الموضوع: هۆكاری ڕاسته‌قینەو سه‌ره‌كی شه‌ریک و هاوبەشدانان بۆ اللە و نهێنی شه‌فاعه‌ت

21


- 22 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
21 - 12 - 1430 کۆچی
08 - 12 - 2009 زایینی
10:27 ئیوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110803
ـــــــــــــــــــــ


بەیانی ئیمام مەھدی بۆ هەموو بەندەکانی اللە لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی: ئایا حیکمەتی دروستکردنەکەتان هێناوەتەدی؟

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا} صدق الله العظيم [الأنعام:١٥٣].

{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:٥٦].

{وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كلّ أُمَّةٍ رَسُولًا أن اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ} صدق الله العظيم [النحل:٣٦].

{وَقَضَى ربّك أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالدّين إِحْسَانًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٢٣].

{وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا}
صدق الله العظيم [النساء:٣٦].

{قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا} صدق الله العظيم [الأنعام:١٥١].

{إِنْ كلّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾ إِنّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ الرَّحْمَٰنُ وُدًّا ﴿٩٦﴾ فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ الْمُتَّقِينَ وَتُنْذِرَ بِهِ قَوْمًا لُدًّا} صدق الله العظيم [مريم].

لە ئیمام مەھدی بۆ هەموو بەندەکانی اللە لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی، لەڕاستیدا منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی شارەزا بە اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان بانگەوازتان دەکەم بۆ پەرستنی اللە ی ڕەحمان وەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، وە سوێندیش بە اللە ی پایەبەرزی مەزن کە ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاوبووە من ڕێنماییتان دەکەم بۆ لای نیعمەتێکی گەورەتر لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی و گەورەتر لە نیعمەتی ئەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، وە سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ کە جنی لە بڵێسەی ئاگرو مرۆڤیشی لە گڵێکی وشک دروستکردووە ئەگەر بێتو وەڵامی بانگەوازی ئەوکەسەتان دایەوە کە شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان ئەوا دواتر بەو نیعمەتە دەزانن کە لە مەلەکوتی دنیاو دواییش گەورەترە لەکاتێکدا ئێوە ھێشتا لێرەن لەم ژیانی دنیایەدا، بێگومان ڕاستیش دەکەین، وە بەڕاستی دۆڕاوو ڕەنجەڕۆ بووە ئەوکەسەی بەدرۆ قسە بەناوی اللە وە هەڵدەبەستێت.

ئەی بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی، اللە ئاسمانەکان و زەوی تەنھا بۆ ئێوە دروستکردووەو ئێوەشی دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی بپەرستن، لەوەشدا حیکمەتی دروستکردنەکەتان دێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:٥٦].

جا ئایا حیکمەتی دروستکردنەکەتان هێناوەتەدی، جا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمانتان پەرستووە کە لەسەر عەرش ئیستیوای کردووە و اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە؟ جا اللە ئاسمانەکان و زەوی دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئێوە نەبێت و ئێوەشی دروست نەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت گەورەترین نیعمەتەکە بپەرستن کە تێیدا حیکمەتی دروستکردنەکەتانی لێ دێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاءَ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا لَاعِبِينَ}صدق الله العظيم [الأنبياء:١٦].

{وَمَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [الحجر:٨٥].

{وَيَوْمَ يَقُولُ كُنْ فَيَكُونُ قَوْلُهُ الْحَقُّ}
صدق الله العظيم [الأنعام:٧٣].

{فَإِذَا هُمْ مِنَ الأَجْدَاثِ إِلَى ربّهم يَنسِلُونَ} صدق الله العظيم [يس:٥١]..

{ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} صدق الله العظيم [التكاثر:٨].

جا ئایا دەزانن بەیانی ڕاست و دروستی ئەوە چیە کە دەفەرموێت: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عن النَّعِيمِ} .

ئەمە چونکە نھێنی حیکمەتی دروستکردنەکەتانی تێدایە، جا پێشبڕکێتان بۆ زۆرکردن و کۆکردنەوەی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشک و ته‌لارو... هتد) لە ژیانی دنیا ئێوه‌ی لەم (نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسی اللە) یە سەرقاڵ کردووە، جا پێشبڕکێکەتان لەسەر دنیا کرد، ئەمەش ئێوه‌ی سەرقاڵ کرد لەو حیکمەتەی بۆی دروستکراون، بەوەی نیعمەتی ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان بپەرستن لەسەرتان پاشانیش اللە بە ڕوحێک لەلایەن خۆیەوە پشتگیریتان لێدەکات تا بە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە بزانن لەسەرتان، جا ئەوکاتە بە حیکمەتی دروستکردنەکەتان دەزانن، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین، جا ئەگەر من بۆ ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتەکانی دنیاو دوایی گەورەترە ڕێنوێنیم نەکردن ئەوکاتە مەھدی چاوەڕوانکراوی شارەزا نیم بە اللە ی ڕەحمان، ئەوکەسەی اللە تایبەتی کردووە تا بەیانی ڕاست و دروستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) بکات، جا بە مەحکەمی قورئانی گەورە گفتوگۆتان لەگەڵ دەکات ئەگەر باوەڕدارن.

وە ئەی بەندەکانی اللە، لەڕاستیدا ئێوە ھەڵەتان کردووە دەربارەی ڕاستیەکەی (وەسیلە)، جا من بانگەوارتان ناکەم بۆ ئەوەی گەورەترین نیعمەتەکە بکەن بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە بریتیە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتی بەھەشت؛ بەڵکو سوێند بە اللە ی گەورەترین نیعمەت دەخۆم بانگەوازتان دەکەم بۆ لای نیعمەتێکی گەورەو مەزنتر لە نیعمەتەکەی بەھەشت، ئەو نیعمەتەش بریتیە لە ڕازیبوونی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، کە لە ناخی خۆتان دەیدۆزنەوە لەکاتێکدا ھێشتا لە ژیانی دنیادان، جا دەبینن بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی دنیاو گەورەتریشە لە نیعمەتی بەھەشت، بەدڵنیاییەوە لە فەتوایەکەش ڕاستدەکەین دەربارەی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) کە اللە کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی لەسەر بەندەکانی، جا بەدڵنیاییەوە لە فەتوا حەقەکە ڕاستدەکەین کە ئەوکەسانە دەیدۆزنەوە اللە لە دڵەکانیاندا باوەڕی نوسیوەو بە ڕوحی ڕازی بوونی نەفسەکەی بەرامبەر خۆیان پشتگیری لێکردوون، جا ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) لە ناخەکانی خۆیان دەدۆزنەوە بەوەی دەبینن بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی دنیاو ڕۆژی دوایی وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەسفەکەی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان دەربارەی سیفەتی ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان بەوەی بەڕاستی ئەوە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی دنیاو دوایی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}صدق الله العظيم [التوبة:٧٢].

لەوەشدا نھێنی ھیدایەتەکە بۆ ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە هەیە کە خەڵکی بۆ حیکمەتە حەقەکە لە دروستکردنەکەیان ڕێنمایی دەکات. جا ئەی گەلی موسڵمانان ئایا باوەڕ ناهێنن؟ جا چۆن ئەوکەسە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە کە بانگەوازی خەڵکی دەکات نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بپەرستن، جا بەڵێنی بەوە پێداون دواتر لە ھاتنەدی ڕازی بوونەکەی اللە لەسەریان نیعمەتێکی گەورەتر لە نیعمەتی دنیاو دوایی دەبینن، جا ئایا دوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ بەڵکو اللە ڕەوانەی کردووم تا بەمۆڵەتی ئەو بتانکەم بە یەک ئوممەت بۆ ئەوەی تەنها ڕازیبوونی اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، لەوەشدا نھێنی ڕازیبوونی هەموو نێردراوو پێغەمبەران و ڕازیبوونی خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو ھەیە، بەوەی تەنها ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئیوەشە بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن و ببنە کەسانی ڕەببانی، جا نیعمەتی ڕازیبوونەکەی لەسەرتان بپەرستن ئەگەر ئێوە بڕواتان بە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان هەیە، جا منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بانگەوازتان دەکەم تا ببن بە بەندە ڕەببانیەکان و اللە بپەرستن وەکو ئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ناصر محمد یەمانی دەیپەرستێت، وە شاھێدی دڵنیایی بە اللە دەدەم من ڕازیبوونی هیچ یەکێک لە فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان و جن و مرۆڤ و ستاییشکردنیان لەسەرم ناپەرستم، جا با ڕازیبوونی ھەموویان لەوەولاترچێت و هیچ لەلام گرنگ نیە؛ بەڵکو ڕازیبوونی اللە ی ڕەحمان دەپەرستم، جا ئەو ڕازیبوونە ناکەم بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی پلەی خەلافەتەکە لەسەریان لە دنیاو دوایی، پاشانیش اللە خۆی دەمکات بە خەلیفە بەسەریانەوە لەکاتێکدا ملکەچ و شەرمەزار دەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ لِلْإِنْسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿٢٤﴾ فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].

هێندەی ژمارەی گەردیلەکانی مەلەکوتەکەی اللە ش پەنا بە اللە دەگرم لەوەی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە بکەم بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی مەلەکوتی دنیاو دوایی، جا چۆن گەورەترین نیعمەتەکە بکەم بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە (کە بەھەشتە)؟ ئایا اللە ی پایەبەرز لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ زاناو نەزانەکانتان نەیفەرمووە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لەسەر ئەوانەی دەیپەرستن گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشت، جا اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی خۆی فەتوای ئەوەی بۆ داون لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:٧٢].

بەڵێ وایە سوێند بە پەروەردگارم.. وە پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم، پەروەردگارەکەم چەندە ڕاستگۆیە! وە سوێند بە پەروەردگارەکەم دەخۆم بینیم خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەی نیعمەتێکی گەورەترە لە ھەموو مەلەکوتەکەی اللە، جا مەلەکوتەکەی ھەرچەند بێت و بگاتە ھەرچەندێکیش، وە اللە و هەموو مرۆڤ و جن و فریشتەکانی اللە ی ڕەحمانیش لەسەر ئەوە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت نیعمەتی ڕازی بوونی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی دنیاو گەورەتریشە لە نیعمەتی بەھەشت، بەڵێ سوێند بە پەروەردگارم، ئەی ئەوانەی بڕواتان بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان هەیە، شورەییە بۆ ئێوە، جا بەڕاستم دابنێن چونکە فێڵتان لێناکەم و بەدرۆش بەڵێنتان پێنادەم، جا ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حەقتان دایەوە هەر لەو ساتەوەختەی وەڵام دەدەنەوە کاتێک بەسەر ئەو بەیانەمدا ئاگادار دەبن و دەیخوێننەوەو بەڕاستی دادەنێن ئەوا اللە بەڕاستدانەرەکانتان بە بەرگی تەقواو لە اللە ترسی و ڕوحی ڕازی بوونی نەفسەکەی دادەپۆشێت، جا شاھێدیەکە دەدەن لەکاتێکدا ھێشتا لەبەردەم ئامێرەکانتاندان، جا شاهێدی ئەوە دەدەن بەڕاستی ئێوە ئەوەتان بەدی کردووە ڕازیبوونەکەی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە ھەموو نیعمەتەکان، جا ئەوە یەکسەر لەدوای شاھێدی دانەکانتان دێت بەوەی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ناصر محمد یەمانی بەحەق قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات، بۆ لای ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم)، کە اللە ی ڕەحمان کردوویەتی بە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی جا یەکسەر لەدوای دان پێدانانەکەتان تەزوو دەھێنێت بە پێستەکانتانداو پاشانیش دڵەکانتان نەرم دەبێت و دواتر لە بەرامبەر ئەو ڕاستیەی زانیوتانە چاوەکانتان فرمێسک دەڕێژێت، چونکە بە حیکمەتە حەقەکەتان زانیوە لە دروستکردنەکەتان کە نیشانەی بەڕاستدانەرە بۆ ئەو بانگەوازە ڕاست و دروستەی بۆ ناخەکانتان دێت، کە بریتیە لە سیفەتی ڕازیبوونی اللە لەسەرتان، بۆ ئەوانەی تۆبەیان کردووەو بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە پاڕاونەتەوەو وەڵامی بانگەوازی حەقیان داوەتەوە، جا وتوویانە: "پاک و بێگەردی بۆ اللە! چۆن ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە لەکاتێکدا بانگەوازی خەڵکی بۆلای پەرستنی ئەو نیعمەتە دەکات کە لە نیعمەتی دنیاو دوایی گەورەترە؟ کە بریتیە لە (نیعمەتی ڕازی بوونی اللە ی ڕەحمان لەسەر بەندەکانی)، هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون، وە دنیاو دواییشی بۆ ئەوان دروستکردووە تا نیعمەتی ڕازیبوونی اللە بپەرستن"، جا با پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردن و کۆکردنەوەی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشک و ته‌لارو... هتد) لە ژیانی دنیا ئێوه‌ لەو حیکمەتەی اللە بۆی دروستکردوون سەرقاڵ نەکات، جا دنیاو دوایی ھەمووی ھەر بۆ اللە یە. بە پشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ لِلْإِنْسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿٢٤﴾ فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا گەورەترین نیعمەتەکە مەکەن بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە، ئەگەر واتان کرد ڕێزی اللە تان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، بەڵام ئەوانەی بە حەقیقەتی ڕازیبوونەکەی اللە یان زانیوە سوێند دەخۆم بە اللە ی مەزن هەموو کەسانی ئاسمانەکان و زەویش ناتوانن لەبەرامبەر حەق تووشی ئاشوبیان بکەن، دوای ئەوەی زانیویانەو ھەرگیزیش ھیچیان بۆ زیاد نابێت جگە لە باوەڕو جێگیربوون نەبێت؛ ئەوانە بریتین لە کەسە ڕەببانیەکان لە مەحکەمی کتێب بەوەی لە کتێبەکەی اللە فێری بوون بەوەی ئەو نیعمەتەی لە ھەموو مەلەکوت گەورەترە بریتیە لە ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی. جا ئایا اللە تان خۆشدەوێت؟ ئایا اللە تان خۆشدەوێت؟ ئایا اللە تان خۆشدەوێت؟ کەواتە شوێنم بکەون ئەوکاتە اللە ش ئێوەی خۆشدەوێت و لەخۆشی نزیکتان دەخاتەوەو بە ڕوح و ڕەیحانێک لە ناخەکانتان پشتگیریان لێ دەکات کە ڕوحی گەورەترین نیعمەتەکەیەو پێستەکانتان دادەپۆشێت و دڵەکانتان پێی نەرم دەبێت، پاشانیش لەبەرامبەر ئەو حەقەی زانیوتانە چاوەکانتان بە خوڕ فرمێسکی لێدەڕژێت، حەقیش بریتیە لەو اللە یەی کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەش و ھەموو شتێکیشە، جا من داھێنەر نیم لەئاییندا، بەڵکو شوێنکەوتەم، وە ئایا اللە بۆچی دوایین نێردراوو پێغەمبەران نێردراوی نەخوێندەواری ئەمین و هەموو نێردراوەکانی تریشی لەپێش ئەوەوە ڕەوانەکردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت تا خەڵکی بانگەواز بکەن بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:٢٥].

کەواتە بەدرێژایی ئەم پێنج ساڵە بۆچی وەڵامی بانگەوازە ڕاست و دروستەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو نادەنەوە؟ ئەمە تەنھا بەھۆی ئەوەی من شوێن ویست و ئارەزووی ئێوە نەکەوتووم تا لەبری اللە داوا لە شەفاعەتکارەکانتان بکەم، کەواتە با ڕازی بوونەکەی ئێوە لەوەولاترچێت و ھیچیش لەلام گرنگ نیە، سوێندیش بە گەورەترین نیعمەتەکە دەخۆم ھەرگیزاو ھەرگیز شوێن ویست و ئارەزووەکەی ئێوە ناکەوم تەنانەت ئەگەر بانگەوازەکەم هێندەی تەمەنی ڕۆژگاری پێنج ملیۆن ساڵیش بەردەوام بێت، جا ھەر لە بانگەوازە ڕاست و دروستەکەم لانادەم و شوێن بەتاڵیش ناکەوم، خۆ ئەگەر حەق شوێن ویست و ئارەزووەکەی ئێوە بکەوێت ئەوا ئاسمانەکان و زەوی ھەمووی تێک دەچێت، جا ئەی ئەوانەی شەریک و ھاوبەشتان بۆ پەروەردگاری جیھان داناوە ئەگەر ڕاستان بکردایە ئەوکاته هه‌ر یەکێک لەوانەی ئێوە کردووتانن بە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە ده‌چوون به‌لای دروستکراوانی خۆیانە‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا، وە ئه‌و کاته هه‌مووان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش بسه‌نن ئەی گەلی موشرێک و ھاوبەشدانەران بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان، جا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە ھیچ کەسێکیش لە زەوی و ئاسمانەکەی نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لە ئەو نەبێت.

ئەم بەیانە ڕاست و دروستەش بەو فەرمانەی اللە بۆ باپیرەم (نێردراوی اللە) کۆتایی پێدەھێنم کە لەپیش مندا فەرمانی پێکردووە بڵێت: {قُلْ يَا أيُّها الْكَافِرُونَ ﴿١﴾ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ﴿٢﴾ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٣﴾ وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ ﴿٤﴾ وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ ﴿٥﴾ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ ﴿٦﴾}صدق الله العظيم [الكافرون].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
زەلیل لەسەر باوەڕداران بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
___________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:06 AM
22


-23-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 01 - 1431 کۆچی
23 - 12 - 2009 زایینی
11:01 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110805
ــــــــــــــــــــــ


وەڵام بۆ (رافضي حتى النخاع) ھیچ جیاوازیەک نیە لە شەریک و ھاوبەش دانان بەهۆی زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێغەمبەرو نێردراوێک یان دەربارەی چاکەکارە ڕێزلێگیراوەکان ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوتان لێ بێت ئەی ئیمام، ھەموو ئەوەی تۆ لەم بابەتەدا وتوتەو بڕیارت داوە کە شەریک و ھاوبەش دانانە بۆ اللە لەسەر ئەم قسەیەت بنیاتنراوە کە دەڵێی:
(ھۆکاری پەرستنی بتەکان بریتیە لە زێدەڕەوی کردنی ناڕەوا دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە و ڕۆچوون لەبارەیانەوە، تا ئەوکاتەی یەکێکیان مردوون، جا ئەوانەی ناسیویانە بەوەی کەرامات و ڕێزو دوعای وەڵامدراوەی لەلایەن اللە وە هەبووە ھاتوون لەدوای مردنیان زێدەڕەویان دەربارە کردووە، جا لەدوایاندا زێدەڕەوی ناڕەوایان دەربارە کردوون و ھاتوون بۆ ھەریەکێک لەوانە بت و پەیکەرێکیان لەسەر وێنەکەی داتاشیوە، جا لەبری اللە داوایان لێکردوون)
دەقی قسەکەت کۆتایی ھات.

پرسیارەکەم ئەوەیە؛ بەڵگەت چیە بۆ ئەم قسەیەت؟ ئەگەر ئەم قسەیە ڕاست بێت، خۆ ھیچ کەس باوەڕی بەوە نیە هیچ بەندەیەک لە نێردراوو بێغەمبەران درودو سڵاویان لێبێت لە اللە نزیکتربن، کەواتە بۆچی لە نێو بتەکاندا هیچیان نادۆزینەوە ناوی نێردراوو پێغەمبەرەکانیان لێنرابێت درودو سڵاویان لێبێت؟ بۆچی بتەکانمان نەبینیوە بەناوی عیساو موساو ئیبراھیم لەکاتێکدا خەڵکیش ھەموو باوەڕیان وایە ئەوانە بەندە نزیکەکانی اللە ن؟ یان دواتر دەڵێی خەڵکی باوەڕیان وابووە (وَدًّا وَسُوَاعًا وَيَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا) چەند بەندەیەک بوونە لەلای اللە ی پایەبەرزی شکۆمەند زیاتر لە نێردراوو پێغەمبەرەکان نزیکتربوونە؟
رافضي حتى النخاع

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوتان لێبێت ئەی (رافضي حتى النخاع) ناوەکەت لەنێوچاوانتە، جا ئایا ڕاستی ڕەت دەکەیەوە؟ ئایا نابینیت ئێوە دەربارەی ئیمام و پێشەوایانی ئال و بەیت زیاتر لە محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی زێدەڕەوی دەکەن، وە داوا لە ئیمام عەلی دەکەن و دەڵێن ئەی ابا الحسن فریامان کەوەو کۆمەکمان بکەو شەفاعەتمان بۆ بکە، بەھەمان شێوە ئەی فاتیمەی زەھرا؟ جا وای لێھاتووە زێدەڕەوی کردنەکە دەربارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە زیاتر بێت لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەران!

وە ھەشبووە لە نێردراوو پێغەمبەرەکان داوای لە اللە کردووە نەیکات بە مایەی ئاشوب بۆ گەلی ستەمکاران و وتوویانە: {رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةً لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ} صدق الله العظيم [يونس:٨٥].

بەھەرحاڵ ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان شەریک و ھاوبەش دانان بەهۆی زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێغەمبەرو نێردراوێک یان بەهۆی چاکەکارە ڕێزلێگیراوەکان، جا ئەوکەسەی لەگەڵ اللە داوا لەکەسێک بکات موشریک و ھاوبەشدانەرە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا} صدق الله العظيم [الجن:١٨].

ھەرچی سەبارەت بە بەڵگە ئاشکراکەیە لەسەرئەوەی موشریک و ھاوبەشدانەران داوایان لە ھەندێک بەندەی اللە کردووە، ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كنتم تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حقّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [القصص].

لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەش بۆ ئەم فەرموودەیەی: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائيَ الَّذِينَ كنتم تَزْعُمُونَ}.

جا مەبەستی اللە ئەوەیە کوا ئەو بەندە نزیکانەم کە ئێوە لەبری من داواتان لێدەکردن؟ جا ئەوانەی بتەکان دەپەرستن دەڵێن: "پەروەردگارمان ئەوانە بوون ئێمەیان گومڕاو سەرگەردان کرد"، کە مەبەستیان لەوانە باوک و باپیرە یەکەمەکانیانن بەوەی ئەوانیان بینیوە بتەکانیان پەرستووەو نەشیان زانیوە نھێنی پەرستنەکانیان بۆ ئەوان چی بووە، جا بێ ئەوەی بەنھێنی ئەوە بزانن شوێن پێیان کەوتوون، بەڵام باوک و باپیرانیان بە نھێنی پەرستنەکانیان بۆ بتەکان زانیوە.

پاشان سەیری وەڵامی باوک و باپیرە یەکەمەکانیان بکەن کە وتوویانە: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}.

مەبەستیان لەوە ئەوەیە دوای خۆیان ئوممەت و نەتەوەکانی خۆیان گومڕاو سەرگەردان کرد بەھۆی پەرستنی بەندە نزیکەکانی اللە تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە، جا لەپاش ئەوە اللە پەردەکە لەنێوان ئەوان بەندە نزیکەکانی اللە لادەدات، جا ئەوان کە دەیان بینن دەیان ناسنەوە ھەروەک چۆن لە ژیانی دنیا دەیان ناسین، لەوانەی دوای مردنیان زێدەڕەویان دەربارە دەکردن و ڕۆدەچوون دەربارەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِنْ دُونِكَ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٨٦].

جا زێدەڕەوی کردن لەبارەی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە تەنها لەدوای مردنیان سەریهەڵداوە، خۆ ئەگەر ھێشتا لەناویان دابووان ئەوا قەدەغەیان دەکردن و لەوە ڕێگایان لێدەگرتن، وە فەتوایان بۆ دەدان ئەوە شەریک و ستەمێکی گەورەیە، بەڵام بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە لەدوای خۆیان نازانن چی ڕوویداوەو بەوەی موسڵمانان زێدەڕەوی ناڕەوایان دەربارە کردوون تا گەیشتوونەتە ئەوەی لەبری اللە داوایان لێبکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنْتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُمْ مَا كنتم إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شهيداً بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إنْ كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [يونس].

جا بەوپێیەی ئەوان بە زێدەڕەوی کردنە ناڕەواکە دەربارەیان نازانن؛ بەڵکو ئەوە لەدوای مردنی بەندە ڕێزلێگیراوەکە ڕوویداوە، بۆیە دەڵێن: {فَكَفَى بِاللَّهِ شهيداً بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إنْ كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ} صدق الله العظيم.

جا لە اللە بترسەو پارێزکاربە، وە بەندایەتی کردن و پەرستنی اللە بە تاک و تەنھایی ڕەت مەکەوە بێ ئەوەی شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابندرێت، جا ئەگەر ڕەتت کردەوە ئەوا ھەرگیز ئال و بەیت لەلای پەروەردگاری خەڵکی جیھان ھیچ سودێکت پێ ناگەیەنن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:05 AM
23


- 24 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 01 - 1431 کۆچی
23 - 12 - 2009 زایینی
11:29 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110806
_______


ئێستاش وەڵامی پرسیارەکەت بۆ محمد نێردراوی اللە جێ دەھێڵین ئەی (رافضيّ حتى النُّخاع) ..


نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [الوسيلة منزلة في الجنّة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو] صدق عليه الصلاة والسلام.

بەومانایەی ئەوە نزیکترین پلەیە لەلای اللە پاک و بێگەردی بۆی، ھەر بۆیە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی پێشبڕکێ دەکەن لەسەری تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە تا بەدەستی بێنێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].

وە ئەی (رافضي حتى النُخاع) لەڕاستیدا ناوەکەت لە نێوچاوانتە، جا لە اللە بترسەو حەق تێکەڵ و پێکەڵ مەکەو لە بەیانەکانی ئیمام وردبەرەوە برای بەڕێزم، وە بە پێداگری و سوربوونێکی گەورەوە بە شوێن ڕاستیدا بگەڕێ، بەوەی ھیچی ترت نەوێت جگە لە حەق نەبێت و شوێنیشی بکەویت، وە ئەو عەقڵەت بەکاربێنە کە لەبەرامبەر ڕاستیدا کوێرو نابینا نابێت ئەگەر بەکاری بھێنیت، وە کوێرانە شوێن ھیچ شتێک مەکەوە، جا ئایا ھۆکاری گومڕابوونی ئەو گەلانەی پێش ئێوە تەنھا بەھۆی شوێنکەوتنی کوێرانەو بەکارنەھێنانی عەقڵەکانیان نەبووە؟ ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە..

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای شیعەو سوننەو ھەموو موسڵمانان ئیمام مەھدی؛ ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:03 AM
24


- 25 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 01 - 1431 کۆچی
25 - 12 - 2009 زایینی
10:33 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110807
ـــــــــــــــــــــــ


لە بەندەی اللە وە بۆ هەموو بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەی گەلی بەندەکان ھەمووتان لە مرۆڤ و جن لە اللە بترسن و پێشبڕکێ بۆ لای اللە ی پەرستراو بکەن، وە بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون تا دەرکەوێت کام لە ئێوە نزیکترە، وە واز لە پێشبڕکێ کردن بۆلای پەروەردگار مەهێنن بەوەی تایبەتی بکەن بە نێردراوو پێغەمبەرانی اللە لە مرۆڤ و جن، بەڵکو اللە نێردراوەکانی لە جن و مرۆڤ بۆ جن و مرۆڤ بۆ ئەوە ڕەوانەکردووە تا بانگەوازیان بکەن بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن و پێشبڕکێ لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی بکەن، جا ئەی گەلی ئەوانەی باوەڕتان بە نێردراوانی اللە لە جن و مرۆڤ هێناوە چیتانە بە ناڕەوا پێغەمبەرەکانتان بە گەورە دەگرن، جا پێشبڕکێ کردنەکە بۆ لای اللە ی پەرستراو تایبەت دەکەن بەوان بەبێ بەشداری موسڵمانان! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٣٠].

وە ئەی گەلی موسڵمانان لەڕاستیدا ئێوە موشریک و ھاوبەشدانەرن بۆ اللە و ناشزانن، جا ھێشتا ئێمە کۆشش و جیهاد دەکەین بۆ دەرھێنانی بەندەکان لە بەندایەتی کردنی بەندەکان بۆ پەرستن و بەندایەتی کردنی پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان لەلای پەروەردگار نزیکتر دەبێت و پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت بەدەست دێنێت کە تەنها بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندەکانی اللە، ھەروەک محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەم فەرموودە ڕاست و دروستەدا ڕوونیکردۆتەوە: [الوسيلة درجة في الجنّة لا تنبغي الا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا ذلك العبد] صدق رسول الله.

وە ئەو پرسیارەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئاڕاستەی هەموو زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان دەکات ئەوەیە: بۆچی پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [لا تنبغي الا لعبد من عباد الله]؟

جا پرسیارەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتیە لەوەی: فەتوام بۆ بدەن ئەو بەندانەی اللە کێن؟ وە ئەگەر وەڵامی پرسیارەکەی مەھدی چاوەڕونکراوتان نەدایەوە ئەوا دواتر لە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەپرسێت و دەڵێم: ئەی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە، فەتوام بۆ بدە ئەو بەندانەی تۆ کێن؟ دواتر وەڵامەکە لەلایەن اللە ی حەقی پەرستراوەوە دێت و دەفەرموێت: {إِنْ كلّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾} صدق الله العظيم [مريم].

کەواتە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، بەڕاستی عەقڵەکانتان بچوک و شەرمەزارەو سەرنجەکانتان کورتبینە، جا ئایا لە ڕوانگەی خۆتانەوە پێتان وایە تەنها مرۆڤەکان بەندەی اللە ن و ئەوانی تر لە جن و فریشتەکان بەندەی اللە نین؟ کەواتە بۆچی ئەو بەندە نەناسراوەتان کە وەسیلە بەدەستدەهێنێت تایبەت کردووە بە مرۆڤ و بەندەکانی تریشتان لە ئاسمانەکان و زەوی بیرچووە، وە بیرتان چووە گەلانێک هەن وەکو ئێوە بەندەی اللە ن و بۆ هەمان ئەو مەبەستە دروستکراون کە اللە ئێوەی بۆ دروستکردووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأرض وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَىٰ ربّهم يُحْشَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:٣٨].

ئایا نازانن چەند ئوممەتێکی تر ھەن جگە لە مرۆڤ بەندەی اللە ن و لەئێوەش لە اللە ترسترو پاکترن؟ یان سەیری بەندەی اللە باڵندەی ھود ھودتان نەکردووە کە ئەو مرۆڤانەی شەرمەزار کرد کاتێک خۆرو مانگیان دەپەرست و اللە ی تاک و تەنهای زاڵیان نەدەپەرست؟ یان ئێوە ئەو قسەیەی باڵندەی ھود ھودتان لە مەحکەمی کتێب بەدی نەکردووە کە ئەو مرۆڤانەی شەرمەزارکرد کاتێک سوژدەیان بۆ دروستکراوان دەبردو وازیشیان لە دروستکارو بەدیهێنەر ھێنابوو! جا بەندەی اللە باڵندەی ھود ھود ھات و وتی: {فَقَالَ أَحَطْتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِنْ سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ ﴿٢٢﴾ إِنِّي وَجَدْتُ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِنْ كلّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ ﴿٢٣﴾ وَجَدْتُهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ ﴿٢٤﴾ أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿٢٥﴾ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ [۩] ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النمل].

جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەی گەلی بێباوەڕانی مرۆڤایەتی سەیری ئەو بەندەیەی اللە باڵندەی ھود ھود بکەن چۆن عەقڵی ئەو مرۆڤانەی شەرمەزار کرد کە سوژدەیان بۆ خۆرو مانگ دەبردو اللە ی تاک و تەنهای زاڵیان نەدەپەرست و فەرمووی: {أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿٢٥﴾ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ [۩] ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [النمل].

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، لەڕاستیدا منی مەھدی چاوەڕوانکراو ھێشتا جیھادو تێکۆشان دەکەم بۆ دەرھێنانی بەندەکان لە بەندایەتی کردنی بەندەکان بۆ بەندایەتی کردنی پەروەردگاری بەندەکان، وە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، ئایا نازانن حیکمەتی ئەوە چیە اللە خاوەنی پلەکەی کردووە بە بەندەیەکی نەناسراو؟ ئەمە بۆ ئەوەیە تا حیکمەتەکە لە دروستکردنی بەندەکانی لە فریشتەکان و جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش بێتەدی، تا ھەموو بەندەکانی اللە لە مەلەکوتی ئاسمانەکان و زەوی بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، جا لەپاش ئەوە حیکمەتەکەی اللە ی پەرستراو لە دروستکردنی بەندەکانی دێتەدی، بەڵام ئەو موشریک و ھاوبەشدانەرانەی لەبری اللە نێردراوەکان دەپەرستن خۆیان و ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووەو بەندە نەناسراوەکەیان تایبەتکردووە بە مرۆڤ، پاشان لەناو ئەوانیشدا تایبەتیان کردووە بە پێغەمبەرەکان لە مرۆڤ، پاشانیش مەسیحیەکان دەڵێن ئەو کەسە بریتیە لە نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە ی لەسەر، وە نەخوێندەوارەکانیش دەڵێن بەڵکو ئەو کەسە بریتیە لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە ی لەسەر.

اللە بتان کوژێت ئەی بەندەی پێغەمبەرەکان، ئەی ئەوانەی بە ناڕەوا بەگەورەیان دەگرن، ئەی ئەوانەی پێشبڕکێ کردنتان بۆ لای اللە ی پەرستراو ڕەت کردۆتەوە تا دەرکەوێت کامتان نزیکترەو تایبەتتان کردووە بە پێغەمبەرە مرۆڤەکان، ئایا نازانن نێردراوو پێغەمبەرانی تر لە ڕەگەزی تر هەن ھەروەک چۆن اللە پێغەمبەرو نێردراوەکانی لە مرۆڤ داناوە، جا بەھەمان شێوە اللە پێغەمبەرو نێردراویشی لە جن داناوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا شَهِدْنَا عَلَىٰ أَنْفُسِنَا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَشَهِدُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ ﴿١٣٠﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

بەڵام لەڕاستیدا زانایانی موسڵمانان خۆیان کردووە بە کەسانێک ڕەحمەتەکەی اللە دابەش بکەن، جا محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی لێبێت نەیفەرمووە خۆی ئەو کەسەیە، بەڵکو ئەویش ئاواتی خواستووە (وەکو ھەرکەسێکی تر) خۆی ئەو کەسە بێت، وە لەڕاستیدا اللە ئەو کەسەی کردووە بە کەسێکی نەناسراو لەبەر حیکمەتێکی گرنگ، ئەمەش بۆ ئەوەی پێشبڕکێ کردنەکە بۆلای پەروەردگار لەلایەن هەموو بەندە جن و مرۆڤەکان و ھەموو ڕەگەزێکیش بەردەوام بێت و ھەموویان بۆ لای پەروەردگار پێشبڕکێ بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە تا ئەو پلەیە بەدەست بھێنێت، کە تەنها بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندەکانی اللە، بۆیە اللە کردوویەتی بە کەسێکی نەناسراو، کەواتە بۆچی حیکمەتی کتێبەکەی اللە بەتاڵ دەکەنەوەو ھەڵدەستن بە دەستنیشانکردنی کەسەکە؟ {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ} [البقرة:111]،

یان ئێوە بوختان و درۆ بەناوی اللە وە ھەڵدەبەستن؟ جا ھەتانە دەڵێت: "چۆن دەتەوێت ئەم پلەیە بۆ جگە لە محمد نێردراوی اللە بێت درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟" دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانكراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو من ببم بە خاوەنی ئەوا دەیدەم بە باپیرەم بۆ نزیکبوونەوە لە اللە و ھیچ پێویستیەکیشم پێی نیە، جا ئەوە حیکمەتی پێشبڕکێ کردن لەسەر پلەکە نیە؛ بەڵکو بۆ ئەوەی بەندەکان پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٥٧].

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، لەڕاستیدا منی مەھدی چاوەڕوانکراو ھێشتا شەوو ڕۆژ لەڕێی ئینتەرنێتی جیھانیەوە جیهادو تێکۆشان دەکەم تا بەندەکان لە بەندایەتی کردنی بەندەکان دەربهێنم بۆ بەندایەتی کردنی پەروەردگاری بەندەکان، لەوانەش زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیانن، ئەوانەی پێغەمبەرانی اللە یان بە گەورە گرتووەو پێشبڕکێ کردنیان بۆ لای اللە ی پەرستراو تایبەت کردووە بە ئەوان بەبێ بەشداری چاکەکاران و ھەم خۆیان و ھەم ئوممەتەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، وە ئەوەشتان بیردەخەمەوە کە لە سەرەتای ئەو بەیانە بیرمخستنەوە کە بۆچی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [درجة في الجنّة لا تنبغي إلا لعبد].

جا اللە ئەو کەسەی کردووە بە کەسێکی نەناسراو، جا ئایا ئەو بەندەیە لە مرۆڤە یان لە جن یان لە فریشتەکان یان لە ھەر ڕەگەزو جۆرێکی تر لەناو دروستکراوانی ئەوا اللە خۆی دەیزانێت، ئەمەش چونکە بەندەکانی تەنھا بریتی نین لە مرۆڤ. بەڵکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنْ كلّ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأرض إِلَّا آتِي الرَّحْمَٰنِ عَبْدًا ﴿٩٣﴾ لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا ﴿٩٤﴾ وَكُلُّهُمْ آتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا ﴿٩٥﴾} صدق الله العظيم [مريم].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأرض وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَىٰ ربّهم يُحْشَرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:٣٨].

وە پرسیارەکە بریتیە لەوەی: ئەو بەندەیە لەکامە بەندەکان دەبێت؟ جا ئایا بەندەیەکە لە مرۆڤ یان لە جن یان لە فریشتەکان؟ جا ھەردەبێت بە نەناسراوی بمێنێتەوە، حیکمەتەکەش لەوەدا بۆ ئەوەیە تا پێشبڕکێ کردنەکە بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو بۆ هەموو بەندەکان بەردەوام بێت، پاشان حیکمەتەکە لە دروستکردنەکەیان بێتەدی، بەڵام سوێند بە اللە دەیبینم ھەرگیزاو ھەرگیز حیکمەتەکە لە دروستکراوەکان نایەتەدی تا ئەوکاتەی اللە لەگەڵ بێباوەڕان سزایەکی سەختی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان دەدات، چونکە ئەوان لە بنەڕەتدا اللە ناپەرستن و لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پێشبڕکێ ناکەن، وە ھەر جارێکیش وتوومانە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و مەھدی چاوەڕوانکراو بکەن ڕوویان وەرگێڕاوەو ڕەتیان کردۆتەوەو دەڵێن: "چۆن لە ئێمەت دەوێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بکەین؟ بەڕاستی تۆ لە موشریک و ھاوبەشدانەرانیت". دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: جا لەبەرچی وایدەبینن ڕەوانیەو نابێت بۆ ئێوە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبرکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە و هەموو نێردراوو پێغەمبەران بکەن، وە لەڕاستیدا بە پێشبڕکێ کردنەکەی ئەوانتان لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی زانیوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا ﴿٥٥﴾ قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾ وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾ وَمَا مَنَعَنَا أنْ نُرْسِلَ بِالْآيَات إِلَّا أنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا ﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا اللە پێی ڕاگەیاندوون ھەرچەندە (تەنها لەسەر ئاستی نێردراوو پێغەمبەرەکان نەک لەسەر ئاستی هەموو بەندەکانی اللە) پلەو ڕێزی ھەندێک پێغەمبەری خستۆتە سەرووی ھەندێکیان بەڵام ئەوان بەردەوام پێشبڕکێیان کردووە تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە لەلای پەروەردگار، وە اللە فەرمانی پێکردوون ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت ئەوا شوێن پێغەمبەرەکانی بکەون بەوەی ھەمان ئەوە ئەنجام بدەن کە ئەوان ئەنجامی دەدەن و وەڵامی بانگەوازی پێشبڕکێ کردنەکە بدەنەوە بۆلای پەروەردگار، جا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەی اللە ن، بەڵام ئێوە بە ناڕەوا بە گەورەیان دەگرن، جا کردووتانن بە ھێڵی سور لەنێوان بەندەکان و اللە ی پەرستراو، جا ئایا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەی اللە نین، کەواتە چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ بەڵام ئێوە بە گەورەیان دەگرن و لەبەردەستی اللە ئومێدی شەفاعەتیان لێدەکەن، بەم شێوەیەش شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە ئەی ئەوانەی لەبری اللە ئومێد لە بەندە نزیک و دڵسۆزەکانی اللە دەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَنْذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ ربّهم لَيْسَ لَهُمْ مِنْ دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:٥١].

وە مەھدی چاوەڕوانکراویش پێتان ناڵێت من بەگەورە بگرن! پەنا دەگرم بە اللە لە توڕەییەکەی اللە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێم لەگەڵ بکەن ئەگەر اللە دەپەرستن، جا بزانن ئەو پەروەردگاری ھەموو بەندەکانە نەک تەنها پەروەردگاری پێغەمبەرو نێردراوو زاناکانتان، پاشانیش لەبری ئەو کردووتانن بە پەروەردگار بۆ خۆتان، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟ بەڵکو ھەر اللە بریتیە لە پەروەردگارەکەتان و پەروەردگاری پێغەمبەرو نێردراوەکانتان، جا ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە، ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە، ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە.

جا سوێند بە اللە هەر نێردراوو پێغەمبەرێک کە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە هاتبێت بە گەلەکەی خۆی وتووە ئەو اللە یە بپەرستن کە پەروەردگاری من و ئێوەشە، کەواتە لەبەرچی اللە تان تایبەت کردووە بە ئەوان بەبێ بەشداری خۆتان؟ ھەر لەبەرئەوەش ئەوەتان لەسەر خۆتان قەدەغە کردووە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن! کەوایە ئێوە کێ دەپەرستن: {أَئِفْكًا آلِهَةً دُونَ اللَّهِ تُرِيدُونَ} [الصافات:86]؟

ئایا حوکم و دادوەری هەر بۆ اللە نیە کە بە حەق حوکم و دادوەری دەکات؟ وە چاکترینی جیاکەرەوەکانیشە، جا دواتر دەزانن کێ سزایەکی بۆ دێت کە سەرشۆڕو ڕیسوای دەکات ئەی ئەوانەی پشتان کردۆتە پەرستنی اللە وەکو ئەوەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی دەیانپەرست، جا لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان دەکرد، کەواتە بۆچی شوێن محمد نێردراوی اللە ناکەون - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت؟ جا ئەگەر تەنها بەندەی اللە ن ئەوا لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێی لەگەڵ بکەن، جا پێشبڕکێ بکەن بۆلای پەروەردگاری پەرستراو، چونکە جگە لە ئەو وەکو ئێوە ھەموو بەندەی اللە ن، بۆیە مەترسن، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بەندەی اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________ اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:02 AM
25


- 27 -
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110810
____________


ئەمەی خوارەوە لە یەکێک لە بەیانەکانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەرگیراوە ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە پاکەکەی و ھەموو ئەو پشتیوانانەی اللە بە بەیانی ڕاست و دروستی زیکر سنگەکانیانی گوشادو ئاسودە کردووە، پاشان دەبینن چاوەکانیان بە خوڕ فرمێسکی لێ دەڕژێت تا ئەوکاتەی لە ڕوومەت و ڕیشەکانیان دەچۆڕێتەوە لەبەرامبەر ئەو حەقەی زانیویانە لە بەیانی ئەو مرۆڤەی اللە فێری بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی کردووە.

ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، وە ئەی گەلی موسڵمانان، بەڕاستی من ڕاسپاردەیەکم لەلایە کە بەیانی ڕۆژی ئەو ھەینیەی تێپەڕبوو پێم گەیشت لە ڕوئیایەکی حەق لە ڕێی باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی االلە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - جا باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی االلە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بەوە ئامۆژگاری کردم ئەو ڕوئیایەی پێم گەیشت نەشارمەوە کە مژدەی تێدایە، ترسیشم هەیە لەوەی پشتیوانەکان تووشی ئاشوب ببن بەھۆی پێکچوونی وشەکانی لەگەڵ بەیانی ڕاست و دروستی زیکر، جا چەندە ئاواتم دەخواست وشەکانی بگۆڕم تا بە بەیانی ڕاست و دروستی زیکر نەچێت، تا لەرزۆک و دووڕوەکان نەیقۆزنەوەو بڵێن: "ئایا نابینن لۆژیکی وشەکان لە ڕوئیاکە بریتیە لە خودی لۆژیکی قسەکردنەکەی ناصر محمد یەمانی لە بەیانەکەی بۆ قورئان؟". بەڵام ھەرگیز بوێری گۆڕینی یەک پیتیشی لێناکەم بۆ ئەوەی قسەیەک بەناوی نێردراوی اللە نەکەم لەکاتێکدا نەیفەرمووبێت، ڕەنگە بوێری ئەوە بکەم شتێکی لێ لابدەم و هەموویتان بۆ نەڵێم، بەڵام ناتوانم وشەکانی ڕوئیاکە بەوشەی تر بگۆڕمەوە، پەناش دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، جا ئەوەی ڕازی دەبێت با ڕازیبێت وە ئەوەی توڕە دەبێت با توڕە بێت، ڕوئیاکەش بەم شێوەیە:

[ يَا أيُّها المهديّ المنتظَر الذي بعثه الله ليُعلّم البشر البيان الحقّ للذكر، فبشّر الذين يزيدهم الله بالبيان تلو البيان إيماناً وهم يستبشرون أنك أنت المهديّ المنتظَر فيشرح الله بنور البيان صدورهم ومن ثمّ تفيض أعينهم مما عرفوا من الحقّ فبشرهم بالنور التام، فليحمدوا الله الذي أتمّ لهم نورهم، فوالذي بعث محمداً بالحقّ لا يُكذّب الإمام المهديّ ناصر محمد إلا الذين لم يقدروا ربّهم حقّ قدره. أفلا يعلمون أنهُ هو الخبير بالرحمن الذي آثره الله بعلم اسمه الأعظم في القرآن من بين بني الإنسان والجان؟ أفلا يعلمون أنهُ هو الإنسان الذي زاده الله بسطةً في علم البيان للقرآن؟ أفلا يعلمون أنه البشرى الكُبرى للعالمين على لسان جده محمد رسول الله خاتم أنبيائه؟ أفلا يعلمون أن الله يحُب من أحبّ الإمام ناصر محمد ويبغضُ من أبغضه كونهُ يحب من أجل الله ويبغض من يبغضه الله؟ أفلا يعلمون أنهُ أوّل عبد في الملكوت من بين بني الإنسان والجان رفض نعيم الجنان ويسعى إلى تحقيق رضوان الرحمن على عباده؟ أفلا يعلمون أنّ الله اصطفاه إمام الأنبياء وزاده بسطةً في علم البيان للقرآن؟ ومن ذا الذي سبقه في استنباط اسم الله الأعظم من نعيم الجنان من القرآن؟ وفي ذلك يكمن سرّ المهديّ المنتظَر ولن يوقن بأمره إلا الذين أدركوا سرّه، ولن يثبتُ من أنصاره إلا الذين أبصروا الحقّ بقلوبهم. أولئك لا يفتنهم الله بملكوته أجمعين عمّا يرجون من ربّهم، فلا يرضون حتى يرضى ربّهم سبحانه وتعالى، فما أعظم غايتهم وما أسمى هدفهم في الكتاب وما أرفع درجاتهم عند ربّهم، فكم يحبّهم الله ويحبونه يغبطهم الأنبياء والشهداء لمنازلهم وقربهم من ربّهم وهم ليسوا بأنبياء الله ولا شهداء ولكنهم من أولياء الله الأحبّ والأقرب إلى الربّ، من تشَّفع بهم كفر برحمة ربه، ولن يغنوا عنه من الله شيئاً وسوف يدعوا ثبوراً ويصلّى سعيراً، ومن كفر بطريقة عبادتهم لربّهم فقد كفر بطريقة عبادة الرسل والأنبياء و كفر برضوان الله أنّه النّعيم الأكبر من نعيم جنّاته، ولن يجد له من دون الله وليّاً ولا نصيراً.

ويَا أيُّها المهديّ المنتظَر ناصر، اصبر وصابر وأنذر البشر بالبيان الحقّ للذكر، وحذّر وأنذر المعرضين عن الكتاب بعذاب الله من كوكب العذاب على الأبواب، ولا تكتم الرؤيا الحقّ بإذن ربّك بسبب تشابه النثر بينها وبين البيان الحقّ للذكر فكلٌّ بإذن الله وما يذّكر إلا أولوا الأبصار. وما هو بقرآن جديد بل البيان الحقّ للقرآن المجيد، وذكّر بالقرآن من يخاف وعيد.]

واتە/ [ئەی ئەو مەھدیە چاوەڕونکراوەی اللە ڕەوانەی کردوویت تا بەیانی ڕاست و دروستی زیکر فێری مرۆڤایەتی بکەیت، مژدە بەوانە بدە کە اللە بە بەیان لەدوای بەیان باوەڕیان زیاتر دەکات و مژدە دەدەن بەوەی بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت، جا اللە بە نوری بەیانەکە سنگەکانیان گوشادو فراوان و ئاسودە دەکات، پاشان چاوەکانیان لەبەرامبەر ئەو حەقەی زانیویانە فرمێسک دەڕێژێت، جا بە نوری تەواوەتی مژدەیان پێبدە، جا با سوپاسی ئەو اللە یە بکەن کە نورەکەیان بۆ تەواو دەکات، سوێند بەوەی محمدی بەحەق ڕەوانەکردووە کەس ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بەدرۆ نازانێت تەنھا ئەوانە نەبن کە ڕێزی اللە یان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، ئایا نازانن ئەو کەسە شارەزایە بەو اللە ڕەحمانەی اللە لەناو ھەموو نەوەی مرۆڤ و جن بە زانستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسمه الأعظم) لە قورئان ئاگاداری کردۆتەوە؟ ئایا نازانن ئەو بریتیە لەو مرۆڤەی اللە دەسەڵاتەکەی بە زانستی بەیانی قورئان زیادکردووە؟ ئایا نازانن ئەو مژدە گەورەکەیە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان لەسەر زمانی باپیرەکەی محمد نێردراوی اللە دوایین نێردراوو پێغەمبەران؟ ئایا نازانن اللە ئەوکەسەی خۆشدەوێت کە ئیمام ناصر محمدی خۆشدەوێت و ڕقی لەو کەسەیە کە ڕقی لێی دەبێتەوە، چونکە ئەو خۆشویستنی لە پێناو اللە یەو ڕقیشی لەوکەسە دەبێتەوە کە اللە ڕقی لێ دەبێتەوە؟ ئایا نازانن ئەو یەکەم بەندەیە لە مەلەکوت لەناو نەوەی مرۆڤ و جن کە نیعمەتی بەھەشتەکەی ڕەتکردۆتەوەو کۆشش بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە ی ڕەحمان دەکات لەسەر بەندەکانی؟ ئایا نازانن اللە ھەڵیبژاردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ پێغەمبەران و دەسەڵاتەکەشی بە بەیانی قورئان زیادکردووە؟ جا کێ لە دەرھێنانی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم ) کە لە قورئان لە نیعمەتی بەھەشت گەورەترە پێشی کەوتووە؟ وە نھێنیەکەی مەھدی چاوەڕوانکراویش لەوەدایە، وە ھەرگیز کەس دڵنیا نابێت بە فەرمان و بانگەوازەکەی تەنھا ئەوانە نەبن کە لە نھێنیەکەی تێدەگەن، وە ھەرگیزیش کەس لە پشتیوانەکانی جێگیرو ڕاوەستاو نابێت لەگەڵی تەنھا ئەوانە نەبن کە بەرچاو ڕوون بوون و بە دڵەکانیان حەقیان بینیوە، جا سەبارەت بەوانە اللە بە ھەموو مەلەکوتەکەشی لەبەرامبەر ئەوەی لە پەروەردگارەکەیان ئاواتی بۆ دەخوازن تووشی ئاشوبیان ناکات، جا ڕازی نابن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی، جا چەندە مەزن و گەورەیە ئامانجەکەیان، وە چەندە بڵندو بەرزو پیرۆزە ئامانجەکەیان، وە چەندە بەرزە پلەکانیان لەلای پەروەردگارەکەیان، جا چەندە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش چەندیان خۆشدەوێت، کە نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکانیش ئیرەیی بە شوێن و جێگاو نزیکیەکانیان دەبەن لەلای پەروەردگارەکەیان، لەکاتێکدا نە لە پێغەمبەرو نێردراوانی اللە ن نە لە شەھیدەکانیش، بەڵکو لە خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە دڵسۆزەکانی اللە ن لەلای پەروەردگار، جا ئەوەی ئومێدو ئاواتی شەفاعەتیان لێبکات کوفری بە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگارەکەی کردووە، وە ھەرگیزیش ئەو کەسە لەلای اللە ھیچ سودێکی پێناگەیەنێت، دواتریش داوای تیاچوون و نەمان دەکات و جێگاکەشی ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخە، وە ئەوەی کوفر بە ڕێگای پەرستن و بەندایەتیکردنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان بکات کوفری بە ڕێگای پەرستن و بەندایەتیکردنی پێغەمبەرو نێردراوەکان کردووە، وە کوفری بە ڕازیبوونەکەی اللە کردووە کە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، وە ھەرگیزیش لەبری اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆی نادۆزێتەوە.

وە ئەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر، ئارام بگرەو خۆڕاگر بە، وە بە بەیانی ڕاست و دروستی زیکر ئاگاداری مرۆڤایەتی بکەوە، وە ئاگاداری پشتھەڵکەران لەبەرامبەر کتێبەکەی اللە بکەوە بە سزای اللە لە ھەسارەی سزاوە کە لەبەر دەرگای ھاتنیەتی، وە ئەم ڕوئیا حەقە کە بە مۆڵەتی پەروەردگارەکەتە مەشارەوە بەھۆی پێکچوونی وشەکانی لەگەڵ بەیانی ڕاست و دروستی زیکر، جا ھەمووی بە مۆڵەتی اللە یە، وە کەسیش تێناگات تەنھا ئەو خاوەن بینایی و ژیرو ھۆشمەندانە نەبن کە بە وردی بیردەکەنەوە. جا ئەوە قورئانێکی نوێ نیە، بەڵکو بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆیە، جا تۆ بە قورئان بیری ئەوانە بخەوە کە لە بەڵێنی ھەڕەشەو سزاکان دەترسن.]

کۆتایی ھات، اللە ش لەسەر ئەو ڕاستیەی دەیڵێم شاھێدە.

محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [من كَذبَ عليّ متعمداً فليتبوأ مقعده من النار] صدق عليه الصلاة والسلام.

بەڵام شاھێدی دەدەم بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ اللە بەڵگەکەی بۆ ئێوە لە ڕوئیای خەوتن دانەناوە، خۆ ئەگەر وابووایە شەیتانەکان لەڕێگای خەونە بێ سەروبنەکانەوە ئایینیان بە تەواوی دەگۆڕی؛ بەڵکو بەڵگەکە لەسەرتان بریتیە لە دەسەڵاتی زانستی بەیانی ڕاست و دروستی قورئان، بەسیشە اللە لەنێوان من و ئێوەدا شاهێد بێت، وە بەسە اللە وەکیل و پشتیوان بێت و کاروباری پێ بسپێریت.

براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:01 AM
26


- 28 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 4 -1431 کۆچی
1 - 4 - 2010 زایینی
02:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110811
ــــــــــــــــــ

ئەم بەیانە نەبێتە مایەی ئاشوب بۆ ئێوە لەبەر نەزانیەکەتان بە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ئومێد دەکەم ئەم بەیانە نەبێتە ھۆی ئەوەی توشی ئاشوب ببن، جا ئێوە نەزانن بە ڕێزەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوو بە نھێنیەکەی نازانن، جا من پرسیارێکتان ئاڕاستە دەکەم؛ ئایا ئێوە باوەڕتان وانیە اللە ئیمام مەھدی کردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ ئێوەش دەزانن ئەم فەتوایە لەلایەن اللە و نێردراوەکەیەتی دەربارەی ئیمام مەھدی بەوەی لەڕاستیدا اللە کردوویەتی بە ئیمام و پێشەوا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی لێبێت، جا دواتر بەم قسەیە نەصاراکان زۆر ئازار دەچێژن و دەبێتە مایەی ئاشوب بۆ زۆرێکیان و شوێن ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ناکەون، وە ھۆکاری ئەوەی تووشی ئاشوب بوون بریتیە لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی پێغەمبەرەکەیان مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، بەو پلەیەی دەڵێن کوڕی اللە یە، وە ھەیانە زیاتر زێدەڕەوی کردووەو دەڵێت بەڵکو بریتیە لە زاتی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆ اللە، جا ئەگەر ئەوە زێدەڕەویەکەیان بێت دەربارەی نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، ئایا دەیانبینن دواتر شوێن ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون؟ چونکە ھەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەن مەھدی چاوەڕوانکراو بریتی بێت لە ئیمام و پێشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و دایکی و بنەماڵەی عیمڕان، کەواتە نەصارا ھەرگیز ڕازی نین ئیمام مەھدی ببێت بە ئیمام و پێشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، ئەمەش بەھۆی زێدەڕەویکردنی ناڕەوایە دەربارەی نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی لێبێت، بەھەمان شێوە موسڵمانانیش بێگومان دواتر ئەوە توڕەیان دەکات کە ناصر محمد یەمانی دەیڵێت بەوەی ئەو زاناترین بەندەیە لە کتێبدا، پاشان ئەوە دەبێتە ھۆی ئەوەی تووشی ئاشوب بن و دەڵێن: "چۆن ئیمام مەھدی دەبێتە کەسێکی زاناتر لە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟".

جا لەپاش ئەوە ھەندێک لە پشتیوانەکان لە بەڕاستدانانی ھەڵدەگەڕێنەوەو موسڵمانانیش نکۆڵی کردن و بێباوەڕیەکەیان لەبەرامبەر بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە زیاتر دەبێت، وە ھۆکاری ئەوەی تووشی ئاشوب ببن بریتیە لە زیدەڕەویکردن دەربارەی باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.

دواتر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: خەڵکینە، سوێند بە اللە ھەرچەندی اللە ڕێز لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بگرێت ئەوا وەکو ئێوە تەنھا بەندەیەکە، جا وەکو ئێوە هەر بە بەندایەتیکردنەوە دەژیێت و بە بەندایەتیکردنیش دەمرێت و بە بەندایەتیکردنیش زیندوو دەکرێتەوە، وە ناکرێت و ناشبێت بۆی سنوری یاساو ڕێسا حەقەکە لە مەحکەمی کتێب ببەزێنێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كلّ مَن فِي السموات وَالأرض إِلَّا آتِي الرَّحْمَنِ عَبْداً (93) لَقَدْ أَحْصَاهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدّاً (94)} صدق الله العظيم [مريم].

جا ئەوەیە لەنێوان ئێوەو مەھدی چاوەڕوانکراو دایە بەوەی سنوری یاساو ڕێساکە نەبەزێنێت سەبارەت بە بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی، وە بانگەوازتان دەکات بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وەک ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت و ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانەنرێت، جا بانگەوازتان دەکات ببن بە ڕەببانی، بەوەی نیعمەتی ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن لەسەرتان و لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی پێشبڕکێ بکەن پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللَّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنّبوة ثمّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِي مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلَكِنْ كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كنتم تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كنتم تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79].

جا ئەوەیە کە لەنێوان من و ئێوەدایە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، جا ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان بانگەوازەکەم گۆڕا (اللە نەیەوێت ئەوە بکات) لەو کاتەدا بەڕاستی اللە بەڵگەی لەسەر ناصر محمد یەمانی پێداون، وە ئومێدی جێگیربوون و ڕاوەستاویش لە پەروەردگارەکەم دەکەم، ئەو زاتەی تەنها خۆی نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت، بەڕاستی ئەو بیسەرو زانایە، بەڵام ھۆکاری ئەوەی تووشی ئاشوب بوون بریتیە لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەران، بەو پلەیەی وەسیلەتان تایبەت کردووە بە ئەوان بەبێ چاکەکاران، تا واتان لێھاتووە بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان داناوە.

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، لەڕاستیدا زۆربەی ئەو نیشانانەی اللە پشتگیری پێ لە خەلیفەکانی کردووە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵام دەزانم ئەگەر ئێستا اللە پشتگیریم پێی لێبکات ھەرگیز ئێوە لەبەرامبەردا ھیچتان بۆ زیاد نابێت
جگە لە بێباوەڕی و پشتھەڵکردن نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ آية مِّن ربّه ۚ قُلْ إِنَّ اللَّـهَ قَادِرٌ‌ عَلَىٰ أَن يُنَزِّلَ آية وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ‌هُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٧﴾ وَمَا مِن دَابَّةٍ فِي الأرض وَلَا طَائِرٍ‌ يَطِيرُ‌ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُم ۚ مَّا فَرَّ‌طْنَا فِي الْكِتَابِ مِن شَيْءٍ ۚ ثمّ إِلَىٰ ربّهم يُحْشَرُ‌ونَ ﴿٣٨﴾ وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ ۗ مَن يَشَإِ اللَّـهُ يُضْلِلْـهُ وَمَن يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَىٰ صِرَ‌اطٍ مستقيم ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَى وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كلّ شَيْءٍ قُبُلًا مَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:111].

وە لەم مەلەکوتەدا خەلیفەی اللە ئیمام مەھدی لەسەر ئوممەتەکان هەیە (لە زەوی و ئەوەشی لە ئاسمانە، جا ئەوەی لە زەوی و ئاسمان نیشتەجێیە لێی ڕازی دەبن)، ئەمەش چونکە لەگەڵ ئەو مەلەکوتەی اللە پێشی دەدات ھەرگیز ڕازی نابێت تەنھا بەو نیعمەتە نەبێت کە لە هەموو ئەوە (بە هەموویەوە) گەورەترە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت (بەوەی چیتر لە نەفسی خۆی خەفەتبارو توڕە نەبێت)، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تا ئەوکاتەی شەفاعەتەکە تەنها لەلایەن اللە وە بۆ بەندەکان دێت، کە شەفاعەت ھەمووی بۆ ئەوە، بەڵام ئێوە بە نھێنی شەفاعەتەکە نازانن، جا بەو شێوەیە نیە کە ئێوە پێتان وایە ئەی برا موسڵمانەکانم، خۆ ئەگەر شەفاعەت بەو شێوەیە بووایە کە ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن ئەوا کوفرتان بەو ئایەتە مەحکەمانە کردووە کە دەربارەی شەفاعەت فەتواتان بۆ دەدەم و بەتەواوی و وردی نکۆڵی لەوە دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُمْ مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:51].

بەڵکو دەبینن اللە لە مەحکەمی کتێبەکەیدا قسە لەگەڵ ئەو باوەڕدارانە دەکات کە چاوەڕوانی شەفاعەت دەکەن لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاتَّقُواْ يَوْماً لاَّ تَجْزِي نَفْسٌ عَن نَّفْسٍ شيئاً وَلاَ يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلاَ يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلاَ هُمْ يُنصَرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:48].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُردّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَبُرِّ‌زَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ ﴿٩١﴾ وَقِيلَ لهمْ أَيْنَ مَا كنتم تَعْبُدُونَ ﴿٩٢﴾ مِن دُونِ اللَّـهِ هَلْ يَنصُرُ‌ونَكُمْ أَوْ يَنتَصِرُ‌ونَ ﴿٩٣﴾ فَكُبْكِبُوا فِيهَا هُمْ وَالْغَاوُونَ ﴿٩٤﴾ وَجُنُودُ إِبْلِيسَ أَجْمَعُونَ ﴿٩٥﴾ قَالُوا وَهُمْ فِيهَا يَخْتَصِمُونَ ﴿٩٦﴾ تَاللَّـهِ إِنْ كُنَّا لَفِي ضَلَالٍ مبين ﴿٩٧﴾ إِذْ نُسَوِّيكُم بِربّ العالمين ﴿٩٨﴾ وَمَا أَضَلَّنَا إِلَّا المجرمون ﴿٩٩﴾ فَمَا لَنَا مِن شَافِعِينَ ﴿١٠٠﴾ وَلَا صَدِيقٍ حَمِيمٍ(١٠١)} صدق الله العظيم [الشعراء].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَـؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السموات وَلاَ فِي الأرض سبحانه وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يونس:18].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاء لَقَد تَّقَطَّعَ بَيْنَكُمْ وَضَلَّ عَنكُم مَّا كنتم تَزْعُمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:94].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمْ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَائِهِمْ شُفَعَاءُ وَكَانُوا بِشُرَكَائِهِمْ كَافِرِينَ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الروم].

وە اللە ێ پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَنْ يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ ۙ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ ﴿٥١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَذَرِ الَّذِينَ اتَّخَذُواْ دِينَهُمْ لَعِبًا وَلَهْوًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنيا وَذَكِّرْ بِهِ أَنْ تُبْسَلَ نَفْسٌ بِمَا كَسَبَتْ لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللّهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ} صدق الله العظيم [الأنعام:70].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السموات وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثمّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُل لِّلَّهِ الشّفاعة جَمِيعًا له مُلْكُ السموات وَالأرض ثمّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ} صدق الله العظيم [الزمر:44].

ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، بە اللە سوێندتان دەدەم چۆن باوەڕتان بە شەفاعەت ھەیە لەبەردەستی اللە لەدوای نکۆڵی ڕەهای شەفاعەتکردن لەبەردەستی اللە؟ جا لەپاش ئەوە زانایانی ئوممەت و خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان دەوەستن بۆ بیرکردنەوەو وردبوونەوە و دەڵێن: "بەڕاستی شەفاعەت ئاوا نیە کە ئێمە پێمان وایە بەوەی یەکێک پێشبکەوێت لەبەردەستی پەروەردگارەکەی داوای شەفاعەت بکات، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا چۆن کوفر بە ئایەتە مەحکەمەکان بکەین لەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و بە تەواوی نکۆڵی لە شەفاعەت دەکەن تەنانەت بۆ باوەڕدارانیش؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَنْ يَأْتِيَ يَوْمٌ لاَّ بَيْعٌ فِيهِ وَلاَ خُلَّةٌ وَلاَ شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:254]؟".

جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان نھێنی شەفاعەتەکە دەگەڕێننەوە لای اللە ی زانا بە نھێنی و پەنھان و شاراوەکان تا ئەوکاتەی اللە ئیمام مەھدیان بۆ ڕەوانە دەکات، تا دەربارەی نھێنی شەفاعەت فەتواکەیان بۆ بدات، منیش پێیان دەڵێم: ئەی ئوممەتی ئیسلام، بەڕاستی نھێنی شەفاعەتەکە لە ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) دایە، کە پێشتر ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی بەیانەکەی نەھێناوە و بۆ بەندەکانی اللە لە مەلەکوت ڕوونی نەکردۆتەوە تەنھا خەلیفەی اللە بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی نەبێت، وە نەشم وتووە شەفاعەتەکە بۆ منە بە بێ نێردراوو پێغەمبەرەکان، بەڵکو نکۆڵی لێ دەکەین، بەڵکو من نھێنیەکەیم فێرکردوون کە چۆن دەبێت، ئەویش بەم شێوەی خوارەوەیە:

ئیمام مەھدی لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەدی کە لە هەموو مەلەکوتی دنیاو دوایی پەروەردگارەکەی گەورەترە، وە ھەرگیزیش بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەی ڕازی نابێت؛ بەڵکو داوا لە پەروەردگارەکەی دەکات ئەو نیعمەتەی بۆ بهێنێتەدی کە لەوە گەورەترە، ئەویش بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە چۆن لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تا ئەوکاتەی ھەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆی، جا ئامانجەکە بۆ ئەو بەندەیەی دەهێنێتەدی کە نیعمەتی بەھەشتی پەروەردگارەکەی لەسەر خۆی قەدەغە کردووەو نیعمەتێکی گەورەتری لەوە دەوێت، جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە لەلایەن اللە وە دێت، ئەمەش چونکە اللە ی ڕەحمان مۆڵەتی ئیمام مەھدی دەدات و ئەویش قسەی بەجێ و ڕاست و دروست دەکات، چونکە اللە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتبارە، ھەرچەندە ھیچ ستەمێکیشی لێنەکردوون بەڵکو خەفەتباریەکەی بۆیان لەبەرئەوەیە چونکە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا ئەوە بریتیە لە قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وە لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە لەلایەن اللە وە بۆ بەندەکانی دێت و ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی بۆیان شەفاعەت دەکات، جا ھەرگیز بەندەکەی نکۆڵی لەوە ناکات اللە لە هەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا بۆیە اللە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتبار دەبێت، جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە تەنها لەلایەن اللە وە دێت، (واتە دوای ئەوەی ئەو بەندانەی لەبەر گەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان نایانەوێت بچنە ناو بەهەشتەوەو ڕەتی دەکەنەوەو دەیانەوێت اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت - واتە چیتر خەفەتبار نەبێت - لەوکاتەدا ڕەحمەتی اللە لە نەفسی خۆی لەبری سزایەکەی شەفاعەت بۆ بەندە سزادراوەکانی دەکات)، ئەمەش دەبێتە شتێکی لەناکاو بۆ بەندە (سزادراوەکانی) و بە لێبوردنی سەرتاسەری و گشتی پەروەردگارەکەیان سەرسام دەبن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ ۚ حَتَّىٰ إِذَا فُزِّعَ عَن قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ۖ قَالُوا الْحَقَّ ۖ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

وە لەم شوێنەدا بۆتان ڕووندەبێتەوە اللە نھێنی شەفاعەتەکەی تایبەت کردووە بە بەندەیەک لە بەندەکانی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنفَعُ الشَّفَاعَةُ عِندَهُ إِلَّا لِمَنْ أَذِنَ لَهُ} صدق الله العظيم [سبأ:23].

جا ئەوە ئەو بەندەیە کە بە قسەی ڕاست و دروست و بەجێ قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی دەکات، وە تاکە کەسە اللە مۆڵەتی پێدەدات سەبارەت بە شەفاعەت قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەی بکات (نەک بۆ ئەوەی بچێت داوای شەفاعەت بۆ کەسانی تر بکات، بەڵکو لەبەرئەوەی اللە دەزانێت ئەو کەسە قسەی ڕاست و بەجێ دەکات، بۆیە مۆڵەتی پێدەدات قسەی لەگەڵ بکات، جا قسە ڕاست و بەجێکە ئەوەیە ئەوکەسە لەبەر گەورەیی خۆشەویستیەکەی بۆ اللە داوا دەکات اللە گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بھێنێتەدی کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازیبێت، واتە چیتر خەفەتبار نەبێت، ھەر لەبەرئەوەش نیعمەتی بەھەشتی ڕەت کردۆتەوەو نایەوێت بچێتە ناویەوە، ئەمەش لەبەر خۆشەویستیە گەورەکەیەتی بۆ اللە کە زیاترە لە خۆشەویستی ھەموو کەس و شتێک لەلای، تەنانەت لە خۆی و بەھەشت و بەرزترین پلەکەشی، جا دەڵێت چۆن بچمە ناو بەھەشتەوە لەکاتێکدا اللە ھێشتا لە نەفسی خۆی ڕازی نیەو خەفەتبارە). بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلاَّ مَنْ أَذِنَ له الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا} صدق الله العظيم [النبأ:38].

جا ئایا قسە بەجێ و ڕاستەکە چیە لە ڕوانگەی ئێوەدا؟ ئایا ئەوە بریتیە لەوەی اللە قسە لەگەڵ یەکێک لە نێردراوانی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بکات و ئەویش داوای شەفاعەتی لێبکات بۆ ئوممەتەکەی؟ جا ئایا ئەو کەسە لە اللە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆیان پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ ئایا تێناگەن؟ یان بەڕاستی قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە بریتیە لە فەتواکەی ئیمام مەھدی دەربارەی نھێنی شەفاعەتە حەقەکە بەوەی ھەمووی بۆ اللە یە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی؟ جا قسە بەجێ و ڕاست و دروستەکە بریتیە لەوەی: چونکە ئیمام مەھدی قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردووەو داوای ئەوەی لێکردووە ئەو نیعمەتەی بۆ بھێنێتەدی کە لە مەلەکوتی دنیاو دوایی گەورەترە، ھەرچەندە اللە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەشی لە بەھەشت پێداوە، بەڵام ڕەتیکردۆتەوەو ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی دەوێت کە لەم پلەیە گەورەو مەزنترە، ئەویش بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت و چیتر نە خەفەتباربێت نە توڕە، جا لەپاش ئەوە شەفاعەتەکە لەلایەن اللە وە دێت، ھەرچەندە ئیمام مەھدی ھیچ داوای شەفاعەتیشی نەکردووەو بۆشی نیە ئەو داوایە بکات، بەڵکو دەربارەی ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە بەھەشتەکەی گەورەترە قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کردووە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، ئەمەش ئامانجی ئەو ئیمام مەھدیەیە کە لە دنیاو دوایی گرتوویەتیە بەر، بەوەی اللە ی پەروەردگارە خۆشەویستەکەی لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە سوێند بە اللە ی مەزن ئیمام مەھدی سەرسامیەکی گەورەو توندی ھەیە لەبەرامبەر ئەوانەی بە بەھەشتی پەروەردگارەکەیان خۆشحاڵ بوونە! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فرِحِينَ بِمَا آتَاهُمْ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِمْ مِنْ خَلْفِهِمْ أَلاَّ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلا هُمْ يحزنون} صدق الله العظيم [آل عمران:170].

ھۆکاری سەرسامیەکەشم ئەوەیە چۆن ئەوانە بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان ڕازی دەبن لەکاتێکدا پەروەردگارە میھرەبانە گەورەترین خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی دەفەرموێت: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]!.

دوورەو زۆر دوورە ئیمام مەھدی بە مەلەکوتی پەروەردگارەکەی ڕازی بێت، جا ھەرگیز ھیچ شتێک لە بەرامبەر ئەو نیعمەتەی (کە گەورەترین نیعمەتە) تووشی ئاشوبی ناکات تەنانەت ئەگەر اللە هێندەی ژمارەی گەردیلەکانی ئەم گەردوونە گەورەیەش چەند بەرامبەری تریشی بۆ زیاد بکات، تەنانەت ئەگەر ھەموو گەردیلەیەکی مەلەکوتەکەشی بەسەرتاسەری پێبدات، جا لەوکاتەدا ھیچی بۆ زیاد نابێت جگە لە باوەڕو جێگیربوون و ڕازینەبوون نەبێت بەوانە، مەگەر تەنھا بەھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە ھەموو ئەوانە گەورەترە، وە سوێند بە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ھەموو ئەوانە ناگەنە نرخى مێشوولەیەکیش، تەنانەت ئەگەر هەموو ئەو مەلەکوتەی پەروەردگارەکەشم کە جێنشینی کردووم لەسەری (لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر) بکەم بە فیدیەی مێشوولەیەک.

وە ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی اللە تان بە گەورەتر لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان و گەورەتر لە هەموو مەلەکوتی پەروەردگارەکەم خۆشتر دەوێت، ھەرچەندە زۆریش بێت و بگاتە ھەرچەندێکیش، ئایا دەبینن دواتر ناختان بە نیعمەتی بەھەشت و حۆری و کۆشک و تەلارەکانی و ماڵ و موڵکەکانی ڕازی بێت لەکاتێکدا خۆشەویستەکەتان ئاسودەو خۆشحاڵ نەبێت؟ بەڵکو لە نەفسی خۆی خەفەتبارو توڕە بێت لەسەر ئەو بەندانەی لە ئاگری دۆزەخ ھاوارو ناڵەیانەو دەڵێن: {وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُمْ مَا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَنْ تَذَكَّرَ وَجَاءَكُمُ النَّذِيرُ} صدق الله العظيم [فاطر:37].

بەڵام ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوان داوای ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەیان لە اللە نەکردووە کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی تا بڵێن: {رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:23].

وە ئەی ھاوەڵانی ئاگر کێ فەتوای ئەوەی بۆ داون لە ڕۆژی دوایی دوعاو پاڕانەوە ھەڵگیراوەتەوە؟ بەڵکو تەنها ئەنجامدانی کاروکردەوەکان ھەڵگیراونەتەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەتەوە، جا اللە لەو ڕۆژەدا کاروکردەوەکان قبوڵ ناکات، نە بەخشینیش، تەنانەت ئەگەر ھەر یەکێکیشیان پڕ بە زەویش ئاڵتون ببەخشێت ئەوا ھەرگیز اللە لێی قبوڵ ناکات، چونکە ئەنجامدانی کاروکردەوەکان ھەلگیراونەتەوەو کاغەزەکانیش وشک بوونەتەوە: {اقْرَ‌أْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

بەڵام ئەوەی ماوەتەوە بەڵێنێکە لەلایەن اللە وە کە لە دنیاو ڕۆژی دوایی بەدرۆ ناخرێتەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَـٰهٌ مَّعَ اللَّـهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ﴿٦٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقالَ ربّكم ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ} صدق الله العظيم [غافر:60].

بەڵام بەداخەوە ھاوەڵانی ئاگر لەبری اللە داوا لە بەندەکانی اللە دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النّار لِخَزَنَةِ جهنّم ادْعُوا ربّكم يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُ‌سُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دعاء الْكَافِرِ‌ينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].

جا سەیری قسەی فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان بکەن: {قَالُوا فَادْعُوا}.

بەو مانایەی داوا لە اللە بکەن، جا چۆن لەبری ئەو داوا لە بەندەکان دەکەن؟ ئایا ئەوان لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بە ڕەحم و میھرەبانترن بۆیان؟ دواتر سەیری ئەم قسەیان بکەن: {وَمَا دعاء الْكَافِرِينَ إِلاَّ فِي ضَلالٍ} صدق الله العظيم.

ئەمەش چونکە دەستیان بە ڕەحم و میھرەبانی کەسانێکەوە گرتووە کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترو نزمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە، جا لەبری اللە داوایان لێدەکەن تا داوا لە پەروەردگارەکەیان بکەن ڕۆژێک سزاکەیان لەسەر سوک بکات، بەڵام دوعاو پاڕانەوەکانیان لە گومڕاییە، ئەمەش چونکە لەبری اللە داوا لە فریشتەکان دەکەن تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن، یان تەنانەت یەک ڕۆژ سزایان لەسەر سوک بکات، کەواتە دوعاو پاڕانەوەکانیان لە گومڕاییە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَ‌ةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سبيلاً ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

ئەمەش چونکە کوێرو نابینایە لەبەرامبەر ناسینی پەروەرگارەکەی اللە ی بە ڕەحم و میھرەبانتر لە بەندەکانی؛ اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڵام ئەوان لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بێ ئومێد بوونە، کەسیش لە ڕەحم و میھرەبانی اللە بێ ئومێد نابێت تەنھا گەلی ستەمکاران نەبن.

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، ئەی ئوممەتی مەھدی چاوەڕونکراو لە سەردەمی ڕەوانەکردنەکەی، لەڕاستیدا اللە منەتی بەسەر ئێوەدا کردووە بە منەتێکی گەورەتر لەسەر ھەر ئوممەتێکی تر لە کتێبدا ئەگەر بێتو لە سوپاسگوزاران بن، جا وەڵامی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی دەدەنەوە بۆ لای پەرستنی ئەو نیعمەتەی نیعمەتێکی گەورەترە لە مەلەکوتەکەی دنیاو ڕۆژی دوایی.

وە ئەی گەلی خۆشەویستانی اللە، ئەی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو، ئەوانەی اللە تان بە خۆشەویستیەکی گەورەتر لە ھەموو شتێکی تری دنیاو ڕۆژی دوایی خۆشتر دەوێت، ئەی ئەوانەی لەنێو ئوممەتان زۆرترین و گەورەترین خۆشەویستیتان بۆ اللە یە، سوێند بەو اللە مەزنە دەخۆم کە ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە؛ اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان شادو ئاسودەو خۆشحاڵ نیە لە نەفسی خۆی، بەڵکو توڕەو خەفەتبارە لەسەر بەندەکانی، جا ھەرچی توڕەییەکەیە ئەوا لەسەر ئەو زیندووانەیە کە تۆبەیان نەکردووەو نەگەڕاونەتەوە لای پەروەردگارەکەیان اللە بەر لە مردنەکەیان لە ئێستادا، ھەرچی خەفەتباریەکەشە ئەوا لەسەر ئەو ئوممەتانەیە کە بەر لەوانە لەناوی بردوون و پەشیمان بوونەتەوە و هەر یەکێکیان دەڵێت: {يَا حَسْرَتَى علَى مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّهِ وَإِن كنت لَمِنَ السَّاخِرِينَ} صدق الله العظيم [الزمر:56].

جا سەبارەت بەوانە اللە چیتر تووڕە نیە لەسەریان، بەڵکو لەسەریان خەفەتبارە بەھۆی ستەمکردنەکەیان لە نەفسی خۆیان، خۆ ئەگەر بە ڕەحم و میھرەبانیەکەی داوایان لێکردبووایە ئەوا وەڵامی دەدانەوە، بەڵام ئەوان لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی بێ ئومێدبوونە، کەسیش لە ڕەحم و میھرەبانی اللە بێ ئومێد نابێت تەنھا گەلی ستەمکاران نەبن.

وە ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی بە خۆشەویستیەکی توندو گەورە اللە تان خۆشدەوێت، بە اللە ی مەزن پرسیارتان لێدەکەم؛ ئەگەر بێتو یەکێک لە منداڵەکانتان بە درێژایی ژیانی دنیا سەرپێچی دایک و باوکی بکات و لەپاش ئەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بینیەوە وا لە ئاگری دۆزەخ ھاوارو ناڵەیەتی و گوێی لە دەنگەکەیەتی دەڵێت: ئای دایکە باوکە، لەکاتێکدا لەو ئاگرە ھەڵگیرساوەی دۆزەخ کە سوتەمەنیەکەی خەڵک و بەردە هاوار دەکات، جا ڕادەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی ناخیان لەسەر منداڵەکەیان بێننە بەرچاو، ھەرچەندە لە ژیانی دنیادا لێی توڕە بووبن، جا ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباری اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر کە دەفەرموێت: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]!

جا لەم شوێنەدا مەھدی چاوەڕوانکراو دەگریێت و دەڵێت: کەواتە بۆچی منت دروست کردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ چۆن دەکرێت بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان شادو ئاسودەو خۆشحاڵ بم لەکاتێکدا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم کە لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان خۆشەویسترە لەلام لە نەفسی خۆی شادو ئاسودەو خۆشحاڵ نەبێت، بەڵکو خەفەتبار بێت لەسەر بەندەکانی؟ خۆ ئەگەر بھاتبا وەکو ئێمە خەوتبایت ئەوا لە حەسرەتی خەفەتباریەکەی بۆ سەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە دەحەسایەوە، مادام خەوتبێت پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەگەر بھاتبا لەبیری کردبوایە ئەگەر بۆ چرکەیەکیش بووایە ئەوا نەفسەکەی دەحەسایەوە مادام لەبیری کردبووایە! بەڵام ئەو هه‌میشه زیندووەو ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوه‌کانیه‌تی) نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و، نە نەھەڵەش دەکات و نە لەبیریش دەکات، وە ھەر چرکەیەکیش کە تێپەڕ دەبێت خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی لە ئاگرەکەیدا سزا دەدرێن کە بەھۆی ستەمکردنەکەیان لە نەفسی خۆیان خستونیەتە ناو ئاگرەوە، ھەروەک ئوممەتەکەی پێغەمبەری اللە نوح کە یەکسەر لەدوای نقوم بوونەکەیان خستونیەتە ناو ئاگرەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مِمَّا خَطِيئَاتِهِمْ أُغْرِقُوا فَأُدْخِلُوا نَارًا} صدق الله العظيم [نوح:25].

وە هەموو ئوممەتە بەدرۆزانەکانی دوای ئەوانیش، ئەوانەی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆ زانیوە، جا نێردراوانی لای پەروەردگارەکەشیان دوعایان لێکردوون و اللە ش وەڵامی داونەتەوە و ئەوەی بەڵێنی پێدابوون بۆی بەڕاست گەڕاندن و بەدرۆزانانی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیانی لەناوبردووە، جا چۆن پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی بۆ نێردراوەکانی دەکات؟ وە کێ ھەیە لە اللە ڕاستگۆتر بێت بۆ بەڵێنەکەی؟ بەڵام لەناوبردنی ئەو بەندە بێباوەڕانەی بەھۆی بەدرۆزانینی نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان لەناوی بردن سوک نەبووە لەسەری، جا ئایا منداڵ سوکە لەسەر دڵی دایک و باوکەکەی ھەرچەندە سەرپێچیکاریش بێت بۆیان.

جا ئەی چ گومانێک دەبەن بە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، ئایا دەیبینن ئەو بەندە بێباوەڕانەی لەناوی بردوون سوک بن لەسەری لەکاتێکدا لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟ نەخێر سوک نین لەسەری و بەڕاستی لەسەریان خەفەتبارە، بە خەفەتباریەکی زۆر گەورەتر لە خەفەتباری دایک و باوکێک لەسەر منداڵە سەرپێچیکارەکەیان ئەگەر بێتو سەیری بکەن لەکاتێکدا لە ئاگری دۆزەخ ھاوار دەکات، بەڵکو حەسرەتی خەفەتباری اللە لەسەر بەندە بێباوەڕەکانی زۆر گەورەترە.

وە سوێند بە اللە ھێشتا بیری ئەو خۆشەویستانەم دەخەمەوە کە گەورەترین و زۆرترین خۆشەویستی لە دڵەکانیان بۆ اللە یە لەبەرامبەر ھەموو شتێکی دنیاو ڕۆژی دوایی زیاترو پێیان دەڵێم: ئەی ئەوانەی اللە تان زیاتر لە باوک و دایک و ھاوسەرو منداڵەکانتان و نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان خۆشتر دەوێت، ئایا دەبینن دواتر شادو ئاسودەو خۆشحاڵ بن بە نیعمەتی بەھەشتەکەی و حۆریە چاوگەشەکان لەکاتێکدا خۆشەویستەکەتان لە نەفسی خۆی دەفەرموێت: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس]؟

جا لێرەدا فرمێسکەکانی ئیمام مەھدی دەڕژێت بەسەر ڕوومەتەکانیداو لە پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوەو دەڵێت: کەواتە بۆچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ منیش بە وەڵامەکەت دەزانم بۆ بەندەکەت لە مەحکەمی کتێبەکەت دەربارەی ئامانجی دروستکردنەکەم و دەفەرمووی: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (56)} صدق الله العظيم [الذاريات].

دواتر دەڵێم: ئەی پەرستراوەکەم، ئایا تۆ ستەمت لەسەر نەفسی خۆت قەدەغە نەکردووە؟ جا وەڵامەکەت ئاشکرایە لە مەحکەمی کتێبەکەت و دەفەرمووی: {وَلا يَظْلِمُ ربّك أَحَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:49].

پاشان دەڵێم: کەواتە گوناھی ئەو کەسە چیە کە بە گەورەترو زۆرتر لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان تۆی خۆشدەوێت؟ جا چۆن بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان خۆشحاڵ و ئاسودە دەبێت لەکاتێکدا گەورەترین خۆشەویستەکەی کە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە لە نەفسی خۆی خۆشحاڵ و ئاسودە نەبێت؟ بەڵکو خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە، بەڵکو ئەی پەروەردگارم حەسرەتی خەفەتباریەکەت لەسەر بەندەکانت ماوەیەکی گەلێک دوورو درێژە بەردەوامەو لەم ماوە دوورو درێژەشدا تۆ بەردەوام دەفەرمووی: {يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی دەڵێت: ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی چاوەکانتان بە خوڕ فرمێسک دەڕێژێت لەبەرامبەر ئەوەی بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە تان زانیوە (اسم الله الأعظم)، بەڕاستی ئێوە لەو گەلەن کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت، جا ئایا بە حۆریە چاوگەشەکان و نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی دەبن لەکاتێکدا گەورەترین خۆشەویستەکەتان لە نەفسی خۆی ڕازی نەبێت، بەڵکو لەسەر بەندەکانی خەفەتبار بێت؟ جا شوێنم بکەون بۆ ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) تا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، وە بزانن اللە ھەرگیز لە نەفسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی هەموو ئوممەتەکان دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ئەمەش لەسەر اللە ی به‌ ده‌سه‌ڵات قورس نیەو زۆر ئاسانه‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَنْ فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَيْأَسِ الذين آمنوا أَنْ لَّوْ يَشَآءُ الله لَهدًى النّاس جَمِيعاً} صدق الله العظيم [الرعد: 31].

ئەی اللە بەڕاستی من لەسەر ئەوە لە شاھێدەکانم، کە ئەوە لەسەر اللە ی به‌ ده‌سه‌ڵات قورس نیەو زۆر ئاسانه‌.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.
برای مرۆڤ لە خوێن لە حەواو ئادەم بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبدالنعیم الٲعظم)؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 09:00 AM
27

- 29 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 05 - 1433 کۆچی
03 - 04 - 2012 زایینی
05:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110812
ـــــــــــــــــــــــــ


وەڵامی مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ شەیتانێک لە شەیتانە مرۆڤەکان ئەوانەی ڕقیان لە ڕازی بوونی اللە دەبێتەوە کە گەورەترین نیعمەتە ..

بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵی دروستکاری جن لە بڵێسەی ئاگرو دروستکاری مرۆڤ لە قوڕێکی خەستی وەکو فەخفوری، وە درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کاری پاکی و ھەموو بەسەرخەرانی اللە تا ڕۆژی دوایی، دواتر..

ئەی ئەوەی دەتبینین لەو شەیتانە مرۆڤانەیت لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە بێباوەڕن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشارنەوە بۆ ڕێگری کردن لە زیکری کتێبەکەی اللە، بەڕاستی ئێوە نکۆڵی لە گەورەترین نیعمەتەکە دەکەن کە ڕازی بوونی اللە یە لەسەر بەندەکانی، جا دەڵێن ناصر محمد یەمانی درۆزنێکی خراپەکارە بەھۆی ئەوەی فەتوای ئەوە دەدات ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، جا وەرن بۆ لای مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە حوکم بکەین بزانین ئایا ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی بەڕاستی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی؟ جا لەپاش ئەوە حوکمە حەقەکەی اللە دەدۆزنەوە کە لە کاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لە مەحکەمی زیکر باسیکردووە، کە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ فەتوای ئەوەتان بۆ دەدات ڕازیبوونی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، وە ئەم حوکمە حەقەی پەروەردگاری خەڵکی جیھانیش لە کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەردەهێنین: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِنْ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

بەڵام ئەو شەیتانەی کوفر بەوە دەکات ڕازیبوونی اللە نیعمەتێکی گەورەتر بێت لە نیعمەتی بەھەشت ھەرگیزو بۆ هەمیشە لەوە تێناگات و پێی نازانێت، ئایا دەزانن بۆچی؟ چونکە لەو کەسانەیە اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ ارْ‌تَدُّوا عَلَىٰ أَدْبَارِ‌هِم مِّن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ الْهُدَى الشَّيْطَانُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ ﴿٢٥﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا لِلَّذِينَ كَرِ‌هُوا مَا نَزَّلَ اللَّـهُ سَنُطِيعُكُمْ فِي بَعْضِ الْأَمْرِ‌ وَاللَّـهُ يَعْلَمُ إِسْرَ‌ارَ‌هُمْ ﴿٢٦﴾ فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ الْمَلَائِكَةُ يَضْرِ‌بُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَ‌هُمْ ﴿٢٧﴾ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ اتّبعوا مَا أَسْخَطَ اللَّـهَ وَكَرِ‌هُوا رِ‌ضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [محمد].

وە لەڕاستیدا لە ڕێی ئاوازی ئەو قسانەی دەیھاوێژێت ناسیمانەوە مەبەستی چیە، جا بۆتان ڕوون بوویەوە لەو کەسانەیە کە اللە ی پایەبەرز دەربارەیان فەرموویەتی: {ذَلِكَ بِأَنَّهُمُ اتّبعوا مَا أَسْخَطَ اللَّهَ وَكَرِهُوا رِضْوَانَهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَالَهُمْ} صدق الله العظيم.

بەھەمان شێوە دەیبینین بانگەواز بۆ شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە دەکات و دەیەوێت موسڵمانان باوەڕیان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەبێت لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، چونکە دەیەوێت دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە بکات دەربارەی کوفر کردن بە شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەرو بەندە دڵسۆزەکان لەبەردەستی پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُوا إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِىٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ}صدق الله العظيم [الأنعام:51].

وە ئەی گەلی موسڵمانان ئایا نیشانتان بدەم چۆن حەق و بەتاڵ لەیەکتر جیا دەکەنەوە؟ جا سەیری بانگەوازی شەیتانە جن و مرۆڤەکان بکەن دەیان بینن بانگەوازی شەریک و ھاوبەش دانان دەکەن بۆ اللە، وە بۆ بیروباوەڕی شەفاعەتی بەندەکان لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان، بەڵام بانگەوازکاری لای حەق دەبینن لە بەندایەتیکردنی بەندەکان دەرتاندەهێنێت بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری پەرستراو بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن. جا ئەوان ئەگەر بۆیان بکرێت و بتوانن ھێشتا ھەوڵ دەدەن لە ئایینە حەقەکەتان هەڵتانبگەڕێننەوە، وە ھەوڵ دەدەن لەبەرامبەر حەق توشی ئاشوبتان بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ} صدق الله العظيم [التوبة:47].

دواتریش لەنێویاندا سەرسوڕھێنەرترین ڕێگای پیلانگێڕی و پیسی و شێوازەکانی فێڵ بە وردترین شێوەو بەتاڵەوە بە بەکارهێنانی ھەموو هۆکارو ئامرازێک لێدەبینن، کەسانێکیش هەن لە دوو دڵ و ڕاڕایەکان شەیتانەکان داگیریان کردوون و بەسەریاندا زاڵ بوونەو لەبەرامبەر ڕێگای ڕاست ڕێگریان لێکردوون، پێشیان وایە لە ھیدایەتدراوانن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ‌ الرَّ‌حْمَـٰنِ نُقَيِّضْ له شَيْطَانًا فَهُوَ له قَرِ‌ينٌ ﴿٣٦﴾ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِ‌قَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِ‌ينُ ﴿٣٨﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].

وە ئەی دوژمنی اللە و دوژمنی خەلیفەکەی، ئیمام مەھدی بۆ ئەوە نکۆڵی لە شەفاعەتی بەندەکان لە بەردەستی پەروەردگاری پەرستراو نەکردووە تا دواتر پێتان بڵێت لەڕۆژی دوایی من شەفاعەتکارتانم، بەڵکو تەنها بە مۆڵەت دان لەلایەن اللە وە بۆ ھاتنەدی شەفاعەتەکە (لە نەفسی خۆی) فەتوام داوە، جا ئەوانەی اللە مۆڵەتیان پێدەدات ھەرگیز ناڵێن ئەی اللە شەفاعەت بۆ بەندەکانت دەکەین و ئەویش وەڵامیان بداتەوە، دوورەو زۆر دوورە، وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵکو ئەوانەی اللە مۆڵەتی پێداون بۆ قسەکردنە، جا بە قسەی بەجێ و ڕاست قسە دەکەن و داوا لە پەروەردگارەکەیان دەکەن نەفسەکەی ڕازی بێت پاک و بێگەردی بۆی، ئەمەش سەبارەت بەوان گەورەترین نیعمەتە، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ تا ئەوە بێتەدی دەبێت هەموو بەندەکانی بخاتە ناو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی خۆیەوە، جا ڕازی دەبێت.

جا گوێبگرە لەوەی دەیڵێم: سوێند بەو اللە یەی کتێبەکەی دابەزاندووە و ھەورەکان ھاتووچۆ پێدەکات و زاڵ دەبێت بەسەر دەستەی دوژمنان کە اللە ی بەدەسەڵاتی بەخشندەیە؛ ھەندێک بەندەی اللە ھەن لەم جیھانەدا ھەرگیز پەروەردگارەکەیان بە ترلیۆن ترلیۆن ترلیۆن بەھەشتیش کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویش بێت ڕازیان ناکات تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت! دەزانن لەبەرچی؟ چونکە ئێستا کە لەم سەردەمەدان دەبینن ھیچ پێویستیەکیان بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان نیە لەکاتێکدا خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی خەفەتبارە بەھۆی ستەمکردنی بەندەکانی لە خۆیان، لەوانەی لەژیانی دنیادا گومڕابوون، وە اللە ش خەفەتبار نابێت لەسەر خەشم لێگیراوەکانی وەکو تۆ، چونکە ئێوەی شەیتانە جن و مرۆڤەکان لە گومڕا سەرلێشێواوەکان نین، بەڵکو گومڕا سەرلێشێواوەکان ئەوانەن کە لەڕێگای ھیدایەت گومڕا بوونە لەکاتێکیشدا پێیان وایە ھیدایەت دراون.

ھەرچی شەیتانە جن و مرۆڤەکانن ئەوانە ڕقیان لە حەقە، وە شوێن ئەوە کەوتوون کە اللە توڕە دەکات و ڕقیان لە ڕازیبوونی اللە یە، جا کاروکردەوەکانیان بەتاڵ بۆتەوەو اللە ش لە دنیاو دوایی نەفرەتی لێکردوون، وە سێ جاریش سزا دەدرێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِّنَ ٱلأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ مَرَدُواْ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لاَ تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم [التوبة:101].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵام اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ} صدق الله العظيم.

جا ئەی ناصر محمد بۆچی تۆ دەڵێیت اللە سێ جار سزایان دەدات؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ھەرچی دوو جارەکەیە ئەوا لە ماوەی تەمەنی ژیانی دنیادایە، لەپاشان دەگەڕێندرێنەوە بۆ سزایەکی گەورە لە ڕۆژی قیامەت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍ} صدق الله العظيم.

ئەوانە دووڕوەکانن لە شەیتانە مرۆڤەکان وەکو ئەوانەی بێباوەڕن بە نیعمەتی ڕازیبوونی اللە، جا ئاگاداربن لێیان، خۆ ئەگەر ئاگاداریان نەبن ئەوا هەڵتاندەگەڕێننەوە بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندەکان و پاڕانەوە لێیان لەلای پەروەردگاری پەرستراو، پاشانیش جگە لە اللە ھیچ پاڵپشت و بەسەرخەرو پشتیوانێک بۆخۆتان نادۆزنەوە. جا بەهۆی بێباوەڕیەکەیان اللە نەفرەتی لێکردوون و خەشم و توڕەیی خۆی لێگرتوون، وە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشی لەسەر حەڵاڵ کردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ عَلَىٰ إِبْرَ‌اهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَالنَّبِيُّونَ مِن ربّهم لَا نُفَرِّ‌قُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ له مسلمونَ ﴿٨٤﴾ وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ‌ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ منه وَهُوَ فِي الْآخِرَ‌ةِ مِنَ الْخَاسِرِ‌ينَ ﴿٨٥﴾ كَيْفَ يَهْدِي اللَّـهُ قَوْمًا كَفَرُ‌وا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أنَّ الرَّ‌سُولَ حقّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٨٦﴾ أُولَـٰئِكَ جَزَاؤُهُمْ أنّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللَّـهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿٨٧﴾ خَالدّين فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنظَرُ‌ونَ ﴿٨٨﴾ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا مِن بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا فَإِنَّ اللَّـهَ غَفُورٌ‌ رَّ‌حِيمٌ ﴿٨٩﴾ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُوا كُفْرً‌ا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الضَّالُّونَ ﴿٩٠﴾ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُ‌وا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ‌ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ الأرض ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَىٰ بِهِ أُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُم مِّن نَّاصِرِ‌ينَ ﴿٩١﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە لەڕاستیدا شەیتانە جن و مرۆڤەکان بریتین لە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، چونکە کوفر بە بانگەوازەکەی ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیە دەکەن کە بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھاو بەوەی لەگەڵ اللە داوا لەھیچ کەسێکی تر نەکەن و هه‌رگیزیش لەبری ئەو په‌ناگەو یاریده‌ده‌رێکیان ده‌ست ناکه‌وێت، وە هۆشداریان پێدەدات لەوەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێن و بە دڵسۆزبوون تەنها بۆ اللە فەرمانیان پێدەکات، وە بانگەوازی جن و مرۆڤ دەکات تا ڕازی بوونی اللە بکەن بە ئامانج لە ژیانی دنیاو دوایی، بەڵام ئەوانەی شوێن ئەوە دەکەون کە اللە توڕە دەکات و ڕقیان لە ڕازیبوونەکەی دەبێتەوە ھەرگیزاو ھەرگیز بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی سەرسامیان ناکات و دواتریش بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ ئەوە دەکەن نوری اللە بکوژێننەوە، اللە ش ناھێڵێت و پەرەی پێدەدات و دەیەوێت نورەکەی تەواو بکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت.

وە درودو سڵاو لەسەر ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە. وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان..

دوژمنی شەیتانە مرۆڤەکان؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:59 AM
28


- 30 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
13 - 09 - 1431 کۆچی
22 - 08 - 2010 زایینی
06:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110813
ــــــــــــــــــــ


شەفاعەت بەو شێوەیە نیە کە ئێوە باوەڕتان پێی هەیە، جا لە اللە بترسن و ھیچ شتێک مەکەنە شەریک و ھاوبەشی ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، ئەی گەلی موسڵمانان، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

پــ 1: ئایا ئەو لە اللە ترسانەی ئومێدی شەفاعەت لە اللە ی ڕەحمان دەکەن خاوەنی ئەوەن قسە بکەن تا داوای شەفاعەت بکەن یان اللە مۆڵەتیان پێنادات لەم بارەیەوە قسەی لەگەڵ بکەن؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ﴿٣١﴾ حَدَائِقَ وَأَعْنَابًا ﴿٣٢﴾ وَكَوَاعِبَ أَتْرَ‌ابًا ﴿٣٣﴾ وَكَأْسًا دِهَاقًا ﴿٣٤﴾ لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ﴿٣٥﴾ جَزَاءً مِّن ربّك عَطَاءً حِسَابًا ﴿٣٦﴾ رَّ‌بِّ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّ‌حْمَـٰنِ لَا يَمْلِكُونَ منه خِطَابًا ﴿٣٧﴾} صدق الله العظيم [النبأ].

پـــ 2: بەھەمان شێوە ئایا ڕوحی قودس (جبریل) و فریشتە نزیکەکانی اللە ی ڕەحمان خاوەن قسەکردنن لەلای اللە لەبارەی ئەوەی داوای شەفاعەت بۆ بەندەکانی بکەن؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلائِكَةُ صَفًّا لا يَتَكَلَّمُونَ} صدق الله العظيم [النبأ:38].

بەڵام اللە یەک کەسی لە بەندەکانی دەرهێناوەو مۆڵەتی قسەکردنی پێداوە، بۆیە فەرموویەتی: {إِلا مَنْ أَذِنَ له الرَّحْمَنُ وَقَالَ صَوَابًا} صدق الله العظيم [النبأ:38].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا قسە بەجێ و ڕاستەکە چیە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێب دەدۆزنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شيئاً إِلاَّ مِن بَعْدِ أنْ يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم [النجم:26].

کەواتە ئەو بەندەیەی اللە مۆڵەتی قسەکردنی پێدەدات و بە قسەکردنەکەی ڕازیە ھەرگیزو بە هیچ شێوەیەک داوای شەفاعەت بۆ ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە ناکات، بەڵکو داوا لە پەروەردگارەکەی دەکات لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، تا گەورەترین نیعمەتەکەی بۆ بھێنێتەدی، ئەمەش چونکە تەنها اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، چونکە اللە بۆ ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە خەفەتبارە، جا بەوپێیەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە لەسەر بەندەکانی گەورەیە چونکە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە بۆیە ئەو بەندەیەی دەیبینن اللە مۆڵەتی قسەکردنی پێدەدات لەگەڵیدا ھیچ ناڵێت تەنھا قسەی بەجێ و ڕاست نەبێت، جا داوا لە پەروەردگارەکەی دەکات لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، چونکە اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە خەفەتبارە، ھەرچەندە اللە ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون، بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کردووە و بە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بێباوەڕبوونە، پاشانیش اللە بە سزایەکی سەخت نێردراوەکانی بەسەردا سەرخستوون، ھەروەک بەم شێوەیە بەڵێنی پێدابوون، تا ئەوکاتەی لەناوی بردن، جا لەدوای ئەوە حەسرەتی خەفەتباری و ئەسەف لە نەفسەکەی بۆ سەریان ڕوودەدات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم [الزخرف:55].

جا لەپاش ئەوە اللە بۆیان خەفەتبار دەبێت دوای ئەوەی بەبێ ستەمکردن لێیان تۆڵەی لێ سەندنەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبًّا لِّلّهِ} صدق الله العظيم [البقرة:165].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت: بۆ ئەو کەسەی لە دڵەکەیدا زۆرترین و گەورەترین و توندترین خۆشەویستی بۆ اللە یە، جا لە ھەموو شتێکی تری بوون لە دنیاو دوایی و نیعمەتەکانی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیشی زیاتر خۆشتر دەوێت، جا ئایا دەبینێت لە نیعمەتی بەھەشت شادو ئاسودە و خۆشحاڵ بێت دوای ئەوەی بە ڕادەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لە نەفسی خۆی زانیوە بۆ ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە؟ کەواتە ئەی خۆشەویستانی اللە ئەگەر لە دڵەکانتاندا زۆرترین و گەورەترین خۆشەویستیتان بۆ اللە یە ئەوا بە سەرکەوتنەکەی اللە بۆ خۆتان خۆشحاڵ مەبن کاتێک بێباوەڕەکان لەناو دەبات! چونکە لەوکاتەی اللە ئێوە سەردەخات و تۆڵە لەوان دەستێنێت و لەناویان دەبات و ئەوەتان بۆ جێبەجێ دەکات کە بەڵێنی پێداون پاشانیش کە ئێوە دەخاتە بەھەشتەکەیەوە، پاشان کە ئێوە خۆشحاڵ دەبن بەوەی اللە بەسەر دوژمنەکەی و دوژمنەکەتاندا سەریخستن و ئێوەشی خستە ناو بەھەشتەکەی و ئەوانیشی خستە ناو ئاگرەکەیەوە، بەڵام نەمبینی اللە بەھەمان شێوە وەکو ئێوە خۆشحاڵ و شادو ئاسودە بێت، بەهۆی ئەوەی ئێوەی سەرخستووە جا دوژمنەکەتانی لەناو بردووەو ئێوەشی لەدوای ئەوان کردووە بە میراتگری زەوی تا ئەوکاتەی ئێوەی مراندو کردنیە ناو بەھەشتەکەیەوە، جا دوای ئەوە دەبن بە نیشتەجێی بەھەشت: {فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ} صدق الله العظيم [آل عمران:170].

کەواتە چیتانە ئەی خۆشەویستانی اللە تەنھا بیر لەخۆتان و ئاسودەییەکەی خۆتان دەکەنەوە، جا ڕازیبوونەکەی اللە دەکەن بە ھۆکارو ئامراز تا پێی لە ئاگرەکەی بتانپارێزێت و بتانخاتە ناو بەھەشتەکەی، تا ئاسودەییەکەتان بێتەدی؟ جا ئایا خۆتان خۆشدەوێت یان اللە تان خۆشدەوێت؟ جا ئەگەر اللە تان بە گەورەترین و زۆرترین خۆشەویستی خۆشدەوێت چۆن خۆشەویست شادو ئاسودە دەبێت لەکاتێکدا زانیویەتی خۆشەویستەکەی شادو ئاسودە نیەو بە ئەسەف و خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە؟ بۆیە دەبینن ئیمام مەھدی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی لەسەر خۆی قەدەغە کردووە، جا ھەرچەند بێت و بگاتە ھەر چەندێکیش لە نیعمەت نایەوێت و ڕووی وەردەگێڕیت لەوەی بچێتە ناویەوە تا ئەوکاتەی اللە ئەو نیعمەتەی بۆ دەھێنێتەدی کە لەم نیعمەتانە گەورەترە، جا پەروەردگارە خۆشەویستەکەم لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، چیتر نە بە ئەسەف نە خەفەتبار بێت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە، وە ھۆکاری حەسرەتی خەفەتباری و ئەسەفەکەی لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە بەھۆی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیەتی لە نەفسەکەی، چونکە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە ھیچ شتێک لەناو دروستکراوەکان نیە لە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت، بەڵکو جیاوازیەکە زۆر گەورەیە، نەک بە شتێکی سادە لە کەسە بە ڕەحم و میهرەبان و بە بەزەییەکان بە ڕەحم و میھرەبانترو بە بەزەییتر بێت، بەڵکو جیاوازیەکە زۆر زۆر زۆر گەورەیە. پاشان خەیاڵی ئەوە دەکەن ڕادەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی نەفسی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر چەندە، وە ھەرگیز ناتوانن خەیاڵی ئەوە بکەن ڕادەکەی چەندە گەورەیە تا ئەو کاتەی خەیاڵی ئەوە دەکەن کاتێک باوک و دایک و منداڵ و براو خوشکەکانتان لەبەر سزای ئاگر لەناویدا ھاوارو گریەو قیژەو ناڵەیانە، جا خەیاڵی ئەوە بکەن ڕادەی حەسرەتی خەفەتباریتان چەندە لەسەر ئەو کەسە نزیکانەتان! کەواتە ئەی چی دەربارەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر دەبێت چەندە گەورە بێت؟ جا چیتانە ئەی خۆشەویستانی اللە بیر لە حاڵی پەروەردگارەکەتان ناکەنەوە، بەوەی ئایا شادو خۆشحاڵە یان توڕەیە لەسەر ئەو گەلانەی ھێشتا لەناوی نەبردوون و خەفەتباریشە لەسەر ئەوانی تر کە تۆڵەی لێسەندنەوە، جا دوای ئەوە پەشیمان بوونەتەوە و ئەویش لەسەریان خەفەتبار بووە؟ جا ئەی خۆشەویستانی اللە چیتانە تەنھا بیر لەخۆتان دەکەنەوە بەوەی چۆن بتوانن شادی و خۆشحاڵی خۆتان و نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بەدەستبێنن و لەسزای دۆزەخیش ڕزگارتان بێت؟ جا ئایا حیکمەتی دروست کردنەکەتان لەوە دایە اللە بتانخاتە ناو بەھەشتەکەی و لە ئاگرەکەشی بتان پارێزێت؟ نەخێر سوێند بە پەروەردگارم وە سوێند بە اللە، اللە دروستی نەکردوون تەنھا بۆ ئەوە نەبێت ڕازیبوونەکەی اللە بپەرستن بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە دوای ئەوە دەبینن ڕازیبوونەکەی اللە نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

لەوەشدا نھێنی حیکمەتی دروستکردنەکەتان هەیە بەوەی ڕازیبوونەکەی اللە لەسەر بەندەکانی‌ بپەرستن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].

وە ئەوکەسەی شارەزایە
بە اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان کە ئیمام مەھدیە دەیەوێت پێتان بڵێت حاڵی پەروەردگارەکەتان کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە شادو ئاسودەو خۆشحاڵ نیە، بەڵکو خەفەتبارە بۆ ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە، جا هەر جارێک اللە نێردراوێکی دەنارد تا خەڵک بۆ لای اللە بانگەواز بکات بۆ ئەوەی لێیان خۆش بێت ئەوان ڕەتیان دەکردەوەو دەیانوت: {وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْ‌نَا بِمَا أُرْ‌سِلْتُم بِهِ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِ‌يبٍ ﴿٩﴾ قَالَتْ رُ‌سُلُهُمْ أَفِي اللَّـهِ شَكٌّ فَاطِرِ‌ السَّمَاوَاتِ وَالأرض يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ‌ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ} صدق الله العظيم [إبراهيم:9-01].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ} صدق الله العظيم.

ئایا نابینن اللە بە حەسرەت و ئەسەف و خەفەتبار دەبێت لەسەر بەندەکانی؟ اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

کەواتە چارەسەرەکە چیە ئەی خۆشەویستانی اللە؟ لەڕاستیدا بۆم ڕوونکردنەوە اللە لە نەفسی خۆی شادو ئاسودەو خۆشحاڵ نیە؛ بەڵکو بە ئەسەف خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی پەشیمان بوونەتەوە دوای ئەوەی اللە لەناوی بردن و ھەریەکێکیان دەڵێت: {أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَا حَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنبِ اللَّـهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ السَّاخِرِينَ ﴿٥٦﴾} [الزمر].

جا یەکسەر لەدوای مردنەکەیان پەشیمان بوونەتەوەو دڵەکانیان لە پەشیمانیدا نقوم بووە، یان لەوکاتەی اللە بە سزایەک لەلایەن خۆیەوە لەناوی بردوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: [عَمَّا قَلِيلٍ لَّيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ ﴿٤٠﴾ فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [المؤمنون:40-41].

تا ئەوکاتەی پەشیمان بوونەتەوەو چیتر پێداگر نین لەسەر ئەوەی ئەنجامیان دەدا، بەڵام دوای لەدەستچوونی کاتەکە! جا دوای ئەوە حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە بۆ سەر بەندەکانی دێت، دوای ئەوەی لەناوی بردن و پەشیمان بوونەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَ‌ةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّ‌سُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَ‌وْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُ‌ونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْ‌جِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُ‌ونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا ئیمام مەھدی دەبینن بە بەردەوام ئایەتی حەسرەتی خەفەتباریەکەتان لە نەفسی اللە بیردەخاتەوە تا بەوە دڵەکانتان بژیێنێتەوەو چاوەکانتان فرمێسک بڕێژێت و بڵێن: "ئای حەسرەتی خەفەتباریمان لەسەر گەورەترین نیعمەتەکە ئەگەر نەیەتەدی، کەواتە بۆچی ئێمەت دروست کردووە ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ جا ھەرگیز کێشەکە بەوە چارەسەر نابێت ئەگەر ئێمە ڕازی بوونەکەتمان کرد بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشت و دەربازبوون لە ئاگر، جا چ سودێک لەوەدا ھەیە ئەگەر بەڕاستی تۆ لە نەفسی خۆت ڕازی نەبوویت و بەردەوام خەفەتبار بوویت؟ جا ئەگەر تۆ ئەوەمان بۆ نەھێنیەدی کەواتە بۆچی ئێمەت دروستکردووە ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟ بە وەڵامەکەشت دەزانین لە مەحکەمی کتێبەکەت دەربارەی حیکمەتی دروستکردنی بەندەکانت لەم فەرموودە ڕاست و دروستەت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

بەڵام ھەرگیز ئامانجی ڕازیبوونی نەفست بەدی نایەت تا ئەوکاتەی ڕازی بوونەکەت دەکەین بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز تا پێی بمانخەیە ناو بەھەشتەکەتەوەو لە ئاگرەکەشت بمان پارێزیت، دەشزانین تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایت و ھەرگیزیش گەورەترین نیعمەتەکە لە دڵەکانمان نایەتەدی تا ئەوکاتەی ویستەکەی خۆت لە مەحکەمی کتێبەکەت دێتەدی: {وَلَوْ شَاء ربّك لآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

وە ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەندەکەت داوات لێدەکات بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت، وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونەکەی نەفست، ھیدایەتی ھەموو خەڵکی زەوی بدەیت و بەندەکانت بکەی بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست وەکو ڕەحم کردنێک بەو بەندەیەی ڕازی بوونەکەی نەفسی تۆ وەکو ئامانج دەپەرستێت نەک وەکو هۆکارو ئامراز. بەڵێنەکەشت ڕاستەو ھەر خۆت لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ﴿١١٨﴾إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [هود].

بەڵکو تۆ پڕی دەکەی لە ھەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ فَالْحَقُّ وَالْحَقَّ أَقُولُ ﴿٨٤﴾ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿٨٥﴾} صدق الله العظيم [ص].

بەڵام ئەی پەروەردگارم ئیمام مەھدی لەتۆی دەوێت لەپێناو ئامانجەکەی جگە لەوانە ھەموو بەندەکانت ھیدایەت بدەیت، لەوانەی ئەگەر بزانن من ئیمام مەھدی خەلیفەی اللە م لەسەریان؛ ئەو کەسەی اللە بە ئیمام و پێشەوایەکی بەڕێز بۆ خەڵکی هەڵیبژاردووە ئەوکاتە هیچ بژادەیەکی تریان نیە جگە لەوە نەبێت تەسلیم بە خەلیفەی اللە بن، بە سوژدە بردنی گوێڕایەڵ بوون نەک سوژدە بردنی نێوچەوان جا بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییان دەکەین.

وە ئەی گەلی شەیتانەکان و لە سەرووی ھەمووشیانەوە ئیبلیس، ئیمام مەھدی ئەوکەسە نیە بیەوێت اللە ھیدایەتی ھەمووتان نەدات، بەڵام کێشەکەی ئێوە ئەوەیە بە دڵنیاییەوە دەزانن ئیمام ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهانە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بە سزایەکی بەئێش، جا لەپاش ئەوە خەم و خەفەتباریەکەتان زۆرترو گەورەتر دەبێت و ڕووتان گرژو تاڵ دەبێت، چونکە زانیوتانە ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو، جا باوەڕتان پێی ھێناوە بەوەی ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە، جا لەپاش ئەوە باوەڕە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەتان فەرمانتان پێدەکات بە فوی دەمتان کۆشش بۆ کوژاندنەوەی نورەکەی اللە بکەن، اللە ش ناهێڵێت و نورەکەی خۆی تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لێی بێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم [الملك:27].

وە ئای سەرسامیم لەو زانایانەی ئوممەت کە بە ناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیا نین و گومانیان هەیەو نازانن، ئەوانەی جیاوازی لەنێوان {تَدَّعُونَ} و {تَدْعُونَ} ناکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

جا وەرن تا ئیمام مەھدی بەیانی ئەوەتان فێربکات کە بە زانستەکەی نازانن. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

مەبەستی اللە ی پایەبەرز لەم قسەیە بێباوەڕە شەیتانە جن و مرۆڤەکانە بەوەی ئەوان بە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن دەزانن، جا دەزانن لەڕاستیدا اللە مەهدی چاوەڕوانکراوی ڕەوانە کردووە، کە لە ھەموو سەردەمێکدا بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن، چونکە ناو بەناو لەڕێگەی هەندێک کەسەوە کە زیانی شەیتانەکان دەستیان لێدەوەشێنن کەسانێک ڕەوانە دەکەن و لەڕێگای وەسوەسەکردنەوە بۆ سنگەکان وەحیان بۆ دەکەن تا بڵێن مەھدی چاوەڕوانکراوە، جا ناوبەناو مەھدی چاوەڕوانكراوێکی تازە ڕەوانە دەکەن، حیکمەتی پیسی شەیتانەکانیش لەم پیلانە ئەوەیە تا ئەگەر اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھانی ڕەوانەکرد ئەوا مرۆڤایەتی پشتی لێھەڵبکەن و بڵێن: ئەمەش وەک ئەوانەیە کە: (يدَّعُونَ) ناوبەناو بانگەشەی کەسایەتی ئیمام مەھدی دەکەن، بۆیە دواتر پشتدەکەنە مەھدی چاوەڕوانكراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان، کە پەروەردگارەکەیان لە کاتێکی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای خۆی بۆی ڕەوانەکردوون، جا شەیتانەکان بەم پیلانگێڕیە سەرکەوتوو بوون لە بەربەست دانان لەبەردەم شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیھان، ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیەی لەڕێی کۆمپیوتەرەوە گفتوگۆ لەگەڵ مرۆڤایەتی دەکات لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا ئەو شەیتانە مرۆڤانەی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن بەسەر بانگەوازەکەیدا ئاگاداربوون و دۆزیویانەتەوە زانیویانە ئەوکەسە مەھدی چاوەڕوانکراوە، بۆیە کاتێک بینیان ڕوویان گرژو تاڵ بوو بە کاتێکی کەم پێش لەناوچوونەکەیان، وە زانیان اللە دواتر بە ھەسارەیەکی سزای بەئێش بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان دەریدەخات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

واتە ئەوە ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەیە کە ئەوانەی ناوبەناو شەیتانەکان تووشی زیانیان دەکەن بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن و مەھدیەکی چاوەڕوانکراوی نوێ بۆ مرۆڤ ڕەوانە دەکەن، بۆیە پشتیوانە حەقەکانیشی لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن دەڵێن: {هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ}.

ئەمەش چونکە پشتیوانە باوەڕدارەکانن بە خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن و ئەو قسەیە دەکەن کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

واتە ئەوە بریتیە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقەی کە (تَدّعُونَ) بانگەشەی کەسایەتیەکەی دەکەن ئەی ئەوانەی تووشی زیانی شەیتانەکان بوونە کە ناوبەناو دەردەکەون، ئەی دەجالە درۆزنەکان، جا سوێند بە اللە ئەگەر بێتو ئیمام مەھدی ئەو پرسیارە ئاڕاستەی ھەموو مامۆستایەکی بەکالۆریۆسی زمانی عەرەبی بکات و لێی بپرسێت جیاوازی چیە لەنێوان {تَدَّعُونَ} و {تَدْعُونَ}؟

دەڵێت ئەگەر ھاتوو شەددەکە لەسەر پیتی دالەکە لاچوو ئەوکاتە مەبەستی وشەکە بریتیە لە دوعا، نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ} صدق الله العظيم [الأعراف:194].

ھەرچی ئەوەیە ئەگەر شەددەکەمان لەسەر پیتی دالەکە بینی ئەوکاتە مەبەست لە وشەکە بریتیە لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) نەک دوعا، نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی پێیان دەڵێت ئەی گەلی زانایانی ئوممەت کەواتە بۆچی بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن، وە دەزانن لەسەر پیتی دالی ئەم ئایەتە شەددە ھەیە، وە دەشزانن مەبەستەکە بریتیە لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) نەک دوعا، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن تا بەناوی اللە وە قسە نەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن؟ جا ئایا دڵنیابوونەوە؟ سوێند بە اللە لەبەر هەبوونی زانستەکەم بە زمانی عەرەبی بەیانی ئەوەم نەزانیوە، جا ئێوە لە نەحو زاناترن لەو ئیمام مەھدیەی زۆر ھەڵەی ڕێنووسی ھەیە، ھەرچەندە من ماددەی نەحوشم لە زۆربەی پۆلەکان خوێندووە، بەڵام لەبیرم کردووە، وە خەریکە ھیچیشم بیر نەکەوێتەوە، الله ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، بۆیە هەندێکجار ھەڵەی ڕێنووسیم لێ دەبینن، بەڵام ئەوە لە تێگەیشتنی مەبەستی بەیانەکە کەم ناکاتەوە، جا ئێوە دەزانن مەبەستم چیە لە ھەر وشەیەک کە دەینوسم، سوپاسیش بۆ الله، ئەمەش بۆئەوەی بەڵگەو بیانووتان نەبێت، بەڵکو بەڵگەکە بۆ خەلیفەکەی الله مەھدیە بەوەی چۆن بەیانی ڕاست و دروستی زۆرێک لەو ئایەتانە دەزانێت کە ماناکەیان لێڵەو ڕوون نیە، ھەرچەندە باشیش نیە لە نەحو و ڕێزمان و ڕێنووسدا، جا لەپاش ئەوە بەحەق فەتواتان بۆ دەدەم و دەڵێم له الله بترسن و پارێزکار بن، جا قسە بەناوی الله وە مەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن، دوای ئەوە الله فێرتان دەکات، بەڕاستی الله زانایە بە ھەموو شتێک، ھەرچەندە دەرکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەر مرۆڤایەتی بە نیشانەیەکی سزای بەئێش دەبێت، ھەر ئەوەشە مەبەستی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كنتم صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ‌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].

جا مەبەستی وادەو بەڵێنی سزاکەیە کە محمد نێردراوی الله بە مۆڵەتی اللە بەڵێنی پێدابوون - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە بەردباران لە ھەسارەیەکی سزای بەئێشەوە، بۆیە دەیانوت: {وَإِذْ قَالُواْ اللهم إِنْ كَانَ هَـذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم [الأنفال:32].

جا مەبەستەکەیان کەوتنە خوارەوەی بەرد بوو لەو ھەسارە سزایەی محمد نێردراوی الله - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە فەرمانی اللە بەڵێنی پێدابوون، بۆیە دەیانوت: {أَوْ تُسْقِطَ السَّمَاء كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا} صدق الله العظيم [الإسراء:92].

وە بۆیە الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَـٰذَا الْوَعْدُ إِنْ كنتم صَادِقِينَ ﴿٢٥﴾ قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّـهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ‌ مُّبِينٌ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [الملك].

پاشان دێینە سەر ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

جا لێرەدا ئەوە مەبەستی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لەوەی الله بە سزا بەڵێندراوەکە دەریبخات. بۆیە الله ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

ڕەنگە ئەوانەی بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن بیانەوێت بڵێن: "بەڵکو الله مەبەستی بینینی سزاکەیە لە ناوچەکەی خۆیان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی الله ی پایەبەرز: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

ئەمەش چونکە پێشتر داوایان له الله دەکرد لە ئاسمانەوە بەردیان بەسەردا ببارێنێت. الله ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالُواْ اللهم إِنْ كَانَ هَـذَا هُوَ الحقّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ} صدق الله العظيم.

جا ئەوەیە مەبەستی الله ی پایەبەرز کە دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم".

دوای ئەوە ئەم زانایە وا دەزانێت باڵایە لە زانست و قورئان بە قورئان لێکدەداتەوە؛ لەکاتێکدا قسەکەی شێواندووەو لەجێگایەکی داناوە کە شوێنی مەبەستەکەی نیەو ئایەتەکانی بە ئامێری تێکەڵکەری کارەبایی تێکەڵ بە یەکتر کردووە، جا هەریەکەیان ئاماژە بە بابەتێکی جیاواز دەکات، ھەرچەندە ھەر زانایەک دەزانێت ئەم وشەیە لەکتێبدا بەھۆی شەددەکەوە دەگۆڕێت، جا ئەگەر شەددەمان لەسەر دالەکە دانا ماناکەی دەبێتە شتێکی تر {تَدَّعُونَ} ئەوکاتە بە تەواوی دەگۆڕێت و جیاوازە لە وشەی {تَدْعُونَ}، جا ھەرچی وشەی {تَدْعُونَ} ـە ئەوا مەبەستی لە دوعایە، نموونەش وەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:194].

ھەرچی وشەی {تَدَّعُونَ} ـە لەکتێبدا ئەوا مەبەستی لە بانگەشەکردن (ئیددیعا) یە نەک دوعا، جا لەپاش ئەوە مەبەستەکەتان بۆ ڕووندەبێتەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كنتم بِهِ تَدَّعُونَ} صدق الله العظيم.

ئێستاش ئەو کەسە بریتیە لە ئیمام مەھدی بە کەمێک پێش دەرکەوتنی تەواوەتی، چونکە ھێشتا لە سەردەمی گفتوگۆیە بەر لە دەرکەوتن و قسە لەگەڵ ئەو مرۆڤانە دەکات کە لەڕێی ھۆکارو ئامرازی کۆمپیوتەری ئینتەرنێتی جیھانیەوە ئامادە بوونە تا بۆ مرۆڤایەتی ڕایبگەیەنێت چوونەتە ناو سەردەمی نیشانە گەورەکانی قیامەتەوە، جا ئایا دڵنیادەبن؟

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:58 AM
29

- 31 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
25 - 07 - 1431 کۆچی
06 - 07 - 2010 زایینی
12:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110814
ـــــــــــــــــــــــ


{ يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ }
صـــدق الله العظيـــــم ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوان و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانین بەبێ خوارو خێچی و لە موشریک و هاوبەشدانەران نیم، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر ئەی بەندەکانی اللە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام:90].

جا ئەوانە بریتین لەو بەندانەی اللە بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری هیدایەتی داون، ھەرچی چۆنیەتی ڕێگای ھیدایەتەکەیانە بۆ لای پەروەردگارەکەیان ئەوا ئەم فەتوایەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەبینن، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

{وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

{وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

وە ئەی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، لە اللە بترسن و بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون لەگەڵ ئەو بەندانەی اللە کە ھیدایەتی داون ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، کە جگە لە ئەو ھیچ پەرستراوێکی تر نیەو حەقەکەی لە پەرستنیدا بۆ هەموو بەندەکانی یەکسان و وەکو یەک لێکردووە، وە بەڕێزترینیان لەلای اللە بەندە لە اللە ترس و پارێزکارە پێشبڕکێ کارەکانن بۆ لای پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە.

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام ھێشتا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - فەرمان بە ئیمام مەھدی دەکات بە ڕاگەیاندنی زیاتری بەیانی زانستی ھیدایەت بۆ خەڵکی جیھان بەڵکو ڕێگای ڕاست بگرنەبەرو واز لە زیادەڕەوی کردن دەربارەی نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ لاتان بهێنن، جا اللە ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بۆ لای پەرستنی اللە بانگەوازتان بکەن و لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێیان لەگەڵ بکەن و ئەوانیش لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێتان لەگەڵ بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا واز لە وەسیلە مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەبێ بەشداری خۆتان، چونکە بەم شێوەیە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دادەنێن، وە ئەوەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە دابنێت کردەوەکانی بەتاڵ بۆتەوەو لە ڕۆژی دوایشدا لە کەسە دۆڕاوەکانە.

وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ببن بە شاھێدی حەق بەوەی منی ئیمام مەھدی بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بانگەوازتان دەکەم، تا ڕێزی پەروەردگارەکەتان بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت ئەگەر بە تەنیا ئەو دەپەرستن، جا لەبری ئەو زێدەڕەوی دەربارەی پێغەمبەرو نێردراوەکانی مەکەن لە بە گەورە گرتنیان، جا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەی اللە ن و بەگەورەگرتن تەنھا بۆ اللە یە، جا لەبری ئەو لە ڕوانگەی ئێوەدا کێی تر مەزن و گەورەیە تا واز لە پێشبڕکێ کردن بھێنن بۆ لای اللە بەبێ خۆتان؟ جا بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە، ئێستاش بەڵگە ئاشکراکە پێشکەش دەکەم سەبارەت بەوەی ھەموو موسڵمانان چوونەتە ناو بازنەی شەریک و ھاوبەشدانانەوە تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت، ئەمەش ئەگەر ئیمام مەھدی پرسیارێک ئاڕاستەی هەموو زانایانی موسڵمانان بکات و پێیان بڵێت: فەتوام بۆ بدەن ئایا دەکرێت و ڕەوایە بۆ ئێوە لەسەر خۆشەویستی و نزیکی اللە پاک و بێگەردی بۆی بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بکەن؟ بێگومان وەڵامەکەتان بریتیە لەم قسەیەتان و دەڵێن: "بەڵکو ئێمەی ھەموو زانایانی موسڵمانان وەسیلەمان داوەتە نێردراوەکەی و بۆ ئەو وازمان لێھێناوە درودو سڵاوی لێبێت، بۆیە دەمانبینی لە ھەموو نوێژێکدا دەڵێین: (اللهم آتِ محمد الوسيلة - ئەی اللە وەسیلە بدەی بە پێغەمبەر)، ئەوەش چونکە وەسیلە بریتیە لە پلەیەک لەلای اللە، وە بەتەنھا بۆ یەک بەندەیە لە ناو بەندەکانی اللە، محمد نێردراوی اللە ش - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ئومێدی خواستووە خۆی ئەو کەسە بێت کە بەدەستی دەهێنێت؛ بەڵکو ھەر خۆی درودو سڵاوی لێبێت فەرمانی پێکردووین داوای وەسیلەی بۆ بکەین"جا دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بۆ محمد نێردراوی اللە نەبووە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - وەسیلە تایبەت بکات بە خۆی بەبێ موسڵمانان، بەڵکو ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە بەوە فەرمانی پێکردوون، هەر بۆیە دەبینن ئەمە پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە یە بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

بەڵکو ئەوە ھیدایەتی اللە یە، کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەرز دەیدۆزنەوە: {اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم.

ئەوە بریتیە لە ڕێگای ئەو بەندانەی اللە بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاشگوزاری هیدایەتی داون. بە پشتڕاشتکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا ئەم مافە دەربارەی پەرستنی اللە بۆ هەموو بەندەکانیەتی وەکو یەک. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شيئاً وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مسلمونَ ﴿٦٤﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلامی، لەڕاستیدا ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوە، وە ھەوڵ و کۆششەکانتان لە ژیانی دنیادا بە زایە چووەو پێشتان وایە باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، جا لە اللە بترسن وپارێزکاربن، خۆ ئەگەر ئێوەو ئوممەتەکەتان ھێشتا لەسەر ھیدایەت بوونایە ئەوا اللە بەندەو خەلیفەکەی ئیمام مەھدی بۆ ڕەوانە نەدەکردن تا بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ھیدایەتی ئێوەو ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش بدات، دەشزانم دواتر لە ئیمام مەھدی توڕە دەبن و دەڵێن: "لە اللە بترسە ئەی درۆزنی خراپەکار، جا تۆ مەھدی چاوەڕوانکراو نیت، چۆن لە ئێمەت دەوێت بۆ لای اللە پێشبڕکێ لەگەڵ خۆشەویستەکەمان محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بکەین بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە؟ بەڵکو ئەوە تەنها بۆ ئەوە بەبێ ئێمەو هیچ خەڵکێکی تریش". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: "ئایا باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بەوە فەتوای بۆ داون وەسیلە جگە لە خۆی ناکرێت و نابێت بۆ ھیچ کەسێکی تر بێت بەبێ ئێوەو هیچ خەڵکیکی تر؟ بێگومان وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: "بەڵکو درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی وەسیلە پلەیەکە لەلای اللە کە بریتیە لە بەرزترین پلە لەلای زاتی اللە ی ڕەحمان و تەنھا بۆ یەک بەندە دەبێت لەناو بەندەکانی اللە، وە پێی نەوتووین خۆی ئەو کەسەیە، بەڵکو ئێمە خۆمان وای دەبینین ئەو لە ئێمەی موسڵمانان شایستەترە پێی، جا بەوپێیەی تەنها بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندەکانی اللە بۆیە بەڕاستی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بریتیە لەوکەسەی لەناو هەموو بەندەکانی اللە شایستەترە پێی، چونکە ئەو دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە بۆ لای خەڵکی". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - فەتوای ئەوەی بۆ داون خۆی ئەو بەندەیەیە؟ بێگومان وەڵامەکەتان بەم شێوەیە دەبێت: "نەخێر بەوە فەتوای بۆ نەداوین، بەڵکو ئەویش ئاواتی خواستووە خۆی ئەو بەندەیە بێت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە خەڵکینە بەڕاستی خاوەنەکەی بەندەیەکی نەناسراوە لەناو ھەموو بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش، بۆیە دەیانبینن بۆ لای پەروەردگارەکەیان پێشبڕکێ دەکەن تا دەرکەوێت کامیان لێی نزیکترە، وە ھەموو بەندەیەکیش ئاواتی ئەوە دەکات خۆی ئەو بەندەیە بێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {{يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ}} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا بۆتان ڕوون بوویەوە اللە نزیکترین بەندەکەی کردووە بە کەسێکی نەناسراو لەناو ھەموو بەندەکانی، لەوەشدا حیکمەتێکی زۆر گەورەو گرنگی اللە ھەیە کە بریتیە لەوەی؛ تا پێشبڕکێیەکە لەنێوان هەموو بەندەکانی اللە لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش بۆ لای پەروەردگارەیان بەردەوام بێت تا دەرکەوێت کامیان نزیکترەو ھەر یەکێکیشیان بیەوێت خۆی ئەو بەندەیە بێت، وە بەم حیکمەتە گەورەو گرنگەش اللە ھەموو بەندەکانی لە بازنەی شەریک و ھاوبەش دانان بۆ اللە دەردەکات بۆ پەرستنی اللە بە تەنها بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و هاوەڵێکی بۆ دابنێن (چونکە هەر کەسێک لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بە کارو کردەوە چاکەکان بۆ بەدەستهێنانی وەسیلە پێشبڕکێی لەگەڵ کەسێکی تر کرد ئەوا هەرگیز ئەو کەسە ناکات بە نێوەند -واسیتە - لەنێوان خۆی و پەروەردگار، جا نایکات بە شەفاعەتکار لەلای اللە، وە پێی ناڵێت دوعام بۆ بکەو لەگەڵ اللە داوای لێ ناکات، بەڵکو حەز دەکات خۆی لە ئەو لەلای اللە خۆشەویسترو نزیکتر بێت)، وە مرۆڤیش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت کە لەم دنیایەدا کۆششی بۆ کردووە، جا ئایا ئێوە دەیپەرستن؟ جا واز لە پەرستنەکەی مەھێنن بۆ نێردراوو پێغەمبەرەکانی، بەوەی پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە بۆ بەدەستھێنانی وەسیلە تایبەت بکەن بەوان بەبێ خۆتان، جا ئەگەر واتان کرد ئەوا اللە سزایەکی بەئێش و سەختتان دەدات و ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە، یان ئێوە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - و ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکانیتان نەبینیوە، ئەوانەی بەدڵ بەگیان لەگەڵیدا بوون بەوەی لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەسەر پەرستنی اللە پێشبڕکێیان دەکرد؟ بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].

جا لە اللە بترسن و پارێزکار بن، وە واز لە بە گەورەگرتنی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - تا ئاستی اللە بهێنن، بەوەی بیروباوەڕتان وابێت ئەو گەورەترو زیاتر لەئێوە مافی پەرستنی اللە ی ھەیە، جا ئەو منداڵی اللە نیە تا وابێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی.

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بڵێت: "لە اللە بترسە ئەی ناصر محمد، ئێمەی موسڵمانان باوەڕمان وانیە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- منداڵی اللە بێت، بەڵکو ئەویش وەکو ئێمە بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: کەواتە بۆچی لە پەرستنی اللە مافێکی گەورەتری لە بەندەکانی تر پێدەدەن لەکاتێکدا ئەویش وەکو ئێوە تەنھا بەندەیەکە لە بەندەکانی اللە ئەگەر ڕاستدەکەن، جا ئەویش ھیچی بۆ نیە تەنھا ئەوەی ھەوڵ و کۆششی بۆ کردووە درودو سڵاوی لێبێت؟ بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ ربّهم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم.

وە ئەی زانایانی ئوممەتی ئیسلام، لەڕاستیدا منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شایستەترم لە ئێوە بە خۆشەویستی و نزیکیم لە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر واز لە پێشبڕکێ کردن بھێنم لەگەڵی بۆ لای اللە (لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە) بۆ بەدەستھێنانی وەسیلەو ئەوە لەسەر خۆم قەدەغە بکەم ئەوکاتە بەڕاستی شەریک و ھاوبەشم بۆ اللە داناوەو ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و پشتیوان و بەسەرخەرێک بۆخۆم نادۆزمەوە، پەناش دەگرم بە اللە بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرەکانیەوە لە موشریک و ھاوبەشدانەران بم، بەڵکو اللە ئەوانی ڕەوانەکردووە تا بانگەوازی ئوممەت بکەن بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، جا بانگەوازی بەندەکانی اللە یان کرد ھەموویان اللە بپەرستن و بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون و پێشبڕکێ بۆ لای پەروەردگارەکەیان بکەن تا دەرکەوێت کامیان نزیکترەو ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لە سزاکەشی دەترسن، جا سەبارەت بەوانەی اللە هیدایەتی داون شێوازی هیدایەتەکەیان لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە دەدۆزنەوە، لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهْ} صدق الله العظيم [الأنعام:90].

جا ئەی باوەڕداران بە اللە، لەڕاستیدا منی ئیمام مەھدی بەوە فەرمانتان پێ دەکەم کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

وە هەرچەندە من خەلیفەی اللە ئەو ئیمام مەھدیەم کە دواتر لەسەردەستی ئەو لە سەردەمی ڕەوانەکردنەکەی ھیدایەتی ھەموو خەڵکی دێتەدی، جا خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، وە اللە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ھەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان ھیدایەتی ھەموو ئوممەتی نەداوە، وە ھێشتا ھەر جیاوازو ناکۆکن، جا سەرەڕای ئەو ڕێزەی منیش لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە بۆم نیە پێتان بڵێم لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێم لەگەڵ مەکەن، پاک و بێگەردی بۆ اللە، بەڵکو منیش وەکو ئێوە مرۆڤێکم، جا لەپەرستنی اللە ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە کە بۆ ئیمام مەھدی ھەیە، جا ھیچ جیاوازیەک لەنێوان بەندەکانی اللە نیە بە ھەموویان و نێرو مێیانەوە، وە ھەرگیز اللە ھیچ خاوەن و منداڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، بۆیە هەمووتان لە اللە بترسن و پارێزکاربن، وە بۆلای ئەو بەدوای بەدەستھێبانی وەسیلە بکەون، وە بە بانگەواز کردن بۆ لای جیهاد بکەن بەڵکو ڕێنمایی بکرێن، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ناوی (بەندەی گەورەترین نیعمەت - عبد النّعيم الأعظم) تەنیا تایبەت نیە بە ئیمام مەھدی و ئێوەش لێی بێ بەش نین، بەڵام ئەوکەسەی ناوی پێدەبرێت پێویستە ڕەنگدانەوەی تێدا هەبێت، چونکە ئەوکەسەی زانیویەتی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکەیە (عبد النّعيم الأعظم) ھەرگیز بە نیعمەتی بەھەشت و حۆری و کۆشک و تەلارەکانی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی ئەو نیعمەتە دێتەدی کە لە مەلەکوتی ھەموو دنیاو دوایی گەورەترە، جا اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت و چیتر خەفەتبار نابێت لەسەر ئەو بەندانەی ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن.

وە ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (يحبّهم الله ويحبّونه) خۆزگەو ئاواتی شەھید بوون لەپێناو اللە مەکەن تا بێباوەڕەکان بتان کوژن، چونکە ئەگەر بێباوەڕان ئێوەیان کوشت بێگومان دواتر یەکسەر لە دوای مردنەکەتان دەخرێنە ناو بەھەشتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِندَ ربّهم يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿١٧٠﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەوانە خۆیان و ماڵیان بە پەروەردگارەکەیان فرۆشتووە تا لەبەرامبەردا بەھەشتیان بۆ ھەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَىٰ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الجنّة يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا فِي التّوراة وَالْإِنجِيلِ وَالْقُرْآنِ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِ مِنَ اللَّهِ فَاسْتَبْشِرُوا بِبَيْعِكُمُ الَّذِي بَايَعْتُم بِهِ وَذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿١١١﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

ڕەنگە یەکێک لە موجاھیدەکان لەپێناو اللە بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: ئایا فەرمانمان پێدەکەی لەگەڵ بێباوەڕاندا نەجەنگین تا ئەوکاتەی ئەوان دەمانکوژن؟ دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: بەڵکو بجەنگن لە پێناو اللە لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵتاندا دەجەنگن و با ھێزو تواناو لێدانێکی توندوتیژو دڵێکی وەکو ئاسنتان لێ ببینن، بێگومان اللە ش ئەوکەسە سەردەخات کە سەریدەخات، بەڕاستی اللە زۆر بەھێزو بەدەسەڵاتە، وە دەستدریژی مەکەنە سەر ئەو بێباوەڕانەی لەگەڵتاندا ناجەنگن، بەڵکو لە پێناو بەدەستھێنانی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی ئاواتی شەهیدبوون مەخوازن تەنھا ئەوکەسەی وایدەبینێت پێی ڕازی دەبێت، چونکە ئەو کەسە بەو نیعمەتەی نەزانیوە کە لەوە گەورەترە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت. ئەی خۆشەویستانی اللە (ئەی ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت - يُحبّهم الله ويُحبّونه) بینیوتانە ئەگەر یەکێک لە ئێوە لەپێناو اللە بکوژرێت اللە ش کە خستیە ناو بەھەشتەکەیەوە ئەوا بە کۆشک و تەلارەکانی و حۆریەکانی خۆشحاڵ بێت، جا لەپاش ئەوە گوێبیستی قسەیەکی شاراوە دەبێت لە نەفسی اللە کە لەدوای پەردەوە گوێی لێ دەبێت و دەفەرموێت: {يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا لەپاش ئەوە لەگەڵ پەروەردگارەکەی قسە دەکات و دەڵێت: کەواتە بۆچی منت دروستکردووە ئەی پەرستراوەکەم؟ دوای ئەوە پەروەردگاری خەڵکی جیھان لەدوای پەردەوە وەڵامی دەداتەوەو دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾}صدق الله العظيم [الذاريات].

جا ئەی خۆشەویستانی اللە بە اللە سوێندتان دەدەم، ئێوە بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی ڕازی دەبن لەکاتێکدا اللە ی ڕەحمان لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتبار بێت؟ بەڵکو ئومێدی ئەوە لە اللە بخوازن ئەو نیعمەتەتان بۆ بھێنێتەدی کە لە بەھەشت گەورەترە، ئەویش بریتیە لەوەی خۆشەویستەکەتان اللە ی ڕەحمان لە نەفسی خۆی ڕازی بێت نەک خەفەتبار لەسەر ئەو بەندانەی ھەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە باشترین کاروکردەوە ئەنجام دەدەن، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش اللە لە نەفسی خۆی ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست. جا ئەوکەسەی ئەوە ئامانجەکەی بێت کە لەپێناویدا دەژی ئەوا دواتر اللە ھیدایەتی بەندەکانی دەدات وەکو ڕەحمێک بەو بەندەیەی ڕازیبوونی پەروەردگارەکەی لە نەفسیدا دەپەرستێت کە کردوویەتی بە ئامانج نەک کردبێتی بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشت، جا حەقە لەسەر اللە خەڵکی پێ ھیدایەت بدات و بیان کات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، ئەوکەسەش بریتیە لە ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، ئەوکەسەی اللە ڕەحمی پێکردووە، جا جیاوازبوون و ناکۆکی نێووان ئوممەتی قەدەغە کردووە و کردوونی بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا ئەوان لە سەردەمی ڕەوانەکردنی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان هەر جیاوازو ناکۆک بوونەو اللە دەستەیەکیانی ھیدایەت داون و دەستەیەکیشیان گومڕاییان بەسەردا بڕیاردراوە، تەنها لە سەردەمی ڕەوانەکردنی ئەو ئیمام مەھدیە نەبێت کە اللە ڕەحمی پێکردووەو لەپێناو ئامانجەکەیدا خەڵکی ھەموو ھیدایەت داوە، بەم شێوەیە ئەو ئامانجەی بۆی دروستبوون دێتەدی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ﴿١١٨﴾إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].

جا ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً} صدق الله العظيم.

بەیانی ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَآمَنَ مَن فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [يونس:99].

ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ} صدق الله العظيم.

بەیانی ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {فریقا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حقّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ} صدق الله العظيم [الأعراف:30].

ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِلَّا مَن رَّحِمَ ربّك وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم.

جا ئەوە بریتیە لەو ئیمام مەھدیەی اللە ڕەحمی پێدەکات، جا لەپێناو ئامانجەکەی بە مۆڵەتی اللە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، جا حەسرەتی خەفەتباری نەفسی پەروەردگارەکەی لەسەر بەندەکانی دەڕوات و نامێنێت و بەم شێوەیە گەورەترین نیعمەتەکەیان بۆ دێتەدی و ئەوکاتە اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت، جا ئەو ئامانجەی بۆی دروستبوون دێتەدی، وە چۆن اللە لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت؟ ئەوە نایەتەدی تەنها ئەوکاتەی اللە هەموو بەندەکانی دەخاتە ناو ڕەحمەتەکەی خۆیەوەو دەیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.

جا ئەی خۆشەویستانی اللە، ئەوانەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت پێداگربن لەسەر ھیدایەتی ئوممەت و دوعایان لێ مەکەن، جا لەپێناو اللە ڕق و توڕەییەکەی خۆتان بخۆنەوە ئەوکاتە خۆشەویستی اللە بەدەست دەھێنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النّاس وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [آل عمران:134].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلْيَعْفُوا وَلْيَصْفَحُوا أَلَا تُحِبُّونَ أَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [النور:22].

چونکە ئەوکەسەی لەپێناو ڕازیبونەکەی اللە لە خەڵکی دەبورێت و ئارام دەگرێت و لێیان خۆشدەبێت و چاوپۆشیان لێدەکات اللە ش پێی دەڵێت: ئەی بەندەکەم، تۆ لە پەروەردگارەکەت بەخشندەتر نی، جا بەڕاستی وا منیش لە گوناھەکانی پێشوترو دواتریشت خۆشبووم، جا ئیمام مەھدی بانگەوازی پشتیوانەکانی دەکات لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە کە خاوەن ویستی خۆڕاگری بن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ﴿٤٣﴾} صدق الله العظيم [الشورى].

ئەمەش تا دەگەن بە ئەوپەڕی بەرزترین پلەکانی پەرستن لەلای اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَسْتَوِي الْحَسَنَةُ وَلَا السَّيِّئَةُ ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ فَإِذَا الَّذِي بَيْنَكَ وَبَيْنَهُ عَدَاوَةٌ كَأَنَّهُ وَلِيٌّ حَمِيمٌ ﴿٣٤﴾ وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا الَّذِينَ صَبَرُوا وَمَا يُلَقَّاهَا إِلَّا ذُو حَظٍّ عَظِيمٍ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [فصلت].

جا ئایا دەزانن بۆچی اللە ئیبراھیمی کرد بە خۆشەویستی خۆی؟ چونکە دوعای لە بێباوەڕەکان نەدەکرد بەڵکو دەیفەرموو: {فَمَن تَبِعَنِي فَإِنَّهُ مِنِّي وَمَنْ عَصَانِي فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ} صدق الله العظيم [إبراهيم:36].

بۆیە ئەو اللە یەی لەسەر عەرشە گەورەکەیەتی شاھێدی ئەوەی داوە ئیبراھیم زۆر به‌ سۆزو نه‌رم و نیان و لێبوردەو خۆڕاگر بوو: {إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [هود].

{وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:125].

ھەرچی ئەو کاتەیە کە بانگەوازتان دەکەم بۆ لای ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە نیعمەتی بەھەشتەکەی گەورەترە ئەوا بەو پیاوەتان زانیوە کە گەلەکەی کوشتیان و لە پێناو اللە شەهیدبوو، اللە ش خستیە ناو نیعمەتی بەھەشتەوە، پاشان بینیوتانە ئەم پیاوە خۆشحاڵە بەوەی اللە لە چاکەو ڕێزو بەخششی تایبەتی خۆی پێی داوەو خۆزگەو ئاواتی ئەوەی کردووە گەلەکەی بەوەیان زابیبوایە کە اللە لە چاکەو ڕێزو بەخششەکەی خۆی پێیداوە، بەڵام لەھەمان کاتدا ئەوە نابینن اللە وەکو ئەم پیاوە خۆشحاڵ و ئاسودە بێت، جا ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان وردببنەوەو بیربکەنەوە: {قِيلَ ادْخُلِ الجنّة قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ﴿٢٦﴾ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ﴿٢٧﴾ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِ مِن بَعْدِهِ مِن جُندٍ مِّنَ السَّمَاءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ ﴿٢٨﴾ إِنْ كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كلّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

بۆیە ئەوەی لە کتێبدا ناوی بەندەی گەورەترین نیعمەت (عبدالنعیم الٱعظم) بوو ئەوا ھەرگیز بەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە (کە بەھەشتە) ڕازی نابێت تا ئەوکاتەی گەورەترین نیعمەتەکە دێتەدی، تا ئەوکاتەی اللە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:57 AM
30

- 32 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 05 - 1430 کۆچی
12 - 05 - 2009 زایینی
09:00 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110815
ـــــــــــــــــــــ


{ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ }
صـــدق الله العظيــم ..



بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:4].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَتَبَارَكَ الَّذِي له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (85) وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (86)} صدق الله العظيم [الزخرف].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلاَّ تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی لەبری اللە ھیچ پاڵپشت و دڵسۆزو شەفاعەتکارێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە تا بوێری شەفاعەتکردن بکات لەبەردەستیدا. وە بەداخەوە زۆرێک لە زانایان لە چۆنیەتی شەفاعەتەکە تێنەگەیشتوون، نە لە فەرمانەکەی لەبەردەستی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، خۆ ئەگەر لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردببنەوە: {وَتَبَارَكَ الَّذِي له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (85) وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (86)} صدق الله العظيم [الزخرف].

خۆ ئەگەر لەو بەدەرکردنەی دەربارەی شەفاعەتەکە تێی ناگەن وردببنەوە ئەوا نھێنی ئەو بەدەرکردنەتان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەبینیەوە کە دەفەرموێت: {وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:86].

جا مەبەستی کێیە؟ ئەوە مەبەستی بەندە نزیکەکانی اللە یە بەوەی ناتوانن شەفاعەت بکەن، جا لەپاش ئەوە مەبەست لە بەدەرکردنە حەقەکە دێت، کە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم.

جا مەبەستی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی چیە لەم فەرموودەیەی: {إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم؟

مەبەستی تەنھا ئەوەی شاھێدی بەحەق داوە سەبارەت بەوەی اللە بۆ بەندەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە لەو بەندەیەی لەوانی تر بەدەری کردووە تا لەگەڵ پەروەردگارەکەی قسە بکات، چونکە دەزانێت ئەوکەسە قسەی ڕاست و دروست و بەجێ دەکات و ھەرگیز لە اللە داوای شەفاعەت بۆ ھیچ کەسێک ناکات، وە بۆشی نیەو ڕەوانیەو نابێت و ناکرێت ئەوە بکات؛ بەڵکو بەو ڕاستیەی لە نەفسی اللە دا هەیەو پێی دەیزانێت گفتوگۆی لەگەڵ دەکات، وە ھەموو لە اللە ترس و پارێزکارەکانیش ناتوانن لەلای ئەو قسە بکەن تەنھا ئەوکەسەی اللە ی ڕەحمان مۆڵەتی پێ داوەو قسەی ڕاست و دروست و بەجێی کردووە، جا ئەوەیە قسە بە جێ و ڕاست و دروستەکە. بەڵام ئەوانەی نازانن دەڵێن: {فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاء فَيَشْفَعُواْ لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ}.

جا سەیری وەڵامە حەقەکەی اللە بکە بۆیان: {قَدْ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:53].

بەڵکو اللە محمد بەندەو نێردراوەکەی ڕەوانەکردووە تا خەڵکی لەوە ئاگاداربکاتەوە جگە لە پەروەردگارەکەیان ھیچ پاڵپشت و شەفاعەتکارێکیان نیە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُل لاَّ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلا أعلم الْغَيْبَ وَلا أَقُولُ لَكُمْ إِنِّي مَلَكٌ إِنْ أَتَّبِعُ إِلاَّ مَا يُوحَى إِلَيَّ قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَفَلاَ تَتَفَكَّرُونَ (50) وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أنْ يُحْشَرُواْ إِلَى ربّهم لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلاَ شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ (51)}صدق الله العظيم [الأنعام].

بەوپێیە ئەم فەرموودەیە سەبارەت بە شەفاعەتی محمد درودو سڵاوی لێ بێت ھەڵبەستراوو بەتاڵە، ئامانجەکەش لەم فەرموودە ھەڵبەستراوە ئەوەیە تا موسڵمانان گومڕاببن و بیروباوەڕیان دەربارەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - وابێت دواتر لەبەردەستی اللە شەفاعەتیان بۆ دەکات و دەڵێت: "شەفاعەت هی منە هی منە (أنا لها أنا لها)"! ئەمەش شەریک و ھاوبەشدانانێکی گەورەیە مادام لەبەردەستی اللە ئومێدی شەفاعەت دەکەن بۆ یەکێک لە بەندەکانی، جا ئەگەر ئەوکەسە محمد نێردراوی اللە بێت - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- یان نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - یان نێردراوی اللە عوزەیر - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی -.

وە بە حەق فەتوا دەدەم ئەوکەسەی چاوەڕێی ئەوە بکات بەندەیەک لەبەردەستی پەروەردگاری بەندەکان کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە شەفاعەتی بۆ بکات بەڕاستی ئەو کەسە شەریک و ھاوبەشی بۆ اللە داناوە و شاھێدی بە حەق نەداوە کە اللە لە هەموو بەندە نزیکەکانی اللە (لە فریشتەو نێردراوو پێغەمبەران و ڕاستگۆو شەھیدو چاکەکارەکان) بە ڕەحم و میهرەبانترە، جا بە پشت بەستن بە شەفاعەت و تکای کەسانێک کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان لە اللە کەمترە وازیان لە ڕەحم و میهرەبانی پەروەردگارەکەیان هێناوە.

خەڵکینە، بەڕاستی من تەنها بۆ لای اللە بانگەوازتان دەکەم، جا کێیە ئەو کەسەی دەڵێت من لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرام؟ جا شەفاعەت بۆ اللە جێ بهێڵن بەوشێوەیەی خۆی دەیەوێت و حەزی پێدەکات و پی ڕازیە، وە ئەوانەی دەربارەی شەفاعەت لەبەردەستی اللە گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەن بەم فەرموودەیەی اللە وەڵامیان بدەنەوە کە فەرمانی پێ بە محمد بەندەو نێردراوەکەی کردووە وەڵامیان پێ بداتەوە؛ لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ لِلَّهِ الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا له مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ} صدق الله العظيم [الزمر:44].

بەو مانایەی سیفەتی ڕەحمەت و میھرەبانی لە نەفسەکەی پایەبەرزی بۆی لەبری سزایەکەی شەفاعەتتان بۆ دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا مَن شَهِدَ بالحقّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الزخرف:86].

بەو مانایەی تەنھا ئەوەی شاھێدی بەو حەقە دابێت کە بەڕاستی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:56 AM