الموضوع: ببە مەھدیێک بۆ حەق و لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای ئەو بانگەواز بۆ ڕێگاو ڕێبازی اللە بکە ئەوکاتە سەرفرازیەکی گەورە بەدەستدەھێنیت

1

ببە مەھدیێک بۆ حەق و لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای ئەو بانگەواز بۆ ڕێگاو ڕێبازی اللە بکە، ئەوکاتە سەرفرازیەکی گەورە بەدەستدەھێنیت ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 01 - 1431 کۆچی
19 - 12 - 2009 زایینی
09:23 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=5324
________


ببە مەھدیێک بۆ حەق و لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای ئەو بانگەواز بۆ ڕێگاو ڕێبازی اللە بکە، ئەوکاتە سەرفرازیەکی گەورە بەدەستدەھێنیت ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئەی ئەوەی خۆت وا دەبینی ڕێنمایی بۆ حەق دەکەی و بانگەواز بۆ ڕێگای حەق دەکەیت، بەخێربێیت بۆ مێزی گفتوگۆی ئازادی جیھانی، بەو مەرجەی لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەت اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان گفتوگۆمان لەگەڵ بکەی، جا ئەگەر لە شوێنکەوتووانی محمد نێردراوی اللە یت - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وەرە بەرگری لێبکەو بەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیەی دوایین نێردراوو پێغەمبەران باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هێناویەتی گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی بکە، جا لەدوای ئەو ھیچ پێغەمبەرو نێردراوێکی تر نیە، نە وەحیێکی تازەش، تەنھا ئەوەی بۆ سەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران دابەزیووە؛ کە ئەویش قورئانی گەورەی پەیامی اللە یە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت لەسەر ڕێگایەکی ڕاست بێت.

جا بەوپێیەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی نەکردووە بە پێغەمبەرێکی تازە؛ بەڵکو بە بەسەرخەری محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ڕەوانەی کردووە، بۆیە دەبینی بە خودی بەڵگەو بەرچاوڕوونیەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە قورئانی گەورەیە بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوەو گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، جا ئەوەی ھیدایەت بدرێت بۆ خۆیەتی، ئەوەش گومڕاو سەرلێشێواو بێت لەسەرخۆیەتی، ئێمەش ھیچمان لەسەر نیە جگە لە ڕاگەیاندن نەبێت، وە اللە ش فەرمانی پێنەکردووین بە زۆر خەڵکی ناچار بکەین لەسەرئەوەی باوەڕبێنن، بەڵکو بێدارکەرەوەین بە کتێبی اللە قورئانی گەورە ئەگەر بڕواتان پێی ھەیە کە اللە کردوویەتی بە بەڵگە لەسەر محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - وە اللە هۆشداری پێداوە لەوەی شوێن دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بکەوێت، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَاهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا ۚ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُم بَعْدَ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّـهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا وَاقٍ ﴿٣٧﴾}صدق الله العظيم [الرعد].

کەواتە اللە قورئانی لەدوای دابەزاندنی کردووە بە بەڵگە لەسەر نێردراوەکەی، وە کردوویەتی بە بەڵگەش لەسەر گەلەکەی لەدوای گەیاندنی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ ۖ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿٤٤﴾}صدق الله العظيم [الزخرف].

جا ئەگەر تۆ لە ھیدایەتدراوە ڕێنماییکراوەکانیت نەک لەو گومڕا گومڕاکارانەی قسە بە ناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن ئەوا بێگومان دەتبینین لەسەر بەڵگەو بەرچاو ڕوونی لای پەروەردگارەکەت بانگەوازی خەڵکی دەکەی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾}صدق الله العظيم [يوسف].

وە بانگەوازیش بۆ لای اللە تەنها تایبەت نیە بە مەھدی چاوەڕوانکراو تا چاوەڕێی بکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە تاریکاییەکان دەربهێنێت بەرەو ڕووناکی؛ بەڵکو بانگەوازکردن بۆ هەموو شوێنکەوتووانی محمد نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ هَـٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّـهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّـهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾} صدق الله العظيم.

جا ئایا پێتان وایە شوێن محمد نێردراوی اللە کەوتبن - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکی دەکەن و بەڵگەیان بەسەردا دەھێننەوە بەهەمان ئەوەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی گفتوگۆی پێ لەگەڵ خەڵکی دەکردو بەڵگەی پێ بەسەردا دەهێنانەوە؟ یان نازانن بە چی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی قسەی پێ لەگەڵ خەڵکی دەکردو بەڵگەی بەسەردا دەھێنانەوە؟ بەڵام فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەبینن سەبارەت بەوەی اللە بە چی فەرمانی بە نێردراوەکەی کردووە تا گفتوگۆی پێ لەگەڵ خەڵکی بکات. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾} صدق الله العظيم [النمل].

وە اللە هۆشداری بە نێردراوەکەی داوە لەوەی دەستبگرێت بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ قورئان؛ بەڵکو فەرمانی پێکردووە دەست بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەوە بگرێت و جیھادێکی گەورەی پێ بکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿٥٢﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

بۆیە دەبینی ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ھەرگیزاو ھەرگیز گوێڕایەڵیتان ناکات، وە ھێشتا بە قورئانی گەورە جیھادێکی گەورەتان لەگەڵ دەکات، ھەروەک چۆن باپیرەو سەرمەشقم خۆشەویستر لە دایک و باوکم و نەفسی خۆم و ھەموو خەڵکیش لەلام؛ باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی جیھادی پێ دەکرد، جا اللە نەیکردووم بە داهێنەر لە ئاییندا؛ بەڵکو کردوومی بە شوێنکەوتە، وە بانگەوازیشتان دەکەم بۆ ئەوەی محمد نێردراوی اللە و هەموو نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان - چاکترین درودو سڵاوی‌ پەروەردگاری جیهانیان لەسەر - بانگەوازیان بۆ دەکرد، بۆ لای وشەیەک کە یەکسانە لەنێوان ھەموو نێردراوو پێغەمبەران، ئەویش بریتیە لە: (لا إله إلّا الله وحده لا شريك له - جگە لە اللە هیچ پەرستراوێک نیە تاک و تەنهایەو هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە)، جا بەندەی ئەو بن و ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دامەنێن تا بەو ھۆیەوە لە سزادراوان نەبن، وە ئەوکەسەی شەریک و ھاوبەش بۆ اللە بڕیار بدات بەڕاستی ستەمی لەخۆی کردووەو ھەرگیز ناچێتە ناو بەھەشتەکەی اللە، وە ھەرگیز لەدوای مردنی ناچێتە ناو ئاسمانەوە: بەڵکو دەرگاکانی بەسەردا دادەخرێت و پاشان لە ئاسمان بەردەدرێتەوە جا باڵندە پەلاماری دەدات یان ڕەشەبایەک دەیبات بۆ شوێنێکی دوورو قوڵ لە ئاگری دۆزەخ، وە ھەرگیزیش اللە لەوە خۆشنابێت هاوبەش و ھاوەڵی بۆ دابنرێت، بەڵام جگە لەوە خۆشدەبێت بۆ ھەرکەسێک بیەوێت ئەگەر بێتو لە کردەوە چاکەکانیان دڵسۆز بن و ئومێدی گەیشتن بە پەروەردگارەکەیان بکەن و ھیچ کەسێک نەکەن بە شەریک و ھاوبەش و هاوەڵی اللە، وە لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێکی تر نەکەن ئەگەر بێتو لەو بەندانە بن بە دڵسۆزی بۆی لە ئایینەکەی اللە دەپەرستن ئەگەرچی بێباوەڕانیش حەزی پێ نەکەن؛ ئەوانەی ئەگەر یادی اللە کراو بە تەنھا لە قورئان ناوی برا دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، کاتێکیش باسی شتی تری جگه له اللە بکرێت خۆشحاڵ دەبن و مژدە دەدەن، حوکمیش هەر بۆ اللە یە کە چاکترین جیاکەرەوەیە بۆ ئەو دەستە نەیارانەی دەربارەی پەروەردگارەکەیان ناکۆکن ئەگەر بترسن و پارێزکار بن، جا ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە بڕیار مەدەن، وە بزانن ھەموو بەندەکانی اللە لە نێردراوو پێغەمبەران وەکو ئێوە بەندەی اللە ن، کەواتە لەبەرچی شوێنیان ناکەون و اللە بپەرستن وەکو ئەوەی ئەوان دەیانپەرست و پێشبڕکێ لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی بکەن ئەگەر دەیپەرستن؟ وە هیچیش لەسەر نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان نەبووە جگە لە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت بە خەڵکی جیھان بەوەی پێیان ڕاگەیاندوون اللە پەروەردگاری نێردراوو پێغەمبەرەکانیەتی و پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشە کە تێیاندایەو لەنێوانیانە، وە پەروەردگاری ئەو بەھەشتەیە کە پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە، ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە ھیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لە ئەو نەبێت، جا وەکو ئەوەی هەموو پێشبڕکێ کارەکان لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی لە نێردراوو پیغەمبەرەکانی و بەندە چاکەکارەکانی پەرستوویانە بیپەرستن، جا اللە تەنها تایبەت مەکەن بەوان بەبێ خۆتان، چونکە بەم ھۆیەوە اللە سزایەکی بە ئێش و ئازارو سەختتان دەدات، ئایا اللە هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانی بۆ چیتر ڕەوانە کردووە جگە لەوەی بانگەوازی خەڵکی بکەن بۆ پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ بۆ ئەوەی هەموو بەندەکان پێشبڕکێ بکەن بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان نزیکترو خۆشەویسترە لەلای ئەگەر بەندەی ئەو بن، تا بیکەن بە پەرستراوی خۆیان کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت و جگە لە ئەویش ھەموو بەندەی اللە ن، بۆیە ھیچ جیاوازیەک لەنێوان هیچ بەندەیەکی اللە نیە تەنھا بە تەقواو پێشبڕکێ کردن نەبێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەگەر ئێوە دەیپەرستن، جا ئەوەیە کە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بانگەوازتان دەکات بۆ لای، کە بریتیە لە خودی بانگەوازەکەی هەموو نێردراوو پێغەمبەران، وە جیاوازیش لەنێوان ھیچ یەکێک لە نێردراوەکانی ناکەم و لە موسڵمانە شوێنكەوتووەكانیشم بۆ پێغەمبەری اللە موساو عیساو محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر هەموویان، وە شوێنکەوتەی هەموو نێردراوانی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھانم، ئەوانەی بانگەوازی خەڵکیان دەکرد بۆلای ئیسلام و فەرمانیان پێدەکردن تەسلیمی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بن، کە ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت تا ببن بە بەندەی ئەو، جا ئەوەیە بانگەوازەکەی من و هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی لای پەروەردگارەکەیان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ ﴿٢٥﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

بەڵام خەڵکینە، ئێوە ڕەتتان کردەوەو زۆربەشتان ڕقتان لە حەق دەبێتەوەو بێباوەڕن پێی، وە لەناوتاندا کەس بڕوای نەھێناوە تەنھا کەمێکتان نەبن، بەھەمان شێوە بەداخەوە زۆربەی ئەو باوەڕدارانە باوەڕیان نەھێناوە مەگەر تەنھا بە شەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەیان بەھۆی نێردراوو پێغەمبەرانی و مەھدی چاوەڕوانکراوەوە، وە بڕوایان وایە بۆیان نیە لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ نێردراوو پێغەمبەرانی اللە بکەن، جا بەوھۆیەوە شەریک و ھاوەڵتان بۆ اللە داناوەو ھەرگیزیش جگە لە اللە پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆتان نادۆزنەوە تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت و بە دڵێکی ساغ و سەلامەت لە شەریک و ھاوبەشدانان هاتبێتەوە لای پەروەردگارەکەی، بەڕاستی شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی زۆر گەورەیە.

وە خەڵکینە، لەلای پەروەردگارەکەتان واز لە بە گەورەگرتنی یەکتری بهێنن چاکترە بۆتان، جا هەموو نێردراوو پێغەمبەرانیش وەکو ئێوە بەندەیەکن و بۆلای پەروەردگارەکەیان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە کەوتوون تا دەرکەوێت کامیان نزیکترە، وە ئومێدی ڕەحمەتەکەی دەکەن و لە سزاکەشی دەترسن، جا چەندە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی اللە م بۆ زاناو نەزانەکانتان بیر مرۆڤ و جنەکانتان خستەوە، بەڵام زۆربەتان ڕقتان لە حەقەو حەزی پێناکەن، وە مەھدی چاوەڕوانکراوێکتان دەوێت شوێنکەوتەی شیعەو سوننە یان ھەر بەش و دەستەیەکتان بێت و شوێن ویست ئارەزووەکانتان بکەوێت و لەسەر دەستەو بەشە جیاوازەکانتان بێت و دەستەو بەشی ترتان بۆ زیاد بکات، دوورەو زۆر دوورە، نەخێرو ھەزار جار نەخێر، ھەرگیزاو ھەرگیز حەق شوێن ویست و ئارەزووەکانتان ناکەوێت تا ئەوکاتەی اللە بە نیشانەیەک لە ئاسمانەوە بەسەرتاندا دەریدەخات و بۆ حەق ملکەچتان دەکات، جا بۆ حەق نیە شوێن ویست و ئارەزووەکانتان بکەوێت.

وە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی نەکردووە بە شیعەی دوانزە ئیمامی و نەشیکردووە بە ئەھلی سوننەو جەماعە، نەشیکردووە بەوەی ئینتیمای بۆ ھیچ یەکێک لەو دەستەو بەشە جیاوازانە ھەبێت کە ئایینەکەیان بۆ چەندین بەش و دەستەو حزبی جیاجیا دابەش کردووە لەدوای ئەوەی ئایەتەکانی پەروەردگاریان لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ هاتووەو ئەوانیش پشتگوێیان خست، جا ئەوانە سزایەکی گەورەیان بۆ ھەیە، پەناش دەگرم بە اللە ئینتیمام بۆ ھەر دەستەو بەشێکیان هەبێت؛ بەڵکو موسڵمانێکی ڕاست و دروستم بەبێ خوارو خێچی و لە ھاوبەشدانەران نیم و لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم (کە قورئانی گەورەیە) بانگەواز بۆ لای اللە دەکەم، شوێنکەوتەشم نەک داهێنەر لە ئاییندا، وە من و ئەوانەی شوێنم کەوتوون ژیرو ھۆشمەندین، وە ئەوانەی تێناگەن ئەوانەن بانگەواز بۆ لای دەستەو بەشە جیاوازەکانیان دەکەن و دەیانەوێت خەڵکی شوێن ویست و ئارەزووەکانیان بکەون، ھەر حزب و دەستەیەکیشیان بەوەی خۆی لەلایەتی و لە ئاییندا دایھێناوە خۆشحاڵە، جا ئەگەر پشت لە بەش بەش بوون و جیاکاری لە ئایینی ئیسلام نەکەن و ڕەتی نەکەنەوە ئەوا لە موسڵمانان نین، وە ئەگەر دەست بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراو مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە نەگرن لە موسڵمانان نین، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ ۖ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨١﴾} صدق الله العظيم [النمل].

ھەرچی ئەوانەن پشتیان کردۆتە بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئایەتە ڕوون و ئاشکرا مەحکەمەکانی کتێبی پەروەردگارەکەیان و ئایینەکەیان بۆ چەندین دەستەو بەش و حزبی جیا جیا دابەشکردووە لەدوای ئەوەی ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیان بۆ ھاتووە ئەوا بە سزایەکی گەورە مژدەیان پێدەدەم، تەنھا ئەگەر تۆبە بکەن بەر لەوەی اللە لە شەوی سەرکەوتن و دەرکەوتن فەرمانەکەی بەدی بێنێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

بەڵام ئێوە فەرمانەکەی مەحکەمی اللە تان پشتگوێ خستووەو شوێن خاوەن کتێبەکان کەوتوون وەکو ئەوان قسەتان بەناوی اللە وە کردووە لەکاتێکدا دڵنیا نین و گومانتان هەیەو نازانن، جا شوێن گومان کەوتن کە ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا نیە، وە ئایینەکەشتان بۆ چەندین دەستەو بەش و حزبی جیا جیا دابەشکردووەو هەر دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لە ئایین دایهێناوە خۆشحاڵە.

پاشان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا دەزانن بۆچی ئەو خاوەن کتێبانەی ئایینەکەیان بۆ چەندین دەستەو بەش و حزبی جیا جیا دابەشکردووە لەسەر ھیچ شتێک نین؟ چونکە دەستیان بە تەورات و ئینجیلەوە نەگرتبوو و کتێبی اللە یان پشتگوێ خستبوو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ} صدق الله العظيم [البقرة:113].

جا ئایا دەزانن ئەوان بەهەموویانەوە لەسەر ھیچ شتێک نەبوون چونکە پشتیان لە کتێبی حەقی اللە دەکرد ھەرچەندە بڕواشیان بە تەورات و ئینجیل ھەبوو، بەڵام شوێن تەورات و ئینجیلی حەقی لای پەروەردگارەکەیان نەدەکەوتن؛ بەڵکو شوێن ویست و ئارەزووەکانی خۆیان کەوتن، بۆیە گومڕاو سەرلێشێواو بوون، بۆیە نە جولەکە نە نەصاراکان لەسەر ھیچ شتێک نین تا ئەوکاتەی به‌ چاکی په‌یڕه‌وی لە ته‌ورات و ئینجیل و قورئانی گەورە دەکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} صدق الله العظيم [المائدة:68].

وە ئیمام مەھدی نە کوفر بە تەورات دەکات، نە بە ئینجیل، نە بە قورئانی گەورە؛ بەڵکو بڕوای بە ھەموویان هەیە تەنھا ئەوەی لەگەڵ مەحکەمی قورئان دژو پێچەوانە بێت، جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی پێغەمبەر، جا سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان من شوێن قسەیەک یان فەرموودەیەک ناکەوم لەکاتێکدا دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبی اللە قورئانی گەورە بێت، وە ئەوەی لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە دژو پێچەوانەیە بە نەعلی پێکانم تێکی دەشکێنم، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ چونکە دەزانم ئەوەی دژو پێچەوانە بێت لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن جا ئەگەر لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی پێغەمبەر ئەوا لەلایەن جگە لە اللە وەیەو لەلایەن تاغوتی شەیتانی نەفرەتلێکراوەوەیە لەسەر زمانی پاڵپشت و دڵسۆزەکانی، ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لە ناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕیەکەیان دەشارنەوە، وە دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە اللە بۆ ئیمام مەھدی نیە شوێن ئەو موسڵمان و نەصاراو جولەکانە بکەوێت کە دەستدەگرن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، تەنانەت ئەگەر بە تەنھا منیش دەستی پێوە بگرم تا ئەوکاتەی بە دڵێکی ساغ و سەلامەت دەگەڕێمەوە لای اللە، وە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبیشتان بەسەردا دەخوێنمەوە، جا ئەوەی ھیدایەت وەربگرێت بە قازانجی خۆیەتی، وە ئەوەی گومڕابێت بە زیانی خۆیەتی، منیش لێپرسراوو چاودێر نیم به‌سه‌رتانەوە، ھەرگیزیش بە زۆر ناچارتان ناکەم تا باوەڕی پێ بهێنن.

ڕەنگە یەکێک لە گەورە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ: کەمێک بوەستە بوەستە ئەی ناصر محمد یەمانی و دەمارت ھێوربکەوە، کێ وتوویەتی ئێمەی زانایانی موسڵمانان شوێن کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ناکەوین؟ جا سەبارەت بە ئێمە تۆ لەکوێ ژیاویت، وە لەکوێ ئەو زانستەت فێربوویت؟ جا ئێمەی ھەموو زانایانی موسڵمانان باوەڕمان بە قورئانی گەورە هەیەو دەستیشمان پێوە گرتووە". لەدوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: کەواتە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبی اللە بدەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن، دەشزانم کتێبی اللە قورئانی گەورە دەخوێننەوە، بەڵام وێنەتان وەکو جولەکەو نەصاراکانە کە کتێبی اللە تەورات و ئینجیل دەخوێننەوەو بڕواشیان پێیان ھەیەو پاشانیش پەیڕەوی لە تەورات و ئینجیل ناکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ} صدق الله العظيم.

جا ئایا دەزانی مەبەستی اللە ی پایەبەرز چیە لەوەی دەفەرموێت: {وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ}؟ واتە کتێبی اللە تەورات و ئینجیل دەخوێننەوەو باوەڕیشیان پێی ھەیە، بەڵام پەیڕەوی لێ ناکەن، جا چەندە خراپ و نالەبارە ئەو باوەڕەیان کە بەم شێوەیە فەرمانیان پێدەکات، بۆیە لەسەر ھیچ شتێک نین تا ئەوکاتەی پەیڕەوی لە کتێبەکەی اللە تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورە دەکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ} صدق الله العظيم.

بە ھەمان شێوە ئێوەش ئەی گەلی موسڵمانان، سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیە ئێوە لەسەر ھیچ شتێک نین تا ئەوکاتەی پەیڕەوی لەم قورئانە گەورەیە دەکەن کە پشتگوێتان خستووەو ئەو پەتی اللە یەی اللە فەرمانی پێکردوون بە توندی دەستی پێوە بگرن و بێباوەڕیش دەبن بەوەی دژو پێچەوانەیەتی ئەگەر بڕواتان پێی ھەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّـهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا ۚ وَاذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ اللَّـهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

ھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُم بُرْهَانٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكُمْ نُورًا مُّبِينًا ﴿١٧٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا بِاللَّـهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِّنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿١٧٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا ئەوە بریتیە لە بەڵگەیەکی گەرەنتیکراو لە دەستکاری و شێواندن کە هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێبازو به‌رنامه ئەگەر بڕواتان پێی ھەبێت، جا شوێن زیکرو بەرنامەکەتان و زیکرو بەرنامەی ھەموو خەڵکی جیھانیش کە قورئانی گەورەیە بکەون کە بەڵگەیەکی حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەتان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ }صدق الله العظيم [البقرة:111].

ھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً ۖ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ ۖ هَـٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِيَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِي ۗ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ ۖ فَهُم مُّعْرِضُونَ ﴿٢٤﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

جا ئەی مەھدی ژمارە ھەزار، هەموو بانگەشەیەک بەڵگەی هەیە، بەڵگەش بریتیە لە دەسەڵاتی زانستی لای اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان، جا ئەگەر بە زانستێک چاکتر لە زانستەکەی ئەو ھیدایەت بدات و ڕاست بێژتر بێت و چاکتر ڕێگا نیشان بدات بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بوویت ئەوکاتە ھەرگیز بە گوناھو ناڕەوا خۆم بە گەورەو زل ناگرم و دەبم بە یەکەم شوێنکەوتەی تۆ، جا بە ھەموو ئەو هێزو توانایەی پێمدراوە بە گوێرەی ھەوڵەکەم ئەگەر توانیم حەق سەردەخەم؛ اللە ش ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک تەنها به پێی تواناو ھەوڵی خۆی نه‌بێت بۆ سەرخستنی حەق، بەڵام ڕێگەم پێبدە پێشوەختە ئەنجامی گفتوگۆکەی نێوانمان ڕابگەیەنم بەوەی بە هیچ شێوەیەک و ھەرگیزاو ھەرگیز ناتوانی هیچ بکەیت، جا ئەگەر توانیت بەسەر ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بیت بە زانستێک کە چاکتر لە زانستەکەی ئەو ڕێنمایی بکات و لە قسەدا ڕاستگۆتر بێت و چاکتر ڕێگا نیشان بدات ئەوکاتە بەڕاستی و بێ هیچ گومان و دوودڵیەک تۆ بوویت بە مەھدی چاوەڕوانکراوو مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیش درۆزنێکی خراپەکارە، ئەگەر توانیت لە کتێبەکەی اللە ی زیکری پارێزراو لە دەستکاری و شێواندن کۆت و بەندم بکەیت، بەڵام دوورەو زۆر دوورە.. جا ئایا لەدوای ئایەتە ڕوون و ئاشکرا مەحکەمە حەقەکان چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟

وە سوێند بە اللە ی مەزن کە ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیوو پڕوتوکاو بووەو پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورەیەو جنی لە بڵێسەی ئاگرو مرۆڤیشی لە گڵێکی وشک دروستکردووە، کە درک بە چاوەکان دەکات و چاوەکان ناتوانن درکی پێبکەن و بیبینن (کە اللە ی تاک و تەنهای زاڵە) ئەگەر بێتو هەموو زانایانی گەلانی جیهان لە جن و مرۆڤ و هەموو گەلانی تر لەوانەی لەسەر پێ دەڕۆن یان دەفڕن بێن و گشتیان لە مێزی گفتوگۆ ئامادەبن ئەوا ھەرگیز ناتوانن زانستێک بھێنن چاکتر لە زانستەکەی ناصر محمد یەمانی ڕێنمایی بکات و ڕاستگۆتر لەو قسەش بکات، ئەم سوێندەش سوێندی لە خۆبایی بوونی مەھدی چاوەڕوانکراو نیە؛ بەڵکو ھەروەک چۆن دەزانم بەڕاستی پەروەردگارەکەم اللە یەو تاک و تەنهایەو ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی نیەو محمدیش نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئاواش بە دڵنیاییەوە دەزانم من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتانم، بانگەوازتان دەکەم بۆ دەستگرتن بەو حەقەی لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بۆتان دابەزیوە، جا بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییتان دەکەم، بۆئەوەی تەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێكی بۆ دابنێن لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم، جا بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێبەکەی اللە کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبی قورئانی گەورەی حەقی لای پەروەردگارەکەتان گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم، جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ} صدق الله العظيم [يونس:32].

جا بوختانمان بۆ ھەڵمەبەستە ئەی پیاو بەوەی ھەڵساوین بە سڕینەوەی گفتوگۆی ئەھلی زانست! حاشا للە، بەڵکو ئێمە ناچارین بەیانی ئەو کەسانە کەم بکەینەوە کە بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن، جا نایانبینم لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکەن، خۆ ئەگەر لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکەن ئەوا بەحەق زمانیان لاڵ دەکەم، بەڵام بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ئاشکرای لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان بەیان لەدوای بەیان دەنوسن، جا بە زانستی تاغوت گفتوگۆم لەگەڵ دەکەن و بە توندیش دەستیان پێوە گرتووەو وازیشیان لە پەتەکەی اللە قورئانی گەورە ھێناوەو شوێن ئەوە کەوتوون کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی پەتی اللە ی خاوەن دەسەڵات و ھێزی پتەو که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نیەو هەمیشە دامەزراوە، جا ئایەتەکانی اللە یان پشتگوێ خستووە وەک بڵێی گوێبیستیشی نەبوونە، لەڕاستیدا ئەوانە دەستیان بەوەوە گرتووە کە لەلایەن جگە لە اللە وەیە! بۆیە لە نێوان ئەوو مەحکەمی کتێبەکەی اللە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە، چونکە ئەوەی لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە دژو پێچەوانە بێت لەلایەن تاغوتەوەیە، جا وێنەی ئەوانە وەک کەسێکە دەستی بە دەزووی ماڵی جاڵجاڵۆکەوە گرتووە تا نەکەوێت، ئەوانە لە دۆست و پاڵپشتەکانی تاغوتن و نموونەیان لە مەحکەمی کتێبدا دەبینرێت کە بریتیە لە: {كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:41].

‎وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی بە قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری، بانگەوازکار بۆ کۆکردنەوەی گەلان لەسەر وشەی تەوحید، خەلیفەی اللە و بەندەکەی ناصر محمد یەمانی.
__________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 11:06 PM