الموضوع: زنجیرەی بەیانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو نهێنیە شاراوەکەی

( ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیانی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری .)

- 25 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
07 - جومادە لئولا - 1443 کۆچی
11 - 12 - 2021 زایینی
08:51 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.p.174#post365174

جەنگێکی گەردوونی و کۆڕۆنایی لەلایەن اللە وە .
بەناوی اللە ی خاوەن دەسەڵاتی ناچارکەری تاک و تەنهای زاڵ، پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لە نێوانیاندایە؛ پەروەردگاری هەموو شتێک و خاوەنەکەی؛ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
ئای لەسەرسامی ئەی گەلی عەجەم و عەرەب! لەکاتێکدا ئێوە دەزانن بەوەی تێیدان لە جەنگە گەردوونی و جەنگە کۆڕۆناییەکە، جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی سەرجەم عەجەم و عەرەب دەکرێت بریتیە لەوەی: ئەوە کێ لەدوای ئەم جەنگە گەردوونی و جەنگە کۆڕۆناییە دایە؟ لەبەرئەوەی پێوەری جەنگە گەردوونیەکەی اللە لە سزا نزمەکان توندترو بەهێزتر بوویەوە لەساڵی 2020 وە بەهەمان شێوە لە ساڵی2021 ی زایینی، وە ئەوەشی لەدوایدا دێت توندترە بۆ ئەوانەی لەمە تێناگەن ئەمە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: لەبەرچی پێوەری جەنگی کارەساتە گۆڕانکاریە کەش و هەواییەکان بەرزبوویەوە هاوشان بەڕێککەوتوویی لەگەڵ ناوەندی ڕاگەیاندنی جەنگی کۆڕۆنای جیهانی؟ ئەمە لەبەر حیکمەتێکە لەلایەن اللە وە تا خەڵکی جیهان بزانێت ئەو کەسەی لەدوای جەنگی کۆڕۆنای جیهانیەوەیە بریتیە لە خودی ئەوکەسەی لەدوای جەنگە گەردوونیەکەیە کە ئەویش بریتیە لە (اللە کە هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت پەروەردگاری مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە) ئەگەر ئێوە تێبگەن، وە ئەمە بەڵگەیەکی تەواوو تێروتەسەلە بەڵگەو نیشانەو ئاگادارکردنەوەکانیش سود بەگەلێک ناگەیەنن کە باوەڕ بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ناهێنن.
وە ناشمەوێت بەیانێکی تازە بنوسم بەڵکو بەیادهێنانەوەیەکە بۆ ئەوەی لە بەیانەکانی پێشتری بەر لەم بەیانەدا هاتووە تا نەفامەکان واگومان نەبەن ئێمە بەیانەکان دەنووسین لەدوای ڕووداوە جیهانیەکان، بەڵام منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە لەسەرهەموو خەڵکی جیهان لەلایەن اللە وە شتانێک دەزانم کە ئێوە نایزانن ئەی گەلی عەجەم و عەرەبە لاسایی کەرەوەو كوێرەوەرەکان (ئەوانەی لاسایی کەرەوەو شوێنکەوتووی کوێرانەن بەبێ ئەوەی بیربکەنەوە)؛ کە ئەگەر بێتو عەجەم چاک بوون ئەوانیش چاک دەبن ئەگەریش عەجەم خراپ بوون ئێوەش خراپ دەبن لەدوای ئەوان، وە هەتا تەنانەت ئەگەر بێتو بچنە ناو هێلانەی مارمێلکەوەش ئێوە لەدوایان دەچنە ناویەوە، وە ئەگەر هاتوو عەجەم بێدینیان کرد بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان ئەوا بەهەمان شێوە کاربەدەست و بڕیاربەدەستەکانی عەرەب و زاناکانیشیان بێدین دەبن لەدوای عەجەم، وە لەبەرئەوەی عەجەم اللە یان پشتگوێ خستووە لە سەردەمی بەرزبوونەوەی پێوەری جەنگە گەردوونی و کۆڕۆناییەکەی اللە جا بەهەمان شێوە عەرەبیش شوێنیان دەکەون لە بڕوابوون بە بیروباوەڕی توڕەیی سروشت و کارەساتە گەردوونیەکان، اللە ش مۆری ناوە بەسەر دڵی ئەم تاوانکارانەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەزانن و ڕقیشیان لە حەقە، وە لەبەرئەوەی عەجەم چۆکیان دانەداو نەگەڕانەوە بە دڵسۆزی بۆ لای پەروەردگارەکەیان و نەپاڕانەوە بەهۆی بێباوەڕیەکەیان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان جا بەهەمان شێوە عەرەبیش وەکو ئەوان دەکەن جا چۆکیان دانەداو نەگەڕانەوە بە دڵسۆزی بۆ لای اللە وەکو ئەوان و نەشپاڕانەوە بە دڵسۆزی، جا اللە ئەم هەواڵەی ئێوەی دابەزاندووە لە زانستی غەیبدا لە مەحکەمی قورئانی گەورە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ‎(76)‏ حَتَّىٰ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ‎(77)‏ وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ ‎(78)‏ وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ‎(79)‏ وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ‎(80) } صدق الله العظيم [ سورة المؤمنون ].
لەوەیە پرسیارکاران بیانەوێت بڵێن: "ئەی ناصر محمد یەمانی، مادام تۆ دێیت زانستە غەیبیەکان بۆ ڕووداوە گەورەکان لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەدا دەردەهێنیت جا ئایا هەواڵمان پێ نادەیت دەربارەی ئۆمیکڕۆنی نوێ؟ جا ئایا ئەمە دواتر سوکتر دەبێت لە کۆڕۆنا یان کوشندەتر دەبێت؟ جا هێشتا عەجەم و عەرەب لەسەرسامیدان دەربارەی ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن، جا ئایا ئەمە توندترە یان سوکتر؟ "جا لەپاش ئەمە خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوە لە هەموو خەڵکی جیهان و دەڵێم: پێشتر بە ووردی و تێروتەسەلی هەواڵەکەم بۆ باسکردوون لە بەیانەکانی پێش ڕووداوەکە، یان وا گومان دەبەن خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان وەکو ئێوە بە پێشبینیەکان قسە دەکات؟! جا ئایا بینیوتانە لە بەیانەکانمدا وتبێتم من پێشبینی دەکەم؟! بەڵام پێشبینی تەنها گومانە کە هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستیدا، دوورەو زۆر دوورە سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان من بۆتان نادوێم بە گومانەوە لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستی؛ بەڵکو حەقەو حەقیش دەڵێم هەروەکو ئەوکەسەی فێری کردووم کە منی هەڵبژاردووە بە خەلیفەکەی خۆی لەسەر هەموو خەڵکی جیهان (کە اللە ی پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە): فێری کردووم ئەوەی ناوتان لێناوە ئۆمیکڕۆن سزایەکی هاوبەشی بەئێشە (عذاب من رجزٍ أليمٍ) هەروەک پێشتر بەڵێنمان پێدابوون بە مۆڵەتی اللە بە ڤایرۆسێکی هاوبەش (بە هاوپەیمانێتی ڤایرۆسی)، جا بەڕاستی ئێستا ئێوە چوونە ناو قۆناغی سزا هاوبەشە بەئێشەکە بەهۆی بەدرۆزانینەکەتان بۆ ئایەت و نیشانەکانی اللە و ڕێگا گرتنەکەتان و گومڕاکردنەکەی خەڵکی بۆ بەڕاستدانان پێی، وە لەبەرئەمە بێگومان دواتر سزا هاوبەشەکە تاوانکارەکانتان دەگرێتەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَالَّذِينَ سَعَوْا فِي آيَاتِنَا مُعَاجِزِينَ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ ‎(5)‏ وَيَرَى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَىٰ صِرَاطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ‎(6)‏ } صدق الله العظيم [ سورة سبأ ].
جا گوێبگرن و فام بکەن و تێبگەن لەوەی ئێستا بە حەق فەتواتان بۆ دەدەم: جا بزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەوەی ناوتان لێناوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن ئەگەر بەڕاستی ڤایرۆسێکی تازە گەیشتبێت لە نیشانەکانی سزا ئەوا ناکرێت توندو تیژیەکەی سوکتر بێت لە کارەساتەکەی کۆڤیدی پێش خۆی لە کۆڕۆنا لە نیشانەکانی سزا، لەبەرئەوەی ڕێساو یاسای نیشانەکانی سزا نزمەکان لە کتێبدا بەم شێوەیە (هەموو نیشانەیەک گەورەترە لەوەی پێش خۆی) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَمَا نُرِيهِم مِّنْ آيَةٍ إِلَّا هِيَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا وَأَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ‎(48)‏ } صدق الله العظيم [ سورة الزخرف ].
جا لەسەر بنەمای فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەی سوننەت و ڕێساکانی اللە لە سزای نزم لە هەموو کاتێکدا ئەوا بێگومان بەبێ شک و گومان ئەوەی ناوتان لێناوە گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن زەبرو لێدان و کارەساتەکەی تودترە لەوەی پێش خۆی لە سزای ئەم دڵانەی لە سنگەکاندایە، کە ئەمەتان بریتیە لە چەند بوونەوەرێکی خۆێناوی؛ بوونەوەری زیندوو هەروەک چۆن اللە فێری کردووە کە دروستکارو سەرکردەکەیەتی، کە نێردراوە بە فەرمانی خۆی بەم شێوەیەی ئامادەی کردووەو فێری کردووە جا ئەوانیش ئەمە ئەنجام دەدەن کە فەرمانیان پێکراوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە پێشتریش فەتواکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەرچووە بە نزیکەی دوو ساڵ پێش ئێستا هەر لەکاتی یەکەم بەیان و ئەوەشی لەدوای ئەو هات دەربارەی ئەم مێشوولەیەی بە زانستی زنجیرەکانی نازانن ئەوەی ناوتان لێناوە کۆڕۆنای نوێ، وە پێشتریش فەتواکەمان بە حەق ئەوەبوو؛ ئەمە چەند بوونەوەرێکی زیندووی زیرەکی هەوایی وشکانی و دەریایین؛ سنور بڕو کیشوەر بڕو زەریا بڕن، وە هەروەکو ڤایرۆسە پەتاییەکان نین، وە پێش دوو ساڵ بەر لە ئێستا فەتوامان بۆ دان بەوەی ئەمە سەرکردەیەکی گەورەی هەیە کە نە هیچ هاوتاو هاوشێوەیەکیشی هەیە نە بۆ سەربازە بچوکەکانیشی لەبەر ئەوەی ئەمە بە سەرکردایەتی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { فَذَرْنِي وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا الْحَدِيثِ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ ‎(44)‏ وَأُمْلِي لَهُمْ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ ‎(45)‏ } صدق الله العظيم [ سورة القلم ].
جا ئاگاداربن سەربازەکانی اللە زاڵ و سەرکەوتوون دواتریش دەزانن، اللە ش ستەمی لێنەکردوون بەڵکو خۆتان ستەم لە خۆتان دەکەن، جا چەندە ئامۆژگاریم کردن بە شەوو بە ڕۆژو ئامۆژگاریەکەشم هیچی بۆ زیاد نەکردن تەنها هەڵهاتن و ڕاکردن و بێدینی نەبێت بە اللە لەبەرئەوەی ئێوە ڕقتان لەحەقەو حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن، جا وا مردنەکەتان هات ئێوەش هەر پشتهەڵدەکەن، جا داوا بکەن لەوانەی واتان داناون فریاتان دەکەون لە جێگای اللە تا سزاکەیتان لێ لابدەن ئەگەر ڕاست دەکەن ئەی گەلی بێدینەکان بە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
جا هێشتا بوونەوەرە بچوکە زیندووە خوێناویەکان لە کتێبدا جەنگە جیهانیەکەی پەرە پێدەدات، وە بە سەرژمێری ڕۆژانە لە؛ تووشبوون و کوشتنی ڕۆژانە؛ بە هەزاران.لە نێوان تووشبوون و کوشتندا.
جا چەندەم ئامۆژگاری کردن بەوەی بەتەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن وە شوێنی کتێبەکەی قورئانی گەورە بکەون بەڵام ئێوە حەز بە ئامۆژگاریکاران ناکەن، جا هێشتا ئێوە لە سزای نزم دان بەبێ سزا گەورەکە بەڵکو بگەڕێنەوە، وە نیشانەو ئاگادارکردنەوەی سزا بچوکەکەش بەبێ سزا گەورەکە سود بەگەلێک ناگەیەنێت باوەڕ نەهێنن لەبەرئەوەی ئەوان تێناگەن و بیریش ناکەنەوە کە ئەم بوونەوەرە زیندووە زیرەکە خاوەن پیلانە ستراتیژیە زیرەکانە لە جەنگەکەیدا چیانە؟ بەڵکو دڵ دەکات بە سەربازگەو ژووری عەمەلیات بۆ پەرەپێدانی جەنگەکەی کە ئێستاش دزە دەکات بۆ ناخی دڵی ئەوکەسانەی اللە بیەوێت لە خەڵکی جیهان جا لەپاش ئەمە چاوەڕێی فەرمانەکانی اللە دەکات بۆ پەرەپێدانی جەنگە سەختەکەی جا دەست بەسەر دڵی مرۆڤدا دەگرێت جا ئەو دڵانەی لە سنگەکاندایە دەکات بە بنکە ستراتیژیەکەی بۆ پەرەپێدانی جەنگەکەی بۆ سەرجەم ئەندامەکانی مرۆڤ جا تووشی ئیفلیجی تەواوی دەکات لەڕێی خوێنەوە وە دڵیش دەکات بە پەمپ لە ڕێی خوێنەوە تا بچێت بۆ سەرجەم دەمارەکانی جەستە، هەر بۆیەش لە جەستە بەردەبێت هەروەک تێبەربوونی ئاگر لەکاو پەل و پۆدا لە لێواری سەرەوە تاکو پێ لەبەرئەوەی دێت و دەچێت لەجەستەدا هەروەک چۆن خوێن هات و چۆ دەکات هەروەک پێشتریش پێمان وتن بەرلەوەی بزانن وە پێشمان وتن ئەمە چەند زنجیرەیەکی مێشوولەی خوێنە ئەی نەوەی ئادەم، جا هەرگیزاو هەرگیز ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی نابینن کەم و کورتی لە یەک خاڵیشدا بکات لە دەیان ئەم خاڵانەی نوسیومانە دەربارەی ئەوەی ناوتان لێناوە کۆڕۆنا لەکاتێکدا کۆڕۆناش نیە؛ بەڵکو زنجیرەکانی مێشوولەیەکە کە بە زانستەکەی نازانن، وە لەیەکەم بەیانیشدا فێرمان کردن کە لەبەرواری ( 05 - 03 - 2020 زایینی ) دەرچووە
(https://mahdialumma.online/showthread.p.265#post324265)
بەوەی ئەمە سزایەکی جیهانی سەپێندراوە نەک بە تەنها پەتایەک بێت بێت و بڕوات، وە پێشمان وتن ئەی گەلی پزیشکەکانی بەشەر ئێوە دواتر لە پیلانی ئەم بوونەوەرە زیندووانە شتی وا دەبینن کە حسابتان بۆی نەکردووە جا لە زانستەوە دەستەوسانتان دەکات؛ بەڵکو زانستەکەتان دەکات بە سفر لەسەر چەپ؛ کە بە تەنها ئەگەر بێت لەدوای ئەوەی زانستەکەتان فیزیایی وورد بوو جا دەیکات بە سفر لەسەر چەپ تا ئەوکاتەی خەڵکی متمانەیان بەم پزیشکانەیان نامێنێت کە خۆشحاڵن بەم زانستەی لەلایانە جا ئەوانە ئوممەتەکانیان دواخست لە پاڕانەوەو ملکەچ بوون و گەڕانەوە بە دڵسۆزی بۆلای اللە و گوێڕایەڵی اللە و خەلیفەکەی لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە زانایانی پزیشکی و زانایانی کەش و هەواو زانایانی ئایینی دوایانخستن لە وەڵامدانەوەی بانگەوازکارە حەقەکەی لای اللە، دواتریش دەزانن بە چۆن ژێرەو ژوور بونێک ژێرەو ژوور دەبن، وە ئەوانەی ئەوان سوکایەتی بە عەقڵەکانیان دەکەن لە گەلان ئەوانە بەڕاستدادەنێن و وتەکەی اللە ش لە مەحکەمی قورئانی گەورە بە درۆ دەزانن جا هەرگیز ناتوانن سزاکەی اللە یان لێ لابدەن بەڵکو سوپا سپیەکە (پزیشکەکانی بەشەر) ناتوانن خۆشیان سەربخەن لە سزاکەی اللە، جا بەم نزیکانە دەستەو تاقمەکان هەرەس دەهێنن جا پاشەو پاش ڕادەکەن وە هەرگیزیش لە ڕاکردنەکەیان ئاوڕ نادەنەوە لەوەی دواتر دەیبینن لە تووش بوون و مردنەکان جا وەزارەتەکانی تەندروستی لە هەموو جیهان بەسەر عەرشەکەیدا کاول دەبێت، وە کۆمپانیای پێکوتەکانیش دواتر سەربازە زیرەکەکانی اللە لە شوێن و جێگایەک هێرشیان دەکەنە سەر کە هەستی پێناکەن لەبەرئەوەی ئەوان خەڵکی جیهانیان سەرقاڵ کرد بە چاوەڕێکردنی پێکوتەکانیان لە بەرامبەر پاڕانەوەو ملکەچ بوون بە دڵسۆزی بۆ اللە و گەڕانەوە بۆ لای و شوێن کەوتنی کتێبەکەی قورئانی گەورە.
وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان بە ڕاستی من بەهەمان شێوە لەسەر ئێوەش دەترسم لە کۆڕۆنا لەبەرئەوەی ئێوە خەڵکیتان بێ ئاگاکردووە بە ڕاگەیاندن پێیان و لە چاوەڕوانی بەیانێکی تازەدان جا خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی ناچار دەکەن بە نوسینی بەیانێکی تازە سەرەڕای ئەوەی من پێشتر لە بەیانە غەیبیەکان لەپێش ڕووداوەکان بە ووردی و تێروتەسەلیش بۆم باسکردوون، جا ئایا وای دەبینن بڵاوکردنەوەی بەیانی بەر لەڕووداوەکە چاکتر بێت یان لەدوای ڕووداوەکە؟ وە هەر پارچەیەکی وەرگیراویش قەدەغە دەکەین لەهەر بەیانێکدا ئەگەر بێتو لەگەڵیدا بەرواری بەیانی بەر لە ڕووداوەکە دانەنێن، وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە بزانن دواتر سەرجەم خاڵەکان لە بەیانەکانم لەسەر ئەرزی واقع هەموویان دێنەجێ بە مۆڵەتی اللە، جا بەیانەکانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە گومان و تفەنگ نان نیە بە تاریکە شەوەوە ئێوەش لەسەر ئەمە شاهێدن، جا ببن بە شاهێدی بە حەق لەسەر خۆتان و لەسەر ئوممەتەکانتان بە ڕاگەیاندنی بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورە بۆ هەموو خەڵکی جیهان هەرچەندی بتوانن جا بێتاقەت و ماندوو مەبن لە دەربازکردنی جیهان هەرچەندی بتوانن.
وە ئەوەی بەیانە شیفا تەواوەکەی دەوێت لە کۆڕۆنا لە هەموو جیهان یان دەیەوێت اللە سزای کۆڕۆنای لێ لابدات
جا ئەوە بەگوێرەی فەتواکەی اللە شیفا تەواوەکە بۆ ئەوەی لە سنگەکاندایە بریتیە لەم بەیانەی لەم بەروارەدا نوسیومانە: ( 26 ی ڕەمەزانی ساڵی 1441 ) بەناونیشانی: ( ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەیانی جیاکەرەوە بەبێ گاڵتەو گاڵتەجاری .)
(https://mahdialumma.online/showthread.p.223#post330223)
وە ئەوەی ڕوو وەربگێڕێت و خۆی بەگەورەو زل بگرێت لە بەرامبەر دوعاو پاڕانەوەکە کە لەم بەیانەدایەو لاری هەبوو بەوەی داوا بکات و بپاڕێتەوە بە دوعا تەواو تەواو تەواوەکە بە تەواوی لەم بەیانەداو خۆی بەگەورەو زل بگرێت جا ئەوە بەڕاستی ستەمی لەخۆی کردووە بە گوێرەی فەتواکەی اللە ی ڕەحمان؛ کە شیفای تێدایە بۆ ئەوەی تووشی ئەم دڵانە دەبێت کە لە سنگەکاندایە لە بوونەوەرە زیندووە خوێناویەکان.
وەبشزانن بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە سەبارەت بە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناسنامەکەی نەزانراو نیە لەلای و دەربارەی هەموو جوڵە ستراتیژی و سەرجەم پیلانەکانیشی دەزانم بە مۆڵەتی اللە، وە هەواڵەکەشی بۆتان لە قورئانی گەورەدا بەووردی و تێروتەسەلی دەردەهێنم، زیاد لەوەی پێشتریش باسم کردووە بە ووردی و تێروتەسەلی لە بەیانە حەقەکان بۆ قورئانی گەورە.
جا ڕایبگەیەنن ئەی گەلی پشتیوانەکان لە هەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکان، جا بێتاقەت و ماندوو مەبن و سڵ مەکەنەوە لە گەیاندنی سەرجەم زنجیرەی بەیانەکانی جەنگە گەردوونی و کۆڕۆناییەکەی اللە بەڵکو بترسن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی
ناصر محمد یەمانی.
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 28-04-2023 05:27 PM