ئیمام ناصر محمد یەمانی
18 - 10 - 1430 کۆچی
07 - 10 - 2009 یەمانی
09:45 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110792
محمد پێغەمبەری اللە بانگی نەکردوون تا ئەوتان زیاتر لەپەروەردگارەکەی خۆشتر بوێت؛ بەڵکو بانگی کردوون بۆلای ئەوەی کە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان بانگیان بۆ کردووە بەوەی: اللە بپەرستن بەتەنھا بەبێ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵدانان بۆی.
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوو پێغەمبەرەکان محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس کارە تۆبەکارە پاکەکەی و شوێنکەوتووان بۆ حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەر ئایینەکەیان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقُلِ الحقّ مِنْ رَبِّكُمْ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە اللە ی پەروەردگاری ھەموو جیھان وە ئەی گەلی بەندەکانی اللە ھەمووتان لە جن و مرۆڤ وە لەھەموو ڕەگەزێکیش، بەڕاستی منی ئیمام مەھدی بانگتان دەکەم بۆلای ئەوەی کە سەرجەم پێغەمبەرەکانی اللە لەجن و مرۆڤ بانگیان کردوون بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە ئەوەی باوەڕی بەو اللە یە ھەیە کە ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ کەسێک نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لەئەو نەبێت ئەوا با لە اللە بترسێت وە پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی تایبەت نەکات بە فریشتەکانی اللە ی ڕەحمان یان بە پێغەمبەرەکانی اللە لە مرۆڤ و جن؛ بەڵکو با وەڵامی فەرمانەکەی اللە بداتەوە لەمەحکەمی کتێبەکەی بۆ سەرجەم بەندە باوەڕدارەکانی ھەموویان لەئاسمانەکان و زەوی بەوەی لە اللە بترسن جا بۆلای ئەو اللە یە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون تا دەرکەوێت کامتان خۆشەویسترو نزیکتر دەبێت لەلای، جا اللە ش لەمەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە فەرمانی بەمە پێکردوون، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
وە اللە ش فەرمانی پێنەکردوون نێردراوو پێغەمبەرو چاکەکارە ڕێزلێگیراوەکان بەگەورەبگرن و بیانکەن بە پەروەردگار لەجێگای ئەو تا شەفاعەتتان بۆ بکەن بەڵکو ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکن؛ بەڵکو اللە فەرمانی پێکردوون شوێن پێی ئەوان بکەون لەوەی ئەوان کردوویانە جا وەکو ئەوان پێشبڕکی بکەن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە (واتە ئەگەر ڕاست دەکەن شوێنی ئەوان کەوتوون ئەوا دەبێت وەکو ئەوان بکەن چونکە ئەوان پێشبڕکێیان دەکرد لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا ئەوەیە مانای شوێنکەوتنی ئەوان بەوەی تۆش وەکو ئەوان پێشبڕکێ لەگەڵ ئەوان و ھەموو بەندەیەکی تر بکەی لە ئاسمانەکان و زەوی نەک لەجیاتی ئەمە بەگەورەیان بگریت و داوایان لێ بکەی و ئومێدت بە شەفەعەتکردنیان ھەبێت لەلای اللە)، وە اللە ش فێری کردوون لە مەحکەمی کتێبەکەی بەوەی ئەوانیش بەندەیەکی اللە ن وەکو ئێوە کە وەڵامی فەرمانەکەی اللە یان داوەتەوە بە تەقواو لە اللە ترسان بە پێشبڕکێ کردن لەسەر اللە تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە بەبێ ئەوەی ھەندێکیان خۆیان بەگەورەو ڕێزدارتر بگرن بەسەر ھەندێکیاندا تا خۆی بە خۆشەویسترو نزیکتر بزانێت لەوانی تر لەلای اللە.
وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەوانەی نێردراوو پێغەمبەرەکانیان بەگەورەو ڕێزدارتر دەزانن بەوەی دەیانکەن بەکەسانێکی خۆشەویسترو نزیکتر لەلای اللە لەخۆیان ئەوا ئەم کەسانە بەڕاستی شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵیان داناوە بۆ اللە وە نێردراوو پێغەمبەرەکانیشیان زیاتر خۆش ویستووە لە پەروەردگارەکەیان، ھەرلەبەرئەوە بەڕێزدارترو بەگەورەتریان گرتوون بەوەی وایان داناون ئەوان خۆشەویسترو نزیکترن لەلای اللە، وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی گەورە ئەوانەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ڕێزدارترو بەگەورەتر دەگرن بەوەی وایدادەنێن ئەو لەوان خۆشەویسترو نزیکترە لەلای پەروەردگارەکەیان ئەوا بەڕاستی ئەوانە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵیان داناوە بۆ اللە وە مەھدی چاوەڕوانکراویان زیاتر خۆش ویستووە لە پەروەردگارەکەیان ھەرگیزیش من ناتوانم ھیچ سودێکیان پێبگەیەنم لەلای اللە.
وە ئەی گەلی سەرجەم زانایانی ئوممەتی ئیسلام و شوێنکەوتووەکانیان من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای پەرستنی اللە وەکو ئەوەی ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت وە ئەگەر وەڵامی بانگەوازە حەقەکەشتان نەدایەوە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە بۆ پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن بە پێشبڕکێکردن لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی ئەوا ئەوکاتە بەڕاستی ئێوە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵتان داناوە بۆ اللە، جا وەڵامی فەرمانەکەی اللە بدەنەوە لەمەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
جا ئایا مەبەستی اللە ی پایەبەرز چی یە لەم فەرمانەی: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ} صدق الله العظيم؟
جا ئەمەش بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکە بۆ فەرمانەکەی بەتەقواو لە اللە ترسان جا فەرمانی پێکردوون بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون (کە بەرزترین پلەو بڵندترین شوێنە لەبەھەشتدا) وەکو ھۆکارێک بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی، وە ھەموو بەندەیەکیش اللە دروستی کردووە بۆ پەرستنی خۆی جا ئاواتی ئەوە دەکات خۆی خۆشەویسترین و نزیکترین بەندە بێت لەلای اللە جا بۆ لای ئەو بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەوێت، جا نێردراوو پێغەمبەرەکانی مەپەرستن لەجیاتی اللە وە اللە ش بۆی ڕوونکردوونەتەوە ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەی اللە ن کە وەڵامی فەرمانەکەی اللە یان داوەتەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی، جا اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بۆلای ئەو بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون تا دەرکەوێت کامتان خۆشەویسترو نزیکتر دەبێت لەلای. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
بەڵام بە داخ و ئەسەفەوە بەڕاستی موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بۆ اللە دواتر نکۆڵی لە بانگەوازە حەقەکەی ئیمام مەھدی دەکەن لەلای پەروەردگارەکەیانەوە جا دەڵێن: "چۆن وای دادەنێی تۆ دەتەوێت ببیت بە نزیکترین کەس لەلای اللە نزیکتر لە محمد پێغەمبەری اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی! بەڵکو تۆ درۆزنێکی خراپەکاری و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت". جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراو بەحەق وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: شاھێدی دەدەم بە اللە بەدڵنیایی و شاھێدی حەقی یەقینەوە بەوەی بەڕاستی من باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە م -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی زیاتر لە نەفسی خۆشم خۆشتر دەوێت وە ھەرگیزیش ڕازی نابم پلەکەم لە نیعمەتی بەھەشتدا بەرزتر بێت لەھی ئەو، وە دەشڵێم ئەی اللە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) بدە بە باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی-. وەلەسەر ئەمەش ئێوە دەکەم بەشاھێد بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی من پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەم بەدەستھێنا لە نیعمەتی بەھەشت لەکتێب پاشانیش بەخشیم وەکو وەسیلەو ھۆکارێک بۆلای پەروەردگارەکەم بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی، بەڵام من ئەگەر باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە م -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- ڕێزدارتر کرد بەوەی وام دانا ئەو کەسێکی خۆشەویسترو نزیکترە لەلای اللە ئەوا ئەوکاتە بەڕاستی خۆشەویستیەکەم بۆ باپیرەم محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- زیاترە لە خۆشەیستیەکەم بۆ پەروەردگارەکەم لەپاش ئەوەش محمد پێغەمبەری اللە ھیچ سودێکم پێ ناگەیەنێت -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- لەلای پەروەردگارەکەم، جا ئەگەر من ئەوەم کرد ئەوا بەڕاستی بووم بەکەسێکی موشریک و ھاوبەشدانەر بۆ اللە ئەگەر ھاتوو محمد بەندەو پێغەمبەرەکەیم زیاتر خۆشتر ویست لە اللە وە ڕێزدارترم کرد لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی اللە، وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی گەورە! سوێند دەخۆم بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لەئەو نەبێت وە ھیچ کەسێکیش نیە بەندایەتی بۆ بکرێت جگە لە ئەو نەبێت ئەوەی ھەر بەندەیەکی لە نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە زیاتر خۆشتر بوێت لە اللە ئەوا بەڕاستی ھاوەڵی بۆ اللە داناوە لە خۆشەویستیدا جا ئەوکەسەی خۆشتر ویستووە بە گەورەترین خۆشەویستی لەدڵەکەیدا لەکاتێکدا ڕەوانیەو نابێت گەورەترین خۆشەویستی بۆ ھیچ کەسێکی تر بێت بەتەنھا بۆ اللە نەبێت جا ئەم کەسە شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵی بۆ پەروەردگارەکەی داناوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمِنَ النّاس مَن يَتَّخِذُ مِن دُونِ اللهِ أَنْدَادًا يُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ اللهِ} صدق الله العظيم [البقرة:165].
وە محمد پێغەمبەری اللە بانگی نەکردوون تا ئەوتان زیاتر لەپەروەردگارەکەی خۆشتر بوێت؛ بەڵکو بانگی کردوون بۆلای ئەوەی کە سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکان بانگیان بۆ کردووە بەوەی: اللە بپەرستن بەتەنھا بەبێ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵدانان بۆی بەوەی لێی بترسن جا پێشبڕکێ بکەن ھەروەکو ئەوانەی وەکو خۆتان لەوانەی پێشبڕکێ دەکەن لەسەر پەروەردگارەکەیان تا دەرکەوێت کامەیان نزیکترە لەلای پەروەردگارەکەیان اللە ش لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی پێی وتوون: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
پاشان اللە فێری کردوون بەوەی وەسیلە ھۆکارە بۆ پێشبڕکێکردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی تا دەرکەوێت کامتان نزیکترە لەلای اللە ئەی بەندەکانی اللە بەڵام ئێوە وەسیلەتان بە پێشبڕکێ کردنەکە لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە و نزیکیەکەی تایبەت کردووە بە پێغەمبەرو نێردراوەکانی و بە کەسە نزیکەکان لەبەندەکانی اللە وە ئومێدی ئەوەیان لێدەکەن شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەستی اللە پاک و بێگەردی بۆی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
جا لەبەرچی ڕوو وەردەگێڕن لە بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن کە فەرمانتان پێدەکات بەوەی اللە و پێغەمبەرەکەی فەرمانتان پێدەکەن بەوەی لە اللە بترسن وە بۆ لای ئەو بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بکەون تا دەرکەوێت کامەتان نزیکتر دەبێت ھەروەکو بەندەکانی اللە لەئاسمانەکان و زەوی کە اللە دەپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاونەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە بۆ لای ئەو بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەون تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە لەلای پەروەردگارەکەیان ئەگەر ئێوە بەتەنھا ئەو دەپەرستن.
وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەتی ئیسلام کێ ھەیە قسەو دەمەقاڵێ بکات لەگەڵ مەھدی چاوەڕوانکراو دەربارەی ڕاستی بانگەوازە حەقەکەی ئەوا ئەوکاتە ھەر من بەسەریدا زاڵ دەبم بە دەسەڵاتی زانست و حوکمە حەقەکەشی لەمەحکەمی کتێبدا بۆ دەھێنم ئەو حوکمە حەقەی کە زاناو نەزانەکانتان لێیان تێدەگەن تا ھیچ بەھانەیەکتان نەمێنێت لەسەر اللە، ئەمەش حوکمە حەقەکەیە دەربارەی ڕاستی بانگەوازە حەقەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بەوەی پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی بۆ وەڵامدانەوەی فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].
وە اللە فەرمانی پێکردوون بەوەی داوا لەبەندەکانی نەکەن لەجێگای ئەو تا بەم شێوەیە بیان پەرستن تا نزیکتان بخەنەوە لە اللە بەو ئومێدەی شەفاعەتتان بۆ بکەن لەبەردەستی بەگوێرەی بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکەی خۆتان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أقرب وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ ربّك كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].
وە محمد پێغەمبەری اللە ش لە پێشبڕکێکارەکان بوو لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی وە بانگی کردوون بۆ ئەوەی بەم شێوەیە شوێنی بکەون بەوەی اللە بپەرستن بەتەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن جا پێشبڕکێ بکەن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی ئەگەر ئێوە اللە تان خۆشدەوێت بە گەورەترین خۆشەویستی لەدڵەکانتان زیاتر لەسەرجەم بەندەکانی ھەموویان جا خۆشەویستی بریتی یە لە غیرە، وە ئەوەی اللە ی خۆشنەوێت ئەوا غیرەشی نابێت لەسەری لەبەرامبەر بەندەکانی تری اللە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:31].
ئەمەش لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- پێشبڕکێی دەکرد لەگەڵ ھەموو بەندەکانی اللە تا دەرکەوێت کامیان خۆشەویسترو نزیکترە، جا ئەوەی اللە ی خۆشدەوێت با شوێنی محمد پێغەمبەری اللە بکەوێت -دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی- بەوەی وەکو ئەو پێشبڕکێ لەگەڵ بەندەکانی اللە بکات لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی جا ئەوکاتە اللە ش خۆشی دەوێت و نزیکی دەخاتەوە لەخۆی، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:31].
وە لەسەرئەوەش بڕیاری ھەڵگرتنی کۆت و بەندەکەماندا لەسەر سەرجەم بەندکراوەکان لە گفتوگۆکەدا لە مێزی گفتوگۆی ئەم ماڵپەڕە تا سەیربکەین کێ دواتر دەتوانێت بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا بھێنێتەوە دەربارەی ڕاستی ئەوەی بانگەوازتان دەکات بۆ لای جا ئەگەر مەحمود میسری بێت یان لە بلباوەڕە خراپەکارە تاوانکارە گوناھکارەکان بن یان لە زانایانی ئوممەت یان لە یەھود یان لە موسڵمانان بەگشتی یان لە ھەموو خەڵکی، وە بەڕاستیش ئێمە بەڵگەی ئاشکرامان بۆ ھێنان لەبەرئەوەی من لە ڕاستگۆیانم، وە بەھەموو ئەوانەش دەڵێم کە ناڕازین لە بانگەوازەکەم بۆ لای حەق لەبەندەکانی اللە و بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە بۆ پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی؛ پێیان دەڵێین بەڕاستی بەڵگە ئاشکراکەمان بۆ ھێنان لەبەرئەوەی من لەڕاستگۆیانم، وە ئەوەشتان پێ دەڵێم کە اللە فەرمانی پێکردووین بەوەی پێتان بڵێین: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان.
خەلیفەی اللە بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النّعيم الأعظم) ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.