الموضوع: مژدە بە موسڵمانان و ئەو نەصارا ئاشتیخوازانەی لە ڕووی سۆزو خۆشەویستی نزیکترین کەسن بۆ ئەوانەی موسڵمانن و بە جولەکە ئاشتیخوازەکان لەگەڵ موسڵمانان و هەموو خەڵکیش دەدەین بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق بەڵکو هۆشداری شوێنکەوتنی مەسیحی درۆزن ئیبلیسی شەیتان

1

مژدە بە موسڵمانان و ئەو نەصارا ئاشتیخوازانەی لە ڕووی سۆزو خۆشەویستی نزیکترین کەسن بۆ ئەوانەی موسڵمانن و بە جولەکە ئاشتیخوازەکان لەگەڵ موسڵمانان و هەموو خەڵکیش دەدەین؛ بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق، بەڵکو هۆشداری شوێنکەوتنی مەسیحی درۆزن ئیبلیسی شەیت

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
02 - ڕەبیعەل ئاخیر - 1447 کۆچی
24 - 09 - 2025 زایینی
05:49 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=484392
____________


مژدە بە موسڵمانان و ئەو نەصارا ئاشتیخوازانەی لە ڕووی سۆزو خۆشەویستی نزیکترین کەسن بۆ ئەوانەی موسڵمانن و بە جولەکە ئاشتیخوازەکان لەگەڵ موسڵمانان و هەموو خەڵکیش دەدەین؛ بە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق، بەڵکو هۆشداری شوێنکەوتنی مەسیحی درۆزن ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلیکراو بن، کە دەیەوێت خۆی بخاتە سەر کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و بڵێت خۆی اللە یە، وەکو بەڕاستدانانێک بۆ ئەو بیروباوەڕە بەتاڵەی پێشتر بۆ ئاشوبی مەسیحی درۆزن مەسیحیە توندڕەوەکان (دوژمنانی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکی بەر لە دابەزینی قورئانی گەورە) نەخشەیان بۆ کێشاوە، وە بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نەبووە قسەیەک بکات مافی ئەو نەبێت؛ بەمەش حیکمەتی مانەوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی حەق و دایکی دێتەجێ، وە بە نزیکبوونەوەی گەڕانەوەی بەندە خەوتووە بەڕێزەکانی اللە (نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکی پیرۆزی مەریەمی کچی عیمڕان) مژدە دەدەین، جا ئەوان لەگەڵ خەڵکی ئەم جیهانەی هەسارەی زەوی بە خەوتوویی لە تابوتی ئارامی (تابوت السکینة) دان، وە هێشتا اللە نەیمراندوون، بەڵکو وەک چۆن اللە ڕۆحی خەوتووەکان دەبات ڕوحی ئەوانیشی بردووە، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری تاک و تەنهای زاڵ، ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و خەلیفەکەی بەسەر خەڵکی جیهان هەڵدەبژێرێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ‎﴿٦٩﴾‏ وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْـَٔاخِرَةِ ۖ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٧٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ القَصَصِ].

وە پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە مەزنەی خەلیفەکەی (ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی) بەسەر خەڵکی جیهاندا هەڵبژاردووەو زانستی کتێبەکەی پێداوە؛ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی کە هیچ کەسێک لە حوکم و بڕیارەکەی شەریک و هاوەڵی نیە.

وە بە نزیکبوونەوەی گەڕانەوەی بەندە خەوتووە بەڕێزەکانی اللە (نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکە پیرۆزە ڕاستگۆکەی مەریەمی کچی عیمڕان درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆیان و ئەوانەی دەوروبەریان - کە هاوەڵانی ئەشکەوتن -)؛ مژدە بە موسڵمانان و نەصارا ئاشتیخوازەکان دەدەین کە لە سۆزو خۆشەویستی نزیکترین کەسن بۆ ئەوانەی موسڵمانن، جا ئەوان لە تابوتی ئارامی (تابوت السکینة) خەوتوون، وە ئەوکاتەی جولەکە خەشم لێگیراوەکان ویستیان بیکوژن،اللە بە ڕوحی پیرۆز (جبریل) و فریشتەکان پشتگیری لێکرد، جا ئەو شەوە بە کەمێک پێش گەیشتنی خەشم لێگیراوەکان بۆ سەری ڕوحی پیرۆز (جبریل) و فریشتەکان پێش ئەوان تابوتی ئارامیان ئامادەکردو نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیان خستە نهۆمی سەرەوەی تابوتەکەو دایکی پیرۆزیشیان مەریەمی کچی عیمڕانیان خستە نهۆمەکەی دوای ئەو، بەم شێوەیە ڕێگری لە پیلانی جولەکە خەشم لێگیراوەکان کرد بۆ سەریان و بۆیان بە جەستەیەکی بێ ڕوح چوێندرا، جا ئەوان بە شمشێر لێدان ئەم جەستە بێ ڕوحەیان کوشت، پاشانیش سەری ئەم جەستەیان لە سێدارەدا؛ ئەمەش وەکو پیلانیکی اللە تا خەشم لێگیراوەکان وابزانن نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیان کوشتووە، لەکاتێکدا نە کوشتوویانەو نە لە سێدارەیان داوە، بەڵکو بۆیان بە جەستەیەکی تر چوێندرا، جا لەو ڕۆژەی لە خەوەکەی هەڵدەستێتەوە اللە نیعمەتەکانی خۆی بیر بەندەو نێردراوەکەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکی دەخاتەوە، جا لەگەڵ نێردراوە دراوسێکانیان (کە هاوەڵانی ئەشکەوتن) کۆیان دەکاتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {۞ يَوْمَ يَجْمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ ‎﴿١٠٩﴾‏ إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ ٱذْكُرْ نِعْمَتِى عَلَيْكَ وَعَلَىٰ وَٰلِدَتِكَ إِذْ أَيَّدتُّكَ بِرُوحِ ٱلْقُدُسِ تُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًا ۖ وَإِذْ عَلَّمْتُكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ ۖ وَإِذْ تَخْلُقُ مِنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ بِإِذْنِى فَتَنفُخُ فِيهَا فَتَكُونُ طَيْرَۢا بِإِذْنِى ۖ وَتُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ تُخْرِجُ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِى ۖ وَإِذْ كَفَفْتُ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَنكَ إِذْ جِئْتَهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ‎﴿١١٠﴾‏} [سُورَةُ المَائـِدَةِ].

وە ئەوان هێشتا لەم ژیانی دنیایە لەگەڵ ئێوەدان و ژیانی دنیایان جێنەهێشتووە؛ جا هێشتا تا ئەم ئوممەتە دیاریکراوەی خەڵکی تێدا دەژی لە ژیانی دنیا بوونیان هەیە، وە اللە هێشتا نەیمراندوون، بەڵکو تەنها اللە ڕوحەکەی بردوون هەروەک چۆن ڕوحی خەوتووەکان دەبات، بە دڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین، وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ هەواڵەکەیان لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿١٧﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المَائـِدَةِ].

وە بەو پێیەی هێشتا لەگەڵ ئەم خەڵکی جیهانەن لە سەردەمی ئەم ئوممەتەدا بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ} صدق الله العظيم.

جا نێردراوی اللە (ئیلیاس) و پێغەمبەرە لاوەکان (ئیدریس و یەسەع) کە برای ئیلیاسن و بڕوایان بە پەروەردگارەکەیان هێناو اللە هیدایەتەکەی بۆ زیادکردن و کردنی بە پێغەمبەر بۆ پشتقایمکردنی نێردراوی اللە ئیلیاس، بە هەمان شێوە نازانن اللە چۆن وەڵامی داونەتەوە (کە بەسەرخەری نێردراوەکانیەتی لە ژیانی دنیا)؛ جا بەوە نازانن گەلەکەیانی لەناو بردووە لەوکاتەی گەلەکەیان ویستیان پیلانیان بۆ بگێڕن دوای ئەوەی ئەو پیاوەی باوەڕەکەی شاردبوویەوەو هات لە بەردەمی گەلەکەی لە مەیدانی کۆبوونەوەکە باوەڕەکەی ئاشکرا کردو ئەوانیش کوشتیان، جا سزاکەیان تەنها هاوارو کارەساتێکی کتوپڕ بوو، ئەوکاتە دەستبەجێ خامۆش بوون و لەناوچوون، بەهەمان شێوە نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش نازانێت دوای خۆی اللە چی بە گەلەکەی‌ کردووە.

هەرچی پێغەمبەر نوحە بەوە دەزانێت اللە وەڵامی دوعاکەی داوەتەوە، جا گەلەکەی نقوم کرد، بە هەمان شێوە نێردراوی اللە صالح دوای سێ ڕۆژ لە کوشتنی وشترەکە، پاشان کە زانی دەیانەوێت خۆی و خانەوادەکەی بکوژن سزای (الرجفة) گرتنی، بەهەمان شێوە نێردراوی اللە شوعەیب بەوە دەزانێت دوای ئەوەی گەلەکەی خۆی و ئەوانەی باوەڕیان هێنابوو لە ئاوەدانیەکەیان دەرکرد چۆن اللە وەڵامی داوەتەوە، جا ئەوکاتە سزای (الرجفة) گرتنی، بە هەمان شێوە نێردراوی اللە موساو براکەی هاڕون درودو سڵاوی اللە یان لەسەر بەوە دەزانن اللە بە چی وەڵامی داونەتەوە؛ ئەوکاتەی فیرعەون و سەربازەکانی ویستیان پیلان بۆ موساو براکەی و گەلەکەیان بگێڕن، جا ئەوەبوو فیرعەون و سەربازەکانی لە دەریاکە نقوم بوون لەکاتێکدا ئەوان سەیریان دەکردن.

بەڵام هاوەڵانی ئەشکەوت و مەسیح عیسای کوڕی مەریەم و دایکی درودو سڵاوی اللە یان لەسەر دوای بڕیاری پیلانگێڕان لە دژیان بە وەڵامەکەی اللە نازانن بۆیان، هەرگیزیش هیچ هەواڵێکیان لێ نابیستین؛ بەڵکو ئەوە ئێمەین چیڕۆکەکەیان بەوپەڕی وردی دەگێڕینەوە، بە تایبەتی سەبارەت بە هاوەڵانی ئەشکەوت، جا ئەوان نازانن دوای ئەوەی دوژمنانی اللە لە گەلەکانیان پیلانیان بۆ گێڕاون اللە بە چی وەڵامی داونەتەوە، بەڵام دواتر ئێمە بە شێوەیەک چیڕۆکەکەیان دەگێڕینەوە وەک بڵێی خەلیفەی اللە لەگەڵیاندا بووبێت و هەواڵەکەش بە وردی باس دەکەین، وە هەرگیزاو هەرگیز داوای هەواڵەکە لە ئەوان ناکەین، چونکە لە کاتی پیلانگێڕی گەلەکانیان لە دژیان خەوتبوون؛ جا ئەگەر هاوەڵانی ئەشکەوت بن یان ژمارە زیادکراوەکەی سەر هاوەڵانی ئەشکەوت (ڕەقیم)؛ کە عیسای کوڕی مەریەم و ئافرەتە پیرۆزە ڕاستگۆکەی دایکیەتی، چونکە بەهەمان شێوە ئەوانیش لە کاتی پیلانگێڕیەکە خەوتبوون، وە ئێستاش بەردەوام خەوتوون تا کاتی دیاریکراوی هەڵسانیان لە خەوەکەیان، جا ئەوان بە بڕیارە یەکلاکەرەوەکەی اللە لە نێوان خۆیان و گەلەکەیان نازانن، بۆیە وتویانە: {لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ} [سُورَةُ المَائـِدَةِ:١٠٩].

جا لەپاشان ئێمە بە ڕاست و دروستی وەکو نیشانەیەک لەلایەن اللە وە بۆ نێردراوە خەوتووەکان بەوپەڕی وردی چیڕۆکەکەیان دەگێڕینەوە، بە شێوەیەک وەک بڵێی لە گەڵیان ئامادەبووبم، چونکە اللە مەسیح و دایکی کردوون بە نیشانەی سەرسوڕهێنەر بۆ خەڵکی جیهان؛ وەک بەڵێنی هەواڵێکی کتوپڕمان پێدان لەگەڵ نێردراوی اللە عیسای کوڕی مەریەم (هەروەک چۆن هاوەڵانی ئەشکەوتی کردووە بە نیشانەی سەرسوڕهێنەری اللە)؛ بەڵکو هەر بەڕاستی دەبینن مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی لەگەڵ هاوەڵانی ئەشکەوت باسکردووە، چونکە نە نەصاراکان و نە باوک و باپیرانیشیان زانیاریان دەربارەی ئەمە نەبووە، جا پێیان وایە جولەکە خەشم لێگیراوەکان کوشتوویانە؛ بەڵکو اللە بەرزی کردەوەو لە تابوتێک داینا، پاشان تابوتەکە لە مزگەوتێکی شاراوە - لە ناو ئەشکەوتێکی گەورە - دانرا کە دوای دۆزینەوەی هاوەڵانی ئەشکەوت بنیاتنرا لەدوای بەسەرچوونی ماوەی مانەوەی یەکەمیان، پاش ئەوە لەناو ئەشکەوتەکە مزگەوتێکیان بەسەردا دروستکردن، هەرچی مەسیح عیساو دایکیەتی ئەوا اللە لە تابوتی ئارامی بەرزی کردنەوەو لە تەنیشت مزگەوتەکەی هاوەڵە خەوتووەکانی ئەشکەوت دانران کە لە نزیک بۆشایی ئەشکەوتەکەی هاوەڵانی ئەشکەوت بنیات نراوە، مزگەوتەکەش لە ناوەوەی ئەشکەوتەکەیە، هەمووشیان لە نیشانە سەر سوڕهێنەرەکانی اللە ن.

وە هاوەڵانی ئەشکەوت سەر بە یەک خێزانن، بۆیە سێ کەسن و چوارەمیان سەگەکەیانە، چونکە سەگی خێزانەکەیە (سێ برای خانەوادەکە)، هەرچی مەسیح و دایکیەتی یەک خانەوادەن کە لە بنەماڵەی عیمڕانن درودو سڵاوی اللە لە هەموویان؛ بەڵکو هەواڵەکەی عیسای کوڕی مەریەم لە دە ئایەتی یەکەمی سورەتی الکهف دا دەبینن، بە پشتڕاستکردنەوەی فەرموودەکەی اللە پایەبەرز: {ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ ٱلْكِتَٰبَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُۥ عِوَجَا ۜ ‎﴿١﴾‏ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا ‎﴿٢﴾‏ مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ‎﴿٣﴾‏ وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًا ‎﴿٤﴾‏ مَّا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِـَٔابَآئِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ‎﴿٥﴾‏ فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا ‎﴿٦﴾‏ إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى ٱلْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ‎﴿٧﴾‏ وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا ‎﴿٨﴾‏ أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْكَهْفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُوا۟ مِنْ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا ‎﴿٩﴾‏ إِذْ أَوَى ٱلْفِتْيَةُ إِلَى ٱلْكَهْفِ فَقَالُوا۟ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا ‎﴿١٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الكَهۡفِ].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

براتان خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیهان..
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 27-09-2025 05:30 PM