الموضوع: به‌پــــــــــه‌له‌ ڕەمه‌زان له‌ هه‌موو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت جا ئەی باوەڕداران به‌ تۆبه‌كردن بۆ لای اللە بگەڕێنەوە به‌ڵكو سه‌رفرازبن وه‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازكاری ڕاست و دروست بده‌نه‌وه‌

1

به‌پــــــــــه‌له‌ : ڕەمه‌زان له‌ هه‌موو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت، جا ئەی باوەڕداران به‌ تۆبه‌كردن بۆ لای اللە بگەڕێنەوە به‌ڵكو سه‌رفرازبن، وه‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازكاری ڕاست و دروست بده‌نه‌وه‌ ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - 08 - 1436 کۆچی
17 - 06 - 2015 زایینی
04:21 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=192719
ـــــــــــــــــــ



به‌پــــــــــه‌له‌ :
ڕەمه‌زان له‌ هه‌موو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت، جا ئەی باوەڕداران به‌ تۆبه‌كردن بۆ لای اللە بگەڕێنەوە به‌ڵكو سه‌رفرازبن، وه‌ وه‌ڵامی بانگه‌وازكاری ڕاست و دروست بده‌نه‌وه‌ ..


بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە جن و مرۆڤ لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورەی ڕەحمەت بۆ خەڵکی جیهان، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاوی لەسەر بدەن، وە لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران، جیاوازی ناکەین لە نێوان نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، دوای ئەوە..


سڵاوو ڕەحمه‌ت و به‌رەکەتی اللە تان له‌سه‌ر پشتیوانە چاکەکارە پێشكه‌وتووه‌ خۆشەویستەکانم له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن له‌ هه‌موو ناوچه‌ جیاوازه‌ عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان، وه‌ سڵاوی اللە له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانانی جیهان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان، ڕەمه‌زان له‌ ئێمه‌و هه‌موو موسڵمانانی جیهان پیرۆز بێت، جا وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن بە كتێبی اللە قورئانی گه‌وره‌ بده‌نه‌وه‌، وه‌ بزانن اللە لێک جودابوون و به‌ش به‌ش بوونی له‌ ئایینی ئیسلامی اللە لەسەرتان قەدەغە كردووه، وه‌ ڕێگری لێكردوون ئایینه‌كه‌تان به‌ش به‌ش بكه‌ن بۆ چه‌ندین ده‌سته‌و حزبی جیاجیا - خۆشتان ئه‌وه‌ ده‌زانن - له‌كاتێكدا ‌هه‌ر حزب و ده‌سته‌یه‌كتان به‌وه‌ی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ ۚ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:159].

وه‌ بۆ ئیمام مه‌هدی حه‌قی لای په‌روه‌ردگارەکەتان ڕەوا نیه‌ به‌ حزبی بۆ هیچ یه‌کێک له‌ حزب و دەستەکانتان ڕەوانە بکرێت، کەواتە به‌ چی خۆشحاڵن؟ سوێند به‌و اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نەبێت زۆربه‌ی ئه‌وانەی ئێوه‌ له‌سه‌رین پوچ و به‌تاڵن و دژو پێچەوانەی مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ن مه‌گه‌ر كه‌مێكی نه‌بێت!

ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان، له‌به‌رچی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هاتنەدی ئامانجی دوژمنانی ئیسلام به‌ به‌ش بەش بوونی ئوممه‌ته‌كه‌تان بۆ چه‌ندین ده‌سته‌و گرۆو حزبی بەربەرەکانیکار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، وه‌ به‌ناوی ئایینیش ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، وه‌ هه‌ندێكتان خوێنی هه‌ندێكتان ده‌ڕێژن، وه‌ هه‌ریه‌كێكتان واده‌زانێت خۆی له‌سه‌ر حه‌قەو ‌ئه‌گه‌ر كوژرا شه‌هیده‌، هه‌رده‌ڵێی كلیله‌كانی به‌هه‌شت له‌ ده‌ست ئێوه‌یه‌! به‌ڵام اللە زانیاری هه‌یه‌و به‌ نهێنی و شاراوه‌كانی سنگ و ناختان ده‌زانێت، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و بە برایەتی لە یەک جەستەدا ببنە ‌به‌نده‌ی اللە.‌

جا دەتانەوێت جیهان چۆن سه‌یرتان بكه‌ن له‌كاتێكدا خۆتان خوێنی یەکتر ده‌ڕێژن و یەکتری دەسوتێنن؟جا كوا برایه‌تی ئایینیتان؟ وه ‌كوا ڕه‌حمه‌ت و بەزەیی دڵتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی اللە بە ڕەحمەت كه‌سێكی بۆ ناردن به‌ په‌یامی قورئانی گه‌وره بۆ هەموو خەڵکی جیهان! به‌ڵكو جیهانتان له‌ ئایینی ئیسلام دوورخسته‌وه‌و ئایینی اللە تان له‌ دیدو ڕوانگه‌ی خه‌ڵكانی جیهان شێواند، جا دوژمنانی ئایین و موسڵمانان به‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێن: "سه‌یری بانگەشەی لێبوردەیی ئایینی ئیسلام بكه‌ن کە موسڵمانان شانازی پێوە دەکەن، چۆن بە ئاگر یەکتری ده‌سوتێنن و خوێنی یەکتر ده‌ڕێژن و ملی یەکتر ده‌په‌ڕێنن، ئایا ئه‌وه‌یه‌ ئایینی ڕاست و دروست و ڕه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵكی جیهان کە موسڵمانان بانگەشەی بۆ دەکەن و دەڵێن ئه‌وە ئایینی ڕه‌حمه‌ته‌ بۆ خه‌ڵكی جیهان؟". جا دواتر به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ گومڕاو تاوانكاریه‌ دوورانه‌ به‌ هه‌موو دووریه‌ک له‌ فێرکاریەکانی ئایینی اللە ئیسلامی ڕه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵكی جیهان خه‌ڵكی له‌ ئیسلام و موسڵمانان ڕادەکەن. جا وه‌ڵامی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بده‌نه‌وه‌ کە بانگەوازتان ده‌كات بۆ لای اللە تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی له‌ ئایینی ئیسلامی ڕاست و پاک لەسەری جیاوازو ناکۆکن دادوه‌ری له‌ نێوانتان بکات، ‌هیچیش لەسەرئێمە نیە ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناكۆكن حوكمی اللە تان بۆ ده‌ربهێنین، جا ڕاستیه‌كه‌تان له‌ مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ بۆ دەهێنین و به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستی ئاشكرا به‌سه‌ر هه‌مووتاندا زاڵ ده‌بین.

جا وا له‌م ساڵه‌تان 1436 ی كۆچی ته‌مه‌نی بانگه‌وازی مه‌هدی جیهانی له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵی یانزه‌هه‌م تێپه‌ڕی كردو هێشتا بانگەوازی زانایانی موسڵمانان و سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ین بۆ لای حوكم كردن به‌ كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌ بۆ نەهێشتنی فرە مه‌زهه‌بی له‌ ئایینەکەی اللە، وه‌ بۆ نه‌هێشتنی فرە حزبە سیاسیه‌كان له‌ ده‌ستوری موسڵمانان، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا هه‌بوونی تاكه‌ حزبێكی سیاسی لە وڵاتێکدا قه‌ده‌غه‌ ناكه‌ین، بەهەمان شێوە هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌ستوریه‌كانیش لەلایەن گەلەوە قه‌ده‌غه‌ ناكه‌ین، به‌ڵكو فرە حزبی سیاسی له‌ تاكه‌ وڵاتێکدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ین، چونکە ئه‌وه‌ هۆكاری دوژمنایه‌تی و ئاژاوه‌گێڕیه‌ له‌ تاكه‌ گه‌لێک، وه‌ هۆكاری ڕشتنی خوێنی به‌نده‌كان و وێران بوونی وڵاته‌. بۆ نمونه‌ ئه‌ی خەڵکی یه‌مه‌ن چ خراپیەک لەوەدایە ئەگەر هەموو فرە حزبە سیاسیەکان نەهێڵن و بیانکەن به‌ یەک حزب به‌ ناوی حزبی وه‌حده‌ی یه‌مانی، بە لێکدان و تێکەڵکردنی هه‌موو حزبە سیاسیه‌كان بۆ ته‌نها یه‌ک حزب له‌ یه‌ک گه‌ل و یه‌ک ده‌وڵه‌ت، دواتر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌ بچێت تا ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی جەماوەرن و خه‌ڵكی لە گەلەکەیان پێیان باشەو خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان ده‌یانناسن و لە زەویدا چاكه‌كارن نه‌ک گه‌نده‌ڵ و خراپەکارو تێکدەر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دەهێنن؟ به‌م شێوه‌یه‌ چاكه‌كانتان سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن و شه‌ڕانگێزو خراپه‌كاره‌كانیشتان له‌كۆڵ ده‌بنه‌وه‌‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م فرە حزبه‌ سیاسیه‌‌ ئافاتی گه‌لەو هۆكاری تێکدان و وێرانبوونی وڵات و ئابورییه‌‌، وه‌ هۆكاری ڕشتنی خوێنی به‌نده‌كانه‌، و‌ە هۆكاری تێکدەری و خراپه‌كاری گه‌وره‌یه‌ له‌ زه‌وی، وه‌ هۆكاری داڕوخانی ناوچه‌و وڵاتانه‌.

جا ئه‌ی وردبین و خاوه‌ن بیرو هۆشه‌كان په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن و وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به‌ قورئانی گه‌وره‌ بده‌نه‌وه‌ کە فرە حزبی مه‌زهه‌بی و سیاسیتان له‌ ئایینەکەی اللە له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ ده‌كات، تا هەموو خه‌ڵكی ئەوە بزانن به‌ڕاستی اللە ئه‌م قورئانه‌ گه‌وره‌یەی به‌ ڕه‌حمه‌ت بۆ خه‌ڵكی جیهان ناردووه‌. ‌وه‌ بە هیچ ده‌رچه‌یه‌كیش نازانم بۆ ده‌ربازبوونی موسڵمانان مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردنی ئیمام مه‌هدی بده‌نه‌وه‌ تا حوكم و دادوه‌ری لەنێوانیان بکات به‌وه‌ی اللە له‌ مەحكەمی ‌قورئانی گه‌وره‌ دایبەزاندووە، پاشان هیچ ناڕەزایەتیەکیان له‌ ده‌رووندا نه‌بێت له‌ بەرامبەر ئەو دادوه‌ریه‌‌ی بە حەق له‌ نێوانیاندا ده‌یكه‌ین و بە ته‌واوه‌تی خۆیان بە دەستەوە دە
دەن.

هه‌رچی پەنابردنە بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وا هه‌رگیز اللە لە هیچ شتێکدا سه‌ركه‌وتوویان ناكات، وه‌ هه‌رگیز هیچیان بۆ زیاد نابێت جگه‌ له شه‌كه‌تی و ماندووبوون و زیادبوونی ئازارەکانیان نه‌بێت. جا كێ هه‌یه‌ حوكمی لە اللە باشتر بێت بۆ ئه‌و گه‌له‌ی باوه‌ڕ دەهێنێت! وه‌ چەند ساڵێک بەر لە ئێستا هۆشداریمان پێدان لەوەی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به‌ كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌تان نه‌دایه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ اللە به‌ سزای پله‌ سێ سزاتان دەدات، جا هه‌ندێكتان به‌ خراپه‌ی هه‌ندێک سزا دەدات، دواتریش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک سه‌ركه‌وتوو نابن تا ئەوکاتەی بە تەواوی بە ملکەچ بوونتان لەبەرامبەر بانگه‌وازی حەق خۆتان بە دەستەوە دەدەن.

وه‌ ئه‌ی خەڵکی یه‌مه‌ن، لە اللە بترسن و ببن به‌ یه‌كه‌می ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن به‌ كتێبی اللە قورئانی گه‌وره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌‌ تا سه‌یری حوكم و دادوه‌ریەکەی ئیمام ناصر محمد یه‌مانی بكه‌ن؛ تا بۆتان ده‌ركه‌وێت ڕاستده‌كات یان له‌ درۆزنانه‌؟ وه‌ بۆ ئەوەی بزانن ئایا ده‌توانێت به‌ حوكمی اللە کە له‌ مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ بۆتان ده‌ردەهێنێت حوكم و دادوه‌ری له‌ نێوان ده‌سته‌ مه‌زهه‌بی و حزبه‌ سیاسیه‌كانتان بکات؟ وه‌ ئەگه‌ر ناصر محمد یه‌مانی نه‌یتوانی به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانست له‌ مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ به‌سه‌رتاندا زاڵ بێت ئەوکاتە مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد نیم، جا ئه‌وە له‌ نێوانی من و ئێوه‌یه‌، بۆ هه‌موو بانگه‌شەیەکیش به‌ڵگه‌ هه‌یه‌، وە اللە ده‌كه‌م به‌ شاهێدو به‌سیشه‌ اللە شاهێد بێت منی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی بەناوی ئایینەوە هه‌وڵی بە دەستهێنانی ده‌سه‌ڵات نادەم، به‌ڵكو من حه‌زم به‌‌ ده‌سه‌ڵات‌ نیه‌و ناچارکراوم.

چه‌نده‌ سه‌یره‌ لەلام ئه‌وانه‌ی به‌ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر خه‌ڵكیەوە خۆشحاڵن له‌كاتێكدا ده‌زانن له‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی لەبەردەم په‌روه‌ردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن بەرپرسیارن له‌بەرامبەر ئەوەی لە ژێر ده‌ستیانە! جا سوێند بە اللە ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر گه‌له‌وه‌ خەم و نیگەرانیە نه‌ک ده‌ستكه‌وت، جا وای لە پەروەردگاریەوە بۆ ئەوکەسەی بە دادپەروەری حوکم لە گه‌له‌كه‌یدا نەکات، له‌و ڕۆژه‌ی خه‌ڵكی لەبەردەم اللە ی په‌روه‌ردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن، جا ده‌ڵێت سه‌روه‌ت و سامان و ماڵه‌كه‌م هیچ سودی پێنه‌گه‌یاندم و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هەمبوو نه‌ماو لەناوی بردم‌، جا ئایا بڕواتان به‌ مردن هەیە ئه‌ی گەلی سه‌ركرده‌ عه‌ره‌ب و موسڵمانەکان؟‌ وه‌ بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ دوای مردنتان چاره‌نوستان چۆن ده‌بێت، ئایا بۆ نازو نیعمه‌ت و خۆشیە یان بۆ دۆزه‌خ ئەگه‌ر حوكمتان به‌وه‌ نه‌كرد کە اللە دایبه‌زاندووه‌؟ وه‌ هه‌ركه‌سێک حوكم به‌وه‌ نه‌كات اللە دایبه‌زاندووه‌ ئه‌وا ئەمانە سته‌مکارن لە خۆیان و گه‌له‌كانیان.

وە اللە هیچی له‌م قورئانه‌ گه‌وره‌یه‌ دانەبەزاندووە جگه‌ له‌ ده‌ستورێک نه‌بێت کە ڕەحمه‌ته‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان، به‌ڵام هیچ له‌ ئیسلام نه‌ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ناوه‌كه‌ی نه‌بێت، هیچیش له‌ قورنان نه‌‌ماوه‌ته‌وه‌ جگە لە وێنەکەی نه‌بێت، تەنها ئه‌وەی په‌روه‌ردگارم ڕەحمی پێكردبێت و وه‌ڵامی بانگه‌وازی حه‌قی دابێته‌وه‌؛ ئه‌م بانگه‌وازه‌ ڕاست و دروستەی ئیمام مه‌هدی ناصر محمد یه‌مانی کە ڕه‌حمه‌تە بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان، کە سوره‌ له‌سه‌ر موسڵمان و بێباوەڕان، وه‌ ده‌مانه‌وێت مرۆڤایەتی بكه‌ین به‌ یەک ئوممه‌ت به‌ بەزەیی و میهرەبان بن له‌ نێوان خۆیان، هه‌مووشیان ئه‌وه‌ ده‌زانن ئه‌وان براو خوشكی یه‌كترن له‌ خوێن له‌ حه‌واو ئاده‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤایەتی هه‌مووی له‌ پیاوو ئافره‌تێكن کە ئه‌وانیش بریتین لە دایک و باوکتان ئاده‌م و حه‌وا درودو سڵاوی اللە یان له‌سه‌ر.

جا ئیمام مه‌هدی چاوەڕوانكراو بانگەوازی مرۆڤایەتی ناكات تا بە زۆر خەڵکی ناچار بکات بێنه‌ ناو ئایینی ئیسلامەوە، چونکە به‌م شێوه‌یه‌ كاتێک به‌ زۆر ناچاریان بکەن و به‌ دڵسۆزی له‌ ناخی دڵیانه‌وه‌ اللە یان نەپەرست اللە به‌ندایه‌تیه‌كانیان لێ قبوڵ ناكات، به‌ڵكو ئیمام مه‌هدی تەنها ڕاستی لای په‌روه‌ردگارەکەیان بۆ ڕووندەکاتەوە، جا هه‌ركه‌سێک باوه‌ڕدەهێنێت با باوه‌ڕبێنێت، هه‌ركه‌سێكیش پێی بێباوه‌ڕ ده‌بێت با بێباوه‌ڕبێت، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌ ته‌نها گه‌یاندنه‌، له‌سه‌ر اللە ش لێپرسینه‌وه‌. بۆیە اللە دوای مردن بۆ ئه‌وکەسەی سوپاسگوزار دەبێت به‌هه‌شتی داناوه‌، ئاگریشی بۆ ئه‌وکەسە داناوە کە بێباوەڕ دەبێت؛ له زیندانێک کە ئاگرێكی گه‌وره‌یه‌‌و حه‌وت ده‌رگای هه‌یە، بۆ هه‌ر ده‌رگایه‌كیش به‌شێكی دیاریكراو له‌ تاوانكارە پشتهه‌ڵكه‌ره‌كان هه‌یه‌. جا اللە بۆ گاڵته‌ دروستی نه‌كردوون؛ به‌ڵكو ئێوه‌ بۆ لای اللە ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. جا له‌به‌ردەستی اللە بیر له‌ چاره‌نوسی خۆتان بکەنەوە، جا با ژیانی دنیا لەناوتان نه‌بات و لەبەرامبەر ئەو سەرقاڵتان نەکات، وه‌ ئاواتی تەمەن درێژی فریوتان نەدات، جا ئەگه‌ر هه‌زار ساڵیش ته‌مه‌ن به‌ڕێ بكه‌ن ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی ئاگره‌ ئه‌و خۆشیانه‌ی هه‌زار ساڵی ژیانی دنیای چ سودێكی له‌ به‌رامبه‌ر ملیۆنان ساڵی دۆزەخ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ تا ئه‌و كاته‌ی اللە ویستی له‌سه‌ربێت هەیە؟ ئایا ده‌بینن بتوانن چركه‌یه‌كیش ئارام له‌سه‌ر ئاگرێک بگرن كه‌ سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی به‌رده‌! ئایا لە اللە ناترسن؟

وه‌ بزانن ئه‌م ژیانی دنیایه‌ کە فریوی داون بریتیه‌ له‌ مردن، چونکە هەرچەندی تەمەن بەڕێ بکەن چاره‌نوسه‌كه‌ی هەر مردنە؛ به‌ڵكو ژیان له‌دوای مردنه‌، چونکە ژیان له‌وێدا به‌بێ مردنه‌ به‌بێ كۆتایی؛ جا یان بۆ دۆزه‌خ یا بۆ نازو نیعمه‌ت.

بۆیە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت: {تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿١﴾ الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ﴿٢﴾} صدق الله العظيم [الملك].

جا بۆچی (لە ئایەتەکە دەبینن) مردن به‌ر له‌ ژیان ده‌ست پێده‌كات؟ چونکە ئه‌م ژیانی دنیایه‌ بریتیه‌ له‌ ژیانێک چاره‌نوسه‌كه‌ی به‌ مردن كۆتایی پێدێت، وه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی منداڵ تێیدا له‌‌ دایکده‌بێت و یه‌كه‌م ڕۆژی ته‌مه‌نی بەڕێ دەکات به‌ره‌و مردنە، كه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ كاتە دیاریكراوەکەی. بۆیه‌ به‌نده‌كانی اللە لەم ژیانەدا لە نامۆییدان كه‌ چاره‌نوسه‌كه‌ی مردنه‌ بۆ ئەوەی تاقیتان بكاته‌وه‌ كام لە ئێوە چاكترین كرده‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، جا ئه‌وكات به‌رهه‌می كرده‌وه‌كه‌ی له‌ ژیانی نه‌مری بێ كۆتایی له‌ نازو نیعمه‌ت یان له‌ دۆزه‌خ بچنێتەوە، ئەوانە بریتین لەوکەسانەی به‌ڵگه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بووە، وە به‌ڵگه‌كانیان به‌ حه‌ق له‌لایەن په‌روه‌ردگارەکەیانه‌وه بینیوە. جا لە اللە بترسن و خۆتان و كه‌س و كارتان لەو ئاگره‌ی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی خه‌ڵک و به‌رده‌ بپارێزن، وه‌ بزانن اللە سزاو تۆڵه‌ی سه‌خت و توندوتیژو به‌ ئازاره.‌‌‌‌

جا ئایا بیرتان له‌و سه‌ركرده‌و پادشایانه‌تان كردۆته‌وه کە بڕیاری مردنیان به‌سه‌ردا جێبەجێ بووە، ئایا ‌ده‌بێت دوای مردنیان حاڵیان چۆن بێت، وه‌ ئایا شتێک له‌ ماڵ و موڵكه‌كه‌یان لەگەڵ خۆیان برد؟ به‌ڵكو كرده‌وه‌ چاكه‌كانیان یان خراپه‌كانیان له‌م ژیانه‌ لەناوچووەدا هاوڕێیەتیان كردن، کەواتە بۆچی یەکتری له‌پێناو شتێكی بێ بایه‌خ كه‌ هیچ نرخ و بەهایەکی نیه‌ دەکوژن، جا خۆتان لەناودەبەن و‌ داهاتووی نه‌مریتان له‌لای پادشایه‌ک كه‌ هه‌موو شتێكی به‌ ده‌سته‌ وێران ده‌كه‌ن؛ ئه‌و اللە یەی په‌روه‌ردگاری من و ئێوه‌شه‌؟ جا لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسن و بیر ‌له‌و زیندانە ئاگره‌ بکەنەوە کە حه‌وت ده‌رگای هەیە، جا وریای ‌توڕه‌ییەکەی اللە بن ئه‌ی خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان، كێ هه‌یه‌ له‌ سزای اللە ڕزگارتان بكات؟ یان واگومان ده‌به‌ن لەلای اللە كوشتنی نه‌فس به‌ ناڕەوا هه‌روا سوک و ئاسانە هەروه‌ک چۆن لەلای ئێوە سوک و ئاسانە! دوورەو زۆر دوورە سوێند به‌ په‌روه‌ردگای زه‌وی و ئاسمانه‌كان ئه‌وه‌ی نه‌فسێک به‌ ناڕەوا بكوژێت یان تێکدەری و خراپه‌كاری له‌ زه‌وی ئەنجام بدات، جا ئه‌و نه‌فسه‌ چ نه‌فسی كه‌سێكی بێباوەڕ بێت یان نه‌فسی كه‌سێكی موسڵمان؛ هه‌روه‌ک ئه‌وەیە هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێت، جا گەورەیی گوناهی ئه‌وه‌ له‌لای اللە یە، هەرچەندە خراپه‌ له‌ كتێبدا ته‌نها به‌ وێنه‌ی خۆی پاداشت ده‌درێته‌وه‌، ته‌نها كوشتنی ناڕەوا نه‌بێت کە (وه‌ک گوناهه‌كانی تر نیه‌ به‌ڵكو) وه‌ک ئەوەیە هه‌موو خه‌ڵكی كوشتبێت، کەواتە بۆ كوێ ده‌ڕۆن ئه‌وانه‌ی بە ناڕەوا خوێنی یەکتری ده‌ڕێژن؟ به‌ڵكو ئه‌وه‌تان‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ‌ده‌سه‌ڵات، پاشان وایداده‌نێن كوژراوه‌كانتان لەپێناوی اللە شەهیدن! دوورەو زۆر دوورە، تەنها ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێکردبێت.

جا لە اللە بترسه‌ ئه‌ی سەرکردە عه‌لی عبد الله‌ صالح، وە لە اللە بترسه‌ به‌ڕێز عەبدولمەلیک حوسی، وە لە اللە بترسه‌ ئه‌ی شازادە سه‌لمان بن عەبدولعەزیز، وە لە اللە بترسن ئه‌ی گه‌لی ئیسڵاحیه‌كان و سه‌له‌فیه‌كان و هەموو ئەو حزبانەی هۆکاری ڕشتنی خوێنی موسڵمانانن له‌ هه‌موو وڵاتە موسڵمانەکان، وه ‌وه‌ڵامی بانگه‌وازی حوكم كردن بۆلای كتێبی اللە قورئانی گه‌وره‌ بده‌نه‌وه‌، وه‌ بزانن خۆر دركی به‌ مانگ كردو بەسەریدا تێپەڕبوو، بۆیە مانگ بەر لە شه‌وی ناوه‌ڕاستی مانگەکە پڕ دەبێت، ئەگه‌‌ر هیچ كه‌سێک (سەرەتا لە كاتی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگەکە) مانگی نه‌دی، ئه‌مه‌ش پشتڕاستکردنەوەی نیشانه‌یه‌كه‌ له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت، وه‌ نیشانه‌ی به‌ڕاستدانه‌ری ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ناصر محمد یه‌مانیە، جا لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ بترسن بەر لەوەی بەهۆی هه‌ڵهاتنی خۆر له‌ خۆرئاوا به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ی پێی ده‌ڵێن هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م كه‌ بریتیه‌ له‌ هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت، کە له‌ سه‌رده‌مێکەوە بۆ سه‌رده‌مێكی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت، كه‌ له‌ناكاوو كتوپر بۆتان دێت، جا سه‌رسامتان ده‌كات، کەواتە بۆ كوێ ده‌ڕۆن ئه‌ی گه‌لی پشتهه‌ڵكه‌ران له‌ بانگه‌وازی حوكم كردن به‌ كتێبەکەی اللە قورئانی گه‌وره‌و ئه‌و سوننه‌ته‌ی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانەی مەحكەمی قورئانی گه‌وره‌ نیە؟ به‌ڵام به‌ داخەوە ئێوه به‌دوای شتێک ده‌كه‌ون كه‌ دژو پێچەوانەیە لەگەڵ كتێبەکەی اللە و سوننه‌تی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، واش ده‌زانن هیدایه‌ت دراون، له‌كاتێكدا به‌ڕاستی ئێوه‌ گومڕابوون و له‌ ڕێگای ڕاست لاتانداوە، وه‌ زانای موسڵمانیش له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ده‌سه‌ڵات یان مانه‌وه‌ لێی به‌ كوشتنی موسڵمان فەتوا دەدات، له‌كاتێكدا سته‌مكاره‌ له‌ خۆی و ئوممه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵكو ئایینی اللە به‌ دادپه‌روه‌ری و چاكه‌ بۆ موسڵمان و بێباوەڕان فه‌رمانتان پێده‌كات، وه‌ بە داپه‌روه‌ری له‌ نێوان موسڵمان و بێباوەڕ به‌ حه‌ق به‌بێ سته‌م و ڕه‌گه‌ز په‌رستی و تایه‌فەگەری. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:‌ {فَلِذَٰلِكَ فَادْعُ ۖ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ ۖ وَقُلْ آمَنْتُ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ مِنْ كِتَابٍ ۖ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ ۖ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ ۖ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ ۖ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ ۖ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا ۖ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ} صدق الله العظيم [الشورى:15].

ئه‌ی اللە ئه‌وه‌ من ڕامگه‌یاند ئه‌ی اللە شاهێد به‌، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خه‌لیفه‌ی اللە له‌ زه‌وی ئیمام مه‌هدی؛ ناصر محمد يه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 22-02-2026 09:21 AM