الموضوع: گرنگ و گشتی بۆ ھەموو پشتیوانەکان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی وڵاتانی مرۆڤایەتی

1

گرنگ و گشتی بۆ ھەموو پشتیوانەکان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی وڵاتانی مرۆڤایەتی ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - شەعبان - 1441 کۆچی
23 - 04 - 2020 زایینی
9:53 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?t=39825
__________


گرنگ و گشتی بۆ ھەموو پشتیوانەکان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی وڵاتانی مرۆڤایەتی ..


بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی دادوەری باڵادەستی چاکترین جیاکەرەوەکان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، دواتر..

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازە دوورو نزیکەکان و شارو دێهاتەکان، ئەوەی لەو وڵاتەی تێیدا نیشتەجێیە یان کۆچبەرە بینی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بە شایەدی درۆو بوختانەوە لەدوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممەی شەوی ھەینی بینینی ھیلالی ڕەمەزانیان ڕاگەیاند ئەوا با (تەنها) ئەو پشتیوانانەی نیشتەجێی ئەو وڵاتەن کە ئەم درۆو بوختانەی ڕاگەیاندووە یەکەم ڕۆژی ڕۆژووەکە بە ڕۆژووبن لە ئەستۆی بڕیار بەدەستی ئەو وڵاتە، وە ئەو شاھێدی دەرە درۆیانە چارەنووسیان ئاگرە، لەسەرووی ھەمووشیان عبد اللە خضيری خاوەنی (ڕوانگەی حوطة سدير)، جا چەندە خۆی و ئوممەتەکەی گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، وە چەندە باری گوناھی خەڵکیشی کەوتۆتە سەر کە وایدادەنێت اللە بە چاوی ھەڵۆ پشتگیری لێکردووەو لە نیوەڕۆدا ئەستێرەکان دەبینێت! بەڵام ئەی عبد اللە ئێوە چوونەتە ناو سەردەمی نیشانەی درک کردنە گەورەکانەوە، ھەرچەندە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە دەکەم بە شاھێد بە شاھێدی دڵنیایی بەوەی ھیلالی ئەو ڕەمەزانەی سەرەتاکەی لەدوای خۆرئاوابوونی چوارشەممە دەست پێدەکات شەوی پێنجشەممە بوو، بەڵام لە حاڵەتی درک کردندا بوو، بەو مانایەی پێش کۆبوونەوەی خۆرو مانگ ھیلال لەدایکبووە، جا کە خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە ھیلال لەدایکبوو بوو، وە بەگوێرەی زانستەکەم بە حسابی مەنزڵەکانی ئاوابوونی ھیلال ھەرگیز لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممەی شەوی ھەینی بەرواری دووی ڕەمەزان ھیلالی ڕەمەزان نابینن تەنھا بە کامێرای سی سی دی بەر لە خۆرئاوابوون نەبێت لەکاتێکدا لە حاڵەتی درک کردندایە.

وە ئای لە سەرسامی ئەی گەلی عەجەم و بە تایبەتیش زۆرترین سەرسامی لە ئێوەی عەرەب! ئایا ئێوە لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژەکەتان دەچنە ناو سەرەتای مانگەوە یان بەر لە خۆرئاوابوون بە شایەتیدانی درۆو بوختانەوە؟! بەھەرحاڵ ئایا اللە چاکترین جیاکەرەوەکان نیە؟ ئەو زاتەی دەزانێت خۆر درکی بە مانگ کردووە وەکو نیشانەیەکی پشتڕاستکردنەوەی گەردوونی بۆ خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد یەمانی بە مۆڵەتی پەروەردگارەکەم اللە ی تاک و تەنهای زاڵ.

بەوپێیە یەکەم ڕۆژەکانی مانگی پڕ (بەدر) ی ڕەمەزانی ئەمساڵەتان1441 بەوپەڕی شکۆو شانازیەوە ڕادەگەیەنم بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە، دواتریش مەھدی چاوەڕوانکراو واز لە ڕووی مانگە پڕەکە دەهێنێت تا خۆی بە مۆڵەتی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ گفتوگۆتان لەگەڵ بکات، وە نیشانەی ترو نیشانەی تری یەک لەدوای یەک.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکارە موسڵمانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیھان بیەوێت بڵێت: ئەی ناصر محمد یەمانی فەرمانەکەت چەندە سەیرە! تۆ کە بە دڵنیاییەکی ڕەهاوە پەروەردگارەکەت نیشانەی درک کردنی فێری کردیت کە ئاگادارکەرەوەیە بۆ مرۆڤایەتی هەر بۆیە دڵنیاییت لەوەی سەرەتای مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵمان 1441 بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە، کەواتە بۆچی لە شەوی پێنجشەممە بەڕۆژوو نەبوویت؟ لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم لەڕاستیدا ئەوە نیشانەیەکی بەڕاستدانەری شاراوەیە کە لە ڕێی ڕۆژی ڕۆژووگرتنەکان لە سەرەتای ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانەوە دەیزانن، جا ھیلالی مانگەکە دەبینن ئەستور بووە، چونکە تەمەنەکەی گەورەیە بەھۆی ئەوەی بەر لە ئیقتیران لەدایکبووە (واتە بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت)، جا کە خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە ھیلال لەدایکبووە، دواتریش ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەم مانگی پڕی تەواو لەناکاو دەردەکەوێت و لەکاتی سێبەریشدا - واتە تا پێش خۆرھەڵاتن - لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی بەیانی پێنجشەممەوە ئاوادەبێت، وە تا زیاتر ڕووبکەینە خۆرئاوای یەمەن مانگی پڕ درەنگتر ئاوا دەبێت لە کاتی سێبەر تا خۆرهەڵاتن لە کۆتایی جیهان، دادوەریش ھەربۆ اللە یە کە چاکترین جیاکەرەوەکانە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

دواتریش ئیمام مەھدی بەپێی ڕاگەیاندنی حکومەتی ڕزگاری بەڕۆژو دەبێت و بەرپرسیاریەتەکەش لە ئەستۆی ئەوانە، بەھەمان شێوە هەموو پشتیوانەکان لە ھەموو ناوچە جیاجیاکان بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتەی تێیدا نیشتەجێیە بەڕۆژوو دەبن و بەرپرسیاریەتەکەش لە ئەستۆی ئەوانەو اللە ش ڕۆژوو و ھەڵسانەوەکەی لێوەربگریت، دووبارەشی دەکەمەوەو دەڵێم: لەڕاستیدا سەرەتای مانگی ڕەمەزان لەوکاتەوە دەستی پێکرد کە چوونە ناو ئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە، ئەم شەوی ھەینیەش بەرواری دووی ڕەمەزانەو شەممەش سێی ڕەمەزان، دواتریش ئەوە دەزانن بەهۆی ئەستوربوونی ھیلالەکە، جا دەوترێت ئەوە ھیلالی دوو شەوە یان سێ شەوەیە، ئەگەر ئێوە اللە و نێردراوەکەی بەڕاست دابنێن بەوەی یەکێک لە نیشانە گەورەکانی قیامەت بریتیە لە ئەستوربوونی مانگ - انتفاخ الأهِلّة - لە ڕۆژی دەرکەوتنەکەی بۆ ڕۆژووەوانان بەشێوەیەکی گشتی داخراو لە ناوچە شاخاویەکان و بەشێوەیەکی کراوەش لە ناوچە دەشتاییەکان لەڕۆژی بەربانگ کردنەوەیان ڕۆژی یەکەم، جا دەوترێت ئەوە ھیلالی دوو شەوە یان سێ شەوەیە، وە هەموو ڕۆژووەوانەکانیش لەسەر ئەوە شاھێد دەبن، ئەی اللە بەحەق دەرگای سەرکەوتن لەنێوان ئێمەو خۆبەگەورەزانەکانی جیھان بکەوە، تۆش چاکترینی ئەوانەی دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 01:46 PM