-34-
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - ڕەجەب - 1443 کۆچی
12 - 02 - 2022 زایینی
08:55 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.p...416#post370416
___________
بەپەلە ئەوەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێت ماندوو نابێت..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر هیچ هێزێک نیە تەنها بە اللە نەبێت دروودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و ئەوەی شوێنی ڕێبازەکەی دەکەوێت بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لە اللە وە کە قورئانی گەورەیە.
وە ئەی گەلی پرسیارکاران دەربارەی لێبووردنی گشتی لە سەرجەم بەندکراوانی دەوڵەتەکانی بەشەر بە بەهانەی ئەوەی هەندێکیان تێدا هەیە بکوژن؛ جا ئایا ئێوە دەتانەوێت خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان فێری ئەحکامەکانی ئایینەکەی اللە بکەن یان ئەوە اللە فێری ئەوکەسەی کردووە کە هەڵیبژاردووەو دەستنیشانی کردووە کە خەلیفەی اللە یە لە زەوی لەسەر سەرتاپای جیهان؟! یان دەتانەوێت هاوبەشی فەرمانەکەی اللە بن لە فەرمانی هەڵبژاردنی خەلیفەکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ئەوکەسەی هیچ یەکێک شەریک و هاوبەشی نیە لە حوکمەکەی لە هەڵبژاردنی خەلیفەکەی؟! جا نە بۆ ئێوەو نە بۆ جن و نە بۆ هەموو خەڵکیش و نە بۆ فریشتە نزیکەکانیش نیە هاوبەشی بکەن لە هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە مەهدی جا نە بۆ ئێوەو نە بۆ ئەوانیش هەڵبژاردەیەک هەیە دەربارەی ئەم فەرمانە جا ئێوە زاناتر نین لە اللە -پاک و بێگەردی بۆی- ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵی دەبژێرێت بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٦٩﴾ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [القصص].
وە سەبارەت بە لێبوردنە گشتیە جیهانیەکەش لە سەرجەم ئەوانەی لە بەندینخانەکانی جیهانن کە دەڵێن: "لەوێدا بکوژی تاوانکار هەیە"، جا دەڵێین: خۆ ئەگەر دادوەری و دادپەروەری بۆ گەلان و پێگەیاندن و فێرکردن و ڕووناک کردنەوەی دڵەکان بە نوری زانستی حەقی بەیانی حەقی قورئانی گەورە هەبووایە ئەوا ئەوکات خراپەکاری و تێکدەری لە زەوی و ڕشتنی خوێن کۆتایی دەهات، لەبەرئەوەی تەعالیمی قورئانی گەورە بریتیە لە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان، جا چۆن من لە خەڵکانێک ببورم و ئەوانی تریش واز لێبهێنم لە بەندینخانەکان لە کاتێکدا ستەملێکراویشن؟ یان ئەوەیە ئەوان دانیان ناوە بە شتێک بەهۆی قامچی ئەشکەنجەدانی خەڵکیەوە، فەرمان بەدەستەکانیشیان هەڵنەستاون بە حوکم دان لەسەریان بە بەڵگەو شاهێدی دادپەروەرەوە بەڵکو سەرجەم فەرمان بەدەستەکان هەڵدەستن بە ئەشکەنجەدان بەهۆی تۆمەتەوە بەتەنها بەبێ هەبوونی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا.
جا جیهادی جەنگ کردنی حەق بریتیە لەوکەسەی جیهاد دەکات لە پێناوی اللە بۆ بەرگری کردن لە خۆیان بەڕاستی اللە حەز بە تێکدەری و خراپەکاری و ڕشتنی خوێنی بە ناحەق ناکات.
وە بەڵگەش بەسەر سەرجەم پرسیارکاران جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: جا ئایا گەرەنتی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەکەن بەوەی سەرجەم فەرمان بەدەست و حاکمی دادگاکانی جیهان حوکمیان لەسەر بەندکراوەکان دابێت بە حوکمەکەی اللە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
خاڵی ستەمکردنیش لە بەندینخانەکاندایە بەتایبەتیش لە بەندینخانەکانی ئاسایشی دەوڵەتە هەواڵگریەکان بەشێوەیەکی گشتی لە جیهان (ئەوەی ناویان لێناوە ئاسایشی قەومی یان هەواڵگری بۆ ئاسایشی نەتەوەیی یان هەواڵگری بۆ ئاسایشی دەوڵەتەکان و لێکۆلینەوەی گشتی) جا ئایا وایدەبینن دواتر ئێوە سودم پێدەگەیەنن لە لایەن اللە وە بە شتێک لە بەرامبەر ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿٤٩﴾ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [المائدة]؟
جا سوێندتان دەدەم بە اللە چۆن لە سعودیە حوکم لەسەر ئەوانە ڕاگەیەندرا کە سەرپێچیکاری نیشتەجێبوونەکانن (ئیقامەکان) بە حوکمی پانزە ساڵ بەندکردن و ملیۆن ڕیالی سعودی وەک پێبژاردن (غەڕامە) لەکاتێکدا ئەمە حوکمی سەرپێچیکارانی نیشتەجێ بوون -ئیقامە- یه بەتەنها؟! جا ئای لە سەرسامی ئەم شازادەی جێنشین محمد بن سەلمانە چی هێشتۆتەوە کە هێشتا لە سەرەمەرگی مردنی کلینیکی دایە؟! -کە ستەمکارترین حاکمە حوکمی گەلی سعودی کردبێت لەنێو سەرجەمی ئەوانەی حوکمی گەلی حیجازیان کردووە لە بنەماڵەی ئال سعود بە هەموو شێوەیەک وە ستەمکارترین حاکم لە حاکمەکانی موسڵمانان- بەڵام محمد بن سەلمان ستەمکارترو ياخیترو لە سنور دەرچووترە؛ جا هەر یاسایەکی لادەری دانابێت لە حوکمەکە لە یاساکانی حوکمەکەیدا تەنها بەهۆی یاسای سەرپێچی نیشتەجێ بوونە سەرەڕای ئەوەی هیچ پێشێلکاریەکی تێدا نیە بۆ مافەکانی مرۆڤ جا ئەم حوکمە عەقڵ و مەنتق قبوڵی ناکات! جا محمد بن سەلمان چی هێشتۆتەوە بۆ حاکم بەوەی حوکم بکات بە سنورەکانی ئەنجامدانی تاوانە ڕاستیەكان؟! جا چی بۆحوکمەکە هێشتۆتەوە لە یاسا لادەریەکان بە حەق بۆ ڕێگری کردن لە تێکدەرو خراپەکاری لە زەوی ئەگەر ئەمە بەتەنها حوکمەکەی بێت لەسەر سەرپێچیکارانی نیشتەجێبوون بۆ داواکردنی ژیانیان؟! وە ئەم تاوانەش لەم تاوانانە نیە کە دەرحەق بە مافەکانی مرۆڤ دەکرێت؛ ئەی کەواتە دواتر چۆن حوکم دەکات لە یاساکانی تاوانە دەستدرێژیەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ؟ یان ئەوەیە دەیەوێت ئەحکامەکانی ئایینەکەی اللە لە دیوار بدات بەڵام تەنها سەرپێچیکارەکانی یاسای نیشتەجێ بوون نەبێت بۆ داواکردنی ڕزق و ڕۆزی بە حەڵاڵ جا حوکم دەدرێت بەسەر سەرپێچیکارەکانی یاسای نیشتەجێ بوون بە پانزە ساڵ لەسەر سەرپێچیکردنەکە، وە ملیۆن ڕیالی سعودی لەسەر ئەوەی داڵدەی سەرپێچیکارێکی نیشتەجێبوونی داوە؟! جا چۆن دەکرێت ئەم حوکمە گەورەتربێت لە حوکمی خوێن بایی کوشتنی بە ناحەق؟! جا محمد بن سەلمان چی هێشتۆتەوە لە حوکمی سنورە تاوانە لادەریەکان بۆ ڕێگری کردنی ستەمی مرۆڤ لە برا مرۆڤەکەی؟! جا چەندە گەورەیە جیاوازیەکە لە نێوان ئەوو ئەوانەی پێشتری لە فەرمان بەدەستەکانی بنەماڵەی سعود؛ کە یاسای دێپۆرتکردنەوەیان هەبوو لەسەر حسابی خۆیان بۆ سەرپێچیکارانی یاسای نیشتەجێبوون، محمد بن سەلمانیش لەبیری کردووە ئەو لە یاوەرەکانی ئەم مزگەوتە حەرامەیە کە جیهانی ئیسلامی لە هەموو شوێن و ناوچەیەکی قوڵی جیهانەوە لەهەر چوار لاکەوە بو حەج و عەمرە دێن، وە ئابوریەکی گەورەش دێتە ناو سعودیە بە ئابوریەکی حەڵاڵی پاک و چاکتر لە ئابوری سەرجەم دەوڵەتەکانی جیهان کە لەڕێی گەشتیاریەوە پەیدای دەکەن، کە زۆربەی بە ئەنجامدانی ئەم کارە خراپ و گوناهە حەرامکراوەنەوەیە کە زیان بە کۆمەڵگا مرۆڤایەتیەکان دەگەیەنن، جا ئایا ئێوە دەتانەوێت من فێر بکەن بەوەی چۆن حوکم بکەم لەوەی اللە دایبەزاندووە؟ ئەی چۆن اللە بەندەکەی مەهدی ناصر محمد هەڵدەبژێرێت جا دەیکات بە خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئەگەر دەسەڵاتی زانستەکەی زیاد نەکردبێت بەسەر سەرجەم زانایانی ئوممەت لە سەرتاپای جیهان، ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی حوکم بکات لەنێوان خەڵکی بە حەق جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟! وە بەهەمان شێوە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بۆ ستەملێکراوان لە بەندینخانەکان.
وە بۆ زانیاریشتان دواتر من لەدوای جێگیربوون لە سەرجەم بەندیەکانی سەرتاپای جیهان دەبورم بەشێوەیەکی گشتی جا دەربارەیان بڕیارێکی دروست دەدەم بە لێبوردن بەڵکو هیدایەت بدرێن هەرچەندە نەشتانهەوێت وە ئەگەرچی سەرجەم فەرمان بە دەستەکانی جیهانیش نەیانەوێت جا منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی پەروەردگارەکەم ڕێگای پێداوم بەمە بەر لە فێرکردنی ئەم سنورە بەزۆرانەی ڕێگری لە مرۆڤ دەکەن تا ستەم لە برا مرۆڤەکەی بکات بۆ هاتنەجێی چاکسازی لە هەموو جیهان و ڕێگری کردن لە تێکدەری و خراپەکاری، جا بۆم هەیە لێبوردنی گشتی ڕابگەیەنم تا تەعالیمی ئایینەکەی اللە ئیسلامیان فێربکەم هەروەک ڕێگای بە خەلیفەی اللە ذا القزنین دا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{حَتَّىٰ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا ۗ قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿٨٦﴾ قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿٨٧﴾ وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
مەبەستیشی لە سنوری تاوانە تێکدەریەکانە لە زەوی تا ئەوکاتەی ڕوونیان دەکاتەوە بۆ بەندەکانی اللە؛ جا لێی بورین پاشان لەدوای لێبوردنەکە ئینجا سنورەکانی جێبەجێ کرد بۆ ئەوکەسەی گەڕایەوە سەری و تێکدەری و خراپەکاری کرد لە زەوی و ستەمی لە برا مرۆڤەکەی کرد بە ڕشتنی خوێنی بە ناحەق، وە ئەوەشی کوژراوە حوکمی لەسەرنادەین بە کوشتن تا ئەوکاتەی سەیر دەکەین ئایا کوژراوەکە ستەملێکراوە یاخود ستەمکارێکی دەستدرێژکارە؛ لەبەرئەوەی ئەمە مەرجێکی سەرەکیە اللە دایناوە بۆ خاوەن کوژراوەکە کە بە تەنها لە حاڵەتی ئەوەدایە بە ستەمەوە کوژرابێت نەک ستەمکارێکی دەستدرێژکار بێت، هەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۗ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِف فِّي الْقَتْلِ ۖ إِنَّهُ كَانَ مَنصُورًا ﴿٣٣﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
لە کاتێکدا ئەو دەستدرێژی نەکردۆتە سەر ئەو کەسەی دەیەوێت بیکوژێت جا ناچاربووە بەوەی بەرگری لە خۆی بکات، بەڵکو بەرگریکارە لە خۆی و موجاهێدێکە لە پێناوی اللە جا ئایا دەبێت حوکمی لەسەر بدەین بە پێدانی خوێن بایی کوشتن؟ پەنا دەگرین بە اللە لە ستەمکاران بین؛ بەڵکو لەدوای جێگیربوون لە هەموو جیهان سنورەکانی ڕێگری کردن لە تێکدەرو خراپەکاری لە زەوی جێبەجێدەکەین بە فەرمانێکی بە زۆر بۆ ڕێگری کردن لە ستەمی مرۆڤ لە برا مرۆڤەکەی بەڵام بەم حوکمەی اللە دایبەزاندووە بە حەق.
جا هەرگیز کەسێک ناکوژم بەهۆی ئەوەی فاحیشەی زینای بەسەردا سەلمێندراوە بە ڕەجم کردن تا مردن، جا ئەمە سنورێکی شەیتانیە لەلایەن ئیبلیسەوەیە بۆ شێواندنی ئایینەکەی اللە ئیسلام لە ڕوانگەی خەڵکی جیهانەوە، بەڵکو حوکمەکەی سەد جەڵدە بۆ زیناکاری نێرو زیناکاری مێ (چ سەڵت بن یان خاوەن هاوسەر) لەبەردەم دەستەیەک لە باوەڕداران.
وە دزیش بەهەمان شێوە جەڵدی لە دەست دەدرێت بە قامچی بە گوێرەی تاوانی دزیەکەی، وە هەرجارێک پێشینەی هەبێت ئەوا لەسەری زیاد دەبێت، وە هەرلەبەرئەمەش نایبینن اللە ژمارەی جەڵدەکانی دیاری کردبێت تا ئەوکاتەی پشتی لەپی دەستی چەپی خوێنی لێدەتکێت بەهۆی زیاتر گەڕاندنەوەی قامچیەکە بۆ دواوە كاتێک لە پشتی دەستی (دزەکە) دەدات، بەڵام ژمارەی جەڵدەکان بە گوێرەی تاوانەکەیە هەرلەبەرئەمەش اللە ژمارەی لێدانی جەڵدەکانی بە قامچی دیاری نەکردووە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٣٨﴾ فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
بەو مەرجەی شتە دزراوەکە شتێک نەبێت کە خورابێت بۆ نێرکردنی برسێتیەکەی، اللە یارمەتیدەربێت، جا بوختان کاران چەندە ئەحکامەکانی ئایینەکەی اللە ئیسلامیان شێواندووە بەڵکو کارەساتە گەورەکە تێگەیشتنە هەڵەکەیانە بۆ ئایەتەکە بەوەی پێیان وایە مەبەستی بریتیە لەوەی (فابتروا أيديهم - دەستەکانیان ببڕنەوە) لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٣٨﴾ فَمَن تَابَ مِن بَعْدِ ظُلْمِهِ وَأَصْلَحَ فَإِنَّ اللَّهَ يَتُوبُ عَلَيْهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [المائدة].
بەڵکو (تقطيع - بڕین) ی دەست لە ڕێژەی گەڕاندنەوەی قامچیەکەیە بۆ دواوە جا کەمێک خوێنی لێدێت لە پشتی لەپی دەستەوە بەهۆی برینداربوونی بە قامچیەکەوە، یان پێتان وایە کاتێک ژنی وەزیرەکانی میسر دەستی خۆیان بڕی مەبەستی اللە پێی ئەوە بووە ئەوان دەستەکانیان بڕیەوە؟ حاشا للە؛ بەڵکو مەبەستی ئەوەیە دەستەکانیان بریندار کرد بە چەقۆکان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
کەواتە مەبەستی اللە ی پایەبەرز لەوەی دەفەرموێت:
{وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِّنَ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ﴿٣٨﴾} [المائدة].
بەو مانایەیە دەستەکانیان بریندار بکەن بە لێدانی قامچی، وە بە گوێرەی تاوانەکە حاکمەکە بڕیاری لەسەر دەدات، وە بۆ دزی لێکراوەکەش هەیە لە دزەکە ببورێت لە پێناوی اللە لە بەرامبەر تۆبەو گەڕانەوەی، وە ئەگەر جارێکی تر گەڕایەوە ئەوا سزاکەی لەسەر زیاد دەکرێت بە قامچی.
وە لەسەر هەموو ئەوەی پێشتر باسکرا ئەحکامەکان باسکراون لە بەیانەکانی پێشتر بە ووردی و تێروتەسەلی.
وە ئەی خۆشەویستە پرسیارکارەکانم لەبەر اللە من لێیان دەبورم وەکو ڕێزێک بۆ خەلیفە هەڵبژێردراوەکانی اللە لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە وەکو ڕەحمەتێک بۆ هەموو خەڵکی جیهان بە ڕەچاوکردنی نەزانی زۆرێک لە خەڵکی لە زانستەکەیان بەم سنورانەی اللە دایبەزاندووە لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ ڕێگری کردن لە ستەمی مرۆڤ لە برا مرۆڤەکەی، بەڵێنەکەشی حەقەو هەر ئەویش لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی حاکم و فەرمان بەدەستەکان لەسەردەمی ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هەموویان لە ستەمکارانن بۆ گەلەکانیان بۆیەش زەوی پڕبووە لە جەورو ستەم، جا ئەم قسەیەتان وەک ئەمە وایە حوکم و یاسا سزاییەکان لە پێش ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی هەروەک ئەوەیە ئەوان حوکمیان بەوە کردبێت کە اللە دایبەزاندووە؛ کەواتە مادام حاکم و فەرمان بەدەستەکانی جیهان حوکمیان کردبێت بەوەی اللە دایبەزاندووە ئەوا زەوی پڕ دەبوو لە دادپەروەری؛ کەواتە هیچ پێویستیەکیشی بە ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە مەهدی نەدەکرد تا پڕی بکات لە دادپەروەری و یەکسانی! جا بڵێ بەڵگەتان بهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن، دوورەو زۆر دوورە..سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئەگەر هێشتا حاکم و فەرمان بەدەستەکانی موسڵمانان حوکمیان کردبا بەوەی اللە دایبەزاندووە ئەوا اللە خەلیفەکەی لەسەر سەرتاپای جیهان ڕەوانە نەدەکرد بەڵکو لەوەیە هەندێک لە کاربەدەستە بێباوەڕەکان - بەتایبەتی ئەم بێباوەڕانەی خاوەن هەڵوێست و کاری مرۆڤایەتین - دادپەروەرتر بن لە حاکم و فەرمان بەدەستەکانی زۆرێک لە موسڵمانان؛ بەڵکو مەبەستم ئەم بێباوەڕانەیە کە دژایەتی موسڵمانان ناکەن لە ئاینەکەیان و لەلایان برایەتی مرۆڤایەتی دەبینن لەکاتێکدا ئەمە لە زۆرێکی موسڵماناندا نابینن، بەڵکو لە موسڵمانان هەیە خەڵکی دووردەکەنەوە لە ئیسلام ئاینەکەی اللە ئەو ئیسلامەی اللە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی پێ ڕەوانە کردووە لە یەکەمیانەوە تا دواهەمینیان پێغەمبەری نەخوێندەوار محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە ی لەسەر، هیچ جیاوازیەکیش ناکەم لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرو نێردراوەکانی بە ئایینی ئیسلامی ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان و منیش لە موسڵمانم بەبێ خوارو خێچی، وە لە موشریک هاوبەشدانەران نیم، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، جا ناکرێت بۆ خەلیفەی حەقی اللە شوێنکەوتەی ئارەزووەکانی موسڵمانان و بێباوەڕان بێت پەناش دەگرم بە اللە لە ستەمکاران بم، بەڵکو حوکم دەکەم بەوەی اللە دایبەزاندووە تا لە ستەمکارو خراپەکارو تێکدەرەکان نەبم لە زەوی سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
وە ئایا واگومان دەبەن سەرکردەکانی جیهان دواتر دەڵێن وەڵامت دەدەینەوە؟ جا هەروەکو ئەوەی ئەوان دانیان نابێت بە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی؟ بەڵکو هیچ سەنگ و قورساییەکی بۆ دانانێن تا ئەوکاتەی اللە دەیانگرێت بە سزایەکی بە ئێش، جا ها ئەوە محمد بن سەلمان دەستدرێژی کردە سەر پشتیوانەکانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی لە سعودیە جا بن سەلمان پشتیوانەکانمی زیندانی کرد لە پیاوو ئافرەتان لە زیندانی تاکەکەسی اللە ش زاناترە بەوەی ئەوان چی دەکەن، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە هەموو پزیشکەکانی جیهانیش ناتوانن شازادەی جێنشینی سعودی لە مردنە کلینیکیەکەی هەڵبستێننەوە ئەگەر تەنانەت هەمووشیان بۆی کۆببنەوە.
وە ئەی موسڵمانان بەڕاستی درۆ پەتەکەی کورتە جا دواتر سەیر دەکەین اللە کێ ڕیسوا دەکات، وە تەحەددای محمد بن سەلمان دەکەم دەربکەوێت لە بەرچاوی گشتی بۆ شەرمەزارکردنی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی جا بڵێت: "ئەی ئەوکەسەی بوختان هەڵدەبەستی لەسەر اللە؛ ها ئەوە من و باوکمین و اللە ش هیچ خراپەیەکی تووش نەکردووین هەروەک بەڵێنت پێ دابووین کە ئەگەر بێتو پشتیوانەکانتم ئازاد نەکرد" دوورەو زۆر دوورە..جا چۆن محمد بن سەلمان و باوکی قسەتان لەگەڵدا دەکەن؟ بەڵکو سوێند بە اللە هەر نامەوێت باسی قژی خۆڵەمێشی سەلمانیشتان بۆ بکەم سەرەڕای مردنەکەشی؛ بەڵکو بەسە بۆم تەحەددای دایناسۆر ئەم شازادە جێنشینە سعودیە بکەم کە پشتیوانە سعودیەکانم و کەمێکیش لە بێگانەکانی لەگەڵ ئەوان لە سعودیە زیندانی کرد، جا هەرگیز ساختەکاری و دروستکردنی دیمەنی ساختە سودیان پێناگەیەنێت ئەی ئەوانەی هەڵدەستن بە ساختەکاری تا محمد بن سەلمان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی سعودی دەربکەوێت جا قسە لەگەڵ خەڵکی بکات و بڵێت: ها ئەوە منم جا شاهێد بن لەسەر ئەوەی ناصر محمد یەمانی لە درۆزنانە لەکاتێکدا وای دادەنێت ئەو خەلیفەی اللە یە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان"، جا چەندە ئاسانە شەرمەزارکردنی ناصر محمد یەمانی ئەگەر لە درۆزنان بوو، جا کێیە ئەوکەسەی ڕێگایان لێ دەگرێت لە دەرکەوتن لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنی سعودی تا خەڵکی جیهان تووشی ئاشوب بکەن دەربارەی ئەم ناصر محمد یەمانیەی بوختان هەڵدەبەستێت لەسەر اللە بەوەی خەلیفەی اللە یە لەسەر سەرتاپای جیهان؟
کەواتە ئەی گەلی بەشەر چەندە ئاسانە شەرمەزارکردنی ناصر محمد یەمانی ئەگەر ئەو لە درۆزنان بوو، بەڵام منی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م لەسەر سەرتاپای جیهان،
جا بەڕاستی اللە محمد بن سەلمانی بەتایبەتی کردووە بە مایەی ئامۆژگاری و پەند بۆ ئەوکەسەی پێچەوانەی فەرمانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی دەکات لەدوای ئەوەی بۆ خەڵکی جیهان ڕوون دەبێتەوە ناصر محمد یەمانی بەڕاستی لە ڕاستگۆیانە، یان ئەوەیە کە دواتر ئێوە بەردەوام دەبن لەسەر ساختەکاری لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری؟ جا هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی گرتەکان لە کامێرا چاودێریە جێگیرکراوکان لە دیوارەکانی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری جا هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی گرتەکان جا دەیکەن بە یەک ڤیدیۆ وەکو بڵێی تازەیە لە هەموو ڕۆژێکی سێ شەممەدا؟ دوورەو زۆر دوورە.. هەرگیز کەس بەمە بڕوا ناکات تەنها کەسی ساویلکە نەبێت جا لەسەر کێ پێدەکەنن؟ بەڵکو تەنانەت دواتر گەمژەکانیش ئەمە دەزانن چ جای زیرەکەکان؟
بەهەرحاڵ بەڕاستی ئەوە محمد بن سەلمان خۆی بوو کە پەلەی کرد لەم کارەساتەی تووشی بوو جا اللە بە مردنی کلینیکی مراندی، سەرەڕای ئەوەی من ئامۆژگاریشم کرد بیربکاتەوەو هەڵی بسەنگێنێت و ئەوە هەڵبژێرێت کە چاکترە بۆ خۆی جا اللە ش شکۆمەندی زیاد دەکات لەسەر شکۆمەندیەکەی جا ئەوەبوو ئەبو فەهدە ڕووی وەرگێڕا اللە ش لە سنورەکەی خۆی وەستاندی بە مردنی کلینیکی، دواتریش تاوانکاران دەزانن تاڵی و ئازارەکانی مردن و سەرە مەرگی کلینیکی چیە،
بەڵکو ویستی پیلان بگێڕێت بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، اللە ی ڕەحمانیش پیلانەکەی خێراتر بوو لە محمد بن سەلمان جا بە کۆڤید مراندی بە مردنی کلینیکی لە چاوتروکانێک خێراتر لە ڕووناکی بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە بە کن فیکون بەر لە فەتح کردنەکە بە هەسارەی سەقەر.
دواتریش بەهەمان شێوە تاوانکارەکانی تریش تووشی مردن دەکات ئەوانەی ڕقیان لەوەیە کە اللە دایبەزاندووە کە قورئانی گەورەیە وە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یە وە ڕقیان لە خەلیفەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانیە یاوەرو دۆستەکانی تڕامپ خراپترینی بوونەوەرەکان بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى ۙ الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ ﴿٢٥﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ ۖ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ ﴿٢٦﴾ فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ ﴿٢٧﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ ﴿٢٨﴾ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [محمد].
ئەی ئایا بە محمد بن سەلمانم نەوت لە بەیانێکی کۆن بەوەی شەیتان تڕامپ فریوتان دەدات تا لە حەزی موڵک و پاشەیەتیدا بن و لەسەری بمێننەوە ئەی بنەماڵەی سەلمان جا ئەو بەڵێنی پێدان ئەمە بە تایبەت بۆ بنەماڵەی سەلمانە بەو مەرجەی نەخشە سەهیۆنیەکەی بۆ بهێننەجێ؟! وە فەتواشم بۆ دان بەوەی ئەو هەرگیز ناتوانێت وەفا بە محمد بن سەلمان و جگە لە محمد بن سەلمانیش بکات و بیانپارێزێت و پەنایان بدات؛ جا دۆناڵد تڕامپ خاوەنی موڵک نیە تا موڵک ببەخشێت بەم کەسەی بیەوێت، موڵکیش دابماڵێت لەوەی بیەوێت پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! جا ئەوە هەواڵەکەی ئێوەیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بە درێژایی دابەزینەکەی قورئان جا ئایا ئێوە ئەم زانستە غەیب و شاراوەیەتان دەزانی بەوەی ئەگەر بێتو هاتنە سەر حوکم و دەسەڵاتتان گرتە دەست ئەی محمد بن سەلمان ئەوا پەیوەندی نزیکی و خزمایەتی دەپچڕێنن بە ئەشکەنجەدان لە پێناوی موڵک؟ جا ئەمە بریتیە لە هەواڵەکەی ئێوە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوا أَرْحَامَكُمْ ﴿٢٢﴾ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰ أَبْصَارَهُمْ ﴿٢٣﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا ﴿٢٤﴾ إِنَّ الَّذِينَ ارْتَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِهِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى ۙ الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ ﴿٢٥﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِهُوا مَا نَزَّلَ اللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ ۖ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ ﴿٢٦﴾ فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ ﴿٢٧﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتَّبَعُوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ ﴿٢٨﴾ أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ اللَّهُ أَضْغَانَهُمْ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [محمد].
جا اللە ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆتان ستەمتان لە خۆتان کردووە بەڵکو تەنانەت وازیشتان نەهێنا بە بەندکردنی پشتیوانە سعودیەکانم بە پیاوو ئافرەتەکانەوە بەڵکو بوێری ئەوەشتان کرد بیر لە پیلان گێڕان بکەنەوە بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی؛ جا اللە ش پیلانەکەی خێراترە لە محمد بن سەلمان و ئەوەشی لە دەوروبەریەتی تا بزانن ناصر محمد یەمانی بەڕاستی لە ڕاستگۆیانە،
جا بەهەمان شێوە دواتر سەربازە خاوەن سزا توندو تۆڵەکانی اللە ش تووشی دوژمنەکانی اللە و خەلیفەکەی دەبن لە کەسان و گەلانی تر، جا پەندو وانەیان وەرنەگرت لەوەی ڕوویدا بۆ محمد بن سەلمان و باوکی.
وە لەبەرئەوەی من خەلیفەی اللە مەهدیم لەسەر سەرتاپای جیهان جا دواتر سەیر دەکەین و دەبینین ئایا اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت جا خەلیفەکەی دەردەخات بەسەر سەرتاپای جیهان بە هێزو توانایەکەی خۆی یان هەڵبژاردنەکەی اللە - پاک و بێگەردی بۆی - بەتەنها مەرەکەبە لەسەر کاغەزێک؟! درۆتان کرد سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان؛ جا شتی وا دەبینن لە فەرمانەکەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ کە لەبەر سەختی و ناخۆشیەکەی دڵەکان دەگەن بە گەروو بەڵکو سەری تازە پێگەیشتووە گەنجەکانیش پیر دەکات بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ الْوِلْدَانَ شِيبًا ﴿١٧﴾ السَّمَاءُ مُنفَطِرٌ بِهِ ۚ كَانَ وَعْدُهُ مَفْعُولًا ﴿١٨﴾ إِنَّ هَٰذِهِ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ سَبِيلًا ﴿١٩﴾} صدق الله العظيم [المزمل].
جا خۆتان مەڵاس بدەن و چاوەڕێ بکەن منیش لەگەڵ ئێوە خۆم مەڵاس دەدەم و چاوەڕێ دەکەم بۆ حوکمەکەی اللە ئەوەی کە خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات وە چاکترین جیاکەرەوەکانیشە، جا چەندەم ئامۆژگاری کردن بەڵام حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن،
وە بیستوومە لێتان دەڵێن: "خەریکە ئاگربەست بکرێت لە نێوان ئێوەو نێوان ئەوەی ناوتان لێناوە کۆڕۆنا"، دوورەو زۆر دوورە..سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان اللە پێوەری کارەساتی جەنگە گەردوونی و کۆڕۆناییەکەی بەرز دەکاتەوە تا ئەو کاتەی بەڵێنەکەی اللە دێت بە جێگیرکردنی خەلیفەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەسەر سەرتاپای جیهان بە پشتڕاستکردنەوەی بەڵێنەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەررموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَلَوْ أَنَّ قُرْآنًا سُيِّرَتْ بِهِ الْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ الْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ الْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ الْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَن لَّوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا ۗ وَلَا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِيَ وَعْدُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٣١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].
جا هەموو خەڵکی هیدایەت دەدات لەدوای ئەوەی ئەم کەسەی بیەوێت لەناوی دەبات وە سزای ئەم کەسەش دەدات بیەوێت، لەبەرئەوەی هەندێک لە بەشەر هەن وەکو چێڵ و مانگا وان بیر ناکەنەوە لەگەڵ ڕێزم بۆ ئاژەڵەکان لەبەرئەوەی ئەوانە لە ئاژەڵەکانیش گومڕاتر ڕێگایان گرتۆتە بەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ ۚ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ ۖ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە ئەگەر بێتو مرۆڤی بیرمەند هەلی بیرکردنەوە بدات بە عەقڵەکەی خۆی جا بەیانەکانی (
زنجیرەی مێشوولەی خوێن) ببینێت و بیانخوێنێتەوە.
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=360945
ئەوا هەرگیز پەشیمان نابێتەوە بەڵکو دواتر دەزانێت باسەکە ترسناکە وە دەزانێت بەڕاستی خەڵکی پشتیان هەڵکردووە لە خەلیفەی اللە مەهدی لەسەر سەرتاپای جیهان، وە بەوەی ئەوان لە جەنگێکی گەردوونی و کۆڕۆنایی دان لەلایەن اللە وە، جا دواتر دەبینین ئایا جەنگەکەی ئاسمان و زەوی و کێوەکان و دەریاو خۆرو مانگ و هەسارەی سەقەرو سەربازەکانی اللە کۆڕۆنا مەبەستیشم خاوەن سزا توندو تۆڵەکەیە؛ جا ئایا بە ئاگربەست ڕازی دەبێت بەر لەوەی گەردنی خەڵکی جیهان کەچ ببێت بۆ خەلیفەو بەندەکەی اللە مەهدی؟ دوورەو زۆر دوورە لەوەی ئاگربەستی هەبێت تەنها بە فەرمانێک نەبێت لەلایەن اللە وە،
وە بە هەمان شێوە سەربازەکانی اللە ئۆمیکڕۆن خاوەن سزا هاوبەشـە توندو تۆڵ و ڕەقەکە ئەوەی پێتان وایە هاتووە بۆ ئەوەی ڕزگارتان بکات لە دەستە خوشکەکانی پێش خۆی، دوورەو زۆر دوورە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان؛ بەڕاستی اللە ناردوویەتی بۆ پشتیوانیکردنی دەستە خوشکەکانی پێش خۆی دواتریش ئەمە دەزانن؛ جا چۆن بەداخەوە بم و خەفەت بخۆم لەسەر گەلی تاوانکاران ئەوانەی ڕقیان لە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەبێتەوە وە ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی اللە یە.
وە مژدەش دەدەم بە لەناوچونی نیوەی پێگەیشتووەکان لە بەشەر بە تەحەددای زنجیرەکانی مێشوولەی خوێنە شاراوەکە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{۞ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ ۖ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا ۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ۚ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
"ئەی اللە من تۆ دەکەم بە شاهێد بەوەی من هەرگیز خەفەتبار نابم لەسەر خۆبەگەورەو زل زانەکان ئەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای حەقی لای پەوەردگارەکەیان ببینن ڕێگاکە ناگرنەبەر وە دانیش نانێن بە حەق لەدوای ئەوەی ناخەکانیان دڵنیا بووە پێی جا اللە دڵەکانیانی گومڕاو وێڵ کردووە جا کاتێک لایاندا اللە ش دڵەکانیانی لادا بە پشتڕاستکرنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{سَأَصْرِفُ عَنْ آيَاتِيَ الَّذِينَ يَتَكَبَّرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَإِن يَرَوْا كُلَّ آيَةٍ لَّا يُؤْمِنُوا بِهَا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا عَنْهَا غَافِلِينَ ﴿١٤٦﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
ئەی اللە هیچ یەکێکیان لە زەویدا لێ بەجێ مەهێڵە بهڕاستی ئهگهر وازیان لێ بهێنیت ههرچی بهندهکانی تۆیه گومڕای دهکهن و کهسیشیان لێنابێت تەنها خراپهکارو تاوانباری بێباوەڕ نهبێت، جا هەرگیز هیدایەت نادرێن وە هەرگیز وازیش لە بەندەکانت ناهێنن هیدایەت بدرێن وە بەتوندی ڕێگادەگرن و بەربەست دادەنێن لەبەرامبەر حەق و ڕاستی، وە ئەوانەش شوێنیان دەکەون کە گوێ ناگرن و عەقڵیان بەکار ناهێنن لە هاوەڵانی دۆزەخ، ئەی اللە بەڕاستی من تۆ دەکەم بە شاهێد بەوەی من لە هیچ شتێکدا لە حزب و دەستەو تاقمەکان نیم، ئەی اللە ئەوان بەندەکانتیان گومڕا کردووە وە تێکدەری و خراپەکاریان لە زەویدا زۆر کرد، ئەی اللە بەڕاستی تۆ بە بەندەکانت زاناتریت (دوژمنەکانی تۆو دوژمنی بەندەکەت)؛ جا ئەوان نە لەوانەن کە هیدایەت دەدرێن نە لەوانەشن کە واز لە خەڵکی دێنن تا هیدایەت بدرێن، جا لەناویان ببەو تەفروتونایان بکەو هیچ یەکێکیان لێ بەجێ مەهێڵە بە وشە تەواوەکانی خۆت، ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانیت بەندەکەت حەڤدە ساڵ تێیکۆشا بە بانگەوازکردن بۆ ڕێگا ڕاستەکەت لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لەلایەن تۆوە (بە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە) ئەی اللە لێت دەپاڕێمەوە پەلە بکەیت لە لەناوبردنی ئەوانەی هەرچەندە ڕێگای حەقی لای پەروەردگارەکەشیان بزانن ئەوا هەر ڕێگاکە ناگرنە بەر، وە هیدایەتی ئەم بەندانەشت بدە کە ئەگەر بێتو ڕێگای حەقی لای پەروەردگارەکەیان زانی ڕێگاکە دەگرنە بەر، ئەوانە بەندەکەت حەزی هیدایەتدرانی هەموویان دەکات تۆش میهرەبانتری بۆیان لە بەندەکەت بەڵێنەکەشت حەقەو هەر خۆشت لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری.
"
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة