- 28 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 4 -1431 کۆچی
1 - 4 - 2010 زایینی
02:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110811
ــــــــــــــــــ
ئەم بەیانە نەبێتە فیتنە بۆ ئێوە لەبەر نەزانیەکەتان بە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و شوێنکەوتووان بۆ حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..
ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ئومێد دەکەم ئەم بەیانە نەبێتە ھۆی توشبوونتان بە فیتنە جا ئێوە نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو وە بە نھێنیەکەی نازانن، جا من پرسیارێکتان ئاڕاستە دەکەم؛ ئایا ئێوە بیروباوەڕتان وانیە بەوەی اللە ئیمام مەھدی کردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ ئێوەش دەزانن ئەم فەتوایە لەلایەن اللە و پێغەمبەرەکەیەتی دەربارەی ئیمام مەھدی بەوەی بەڕاستی اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت جا لەدوای ئەمە ڕووی نەصاراکان گرژو تاڵ دەبێت جا بەچ گرژو تاڵ بونێک، جا دەبێتە مایەی فیتنە بۆ زۆرێکیان و شوێنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیش لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ناکەون، وە ھۆکاری تووش بوون بە فیتنەکەشیان بریتی یە لە زێدەڕەویکردن دەربارەی پێغەمبەرەکەیان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بەو پلەیەی دەڵێن کوڕی اللە یە، وە ھەشیانە زیاتر زێدەڕەوی کردووەو دەڵێت بەڵکو بریتی یە لەزاتی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە، جا ئەگەر ئەمە زێدەڕەویەکەیان بێت دەربارەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، ئایا دەیانبینن دواتر شوێنی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بکەون لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە؟ لەبەرئەوەی ئەوان ھەرگیز ئەمە قبوڵ ناکەن مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی بێت لە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و لەسەر دایکی و بنەماڵەی عیمڕان بێت، کەواتە نەصارا ھەرگیز ڕازی نین ئیمام مەھدی ببێت بە ئیمام و پێشەوا بۆ پیغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەمەش بەھۆی زێدەڕەویکردنی بەناحەق دەربارەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت، وە بەھەمان شێوە موسڵمانانیش بێگومان دواتر ئەمە توڕەیان دەکات کە ناصر محمد یەمانی دەیڵێت بەوەی ئەو زاناترین بەندەیە لەکتێبدا، پاشان ئەمە دەبێتە ھۆی تووش بوونیان بە فیتنەو دەڵێن: "چۆن ئیمام مەھدی دەبێتە کەسێکی زاناتر لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟".
جا لەپاش ئەوە ھەندێک لە پشتیوانەکان ھەڵدەگەڕێنەوە لە بەڕاستدانانی، وە موسڵمانانیش نکۆڵیکردن و بێباوەڕیەکەیان زیاتر دەبێت بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، وە ھۆکاری تووش بوون بە فیتنەکەشیان بریتی یە لە زیدەڕەویکردن دەربارەی باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.
جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئەی قەوم ھەرچەندی اللە ڕێز لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراوی حەق بگرێت لە پەروەردگارەکەتانەوە ئەوا ھەر ھیچ نیە تەنھا بەندەیەک نەبێت ھەروەکو ئێوە، جا هەر بە بەندایەتیکردنەوە دەژیێت و بە بەندایەتیکردنیش دەمرێت و بە بەندایەتیکردنیش زیندوو دەکرێتەوە وەکو ئێوە، وە ناکرێت و ناشبێت بۆی سنوری یاساو ڕیسا حەقەکە تێپەڕبکات لەمەحکەمی کتێبدا. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كلّ مَن فِي السموات وَالأرض إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْداً (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدّاً (94)} صدق الله العظيم [مريم].
جا ئەوەیە کە لەنێوانی ئێوەو نێوان مەھدی چاوەڕوانکراودایە بەوەی سنوری یاساو ڕێسایەکە تێنەپەڕێنێت بۆ بەندەکانی اللە لەئاسمانەکان و زەوی، وە بانگتان دەکات بۆ لای پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن ھەروەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت و ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانەنرێت، جا بانگتان دەکات ببن بە ڕەببانی بەوەی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن لەسەرتان وە پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنّبوة ثمّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كنتم تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كنتم تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79].
وە ئەمەشە کە لەنێوانی من و ئێوەدایە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان جا ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان بانگەوازەکەم گۆڕا اللە قەدەری ئەوە نەکات جا ئەوە لەم کاتەدا بەڕاستی اللە بەڵگەی ئێوەی بەسەر ناصر محمد یەمانیدا ھێناوەتەوە، وە ئومێدی جێگیربوون و ڕاوەستاویش دەکەم لە پەروەردگارەکەم ئەو اللە یەی ھەرخۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت بەڕاستی ئەو بیسەرو زانایە، بەڵام ھۆکاری تووش بوون بە فیتنەکەتان بریتی یە لە زێدەڕەویکردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکان بەو پلەیەی ئێوە وەسیلەتان تایبەت کردووە بە ئەوان بەبێ چاکەکارەکان ھەتا واتان لێھاتووە بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان داناوە.
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بەڕاستی زۆربەی ئەو ئایەتانەی کە اللە پشتگیری پێ لە خەلیفەکانی کردووە ئەوا بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵام من دەزانم اللە ئەگەر بێتو ئێستا پشتگیریم پێی بکات ئەوا ھەرگیز ئێوە لەبەرامبەردا ھیچتان بۆ زیاد نابێت تەنھا بێباوەڕی و پشتھەڵکردن نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آية مِّن ربّه ۚ قُلْ إِنَّ اللَّـهَ قَادِرٌ عَلَىٰ أَن يُنَزِّلَ آية وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٧﴾ وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الأرض وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثمّ إِلَىٰ ربّهم يُحْشَرُونَ ﴿٣٨﴾ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَن يَشَإِ اللَّـهُ يُضْلِلْـهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَاطٍ مستقيم ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كلّ شَيْءٍ قُبُلًا مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:111].
وە لەم مەلەکوتەشدا خەلیفەی اللە ئیمام مەھدیە لەسەر ئوممەتەکان لەزەوی و ئەوەشی کە لەئاسمانە جا ئەوەی نیشتەجێیە لەزەوی و نیشتەجێ یە لە ئاسمان ڕازی دەبێت لێی، ئەمەش لەبەرئەوەی لەگەڵ ئەو مەلەکوتەی کە اللە پێی دەدات ئەوا ھەر ئەو ھەرگیز ڕازینابێت تەنھا بەو نیعمەتە نەبێت کە گەورەترە لەهەموو ئەمە بەھەموویەوە کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی (بەوەی چیتر لەنەفسی خۆی خەفەتبارو توڕە نەبێت)، جا چۆنیش اللە ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەمە ھەتا ئەوکاتەی شەفاعەتەکە دێت بۆ بەندەکان لەلایەن اللە وە بەتەنھا ئەو اللە یەی کە شەفاعەت ھەمووی بۆ ئەوە، بەڵام ئێوە بە نھێنیەکەی شەفاعەت نازانن جا ئەوە بەم شێوەیە نیە کە ئیوە پێتان وایە ئەی برا موسڵمانەکانم، خۆ ئەگەر شەفاعەت بەم شێوەیە بێت کە ئێوە پێتان وایە ئەوا کوفرتان کردووە بەم ئایەتە مەحکەمانەی فەتواتان بۆ دەدەم پێی دەربارەی شەفاعەت کە بەتەواوی و سەرو بنیەیەوە نەفی ئەوە دەکات. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُمْ مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].
بەڵکو دەبینن اللە لە مەحکەمی کتێبەکەیدا ئەوانە دەدوێنێت کە چاوەڕوانی شەفاعەت دەکەن لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شيئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:48].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُردّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿٩١﴾ وَقِيلَ لهمْ أَيْنَ مَا كنتم تَعْبُدُونَ ﴿٩٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ هَلْ يَنصُرُونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُونَ ﴿٩٣﴾ فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ ﴿٩٤﴾ وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿٩٥﴾ قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾ تَاللَّـهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مبين ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِربّ العالمين ﴿٩٨﴾ وَمَا أَضَلَّنَا إِلَّا المجرمون ﴿٩٩﴾ فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ﴿١٠٠﴾ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ(١٠١)} صدق الله العظيم [الشعراء].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السموات وَلاَ فِي الأرض سبحانه وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يونس:18].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاء لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كنتم تَزْعُمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمْ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَائِهِمْ شُفَعَاءُ وَكَانُوا بِشُرَكَائِهِمْ كَافِرِينَ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الروم].
وە اللە ێ پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُواْ دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنيا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللّهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:70].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السموات وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثمّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُل لِّلَّهِ الشّفاعة جَمِيعًا له مُلْكُ السموات وَالأرض ثمّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن ئێوە بیروباوەڕتان بە شەفاعەت ھەیە لەبەردەستی اللە لەدوای نەفیکردنی تەواو بۆ شەفاعەتکردن لەبەردەستی اللە؟ جا لەپاش ئەوە زانایانی ئوممەت و خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەوەستن بۆ بیرکردنەوەو ووردبوونەوە جا دەڵێن: "بەڕاستی شەفاعەت ئاوا نیە کە ئێمە وامان داناوە بەوەی یەکێک پێشبکەوێت بۆ بەردەستی پەروەردگارەکەی و داوای شەفاعەت بکات، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا چۆن کوفر بکەین بە ئایەتە مەحکەمەکان لەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن کە نەفی شەفاعەت دەکەن بەتەواوەتی ھەتا تەنانەت بۆ باوەڕدارانیش؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254]؟".
جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نھێنی شەفاعەتەکە دەگەڕێننەوە بۆ لای اللە ی زانا بە غەیب و نھێنی و پەنھان و شاراوەکان ھەتا ئەوکاتەی اللە ئیمام مەھدیان بۆ ڕەوانە دەکات تا فەتوایان بۆ بدات دەربارەی نھێنیەکەی شەفاعەت، جا پێیان دەڵێم: ئەی ئوممەتی ئیسلام، بەڕاستی نھێنی شەفاعەتەکە بریتی یە لە ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) ئەوەی کە پێشتر ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی بەیانەکەی نەھێناوە وە ڕوونی نەکردۆتەوە بۆ بەندەکانی اللە لەمەلەکوت تەنھا خەلیفەی اللە بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نەبێت، وە نەشم وتووە شەفاعەتەکە بۆ منە بەبێ نێردراوو پێغەمبەرەکان بەڵکو نەفی دەکەین، بەڵکو من نھێنیەکەیم فێرکردوون کە چۆن دەبێت ئەویش بەم شێوەیە: ئیمام مەھدی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لە سەرجەم مەلەکوتی پەروەردگارەکەی لە دنیاو دواییدا وە ھەرگیزیش ڕازی نابێت بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەی؛ بەڵکو داوا لەپەروەردگارەکەی دەکات ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەجێ کە گەورەترە لەمە ئەویش بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، جا چۆنیش ڕازی دەبێت لەنەفسی خۆی؟ ئەوە ئەوکاتە ڕازی دەبێت ھەتا ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوە جا بەمە ئامانجەکە بۆ بەندەکەی دێنێتەجێ ئەو بەندەی کە نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەی لەسەر خۆی حەرام و قەدەغە کردووەو نیعمەتێکی گەورەتری دەوێت لەمە جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە دێت لە اللە وە، ئەمەش لەبەرئەوەی اللە ی ڕەحمان ئیمام مەھدی ئیزن دەدات و ئەویش قسەی بەجێ و ڕاست و دروست دەکات، لەبەرئەوەی اللە خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە ھەرچەندە اللە ش ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون بەڵکو لەبەرئەوەیە چونکە ھەرخۆی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا ئەمە بریتی یە لەقسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وە لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە لە اللە وە دێت بۆ بەندەکانی جا ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی بۆیان شەفاعەت دەکات جا ھەرگیز بەندەکەی نکۆڵی لەوە ناکات بەوەی اللە بەڕاستی خۆی لەهەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، وە ھەر لەبەرئەمەشە خەفەتبار دەبێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە نەفسی خۆیان کردووە جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە دێت لەلایەن اللە وە بەتەنھا جا دەبێتە شتێکی لەناکاوو کتوپڕ بۆ بەندە (سزادراوەکانی) و سەرسام دەبن بە لێبوردنی سەرتاسەری و گشتی پەروەردگارەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ۚ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
وە لەم جێگایەشدا بۆتان ڕووندەبێتەوە نھێنی شەفاعەتەکە اللە تایبەتی کردووە بە بەندەیەک لە بەندەکانی اللە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].
وە ئەوە ئەو بەندەیە کە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات بەقسەی ڕاست و دروست و بەجێ، وە تاکە کەسە اللە ئیزنی دەدات تا قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات دەربارەی مەسەلەی شەفاعەت (نەک بۆ ئەوەی بچێت داوای شەفاعەت بکات بۆ کەسانی تر بەڵکو لەبەرئەوەی اللە دەزانێت ئەم کەسە قسەی ڕاست و بەجێ دەکات بۆیە مۆڵەتی دەدات قسەی لەگەڵدا بکات جا داوا دەکات اللە گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بھێبێتەجێ کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت ھەر لەبەرئەمەش نیعمەتی بەھەشتی ڕەت کردۆتەوەو نایەوێت بچێتە ناویەوە ئەمەش لەبەر خۆشەویستیە گەورەکەیەتی بۆ اللە کە زیاترە لەخۆشەویستی ھەموو کەس و شتێک لەلای تەنانەت لە خۆی و بەھەشت و بەرزترین پلەکەشی جا دەڵێت چۆن بچمە ناو بەھەشتەوە لەکاتێکدا اللە ھێشتا ڕازی نیە لەنەفسی خۆی). بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلاَّ مَنْ أَذِنَ له الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا} صدق الله العظيم [النبأ:38].
جا ئایا قسە بەجێ و ڕاستەکە چی یە لەڕوانگەی ئێوەدا؟ جا ئایا ئەمە بریتی یە لەوەی اللە قسە دەکات لەگەڵ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان جا ئەویش داوای شەفاعەتی لێبکات بۆ ئوممەتەکەی؟ جا ئایا ئەم کەسە بەڕەحم و میھرەبانترە بۆیان لە اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ ئایا عەقڵتان بەکارناھێنن و تێناگەن؟ یان بەڕاستی قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە بریتی یە لەفەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی نھێنی شەفاعەتە حەقەکە بەوەی ھەمووی بۆ اللە یە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ جا قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە بریتی یە لەوەی: لەبەرئەوەی ئیمام مەھدی قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردووەو داوای لێکردووە بەوەی ئەو نیعمەتەی بۆ بھێنێتەجێ کە گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیاو دوایی ھەرچەندە اللە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشی لەبەھەشت پێداوە بەڵام ئەو ڕەتی کردۆتەوەو ھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی دەوێت کە گەورەترو مەزنترە لەم پلەیە کە ئەویش بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بیت لەنەفسی خۆی و چیتر نە خەفەتباربێت نە توڕە، جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە دێت لە اللە وە ھەرچەندە ئیمام مەھدی ھیچ داوای شەفاعەتیشی نەکردووە وە بۆشی نیە، بەڵکو قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردووە دەربارەی ھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی کە گەورەترە لە بەھەشتەکەی کە بریتی یە لەوەی اللە ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، ئەمەش ئامانجەکەی ئەو ئیمام مەھدیەیە کە لەدنیاو دواییدا گرتوویەتیە بەر بەوەی پەروەردگارەکەی اللە یە خۆشەویستەکەی ڕازی بێت لەنەفسی خۆی، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە ئیمام مەھدی سەرسوڕمانیەکی گەورەو توندی ھەیە لەبەرامبەر ئەوانەی خۆشحاڵ بوونە بە بەھەشتی پەروەردگارەکەیان! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فرِحِينَ بِمَا آتَاهُمْ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلاَّ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يحزنون} صدق الله العظيم [آل عمران:170].
وە ھۆکاری سەرسامیەکەشم بریتی یە لەوەی چۆن ئەوانە ڕازی دەبن بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا پەروەردگارە میھرەبانە خۆشەویستە ھەرە گەورەکەیان لە نەفسی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]!.
دوورەو زۆر دوورە بەوەی ئیمام مەھدی ڕازی بێت بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەی جا ھەرگیز ھیچ شتێک تووشی فیتنەی ناکات لە بەرامبەر نیعمەتەکەی ھەتا ئەگەر تەنانەت اللە بە قەد ژمارەی گەردیلەکانی ئەم گەردوونە گەورەیەش چەند بەرامبەر بۆی زیاد بکات، وە ھەتا ئەگەر ھەموو گەردیلەیەکی مەلەکوتەکەشی بەسەرتاسەری پێبدات ئەوا ھیچی بۆ زیاد نابێت تەنھا باوەڕو جێگیربوون و ڕازینەبوون نەبێت تەنھا بەھاتنەجێی ئەو نیعمەتەی کە گەورەترە لە ھەموو ئەمانە، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان ھەموو ئەمانە ناگەنە نرخى مێشوولەیەکیش (ئەگەر ئەم مێشوولەیە ھۆکاربێت بۆ نەھاتنەجێی ڕازیبوونەکەی اللە) ھەتا ئەگەر تەنانەت لەمێشوولەوە بەرەو سەرووترم ھەمووی کرد بەفیدا (بۆ ڕزگارکردنی) مێشوولەیەک لە مەلەکوتی پەروەردگارەکەم کە جێنشینی کردووم لەسەری.
وە ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت بە گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان وە گەورەتر لە مەلەکوتی پەروەردگارەکەم ھەمووی ھەرچەندە زۆریش بێت و بگاتە ھەرچەندێکیش، ئایا دەبینن دواتر نەفس و ناخەکانتان ڕازی بێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی و ماڵ و موڵکەکانی لەکاتێکیشدا خۆشەویستەکەتان ئاسودەو خۆشحاڵ نەبێت؟ بەڵکو خەفەتبارو متحسرو توڕە بێت لە نەفسی خۆی لەسەر ئەو بەندانەی ھاوارو ناڵەیانە لە ئاگری دۆزەخداو دەڵێن: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ} صدق الله العظيم [فاطر:37].
بەڵام ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەوان داوای ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەیان لە اللە نەکردووە کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی تا بڵێن: {رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].
وە ئەی ھاوەڵانی ئاگر کێ فەتوای ئەوەی بۆ داون کە دوعاو پاڕانەوە ھەڵگیراوە لە ڕۆژی دواییدا؟ بەڵکو کردنی کاروکردەوەکان ھەڵگیراونەتەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەتەوە جا اللە لەم ڕۆژەدا کاروکردەوەکان قبوڵ ناکات نە بەخشینیش ھەتا ئەگەر تەنانەت ھەر یەکێکیشیان پڕ بەزەویش ئاڵتون ببەخشێت ئەوا ھەرگیز اللە لێی قبوڵ ناکات لەبەرئەوەی تازە کردنی کاروکردەوەکان ھەلگیراونەتەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەتەوە: {اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
بەڵام ئەوەی ماوەتەوە بەڵینێکە لەلایەن اللە وە کە بەدرۆ ناخرێتەوە لە دنیاو دواییدا، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَـٰهٌ مَّعَ اللَّـهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ﴿٦٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقالَ ربّكم ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].
بەڵام بەداخ و ئەسەفەوە ھاوەڵانی ئاگر داوا لە بەندەکانی اللە دەکەن لەجێگای ئەو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النّار لِخَزَنَةِ جهنّم ادْعُوا ربّكم يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].
جا سەیری قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بکەن: {قَالُوا فَادْعُوا}.
بەو مانایەی داوا لە اللە بکەن، جا چۆن داوا لە بەندەکان دەکەن لە جێگای ئەو؟ جا ئایا ئەوان بەڕەحم و میھرەبانترن بۆیان لە اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ وە لەپاش ئەمە سەیری ئەم قسەیان بکەن: {وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلاَّ فِي ضَلالٍ} صدق الله العظيم.
ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان دەستیان بە ڕەحم و میھرەبانی کەسانێکەوە گرتووە کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترو نزمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە جا داوایان لێدەکەن لە جیاتی ئەو بەوەی داوا لەپەروەردگارەکەیان بکەن ڕۆژێک سزاکەیان لەسەر سوک بکات، بەڵام دوعاو پاڕانەوەکانیان لە گومڕایی دایە، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەوان داوا لە فریشتەکان دەکەن لەجێگای اللە بەوەی شەفەعەتیان بۆ بکەن لەلای پەروەردگارەکەیان وە بەوەی ھەتا تەنانەت یەک ڕۆژ سزایان لەسەر سوک بکات، کەواتە دوعاو پاڕانەوەکانیان لە گومڕاییدایە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سبيلاً ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
ئەمەش لەبەرئەوەی کوێرو نابینایە لەبەرامبەر ناسینی پەروەرگارەکەی اللە ی بەڕەحم و میھرەبانتر لە بەندەکانی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵام ئەوان لەڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بێ ئومێد بوونە وە کەسیش لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێد نابێت تەنھا گەلی ستەمکاران نەبن.
وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە ئەی ئوممەتی مەھدی چاوەڕونکراو لەزەمانی ڕەوانکردنەکەیدا، بەڕاستی اللە منەتی بەسەر ئێوەدا کردووە بە منەتێکی گەورەتر لە سەر ھەر ئوممەتێکی تر لە کتێبدا ئەگەر بێتو لە سوپاسگوزاران بن جا وەڵامی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی دەدەنەوە بۆ لای پەرستنی ئەو نیعمەتەی کە نیعمەتێکی گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیاو دوایی.
وە ئەی گەلی خۆشەویستانی اللە ئەی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت بە خۆشەویستیەکی گەورەتر لە ھەموو شتێکی تر لەدنیاو دوایی ئەی ئەوانەی توندترین و گەورەترین خۆشەویستیتان بۆ اللە یە لەنێو ئوممەتەکان، سوێند دەخۆم بەو اللە یە گەورەیەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە بەوەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان شادو ئاسودە نیە لە نەفسی خۆی بەڵکو توڕەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر بەندەکانی، جا ھەرچی توڕەییەکەیە ئەوا لەسەر ئەم زیندووانەیە کە تۆبەیان نەکردووەو نەگەڕاونەتەوە لای اللە یە پەروەردگارەکەیان بەر لە مردنەکەیان ئێستا، ھەرچی خەفەتباریەکەشە ئەوا لەسەر ئەم ئوممەتانەیە کە لەناوی بردوون لە پێش ئەواندا جا پەشیمان بوونەتەوە، وە ھەموو یەکێکیشیان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كنت لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].
جا ئەمانە اللە بەتووڕەیی لەسەریان نەماوەتەوە بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەریان بەھۆی ستەمکردنەکەیان لەنەفسی خۆیان، خۆ ئەگەر داوایان لێکردبا بە ڕەحم و میھرەبانیەکەی ئەوا وەڵامی دەدانەوە بەڵام ئەوان لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی بێ ئومێدبوونە، کەسیش لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێ ئومێد نابێت تەنھا گەلی ستەمکاران نەبن.
وە ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی اللە تان خۆشدەوێت بە خۆشەویستیەکی توندو گەورە، بە اللە ی گەورە پرسیارتان لێدەکەم کە ئەگەر بێتو یەکێک لە منداڵەکانتان بەدرێژایی ژیانی دنیا لەدایک و باوکی توڕە بێت جا لەپاش ئەمە لەڕۆژی قیامەتدا بینیەوە وا ھاوارو ناڵەیەتی لە ئاگری دۆزەخدا، جا گوێی لە دەنگەکەیەتی دەڵێت ئای دایکە باوکە لەکاتێکدا ھاواردەکات لەم ئاگرە ھەڵگیرساوەی دۆزەخ کە سوتەمەنیەکەی خەڵک و بەردە جا مەودای حەسرەتی خەفەتباریەکەیان بێننە پیش چاو لە ناخیان لەسەر منداڵەکەیان ھەرچەندە توڕەش بووبن لێی لەژیانی دنیادا جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباری اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر کە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]!
وە لەم جێگاو شوێنەدا مەھدی چاوەڕوانکراو دەگریێت و دەڵێت: ئەی لەبەرچی منت دروست کردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ جا چۆن دەکرێت من شادو ئاسودە بم بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکیشدا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم کە خۆشەویسترە لەلام لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان شادو ئاسودە نەبێت لەنەفسی خۆی بەڵکو متحسرو خەفەتبار بێت لەسەر بەندەکانی؟ خۆ ئەگەر بھاتبا وەکو ئێمە خەوتبایە ئەوا دەحەسایەوە لەحەسرەتی خەفەتباری لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە مادام خەوتبێت پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەگەر بھاتبا لەبیری کردبوایە ئەگەر بۆ چرکەیەکیش بووایە ئەوا نەفسەکەی دەحەسایەوە مادام لەبیری کردبووایە! بەڵام ئەو ههمیشه زیندووەو ڕاگرو سهرپهرشتیاری (ههموو دروست کراوهکانیهتی) نه وهنهوز دهیگرێت و نه خهو نە نەھەڵەش دەکات و نە لەبیریش دەکات وە ھەر چرکەیەکیش کە تێپەڕ دەبێت ئەو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی لە ئاگرەکەیدا سزا دەدرێن بەھۆی ستەمکردنەکەیان لەنەفسی خۆیان جا خستونیەیە ناو ئاگرەوە ھەروەکو ئوممەتەکەی پێغەمبەری اللە نوح کە یەکسەر لەدوای نقوم بوونەکەیان خستونیەتە ناو ئاگرەوە. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا} صدق الله العظيم [نوح:25].
وە سەرجەم ئوممەتە بەدرۆزانەکانی دوای ئەوانیش ئەوانەی پێغەمبەرەکانی پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیوە جا پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان دوعایان لێکردوون جا اللە ش وەڵامی داونەتەوە جا ئەوەی بەڵێنی پێدابوون بۆی بەڕاست گەڕاندن وە بەدرۆزانەکانی پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان تەفروتوناکرد، جا چۆن ئەو پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی دەکات بۆ پیغەمبەرەکانی؟ وە کێش ھەیە لە اللە ڕاستگۆتر بێت بۆ بەڵێنەکەی؟ بەڵام ئەو بەندە بێباوەڕانەی کە لەناوی بردن بەھۆی بەدرۆزانینی پێغەمبەرەکانی لای پەروەردگارەکەیان سوک نەبووە لەسەری، جا ئایا منداڵ سوکە لەسەر دڵی دایک و باوک ھەرچەندە سەرپێچیکاریش بێت بۆیان.
جا ئەی گومانتان چیە دەربارەی اللە ی لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر جا ئایا دەیبینن ئەو بەندە بێباوەڕانەی کە لەناوی بردوون سوک بێت لەسەری لەکاتێکدا ئەو لەھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییترە؟ بەڵکو سوک نین لەسەری وە بەڕاستی ئەو خەفەتبارە لەسەریان بەخەفەتباریەکی زۆر گەورەتر لە خەفەتباری دایک و باوکێک لەسەر منداڵە سەرپێچی کارەکەیان ئەگەر بێتو سەیری بکەن لەکاتێکدا وا ھاوار دەکات لەئاگری دۆزەخدا، بەڵکو حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی زۆر گەورەترە.
وە سوێند بە اللە ھێشتا بیری ئەو خۆشەویستانەم دێنمەوە کە گەورەترین و توندترین خۆشەویستی لەدڵەکانیان بۆ اللە یە لە ھەموو شتێک زیاتر لەدنیاو دواییدا، وە پێیان دەڵێم ئەی ئەوانەی اللە تان زیاتر خۆشتر دەوێت لە باوک و دایک و ھاوسەرانتان و منداڵەکانتان وە لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیش زیاتر، ئایا دەبینن ئێوە دواتر شادو ئاسودە بن بە نیعمەتی بەھەشتەکەی و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویستەکەشتان لەنەفسەکەی خۆیدا دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]؟
جا لێرەدا فرمێسکەکانی ئیمام مەھدی دەڕژێت بەسەر ڕوومەتەکانیدا جا دەپاڕێتەوە لە پەروەردگارەکەی و دەڵێت: ئەی لەبەرچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ وە منیش بە وەڵامەکەت دەزانم بۆ بەندەکەت لە مەحکەمی کتێبەکەت دەربارەی ئامانجەکە لەدروستکردنەکەم و دەفەرمووی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].
وە لەپاش ئەوە دەڵێم: ئەی پەرستراوەکەم ئەی ئایا تۆ ستەمت لەسەر نەفسی خۆت حەرام و قەدەغە نەکردووە؟ جا وەڵامەکەت زانراوە لە مەحکەمی کتێبەکەت کە دەفەرمووی: {وَلا يَظْلِمُ ربّك أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].
وە لەپاش ئەوە دەڵێم: جا ئایا گوناھی ئەو کەسە چیە کە خۆشی دەوێیت بەگەورەتر لە نیعمەتەکەی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان؟ جا چۆن خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا گەورەترین خۆشەویستەکەی اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان خۆشحاڵ و ئاسودە نەبێت لە نەفسی خۆی؟ بەڵکو متحسرو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەنەفسی خۆیان کردووە، بەڵکو حەسرەتی خەفەتباریەکەت پەروەردگارم لەسەر بەندەکانت ماوەیەکی گەلێک دوورە بەردەوامە لەم ماوەیەشدا تۆ هەر دەفەرمووی: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].
جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: ئەی خۆشەویستەکانی اللە ئەی ئەوانەی چاوەکانتان بەخوڕ فرمێسک دەڕێژێت لەبەرامبەر ئەوەی زانیوتانە بە ڕاستیەکەی ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم)، بەڕاستی ئێوە لەو گەلەن کە اللە خۆشی دەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت جا ئایا ڕازی دەبن بە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت لەکاتێکدا خۆشەویستە ھەرە گەورەکەشتان ڕازی نەبێت لە نەفسی خۆی بەڵکو خەفەتبار بێت لەسەر بەندەکانی؟ جا شوێنم بکەون بۆ ھاتنەجێی گەورەترین نیمەتەکە (النّعيم الأعظم) تا اللە ڕازی بێت لە نەفسی خۆی، وە بشزانن اللە ھەرگیز ڕازی نابێت لە نەفسی خۆی ھەتا ئەوکاتەی ئوممەتەکان دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ئەمەش لەسەر اللە ی بهدهسهڵات قورس نیەو زۆر ئاسانه. بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَنْ فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].
بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَيْأَسِ الذين آمنوا أَنْ لَّوْ يَشَآءُ الله لَهدًى النّاس جَمِيعاً} صدق الله العظيم [الرعد: 31].
ئەی اللە بەڕاستی من لەسەر ئەوە لەشاھێدەکانم، کە ئەمە لەسەر اللە ی بهدهسهڵات قورس نیەو زۆر ئاسانه.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
برای بەشەر لەخوێن لە حەواو ئادەم بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة