- 1 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
26 - شەوال - 1429 کۆچی
27 - 10 - 2008 زایینی
12:35 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3865
______________
سڵاوت لێبێت و بەخێرهاتی توێژەر موستەشار بەڵکو ببیت بە یەکێک لە چاکەکارە پێشکەوتووەکان..
توێژەر موستەشار
10-24-2008, 06:53 PM
برا ناصر یەمانی... لەڕاستیدا بەدرێژایی سێ ساڵە زۆر زۆرم دەربارەی تۆ خوێندۆتەوە لە ژمارەیەک مەکۆو زۆرێکیش لەقسەکانتم بەڕاست داناوە لەوەی سەرسام بوومە لە وەڵامەکانت و وای دەبینم ئەوەی هێناوتە حەق و ڕاستە یان بەلایەنی کەمەوە هەندێکی...بەڵام لەهەمان کاتدا دەتبینم هەندێک قسە دەکەیت دژو پێچەوانەی عەقڵ یان نەقڵە...هەرچی ئەوەیە کە دژو پێچەوانەی عەقڵە ئەمەیان لەبەرامبەریدا ئەگەری هەیە چونکە عەقڵ هەرگیز ناتوانێت وێناو خەیاڵی اللە بکات پاک و بێگەردی بۆی بەهەمان شێوە نە وێناو خەیاڵی ڕێوشوێنەکەی بۆ قەزاو قەدەرو زانست و حیکمەتەکەی پاک و بێگەردی بۆی...بەڵام کێشەکە لە نەقڵ دایە... کە بریتیە لە یاسا دانانەکە بۆ نمونە ئەم پرسەی باست کرد دەربارەی وەچەخستنەوەو زۆربوونی نەوەکان. تۆو زۆرێک لە زانایەکان بەم ئاڕاستەیە ڕۆیشتوون کە ئەوان هاوسەرگیریان لەگەڵ خوشکەکانیان کردووە جا ئەمەش بەهەمان شێوە بەدەستنیشاکراوی لە (پەیمانی کۆن) دا هاتووە وە یەکەم کەس کە بەم شێوەیە گێڕاویەتیەوە (ابن کثیر) ـه کە لە تەوڕاتەوە گواستویەتیەوە بەڵام پێش هێنانەوەی ئەم هۆشداریەی داوەو وتوویەتی: هیچ شتێکم نەدۆزیەوە پشتی پێ ببەستم لەم ڕووەوە (مەبەستی وەچەخستنەوەو زۆربوونی منداڵەکانی ئادەمە) جگە لەوەی لە کتێبەکانی یەهوددا هاتووە لە ئیسڕائیلیاتەکان منیش بەهۆی نەبوونی سەرچاوەکانەوە هێناومە جا نە بەڕاستی دادەنێم و نە بەدرۆشی دەخەمەوە. (قسەکانی ابن کثیر کۆتایی هات).
وە لەدوای ئەمە ئەو ئەم دەقە ئیسرائیلیانە دەهێنێتەوە کە وای ڕوون دەکەنەوە ئەوان لەگەڵ خوشکەکانیان کۆدەبوونەوە (بە جوت بوون)...وە لێتان شاراوە نیە جولەکە لە ماوەیەکدا پێش لەدایکبوونی عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی لێبێت ( لە سەردەمی یەحیاو زەکەریا دروودو سڵاویان لێبێت ) هەوڵیاندا هاوسەرگیری کردن لەنێوان خوشک و برا بە یاسایی بکەن ئەمەش کاتێک ڕوویدا کە پاشاکەیان داوای لێکردن ڕێگایەک بدۆزنەوە بەهۆی خۆشەویستی بۆ خوشکەکەی...وە لەسەر ئەمەش زەکەریاو یەحیا کوژران دروودو سڵاو لەسەر ئەوان و پێغەمبەری ئێمەش..ئەمەش نەقڵەکەی ڕاستە. ئێستاش ئایا لەئێمەت دەوێت ئەوە بەڕاست دابنێین کە هاوسەرگیری کردنی نزیکەکان پێشتر حەڵاڵ بووە لە سەردەمێکی دیاریکراوو دواتریش ڕێگەپێدراوو حەڵاڵ نەبووە ؟؟ باشە ئەگەر ئەمە یاسای بەدیهێنەر بێت ئایا بەدیهێنەر نازانێت حەزو ئارەزووی برایەک بەرامبەر بە خوشکەکەی بە شێوەیەکی خودکاری لە ڕێگەی جینات و بۆماوەییەوە دەگوازرێتەوەو دوای ماوەیەک دەبێتە یەکێک لە نەریتەکانی زەوی؟؟!! پاشان لەلایەکی ترەوە ئازیزەکەم ئایا دزی کردن ڕۆژێک لە ڕۆژەکان ڕەوا بووە ؟؟ ئەی باشە کوشتن ؟؟ ئەی زینا ؟؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر لەبەرئەوەی یاساو شەرعی اللە هەرگیز ناگۆڕدرێت جا چۆن دەگۆڕدرێت دەربارەی هاوسەرگیری کردنی نێوان خوشک و برا ؟؟ برای ئازیزم ناصر یەمانی من ئەوە ڕەت ناکەمەوە تۆ مەهدی چاوەڕوانکراو بیت بەهەمان شێوە ناشیسەلمێنم تۆی..وە بەهەمان شێوە تۆ قسەمان لەگەڵدا ناکەیت بە سیفەتی مەهدی چاوڕوانکراو تا ئەوکاتەی ئەمەمان بۆ ڕوون دەکەیەوە ئەو کاتەش ئێمە بەیعەتت پێدەدەین..یان ئەوەتا پێچەوانەکەیمان بو ڕوون دەبێتەوە جا ئەوکاتیش دژایەتیت دەکەین..یان بەلای کەمەوە پێت دەڵێین سڵاوت لێبێت"..بەهەر حاڵ سوپاسی هەوڵ و ئیجتیهادەکەت دەکەم لەوەی دەیکەیت جا بە دڵنیاییەوە ئەم ئیجتیهادەت دواتر ڕۆژێک لە ڕۆژان دەمانگەیەنێتە ناسینی ڕاستیەکە..اللە ش دڵ و ڕێگاکەت ڕووناک بکاتەوە بەم نورەی خۆی کە ناکوژێتەوەو بەڵگەکەشت نیشان بدات یان لەدژت.

برایەکەم (موستەشار)، بەخێرهاتنی کەسایەتی بەڕێزتان دەکەم لە ماڵپەڕەکەت (ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی) ماڵپەڕی سەرجەم بەشەر بۆ گفتوگۆ کردن.
وە ئەی برایەکەم من دەتبینم هێشتا قەناعەتت نەهێناوە بە وەڵامە حەق و ڕاست و دروستەکە لەسەر پرسیارەکەی (فەیسەڵ یەمانی) دەربارەی ئەوەی چۆن نەوەی ئادەم وەچەیان خستۆتەوەو زۆر بوونە، وە ئەی برایە بەڕێزەکەم لەسەرتە بەدڵنیاییەوە بزانی من هەرگیزاو هەرگیز قسە لەسەر اللە ناکەم بە جگە لە حەق وە ناشکرێت و بۆشم نیە هەڵە بکەم لە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان هەروەکو ئەوەی هەڵە دەکەم لە ڕێنوس (نووسینەوە) دا جا لە دڵنیایەکان بە بەوەی وەچەخستنەوەو زۆربوون لە حەواو ئادەمەوە بووە وە ڕەگەزێکی تر نیە بەشداریان لەگەڵدا کردبن بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ﴿١﴾} صدق الله العظيم [النساء].
جا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز ووردبەرەوە: {الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً}.
جا لەکوێوە ڕەگەزی سێیەمتان بۆ ئادەم و حەوا هێناوە؟! هەرچی سەبارەت بە یاسادانانەکەیە جا ئەمە لەو کاتەی یاسادانان و حەرام کردنەکە هات ئەوا لەم کاتەدا یاساکەی اللە جێبەجێ دەکرێت و ئەوەشی پێشتر ڕۆیشت و بەسەرچوو بەسەرچووە، هەروەکو ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم [النساء].
وە لەدوای دەرچوونی ئادەم هێشتا یاسادانانەکە نەهاتبوو دەربارەی هاوسەرگیری کردن لەبەرئەوەی کەسی تر بوونی نەبوو جگە لە ئادەم و حەوا نەبێت، وە لەبەر حیکمەتێک لەلایەن اللە وە یاسادانانەکە هات لەدوای ئەوەی وەچەیان خستەوەو زۆربوون جا لەپاش ئەمە هاوسەرگیری کردن حەرام کرا لەنێوان براو خوشکەکەی و حەڵاڵ کرا بۆ کوڕی مامەکان، جا کچ شوی دەکرد بە کوڕی مامی و بەم شێوەیە یاسادانانەکە لە هاوسەرگیریدا بەردەوام بوو، هەرچی ئەوەی ڕابووردوو بەسەرچوو ئەوا اللە لێپرسینەوەی لەسەر لەگەڵدا نەکردوون لەپێش دابەزینی یاسای هاوسەرگیریەکەدا.
وە هەروەکو چۆن خوشک لە حەرامکراوەکانە بەهەمان شێوە ژنی باوکیش لە حەرام کراوەکانە، بەڵام ئێمە دەبینین اللە لێپرسینەوە ناکات یان ئەوکەسە تاوانبار ناکات کە پێشتر هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی کە باوکیان خواستوویانە بەڕەچاوکردنی جێبەجێنەبوونی بەڵگەکە لەسەریان بەهۆی دانەبەزینی یاسای حەرام کردنی هاوسەرگیری کردنەکە لەسەر کوڕەکان لەگەڵ ئەو ئافرەتانەی باوکیان خواستوویانە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم.
وە بەهەمان شێوە خوشکیش لە حەرامکراوەکانە بەڵام یاساکە بەحەرام کردنی هاوسەرگیری کردن لەگەڵ خوشک دانەبەزی تەنها لەدوای وەچەخستنەوەو زۆربوون نەبێت وە لەدوای یاساکە هاوسەرگیری کردن لەگەڵ خوشک حەرام کرا هەروەکو دەیبینیت کە حەرام کراوە لەسەر کوڕ هاوسەرگیری بکات لەگەڵ ئەو ئافرەتەی باوکی تەڵاقی داوە، جا ئایا ڕاستیەکەت بۆ ڕوون بوویەوەی ئەی (موستەشار)؟ وە لە یاسادانانەکە تێگەیشتی بەوەی اللە لێپرسینەوە لە ڕابردوو ناکات لەپێش دابەزینی یاساکەی اللە بەڵکو لێپرسینەوە لەدوای دابەزینەکەوە دەبێت بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا ﴿٢٢﴾} صدق الله العظيم.
جا ئایا تێگەیشتیت ئەی موستەشار؟ جا لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان بە لەوانەی وورد دەبنەوە لە ئایەتەکانی کتێب ئەگەر لەم خاوەن عەقڵانەی کە جیاوازی دەکەن لەنێوان ڕاستی و بەتاڵ، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [ص].
وە من وا گومانت پێدەبەم لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان بیت، ئەمەش لەمیانەی گفتوگۆکەتدا دەزانرێت کە پڕە لە ڕێزو ڕەوشت، جا تۆ چ پیاوێکی چاکیت اللە ش زانست و نورت بۆ زیاد بکات وە اللە تۆو نەوەکانت بکاتە هۆکاری چاکەیەکی زۆر بۆ ئیسلام و موسڵمانان هەموویان بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعاو پاڕانەوەیە، جا بەڕاستی تۆ گۆمانی چاکت بە ناصر محمد یەمانی هەیە وە تۆ بەدرۆی نازانیت بەڵام هێشتا دڵنیا نەبوویت ئەو مەهدی جاوەڕوانکراوە وە دەترسی لەوەی بەڕاستم دابنێیت لەبەر پەلەکردنت دواتریش نەوەک من مەهدی نەبم، وە دەشترسیت لەوەی من مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق بم لەلایەن پەروەردگارەکەتەوەو تۆش لە پێشکەوتووە چاکەکارەکان نەبیت، جا لەپاش ئەمە وەڵامت دەدەمەوە ئەی (موستەشار) و دەڵێم : ئەگەر بڕوا بەمە نەکەن من مەهدی چاوەڕوانکراوم کەواتە دەتانەوێت مەهدی چاوەڕوانکراو چۆن بێت لەکاتێکدا ئێوە دەزانن دواهەمین پێغەمبەرەکان بریتیە لە محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ بەو مانایەی مەهدی بە کتێبێکی تازەوە نایەت تا گفتوگۆی پێ لەگەڵ خەڵکیدا بکات بەڵکو بە قورئانی گەورەوە.
وە ئەی برایەکەم (موستەشار) من سوێندت بۆ دەخۆم بە پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان کە من لەلایەن خودی خۆمەوە خۆمم هەڵنەبژاردووە وە اللە خۆی ئاگاداری کردوومە بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراوی حەق لەلایەن ئەوەوەیە جا لە سوپاسگوزاران بن، جا بەڕاستی اللە منەتی لەسەرکردوون بەوەی ئاگاداری کردن بە زەمان و سەردەمەکەی ئەم مەهدی چاوەڕوانکراوەی ئوممەتەکان چاوەڕێیان دەکرد جا اللە منی لەم ئوممەتەدا دانا، وە منیش کەسێکی لە خۆبایی نیم پەناش دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، بەڵکو بەحەق دەدوێم وە خەڵکیش بانگ دەکەم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم کە بریتیە لە هەمان بەڵگەو بەرجاوڕوونیەکەی محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئەم قورئانە گەورەیەی پێی دەتان دوێنم جا بەڵگەتان پێی بەسەردا جێبەجێ دەکەم بە قورئانی گەورە بە پشتڕاستکرنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
ئەمەش لەبەرئەوەی قورئان پەیامێکی گشتگیرە لەلایەن اللە وە بۆ سەرجەمی خەڵکی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان وە بەڵگەکەی اللە یە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان؛ کە ئەوەی دەستی پێوە بگرێت ڕزگاری بووەو هیدایەت دراوە بۆ ڕێگای ڕاست، وە ئەوەی لێی لابدات و دەست بەوە بگرێت کە دژو پێچەوانەیەتی کە لەلایەن جگە لە اللە وەیە ئەوا نە لەسەر کتێبەکەی اللە یە نە لەسەر سوننەتی حەق و ڕاست و دروستی پێغەمبەرەکەی و گومڕاو سەرلێشێواو بووە هەروەکو ئەوەی لە ئاسماندا بەرببێتەوە جا باڵندەیەکیش بیڕفێنێت یان ڕەشەبا بیبات بۆ شوێنێکی قوڵ (لە ئاگری دۆزەخ)؛ ئەمەش لەبەرئەوەی قورئانی گەورە بریتیە لەم پەتەی اللە کە فەرمانی پێکردوون بە دەستگرتن بە مەحکەمەکەی ئەی گەلی موسڵمانان بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا} صدق الله العظيم [آل عمران:103].
وە ئەوەی لەلامان ماوەتەوە ئەوەیە وەکو خۆی بزانیت ئەم پەتە چیە کە دەستی پێوە دەگرین و کوفریش بەوە دەکەین کە دژو پێچەوانەیەتی، جا لە پاشان ئەمە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەبینین: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].
جا ووردببنەوە: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا}،
لە پاشان اللە ئەم پەتە تۆکمەو پتەوەی پێ وتوون كە بەهێزترین هۆکاری ڕزگاری و دامەزراوترین بیروباوەڕە که هیچ پسان و هەڵوەشاندنەوەیەکی بۆ نی یەو هەمیشه پتەوو دامەزراوه بەوەی ئەمە بریتیە لە قورئانی گەورەی نوری پارێزراو لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بۆ سەرجەمی خەڵکی ئەوەی فەرمانی پێکردوون دەستی پێوە بگرن و کوفریش بکەن بەوەی دژو پێچەوانەی (مەحکەمی قورئانی گەورەیە)، جا شوێنم بکەون ڕێنماییتان دەکەم بۆ ڕێگای ڕێک و ڕاست وە لەنێوان من و ئێوەشدا مەحکەمی قورئانی گەورە هەیە، جا ئایا ئێوە بڕوا دەکەن ئەی گەلی موسڵمانان و هەموو خەڵکی تا دەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم.
جا چیتان دەوێت تا پێی قسەتان لەگەڵدا بکەم؟! ئایا بە تەوراتی دەستکاری کراوی شێوێندراو؟ یان بە ئینجیلی دەستکاریکراوی شێوێندراو؟ یان بەم سوننەتە نەویەی کە اللە بەڵێنی پێنەداون بە پاراستنی لە دەستکاریکردن و شێواندن؟! بەڵام من شوێنی هەموو سوننەتی محمد پیغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- دەکەوم تەنها ئەوەی نەبێت کە بە دژو پێچەوانە هاتووە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە جا من لە توندترینی ئەو کەسانەم کوفر بەوە دەکەن کە دژو پێچەوانەی قورئانە لەبەرئەوەی بەدڵنیاییەوە دەزانم ئەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە بێت ئەوا لە لایەن جگە لە اللە و پێغەمبەرەکەیەتی، وە ئەوەی حەق و ڕاستیشە دەیسەلمێنم لە سوننەتی نەبەویداو بەتاڵەکەش پوچ دەکەمەوەو لەناوی دەبەم، جا با حوکم بکەین بۆ لای مەحکەمی قورئانی گەورە ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر ئێوە بڕواتان پێی هەیە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۖ فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَ اللَّـهِ وَآيَاتِهِ يُؤْمِنُونَ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [الجاثية].
وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:185].
جا بە اللە سوێندتان دەدەم دەتانەوێت مەهدی چاوەڕوانکراو چ قسەیەکتان بۆ بهێنێت تا پێی بەڵگەتان بەسەردا بهێنێتەوە؟؟ ئایا تێناگەن؟! جا ئەگەر بە جگە لەمە بەڵگەم بەسەردا،هێنانەوە ئەوا دواتر بە بەتاڵ دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەن، بەڵام من هەرگیز واناکەم ئێوە دەسەڵاتی بەڵگەتان بەسەرمدا هەبێت دواتریش زاڵ دەبم بەسەر هەموو زانانایانی ئوممەت بە قورئانی گەورە؛ وە ناشڵێم دواتر من بە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) بەڵگەتان بەسەردا دەهێنمەوە بەڵکو بەم ئایەتانەی کە دایک و بنجینەی کتێبەکەی اللە ن بە مەحکەمی ئەم قورئانە گەورەیەی کۆچتان لێی کردووە.
وە ئای لەسەرسامیم! سوێند بە اللە من قسەم لەگەڵ هەندێک لەوانەدا کردووە کە دەمەقاڵێ دەکەن بە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا کە هیچ پێویستیەکی بە لێکدانەوەی من و جگە لە منیش نیە جا لە پاشان دێت گێڕانەوەیەکی دژو پێچەوانەی ئەم ئایەتە مەحکەمە دەهێنێت کە پێی بەڵگەم بەسەرداهێناوەتەوە، منیش دەربارەی ئیبن عەباس و هەموو هاوەڵەکانی پێغەمبەری اللە هیچ ناڵێم تەنها چاکە نەبێت، گرنگ ئەوەیە ئەوەی بینیم دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەبوو ئەوا لەم کاتەدا کوفر دەکەم بە بەتاڵ ئەگەر تەنانەت گێڕەرەوەکانی ترلیۆن ترلیۆن کەسیش بن لە گێڕەرەوە جێ متمانەکان، ئەمەش لەبەرئەوەی من متمانەم بە فەرموودەکەی پەروەردگارم هەیەو بەڕاستی دادەنێم و ئەوەش بەدرۆ دەخەمەوە کە دژو پێچەوانەیەتی بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن أَصْدَقُ مِنَ اللَّـهِ قِيلًا} صدق الله العظيم [النساء:122].
لەبەرئەوەی دەزانم ئەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمەکەی بێت هەڵبەستراوە بەناوی محمد پێغەمبەری اللە وە - دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وە هەڵبەستراویشە بەناوی هاوەڵە چاکەکارەکانی، جا ئەی (موستەشار) لە چاکەکەکارە پێشکەوتووەکان بە بۆ لای مەهدی چاوەڕوانکراو جا بەڕاستی ئەو وا ئامادەبووە لەلاتان.
وە منی ئیمام ناصر محمد یەمانی نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە نە زێدەڕەویشم بە پەخشان وتن جا چەندە ئەمەم دووبارەکردەوەو وتم: ئەی گەلی بەشەر بەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کرد وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو جا هیلالی مانگ لە دایک دەبێت بەر لە ئیقتیران (واتە بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) لە سەرەتای مانگەکەدا وەکو ئاگادارکەرەوەیەک بۆ بەشەر لە تێپەڕبوونی ئەم هەسارە دەیەمەی کە بەهۆیەوە دواتر شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت وە اللە پێی ئەوە لەناو دەبات لەبەشەر کە دەیەوێت و ئەوەشی بیەوێت سزای دەدات و پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیش ڕزگار دەکات چاکترین کەسانێک کە هاتبنە کایەوەو هەڵبژێردراوانی ناو مرۆڤایەتی لەدوای بەڕاستدانان بەر لە دەرکەونن لە ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) هەرچەندە گوناهیشیان هەبێت ئەوا اللە لێیان خۆشدەبێت و خۆشی دەوێن و نزیکیان دەخاتەوە لە خۆی؛ ئەوانەی فەرموودەی پەروەرگارەکەیان بەڕاست داناو کوفریان کرد بەوەی دژو پێچەوانەیەتی (کە لەلایەن جگە لە اللە و پێغەمبەرەکەیەتی)، جا ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئەگەر ئێوە دەمبینن قورئان بە ئارەزووی خۆم تەفسیر دەکەم ئەوا لە سنورەکەی خۆم بموەستێنن ئەگەر ڕاستدەکەن بە تەفسیرێک کە چاکتر بێت لە تەفسیرەکەی من و چاکتریش لێکدانەوەی بکات، وە سوێندیش دەخۆم بەو اللە یە پایەبەرزە گەورە چاکەکارە بە بەزەییەی کە بەهەشتی دروستکرووە جا بەڵێنی پێ بە چاکەکارەکان داوە وە ئاگریشی دروستکردووەو بەڵێنی پێ بە بێباوەڕەکان داوە- بە سوێند خواردنێکی پێشوەختە بەر لە گفتوگۆکردن- کە ئێوە هەرگیزاو هەرگیز ناتوانن ئەمەش لەبەرئەوەی من بە حەقی لای پەروەردگارەکەتان دەتاندوێنم؛ جا ئایا لەدوای حەق چیتر هەیە جگە گومڕایی نەبێت؟!
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
برای (موستەشار) و هەموو چاکەکارە پێشکەوتووەکان و هەموو موسڵمانان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة