الموضوع: وەرن تا اللە بە حەق لە مەحکەمی قورئانی گەورە دادوەری لەنێوانمان بکات

1

وەرن تا اللە بە حەق لە مەحکەمی قورئانی گەورە دادوەری لەنێوانمان بکات ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 02 - 1430 کۆچی
29 - 01 - 2009 زایینی
09:34 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5090
ــــــــــــــــــ


وەرن تا اللە بە حەق لە مەحکەمی قورئانی گەورە دادوەری لەنێوانمان بکات ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد و کەس و کارە چاکەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..


ئەی ئەو نەسیمەی قسەی اللە دەشێوێنیت و لە شوێنێکی دادەنێیت کە جێگای مەبەستەکەی نیە، ناتبینم ھیچ زانستێکت پێدرابێت، جا بە ناحەق مشتومڕ دەربارەی ئایەتەکانی اللە مەکە، وە دەشتبینم فەتوای ئەوە دەدەی کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە اللە، دواتریش ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەھێنیەوە: {وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

منیش بە حەق وەڵامت دەدەمەوە: لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک بە ناوی اللە وە ناکەم جگە لە حەق نەبێت بەوەی اللە دەفەرموێت تەنھا کەس بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - نازانێت جگە لە اللە نەبێت، نەک فەرمووبێتی کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە اللە نەبێت، جا ئەمە درۆو بوختانێکی ناڕەوایە بە ناوی اللە وە، جا با حوکم بکەین بۆ لای حوکم و دادوەریە حەقەکەی اللە لەنێوانمان، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أمّ الكتاب وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی ئایەتەکانی قورئان دابەشدەکرێن بۆ سەر دووبەش، ئایەتە مەحکەمەکان کە اللە کردوونی بە دایک و بنچینەی کتێبەکەی و ناوەوەیان وەکو ڕواڵەتیانەو کەس لێیان لانادات تەنھا ئەو کەسانەی لە دڵەکانیان زیغی لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق، جا پشتگوێیان دەخات و شوێن ئەو ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهانە - دەکەوێت کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، چونکە ناوەوەی جگە لە ڕواڵەتەکەیە، ئەمەش بۆ ئەوەی شوێنی ئاشوب بکەوێت، بەو مانایەی ئەو کەسەی شوێن ئایەتە پێکچووەکە (موتەشابیهەکە) دەکەوێت بەڵگەی بۆ فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکان دەوێت، وە دەیەوێت بەم فەرموودە سوننیە هەڵبەستراوانە لێکدانەوەی بۆ بکات وەکو ئاشوبێک بۆ موسڵمانان، جا لەپاش ئەوە اللە تەنھا دەربارەی ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهەکە - فەرموویەتی: {فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەڵام نەسیم قسەیەکی جگە لەوە دەکات و دەڵێت: "کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە". جا لەدوای ئەوە پێت دەڵێم اللە وەڵامی کەسانی وەکو تۆ بەم شێوەیە دەداتەوە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} [البقرة:111].

{قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].

جا اللە بە تۆو ھاوشێوەکانت دەڵێت: {إِنْ عِنْدَكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ بِهَذَا أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (68) قُلْ إِنَّ الَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ (69)} صدق الله العظيم [يونس].

کەواتە ئەی نەسیم تۆ بوویتە کەسێک درۆو بوختان بە ناوی اللە وە دەکەی، ئەمەش چونکە اللە دەفەرموێت تەنھا ئایەتە پێکچووەکان ئەو ئایەتانەن کە جگە لە اللە کەس بە لێکدانەوەکەیان نازانێت، جا اللە نەیفەرمووە کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت جگە لە اللە نەبێت: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم.

ھەرچی سەبارەت بە بەیانەکەتە سەبارەت بەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [فاطر:8].

بەومانایەی ڕووی دڵی وه‌رده‌چه‌رخێنێت بۆسەر ئه‌وەی هه‌ڵیبژاردووه‌و ڕووی تێکردووه‌، بەپێی ھەڵبژاردنی بەندەکە خۆی. جا اللە دڵەکەی بۆ ئەوە لادەدات و وەردەگێڕێت کە بەندەکە خۆی ھەڵیبژاردووە (واتە ھیدایەتی دڵ تەنھا بەدەست اللە یە جا ئەگەر بەندەکە بیەوێت اللە ھیدایەتی بدات جا بە دڵسۆزی و ملکەچی بۆ ئایینەکەی لە اللە بپاڕێتەوەو کۆشش بکات بۆ گەڕان بەدوای ڕاستی بە ئاوات و خۆزگەی ئەوەی اللە ھیدایەتی بدات و پەرۆش بێت بۆی ئەوکاتە اللە دڵەکەی وەردەگێڕێت بۆ ھیدایەت و ھیدایەتی دەدات، بەپێچەوانەوە اللە وازی لێدەهێنێت و ھیدایەتی نادات). اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَن يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءتْ مَصِيرًا (115)} صدق الله العظيم [النساء].

بەومانایەی اللە دڵەکەی بەرەو گومڕایی دەبات تا پابەندبێت پێیەوە بەهۆی ئەوەی بەندەکە خۆی ئەوەی ھەڵبژاردووە، بەو مانایەی اللە (یاساو ڕێسایەکی داناوە بۆ ھیدایەتدانی بەندەکانی) جا ھیدایەتی ئەو بەندەیەی دەدات کە ھیدایەتی دەوێت، وە ئەوکەسەش گومڕا دەکات کە هیچی تری ناوێت جگە لەوەی باوک و باپیرانی بینیوە لەسەری بوونە، بۆیە دڵەکەی بۆ سەر ئەوە لادەدات و ئەویش تا مردن پێوەی پابەند دەبێت، ئەمەش بەیانی ڕاست و دروستە لە دڵی بابەتەکە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ (5)} صدق الله العظيم [الصف].

بەو مانایەی اللە ئەوکەسە ھیدایەت دەدات کە ھیدایەتی دەوێت، ئەوکەسەش گومڕا دەکات کە گومڕایی دەوێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يُضِلُّ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} صدق الله العظيم [فاطر:8].

بەو مانایەی اللە ئەو بەندەیە بۆلای خۆی ھیدایەت دەدات کە ھیدایەتی دەیەوێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَذَلِكَ أَنزَلْنَاهُ آيات بَيِّنَاتٍ وَأَنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَن يُرِيدُ (16)} صدق الله العظيم [الحـج].

بە مانای اللە ھیدایەتی ئەوکەسە دەدات کە بە دڵسۆزی و ملکەچی بۆ ئایینەکەی لێی دەپاڕێتەوەو بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنَّ اللّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاء وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ (27)} صدق الله العظيم [الرعد].

بەھەمان شێوە ئەی نەسیم تۆ لەڕێی بەیانکردنەوە تەنھا بە شێواندنی قورئان وازناھێنیت، بەڵکو بەھەمان شێوە لە وشەو دەربڕینەکەشی دەیشێوێنێت، وەکو دەڵێیت اللە فەرموویەتی: (فإنه لا يخاف عندي المرسلون ) بەڵام حەقەکە لەکتێبدا ئەوەیە: {يَا مُوسَى لا تَخَفْ إِنِّي لا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ} صدق الله العظيم [النمل:10].

ھەرچی سەبارەت بە بەیانەکەتە بۆ ئەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدىً وَآتَاهُمْ تَقْوَاهُمْ} صدق الله العظيم [محمد:17].

جا ئەوە بریتیە لە بەڵگە بۆحەق نەک ئەوەی بە ناڕەوا ئارەزووی دەکەی؛ بەڵکو اللە دەفەرموێت ئەوانەی ڕێگای حەقیان ھەڵبژاردووە اللە ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات و تەقواو پارێزکاریان پێ دەدات بۆھاتنەدی ویستە کردارییەکە (کە بەدەست اللە یە)، ھەرچی ویستە ھەڵبژاردەییەکەیە ئەوا لەلایەن بەندەکەیە، بەڵام بەندە ناتوانێت لەسەر ئەرزی واقع ویستە کرداریەکە بێنێتەدی ئەگەر اللە دڵەکەی بۆ سەر ئەوە نەبات تا بە کردار ویستەکەی بێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].

جا ھەرچی ویستە ھەڵبژاردەییەکەیە ئەوا لەلایەن بەندەکەیە، بەڵام ناتوانێت بیھێنێتەدی تا ئەوکاتەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا ھیدایەتی دڵەکەی بدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24)} صدق الله العظيم [الأنفال].

کەواتە بەیانی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرمویت: {وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].

بەومانایەی کەسەکە ناتوانێت ویستە ھەڵبژاردەییەکەی بێنێتەدی ئەگەر اللە دڵەکەی بۆ سەر ئەوە ئاڕاستە نەکات و دڵەکەی لانەداتە سەر ئەوە، وە لەدوای ئەوە ویستە کرداریەکە لەسەر ئەرزی واقع دێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28)} صدق الله العظيم [التكوير].

ئەمەش چونکە ئەوەندە بەس نیە بۆ مرۆڤ بزانێت حەڵاڵ و حەرام چیە، بەڵام دەبینی ئەو کەسەی نوێژی نەکردووە خۆزگەی ئەوە دەکات نوێژبکات و اللە بپەرستێت، بەڵام چ شتێک وای لێکردووە ئەوە نەکات؟ ئەوە بریتیە لە ویستە کرداریەکە، کە لەلایەن اللە وەیە، بەڵام چۆن وابکەین اللە دڵەکانمان کە هیچ دەسەڵاتێکمان بەسەریدا نیە بۆ سەر حەق لابدات؟ ئەمە بەوەی بە ملکەچی دڵسۆزی لە ئەو بپاڕێینەوە، جا لەپاش ئەوە اللە ھیدایەتی دڵەکەی دەدات بۆ حەق و دڵەکەی بیناو بەرچاوڕوون دەبێت و بۆی دەردەکەوێت بەڕاستی لە بێئاگایان بووە، وە بەڕاستی لە ترسناکیەکی گەورەدایە، بۆیە بە خێرایی و ملکەچی و دڵسۆزی و ترس و فرمێسکەوە ڕوو لە پەرستنی پەروەردگارەکەی دەکات، جا ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکارنابن؟.

وە ئەی گەلی پشتیوانەکان، ناکرێت و ڕەوانیە بۆ ئێوە قسە لەگەڵ ئیمامەکەتان نەکەن ئەگەر بینیتان بەڵگەی ئاشکرای بۆ نەھێناونەتەوە، جا ئایا دەبینن دەسەڵاتی زانستەکەم ھێشتا ڕوون نەبێت؟ ئەگەر وابێت بێدەنگ مەبن، وە بە دڵنیاییەوە بزانن ئەگەر دەسەڵاتی زانستم بۆ زاناو نەزانەکانتان نەھێنایەوە ئەوکاتە من ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان نیم، ئەمەش چونکە ئیمام مەھدی دەسەڵاتێکی زانستی تازەتان بۆ ناھێنێت؛ بەڵکو اللە کردوویەتی بە دادوەر لەنێوان زانایانی ئوممەت سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا ھەردەبێت دەسەڵاتی زانستە دادوەریەکەی بۆ زاناو نەزانەکان ڕوون و ئاشکرابێت، بۆ ھەموو ئەوانەی خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکران، وە ھەرگیزو بۆ هەمیشە ھیچ زانایەک ناتوانێت بە دەسەڵاتی زانستی قورئان بەسەرماندا زاڵ بێت، ئەگەر وانەبوو ئەوکاتە من ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان نیم، ئەمەش چونکە دەبێت اللە دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەهدی بە زانستی بەیانی قورئان بەسەر هەموو زانایانی ئوممەتدا زیاد بکات.

وە ئەی ئەو گەلەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، نەخێر ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانن شوێن حەق بکەون ئەگەر حوکم بۆ لای مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا نەکەن، ڕەنگە زانایەکی تر بێت بڵێت: "نەخێر ئەی ناصر محمد یەمانی، بەڵکو ھیدایەت ھیچ پەیوەندیەکی بە بەندەوە نیە". دوای ئەوە بە قورئان قسەم لەگەڵ دەکات و دەڵێت: "ئەوەتا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (17)} صدق الله العظيم [الكهف]".

جا ئەوکەسەی ئایەتی مەحکەمی قورئان پشتگوێ بخات دواتر اللە گومڕای دەکات، چونکە دەستی بەو ئایەتە گرتووە کە ھێشتا پێویستی بە بەیان کردن ھەیە، جا ئوممەتیشی پێ گومڕا دەکات، دواتریش بانگی یەکێک لە گەنجەکان دەکات و پێی دەڵێت: ڕۆڵەکەم بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەت بپاڕێوە تا ھیدایەتت بدات بۆ ئەوەی شوێن ئەوە بکەوی کە اللە فەرمانی پێکردووی. دواتر ئەویش وەڵامت دەداتەوەو دەڵێت: "بەڕاستی ھیدایەت ھیدایەتی اللە یە، جا دواتر هەرکاتێک اللە خۆی بیەوێت ھیدایەتم دەدات". دوای ئەوە منیش پێی دەڵێم: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێ بکەی اللە ھیدایەتت نادات، پاشان دەمریت و ھیچ شتێکیش لە سزا دوورت ناخاتەوەو دواتریش دەڵێی: {يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ اللَّـهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

کەواتە بەڵگەی اللە چیە لەسەر ئەوانەی دواتر دەڵێن: {لَوْ أَنَّ اللَّهَ هَدَانِي لَكُنتُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (57 )} صدق الله العظيم.

فەرموون ئەمە فەتوای ڕاست و دروست سەبارەت بە بەڵگەکەی اللە بەر لە قسەی بەندەکەی کاتێک دەڵێت ئەگەر بێتو اللە ھیدایەتی بدامایە لە پارێزکارەکان دەبووم، جا بەڵگەکەی اللە لەسەری بریتیە لەوەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی نەپاڕاوەتەوە. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ مِنْ قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ الْعَذَابُ ثُمَّ لا تُنْصَرُونَ (54)} صدق الله العظيم [الزمر].

ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِي وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا (17)} صدق الله العظيم [الكهف].

ئەوە بریتیە لەو کەسەی اللە ھیدایەتی دڵەکەی داوە دوای ئەوەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی پاڕاوەتەوە، جا ئەوکەسە لەسەر نوری لای پەروەردگارەکەیەتی، ھەرچی ئەو دڵانەن کە بە دڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگار ناپاڕێنەوە دواتر اللە دڵەکەی لە شوێنکەوتنی حەق لادەدات تا ئەوکاتەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لێی دەپاڕێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {{{{{{{{{وَ يَهْدِى إِلَيْهِ مَنْ يُنِيبُ}}}}}}}}}

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمامی ھیدایەت ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــ
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 10:47 AM