الموضوع: بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن بەڕێزترینی موسڵمانانیش باوەڕدارانن بەڕێزترینی باوەڕدارانیش لە اللە ترسە پارێزکارەکانن

1

بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، بەڕێزترینی موسڵمانانیش باوەڕدارانن، بەڕێزترینی باوەڕدارانیش لە اللە ترسە پارێزکارەکانن ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 04 - 1431 کۆچی
26 - 03 - 2010 زایینی
02:23 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?t=1566
ــــــــــــــــــ


بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، بەڕێزترینی موسڵمانانیش باوەڕدارانن، بەڕێزترینی باوەڕدارانیش لە اللە ترسە پارێزکارەکانن ..

بەناوی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، سوپاس و ستایشی دەکەم بە سوپاس و ستاییش کردنێک شایەنی شکۆو گەورەیی و مەزنی دەسەڵاتەکەی بێت..
درودو سڵاویش لەسەر ئەوکەسەی قورئانی بەسەردا دابەزێندراو بە شایستەیی پیادەی کرد کە محمدە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ..
وە درودو سڵاو لەسەر خەلیفەی اللە بەسەرخەری باپیرەی محمد، ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی اللە بە ڕەوانەکردنەکەی بە بەیانی قورئان لە سەردەمەی ئێمە ڕێزی لێگرتین، کە ھێشتا بە پێنووسەکەی بە ڕازاوەترین بەیان زاڵە، اللە چاکترین پاداشتی بداتەوە..
سڵاویش لە پشتیوانە خۆشەویستەکانی اللە و ھەموو چاکەکاران تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان..
لەڕاستیدا بەھۆی بەرەو پێشچوونی ھۆکارەکانی زانست، بەتایبەتی ھۆکارەکانی گەیاندن و پەیوەندی جیھانی وای لێھاتووە ھەموو شتێک لەوەی لەسەر زەوی ڕوودەدات ببیسترێت و ببینرێت، جا وای لێھاتووە دەستاودەستکردن و بڵاوبوونەوەی زۆرێک لە زانیاری و دۆزینەوەکان بۆ هەر کەسێک بەشوێنیدا دەگەڕێت ئاسان بێت، وە ھێشتا جیھان بەدەست قەیرانی یەک لەدوای یەک دەناڵێنێت، ئەوەش ھەمووی بەھۆی دووربوونە لە اللە و پێڕەوەکەی اللە.. ھەرچی ئێستایە پێویستە لەسەر مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ بیرکردنەوەو سەرنجدان لە ھەموو ئەوەی لە بووندا ھەیە، جا لەڕاستیدا ھەموو شتێکی تاقیکردەوەو لە دۆزینەوەی چارەسەریەکان بۆ ھەموو ئەو قەیرانانە سەرکەوتووش نەبوو، وە بە ئاشکرا دەرکەوتووە ھەموو زانستەکان دەڕژێنە دەفرێکی ھاوبەشەوە، کە بریتیە لە ناسینی حەقی اللە، وە زۆر کەس لە خەڵکی دوای تێگەیشتن و دڵنیابوون بە وردەکاری و بێکەموکوڕی دروستکراوانی اللە نکۆڵی لە دروستکار دەکەن و بەربەستیش لە شوێنکەوتنی دادەنێن.. جا کۆمەڵگا وەکو ئەوەی لێھاتووە بە درەختێکی نەخۆش بچێت کە لە خاک و خۆڵێکی ژەھراوی و ژینگەیەکی تاریک داندرابێت و زۆر پێویستی بە کەسێک ھەبێت بیگوازێتەوەو بیخاتە شوێنێکی چاکی نزیک لە ڕووناکی. وە ئەو بومەلەرزانەی ڕوودەدەن پەیامن بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە هێزەکەی اللە بۆ بنبڕکردنی هەموو ئەوەی سەرپێچی شەرعەکەی اللە ن. ھەروەک چۆن بە ئوممەتانی پێشتری کرد لەوکاتەی دژو پێچەوانەی فەرمانی پەروەردگارو پێغەمبەرەکانیان کرد..
وە لە ڕەحمەت و ڕێزو بەخششی اللە لەسەر بەندەكان ئەوەیە خەلیفەکەیانی بۆ ڕەوانەکردوون، ئەو مەھدیەی لە نەوەی محمد چاوەڕێیان دەکرد درودو سڵاوی اللە ی لەسەر.. کە چاکترین جێنشینی پێشینەکانە، جا ئەو بە ڕەوانەکردنەکەی کار لەسەر دووبارە ھاوسەنگ کردنەوەی
ھەموو ئاڕاستەکانی ژیان دەکات، بە گەڕانەوەیەکی ڕاست و دروست بۆ پێڕەوێکی ڕەببانی و یاسایەکی ئیلاهی کە دروستکارێکی زاناو شارەزاو داناو کاربەجێ بۆمانی پەسند کردووە، کە خۆی زاناترە بەوەی دروستی کردووە، وە زاناترە بەوەی چ شتێک سودی بۆ بەندەکانی هەیە، جا لەڕاستیدا ئایینی ئیسلام ھانمان دەدات بۆ پەیوەستبوون و یەکدەستی لەنێوان موسڵمانان تا وەکو یەک جەستە وابن و پشتی یەکتر قایم بکەن، وە لەسەر ڕواندنی ڕەوشتە بەرزو پەسندەکان و چاکسازی ناخ و ھەموو بەھا باڵاکان وەکو "خذ العفو وأمر بالعرف وأعرض عن الجاهلين" و جگە لەوەش..
جا اللە خەلیفە مەھدی ھیدایەتدا بۆ ھیدایەتدرانی ئێوەو بە زانستی کتێب و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی پشتگیری لێکردووە، وە لە ڕێگەی زانستەکەیەوە اللە دەسەڵاتێکی ڕوونی پێبەخشی کە بەهۆیەوە تەحەددای هەموو ئەو زانایانەی ئوممەتی پێدەکات کە لە ماڵپەڕەکەی گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن "کە بریتیە لەمێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراو" (منتديات البشرى الإسلاميه).
جا خەلیفەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر لە زانستەکەی بێ وێنەیەو فەقیھو تێگەیشتووە بۆ کتێبی پەروەردگارەکەی، کە اللە چاکترین سیفەتەکانی پێبەخشیوەو ڕووناکی خۆشەویستی ئیلاھی لە دڵەکەیدا دەدرەوشێتەوە، جا بە بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە ڕووناکیمان بۆ زیاتر دەکات.. جا ئەو شانازیەی اللە بەسە بۆ ئێمە کە لە سەردەمی ئێمە ڕەوانەی کردووە بۆ سەرخستنی ئەوو سەرخستنی نێردراوەکەی محمد درودو سڵاوی اللە ی لەسەر لەبەرامبەر ھیچ و پووچی و گومڕاکردنی شەیتانەکان بە ھەڵبەستراوەکانیان کە نە شایەنی شکۆمەندی اللە ن نە خۆشەویستەکەی نێردراوی اللە، جا ھەردەبێت خەلیفە ببێتە کەسێکی بەسەرخەر.. بۆیە اللە خەلیفەکەی بە بەسەرخەری محمد (الناصر لمحمد) درودو سڵاوی اللە ی لەسەر ڕەوانەکردووە، ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی نایەوێت ئێوە ببن بە شوێنکەوتەیەکی لاسایی کەرەوە بۆ ئەوانەی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران.. تا بە لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانە لاسایی ئەوان بککەنەوە
لەکاتێکدا نەشزانن کۆتایی ڕێگاکە لەکوێیە؛ بەڵکو لەئێوەی دەوێت ببن بە کەسانێک لە ئایەتەکانی اللە وردببنەوەو لێی تێبگەن تا لەسەر ڕێگای ڕاست بڕۆن و ببن بە سەرکردەو سەردارو سەرکردایەتی جیھان بکەن، جا لە تاریکاییەکان دەریانبێنن و بەرەو ڕووناکیان ببەن.
ئەی بەندەکانی اللە پشتگیری لە بەسەرخەری نێردراوەکەتان بکەن. وە پەروەردگارەکەتان سەربخەن لەدژی دوژمنەکەتان ئەو شەیتانە ملھوڕەی یاری بە عەقڵی زۆربەتان دەکات و پیلان بۆ خەڵکی دەگێڕێت و توشی ئاشوبیان دەکات تا لەبری اللە بیپەرستن، بەڵکو ئەو هەمان ئەو دەجالە درۆزنەیە کە تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی بڵاودەکاتەوە ھەر لەوکاتەی یاخیبوونەکەی لەدژی دروستکارەکەی ڕاگەیاندووە بە ملکەچ نەبوون بۆی.
خۆ ئەگەر بە گەورەیی و مەزنی ئارامیەکەی اللە تان لەبەرامبەر یاخی بوونی بەندەکانی و سەرپێچیکردن و گوناھەکانیان دەزانی، وە بە حەزو خۆشەویستیەکەی بۆ تۆبەو گەڕانەوەکانیان ئەوا لەگەڵ ناصر - بەسەرخەر - بۆ سەرخستنی پەروەردگارەکەتان پەلەتان دەکرد.
جا بزانن مەیدانی جەنگی جیاکەرەوەی نێوان چاکەو خراپە بە سەرکردایەتی ئیمام ناصر محمد یەمانی و یارمەتیدەرو وەزیرەکانی دێت کە پێغەمبەری اللە عیسایە درودو سڵاوی لێبێت، لەگەڵ ھەر سێ پێغەمبەرەکە کە ھاوەڵانی ئەشکەوتن، وە لەگەڵ پشتیوانەکانی و موسڵمانانیش لەدژی ئیبلیس و نەوەکەی یەئجوج و مەئجوج و یارمەتیدەرەکانیان.
وە لەڕاستیدا لە ئیمامە مامۆستاکەمانەوە ئەوەمان زانی اللە خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی بەھۆی سەرپێچکردنی خۆیانەوە سزایان دەدات، ئەمەش لەم فەرموودەیەی دەردەکەوێت: "يا حسرة على العباد ما يأتيهم من رسول الا كانوا به يستهزئون"

ئەی بەندەکانی اللە شوێن شەیتانەکان مەکەون، چونکە اللە سزاتان دەدات و ئەوکاتەش ئێوە حەسرەتی خەفەتباری اللە زیاتر دەکەن.. جا اللە ئێوەی دروستکردووە تا ببن بە بەندەو خۆشەویستی ئەو بە برای خۆشەویستی یەکتر لەپێناو اللە، شەیتانیش بانگەوازتان دەکات بۆ دوژمناێەتی و ڕق و کینەو بڕیاردانی شەریک و هاوبەش و ھاوەڵدانان و دانانی شەفاعەتکارەکان تا بانگەوازتان بکەن بۆ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵدانان و زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوەکانی اللە، تا بە داواکردن لێیان لەبری اللە بیان پەرستن، جا بەڕاستی وایان لێکردن بڕواتان بەوە ھەبێت محمد درودو سڵاوی اللە ی لەسەر لەلای اللە شەفاعەتکارتانە، خۆ ئەگەر لەناوتان بووایە نکۆڵی لەوە دەکرد کە بە پێغەمبەری اللە ی ھەڵدەبەستن، بەوەی چۆن بەندەیەک دەکەن بە کەسێکی بە ڕەحم و میهربانتر لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، چۆن ڕەحم و میھرەبانی دروستکار وەکو ڕەحم و میھرەبانی دروستکراو لێدەکەن؟' سوێند بە اللە ئەگەر بە مەزنی ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترتان دەزانی ئەوا دڵەکانتان بە اللە پەیوەست دەکرد.. وە دەتانبینی اللە پڕی دەکات لە خۆشەویستیەکەی، جا لە دنیادا ڕەحم و میھرەبانی دروستکراوەکان بۆ یەکتری تەنھا بەشێکی بچووکە لەو ڕەحم و میھرەبانیە فراوانەی اللە لەسەر نەفسی خۆی نوسیووە. وە ئەو نموونانەی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە ی
پێ دەردەکەوێت لەنێو بەندەکانی زۆرن، لەوانە نموونەیەک باس دەکەم کە جارێکیان من چاودێری داپیرەم دەکرد لەکاتێکدا ئەو بە ئازارو قورسیەوە بە زەویدا دەخشێت بە یارمەتی کورسیەکی کورت کە لەدوا ساتەکانی تەمەنەکانیدایە اللە ڕەحمی پێ بکات.. جا سەیریم کرد تا بزانم چی دەکات، بینیم وا بەتانیەکە ڕادەکێشێت تا باوکە خەوتووەکەمی پێ دابپۆشێت کە کوڕی گەورەیەتی (اللە ڕەحمیان پێبکات).
پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا ئەگەر ئەوە ڕەحمی بەندەکەی بێت ئەی چی سەبارەت بە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، جا ئایا گونجاوە بەندەیەک بە ڕەحم و میھرەبانتر بێت لە اللە تا بچێت لەبەردەستی شەفاعەت بۆ کەسە یاخی بوو و سەرپێچیکارەکان بکات؟
خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە اللە تان خۆشبوێت.. بگەڕێنەوە لای و تۆبە بکەن تا تۆبەو
گەڕانەوەکەتان لێ وەربگرێت، چونکە ئەو تۆبە وەرگرەو لە ھەموو کەسە بە بەزەییەکان بە بەزەییترە..جا ئەوکاتە شیرینی خۆشەویستیەکەی اللە بۆ خۆتان دەبینن کە بانگەوازتان دەکات تا یەکتریتان خۆشبوێت؛ بەڵکو خۆشەویستی لەپێناو اللە وادەکات حەز بە بەخشینی دەستکەوتەکان بکەن بە یەکتری.. جا چەند کەس لە ئێمە بۆ برایەکانی دەستبەرداری ئەو شتانە بووە کە حەزی پێکردووەو خۆشی و ئاسودەییەکەی بە خۆشحاڵی ئەوان زیاتر بووە لە حەزپێکردنەکەی بۆ خۆی. خۆشەویستەکانم، ئایا عەقڵەکانتان دەستەوسان بووە لەوە تێبگات کە ئیمام ناصر محمد لە بەیانە ڕاست و دروستەکانی قورئان دەیڵێت.. جا سوێند بە اللە ئەو لەسەر بنەمای بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە بانگەوازتان دەکات، وە بۆ لای گەورەترین نیعمەتەکە، بۆ لای ئەوەی لە نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان گەورەترە، ئەویش "نیعمەتی ڕازیبوونی اللە یە". بانگەوازتان دەکات تا ببنە بەندەی پێشبڕکێکاری اللە و پێشبڕکێ بکەن بۆ بەدەستھێنانی خۆشەویستی و نزیکیەکەی تا ئامانجە مەزن و ھەرە گەورەکە بۆ ئێمەو ئەو بێتەدی کە بریتیە لە (ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی) بەوەی چیتر لەسەر بەندەکانی خەفەتبار نەبێت، تا بیانخاتە ناو بەھەشتەکەیەوە، تەنھا شەیتانە جن و مرۆڤەکان نەبن، جا بەم شێوەیە ئامانجەکە لە دروستکردنی بەندەکان دیتەدی "کە بریتیە لەوەی: وما خلقت الجن والانس إلا ليعبدون ".
خۆشەویستەکانم ئەگەر ئێوە لە بەیانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی وردبوونەوە دواتر دەبینن ئەوە بەڕاستی بەیانی فەرموودەکانی ئەو اللە یە یە کە لەسەرووی ھەموو فەرموودەکانەوەیە، دواتریش ھەست بە ویست و خەمخۆریە بەرزو باڵاکەی دەکەن کە پاڵتان پێوە دەنێت بۆ سەرخستنی ئیمامەکەتان ناصر محمد یەمانی، تا دادپەروەری و ئاشتی لە زەوی بھێننەدی دوای ئەوەی پڕبووە لە ستەم و زۆرداری.
وە لە ھاوەڵانی پێغەمبەری اللە (درودو سڵاوی اللە لەسەر پێغەمبەرو کەس و کارە پاکەکەی) نموونە بۆ ئێوە هەیە؛ کە چۆن ئەوانی دەوروبەری پێغەمبەر ئاوڕیان لێ دایەوەو لەپێناو سەرخستنی اللە پشتیوانیان لێکرد. اللە ش ئێوە سەربخات و چاوپۆشی لە ھەڵەکانتان بکات و سەرکەوتووتان بکات بۆ ئەوەی چاکەی بۆ ئێوەو ئوممەتەکەتان تێدایە..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئەی دایکی بوشرا، سڵاوی اللە تان لێبێت، وە لەسەر هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، ئەوانەی بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە یان بەڕاست داناوەو پشتمیان قایم کردووە، جا اللە ئەوانەی کردووە بە هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم له‌ کاروبارو گه‌یاندنی فەرمان و بانگەوازەکەم؛ بەڵام پلەو پایەی دڵنیابووەکانیان لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان مەزن و گەورەیە.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، سوێند بە اللە ئەگەر لەوە نەترسابام تووشی ئاشوب دەبن و مژدەکە لەسەرتان گەورەبێت ئەوا ھەواڵی پلەو پایەی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوم لەنێو ئوممەتەکان پێدەدان لەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن، ئەوەش چونکە بەرزترین پایەی پەرستنەکان و بەرزترین پلەکان بریتیە لە پەرستشەکەی ئەوان بۆ پەروەردگارەکەیان..

جا بەڕێزترینی خەڵکی موسڵمانانن، بەڕێزترینی موسڵمانانیش باوەڕدارانن، بەڕێزترینی باوەڕدارانیش لە اللە ترسە پارێزکارەکانن، وە بەرێزترینی لە اللە ترسە پارێزکارەکانیش چاکەکارانن، وە بەڕێزترینی چاکەکارانیش بەندە نزیکەکانی اللە ن (مقربین)، وە بەڕێزترینی بەندە نزیکەکانی اللە ش ڕەببانیەکانن، وە بەڕێزترینی ڕەببانیەکانیش ئەو گەلەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قومٌ يحبّهم الله ويحبّونه)، خۆشەویستانی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، ئەوانەی بەھەشتی پەروەردگارەکەیان لەسەر خۆیان حەرامکردووە، پاشان بە شاندێکی ڕێزلێگیراو کۆکردنەوەیان بۆ لای اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزییتر دەبێت و پێیان دەڵێت: بەڕاستی پەروەردگارەکەتان لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی بە بەندە چاکەکارەکانی دابوو ھەر ڕازیان بکات، جا بۆچی نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەتان ڕەتکردۆتەوەو ناتانەوێت؟ جا ئیمامەکەیان دەڵێت: بەڵکو ئەو نیعمەتەمان دەوێت کە لەوە گەورەترە، بەڵێنەکەشت ڕاستەو ھەرخۆت لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، پاشان پەروەردگارەکەیان پێیان دەڵێت: ڕاستتان کرد هەر بۆ ئەوەش دروستم کردوون.

ئەوانە کەسانێکن پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان ئیرەییان پێدەبەن، بەڵام زۆربەتان نازانن بەھۆی زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان و وازھێنان لە وەسیلە بۆ ئەوان بەبێ بەشداری چاکەکاران، بۆیە زۆربەتان باوەڕتان بە اللە نەھێناوە تەنھا بە شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی، ھەرچەندە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بەحەق سەبارەت بەوە فەتوای بۆداون ئەگەر تێبگەن، جا درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [إن لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيون والشهداء يوم القيامة بقربّهم ومجلسهم من ربهم] صدق عليه الصلاة والسلام.

منیش لە مەحکەمی قورئان توانای سەلماندنی پلەکانی ئەوانەم لەلای پەروەردگارەکەیان هەیە، وە شایەنی ئەوەم بەحەق قسە دەربارەیان بکەم.

وە ئەی گەلی پشتیوانە دڵنیابووەکان، اللە تان بە گەورەتر لە ھەموو شتێک خۆشبوێت، وە لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی پێشبڕکێ بکەن، جا نەکەن نێردراوو پێغەمبەران و مەھدی چاوەڕوانکراو بکەن بە سنورێک لەنێوان خۆتان و پەروەردگارەکەتان و بەو ھۆیەوەش اللە کاروکردەوەکانتان بەتاڵ بکاتەوە.

وە دڵەکانتان بە تەواوی لە شەریک و ھاوبەشدانان پاک بکەنەوە ئەی ئەوانەی دڵەکانتان لەسەر خۆشەویستی اللە کۆبۆتەوە لەکاتێکدا یەکتریش ناناسن، چونکە لە شوێن و ناوچەی جیاجیای جیھانن، بەم نزیکانەش اللە بە ئیمام مەھدی کۆتان دەکاتەوە، جا لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیھانەوە دەتانهێنێت، ئەی ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکەتان (النّعيم الأعظم) دایەوە، کە بریتیە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی، کە نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی، بۆیەش دروستی کردوون، بۆیە جێگیرو ڕاوەستاو بن.. جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت هەموو کەسانی ئاسمان و کەسانی زەویش ناتوانن ئەوکەسە توشی ئاشوب بکەن کە بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە ی زانیوە (اسم الله الأعظم)، ئەوەش چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوەی زانیوە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بریتیە لە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان لەسەر بەندەکانی، وە بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک بەوەیان زانیوە ئەوە نیعمەتێکی گەورەو مەزنترە لە بەھەشتەکەی، چونکە بەوەیان زانیوە لەکاتێکدا ھێشتا لەدنیا دان، جا ئەوانە ڕێزی پەروەردگارەکەیان گرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت.

وە سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە؛ ئەگەر بێتو بە یەکێکیان بوترێت: ئەی فڵان بۆ من دەستبەرداری تۆزقاڵێک لە خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی ببە جا لەبەرامبەر ئەوەدا مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و مەلەکوتی دنیاو دوایی و مەلەکوتی ئەو بەھەشتەشت بۆ ھەیە کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە! لەوکاتەدا ھەرھەمووی ڕەت دەکاتەوەو ئەم تۆزقاڵە خۆشەویستیەی اللە و نزیکیەکەی بۆ ھاتنەدی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی بە زیاتر دادەنێت، جا ئەوانە ڕێزی اللە یان گرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت.

دواتریش بە ھەواڵ و باسەکەیان لەڕۆژی دوایی دەزانن؛ ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن، منیش نایان ناسم تەنھا کەمێکیان نەبێت، ھەشیانە پێشتر مژدەی لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە پێدراوە، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 10:24 AM