(گەشتەکەی ذى القرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لە پێناو اللە)
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - 05 - 1430 کۆچی
16 - 05 - 2009 زایینی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3929
ــــــــــــــــــــ
بەیانی ڕاست و دروستی: {فَأَتْبَعَ سَبَبًا} کە بریتیە لە ھۆکارەکانی گەشتی دەریایی و وشکانی؛ گەشتی زەمینی نەک بۆشایی ئاسمانی ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای بەڕێزم، چەندە سەیرە قسەی ئەوانەی دەیانەوێت گەشتەکەی ذی لقرنين بکەنە گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی! جا ئایا بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستیان لەسەرئەوە ھەیە؟ {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:١١١].
ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە لەم فەرموودانەی اللە ی پایەبەرزدا ھێناوتن:
جا ئەوەی خوارەوە بەیانە ڕاست و دروستەکەیە بۆ تۆ سەبارەت بە ھۆکارەکان:
ئەمە بە ھەموو ھۆکارێک دەوترێت، جا ئەگەر ھۆکاری گەشتی وشکانی بێت یان دەریایی یان سەرکەوتن بەرەو بۆشایی ئاسمان یان ئەو ھۆکارانەی لە جەنگ و کوشتندا بەکاری دەهێنن، ھەروەک ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم.
ئەمەش تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئەوانەی وا گومان دەبەن ھەرگیز اللە نێردراوەکەی سەرناخات و ھەرگیز پاسەوانی لێناکات، ھەروەک غەوثی کوڕی حارث لەوکاتەی گوێی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بوو: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:٦٧].
جا غەوثی کوڕی حارث وتی ئەگەر بیەوێت شمشێرەکەی لێ ڕادەکێشێت و پاشان ملی محمدی پێ دەپەڕێنێت درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە ھەرگیزیش اللە نە سەری دەخات و نە لە کوشتنەکەی ڕێگری لێدەکات، پاشان اللە بە تەحەددایەکی حەق بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وەڵامی دانەوە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
واتە ئەوەی گومانی بردووە اللە پاسەوانی لە نێردراوەکەی ناکات ھەروەک بەحەق بەڵێنی پێداوە بەوەی: {وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:67].
جا ئەوەی ئەم بەڵێنەی اللە بەسەرخستنی نێردراوەکەی تا لە دوژمنەکانی بیپارێزێت بەڕاست دانانێت با بە ھۆکاریک بەرەو ئاسمان؛ بەمانای با شمشێرەکەی ڕابکێشێت و بەرەو ئاسمان درێژی بکاتەوەو پاشان ملی پێغەمبەری پێ پەل بدات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ئەگەر دەتوانێت، جا با سەیربکات و بزانێت ئهم پیلان و فێڵ و نهخشهیهی ڕق و کینەکەی لادهبات بە کوشتنی محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ وە ھەرگیز ئهم پیلان و فێڵ و نهخشهیهی ڕق و کینەکەی لانابات، چونکە اللە لەبەرامبەر خەڵکی پاسەوانی لە پێغەمبەرەکەی دەکات ھەروەک اللە بەوە بەڵێنی پێداوە.
جا لەپاش ئەوە غەوث ھەوڵی دا قسەکەی جێبەجێ بکات و شمشێرەکەی ڕابکێشێت و ملی محمدی پێ پەل بدات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە وای گومان دەبرد ھەرگیز اللە بە ھیچ شتێک پاسەوانی لێ ناکات. جا ئەوەبوو کاتێک پێغەمبەری اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لە بەشێکی هێرشە جەنگیەکان لە ژێر سێبەری درەختێک بە تەنھاو دوور لە ھاوەڵەکانی دانیشتبوو ئەوەبوو غەوثی کوڕی حارث ھاتە لای و لەسەر سەری پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بە خۆی و شمشێرەکەیەوە وەستا، جا بەدەستی شمشێرەکەی بەسەر پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بەرزکردەوەو لێی ھاوارکرد: کێ تۆ لە من دەپارێزێت ئەی محمد؟ پێغەمبەریش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرمووی: اللە لە تۆ دەمپارێزێت ئەی غەوثی کوڕی حارث، جا ئەوەبوو شمشێرەکەی لەدەستی بەربوویەوەو پێغەمبەریش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی خێرا شمشێرەکەی گرت و بەسەر غەوثی کوڕی حارثدا بەرزی کردەوەو پێی وت: ئەی غەوث ئێستا کێ لە من دەتپارێزێت؟ ئەویش وتی: لێبوردنەکەی تۆ، کە باشترین بژاردەیەو لەگەڵمدا چاک بە، پێغەمبەریش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وازی لێھێناو لێی بوری و فەرمووی بڕۆ تا ھاوەڵەکانم بە هەوڵەکەی تۆیان بۆ کوشتنی من نەزانیوە ئەگینا دەتکوژن، ئەویش ھاتەوە لای گەلەکەی و پێی وتن: سوێند بە اللە لەلایەن چاکترین کەسی ناو خەڵکی ھاتوومەتەوە لاتان.
جا ئایا بۆت ڕوون بوویەوە لەم شوێنەدا ھۆکارەکە بریتیە لە شمشێر؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
وە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی ڕوونکردنەوەیەکی ڕاستم بۆ هێناون، ھەرچەندە ئەگەر لە بەیانی ئەم ئایەتە لەلای ئەوانەی وایان دادەنێی موفەسیرن بگەڕێیت ئەوا تەفسیرێکی نالۆژیکی دەبینیت کە ھەرگیزاو ھەرگیز عەقڵت قبوڵی ناکات، ھەرچی بەیانەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە ئەوا بە حەق عەقڵەکان بۆی ملکەچ دەبن، جا ئەوکەسەی تێدەگات و عەقڵی بەکاردەھێنێت و ورد دەبێتەوەو بیردەکاتەوە ھیچی تر نادۆزێتەوە تەنھا ئەوە نەبێت بە حەق بەڕاستی دابنێت، ھەرچی ئەو کەسەیە کە بیرناکاتەوە ئەوا وەکو ماڵات و ئاژەڵەکانە کە ھیچ بیرناکاتەوە، جا سەیری تەفسیرەکانی ئەوان بۆ ئەم ئایەتە بکە کە دەڵێن:
جا ئەوە تەفسیری دەستەیەکە لە ئەھلی سوننە. ھەرچی دەستەکەی ترن کە بریتین لە شیعە ئەوانیش وتوویانە:
پاک و بێگەردی بۆ اللە! جا پەیوەندی نێوان ئەو ھۆکارەی بەرەو ئاسمان درێژ دەبێتەوە چیە لەگەڵ ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:١٠]؟
جا ئایا ئەوە بەیانی قورئانە بە قورئان ئەی گەلی موسڵمانان؟ کە تەفسیری ئەو فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزتان والێکردووە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم.
جا دەڵێن لێکدانەوەکەی بریتیە لەوەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا ھاتووە: {أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم!
بەڵکو ئەوە بەیانێکی تری ھەیە کە بریتیە لە تەحەدداکەی اللە بۆ هەموو جن و مرۆڤەکان لەوەی بتوانن ئاسمانی دنیا ببەزێنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا مَعْشَرَ الجنّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ ﴿٣٣﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٤﴾ يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِنْ نَارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنْتَصِرَانِ ﴿٣٥﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].
وە لەدوای ئەم تەحەددایەی لە قورئانی گەورەدا دابەزی جنەکان ھەوڵیاندا بگەنە ئاسمانی دنیا بۆ دزینی ئەوەی لە ئاسمانی سەرووی لای فریشتەکان گوێبیستی دەبن، جا بەیانەکەی قورئانیان لەسەر ئەرزی واقع بینی، هەر بۆیە باوەڕیان پێ ھێناو ھاتن و گوێیان لە نوێژێکی شەوگار گرت (لەلای پێغەمبەر)، جا لەپاش ئەوە ڕۆیشتنەوە لای گەلەکەیان بە ئاگادارکردنەوەیان و ئەوەیان ئاشکراکرد کە شەیتانی نەفرەتلێکراوو ھۆزەکەی لە زەویە ڕاخراوەکە (واتە لە بەھەشتی ژێر خاک - زەوی بابل - ئەو بەھەشتەی ئادەم و حەوای تێدابوو کە دەکەوێتە ژێر خاک) درۆیان لەگەڵ کردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الجنّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآناً عَجَباً (1) يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَداً (2) وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَداً (3) وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطاً (4) وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن تَقُولَ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّهِ كَذِباً (5) وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الجنّ فَزَادُوهُمْ رَهَقاً (6) وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَداً (7) وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاء فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَساً شَدِيداً وَشُهُباً (8) وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَن يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَاباً رَّصَداً (9) وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَداً (10) وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَداً (11) وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن نُّعجِزَ اللَّهَ فِي الْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُ هَرَباً (12) وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَى آمَنَّا بِهِ فَمَن يُؤْمِن بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْساً وَلَا رَهَقاً (13)} صدق الله العظيم [الجن].
وە ئەی ئەو خوشک و برایانەم کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، سوێند بەو حەقەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت وە جگە لە ئەو ھیچ کەسێکی تر نیە بەندایەتی بۆ بکرێت، ئێوە ھەرگیز لە حەق تێناگەن تا ئەوکاتەی عەقڵەکانتان بەکاردەھێنن، پاشانیش شوێن ئەوە ناکەون کە عەقڵ و لۆژیکی مرۆڤایەتی نکۆڵی لێدەکات، جا لەڕاستیدا ئێوە شوێن گەلێک کەوتوون کە گومڕابوونەو خەڵکیشیان گومڕاکردووە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە بەناوی اللە وە قسە دەکەن لەکاتێکدا گومانیان هەیەو دڵنیانین و نازانن. وە شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان کەوتوون لەکاتێکیشدا ئەوە نازانن، چونکە شەیتان فەرمانتان پێدەکات قسە بەناوی اللە وە بکەن لەکاتێکدا گومانتان هەیەو دڵنیانین و نازانن، بەڵام اللە ی ڕەحمان ڕێگری لێکردوون لەوەی بەناوی اللە وە قسە بکەن لەکاتێکدا گومانتان هەبێت و دڵنیانەبن و نەزانن، وە اللە ئەوەی فێرکردوون ئەمە فەرمانی شەیتانە کاتێک بەناوی اللە وە قسە بکەن لەکاتێکدا گومانتان هەیەو دڵنیانین و نازانن. بە پشتڕاستکرنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ ﴿١٦٨﴾ إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿١٦٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
جا لە فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بترسن: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ}.. تا ئەوەی دەفەرموێت: {وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].
جا ئەی گەلی موسڵمانان چیتانە دەستان بە تەفسیرەکانی ئەوانەوە گرتووە کە شوێنی ھەنگاوەکانی شەیتان کەوتوون و بەناوی اللە وە بە بەیانکردنی قورئان قسەیان کردووە لەکاتێکدا گومانیان هەیەو دڵنیانین و نازانن، جا خۆیان و ئێوەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، منیش بێ بەریمە لەوەی قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا گومانتان هەیەو دڵنیانین و نازانن، وە سوێند بە اللە ئەگەر وتووێژو ڕووبەڕووبوونەوەیەک لەنێوان بەیانە ڕاست و دروستەکەی من بۆ قورئانی گەورەو بەیانی زۆرێک لە خاوەن تەفسیرەکان بکەن دەبینن جیاوازیەکە لەنێوان بەیانە ڕاست و دروستەکەی من و بەیانە بەتاڵەکەی ئەوان وەک جیاوازی نێوان ڕوناکی و تاریکاییەکانە ئەگەر تێگەیشتبان، وە خەڵکینە لەسەرتان پێویستە عەقڵەکانتان بەکاربھێنن نەک ھەروا دەست بەوەوە بگرن کە بینیوتانە پێشینانتان لەسەری بوونە، جا بەڵکو ئەوان لەبەرامبەر حەق لەسەر گومڕایی بن لەکاتێکیشدا نەیانزانیوە؟ جا لەڕاستیدا ئەم تەفسیرە نادروستانە زۆرێک لەئێوەی لەڕێگای ڕاست گومڕاکردووە، بۆیە شوێنم بکەون بەحەق بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییتان دەکەم.
ھەرچی سەبارەت بە پرسیارەکەتە دەربارەی ئەو ھۆکارەی لە چیڕۆکەکەی ذي لقەرنەیندا هاتووە، ئێمە ناچارین بە وردی بۆت باس بکەین بەھۆی پرسیارکردنەکەت دەربارەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَتْبَعَ سَبَبًا} صدق الله العظيم.
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنْ ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُمْ مِنْهُ ذِكْرًا ﴿83﴾ إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآَتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿84﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿85﴾ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿86﴾ قَالَ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا ﴿87﴾ وَأَمَّا مَنْ آَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَى وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿88﴾ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا ﴿89﴾ حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا ﴿90﴾ كَذَلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا ﴿91﴾ ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا ﴿92﴾ حَتَّى إِذَا بَلَغَ بَيْنَ السَّدَّيْنِ وَجَدَ مِنْ دُونِهِمَا قَوْمًا لَا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا ﴿93 ﴾ قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا ﴿94﴾ قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا ﴿95﴾ آَتُونِي زُبَرَ الْحَدِيدِ حَتَّى إِذَا سَاوَى بَيْنَ الصَّدَفَيْنِ قَالَ انْفُخُوا حَتَّى إِذَا جَعَلَهُ نَارًا قَالَ آَتُونِي أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا ﴿96﴾ فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا ﴿97﴾ قَالَ هَذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿98﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿99﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿100﴾ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿101﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر برای بەرێزم، لەڕاستیدا ذا لقەرنەين یەکێکە لە پێغەمبەرانی اللە، کە اللە کردبووی بە خەلیفەی خۆی لە زەوی و لەسەر موڵکەکەی جێگیری کردبوو، وە بۆ ھەموو شتێکیش ھۆکاری پێدابوو، لەوانە ھۆکارەکانی گەیاندن، جا ئەوەبوو ھەموو ھۆکارەکانی گەشتکردنی وشکانی و دەریایی بۆ سوپاکەی ئامادەکرد، جا بەوپێیەی ذا لقەرنەين دەیزانی لە کۆتایی ھێنانی تێکدەری و خراپەکاری و بەرز ڕاگرتنی وشەی اللە لە ھەموو کوچەو ناوچەیەکی گۆی زەوی بەرپرسیارە بۆیە بڕیاری گەشتێکی گەورەیدا بە دەوری زەوی بە ئاڕاستەی جەمسەرەکان، وە بەیانی ڕاست و دروستی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا}.
ئەمە ھۆکارەکانی گەشتکردنە بە ھۆکاری وشکانی و دەریایی و چەکی جەنگ کردن، جا سوپا گەورەکەی لەگەڵ خۆی بردو بە ھەموو ھۆکارەکانی گەشتی وشکانی و دەریا ئامادەی کردن، وە ھۆکارەکانی گەشتکردنی وشکانی لە هۆکاری گەشتکردنەکەی بە دەریادا هەڵگرت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا}.
بەو مانایەی ھەموو کەرەستەو ھۆکارەکانی گەشتکردنی دەریایی و وشکانی و سوپا گەورەکەی لەگەڵ خۆی بردو گەشتە دەریاییەکەی بەرەو جەمسەری باکور دەستپێکرد بە سود وەرگرتن لە ڕێنیشاندەری ئەستێرەی جەمسەری باکور. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَلَامَاتٍ وَبِالنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ} صدق الله العظيم [النحل:١٦]،
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ النُّجُومَ لِتَهْتَدُوا بِهَا فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ} صدق الله العظيم [الأنعام:٩٧].
وە لە گەشتەکەیدا خۆی و سوپا گەورەکەی و ھەموو شتێکیشی برد لە ھۆکارەکانی گەشتکردنی دەریایی و وشکانی و ھەموو ئەوەی لە گەشتەکەیان پێویستیان پێ دەبوو، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَآتَيْنَاهُ مِنْ كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿٨٤﴾ فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿٨٥﴾}.
جا سواری کەشتی بوون کە هۆکاری گەشتە دەریاییەکەیان بوو، جا گەشتە دەریاییەکەیان بەرەو جەمسەری باکور دەستپێکرد بە پشتبەستن بە ئەستێرەی جەمسەری باکور، گەشتەکەشی لەدوای تێپەڕبوونی ھەسارەی سزا بوو بە ماوەیەک کە ببووە ھۆی توانەوەی دەریا بەستووەکانی باکوری زەوی، تا ئەوکاتەی لە دوورترین خاڵی خۆرئاوابوون لە جەمسەری باشور کۆتایی بە گەشتە دەریاییەکەی هێنا، ئەمەش چونکە لەوکاتەی خۆر لە جەمسەری باشور ئاوادەبێت ئەوا لە جەمسەری باکوریشیدا ئاوا دەبێت لە (کانی چاوگە تاریکەکە - عين حمئة) لەلای دەروازەی باکوری (بەهەشتی ژێر خاک) لە جەمسەری باکور دوورترین خۆرئاوابوون بەرەو باکور لەلای باکوری زەوی، جا بینی لە کانی و چاوگە تاریکەکە لە دەروازەی باکور ئاوا دەبێت، جا لەوێدا تێکدەرو خراپەکارەکانی زەوی بینی کە بریتین لە یەئجوج و مەئجوج، بۆیە اللە ی پایەبەرز دەربارەیان فەرموویەتی: {وَوَجَدَ عِنْدَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَنْ تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَنْ تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا}.
وە بەوپێیەی گەشتەکەی ذی لقەرنين گەشتێکی بانگەوازی و جیھادی بوو لەپێناو اللە و بانگەوازی بۆ ئیسلام دەکردو گەشتێکی کات بەسەربردن و ڕابواردن نەبوو، بۆیە وەڵامەکەی بە حەق ئەوەبوو فەرمووی: {قَالَ أَمَّا مَنْ ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُكْرًا ﴿٨٧﴾وَأَمَّا مَنْ آمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُ جَزَاءً الْحُسْنَىٰ ۖ وَسَنَقُولُ لَهُ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا ﴿٨٨﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
بەڵام یەئجوج و مەئجوج لە شەیتانەکانن، جا بەدرۆو دووڕوویی خۆیان بە ئیسلام و چاکساز نیشاندا ھەروەک خووی شەیتانە مرۆڤەکان، بۆیە ڕێگاکەی بۆ جێھێشتن و لە دەروازەی باکورەوە نەچووە ناوەوەی (زەویەکەیان بۆ بەھەشتی ژێر خاک) دوای ئەوەی ئیسلام و چاکسازی خۆیان ڕاگەیاند، بۆیە نەچووە ناو زەویەکەیان، پاشان شوێن ھۆکارەکان کەوت و بەردەوام بوو لە گەشتەکەی سەر ڕووی زەوی، تا ئەوکاتەی گەیشتە ئەو شوێنی خۆرهەڵهاتنی دەروازەی باشوری دوورترین خۆرهەڵات: {وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا}.
جا ئەوانە گەلێکن لە دەروازەی باشورن، وە ئەگەر خۆر لێیان ئاوابێت ئەوا لە دەروازەی باکور لێیان ھەڵدێتەوە، بەومانایەی
خۆر لێیان ئاوانابێت، جا ئەگەر لێیان ئاوابوو ئەوا لە دەروازەی بەرامبەرەوە بەسەریاندا ھەڵدێتەوە، ھەروەک لەم وێنەیەدا ئەوەتان بینیوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَى قَوْمٍ لَمْ نَجْعَلْ لَهُمْ مِنْ دُونِهَا سِتْرًا}.
https://mahdialumma.online/linking/TrouPoleNord.jpg
جا لەوێدا گەلێکی بینی و ھەواڵیان پێدا بۆ دەروازەی باشور ڕایانکردووە بەھۆی تێکدەری و خراپەکاریەکانی یەئجوج و مەئجوج لە ناوەوەو دڵی ئەو خاکەی دوو خۆرھەڵاتی ھەیە، جا لەگەڵ خۆیدا بردنی، وە لەکاتی بڕینی ڕێگاکە ھەوڵیدا لە زمانەکەیان تێبگات و ئەوانیش لە زمانەکەی تێبگەن، بۆیە ئەوان وەرگێڕی قسەکانی ذو لقەرنەين بوون بۆ گەلەکەیان، جا ڕێگاکەی گرتەبەر بە بەکارهێنانی ھۆکاری گەشتی وشکانی و ئەوانیشی لەگەڵ خۆی برد تا ئەوکاتەی گەیشتنە لای گەلەکەیان لەنێوان دوو بەربەستەکە، لە ناوەڕاستی
ئەو زەویەی دووخۆرھەڵاتی ھەیە، جا ئەوان بە گەلەکەیان وت ئەوە ذو لقەرنەينە، لەو چاکەکارانەی فەرمان بە چاکە دەکەن و ڕێگریش لە خراپە دەکەن، بۆیە گەلەکەیان وتیان: {قَالُوا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَى أَنْ تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا}.
لەبەرامبەر ئەوەی کرێیەکی پێبدەن، بەڵام ذو لقەرنەین پێی وتن بەدوای ماڵ و موڵک و سەروەتدا ناگەڕێت، بۆیە وتی: {قَالَ مَا مَكَّنِّي فِيهِ رَبِّي خَيْرٌ فَأَعِينُونِي بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا}.
وە ذو لقەرنەين قسەکەی ئەوانی پشتڕاست نەکردەوە تا بچێت یەئجوج و مەئجوج ببینێت، چونکە لەڕاستیدا پێشتر لە گەشتەکەی یەکەمی لە دەروازەی باکور ئەوانی بینیبوو، جا ذو لقەرنەين زانی زەوی لە لایەکانی باکورو باشوری کراوەیە، بۆیە بڕیاریدا لەنێوان ئەوان و ئەو گەلە بەربەستێکی بەھێزی گەورە دروست بکات، ئەوانیش بەهێزەوە یارمەتیان داو ئەوان و ذو لقەرنەين و ئەوەشی لەگەڵیدابوو بەربەستێکی گەورەی بەرزو بڵندیان دروستکرد، بەڵام بەربەستەکە لەلای باکوری بە گۆشەیەکی ڕاست دروست نەکراوە بەڵکو کەمێک گۆشە کراوەیە، ئەمەش تا ماددە کانزاییەکەی بتوێننەوەو لەسەرەوە بیخەنە خوارەوە، واتە بەجۆرێک تا کانزا تواوەکە بە بەنداوەکەدا خل بێتەوەو شێوەی ئاوێنەیی لەلای باکوری بەربەستەکە وەربگرێت، وە بۆیە ماددەی کانزای تواوەی لە لای باکووری بەنداوەکە دانا تا یەئجوج و مەئجوج تێکی نەشكێنن، هەروەها ماددە کانزاییەکەی لەلای باکوری بەربەستەکە لوس و ساف کرد تا نەتوانن پێیدا ھەڵگەڕێن و بەسەریاندا دابەزن، بەھەمان شێوە نەیانتوانی کونی بکەن ھەرچەندە یەئجوج و مەئجوج ھەوڵیاندەدا بۆ سەرەوەی بەربەستەکە پێیدا ھەڵگەڕێن بەڵام نەیانتوانی، بەھەمان شێوە ویستیان بچنە ناوی، بەڵام نەیانتوانی کونی بکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَمَا اسْطَاعُوا أَنْ يَظْهَرُوهُ وَمَا اسْتَطَاعُوا لَهُ نَقْبًا} صدق الله العظيم.
پاشان ذو لقەرنين پێی وتن کاتی دیاریکراوی کۆتایی ئەم بەربەستە لەگەڵ جارێکی تری تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر کۆتایی پێدێت، جا وا ئێستا وادەکەی ھات وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ بەڵێنە ڕاستەکە کە فەرموویەتی: {قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِنْ رَبِّي فَإِذَا جَاءَ وَعْدُ رَبِّي جَعَلَهُ دَكَّاءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّي حَقًّا ﴿٩٨﴾ وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
جا وا ئێستا خەریکە ھەسارەی ئاگری سەقەر بۆ مرۆڤایەتی دەربکەوێت، چونکە ناوە ناوە دوای ماوەیەکی زۆر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت (لوحة للبشر)، دواتریش بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر جەمسەرەکان دەتوێنەوە، ئەوەش یارمەتی کوژاندنەوەی زەوی دەدات لەو ئاگرەی بەھۆی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر تێی بەردەبێت، وە لە ڕۆژی تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر گەشتی دەرچوونەکەی مەسیحی دەجالیش دەست پێدەکات لەگەڵ گەلەکەی یەئجوج و مەئجوج و گەلەکەی تر لە لاکەی بەرامبەری، کە ناچاریان دەکات لەگەڵیدا بۆ مرۆڤایەتی دەربچن تا خەڵکی بە زیندووان و مردووان تووشی ئاشوب بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ}.
جا لەپاش ئەوە زیندووبوونەوەی یەکەم دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەروموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِي بَعْضٍ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَجَمَعْنَاهُمْ جَمْعًا ﴿٩٩﴾ وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِلْكَافِرِينَ عَرْضًا ﴿١٠٠﴾ الَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِي غِطَاءٍ عَنْ ذِكْرِي وَكَانُوا لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا ﴿١٠١﴾} صدق الله العظيم [الكهف].
وە نهێنی ئەم زیندووبوونەوەی یەکەمەش ڕوودانەکەی پەیوەستە بە تێکشکانی بەربەستەکەی ذی لقەرنەين و دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج، جا اللە هەموو ئەو بێباوەڕانەتان بۆ زیندوو دەکاتەوە کە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە، بەڵام زیندووبوونەوەکەیان پەیوەستە بە تێکشکانی بەربەستەکەی ذی لقەرنەين و دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {حَتَّىٰ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُمْ مِنْ كُلِّ حَدَبٍ يَنْسِلُونَ} صدق الله العظيم [الأنبياء:٩٦].
وە بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەش کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ} صدق الله العظيم.
بەومانایەی لە ھەموو ڕەگەزێکی جن و مرۆڤ و بە هیچ شێوەیەکیش ھیچ یاسایەکی ژن و ژن خوازی و ھاوسەرگیری نیە لەلایان، جا ئافرەتێک ھاوسەرە بۆ ھەمووان، بەھەرحاڵ تا لە بابەتەکە دەرنەچین دەگەڕێینەوە سەر زیندووبوونەوەی یەکەم کە پەیوەستە بە دەرچوونی یەئجوج و مەئجوج، وە دەرچوونی یەئجوج و مەئجوجیش پەیوەستە بە تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر، ئەمەش بەڵێنی ڕاستی اللە یە، جا ئەوکاتە تێکی دەشکێنێت، بەڵێنی پەروەردگارەکەشم ڕاستە، دواتریش ئیبلیس مەسیحی درۆزن ئەمە بۆ خۆی دەقۆزێتەوە، لەکاتێکدا مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش نیە، بەڵکو درۆزنە، جا بۆ کوڕی مەریەم نیە قسەیەک بکات مافی ئەوی تێدا نەبێت، بەڵکو ئەوە بوختانکارێکی درۆزنە بە کەسایەتی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە بۆیە بەم مەسیحە ساختەچی و بوختانکارە دەڵێن مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) کە بریتیە لە خودی ئەو ئیبلیسە شەیتانە نەفرەتلێکراوەی وتویەتی: {رَبِّ فَأَنْظِرْنِي إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿٣٦﴾} [الحجر].
ئەمەش بریتیە لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم کە دەیەوێت بیقۆزێتەوە، وە دێت تا پێتان بڵێت: "ئەوە بریتیە لەو زیندووکردنەوەی بەڵێنتان پێدرابوو، منیش اللە ی پەروەردگارە ھەرە بڵندو گەورەکەتانم، جا ھەرچی ئاگرەکەیە ئەوا بەڕاستی بینیتان بە بەر چاوو ڕووخسارتاندا تێپەڕی (چونکە ئەم ھەسارەیە - ھەسارەی سەقەر - بریتیە لە خودی دۆزەخ، جا ئەو دەڵێت ئێستا ڕۆژی دواییەو وا بەچاوەکانی خۆتان دۆزەختان بینی تێپەڕبوو)، وە دەڵێت ھەرچی بەھەشتەیە کە بەڵێنتان پێدرابوو ئەوا بەڕاستی خستوومەتە ناوەوەی زەویەکەتان کە حۆریە چاوگەشەکانی تێدایە". بەڵکو ئەوانەی (ئەو پێیان دەڵێت حۆری) بریتین لە شەیتانە مێیە پیسەکان کە لەئێوە پەیدابوون لە نەوەی ئەو جولەکانەی دروستکراوانی اللە یان گۆڕی و تاغوتیان پەرستووە، وە دوژمنی اللە درۆدەکات، جا ھەرچی ئاگرەکەیە ئەوا بریتیە لە ئاگرە ھەڵگیرساوەکەی اللە کە ماوەیەک بۆ ماوەیەکی تر بۆ مرۆڤایەتی دەردەکەوێت (لواحة للبشر)، ھەرچی بەھەشتەکەیە ئەوا بریتیە لە بەھەشتی اللە لەژێر خاک، لەو زەویەی اللە بۆ حەسانەوە دایناوەو پێشتر باوک و دایکتان (ئادەم و حەوا) تێیدا جێنشین بوون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ ﴿١٠﴾ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ ﴿١١﴾ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ ﴿١٢﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿١٣﴾} صدق الله العظيم [الرحمن].
ئەوە بریتیە لە بەھەشتەکەی اللە لە زەوی، لەو زەویەی دوو خۆرھەڵات و دوو خۆرئاوای ھەیەو پەروەردگارەکەشی اللە یە نەک ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو، بەڵکو پەروەردگارەکەی اللە ی حەقە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ} صدق الله العظيم [الرحمن:١٧].
جا ئەوە بەھەشتی اللە یە لە زەوی، لەژێرخاک لە ناوەوەی زەویەکەتان، کە ھی اللە یە نەک ھی دوژمنە سەرسەختەکەی مەسیحی درۆزن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ} صدق الله العظيم [طه:٦].
خەڵکینە، لەڕاستیدا من بە کۆمەڵە ئایەتێک گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم کە اللە دەزانێت حەقەو لەسەر ئەرزی واقعی ڕاستەقینە دەیدۆزنەوە ئەگەر بزانن، وە تەنها ئەوانەی نازانن دەربارەی ئەم ئایەتانە دەمەقاڵێ دەکەن چونکە نازانن، جا ئایا بیرناکەنەوە؟ بۆچی دواتر مەسیحی دەجال دێت بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات و دەڵێت خۆی خاوەنی بەھەشت و ئاگرە، وە کاتی دیاریکراوی زیندووبوونەوەی یەکەم دەقۆزێتەوەو دەڵێت خۆی ئەوانی زیندووکردۆتەوە؟ جا ئەو درۆزنە، بەڵکو اللە خۆی لە کاتێکی دیاریکراوی کتێبە نوسراوەکەی لای خۆی ئەوانی زیندووکردۆتەوە تا بەهۆی بەندەکەی مەهدی ئوممەتەکان ھیدایەتیان بدات، ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی بە نھێنیەکەی نازانن، جا بە مۆڵەتی اللە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].
بەڵام زۆربەتان نەزانن. وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَلَمْ يَيْأَسِ الَّذِينَ آمَنُوا أَنْ لَوْ يَشَاءُ اللَّهُ لَهَدَى النَّاسَ جَمِيعًا} صدق الله العظيم [الرعد:٣١].
دواتریش اللە بەهۆی بەندەکەی ھیدایەتیان دەدات تەنھا شەیتانەکان نەبن لە جن و مرۆڤ و ھەموو ڕەگەزێکیش، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو بەڵێنە ڕاستەی اللە: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿٢٦﴾ الَّذِينَ يَنْقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِنْ بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَنْ يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
بەومانایەی دواتر اللە بەهۆی مەھدیەوە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جگە لە لادەرو فاسقەکان نەبن، جا ئایا لادەرو فاسقەکان کێن؟ ئێوە دەزانن لادەرو فاسقەکان کێن، ئەوانە شەیتانە مرۆڤەکانی جولەکەن، ئەوانەی پەیمانی اللە ھەڵدەوەشێننەوە دوای بەستنی، وە ئەو پەیوەندیەش دەپچڕێنن کە اللە فەرمانی داوە بە گەیاندنی، وە تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی ئەنجام دەدەن، جا ئەوانە دۆڕاوەکانن، وەک ئەوکەسەی ناوی لەخۆی ناوە (علم الجھاد) ئاڵای شەیتانی نەفرەت لێکراو. جا ئەگەر ئەوانە ڕێگای ڕاست ببینن نایگرنەبەر، وە ئەگەر ڕێگای گومڕابوون و سەرلێشێواوی و بەتاڵ ببینن دەیگرنە بەر، ئەوانە ھەرگیز ئیمام مەھدی ھیچیان بۆ زیاد ناکات تەنھا پیسی نەبێت لەسەر پیسیەکەیان، چونکە لەوکاتەی دەیبینن دەرکەوتووە ڕوخسارو دەموچاویان گرژو تاڵ دەبێت و دەزانن ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە، بەڵام ڕقیان لە حەق دەبێتەوەو حەزی پێناکەن، ئەوانە بریتین لە لادەرو فاسقەکان لە شەیتانە مرۆڤە دووڕووەکان لە ھەموو کات و سەردەم و شوێنێک، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ} [المائدة:٢٦].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِنْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [التوبة:٨٠].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنْ تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَىٰ عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ} [التوبة:٩٦].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَدْ تَعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [الصف:٥].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ} [المنافقون:٦].
صدق الله العظيم.
پاک و بێگەردی بۆ پەروەرگارت پەروەردگاری شکۆمەند لەوەی بۆی هەڵدەبەستن، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای موسڵمانان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - 05 - 1430 کۆچی
16 - 05 - 2009 زایینی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3929
ــــــــــــــــــــ
بەیانی ڕاست و دروستی: {فَأَتْبَعَ سَبَبًا} کە بریتیە لە ھۆکارەکانی گەشتی دەریایی و وشکانی؛ گەشتی زەمینی نەک بۆشایی ئاسمانی ..
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برای بەڕێزم، چەندە سەیرە قسەی ئەوانەی دەیانەوێت گەشتەکەی ذی لقرنين بکەنە گەشتێکی بۆشایی ئاسمانی! جا ئایا بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستیان لەسەرئەوە ھەیە؟ {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:١١١].
ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە لەم فەرموودانەی اللە ی پایەبەرزدا ھێناوتن:
سەرچاوەی یەکەم:
{يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ﴿٣٦﴾ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ} صدق الله العظيم [غافر].
سەرچاوەی دووەم:
{مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
سەرچاوەی سێ یەم:
{أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:١٠]
.
{يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ﴿٣٦﴾ أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَىٰ إِلَٰهِ مُوسَىٰ} صدق الله العظيم [غافر].
سەرچاوەی دووەم:
{مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
سەرچاوەی سێ یەم:
{أَمْ لَهُمْ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الْأَسْبَابِ} صدق الله العظيم [ص:١٠]
.
ئەمە بە ھەموو ھۆکارێک دەوترێت، جا ئەگەر ھۆکاری گەشتی وشکانی بێت یان دەریایی یان سەرکەوتن بەرەو بۆشایی ئاسمان یان ئەو ھۆکارانەی لە جەنگ و کوشتندا بەکاری دەهێنن، ھەروەک ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ} صدق الله العظيم.
ئەمەش تەحەددایەکە لەلایەن اللە وە بۆ ئەوانەی وا گومان دەبەن ھەرگیز اللە نێردراوەکەی سەرناخات و ھەرگیز پاسەوانی لێناکات، ھەروەک غەوثی کوڕی حارث لەوکاتەی گوێی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بوو: {يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ وَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَمَا بَلَّغْتَ رِسَالَتَهُ وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:٦٧].
جا غەوثی کوڕی حارث وتی ئەگەر بیەوێت شمشێرەکەی لێ ڕادەکێشێت و پاشان ملی محمدی پێ دەپەڕێنێت درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە ھەرگیزیش اللە نە سەری دەخات و نە لە کوشتنەکەی ڕێگری لێدەکات، پاشان اللە بە تەحەددایەکی حەق بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وەڵامی دانەوە: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
واتە ئەوەی گومانی بردووە اللە پاسەوانی لە نێردراوەکەی ناکات ھەروەک بەحەق بەڵێنی پێداوە بەوەی: {وَاللَّهُ يَعْصِمُكَ مِنَ النَّاسِ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:67].
جا ئەوەی ئەم بەڵێنەی اللە بەسەرخستنی نێردراوەکەی تا لە دوژمنەکانی بیپارێزێت بەڕاست دانانێت با بە ھۆکاریک بەرەو ئاسمان؛ بەمانای با شمشێرەکەی ڕابکێشێت و بەرەو ئاسمان درێژی بکاتەوەو پاشان ملی پێغەمبەری پێ پەل بدات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ئەگەر دەتوانێت، جا با سەیربکات و بزانێت ئهم پیلان و فێڵ و نهخشهیهی ڕق و کینەکەی لادهبات بە کوشتنی محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ وە ھەرگیز ئهم پیلان و فێڵ و نهخشهیهی ڕق و کینەکەی لانابات، چونکە اللە لەبەرامبەر خەڵکی پاسەوانی لە پێغەمبەرەکەی دەکات ھەروەک اللە بەوە بەڵێنی پێداوە.
جا لەپاش ئەوە غەوث ھەوڵی دا قسەکەی جێبەجێ بکات و شمشێرەکەی ڕابکێشێت و ملی محمدی پێ پەل بدات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە وای گومان دەبرد ھەرگیز اللە بە ھیچ شتێک پاسەوانی لێ ناکات. جا ئەوەبوو کاتێک پێغەمبەری اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی لە بەشێکی هێرشە جەنگیەکان لە ژێر سێبەری درەختێک بە تەنھاو دوور لە ھاوەڵەکانی دانیشتبوو ئەوەبوو غەوثی کوڕی حارث ھاتە لای و لەسەر سەری پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بە خۆی و شمشێرەکەیەوە وەستا، جا بەدەستی شمشێرەکەی بەسەر پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بەرزکردەوەو لێی ھاوارکرد: کێ تۆ لە من دەپارێزێت ئەی محمد؟ پێغەمبەریش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرمووی: اللە لە تۆ دەمپارێزێت ئەی غەوثی کوڕی حارث، جا ئەوەبوو شمشێرەکەی لەدەستی بەربوویەوەو پێغەمبەریش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی خێرا شمشێرەکەی گرت و بەسەر غەوثی کوڕی حارثدا بەرزی کردەوەو پێی وت: ئەی غەوث ئێستا کێ لە من دەتپارێزێت؟ ئەویش وتی: لێبوردنەکەی تۆ، کە باشترین بژاردەیەو لەگەڵمدا چاک بە، پێغەمبەریش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وازی لێھێناو لێی بوری و فەرمووی بڕۆ تا ھاوەڵەکانم بە هەوڵەکەی تۆیان بۆ کوشتنی من نەزانیوە ئەگینا دەتکوژن، ئەویش ھاتەوە لای گەلەکەی و پێی وتن: سوێند بە اللە لەلایەن چاکترین کەسی ناو خەڵکی ھاتوومەتەوە لاتان.
جا ئایا بۆت ڕوون بوویەوە لەم شوێنەدا ھۆکارەکە بریتیە لە شمشێر؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَنْ كَانَ يَظُنُّ أَنْ لَنْ يَنْصُرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى السَّمَاءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنْظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُ مَا يَغِيظُ} صدق الله العظيم [الحج:١٥].
وە بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی ڕوونکردنەوەیەکی ڕاستم بۆ هێناون، ھەرچەندە ئەگەر لە بەیانی ئەم ئایەتە لەلای ئەوانەی وایان دادەنێی موفەسیرن بگەڕێیت ئەوا تەفسیرێکی نالۆژیکی دەبینیت کە ھەرگیزاو ھەرگیز عەقڵت قبوڵی ناکات، ھەرچی بەیانەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیە ئەوا بە حەق عەقڵەکان بۆی ملکەچ دەبن، جا ئەوکەسەی تێدەگات و عەقڵی بەکاردەھێنێت و ورد دەبێتەوەو بیردەکاتەوە ھیچی تر نادۆزێتەوە تەنھا ئەوە نەبێت بە حەق بەڕاستی دابنێت، ھەرچی ئەو کەسەیە کە بیرناکاتەوە ئەوا وەکو ماڵات و ئاژەڵەکانە کە ھیچ بیرناکاتەوە، جا سەیری تەفسیرەکانی ئەوان بۆ ئەم ئایەتە بکە کە دەڵێن:
ئەمە بانگەوازە بۆ بێباوەڕان بۆ بەستنی پەتێک لە بنمیچ (سەقف) ی خانووی بێباوەڕەکان، پاشان تا ملی خۆیان پێوە ھەڵبواسن، جا ئەم پەتە بەستراوە بە بنمیچەکەوە توند بکەن تا ئەوکاتەی لەناو دەچن، جا با تەماشا بکات و بزانێت ئهو پیلان و فێڵ و نهخشهیهی ڕق و کینەکەیان لادهبات
لە ڕاستیدا تەفسیرە دروستەکە ئەوەیە بە دڵنیاییەوە سەیری زانینی زیکرو شێوازی وەدیهاتنەکەی بکەین، وە سەبارەت بە کێیە؛ لە لێکدانەوەی حەقیقەت لەم بانگەوازە پیرۆزەو بنەماکانی مەهدەویدا، واتە سەبارەت بەو کەسانەیە کە کوێر بوون لەبەرامبەر ئایەتەکانی کتێب و بەڵێنی حەقیقەتەکەی تێیدا: ﴿ أَمْ لَهُم مُّلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا فِي الأَسْبَابِ. جُندٌ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌ مِّنَ الأَحْزَابِ ﴾.﴿ أَوَ مَن كَانَ مَيْتاً فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُوراً يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ. وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ أَكَابِرَ مُجَرِمِيهَا لِيَمْكُرُواْ فِيهَا وَمَا يَمْكُرُونَ إِلاَّ بِأَنفُسِهِمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴾صدق الله العظيم.