- 4 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
12 - 05 - 1436 کۆچی
03 - 03 - 2015 زایینی
08:56 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=179108
ـــــــــــــــــ
بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ}
ـــــــــــــــــــ
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر محمد پێغەمبەری اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو باوەڕداران لەهەموو کات و زەمان و شوێنێکدا تاکو ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکانیان، لەدوای ئەمە..
ئەی ئەو گەلەی اللە خوشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەی بەندەکانی گەورەترین نیعمەتەکە، ئایا زانستان زیاد نەکەم دەربارەی بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا ۚ فِطْرَتَ اللَّـهِ الَّتِي فَطَرَ النَّاسَ عَلَيْهَا ۚ لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَـٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الروم]؟
جا زیادەکە بریتیە لەبەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ اللَّـهِ} صدق الله العظيم.
وە ئەو پرسیارەی کەوا ئاڕاستە دەکرێت بریتیە لەوەی: هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە مەبەستی لەلای کێ یە؟ جا ئایا لە دڵی ئەوانەیە کەوا نیعمەتی اللە یان بەکوفر گۆڕیوەتەوەو بوونه هۆی سهرگهردانی و تیاچوونی گەلەکەی خۆیان؟ یان هیچ گۆڕینەوەیەک نیە بۆ دروستکراوی اللە لەدڵی ئەو باوەڕدارانەی ڕازیبوون بەژیانی دنیاو دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆشبوو هەر ئەوەندەشە کەوا پێی گەیشتوون لە زانست وە وێنەیان وەکو بێباوەڕانەجا کردهوهی چاکیان لهگهڵ باوەڕەکەیان ئهنجام نەداوە؛ هەموو دڵێک ڕازیە بەژیانی دنیاو دەسەڵاتەکەی و دڵنیابووە پێی و دڵی پێ خۆشەو نایەوێت لێی جیا بێتەوە لەبەر حەزکردن لێی نەک لەپێناوی اللە وەهەر ئەوەندەشە پێی گەیشتوون لەزانست، وە بۆیەش ڕازی بوون بەژیانی دنیاو دڵنیابووە پێی و دڵی پێ خۆشەو ئۆقرەو ئارامی گرتووە پێی جا هەر ئەوەندەیە پێی گەیشتوون لە زانست، وەهەریەکێکیشیان ئاوات و خۆزگە دەخوازێت بەوەی هەزار ساڵ لەژیانی دنیادا تەمەن بەڕێ بکات بهڵام ههرچهند بژی ناتوانێت لە سزای الە ڕزگاری بێت و چارەنووسەکەشی لە ئاگردا دەبێت کە خراپترین جێگای مانەوەیە؟ یان ئەوە مەبەستی ئەوەیە هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە لە دڵی ئەو چاکەکارانەی کەوا ڕازین بە نیعمەتی بەهەشت:
{فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ} [آل عمران:170].
بەڵام ئەوان ڕازیبوون بەنیعمەتەکەی بەهەشت و حۆریەکانی و کۆشکەکانی خۆشحاڵن بەوەی اللە لەڕێزو چاکەی خۆی پێی داون و اللە ش سوپاسی هەوڵ و کۆششەکەیان دەکات و لێشیان ڕازیە بەڕەحمەت و میهرەبانی و لێبوردەییەکەی خۆی و سوپاسیان دەکات و ههوڵ و کۆششەکەشیان لەلایەن اللە وە سوپاسکراوە ئەوانیش ڕازیبوون لەپەروەردگارەکەیان لەبەرئەوەی ئەو وەفای کردووە بەوەی بەڵێنی پێداون و لێشیان خۆشبووەو خستونیەتیە بەهەشتەکەی خۆیەوە وە اللە ئەوانی گەیاندۆتە ئەوەی حەزی بۆ دەکەن، وەئەوانە لەسەر گومڕایی نین بەڵام قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی.
وەئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بۆ کۆتاهەمین جار پرسیارەکە ئاڕاستە دەکەینەوە هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە لەلای کێ؟
وەڵامەکەی: هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە لەدڵی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت ئەگەر بێتو گەورەترین نیعمەتەکە نەیەتەجێ جا ڕازیبێت ئەوا دەڵێن: جا لەبەرچی ئێمەت دروستکردووە ئەی پەرستراوی هەموو خەڵکی جیهان؟ ئایا ئێمەت دروستکردووە لەپێناوی ژیانی دنیاو باخ و باخات و نیعمەتەکانی یان لە پێناوی ژیانی دوایی و باخ و باخات و بەهەشت و نیعمەتەکانی یان لە پێناوی ئاگرو دۆزەخەکەی؟". جا وەڵامەکەی پەروەردگار زانراوە بۆ سەرجەم پرسیارکاران کەوا لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا دەیدۆزنەوە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ﴿٥٧﴾ إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].
ئەوانە لەلایان هیچ گۆڕینەوەیەک نیە بۆ ئامانجە حەقەکە لە دڵەکانیان ئەو ئامانجەی اللە لەپێناویدا دروستی کردوون جا هەرگیز ڕازی نابن تاکو ئەو ڕازی دەبێت وە هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون.
جا چەندە سوێندم خواردو سوێندم خواردو سوێندم خوارد بە اللە ی تاک و تەنها کەوا هیچ شەریک و هاوبەشێکی نیە سوێندی مەهدی چاوەڕوانکراو بەحەق نەک سوێندی بێباوەڕو نە باوەڕدارێکی خراپەکار بەوەی پەروەردگارەکەیان ڕازیان ناکات بە وشەکانی توانایە بێکۆتاییەکەی هەتا ئەوکاتەی ڕازی دەبێت، جا هیچ گۆڕینەوەیەک بۆ دروستکراوی اللە نیە دەدۆزنەوە لە دڵەکانیان جا هەرگیز ڕازی نابن هەتا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت، هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون تاکو پەروەردگارەکەیان بپەرستن بە پەرستنێکی حەق و ڕاست و دروست جا قەدرو ڕێزی بگرن بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت.
وە بەڵگەی قەدرو ڕێزگرتنی پەروەردگارەکەیان لەدڵەکانیان ئەوەیە ئێوە دەیانبینن هەرگیزاو هەرگیز پەروەردگارەکەیان بە مەلەکوتی ئەو بەهەشتە ڕازیان ناکات کەوا پانتاییەکەی وەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە هەتا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت.
وە بەڵێنەکەی اللە یان بۆ بەندە چاکەکارەکانی لە مەحکەمی کتێبەکەی قۆستۆتەوە:
{{رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}} صدق الله العظيم [المائدة:119].
جا ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت بە پەروەردگارەکەیان دەڵێن: "ئەی پەروەردگار ئەی پەروەردگار ئەی پەروەردگار ئەی ئەوکەسەی لەدوای پەردەوەی، ئەی پەروەردگاری ئەوەی لەسەر پێ دەڕوات و دەفڕێت ئەی پەروەردگاری مەلەکوت و هەموو ئەوەشی لەمەلەکوتدا هەیە بەندەن بۆت، جا هەر تۆ دەپەرستین و بۆ تۆش سوژدە دەبەین وە بەتەنها تۆ پەرستراومانی هیچ شەریک و هاوبەشێکت نیە، جا وەفا بە بەڵێنەکەت بکە لە فەرموودە حەقەکەت:
{{رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ}}".
جا لەپاشان پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوەو پێیان دەڵێت: "ئەی ئایا لەسەرجەم گوناهەکانتان خۆشنەبووم ئەی ئەوانەی گوناهتان زۆرە وەخراپەکانتانم بۆ نەگۆڕینەوە بە چاکە بەڕەحمەت و میهرەبانیەکەی خۆم و لێشتان ڕازی بووم؟ وەئەمەش نیعمەتەکانی ئەو بەهەشتەیە کەوا بۆ لە اللە ترس و پارێزکارەکانم ئامادەکردووە جا بڕۆنە ناویەوە لەهەر دەرگایەکی دەتانەوێت". بەڵام ئەوان ناتوانن مەودای ڕەتکردنەوەکەیان دەرببڕن لەبەرامبەر ئەوەی اللە نیشانیان دەدات تەنها بە فرمێسک نەبێت کەوا بەخوڕ لەچاوەکانیان دێتەخوار، وەفریشتەکانیش دەیانەوێت بیانبەن بۆ نیعمەتەکانی بەهەشت تاکو لەهەر دەرگایەکەوە کە خۆیان دەیانەوێت بیانخەنە ژوورەوە بەڵام ئەوان نایانەوێت هەنگاوێکیش بنێن لە شوێن و پێگەکانیان لەزەوی مەحشەر! جا فریشتەکان سەیری ڕوخساریان دەکەن جا خەفەتباریەکی زۆر گەورە لەڕوخساریاندا بەدی دەکەن وە چاوەکانیشان بەخوڕ فرمێسک دەڕێژێت وەکو دەربڕینێک لەبەرامبەر مەودای گەورەیی ڕەتکردنەوەکەیان لەدڵەکانیان بۆ ئەوەی اللە نیشانیان دەدات لەکاتێکدا بەدەنگێکی بێدەنگەوە قسە لەگەڵ پەروەردگارەکەیان دەکەن لەدڵەکانیان بەنهێنی ڕاستەوخۆ بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەبێ ئەوەی قسەکردن زمان و لێوەکانیان بجوڵێنت، جا دەڵێن: "چۆن لەئێمەت دەوێت بەوەی ڕازی بین بەمەلەکوتی نیعمەتەکانی بەهەشت لەکاتێکدا خۆشەویسترین شت لەناخمان خەفەتبار بێت؟". وەفریشتەکانیش سەیری چاوەکانیان دەکەن بەخوڕ فرمێسک دەبارێنن وە ڕوخساریشیان گەشاوەیە لەچاوەڕوانی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی.
جا لەپاشان اللە فەرمان بە فریشتەکان دەکات مینبەری لەنوریان بۆ ئامادە بکەن تاکو لەژێر پێی هەریەکێکیان مینبەرێک لە نور دابنێن، جا لەپاشان بە مینبەرەکانەوە بەرز ببنەوە بۆ ئەوپەڕی پەردەکەی پەروەردگار بۆ لای اللە ی ڕەحمان بە وەفد، پاشان اللە مۆڵەتیان دەدات بۆ قسەکردن و قسەی بەجێ جا ڕازی دەبێت. وەلێرەدا ئەمە ستێکی لەناکاوی گەورەیە لە مێژووی دروستکراوی اللە! جا گومڕایەکان دەڵێن:
{مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ قَالُوا الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ﴿٢٣﴾} [سبأ].
جا سوێند بە اللە ی گەورە هەروەکو بڵێی من چاوەکانی ئەو گەلەی اللە خوشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت دەبینم وا بەخوڕ فرمێسک دەڕێژێت لەم حەقەی کەوا زانیویانە، وە هەر کەسێکیان ئێستا دەیەوێت پێی ئیمام مەهدی ماچ بکات جا لەپاشان بەحەق وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: "سوێندتان دەدەم بە اللە ی گەورە بەوەی ئەمە نەکەن لەو ڕۆژەی چاوم پێتان دەکەوێت، وە سوێندتان دەدەم بە اللە بەوەی زێدەڕەوی دەربارەی ئیمامەکەتان نەکەن و نەکەن داوای دوعای لێبکەن جا ئەمە شیرک و هاوبەشدانانە مەگەر تەنها من لەلایەن خۆمەو دوعاتان بۆ بکەم تۆش دوعاکە بگەڕێنیتەوە یان بە دوعایەکی چاکتر لەو، جا ئیمام مەهدیش هیچ نیە تەنها بەشەرێک نەبێت وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە وەبۆ ئێوەش هەمان ئەو مافە هەیە دەربارەی زاتی اللە کەوا بۆ ئیمام مەهدی هەیە جا هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان من و ئێوە جا اللە ی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارە تاک و تەنها زۆر بەتواناکەتان بپەرستن ئەوکەسەی هیچ خاوەن و منداڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە، وەهیچ کەسێکیش هاوشان و هاوشێوەی ئەو نیە لە زاتیدا، وە تۆزقاڵێکیش لە سیفاتە گەورەکانی خۆی داوە بە چاکەکارەکانتان لەوانە سیفەتی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی تاکو ببن بەکەسانی میهرەبان لەنێوان خۆتاندا وە ببن بە ڕەحمەت بۆ هەموو خەڵکی جیهان، بەڵام ئەو لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە. جا زاناو نەزانەکانتان چەندە نەزانن بە قەدرو ڕێزەکەی اللە مەگەر تەنها ئەوەی اللە ڕەحمی پێکردبێت.
جا ئێوە کێن ئەی گەلی بەشەر تاکو پشتهەڵبکەن لە بانگەوازەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی لەوکاتەی بانگەوازتان دەکات بۆ لای اللە یە پەروەردگارەکەتان تاکو لێتان خۆشبێت. جا وا گەیشتینە سەرەتای مانگی سێیەم لەساڵی یانزەهەم بۆ بانگەوازی مەهدیەتی جیهانی و هێشتا کەسیش وەڵامی نەداوەتەوە تەنانەت موسڵمانە باوەڕدارەکانیش بەقورئانی گەورە بەم کتێبەی بانگەوازیان دەکەم بۆ لای تاکو اللە حوکم بکات لەنێوانیان لەو شتانەی دەربارەی جیاوازو ناکۆکن و شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان بکەون، جا هێشتا پشتهەڵکەرن لە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەیان تەنها ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبن هەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون. وەهێشتا لەدڵدا ئارامگرتن هەیە بەشێوەیەکی جوان و دەڵێم:
ئەی اللە لە خۆشەویستەکانم لەبەر اللە موسڵمانان خۆشبە جا ئەوان نازانن من ئیمام مەهدی حەقم لەلایەن پەروەرگارەکەیانەوە، ئەی اللە بەحەقی لای پەروەردگارەکەیان بینایان بکە بەڵکو بترسن، وە لێیان خۆشبە بەڕاستی تۆ زۆر لێخۆشبوو میهرەبانی لە زیندووان و مردووانیان وەلەسەرجەم پەشیمانەکانی دۆزەخ هەموویان. ئەی ئەوکەسەی ڕەحمەت و میهرەبانیەکەت هەموو شتێکی گرتۆتەوە بەڵێنەکەشت ڕاستەو تۆش لەهەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
خەلیفەی اللە لەزەوی زەلیل لەسەر باوەڕداران؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة