الموضوع: بانگەوازی ئیمام مەھدی بۆ سەرجەم موسڵمانان بۆ بەیعەت دان بۆ جەنگ کردن بە کەسانی قورس و سوک پیرو گەنج ـەوە

‏باسی زیاتر دەربارەی ڕێساو یاسای جیھاد لە پێناوی اللە بۆ موەحید .

- 19 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 03 - 1431 کۆچی
04 - 03 - 2010 زایینی
08:45 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]

‏باسی زیاتر دەربارەی ڕێساو یاسای جیھاد لە پێناوی اللە بۆ موەحید .
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاەکەی و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.
ئەی موەحید لە اللە بترسەو بە گوناھ خۆت بە گەورەو زل مەگرە، باسەکان بە ھەڵە تێکەڵ و پێکەڵ مەکە بە چوون بۆ بابەتێکی تر بەرلەوەی بە ئەنجامێک دەربچین لە بابەتی ڕێساو یاسای جیھاد لەپێناوی اللە، جا ئەمە لە گرنگترین بابەتەکانە بۆ گفتوگۆکردن لەنێوان مەھدی چاوەڕوانکراوو کۆمەڵە جیھادیەکان لە جیھان، وە پێشتریش فەتواماندا بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بۆ زاناو نەزانەکانتان بەوەی جیھاد دابەشدەکرێتە سەر دووبەش:
جیھاد بە بانگەوازکردن بۆ لای اللە: وە ئەم جۆرە لە جیھادە لەپێناو ی اللە بە بانگەوازکردن بۆ لای زۆر لێکردن نیە لەسەری، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەتوایەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَن يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (256)} صدق الله العظيم [البقرة].
جا اللە فەرمانی پێنەکردووین شمشێر بەکاربھێنین لەسەر مل و گەردنی خەڵکی تا ببنە باوەڕدارو باوەڕ بهێنن، لەبەرئەوەی ھەرگیز اللە پەرستنەکانیان لێ قبوڵ ناکات ئەگەر بێتو بەم شێوەیە اللە بپەرستن لەکاتێکدا بە زۆر ناچارکرابن، جا ھەرگیز اللە نە نوێژەکانیان لێ قبوڵ دەکات نە زەکاتەکانیان نە ڕۆژووەکانیان نە حەجەکانیشیان ئەگەر بێتو زۆرمان لێکردن لەوەی باوەڕ بە اللە بهێنن و نوێژبکەن لەکاتێکدا بە زۆر ناچاربکرێن بۆ لای اللە وە بە ڕۆژووش بن لەکاتێکدا بە زۆر ناچارکرابن بۆ لای اللە وە حەج بکەن بۆ اللە لەکاتێکدا بە زۆر ناچارکرابن بۆ لای اللە، ئایا لە اللە ناترسن؟ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووین جیھاد بکەین لە پێناوی اللە بە بانگەوازکردن بۆ لای اللە بە مەنتق و لۆژیکی ڕازیکەر وە بە قورئان هەوڵ و کۆشش و جیھادێکی گەورەیان لەگەڵ بکەین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا (52)} صدق الله العظيم [الفرقان].
وە بانگەوازی بێباوەڕەکان بکەین لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای اللە بە قورئانی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (108)} صدق الله العظيم [يوسف].
جا سەیرکی فەتوا حەقەکە بکەن ئەی شوێنکەوتوەکانی محمد نێردراوی اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - : {أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي} صدق الله العظيم.
جا ئەی گەلی ڕێکخراوی قاعیدە ئەگەر ئێوە لە شوێنکەوتووەکانی محمد نێردراوی اللە ن- دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ئەوا لەبەرچی بانگەوازی خەڵکی ناکەن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان وە جیھاد بکەن لەگەڵ خەڵکی بە مەحکەمی قورئانی گەورە بە جیھادێکی گەورە بە شێوازێکی ڕازیکەر بە زانست و مەنتق و حیکمەت و دانایی و ئامۆژگاری بەجێ و چاک وەک جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ} صدق الله العظيم [النحل:125]؟
جا ئایا وایدەبینن خۆکوژی لە بازاڕەکانی بەشەرو ڕشتنی خوێنیان بریتیە لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە بەو شێوەیەی چاکە! جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟
لەوەیە موەحید بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "لەڕاستیدا ئێمە خۆمان لە بازاڕی ئەم بێباوەڕانەدا ناتەقێنینەوە کە دژایەتی ڕێکخراوی قاعیدەیان نەکردووە، بەڵکو خۆمان لە بازاڕی ئەم دەوڵەتانەدا دەتەقێنینەوە کە دژایەتی موسڵمانان دەکەن"، جا لەپاش ئەمە مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئایا قەت تەقینەوەکانتان بەرپرسێکی کوشتووە لەوانەی بڕیار بە دەستن لەوانەی دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکەن یان دەستەی سەربازەکانیان لەوانەی دژایەتیتان دەکەن؟ بەڵکو ئێوە ھەڵدەستن بە کوشتنی ھاوڵاتیە بێ تاوانەکان لەم دەوڵەتانە لەکاتێکدا بڕیاڕ بەدەست نین و نە چوونەتە ناو سیاسەتی حکومەتەکانیانەوە! ئایا لە اللە ناترسن؟ وە ئەگەر وتیشتان: "بەڵکو ئەوان ئینتیمایان ھەیە بۆ ئەم دەوڵەتانە"، لەپاش ئەمە پێتان دەڵێم: جا ئایا دەبینن اللە منداڵی بکوژی بۆتان حەڵاڵ کردبێت تا بیکوژن بەھۆی ئەوەی باوکی ھەستاوە بە کوشتنی یەکێکتان یان ھەستن بە کوشتنی باوکی بکوژەکە بەھۆی ئەوەی منداڵەکەی کەسێکتانی کوشتووە؟ پاک و بێگەردی بۆ ئەو پەروەردگارەم کە ستەمی لەسەر نەفسی خۆی حەرام کردووە وە حەرامیشی کردووە لەنێوان بەندەکانیدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ} صدق الله العظيم [الأنعام:164].
ھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە پایەبەرز: {وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِ سُلْطَانًا فَلَا يُسْرِف فِّي الْقَتْلِ} صدق الله العظيم [الإسراء:33].
بەڵکو اللە کوشتنی نەفسی حەرام کردووە تەنھا بە حەق نەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ} صدق الله العظيم [الإسراء:33].
لەوەیە موەحید بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵام ئێمە ناچارین لەسەرئەوەی بەرکەوتووی بێگوناھ بەربکەون لەپێناو جێبەجێکردنی ئامانجە ویستراوەکە". جا لەپاش ئەمە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەگەر ئێوە وابزانن و واحساب بکەن کوشتنی نەفسێک بە ناحەق ئاوا سوک و سانایە لەسەرتان بەڵام ئەمە لەلای اللە گەورەیە، بۆیەش باری تاوان و گوناھی کوشتنی نەفسێکی بە ناحەق چەند قات زیاتر کردووە لە مەحکەمی کتێبەکەی بە جۆرێک باری گوناھەکەی ھەروەک ئەوە وایە ھەموو خەڵکی کوشتبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [المائدة:32].
ئایا ئەی گەلی ڕێکخراوی قاعیدە ڕێساو یاسای حسابی کردەوە خراپەکان نازانن لە کتێب کە بریتیە لەوەی: {مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا وَمَن جَاءَ بِالسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (160)} صدق الله العظيم [الأنعام].
بەڵام اللە یەک خراپەو یەک چاکەی دەرھێناوە جا پاداشت و سزای ئەم کردەوە چاک و خراپەی لە تەرازووی باری گوناھ یان پاداشت وەکو یەک لێکردووە، ئەمەش بۆ ئەوکەسەیە کە نەفسێکی کوشتووە بئ ئەوەی کەسەکە نەفسێکی کوشتبێت یان کەسێکی کوشتووە کە بکوژەکە نیە یان کەسێکی کوشتووە بە تێکدەری و خراپەکاری کردن لە زەوی جا حوکم و بڕیارەکەی ئەمە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە لە بارو تاواندا بریتیە لەوەی: {فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [المائدة:32].
وە بەھەمان شێوە ئەوکەسەی کەسێک زیندووبکاتەوە بە لێبوردن لە بکوژەکە ئەوا پاداشتەکەی لە کتێبدا بریتیە لەوەی: {وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [المائدة:32].

جا لە اللە بترسن وە بزانن اللە محمد نێردراوی اللە ی - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بە ڕەحمەت بۆ ھەموو خەڵکی جیھان ڕەوانەکردووە، وە ئەگەر بھاتبا اللە توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی کردبووایە‌ ئه‌وا هه‌موو له ده‌وری بڵاوه‌یان ده‌کردو کەسێکیش لەناو خەڵکی باوەڕی نەدەھێنا، جا چۆن دەتانەوێت خەڵکی ھیدایەت بدەن بە کوشتن و ڕشتنی خوێنیان؟ وە ڕێگری جەنگ کردنیشتان لێناکەین لەگەڵ ئەمریکاو ئەوەشی پشتگیریان دەکات تا ئەوکاتەی دەست ھەڵدەگرن لە جەنگ کردن لەگەڵ موسڵمانان، بەڵام اللە مۆڵەتی نەداون ھاوڵاتیەکی ئەمریکی بکوژن لەکاتێکدا جەنگی لەگەڵدا نەکردوون وە لە بڕیار بەدەستەکانیش نیە لە جەنگی سەر ئیسلام، وە سەربازێکیش نیە لەسەربازەکانی سوپای ئەمریکی لەوانەی جەنگتان لەگەڵدا دەکەن، جا اللە کوشتنی ئەم کەسەی بۆ حەڵاڵ نەکردوون کە جەنگتان لەگەڵدا ناکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (190)} صدق الله العظيم [البقرة].
بەڵام ئێوە خەڵکانێک دەکوژن کە بێتاوانن جا کردوتانن بە دوژمن و دەستدرێژکارەکان، بۆیەش منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان هۆشداری بە ڕێکخراوی قاعیدەو پێشەواکەیان ئوسامە بن لادن دەدەم لە سزایەکی توندو بە ئێش، وە اللە ش ڕێگری لێکردوون لە ڕێگای جیھادکرنەکەیان، جا ڕێگای جیھادکردنەکەیان بە خۆکوژی و خۆتەقاندنەوە لەسەر بێباوەڕە بێتاوانەکان بەڕاستی زیانێکی گەورەی بە ئایین گەیاندووە وە خزمەتی دوژمنانی ئایین و موسڵمانانیان کردووە جا دەڵێن: ئایا نابینن موسڵمانەکان تیرۆرست و تۆقێنەرن، جا لەپاش ئەمە ئەوانەی نازانن موسڵمانان تیرۆرست و تۆقێنەرن و بەشەر دەکوژن بە ناحەق ئەمانە بەڕاست دادەنێن کە ئەم قسەیە دەکەن، جا دەبن بە بەهانەو بەڵگەیەک بۆ ئەوەی یەھود ھەوڵی بۆ دەدات ئەوانەی خۆیان بەناوبانگ دەکەن بە ئیسلام لە ڕوانگەی خەڵکیەوە بە ھەموو حیلەو ھۆکارێک، جا ئایا دان نانێن بەوەی ئێوە زیانتان لە ئایین داوە زیاتر لە سودەکەی؟ بەڵام اللە فەرمانی پێنەکردووین بێباوەڕان بتۆقێنین؛ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردووین دوژمنانی ئایین و دوژمنانی موسڵمانان بتۆقێنین ئەوانەی دژاایەتیمان دەکەن لە ئایینەکەمان وە دەیانەوێت نوری اللە بکوژێننەوەو ڕێگامان لێدەگرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ (60)} صدق الله العظيم [الأنفال].
یان وایدەبینن اللە فەرمووبێتی (تا بێباوەڕەکان لە خەڵکی پێ بتۆقێنن)؟ بەڵکو دوژمنی اللە لە بێباوەڕان ئەوانەی لە ئاییندا دژایەتیتان دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ} صدق الله العظيم.
ئەمەش لەبەرئەوەی ئێمەی موسڵمانان اللە فەرمانی پێنەکردووین دوژمنایەتی و ڕق و کینە ڕابگەیەنین لەگەڵ ھیچ کەسێک تەنھا لەسەر ئەوانەی دژایەتی اللە و نێردراوەکەی دەکەن وە دژایەتی ئیسلام و موسڵمانان دەکەن جا دواتر بۆ ئەم جۆرە کەسانە دەبینیت ئێمەو فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان و یاوەرەکانمان هێزو ده‌سه‌ڵاتمان زۆرترەو به‌ توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌ستێنین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بۆ ھەموو کات و شوێنێک: {إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ (12) ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَمَن يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (13) ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ (14) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ (15) وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِّنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (16) فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ اللَّهَ رَمَىٰ وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (17) ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ الْكَافِرِينَ (18) إِن تَسْتَفْتِحُوا فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ وَإِن تَنتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَإِن تَعُودُوا نَعُدْ وَلَن تُغْنِيَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (19) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ (20) وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (21) إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (22) وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَّأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا وَّهُم مُّعْرِضُونَ (23) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (24) وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (25)} صدق الله العظيم [الأنفال].
وە ئەی برای بەڕێزم موەحید، ڕەوانیە بۆتان بە گوناھ خۆتان بەگەورەو زل بگرن ئەگەر ھاتوو بۆتان ڕوونبوویەوە ناصر محمد یەمانی بانگەوازدەکات بۆ حەق و ڕێنمایی دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، وە لە اللە بترسن، بە پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان سوێندتان بۆ دەخۆم بۆ ھەموو خەڵکی جیھانیش بەوەی بەڕاستی من مەھدی جاوەڕوانكراوی حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە وە بەڕاستی من خۆم خۆمم ھەڵنەبژاردووە؛ بەڵکو اللە منی ھەڵبژاردووەو دەسەڵاتی زانستەکەمی زیادکردووە بەسەر سەرجەم زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەھود، وە بانگەواز دەکەم بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم کە بریتیە لە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی باپیرەم محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بۆیەش ناوی هەواڵەکە ڕێک کەوتووە (واطأ) لەگەڵی (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)، وە بشزانن ئێوە ئەگەر پشتان ھەڵکرد لە بانگەوازەکەم ئەوا اللە خەلیفەکەی لە شەوێک بە نیشانەی سزایەکی بە ئێش بەسەرتاندا وە بەسەر ھەموو خەڵکی جیھانیشدا دەردەخات، وە منیش چاوەڕێدەکەم ئەگەر بەدرۆتان زانی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم [الدخان].
وە ئەم نیشانە بەڕاستدانەرەش بە سزا ھەموو ناوچەو شوێن و ئاوەدانیەکانی خەڵکی دەگرێتەوە بە موسڵمان و بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکانیانەوە لەبەرامبەر کتێبەکەی اللە قورئان؛ ئەوانەی ڕەتیان کردەوە بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون (کە بەرزترین شوێنە لە بەھەشت) تا دەرکەوێت کامیان نزیکتر دەبێت لە اللە، جا زۆربەیان باوەڕیان بە اللە نەھێناوە مەگەر بە موشریکی و ھاوبەشدانان نەبێت بۆی بە تاغوت یان بەھۆی بەندە نزیکەکانیەوە، جا واز لە اللە دەهێنن و اللە تایبەت دەکەن بەوان بەبێ چاکەکاران جا بیروباوەڕیان وایە بۆیان نیە پێشبڕکێیان لەگەڵدا بکەن بۆ لای پەروەردگارەکەیان، وەک ئەوەی موسڵمانان بیروباوەڕیان وایە بۆیان نیە پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرەکان بکەن بۆ لای اللە تا دەرکەوێت کامیان نزیکتر دەبێت لێی. بۆیە مژدە بەوان و بێباوەڕەکان دەدەم بە سزایەکی بە ئێش. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا (54) وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ النَّبِيِّينَ عَلَىٰ بَعْضٍ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (55) قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا (56) أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا (57) وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58) وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59)} صدق الله العظيم [الإسراء].
.
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێد بە.
جا ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان شەوو ڕۆژ بەیانەکانم بگەیەنن، جا بێ تاقەت و ماندوو مەبن و سڵ مەکەنەوە وە ببن بە کەسانێکی ڕەببانی دڵسۆز بۆ پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان کە ھیچ شەریک و ھاوبەشێکی بۆ دانانێن، وە بەڕاستی وا بەڵێنە حەق و ڕاست و دروستەکەی اللە ھات بۆ ئەوانەی دڵسۆزن بۆ پەروەردگارەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (55)} صدق الله العظيم [النور].
جا وا خەلافەتی جیھانی ڕاشیدی ھات جا اللە فەرمانی پێکردووم بتانگەڕێنمەوە بۆ پێڕەوو بەرنامەی نبوەتی یەکەم ھەروەک بڵێی لە سەردەمەکەی محمد نێردراوی اللە بن- دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- ئەگەر شوێنی بانگەوازکاری لای اللە کەوتن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیەوە، جا بۆ حەق نیەو ڕەوانیە شوێنی ئارەزووی ڕێکخراوی قاعیدە بكەوێت، وە بۆ حەقیش ڕەوا نیەو نابێت شوێنی ئارەزووی سوننەو جەماعە بکەوێت، وە بۆ حەق نیەو نابێت شوێنی ئارەزووەکانی شیعە بکەوێت، وە بۆ حەق نیەو نابێت شوێنی ئارەزووی گەلێک بکەوێت کە ئایینەکەیان بەش بەش کردووە بۆ چەندین بەشی جیا جیا ھەروەک لەپێش ئەمانە ئەھلی کتێب کردوویانە، جا من لە هیچ شتێک لە ئێوە نیم تا ئەوکاتەی بە چاکی پەیڕەوی ئەم قورئانە گەورەیە دەکەن کە لەبەردەستانە، کە پارێزراوە لە دەستکاریکردن و شێواندن، بەڵگەی اللە یە لەسەر ھەموو خەڵکی تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جا ئەگەر گوێڕایەڵیتان نەکرد ئەوا بۆ کوێ دەڕۆن لە دەست سزای توندو بە ئیشی اللە بۆ پشتھەڵکەران لە زیکری پارێزراوی پەروەردگارەکەتان لە دەستکاریکردن و شێواندن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28)} صدق الله العظيم [التكوير].
وە ئەی موەحید، ئایا دەتوانی بە حەق تانە لەم بەیانە ئاشکرایە بدەیت ئەگەر بێتو بە یەک دەسەڵاتی زانستیش بێت جا بڵێیت بەڕاستی ناصر محمد یەمانی بە ئارەزووی خۆی تەفسیری بۆ کردووە؟ جا ھەرگیز ناتوانیت، دەزانی لەبەرچی؟ ئەمە لەبەرئەوەی من وەک ئێوە نیم ئەی زانایانی موسڵمانان کە قورئان بە ڕاو ئیجتیھادو پێوانە تەفسیر بکەم پەناش دەگرم بە اللە ئەگەر وتەکەی اللە بشێوێنم و لە شوێنێکی دابنێم مەبەستی خۆی نەبێت؛ بەڵکو بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانم بۆ ھێناون لە خودی قورئان جا دەسەڵاتی زانستەکەمان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەتەوە کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێب بۆ زاناو نەزانەکانتان، قورئانێکی عەرەبی ئاشکرا بەڵکو تێبگەن، جا بەڵگەتان بەسەردا ناھێنمەوە لە شتێک بە قسەی خۆم و ڕاو ئیجتیھادێک لەلایەن خۆمەوە، بەڵکو بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان خۆ ئەگەر بە ڕوونی و ئاشکرا نایانبینیت ئەوا فەرموو بەیانێکی حەق و ڕاست و دروستر لە بەیانەکەی ناصر محمد یەمانی بھێنەوە کە ڕاستر قسە بکات و باشتر ڕێنمایی بکات ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت، جا ئەگەر نەتکردو ھەرگیزیش ناتوانیت بیکەیت ئەوا لە اللە بترسە، وە ئەمە بە پێشەواکەتان ئوسامە بن لادن ڕابگەیەنە بەوەی ئێمە چاوەڕێی دەکەین بۆ گفتوگۆکردن جا لەڕاستیدا ئەمە ھەواڵێکی گەورەیە کە ئێوە پشتی لێ هەڵدەکەن ئەی گەلی موسڵمانان جا لە اللە بترسن، وە ئاگادارتان دەکەمەوە بە ڕاکردن لە اللە وە بۆ اللە، بەڕاستی من بۆ ئێوە لەلای ئەوەوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام لە سزاکەی اللە بە ھەسارەی سزا لەم ئوممەتەدا نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، وە کێ لەم کەسە ستەمکارترە کە درۆ لەسەر اللە ھەڵدەبەستێت؟
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.