الموضوع: وەڵامی کۆت و بەندکەر بە دەسەڵاتی زانست بۆ الباحث عن البيِّنة کە بریتیە لە خودی الباحث عن الباطل

1

-3-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - شەعبان - 1435 کۆچی
02 - 06 - 2014 زایینی
07:43 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=145569
ـــــــــــــــ


لەڕاستیدا زاتی اللە شتێکی مەزن و گەورەیەو لە ھەموو شتێک گەورەترە، بۆیە تەنانەت چیای گەورەش بەرگەی بینینی زاتی اللە ناگرێت ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوان و کەس و کارە پاکەکانیان و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دوای ئەوە..

ئەى (كازم)، ئەى ستەمکار لە خۆت، لەڕاستیدا پێشتر وەڵاممان داويتەوە، لەو ڕۆژەی ڕێگات بۆ ئەوە خۆش دەکرد کە دەتویست، کاتێک ویستت بزانی وەڵامی ئیمام ناصر محمد چی دەبێت بۆ ئەوانەی بانگەشە بۆ بێدینی و بێباوەڕبوون بە اللە دەکەن، ئەمەش پیلانێکە لەلایەن تۆوە تا وەڵامێک ئامادە بکەیت بۆ ئەوەی بە بەتاڵ حەق دابپۆشیت، بەھەرحاڵ ئەگەر تۆ (کازم) بیت یان (الباحث عن البينة) گرنگ ئەوەیە دەزانیت ئێمە دەزانین تۆ کێیت، جا ھاوشێوەکانی تۆ لێمان شاراوە نین، گرنگترین شتیش جێبەجێ کردنی بەڵگەی حەقە لەسەرت و حەقیش دەڵێم بە مۆڵەتی اللە ی گەورەترین زات کە لە زاتی خۆی لە ھەموو شتێک گەورەترە.

جا ھەرگیز ھیچ کەسێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ناگرێت پاک و بێگەردی بۆی تەنھا شتێک نەبێت کە وەکو خۆیەتی و ھیچ شتێکیش لە ھەموو دروستکراوەکانی هەرچەندە گەورەش بێت ھاوشێوەی ئەو نیە، وە لەوکاتەی اللە فەتوای بۆ بەندەو نێردراوەکەی موسادا درودو سڵاوی لێبێت کە داوای بینینی ئاشکرای زاتی پەروەردگارەکەی لە پەروەردگارەکەی کرد، لەپاش ئەوە اللە فەتوای ئەوەی بۆدا تۆ ھەرگیز من نابینیت. جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا اللە مەبەستی لەوە ئەوەیە ھەرگیز زاتی پەروەردگارەکەی نابینێت چونکە ئەو شتێک نیە بوونی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆی؟ وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە دەدۆزنەوە بەوەی ھۆکاری ئەوەی ھەرگیز موسا پەروەردگارەکەی نابینێت ئەوەیە چونکە پێغەمبەری اللە موسا درودو سڵاوی لێبێت ھەرگیز بەرگەی بینینی گەورەیی زاتی پەروەردگارەکەی ناگرێت پاک و بێگەردی بۆی! وە بە پێغەمبەرەکەی وت دواتر زاتی خۆی بۆ چیایەکی گەورە دەردەخات، جا ئەگەر چیا گەورەکە لەبەرامبەر بینینی گەورەیی زاتی پەروەردگارەکەی لە جێگاکەی خۆی مایەوە ئەوکاتە تۆش من دەبینیت. قسەکە دووبارە دەکەمەوە: ئەگەر چیا گەورەکە لەبەرامبەر بینینی گەورەیی زاتی پەروەردگارەکەی لە شوێنەکەی خۆی مایەوە لێرەدا دواتر پێغەمبەری اللە موساش پەروەردگارەکەی دەبینێت، چونکە اللە بەتوانایە لەسەر ئەوەی گەورەیی بەندەکانی وەکو گەورەیی چیاو کێوەکان لێبکات تا بتوانن بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە بگرن، بۆیە اللە بە پێغەمبەرەکەی موسای فەرموو: {قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي} [الأعراف:143].

بەڵام ئەگەر چیایەکی گەورە بەرگەی بینینی گەورەیی زاتی اللە نەگرێت کەواتە چۆن مرۆڤی لاواز بەرگەی دەگرێت؟ جا لێرەدا ھەرگیز ھیچ شتێک بەرگەی گەورەیی بینینی زاتی اللە ناگرێت تەنھا شتێک نەبێت ھاوشیوەی ئەو بێت، ھیچ شتێکیش لە ناو ھەموو دروستکراوو بەدیھێنراوەکانی نیە ھاوشێوەی ئەو بێت و بیسەرو بیناشە. وە لە ڕووی زمان و دەستەواژەوە ئاشکرایە (تجلّي) مەبەستی دەرکەوتنە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالنَّهَارِ‌ إِذَا تَجَلَّىٰ ﴿٢﴾} [الليل].

واتە دەرکەوت و دەریخست، لەوەشدا ئەوە دەردەھێنین کە: بەڕاستی (تجلّي) مەبەست پێی دەرکەوتنی شتێکە، بۆیە با سەیری ئەنجامەکە بکەین لەدوای دەرکەوتنی زاتی پەروەردگار بۆ چیا گەورەکە، ئایا چی ڕوویدا؟ وە ئایا لە شوێن و جێگاکەی خۆی مایەوە؟ وەڵامەکەی لەوەدا دەبینین کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردبەرەوەو بیربکەوە: {وَوَاعَدْنَا مُوسَىٰ ثَلَاثِينَ لَيْلَةً وَأَتْمَمْنَاهَا بِعَشْرٍ فَتَمَّ مِيقَاتُ رَبِّهِ أَرْبَعِينَ لَيْلَةً ۚ وَقَالَ مُوسَىٰ لِأَخِيهِ هَارُونَ اخْلُفْنِي فِي قَوْمِي وَأَصْلِحْ وَلَا تَتَّبِعْ سَبِيلَ الْمُفْسِدِينَ (142) وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم.

وە ھەروەک لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە ئەوەمان سەلماند مەبەست لە وشەی (تجلّى) واتە دەرکەوت و دەریخست؛ بۆ نموونە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالنَّهَارِ‌ إِذَا تَجَلَّىٰ ﴿٢﴾} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە بە دڵنیاییەوە دەزانین (تجلّي) بریتیە لە دەرکەوتنی شتێک، جا ئایا چی بەسەر چیاکەدا ھات لەکاتێکدا چیا شتێکی گەورەیە؟ بەڵام گەورەیی زاتی اللە شتێکی مەزن و گەورەترە بە جیاوازیەکی وا کە سنوری بۆ نیە! بۆیە چیا گەورەکە بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ی نەگرت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم.

جا بۆتان ڕووندەبێتەوە گەورەیی زاتی اللە شتێکی گەورەترە لە ھەموو شتێک، وە ھەرگیز ھیچ شتێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ناگرێت تەنھا ئەو شتەی یەکسان بێت بە مەزنی و گەورەییەکەی پاک و بێگەردی بۆی! ھیچ شتێکی ھاوشێوەی ئەویش نیە لەناو دروستکراوەکانی و ھیچ شتێکیش لە پێش ئەوەوە لە بووندا نیەو ھیچ پەرستراوێکیش جگە لە ئەو نیەو جگە لە ئەویش ھیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت.

جا بەو ئەنجامە دەردەچین کە بەڕاستی اللە شتێکە ھیچ شتێک لەناو دروستکراوەکانی ھاوشێوەی مەزنی و گەورەییەکەی نیە، بۆیە چیا گەورەکەش بەرگەی بینینی زاتی گەورەی اللە ی نەگرت پاک و بێگەردی بۆی! وە بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَىٰ لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ ۚ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَٰكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي ۚ فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَىٰ صَعِقًا ۚ فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ (143)} صدق الله العظيم.

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {فَلَمَّا تَجَلَّىٰ رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم.

جا ئایا چیاکە بێ بوونی ھیچ شتێک وردو خاش بوو؟ یان لەبەرئەوە بوو چونکە اللە زاتی مەزن و گەورەیی خۆی بۆ دەرخست و ئەویش بەو هۆیەوە وردو خاش بوو؟ پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین: بەڕاستی (تجلّي) لە زمان و دەستەواژەدا بریتیە لە دەرکەوتنی حەق و ڕاست یان بینینی شتێک، جا گرنگ ئەوەیە (تجلّي) مەبەستی دەرکەوتنی شتێکە بۆ شتێکی تر بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک. جا ھا ئەوە جارێکی تر بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ کردی، وە هێشتا دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای زتاترمان لەلایە کە بە مۆڵەتی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆتانی دەردەھێنین، جا ئەوەی دەیەوێت با باوەڕ بێنێت و ئەوەی دەیەوێت با کوفر بکات، دادوەریش ھەر بۆ اللە یە کە خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.

وە سەبارەت بە سەردانیکردنی گۆڕستانەکان، جا ئەگەر بە مەبەستی دوعای ڕەحمەت و داوای لێخۆشبوون کردن لە اللە بێت بۆ خاوەنی گۆڕەکە ئەوا ھیچی لەسەر نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰ أَحَدٍ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (84)} صدق الله العظيم [التوبة:84].

لەوەدا ڕەوابوونی دوعاکردن بۆ خاوەن گۆڕەکان دەردەھێنین، تەنھا ئەگەر ئەم خاوەن گۆڕە لە شەیتانە مرۆڤەکان بێت، ھەرچی سەردانی کردنە بۆ پاڕانەوەو تەوەسول کردن بە چاکەکاران بە دوعاکانیان و پاڕانەوە لێیان لەبری اللە و کردنە نێوەند لەنێوان خۆیان و پەروەردگار ئەوەیان شەریک و ھاوبەش دانانە، وە ئەوانیش گوێیان لێتان نیە، چونکە مردوون بەبێ زیندووبوونی جەستەکانیان بەھۆی جێھێشتنی ڕوحەکانیان، خۆ ئەگەر گوێشیان لێتان بووایە ھەر وەڵامیان نەدەدانەوەو ڕۆژی قیامەتیش کوفر بە شەریک و ھاوبەشدانانەکەتان دەکەن بە دوعاو پاڕانەوەکانتان لەوان لەبری اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ‌ ﴿١٣﴾ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ‌ونَ بِشِرْ‌كِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ‌ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ (20) أَمْوَاتٌ غَيْرُ أَحْيَاءٍ ۖ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ (21)} صدق الله العظيم [النحل].

وە دەتبینم لەو کەسانەیت بانگەوازی بێباوەڕان دەکەن بۆ بێدینی لەو کەسانەش کە بانگەوازی باوەڕداران دەکەن بۆ شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە، اللە شم بەسە لە بەرامبەر ھەموو ئەوانەی بەربەست لە ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری دادەنێن و بەلاری و خواری دەیگرن لەکاتێکدا دەزانێت ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە،

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بانگەوازکار بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری؛ خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
__________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:57 AM
2

- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - شەعبان - 1435 کۆچی
04 - 06 - 2014 زایینی
06:05 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=145838
ــــــــــــــــــــ


وەڵامی ئیمام بۆ ئەوانەی بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا لەکاتێکدا دەشزانن ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و کەس و کارە چاکەکارەنیان و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دوای ئەوە..

ئەی گەلی ئەوانەی بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا لەکاتێکیشدا دەزانن، ئەوانەی بیروباوەڕتان وایە اللە شتێک نیە ناو ببرێت و بوونی ھەبێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی! ئەو شتەی ھیچ شتێک وەکو ئەوو ھاوشێوەی ئەو نیەو بیسەرو بینایە. وە مادام لە بیروباوەڕەکەی ئێوەدا اللە شتێک نیە ناوی ببرێت و بوونی ھەبێت بۆیە لێرەدا پێویست بە هەبوونی پەردەیەک ناکات لەنێوان خۆی و بەندەکانی، بەڵام ئێمە دەبینین اللە لەنێوان خۆی و بەندەکانی پەردەیەکی داناوە تا ببێتە ڕێگر لە بینینەکەی بە بینایی چاوەکانیان، تا بەندەکانی بەھۆی ئەوەوە لەناونەچن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ ٱللَّهُ إِلاَّ وَحْياً أَوْ مِن وَرَآءِ حِجَابٍ} صدق الله العظيم [الشورى:51].

بەھەمان شێوە لەم ئایەتە مەحکەمەدا ھەبوونی زاتی پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەردەھێنین، بۆیە پەردەی لەنێوان پەرستراوو بەندەکان داناوە، جا لەدوای ئەم پەردەیە قسەیان لەگەڵ دەکات، ئایا نابینی پەردەکەی داناوە تا ببێتە ڕێگرێک بۆ بەندەکان لە بەرامبەر بینینی پەروەردگاری پەرستراو؟ بەڵام تۆ لەو کەسە دوودڵ و ڕاڕایانەیت بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقدا لەکاتێکدا دەشزانن.

ھەرچی (الحرث) کێڵگەی ئافرەتە، جا ئەوە پێشتر فەتواماندا بۆیە ئافرەت بە کێڵگە - حرث - ناودەبرێت چونکە اللە کێڵگەی نەوە خستنەوەی مرۆڤایەتی لە ئەو داناوە، وە تۆوەکانیشی لە پشتی پیاو داناوە، بۆیە (پێغەمبەری اللە لە ڕوئیاکەمدا) فەرمووی: [كان مني حرثك وعليٌّ بذرك].

وە ئەی پیاو، ئایا اللە ی پایەبەرز نافەرموێت: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَّكُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:223]؟

ئەوە بە مانای کێڵگەی نەوەکانتان. کەواتە بۆچی پێداگریت لەسەر ئەوەی بەرگی بەتاڵ بکەی بە بەرحەقدا؟ سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت تۆ دەتەوێت بە ھەموو هۆکارو ئامرازێک بەربەست لە بەرامبەر شوێنکەوتنی حەق دابنێیت.

بەھەمان شێوە دەتانبینم دەڵێن: "لەڕاستیدا زانستەکەی ناصر یەمانی پێشتر وتراون". دواتر بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: لەڕاستیدا اللە ئیمام مەھدی ناصر محمدی ڕەوانەکردووە تا بیکات بە دادوەر لەنێوان جیاوازو ناکۆکەکان، جا دەڵێت: ئەی فڵان تۆ لە فڵانە باس و بابەت لەسەر حەقیت، بەڵام لە فڵانە باس و بابەت لەسەر بەتاڵیت و ڕاستی ئەم بابەتە لەلای زانایانی مەزھەبێکی ترە، بەڵام ئەوانیش لە فڵانە بیروباوەڕ لەسەر بەتاڵن و بیروباوەڕە ڕاست و دروستەکە لەلای دەستەی زانایانی مەزهەبێکی ترە، بەم شێوەیە.. وە مەرجیش نیە ئیمام مەھدی ھەر بە زانستێکی تازە قسە بکات کە ھیچ یەکێک لە زانایانی ئوممەت نەیان وتبێت. پێشتریش لە بەیانێک فەتوامان ئەوەمان داوە من ئینتیمام بۆ قورئانیەکان نیە، تەنانەت ئەگەر لە بابەتێک یان دوو بابەتیشدا لەگەڵیان کۆک بم ئەوا لەپاشان دەمبینن لە حەق دەربارەی دەیان باس و بابەت لەگەڵیان جیاوازو ناکۆکم و دەڵێم: لەڕاستیدا حەقەکە لەلای زانایانی مەزھەبێکی ترە.

جا گرنگ ئەوەیە حوکمەکە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەردەھێنم و زانستیشم نیە بە زۆرێک لەوانەی زانایانی مەزھەبەکانتان دەیڵێن، وە بە کتێبەکانیشیان بەڵگەم بەسەردا جێبەجێ نەکردوون؛ بەڵکو بە مەحکەمی قورئانی گەورە بەڵگەم بەسەردا جێبەجێ کردوون.

وە ئەی پیاو، حەق لەنێوان مەزھەبەکان لێرەو لەوێ پەرش و بڵاوو بەش بەش بووە، ئێمەش کۆی دەکەینەوەو بە وردی لە مەحکەمی قورئانی گەورە باسی دەکەین، فەتوایەکەشم دەگەڕێنمەوە لای ئەو پەروەردگارەم کە قورئانی گەورەی دابەزاندووە، وە دەڵێم اللە فەرموویەتی و ناڵێم غەزالی فەرموویەتی و ناشڵێم شافعی فەرموویەتی؛ بەڵکو دەڵێم اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی، جا دەسەڵاتی زانستەکەتان لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە بۆ دەھێنم. ئیتر لەدوای حەق چیتان دەوێت تەنھا گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دوور نەبێت؟

وە تکا لە پەروەردگارەکەم دەکەم بەحەق بەو شێوەیەی خۆی حەزی پێدەکات و پێی ڕازی دەبێت لەنێوان من و ئێوە دادوەری بکات، ئەی ئەوانەی کاتەکانتان بەفیڕۆ دەدەن بۆ ئەوەی بەتوندی بەربەست لەبەردم حەق دابنێن، ئایا لەو زاتە ناترسن کە بە ناخەکانتان دەزانێت تا وریاو ئاگادابن بن؟ بەڵکو دەتانبینم لەسەر ڕێگری کردن و بەربەست دانان لە شوێنکەوتنی بانگەوازی مەھدیەت پێداگرن، جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ئەو شەیتانە مرۆڤانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەتان دەشارنەوە بۆ بەربەست دانان لە شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە، لە بەرامبەر پیلانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ هەست بەدڵنیایی مەکەن؛ وە ئەگەر ویستان هەبوو بانگهێشتان دەکەم بۆ موباھەلەکردن و نەفرەتی اللە ش لەوکەسە دەکەین کە لە درۆزنانە، جا لەڕاستیدا ئێمە بەڵگەمان بەسەردا جێببەجێ کردن، وە ماوەی گفتوگۆکردنیش لەگەڵتان گەیشتە زیاتر لە سی و حەوت لاپەڕەو ھێشتا ھەر بەرگی بەتاڵ دەکەن بە بەر حەقداو قسەکان دەشێوێنن و لەجێگایەکیان دادەنێن کە شوێنی مەبەستەکەی نیە لەکاتێکیشدا دەزانن، وە ھێشتا گفتوگۆکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی کۆتایی بە موباھەلەکەی نێوان من و خۆتان دەهێنین، جا ئەوکات لە اللە دەپاڕێینەوە با نەفرەتی اللە لەسەر ستەمکاران بێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:56 AM
3

- 6 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - شەعبان - 1435 کۆچی
06 - 06 - 2014 زایینی
04:35 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=146113
ـــــــــــــــــــــ


ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرابوو بۆ ئەو کەسەی دڵێکی زیندووی هه‌بێت یان گوێ ڕادێرێت له‌کاتێکدا شاھێدیش بێت لەسەر بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و کەس و کارە پاکەکانیان و شوێنکەوتووانی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و درودو سڵاو لەسەر هەموویان دەدەین، دوای ئەوە..

ئەی (الباحث عن البينة)، تەنها لەترسی ئەوەی نەوەک ئیمام مەھدی ناصر محمد هەموو پیلانەکانتان ئاشکرا بکات بۆ ڕێگری کردن لە ڕێگای ڕاست بڕیارتدا ڕابکەیت، وە سەبارەت بە حوکمەکەت تۆ لەوکەسانەیت فەرموودەی اللە دەشێوێنن و لە شوێنێکی دادەنێن کە جێگای مەبەستەکەی نیە، وە بەڵگە ئاشکراکە لەسەر ئەوە بریتیە لە شێواندنی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز لەلایەن تۆوە: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ (35)} صدق الله العظيم [الطور:35].

ئەمە لە ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە یە کە بۆ زانایان و موسڵمانانیش بەگشتی و ھەموو کەسێکی خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرا ڕوون و ئاشکران، جا ھەموویان مەبەستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەزانن کاتێک دەفەرموێت: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی ئایا ئەوان لە ھیچ شتێکەوە دروست بوونە؟ وە ئایا ھیچ شتێک ئەوانی بەدینەھێناوەو دروستی کردوون؟ یان خۆیان خۆیان دروستکردووە؟ بەڵام تۆ فەرموودەکەی اللە ت شێواندو لە شوێنێکت داناوە کە جێگای مەبەستەکەی نیە، تا ڕاستی بە بەتاڵ دابپۆشیت و بەرگی بەتاڵ بکەی بە بەر ڕاستیدا، ئەمەش بەهۆی نەزانیەکەی خۆتەوە نیە؛ بەڵکو بە ئەنقەست ئەم ئایەتەت شێواندو لە شوێنێکت دانا کە جێگای مەبەستەکەی نیە تا بەڵگەکەی اللە و نێردراوەکەی و ئیمام مەھدی لەسەر بێدینەکان بە اللە ی لێ لابدەیت لەوەی دەفەرموێت: {أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ} صدق الله العظيم.

جا لەڕاستیدا ئەمە وەڵامی اللە یە بۆ فەلسەفەی بێدینەکان، چونکە اللە ئەو پرسیارە ئاڕاستەی بیدینەکان دەکات و پێیان دەڵێت: یان ئەوە لە ھیچ شتێکەوە دروست بوونەو ھیچ شتێک ئەوانی دروست نەکردووە یان ئەوە خۆیان دروستکاری خۆیانن؟ چونکە ھۆکاری بوونیان ھەر دەبێت ھەبوونی شتێک بێت کە ئەوانی دروستکردبێت، یان دەبێت ئەوان خۆیان خۆیان دروستکردبێت. جا ئەگەری سێیەم بوونی نیە، یان ئەوەیە لێرەدا شتێک ھەیە ئەوانی دروستکردووە، یان ئەوان خۆیان خۆیان دروستکردووە، لەکاتێکدا دەزانن خۆیان خۆیان دروست نەکردووەو ناتوانن مێشێکیش دروست بکەن ئەگەر کۆشببنەوە بۆ دروستکردنەکەی، بەڵام تۆ ئەم ئایەتەت شێواندو لە شوێنێکت دانا کە جێگای مەبەستەکەی نیە، تا ھەبوونی زاتی اللە ڕەت بکەیەوە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵام ئێمە مەبەستی پیلانەکەتمان ئاشکرا کرد، وە بینیت ناصر محمد ئەو پیلانەت دەخاتەڕوو کە بەچەندین ڕۆژ ئامادەت کردبوو ئەگەر چەند مانگێکیشی پێ نەچووبێت، وە دەشزانین دواتر تۆ بیر لە ڕێگایەکی تری پیلانگێڕی دەکەیەوە بۆ بەربەست دانان لە شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، بێگومان دواتر بە ناوێکی خوازراوی نوێ و پیلانێکی تری تازەوە دێیەوە لامان، دوورەو زۆر دوورە ئێمە بۆ تۆ لە کەمین داین.

جا سوێند بە اللە ھەر لە سەرەتای یەکەم بەیانەکانتانەوە من شێوازو ئاوازی قسەکانتان دەناسمەوە، بەڵام فەتوایەکەم دوادەخەم تا ئەوانەی نازانن لۆمەم نەکەن و وا گومان نەبەن ھەر کەسێک سەرپێچی و پێچەوانەی ئێمە بکات شەڕیان لەدژ ڕادەگەیەنین و دەڵێین لەو شەیتانە مرۆڤانەیە کە لە ڕوواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشارنەوە بۆ بەربەست دانان لە زیکری کتێبەکەی اللە، جا بۆ ئەوەی ھیچ یەکێک لۆمەمان نەکات بۆیە ھەندێک چاوەڕێ دەکەین تا بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا بۆ ھەمووان بەڵگەکەتان بەسەردا جێبەجێ بکەین، جا لەوکاتەدا ئێوەش پشتدەکەنە ڕاستیەکەو خوارو خێچی دەکەن و قسەکان دەشێوێنن و لە شوێنێکی دادەنێن کە جێگای مەبەستەکەی نیە، سوپاسیش بۆ ئەو اللە یەی بەوە دەزانێت من ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، وە ئەگەر ستەمم لێکردبیت ئەوا اللە ت بەسە لەبەرامبەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و دواتر خۆی لەنێوان من و تۆ دادوەری دەکات کە چاکترینی جیاکەرەوانە.

هەرچی سەبارەت بە کەمی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە منیان بەڕاستداناوە، لەڕاستیدا تۆ وایدەبینی ئەوە بەڵگە بێت لەسەرمان، ئێمەش ڕاستەوخۆ بەم فەرموودەیەی اللە کۆتایی بە وەڵامەکە دەھێنین بۆ تۆ: {وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِي الشَّكُورُ} صدق الله العظيم [سبأ:13].

وە سوپاسیش بۆ اللە ئەم پشتیوانە کەمانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیاد بووندان، چونکە فەرمان و بانگەوازەکە بە نامۆیی دەستی پێکردووە لەسەر موسڵمانان و ئەوان دەڵێن چۆن مەھدی چاوەڕوانکراو ناوی ناصر محمدە لەکاتێکدا ئەم ناوە لەلای هیچ مەزھەبێکی ئیسلامی بوونی نیە! تا ئەو کاتەی بەڵگەکەمان بەسەردا جێبەجێ کردن بەوەی (تواطؤ) مەبەستی (تطابق) نیە، بەڵکو لە زمان و دەستەواژەدا مەبەستی (ڕێککەوتن - توافق) ـە، جا لەپاش ئەوە بیردەکەنەوەو بۆیان ڕووندەبێتەوە لە ستەمکارانن و ئەم فەرموودە نەبەویە ڕاست و دروستەیان بە ھەڵە تەفسیر کردووە کە فەرموویەتی: [يواطئ اسمه اسمي].

جا ئەم فەرموودەیان بە ھەڵە تەفسیر کردووە هەرچەندە ڕەوانبێژن و لە زمانی عەرەبی و نەحو صەرفدا کارامەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناصر محمد ئەم ھەڵە زمانەوانیەی ئەوانی ئاشکرا کرد لەکاتێکدا لە زمانی عەرەبیدا زانستیشی لەوان کەمترە، وە ئەو شتانەی فێرکردن کە لە زۆر باس و بابەتدا نەتاندەزانی، ئیتر ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرابوو بۆ ئەو کەسەی دڵێکی زیندووی هه‌بێت یاخود گوێ ڕادێرێت له‌کاتێکدا شاھێدیش بێت لەسەری، وە بەیانی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆشتان فێر دەکەین تا پێی ڕێنماییتان بکەین بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری، پەروەردگارەکەشم لەلایەن خۆیەوە بە وەحی تێگەیشتن ڕاستەوخۆ بۆ سەر دڵ فێرم دەکات، جا بەو ئایەتەی دەسەڵاتی زانستەکەی بۆ کەسە ڕاڕاو دوودڵەکان تێدایە ئیلھامم بۆ دەکات، وە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەم فێر دەکات، وە بە وەحیێکی تازەوە لەلایەن پەروەردگارەوە بۆ سەر دڵ وەحیم بۆ نایەت تەنانەت بە یەک وشەی تازەش لە ئایینەکەی اللە ئیسلام؛ بەڵکو ئەو قسەیەی بۆتان دەکەم بە دەسەڵاتی زانستە تا بزانن ئەوە ئایەتێکە لە قورئانی گەورە یان لە فەرموودەی بەیانی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی دەرهاتووە، بەڵام تۆ بە بوختان و درۆیەکی گەورە قسەمان بۆ ھەڵدەبەستی و دەڵێی ئێمە اللە و نێردراوەکەی بەدرۆ دەزانین، اللە یارمەتیدەربێت له‌سه‌ر ئەو درۆو بوختانەی بە ستەم و بوختانێکی گەورە بە ئێمەت هەڵبەستووە.

بەھەرحاڵ ھەزاران کەس لەوانەی بەدواداچوون دەکەن سەیری لاپەڕەی گفتوگۆکەی نێوان من و تۆو نێوان پشتیوانەکانیان کردووە، جا دواتر وازیان لێدەھێنێن تا عەقڵەکانی ئەوان بڕیار بدەن بەوەی کام لە ئێمە بە ڕاست و دروستی قسە دەکات و بە مۆڵەتی اللە ی خاوەن دەسەڵات و داناو کاربەجێ بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
دوژمنی شەیتانە جن و مرۆڤەکان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
__________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:55 AM