الموضوع: فەتوای ئیمام مەهدی دەربارەی بزووتنەوەی حەماس

11

- 17 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
02 - 10 - 2024 زایینی
07:12 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=460929
____________


بەشداری لێدوانێک و تۆماری بەدواداچوون و سەرسامبوون لە بڕیاردانێکی ڕاست و دروست، جا خۆشەویستانم لە پێناو اللە بەیانی پرسەو سەرەخۆشیەکە بەشێوەیەکی چڕ بڵاوبکەنەوە ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی بە چاکە شوێنی کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان کە هیدایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیدا بە گرتنەبەری بڕیارێکی ڕاست و دروست؛ بڕیاری جەنگ لەسەر تێکدەرو خراپەکارانی نەوەی ئیسڕائیل تا ببێتە مایەی لێخۆشبوونی گوناهەکانیان بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو.

جا ئایا زیاتر هەیە ئەی ئەبو زەید؟ اللە ی بە دەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری سەرتان بخات، وە بڵێن: "ئەی اللە پشتمان بەتۆ بەستووە، وە کاتێک (لە دوژمنت) داو هاوێشتت تۆ نەتهاوێشت، بەڵکو اللە هاوێشتی و لێیدان، کە باشترین پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە (يا الله تَوكلّنا عليك، وما رميتَ إذ رميتَ ولكنّ الله رمى، نِعمَ المولى ونِعمَ النّصير)"، وە ببن بە سەربازی اللە ی ڕەحمان ئەی گەلی ئێران، وە خۆتان لە دوعاو نزای شەریک و هاوەڵ دانان پاک و خاوێن بکەنەوە، جا مەڵێن ئەی نێردراوی اللە، وە مەڵێن ئەی حوسەین، جا ئەمە دوعاو نزای شەریک و هاوەڵ دانانە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، جا ئایا جگە لە اللە کەسێکی تر دەتوانێت ئامانجی لێدان و هاوێشتنەکانتان بپێکێت؟ جا پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنَّ ٱلْمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًا ‎﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الجِنِّ].

وە بزانن سەرکەوتن تەنها لەلای اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ‎﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ].

جا با جەنگەکە بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی بنیامین؛ سەرکردەی تێکدەرو خراپەکارەکان لە زەوی ملکەچ دەبێت.

وە بە دڵنیاییەوە بزانن بەڵێنەکەی اللە بە دەرخستنی خەلیفەکەی بە هەسارەی سەقەر بەسەر سەرتاپای خەڵکی هاتووە هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای عەرەب و عەجەمەکان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 01:10 PM