بگەڕێنەوەو پرسیاری ئەوەی لێ بکەن کێ وای بە پەرستراوەکانیان کردووە (ئەگەر پەرستراوەکانیان قسە بکەن)، بەهەمان شێوە لە ناخی نێردراوی اللە ئیبراهیم حیکمەتێکی تر هەبوو چونکە لە بنەڕەتدا بتە گەورەکە پەرستراوی ڕیش سپی هۆزەکە بوو لە سیستەمی پەرستگاکان جا تێکی نەشکاند، جا حیکەمەتەکەی نێردراوی اللە ئیبراهیم لەوەی ئەو بتە تێک نەشکێنێت ئەوەبوو تا نێردراوی اللە ئیبراهیم دەماری ڕیش سپیەکەیان بگرێت بۆ ئەوەی دەرفەتی تێگەیشتن لەگەڵ ئیبراهیم فەراهەم بێت بە پرسیارکردنەکەی دەربارەی ئەوەی بۆچی وای بە پەرستراوی گەلەکەی کردووە، جا کە لە شەودا ئیبراهیم بتەکانی تێکشکاند ئەوەبوو کاتی چێشتەنگاو هاتن بۆ پەرستنی، جا بینیان تەنها گەورەکەیان نەبێت (پەرستراوی گەورەی گەلەکە) هەموویان تێکشکاون، جا وتیان: "چ ستەمکارێک وای بە پەرستراوەکانمان کردووە؟" وە بە ڕیش سپیەکەیان وت: "گوێمان لە لاوێک بووە بەناوی ئیبراهیم بە خراپە باسی دەکردن"، جا ڕیش سپیەکەیان سوێندی بە پەرستراوە گەورە تێکنەشکێنراوە وەستاوەکە خوارد کە جارێکی تر ڕەچاوکردن بۆ هەموو پەرستراوەکانی گەلەکەی دەگەڕێنێتەوەو بە گەلەکەی وت: "بیهێننە بەرچاوی خەڵکی بەڵکو شاهێدبن"، جا ئەوەبوو ئیبراهیم لە سەعدای پەرستگاکەیان ئامادەکراو هەموو گەلەکەشی ئامادەبوون، جا ئیبراهیم بە گەورەی گەلەکەی وت: وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَآ إِبْرَٰهِيمَ رُشْدَهُۥ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ ‎﴿٥١﴾‏ إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِىٓ أَنتُمْ لَهَا عَٰكِفُونَ ‎﴿٥٢﴾‏ قَالُوا۟ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ ‎﴿٥٣﴾‏ قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمْ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ‎﴿٥٤﴾‏ قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا بِٱلْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ ‎﴿٥٥﴾‏ قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ ‎﴿٥٦﴾‏ وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَٰمَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا۟ مُدْبِرِينَ ‎﴿٥٧﴾‏ فَجَعَلَهُمْ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ ‎﴿٥٨﴾‏ قَالُوا۟ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ‎﴿٥٩﴾‏ قَالُوا۟ سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ ‎﴿٦٠﴾‏ قَالُوا۟ فَأْتُوا۟ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعْيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ‎﴿٦١﴾‏ قَالُوٓا۟ ءَأَنتَ فَعَلْتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ ‎﴿٦٢﴾‏ قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ ‎﴿٦٣﴾‏ فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ‎﴿٦٤﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

جا ئەی ئوستاز عەلی بوخەیتی سەبارەت بە عەقڵەکان ئەگەر بەکاربهێنرێت سەیری ڕاستی فەتواکەی اللە بکە: جا لەوکاتەی بۆ وەڵامی خۆیان و ڕیش سپیەکەیان گەڕانەوە ناخی خۆیان و لە دەرگای بیرکردنەوەی خۆیاندا؛ بەوەی چۆن باوەڕیان وایە ئەوەی بە تەنها بە خراپە باسی بتەکە بکات توشی زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراوی دەکات؟! هەروەک خۆیان و باوک و باپیرانیان باوەڕیان وابوو، بەڵام بۆیان ڕوونبوویەوە ئەم بیروباوەڕە درۆیەو بەتاڵە، وە بەوەی ئیبراهیم بەهۆی تێکشکاندنی توشی هیچ زیان و ئازارێک نەبوو؛ بەڵکو پێچەوانەی ئەوەبوو کە باوەڕیان پێی هەبوو، وە بەوەی ئەمە پەرستراوێکە اللە هیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە؛ بەڵکو پەرستراوی حەق بریتیە لە پەرستراوی ئاسمانەکان و زەوی (اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان)؛ هیچ پەرستراوێک نیە تەنها ئەو نەبێت پەروەردگاری ئەوان و پەروەردگاری ئیبراهیم. جا ئەمە فەتوای عەقڵەکانیان بوو کە لەبەرامبەر بینینی ڕاستی کوێر نابێت، لەبەرئەوەی بیناییەکان ئەگەر بەکارهات لە بەرامبەر ناسینی ڕاستی کوێر نابن، بۆیەش لە ناخی خۆیان وتیان: "بەڕاستی ئێوە خۆتان ستەمکارن، جا چۆن پەرستراوێک دەپەرستن لەکاتێکدا سودو زیان ناگەیەنێت و ڕێگری لە زیانی شەیتانیش ناکات؟!" لەبەرئەوەی ئیبراهیمی توشی هیچ ئازارێک نەکرد، بەڵام ئەوان لە ناخی خۆیان فەتوای عەقڵەکانیان شاردەوە کاتێک وتیان؛ ئەوان خۆیان ستەمکارن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَجَعَلَهُمْ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ ‎﴿٥٨﴾‏ قَالُوا۟ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ‎﴿٥٩﴾‏ قَالُوا۟ سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ ‎﴿٦٠﴾‏ قَالُوا۟ فَأْتُوا۟ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعْيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ ‎﴿٦١﴾‏ قَالُوٓا۟ ءَأَنتَ فَعَلْتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ ‎﴿٦٢﴾‏ قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ ‎﴿٦٣﴾‏ فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ‎﴿٦٤﴾‏ ثُمَّ نُكِسُوا۟ عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ ‎﴿٦٥﴾‏ قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْـًٔا وَلَا يَضُرُّكُمْ ‎﴿٦٦﴾‏ أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ ۖ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ‎﴿٦٧﴾‏ قَالُوا۟ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓا۟ ءَالِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ ‎﴿٦٨﴾‏ قُلْنَا يَٰنَارُ كُونِى بَرْدًا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ ‎﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

جا لێرەدا ئەو عەقڵەی بۆ بیرکردنەوە ورد دەبێتەوە دەوەستێت و بە خاوەنەکەی دەڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ؛ ئەوەندەت بەسە، لە ڕاستیدا نیشانەیەکی گەورە ڕوویدا! لەبەرئەوەی ئەو ئاگرەی بە دەستەکانی خۆیان فڕێیاندایە ناویەوە اللە لەسەر ئیبراهیم ساردو سەلامەتی کرد، خۆ ئەگەر هیدایەت بە نیشانە موعجیزەییەکان بووایە کە بەدەر لە توانای دروستکراوانە ئەوا گەلەکەی هەموویان باوەڕیان دەهێنا"، بەڵام وتیان: "بەڕاستی ئەوە جادوگەرێکی شارەزایە، چۆن ئاگر زیانی لێنادات؟" وە بڕیاری دەرکردنیان لە ئاوەدانیەکەیاندا بۆ شوێنێک لە دەرەوەی ئاوەدانیەکە، جێگایەک ئەوەی لە شوێنەکەی ئیبراهیم بووایە دەیتوانی ئاوەدانی گەلەکەی ببینێت، بۆیەش میوانە بەڕێزەکانی ئیبراهیم وتیان: "ئێمە لەناوبەری خەڵکی ئەم ئاوەدانیەین".

جا نامانەوێت لە بابەتەکە دەربچین، بەڵام منی خەلیفەی اللە (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) سوێند بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان دەخۆم عەقڵە مەنتقیەکەت وا لێدەکەم بێتە ڕیزی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، جا عەقڵەکەت پێت دەڵێت: ڕاستیەکە لەگەڵ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی یە. جا ئەوەیە دواتر عەقڵەکەت فەتوای پێ دەدات، بەڵکو تەنها پێویسی بە کەسێکە بە عەقڵ و مەنتق بەڵگەت بەسەردا جێبەجێ بکات، جا قەناعەت پێهێنانی سەرجەم بێدینەکان بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان چەندە سادەیە، بەڵام کێشە گەورەکە قەناعەت پێهێنانی زانایانی موسڵمانان و پاپاکانی نەصاراو حاخامەکانی جولەکەیە لەبەرئەوەی عەقڵەکانیان بە لایەکدا چەقبەستوو کردووەو بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنی باوک و باپیرانیان کەوتوون، جا بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵەوە خۆیان و گەلەکەیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، وە زانایانی موسڵمانانیش لە زانایانی خاوەن کتێبەکان دوور نین، لەبەرئەوەی هەموویان بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە شوێنی ئەو زانا گومڕایانە کەوتوون کە قورئان لەلایەن خۆیانەوە تەفسیر دەکەن، یان شوێنی چەند گێڕانەوەیەک دەکەون لەکاتێکدا دژو پێچەوانەی ئەو ئایەتە مەحکەمانەن کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن لە مەحکەمی قورئانی گەورە.

وە بانگەوازیشت دەکەین بۆ ئامادەبوون لەم بەشەی لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمان ڕێزمان پێ لێناویت بەناوی:
(بەشی توێژەر عەلی بوخەیتی)
https://nasser-alyamani.org/forumdisplay.php?f=195

وە کردوومانە بە بەشێکی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەل عەلی بوخەیتی تا ئەوەی دەیەوێت لە تانەدان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە تێیدا بنوسێت، دواتریش من بە دەسەڵاتی زانستە قورئانی و فیزیاییەکان بەڵگەت بەسەردا دەهێنمەوە، جا لە ڕاستیدا ئەو هەسارە سەقەرەی کە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان لە مەحکەمی قورئانی گەورە هۆشداری پێداون نزیکبۆتەوە لەکاتێکدا خەڵکی هێشتا لە ژیانی دنیادان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

وە منی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە درێژایی بیست ساڵ و ئەم مانگی سەفەرە هەموو خەڵکی جیهان لە تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر ئاگادار دەکەمەوە، جا وادەی بەدرۆزانەکانی قورئانی گەورە (کە پەیامی اللە یە بۆ سەرتاپای خەڵکی) نزیکبۆتەوە، وە لەڕاستیدا دەرفەتی زیاتریان لە دەرفەتی گەلی نێردراوی اللە نوح پێداون، وە ئەی عەلی ئەم قورئانە گەورەیەی اللە کردوویەتی بە پەیامێک بۆ سەرجەم خەڵکی دەبوو بەر لە سەردەمی ڕەوانەکردنی مەهدی ناصر محمد یەمانی و گەلە جیهانیە دیاریکراوەکەی لە کتێبدا دابەزێت؛ کە گەلێکی زانستی عەلمانی بێدینن بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان و نکۆڵیکار لەم قورئانە گەورەیەی بەسەر محمد نێردراوی اللە پێغەمبەری نەخوێندەوار دابەزی، کە تێیدا بە بەسەرخەری محمد (بەسەرخەری ئەو قورئانە گەورەیەی اللە محمد نێردراوی اللە ی پێ ڕەوانەکرد) مژدەی بە خەڵکی جیهانداوە، وە ئەی عەلی بوخەیتی و سەرجەم بەدرۆزانەکانی قورئانی گەورە ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانەکردنێکی تەحەددایە بەم قورئانە گەورەیەی بەسەر محمد پێغەمبەری نەخوێندەوار - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و ئەوەشی شوێنی کەوتووەو دەستی بە قورئانی گەورەوە گرتووە - دابەزیوە، کە پەیامی اللە یە بۆ هەموو خەڵکی جیهان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدَۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَٰبِ ‎﴿٤٣﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ].

وە ها ئەوە من خاوەن زانستی کتێبی (قورئانی گەورە) م، جا فەرموو بۆ گفتوگۆ لە بەشە تایبەتەکەت کە لەبەردەم چاوی ئەوانەیە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لە خەڵکی جیهان، وە مافی ئەوەشت هەیە داوای یارمەتی لە هەموو بێدینەکان بە اللە ی گەورەو مەزن بکەیت؛ پاک و بێگەردی بۆی لەوەی بە زاتی خۆی لە زەوی و ئاسمانەکانی بوونی هەبێت، نە لەو بەهەشتەش کە پانتاییەکەی هێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، لەبەرئەوەی اللە لە هەموو شتێکی مەلەکوتەکەی گەورەترە، وە هەموو مەلەکوتەکەشی ناتوانن اللە هەڵبگرن پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵکو لە ڕۆژی دوایی زەوی و ئاسمانەکان لە مشتی ئەو بە پێچراوی لە دەستی ڕاستی (دەسەڵاتی ئەو) دا دەبێت؛ پاک و بێگەردی بۆی کە گەورەترە لە هەموو ئەو شتانەی دروستی کردووە، وە هیچ شتێک لەوەی دروستیکردووە وەک ئەو نیەو هاوتاو هاوشێوەی نیە پاک و بێگەردی بۆی، وە بە هیچ شتێک لە مەلەکوتەکەی ناچێت، وە عەرشەکەی بریتیە لەو پەردەیەی لەدواوەی قسەتان لەگەڵ دەکات؛ کە پێی دەڵێن سیدرەی مونتەها، کە سەرجەم مەلەکوت لە بەرامبەر بینینی زاتی اللە ی مەزن دادەپۆشێت و لەسەر عەرشە گەورەکەی؛ سیدرەی مونتەها ئیستیوای کردووە، جا ئەوەی لە دواوەیەتی بریتیە لە دروستکار کە لە ئاسمانی سیدرەی مونتەها ئیستیوای کردووە، وە جگە لە ئەویش بریتیە لە هەموو مەلەکوتی دروستکراوی اللە، وە سیدرەی مونتەهاش گەورەترین شتە اللە لە کتێبدا دروستی کردبێت، وە هەرچەندە نیعمەتەکانی بەهەشتی گۆیی پانتایەکەی هێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە تا زەوی بۆ خاڵی ناوەندی گەردوون، جا سەرەڕای گەورەیی ژوورە گۆییەکەی نیعمەتەکانی بەهەشت ئەوا: لەلای سیدرەی مونتەهایە، لەبەرئەوەی سیدرەی مونتەها کە کۆتا شوێنی بەرزبوونەوەی بەندەکانی اللە یە گەورەترە لەو بەهەشتەی پانتاییەکەی هێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، کە جیاکەرەوەی نێوان دروستکراوو دروستکارە، وە هەموو مەلەکوتیش لەبەرامبەر بینینی دروستکار دادەپۆشێت، اللە ی مەزنیش لە ئاسمانی سیدرەی مونتەها ئیستیوای کردووە نەک لەسەر سیدرە دانیشتبێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی بەوەی شتێک لە دروستکراوەکانی هەڵیگرتبێت! بەڵکو لە ئاسمانی عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووەو ڕووبەڕوو قسە لەگەڵ بەندەکانی ناکات لەکاتێکدا بیبینن؛ پاک و بێگەردی بۆی! بەڵکو لەدوای سیدرەی مونتەهاوە قسەیان لەگەڵ دەکات، لەبەرئەوەی کەس بەرگەی بینینی زاتی اللە ناگرێت تەنها شتێک وەکو ئەو بێت، هیچ شتێکیش وەک ئەوو هاوشێوەو هاوتای ئەو نیە پاک و بێگەردی بۆی، وە بەدەستەکانی خۆی کار ئەنجام نادات پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵکو دەستەکەی ئەوەیە بە هەرشتێک بڵێت ببە "كن" دەستبەجێ دەبێت "فیکون" هەرچۆنێک اللە بیەوێت ببێت؛ پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە کە پایەبەرزو گەورەیە، جا ئەی عەلی بوخەیتی چی وایلێکردوویت بەرامبەر پەروەردگاری میهرەبان و بەڕێزت لەخۆبایی بیت؟ ئەوەی به ڕێک وپێکترین شێوه‌و جوانترین شێواز دروستی کردوویت و ڕێکی خستوویت، یان ئەوە تۆی خۆتت دروستکردووە؟! بەڵام اللە دەفەرموێت بۆ هەموو کارێک بکەرێک هەیە، وە اللە دەفەرموێت بە عەقڵ و مەنتق نابێت بەندەکانی لە هیچ شتێکەوە دروست بووبن! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ‎﴿٣٣﴾‏ فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٤﴾‏ أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَٰلِقُونَ ‎﴿٣٥﴾‏ أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ‎﴿٣٦﴾‏ أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ ‎﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الطُّورِ].

وە ئەی عەلی بوخەیتی منیش بەڵێنت پێدەدەم بە ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە بەڵگەت بەسەردا بهێنمەوە، وە ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهەکان - ی قورئانیش کە بووەتە هۆکاری ئەوەی تووشی ئاشوب و لادانی دڵەکەت ببێت ڕوون بکەمەوە، بەهەمان شێوە بە وردی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهەکان - بە ئایەتە ڕوونکەرەوەکان باسبکەین، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ ءَايَٰتٍ مُّبَيِّنَٰتٍ وَمَثَلًا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ‎﴿٣٤﴾‏ ۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشْكَوٰةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ ۖ ٱلْمِصْبَاحُ فِى زُجَاجَةٍ ۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّىٌّ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍ مُّبَٰرَكَةٍ زَيْتُونَةٍ لَّا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِىٓءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ ۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍ ۗ يَهْدِى ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَٰلَ لِلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ ‎﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ النُّورِ].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍ مُّبَيِّنَٰتٍ ۚ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ ‎﴿٤٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ النُّورِ].

بەڵکو اللە لەناو بەندەکانی ئەو کەسە هیدایەت دەدات کە دەیەوێت بەرەو لای حەق و ڕاستی هیدایەت بدرێت؛ اللە ش بریتیە لە حەق. جا ئەوەی هەوڵی گەڕان بەشوێن حەقیدا ئەوا حەقە لەسەر اللە ی حەق بۆ ڕێگای پەروەردگارە حەقەکەی هیدایەتی بدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَٰفِرِينَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ ‎﴿٦٩﴾‏} صدق الله العظيم [سورة العنكبوت].

جا لەڕاستیدا بەو بەشەی لە ڕووکاری ماڵپەڕەکەمانە ڕێزمان لێگرتیت تا هەرکاتێک بتەوێت ئامادەبیت و بە ئارامی بەبێ هەراسانکردن و خەیاڵێکی ئاسودەەوە ئەوەی دەتەوێت بینوسیت، یان تۆ هەواداری گفتوگۆی ئاڕاستەی پێچەوانەیت؟! جا ئاڕاستەی پێچەوانە لەلای ئێمە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن نیە؛ بەڵکو ئەمە گۆڕەپان و ئەمەش سوار ئەی عەلی بوخەیتی، وە ڕێگریش لە پشتیوانەکان دەکەین هەر لێدوانێک لەنێوان من و تۆدا بنوسن؛ بەڵکو سوار بەرامبەر سوار، وە نەک بە شمشێری ڕشتنی خوێن! پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم؛ بەڵکو بە دەسەڵاتی زانستی ڕازیکەر بۆ عەقڵ و مەنتق لە قورئانی گەورە.

جا فەرموو بۆ گفتوگۆ بە سوپاسەوە، وە پاشەکشە لە گفتوگۆکردن مەکە لەگەڵ خەلیفە (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) جا لەڕاستیدا بە داواکاریەکەتمان زانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵمان ئێمەش پێشوازیمان لە داواکەت کرد، وە بەشێکی تایبەتمان بە ناوی ئوستازی بەڕێز عەلی بوخەیتی بۆ کردیتەوە:
https://nasser-alyamani.org/forumdisplay.php?f=195

وە باسەکەش یاری تۆپی پێ نیە تا من بتبەزێنم یان بمبەزێنیت؛ جا گفتوگۆ یاری و کات بەسەربردن نیە! بەڵکو هەواڵ و باسێکی گەورەیە، جا لەوکاتەی حەقی لای پەروەردگارمان بۆ ڕووندەبێتەوە نابێت هیچ کام لە ئێمە بە گوناهـ خۆی بە گەورەو زل بگرێت.

وە قەدەغەشە لەسەر پشتیوانەکان ببن بە نێردراوی وەڵامەکانی عەلی بوخەیتی؛ بەڵکو دابەزەو خۆت لە مێزی گفتوگۆی جیهانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئامادەبە، جارێکی تریش بەخێرهاتنی ئەم ئوستازە دەکەین کە بە شوێن اللە ی پایەبەرزی گەورەدا دەگەڕێت تا بۆ ڕێگای ڕاستی لای اللە ی (پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەت و پەروەردگاری هەموو شتێکیش لە هەموو مەلەکوتەکەی اللە) ڕێنمایی بکەین.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
__________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=457895

Admin
05-09-2024, 12:39 AM
​- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
28 - سەفەر - 1446 کۆچی
01 - 09 - 2024 زایینی
10:56 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://nasser-alyamani.org/showthread.php?p=458725
___________


چاوەڕوانی درێژەی کێشا ئەی (عەلی بوخەیتی)؛ جا هیچ ڕێگایەکت بۆ دەربازبوون لە گفتوگۆ نیە ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت، وە درودو سڵاو لەسەر دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە بە قورئانی خاوه‌ن ئامۆژگاری..

چاوەڕوانی درێژەی کێشا ئەی عەلی بوخەیتی؛ جا هیچ ڕێگایەکی دەربازبوونت لە گفتوگۆ نیە، یان وتەیەکی کورتت دەوێت و دەڵێیت: "چاکترین قسە ئەوەیە کەم بێت و زانیاری بەخش بێت و عەقڵ قبوڵی بکات"؟ جا لەپاش ئەوە دەڵێین: مژدەت لێبێت اللە لە مەحکەمی زیکر دەفەرموێت بۆ هەموو کارێک بکەرێک هەیە؛ وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ ۚ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ‎﴿٣٣﴾‏ فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٤﴾‏ أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَٰلِقُونَ ‎﴿٣٥﴾‏ أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ‎﴿٣٦﴾‏ أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ ‎﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الطُّورِ].

جا ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت وەڵامی پرسیارەکەی اللە بدەوە؛ جا هەرگیز عەقڵەکەت ئەوە قبوڵ ناکات خۆت خۆتت دروستکردبێت، وە هەرگیز عەقڵەکەت ئەوە قبوڵ ناکات لە هیچ شتێکەوە دروست بووبیت، وە هەرگیزیش عەقڵەکەت ئەوە قبوڵ ناکات ئەوەی دروستی کردوویت ئامانجێکی لە دروستکردنەکەت نەبێت، جا ئەگەر تۆ دان بەوەدا بنێیت اللە (عەلی بوخەیتی) دروستکردووە ئەوا لەپاشان عەقڵەکەت پێت دەڵێت: ئایا دەکرێت اللە عەلی بوخەیتی هەروا بۆ گاڵتە دروست کردبێت؟! یان بۆ حیکمەتێکی گرنگ؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَذَكِّرْ فَإِنَّ ٱلذِّكْرَىٰ تَنفَعُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ‎﴿٥٥﴾‏ وَمَا خَلَقْتُ ٱلْجِنَّ وَٱلْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏ مَآ أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ‎﴿٥٧﴾‏ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلْقُوَّةِ ٱلْمَتِينُ ‎﴿٥٨﴾‏ فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذَنُوبًا مِّثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَٰبِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ ‎﴿٥٩﴾‏ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن يَوْمِهِمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ ‎﴿٦٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الذَّارِيَاتِ].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَتَىٰٓ أَمْرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿١﴾‏ يُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ أَنْ أَنذِرُوٓا۟ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ ‎﴿٢﴾‏ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٣﴾‏ خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ ‎﴿٤﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ النَّحۡلِ].

جا لەبەرچی بویت بە دوژمنێکی ئاشکرای ئەو اللە یەی دروستی کردوویت بۆ ئەوەی بە تاک و تەنها بیپەرستیت بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوەڵێکی بۆ دابنێیت؟! وە بە بێباوەڕبوون بە اللە و پشتهەڵکردن لە پەرستننەکەی وازت نەهێناوە؛ بەڵکو ڕێگریش لەخەڵکی دەکەیت لەبەرامبەر بانگەوازکردن بۆ پەرستنی اللە بە تاک و تەنها بێ ئەوەی شەریک و هاوەڵی بۆ دابندرێت! جا ئایا ڕازیت ببیت بە یاوەرو پاڵپشتی ئەو شەیتانەی ڕێگری دەکات لەبەرامبەر بانگەوازکردن بۆ پەرستنی اللە ی ڕەحمان؟! ئەمە واتە تۆ اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترت بە دوژمنەکەی شەیتانی نەفرەتلێکراو گۆڕیوەتەوە! جا سەیری وەڵامەکەی اللە بۆ تۆو ئەوەشی هاوشێوەی تۆیە بکە؛ اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوُّۢ ۚ بِئْسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلًا ‎﴿٥٠﴾‏ ۞ مَّآ أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلْمُضِلِّينَ عَضُدًا ‎﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الكَهۡفِ].

وە ئەی عەلی بوخەیتی لەڕاستیدا تۆ لەبری اللە ی ڕەحمان شەیتانت کردووە بە پاڵپشت و یاوەر، جا ئایا دەزانیت شەیتان بانگی دارودەستەکەی دەکات تا لەگەڵ خۆی ببن بە هاوەڵی دۆزەخ؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ ۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ ‎﴿٥﴾‏ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَٱتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ إِنَّمَا يَدْعُوا۟ حِزْبَهُۥ لِيَكُونُوا۟ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ ‎﴿٦﴾‏ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ‎﴿٧﴾‏ أَفَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ فَرَءَاهُ حَسَنًا ۖ فَإِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۖ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَٰتٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَصْنَعُونَ ‎﴿٨﴾‏ وَٱللَّهُ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَسُقْنَٰهُ إِلَىٰ بَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلنُّشُورُ ‎﴿٩﴾‏ مَن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعِزَّةَ فَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ جَمِيعًا ۚ إِلَيْهِ يَصْعَدُ ٱلْكَلِمُ ٱلطَّيِّبُ وَٱلْعَمَلُ ٱلصَّٰلِحُ يَرْفَعُهُۥ ۚ وَٱلَّذِينَ يَمْكُرُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ۖ وَمَكْرُ أُو۟لَٰٓئِكَ هُوَ يَبُورُ ‎﴿١٠﴾‏ وَٱللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَٰجًا ۚ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِۦ ۚ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِۦٓ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ ‎﴿١١﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ فَاطِرٍ].

وە ئەی عەلی بوخەیتی، اللە تەحەددای سەرجەم بێدین و هاوبەشدانەرەکانی وڵاتانی جیهان دەکات بەوەی مێشێک کە ڕوحی هەبێت (بخوات و بخواتەوە) دروستبکەن یان هەر بوونەوەرێکی تری زیندوو کە ڕوحی هەبێت لە بچوکترین مێشوولە (‌البعوضة) و سەرووتر لە ئەویش لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْتَرِى لَهْوَ ٱلْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ ‎﴿٦﴾‏ وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِىٓ أُذُنَيْهِ وَقْرًا ۖ فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎﴿٧﴾‏ إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ ‎﴿٨﴾‏ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ ‎﴿٩﴾‏ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ ۚ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ ‎﴿١٠﴾‏ هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ ۚ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ ‎﴿١١﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ لُقۡمَانَ].

ئەم بەیانەش بە یادخستنەوەی پرسیارەکەی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان کۆتایی پێدەهێنین کە دەفەرموێت: ئایا لە هیچ شتێکەوە دروست بویت یان ئەوە تۆی خۆتت دروستکردووە؟ جا ئەگەر خۆت خۆتت دروستکردووە ئەوا لەبەرچی خۆت دروستکردووە؟ وە ئەگەر عەقڵەکەت ڕەتی کردەوە خۆتت دروستکردبێت وە بەوەی بێگومان شتێک هەیە تۆی دروستکردووە؛ کەواتە ئەوە کێیە؟ وە حیکمەت لە دروستکردنەکەت چیە؟ جا ئەمە چەند پرسیارێکە لەلایەن اللە وە لە مەحکەمی ئەو کتێبەی بە عەقڵ و مەنتق تەحەددات دەکات بەوەی بۆ هەموو کارێک بکەرێک هەیە؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَٰلِقُونَ ‎﴿٣٥﴾‏ أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ ‎﴿٣٦﴾‏ أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ ‎﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [سورة الطور].

وە پێشتریش بەحەق فەتوامان داوە بەوەی دواتر عەقڵەکەت دێتە ڕیزی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.

وە ئەی عەلی بوخەیتی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەوکەسانە نیە بەشداری مشتومڕی (ئاڕاستەی پێچەوانە) دەکەن؛ جا ئێمە لە جیهانێکی زانستین کە بە پێنووس فێرکراوین و تۆش لەوانەیت (نەک نەخوێندەوارێک کە ناتوانێت بە پێنووس وەڵام بداتەوە)، وە گفتوگۆکردن بە پێنووس بێدەنگ نیە؛ بەڵکو اللە دەیەوێت هەردوو لایەنەکە لە یەکتر پچڕاندن بێدەنگ بن؛ جا هەریەکێک لەوان بە پێنووس بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا گفتوگۆ بکات و بە پێنووس قەناعەت بە عەقڵ و مەنتق بکات هەروەک عەقڵەکەت بە خۆبەدەستەوەدان پێت دەڵێت: بەڕاستی حەقەکە لەگەڵ ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەیە کە بە زانست و ڕێنمایی کتێبێکی ڕوون قسەو گفتوگۆ دەکات". جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی خۆت بهێنەوە: {وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَٰبٍ مُّنِيرٍ ‎﴿٨﴾‏ ثَانِىَ عِطْفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ لَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌ ۖ وَنُذِيقُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ ‎﴿٩﴾‏ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍ لِّلْعَبِيدِ ‎﴿١٠﴾‏ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ ۖ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ ۖ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةَ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ ‎﴿١١﴾‏ يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ ‎﴿١٢﴾‏ يَدْعُوا۟ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِۦ ۚ لَبِئْسَ ٱلْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ ٱلْعَشِيرُ ‎﴿١٣﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الحَجِّ].

جا بفەرموو بۆ گفتوگۆ ئەی عەلی بوخەیتی؛ ئەمە گۆڕەپان و ئەمەش ئەسپ، جا ئایا لە گەڕی یەکەم سوارچاک لەسەر ئەسپەکەی دەکەوێتە خوارەوە؟! وە هیچ بەهانەیەکیشت نیەو بەشێکی تایبەتمان بەناوی: (ئوستاز عەلی بوخەیتی) بۆ کردیتەوە:
https://nasser-alyamani.org/forumdisplay.php?f=195

وە وشەی نهێنی ئەندامێتیەکەشت بۆ نێردرا تا بە وشەیەکی تری نهێنی بۆ خۆت بیگۆڕیتەوەو ئەوەی دەتەوێت بینوسیت، وە ڕێگاشت پێدەدەین بەبێ سنورو سنوردارکردن دەربارەی اللە پرسیار بکەیت؛ جا ئێمە بە دەسەڵاتی زانست لە کەمین داین بۆ تۆ، وە هێشتا ئەوە دووپات دەکەینەوە کە عەقڵەکەت دادوەرو ناوبژیوانە لەنێوان من و تۆ، وە بێگومان پێت دەڵێت بەڕاستی تۆ ستەمکاریت لەخۆت ئەی عەلی بوخەیتی، جا ئەگەر گوێڕایەڵی عەقڵەکەت بیت یان بە گوناه خۆت بە گەورەو زل گرت، جا ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی خۆت بهێنەوە: {وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتْهُ ٱلْعِزَّةُ بِٱلْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُۥ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ ‎﴿٢٠٦﴾‏ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْرِى نَفْسَهُ ٱبْتِغَآءَ مَرْضَاتِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلْعِبَادِ ‎﴿٢٠٧﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

وە ئەی عەلی بوخەیتی، تۆ بەتەنها کوفر بە اللە و کتێبەکەی قورئانی گەورە ناکەیت؛ بەڵکو هەوڵی ڕێگری کردنیش دەدەیت لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست، وە هەوڵی دروستکردنی گومان لە ئایینەکەی اللە ئەو ئیسلامە دەدەیت کە بانگەواز بۆ هاتنەجێی ئاشتەوایی و ئاشتی جیهانی دەکات، وە بۆ هەڵگرتنی ستەمی مرۆڤ لەسەر برا مرۆڤەکەی، وە بۆ پێکەوەژیانی ئاشتی لەنێوان موسڵمان و بێباوەڕ، وە بۆ بە زۆر ناچارنەکردنی خەڵکی لەسەر باوەڕهێنان بە اللە ی ڕەحمان؛ جا ئەوەی ویستی با باوەڕ بهێنێت، وە ئەوەی ویستی با بێباوەڕبێت، جا لە ئایینەکەی اللە ئیسلام هیچ سنورێکی سزایی بەناوی سزای هەڵگەڕانەوە نیە، نە لەسەر باوەڕدارێک کە بۆ بێباوەڕبوون هەڵدەگەڕێتەوە نە لەسەر بێباوەڕێک کاتێک ئەوە ڕەت دەکاتەوە باوەش بە ئایینی ئیسلامدا بکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْكَٰفِرُونَ ‎﴿١﴾‏ لَآ أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ‎﴿٢﴾‏ وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ ‎﴿٣﴾‏ وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ‎﴿٤﴾‏ وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ ‎﴿٥﴾‏ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِىَ دِينِ ‎﴿٦﴾‏} صدق الله العظيم[سُورَةُ الكَافِرُونَ].

جا هەرچی مەبەستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْكَٰفِرُونَ ‎﴿١﴾‏ لَآ أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ‎﴿٢﴾‏ وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ ‎﴿٣﴾‏} صدق الله العظيم.

ئەمە ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرایە دەربارەی ئازادی پەرستن لەلای بەندەکان، جا هیچ زۆرلێکردنێک لە ئایینەکەی اللە ئیسلام نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلِ ٱللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُۥ دِينِى ‎﴿١٤﴾‏ فَٱعْبُدُوا۟ مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ ‎﴿١٥﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الزُّمَرِ].

هەرچی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ‎﴿٤﴾‏ وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ ‎﴿٥﴾‏ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِىَ دِينِ ‎﴿٦﴾‏} صدق الله العظيم.

ئەمە مەبەستی ئەوەیە: بۆتان نیە بەزۆر لەسەر پەرستنی پەرستراوەکەتان ناچارم بکەن منیش بۆم نیە بە زۆر لەسەر پەرستنی اللە ی تاک و تەنها ناچارتان بکەم؛ ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و ئایینی خۆشم بۆ خۆم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَآ إِكْرَاهَ فِى ٱلدِّينِ ۖ قَد تَّبَيَّنَ ٱلرُّشْدُ مِنَ ٱلْغَىِّ ۚ فَمَن يَكْفُرْ بِٱلطَّٰغُوتِ وَيُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ لَا ٱنفِصَامَ لَهَا ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ‎﴿٢٥٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

جا ئەمەیە بەیانی ڕاست و دروستی ئەو سورەتەی گاڵتەت پێکردووە ئەی عەلی بوخەیتی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْكَٰفِرُونَ ‎﴿١﴾‏ لَآ أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ‎﴿٢﴾‏ وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ ‎﴿٣﴾‏ وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ ‎﴿٤﴾‏ وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ ‎﴿٥﴾‏ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِىَ دِينِ ‎﴿٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الكَافِرُونَ].

وە ها ئێمە بە ڕاست و دروستی بە شێوەیەک کە بە تەواوی ڕوونە لەپێش عەقڵ و مەنتق بۆمان ڕوونکردیتەوە، جا ئەمە شیعرو قافیەی دووبارە نیە هەروەک وایدادەنێیت ئەی عەلی بوخەیتی بەڵکو هەڵگری یاساکانی مافی ئازادی ئایینەکان و مافی پەرستنە لەنێوان بەندەکان، لەبەرئەوەی اللە پەرستنێکی بەزۆر قبوڵ ناکات تا ئەوکاتەی پەرستنی بەندەکان بە دڵسۆزی بۆ پەروەردگارەکەی بە تەنها لە ترسی اللە ی تاک و تەنهای بێ شەریک و هاوەڵ دەبێت نەک لە ترسی یەکێک لەبری اللە؛ لەبەرئەوەی اللە هەرگیز پەرستنی کەسێک قبوڵ ناکات کە لەترسی یەکێکی تری جگە لەئەو دەیپەرستێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ فَعَسَىٰٓ أُو۟لَٰٓئِكَ أَن يَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ ‎﴿١٨﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

بۆیەش اللە ئازادی پەرستنی دابەزاندووە تا ئەوانەی باوەڕ بە اللە ی تاک و تەنها ناهێنن لە ترسی کەسێکی تری جگە لە اللە ناچار نەبن دووڕوو بن و اللە بپەرستن.

هەرچی سەبارەت بە سنوری سزا زۆرەملێکانە ئەوا اللە چەند یاسایەکی دابەزاندووە تا ڕێگری لە ستەمی مرۆڤ لەبەرامبەر برا مرۆڤەکەی بکات، وە وەکو یەک لەسەر موسڵمان و بێباوەڕ جێبەجێ دەکرێن، جا دز بە ئەندازەی دزیەکەی بە قامچی (نەک بە دار) لەسەر لەپی دەستی چەپی دەدرێت تا ئەوکاتەی قامچیەکە پێستی پشتی لەپی دەستی دەبڕێت، بەو پێیەی لێدانەکە لە لەپی دەستی چەپە ئەوا قامچیەکە پێستی پشتی لەپی دەپێچێتەوەو برینداری دەکات، جا خوێن لەسەر پشتی پێستی دەستی دەردەکەوێت، مەبەستی اللە ش لە (تَقطيع) بڕینەوەی دەست نیە - پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە - لەبەرئەوەی دواتر دزەکە بە درێژایی ژیان کەم ئەندام دەبێت، جا ئەمە لە کتێبەکەی اللە ڕەوا نیە! وە لەوکاتەی باسی (تَقطيع) دەکات ئەوا مەبەست پێی لێدانی لەپی دەستە بە قامچی تا پێستی لەپی پشتە دەست خوێنی لێ بچێت.

وە ئەی عەلی بوخەیتی، ئایا (لە چیڕۆکەکەی پێغەمبەر یوسف) مەبەستی اللە لەو ئافرەتانەی دەستی خۆیان بڕی ئەوە بوو دەستی خۆیان بڕیەوە؟! بەڵکو اللە مەبەستی ئەوەیە دەستەکانیان بریندار کرد، جا اللە باسی بریندارکردنی لەپی دەستی کردووە لەبەرئەوەی لە دەسەڵاتی دادوەری کەسی دادپەروەر لەنێو ئێوەدا بە ئەندازەی دزیەکە بڕیار لەسەر لێدانی پێستەکەی دەدات.

جا دزیەکان وەک یەک نین، هەرچی سەبارەت بەو ڕێگرانەن کە ماڵ و موڵکی خەڵکی بە تاڵان دەبەن ئەوا دەست و پێکانیان بە پێچەوانەی یەکتر دەبڕدرێت (واتە بە قامچی لێدان بریندار دەکرێت)؛ ئەمەش بە قامچی لێدان تا ئەوکاتەی دەستی چەپی لە پشتی لەپی دەستی و قاچیشی لە پشتی پێی ڕاستی خوێنی لێدێت، بەهەمان شێوە بە ئەندازەی ئەو تاوانەی ئەنجامیداوە، وە سزای دوورخستنەوەش (نفی) زیندانیکردنە، کە زۆرترین ماوەی ساڵێک زیاتر نیە، بەڵکو زیندانی کردن بۆ پەروەردەو ڕاستکردنەوەو چاککردنی ڕەوشتە، وە سزای زیندانی هەتاهەتایی- کە سزایەکی عەلمانیە - ڕەوانیەو ستەمە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ، جا ئەگەر کەسەکە لە تاوانەکە تۆبە بکات و بگەڕێتەوە بە درێژایی تەمەنی لە زیندان دەمێنێتەوەو هیچ دەرفەتێکیان پێنەداوە بۆ ئەوەی چاکسازی لەگەڵ اللە بکات تا لە گوناهو تاوانەکەی خۆشبێت و گەڕانەوەکەی قبوڵ بکات بەهۆی سزای زیندانی هەتاهەتاییەوە بە درێژایی ژیان؛ جا ئەمە ستەمێکی گەورەیە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ؛ وە بەربەست و ڕێگرە لەنێوان مرۆڤ و گەڕانەوەی بۆلای اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵکو زۆرترین ماوەی زیندانی ساڵێکە، وە ئەگەر گەڕایەوە سەر تاوانەکە سزاکەی دوو هێندە (دوو ساڵ) دەبێت، وە ئەگەر جارێکی تر گەڕایەوە ئەوا سزای قامچی و زیندان و سزاکانی دوورخستنەوەی لە زەوی بۆ زیندانەکان (نفي) دوو هێندە دەبێت؛ جا ئەمەش بە عەقڵ بە ئەندازەی تاوانەکەیە.

وە هێشتا وردەکاری زیاترمان لەلایە کە لەدوای جێگیربوون لەسەر خەڵکی جیهان بە فەرمانێک لەلایەن اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە دەریدەخەین.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لە زەوی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://mahdialumma.online/showthread.php?p=458725