الموضوع: شاھێدی دەدەم بەخودابەوەی کەوا من لە ئەولیاو یاوەرانی خوداو پێغەمبەرەکەیمە دوژمنایەتی ئەوکەسەش دەکەم کەوا دوژمنایەتیان دەکات وە یاوەری ئەوەش دەکەم کەوا یاوەریان دەکات

1

لەبەردەم اللە شاھێدی دەدەم من یەکێکم لە دۆست و یاوەرانی اللە و نێردراوەکەی و دوژمنایەتی ئەوکەسە دەکەم کە دوژمنایەتیان دەکات. وە دۆستی ئەوەشم کە دۆست و یاوەری ئەوانە ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 02 - 1430 کۆچی
02 - 02 - 2009 زایینی
11:49 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=51389
ــــــــــــــــــــ


لەبەردەم اللە شاھێدی دەدەم من یەکێکم لە دۆست و یاوەرانی اللە و نێردراوەکەی و دوژمنایەتی ئەوکەسە دەکەم کە دوژمنایەتیان دەکات. وە دۆستی ئەوەشم کە دۆست و یاوەری ئەوانە ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لە دوایین نێردراوو پێغەمبەران و شوێنکەوتوانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {الَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ إِلَّا اللَّمَمَ إِنَّ رَبَّكَ وَاسِعُ الْمَغْفِرَةِ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُمْ مِنَ الأَرْضِ وَإِذْ أَنْتُمْ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى (32)} صدق الله العظيم [النجم].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً} صدق الله العظيم [النور:61].

جا ئەی نەسیم، وشە پێکچووەکە (موتەشابیھەکە) تۆی گومڕاکردووە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].

وە دەڵێی مەبەستی خودی کەسەکەیە بەوەی نەڵێت من لە اللە دەترسم و نەڵێت لە دۆست و یاوەرانی اللە م، وە نەڵێت لە حزبەکەی اللە م و نەڵێت لەگەڵ حەقم، وە لە سەردەمی نێردراوو پێغەمبەران نەڵێت من نێردراوو پێغەمبەرم ئەگەر بەڕاستی نێردراو یان پێغەمبەر بووبێت، وە مەھدی چاوەڕوانکراویش ئەگەر بەڕاستی لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە ڕەوانەکرابوو نابێت بڵێت مەهدی چاوەڕوانکراوم، بە پێی فەتواکەی داوتە، جا ها ئەوە دژایەتی و پێچەوانەی فەتواکەی خۆتکردووەو خۆتت بە پاک داناوەو دەڵێی: "من لە اللە دەترسم" جا نەفسەکەی خۆتت بە پاک داناو دژو پێچەوانەی فەتوا بەتاڵ و پوچەکەی خۆت کرد! جا ئەوەی جوان و جێی سەرنجە ئەوەیە دژو پێچەوانەی فەتوا بەتاڵ و پوچەکەی خۆتت کردو وتت: "من لە اللە دەترسم" جا نەفسی خۆتت بە پاک دانا بەوەی بەڕاستی تۆ لە اللە دەترسی، جا من نکۆڵی لە شاھێدیەکەت لەسەر خۆت لە بەرامبەر نەفسەکەت ناکەم، بەڵام اللە فەرمانی پێکردووم من بە پاکت نەگرم و بە بێ زانست و ھیدایەت و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە شوێنت نەکەوم، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].

واتە اللە لە بەندەکەی زاناترە پێت، یان تۆ نازانی (تەزکیە) چیە؟ ئەی نەسیم ئەوە بریتیە لە شاھێدی دان بەوەی بڵێم: نەسیم پیاوێکی چاکەکارەو بەوپێیەی بانگەواز بۆ شوێنکەوتن دەکات با شوێنی بکەوین، وە ھەرگیزیش من تەزکیەت ناکەم و بە چاک و پاکت ناگرم و دەڵێم: تۆ ناتوانیت بە درۆ قسە بەناوی اللە وە هەڵببەستی، جا اللە زاناترە پێت، وە اللە فەرمانی پێنەکردووم تەنھا لەسەر بنەمای ئەوەی وای بببینم تۆ لە اللە ترس و پارێزکاریت بەڕاستت دابنێم و شوێنت بکەوم؛ بەڵکو اللە فەرمانی پێ کردووم پێت بڵێم: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].

بەھەمان شێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَلْ عِنْدَكُمْ مِنْ عِلْمٍ فَتُخْرِجُوهُ لَنَا إنْ تَتَّبِعُونَ إلَّا الظَّنَّ وَإِنْ أَنْتُمْ إلَّا تَخْرُصُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:148].

جا وشە پێکچووەکە (موتەشابیهەکە) گومڕای کردووی: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].

جا ئەوەی دەفەرموێت {أَنفُسَكُمْ} تۆی گومڕاو سەرگەردان کردووە، ئایا نازانی ئەوە مەبەستی یەکتریە نەک خودی خۆتان؟ چونکە لە خەڵکی ھەن قسەکانی لە ژیانی دنیادا سەرسامت دەکەن لەکاتێکدا سەرسەخترین دوژمنی اللە یە، جا ئەگەر دەسەڵاتی زانستی لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە بۆ نەهێناویت شوێنی مەکەوە.

ھەرچی سەبارەت بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً} صدق الله العظيم [النور:61]،.

واتە ئەگەر چونە ناو ماڵێک سڵاو لە یەکتری؛ واتە لەنێوان خۆتاندا سڵاو لە کەس و کارو دانیشتوانی ئەو ماڵە بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِّنْ أَنْفُسِكُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:128].

کەواتە مانای (أنفسكم) واتە لەوانەی خۆتان، لە جۆری خۆتان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّابًا رَّحِيمًا (64) فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجًا مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيمًا (65) وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُواْ مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلاَّ قَلِيلٌ مِّنْهُمْ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (66) وَإِذاً لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّـا أَجْراً عَظِيمًا (67) وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا (68)} صدق الله العظيم [النساء].

وە ئەگەر دەربارەی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز پرسیارم لێکردیت: {وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ} صدق الله العظيم [النساء:66].

جا ئایا دەبینی اللە فەرمانی پێکردبن بە کوشتنی خۆیان یان ئەوە فەرمانە بە کوشتنی ھەندێک لەلایەن ھەندێکیان (یەکتری)؟ واتە جولەکەی باوەڕدار ئەگەر بەڕاستی باوەڕداربێت و لەگەڵ نێردراوی اللە بۆ جیهاد دەربچێت و شەڕی لەگەڵ جولەکەی خراپەکار کرد لەکاتێکدا بە دڵ و بەگیان ڕاستگۆبێت ئەوا دواتر اللە پاداشتێکی گەورەی پێدەدات و بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتی دەدات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ أَنَّا كَتَبْنَا عَلَيْهِمْ أَنِ اقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ أَوِ اخْرُجُواْ مِن دِيَارِكُم مَّا فَعَلُوهُ إِلاَّ قَلِيلٌ مِّنْهُمْ وَلَوْ أَنَّهُمْ فَعَلُواْ مَا يُوعَظُونَ بِهِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَشَدَّ تَثْبِيتًا (66) وَإِذاً لَّآتَيْنَاهُم مِّن لَّدُنَّـا أَجْراً عَظِيمًا (67) وَلَهَدَيْنَاهُمْ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا (68)} صدق الله العظيم [النساء].

جا نە اللە و نە نێردراوەکەی فەرمان بە ھیچ کەسێک ناکەن خۆی بکوژێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا (29) وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيراً (30)} صدق الله العظيم [النساء].

کەواتە بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز کە دەفەرموێت: {فَلا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى} صدق الله العظيم [النجم:32].

لە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) ـە، وە ئەوانەی نازانن وا گومان دەبەن مەبەستی خودی کەسەکەیە، بەڵام مەبەستی ھەندێکتانە بە ھەندێکیان (یەکتری)، جا دەڵێین شوێنکەوتن لەسەر بنەمای زانستە نەک بەوەی تۆ ئیمامەکەت بە پاک و چاک دادەنێی و وایدەبینی لە اللە ترس و پارێزکارە، نەخێر، بەڵکو لەسەر بنەمای زانستە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ۚ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَـٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا (36)} صدق الله العظيم [الإسراء].

ھەرچی سەبارەت بە موباھەلەکەیە، ئەوا لەڕاستیدا نەصارای نەجران پشتیان کردە ئەوە، چونکە دەترسان لەوەی بەڕاستی محمد نێردراوی اللە حەق بێت لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، جا ئەوەی جوانە لێت ئەوەیە تۆ لە اللە بترسیت، بەومانایەی ئومێدێک هەیە اللە بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەتت بدات، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.

ھەرچی سەبارەت بە مانای (تواطؤ) ـە، ئەوە بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن)، بەومانایەی ناوی محمد لە ناوەکەی (ناصر محمد) ڕێکدەکەوێت، وە اللە شوێنی ڕێککەوتنەکەی لەناوەکەم لە ناوی باوکم داناوە، تا ناوەکە ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکە ھەڵبگرێت، هەرچەندە اللە بەڵگەی لە ناو دانەناوە تەنانەت ئەگەر ناوەکەی منیشی لە دەقی قورئان بە ناصر محمد ھێنابووایە، جا ئەوکاتیش بەوە گفتوگۆم لەگەڵ نەدەکردن، چونکە دواتر ئێوە بە خودی قورئان گفتوگۆم لەگەڵ دەکەن و دەڵێن: "اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمُبَشِّراً بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسمه أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6].

جا لەپاش ئەوە پێغەمبەرەکە ھات و ناوەکەشی محمد بوو، کەواتە ئەی ناصر محمد یەمانی تەنانەت ئەگەر ناوەکەشت لە قورئان ھاتبووایە
ئەوەیان هەر بەڵگەی تۆ نەدەبوو لەسەرمان، بەڵکو بەڵگە لە زانستە"، جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێم: ڕاستتان کرد ھەرچەندە محمد نێردراوی اللە ش بریتیە لە خودی ئەحمەد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە لە کتێبەکەی اللە دوو ناوی ھەیە، ئەمەش بۆ ئەوەیە تا نەصاراو موسڵمان و جولەکە بزانن اللە بەڵگەی لە ناو دانەناوە، بەڵکو لە زانست دایناوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 10:23 AM