الموضوع: ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو هه‌واڵتان له‌ مەحكه‌می زیكر له‌ كتێبی اللە ی زانا به‌ په‌نهان و نهێنی و شاراوه‌كان بۆ دەهێنێت

1

ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو هه‌واڵتان له‌ مەحكه‌می زیكر له‌ كتێبی اللە ی زانا به‌ په‌نهان و نهێنی و شاراوه‌كان بۆ دەهێنێت ..

ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
08 - 02 - 1433 کۆچی
03 - 01 - 2012 زایینی
05:39 به‌یانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=30716
ــــــــــــــــــــــــ


ئیمام مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو هه‌واڵتان له‌ مەحكه‌می زیكر له‌ كتێبی اللە ی زانا به‌ په‌نهان و نهێنی و شاراوه‌كان بۆ دەهێنێت ..


بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو بەسەرخەرەکانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ تا ڕۆژی دوایی، دوای ئەوە..


سڵاوو ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كەتی اللە تان له‌سه‌ر بێت پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، وه‌ سڵاوی اللە له‌ سه‌ر میوانی قه‌در گران "ابواللیل" جا به‌خێرهاتی بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆی جیهانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو له‌ سه‌رده‌می گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن (ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی؛ منتديات البشرى الإسلامية).

وه‌ ئه‌ی (ابا اللیل)، من ده‌تبینم هاتوویت به‌م فه‌رمووده‌یه‌ی اللە ی پایەبەرز قسه له‌گه‌ڵ پشتیوانەکانی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو ده‌كه‌یت: {قُلْ إِنْ أَدْرِ‌ي أَقَرِ‌يبٌ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُ رَ‌بِّي أَمَدًا ﴿٢٥﴾ عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ‌ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿٢٦﴾ إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

جا لەدوای ئه‌وه‌ (ابو اللیل) ده‌ڵێت:

له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ كه‌واته‌ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی له‌ كوێ هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ری هێناوه‌، وه‌ له‌ كوێش هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت، وه‌ له‌ كوێ بۆشایی زه‌وی، وه ‌ڕاستی مه‌سیحی درۆزن، وه‌ جه‌سته‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م؟
له‌پاش ئه‌وه‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو وەڵامت ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێم: هه‌واڵه‌كه‌م له‌ مەحكه‌می زیكر له‌ كتێبەکەی اللە ی زانا به‌ غه‌یب و نهێنی و شاراوه‌كانەوە هێناوه‌، له‌كاتێكدا هه‌واڵ و ده‌نگوباسی زۆرێک له‌ زانستی غه‌یبی و شاراوه‌ له‌ قورئانی گه‌وره‌دا هه‌یه‌، وه‌ نه‌شمان وتووه‌ وه‌حیێكی تازه‌مان پێدراوه‌، به‌ڵكو به‌ به‌یانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوه‌ن رێزو شكۆ به‌ڵگه‌تان به‌سه‌ردا ده‌هێنینه‌وه‌، وه‌ كاتێكیش فه‌تواتان بۆ ده‌ده‌م هه‌ساره‌ی سزا بریتیه‌ له‌ هه‌ساره‌ی ئاگر ئه‌وا به‌ڵگه‌كه‌تان له‌ مەحكه‌می قورئانەوە بۆ ده‌هێنم به‌وه‌ی هه‌ساره‌ی سزا بریتیه‌ له‌ هه‌ساره‌ی ئاگر. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣٨﴾ لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ‌ وَلَا عَن ظُهُورِ‌هِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُ‌ونَ ﴿٣٩﴾ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَ‌دَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُ‌ونَ ﴿٤٠﴾ وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُ‌سُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُ‌وا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

به‌هه‌مان شێوه‌ كاتێک فه‌توای ئەوەم بۆ داون کە تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی ئاگر به‌ نزیكترین شێوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كانی قیامه‌ت لەدوای نیشانەی درک کردنەکە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ‌ إِلَّا مَلَائِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُ‌وا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ وَلَا يَرْ‌تَابَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَالْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَ‌ضٌ وَالْكَافِرُ‌ونَ مَاذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِهَـٰذَا مَثَلًا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ اللَّـهُ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَ‌بِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِيَ إِلَّا ذِكْرَ‌ىٰ لِلْبَشَرِ‌ ﴿٣١﴾كَلَّا وَالْقَمَرِ‌ ﴿٣٢﴾ وَاللَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ‌ ﴿٣٣﴾ وَالصُّبْحِ إِذَا أَسْفَرَ‌ ﴿٣٤﴾ إِنَّهَا لَإِحْدَى الْكُبَرِ‌ ﴿٣٥﴾ نَذِيرً‌ا لِّلْبَشَرِ‌ ﴿٣٦﴾ لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ‌ ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [المدثر].

وه‌ پێشتریش پێیدا تێپه‌ڕبووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ ئه‌م تێپه‌ڕبوونه‌ نزیكتره‌ له‌ زه‌وی، تا ده‌بێته‌ هۆی پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یەک له‌ نیشانه‌ گه‌وره‌كان بێته‌جێ، جا شه‌و پێش ڕۆژ بكه‌وێت و خۆریش له‌ خۆر ئاواوه‌ هه‌ڵدێت، وه‌ له‌ لاكانی (جەمسەرەکانی زەوی) بۆ زه‌وی دێت، واته‌ به‌ ده‌وری هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ نه‌ک بە ده‌وری خۆرهەڵات و خۆرئاوا، به‌ڵكو له‌ باشوره‌وه‌ بۆ باكور، به‌و مانایه‌ی له‌لاكانی ئه‌م لاو ئه‌و لای (باکورو باشور) بۆ زه‌وی دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ‌ وَلَا عَن ظُهُورِ‌هِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُ‌ونَ ﴿٣٩﴾ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَ‌دَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُ‌ونَ ﴿٤٠﴾ وَلَقَدِ اسْتُهْزِئَ بِرُ‌سُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِالَّذِينَ سَخِرُ‌وا مِنْهُم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٤١﴾ قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِاللَّيْلِ وَالنَّهَارِ‌ مِنَ الرَّ‌حْمَـٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ‌ رَ‌بِّهِم مُّعْرِ‌ضُونَ ﴿٤٢﴾ أَمْ لَهُمْ آلِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ‌ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ﴿٤٣﴾ بَلْ مَتَّعْنَا هَـٰؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ‌ ۗ أَفَلَا يَرَ‌وْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْ‌ضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَ‌افِهَا ۚ أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ ﴿٤٤﴾قُلْ إِنَّمَا أُنذِرُ‌كُم بِالْوَحْيِ ۚ وَلَا يَسْمَعُ الصُّمُّ الدُّعَاءَ إِذَا مَا يُنذَرُ‌ونَ ﴿٤٥﴾ وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِّنْ عَذَابِ رَ‌بِّكَ لَيَقُولُنَّ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ ﴿٤٦﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وه‌ ئه‌م ڕۆژه‌ش ڕۆژی گەورەترین فه‌تحه‌کەیە له‌لایەن الله وە بۆ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو، جا الله لە شەوێکدا به‌ هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر به‌سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایەتیدا ده‌ریدەخات، له‌و شه‌وه‌ی تێیدا شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٢٨﴾ قُلْ يَوْمَ الْفَتْحِ لَا يَنفَعُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا إِيمَانُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُ‌ونَ ﴿٢٩﴾ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَانتَظِرْ‌ إِنَّهُم مُّنتَظِرُ‌ونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [السجدة].

{لَوْ يَعْلَمُ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ النَّارَ‌ وَلَا عَن ظُهُورِ‌هِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُ‌ونَ ﴿٣٩﴾ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَ‌دَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُ‌ونَ ﴿٤٠﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وه‌ ئه‌ی (ابا اللیل)، ئه‌مه‌ ڕۆژێكه‌ شه‌و پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت؛ شه‌وی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی سه‌قه‌ر کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر به‌ ڕوونی له‌ ئاسۆ له‌ كاتێکەوە بۆ كاتێكی تر به‌ قه‌ده‌رو كاتێکی دیاریكراو له‌ دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی الله بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت (اللواحة للبشر)، وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌شم لەوە بۆ هێناون کە له‌ قورئانی گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی زانستی هه‌واڵه‌ شاراوەو غه‌یبیه‌كان بە نێردراوی اللە گەیشتووە، وه‌ هه‌واڵه‌كه‌م بۆ نه‌هێناون پاشان بڵێم: دڵم هەواڵی ئەوەی پێداوم، به‌ڵكو له‌ مەحكه‌می كتێبی په‌روه‌ردگاره‌كه‌م ده‌رمهێناوه کە زانایه‌ به‌ هه‌موو غه‌یب و نهێنی و پەنهان و شاراوه‌كان. وه‌ الله ش فێری ئه‌م قورئانه‌ی كردووه‌ تا ڕوونی بكاته‌وه‌ تا خه‌ڵكی پێ فێربكات، وه‌ الله ش ته‌نها تایبه‌تی نه‌كردووه‌ به‌ ئه‌و به‌بێ ئێوه‌، ئایا له‌ ‌اللە ناترسن؟ به‌ڵكو الله دایبه‌زاندۆته‌ سه‌ر نێردراوەکەی تا به‌ڵگه‌ی پێ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بهێنێته‌وه‌، بەهەمان شێوە ئەوەی شوێن نێردراوەکەشی کەوتبێت بەڵگەی پێ بەسەر خەڵکیدا بهێنێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ} صدق الله العظيم [يوسف:108].

وه‌ قورئان هەرچی اللە بیەوێت لە زانستە غەیبی و شاراوەکان لەخۆ دەگرێت کە بۆ ئێمە دانه‌به‌زیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی الله ویستبێتی له‌ زانسته‌ غەیبی و شاراوەکانی تێدایه‌، جا ئێوه‌ ده‌زانن قورئان پەیامێکە له‌ لایه‌ن الله ی زانا به‌ غه‌یب و نهێنی و شاراوه‌كان بۆ سه‌ر نێردراوی الله به‌ قورئان باپیره‌م محمد نێردراوی الله - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دابەزیوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ‌ عَلَىٰ غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿٢٦﴾ إِلَّا مَنِ ارْ‌تَضَىٰ مِن رَّ‌سُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَ‌صَدًا ﴿٢٧﴾ لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِ‌سَالَاتِ رَ‌بِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پەیامەکانیان زانستی غەیبی و شاراوەی تێدابووه‌و جگە لە اللە كه‌س پێیان نازانێت، جا له‌ مەحكه‌می كتێبه‌كه‌ی دایبه‌زاندۆته‌ سه‌ر نێردراوەکەی له‌كاتێكدا پێش دابه‌زینی ئه‌م زانسته‌ غەیبی و شاراوانە نه‌ نێردراوەکان پێیان زانیوە نه‌ گەلەکانیشیان، به‌ڵام دوای دابه‌زینی له‌ كتێبه‌كه‌دا نێردراوەکەو به‌هه‌مان شێوه‌ باوەڕدارەکانیش لە گەلەکەی - له‌وه‌ی الله دایبه‌زاندووه‌ - پێی دەزانن، جا به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیش پێی ده‌زانن هەرچەندە زانستی غه‌یبی و شاراوه‌ن، به‌ڵام له‌پێش دابه‌زینەکەی كه‌س پێی نه‌زانیوە ته‌نها اللە نەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ} صدق الله العظيم [هود:49].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مه‌هدی ناصر محمد يه‌مانی.
ــــــــــــــــــ
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 02:27 PM