-33-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 06 - 1428 کۆچی
20 - 06 - 2007 زایینی
12:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=4052
_________
یەمانی چاوەڕوانکراو بانگەوازی باوەڕداران دەکات بۆ دەرچوون لە بەندایەتی کردن و پەرستنی بەندەکان بۆ بەندایەتی کردن و پەرستنی پەروەردگاری بەندەکان ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [يوسف].
لە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، سڵاو لەوەی شوێن ڕێنماییکار بۆ ڕێگای ڕاست دەکەوێت..
ئەی گەلی موسڵمانان لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێکی تر مەکەن، وە فەرمانتان پێدەکەم بە بێباوەڕبوون بە پەنابردن و کردنە نێوەندو تەوەسول کردن بە بەندە نزیکەکانی اللە، جا ئەوە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا داوایان لێ مەکەن تا لەلای پەروەردگارەکەتان شەفاعەتتان بۆ بکەن، چونکە ئەوە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا وەرن تا لە قورئانی گەورە سەیری سەرئەنجامی ئەوانە بکەین کە لەبری اللە داوا لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دەکەن، با بزانین ئایا دەتوانن ھیچ سودێکیان پێبگەیەنن یان دواتر خۆیان بێ بەری دەکەن لەوانەی لەبری اللە داوایان لێ دەکەن، وە ھەروەک پێشتر بۆمان ڕوونکردنەوە ھۆکاری پەرستنی بتەکان بریتیە لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە و ڕۆچوونی ناڕەوا لەبارەیانەوە، تا ئەوکاتەی یەکێک لەوان مردوون کە بەوە ناسراو بووە کەرامات و ڕێزو دوعای وەڵامدراوەی لەلایەن اللە وە هەبووە، جا لەدوای مردنەکەی ئەوانەی لەدوایان هاتوون زێدەڕەویان دەربارە کردووە، جا بە ناڕەوا زێدەڕەویان دەربارە کردووەو ھاتوون بۆ ھەریەکێک لەوان بت و پەیکەرێکیان لەسەر وێنەی ئەوان داتاشیوە و لەبری اللە داوایان لێکردوون، لەکاتێکدا ئەو بەندە چاکەکارەش مردووە، خۆ ئەگەر لەناویاندا مابوایە لەوە قەدەغەی دەکردن، بەڵام شەریک و ھاوبەشدانانەکە دوای مردنەکەی ئەنجام دراوە، جا وەرن سەیری گفتوگۆی ھاوبەشدانەرە باوەڕدارەکان بۆ اللە بکەین لەکاتێکدا باوەڕیان بە اللە ھێناوەو بەھۆی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە شەریک و هاوبەشیان بۆ داناوە، بەھەمان شێوە سەیری گفتوگۆی ئەو بێباوەڕانە بکەین کە بتەکانیان پەرستووە بێ ئەوەی نھێنی پەرستنەکانیان بزانن، بەڵکو تەنھا لەبەرئەوە پەرستویانن چونکە گەورە باوک و باپیرانی خۆیانیان دیوە بەھەمان شێوە ئەوانیان پەرستووە، جا ئەوانیش بەتاڵوکەو ھەڵەداوان لەسەر ڕێچکەو ڕێگای ئەوان ڕۆیشتوون (بێ بیرکردنەوە لەنھێنی پەرستنی ئەم بتانەو داوا کردن لێیان).
{وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [القصص].
جا فەرموون ئەوەش لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەی بۆ ئێوە؛ لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم جگە لەحەق نەبێت نەک بە گومان و دوودڵی، جا گومان ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا نیە، جا لێکدانەوە ڕاست و دروستەکە بۆ ئەوەی اللە دەفەرموێت: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾}.
اللە مەبەستی ئەوەیە کوا ئەو بەندە نزیکانەم کە ئێوە لەبری من داواتان لێ دەکردن؟ جا ئەوانەی بتەکانیان پەرستووە دەڵێن: پەروەردگارمان ئەوانە بوون ئێمەیان گومڕا کرد؛ مەبەستیان لە باوک و باپیرە پێشینەکانیانە کە ئەوانیان بینیوە بتەکانیان پەرستووەو ئێمەش بە نھێنی پەرستنەکەیانمان نەزانیوە، جا بە ھەڵەداوان لەسەر شوێن پێی ئەوان ڕۆیشتوون بێ ئەوەی بەنھێنی پەرستنەکەیان بزانن، وە باوک و باپیرانیشیان بە نھێنی پەرستنەکانیان زانیوە. پاشان سەیری وەڵامی باوک و باپیرە پێشینەکانیان دەکەین کە دەڵێن: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}.
مەبەستیان ئەوەیە ئەو گەلانەی دوای خۆیان گومڕاکرد بەھۆی پەرستنەکەی خۆیان بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندە نزیکەکانی اللە تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە، جا لەپاش ئەوە اللە پەردە لەنێوان ئەوان و بەندە نزیکەکانی لادەدات، ئەوانیش بەندە نزیکەکانی اللە دەبینن و دەیانناسنەوە وەکو چۆن لە ژیانی دنیادا دەیانناسین، لەوانەی دوای مردنەکانیان زێدەڕەویان دەربارە کراوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾} صدق الله العظيم [النحل].
جا اللە ئەو پەردەیە لادەدات کە بۆتە ھۆی یەکتر نەبینینیان، جا دوای لادانی پەردەکە ئەوان دەبینن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾}.
جا ئەوەیە مەبەست لە لادانەکە لەم ئایەتەدا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].
دوای ئەوە بەندە نزیکەکانی اللە دەڵێن: {تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم [القصص:63]،
جا ئەوەیە لێکدانەوەی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم.
کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان لەڕاستیدا بەندە نزیکەکانی اللە کوفر بە پەرستنی ئەوانە دەکەن کە لەبری اللە پەرستوویانن ھەروەک لە چوارچێوەی ئایەتەکاندا بینیتان، جا ھەموویان دەبنە دژی ئەوانەی (ئەوانیان پەرستووەو داوایان لێکردوون)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿٨١﴾ كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].
کەواتە ئەی گەلی شیعە، لەوانەی داوا لە پێشەواو ئیمامەکانی ئال و بەیت دەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن، لەڕاستیدا ئیوە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە، ئێوەو ھەموو ئەوانەی داوا لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لە ھەموو مەزھەبەکان، لەکاتێکدا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
ئەمەش سەبارەت بە باوەڕدارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بە اللە بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، بەڵام ھەندێک گەلی تر ھەن شەیتانەکان لەبری اللە دەپەرستن؛ جا شەیتانەکان بۆیان دەردەکەون و دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانی اللە ین، ئەوانیش بە سوژدە بردن بۆیان بەچۆکدا دەکەون تا ئەوکاتەی اللە پرسیاریان لێدەکات: ئێوە لەبری اللە چیتان دەپەرست؟ ئەوانیش دەڵێن؛ فریشتە نزیکەکان. جا لەپاش ئەوە اللە پرسیار لە فریشتە نزیکەکانی دەکات بەوەی: ئایا ئەوانە ئێوەیان پەرستووە؟ وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
ئەوانە لەو کەسانەن کە شەیتان ڕێگری لێگرتوون کەچی پێیان وایە ھیدایەتدراون، جا ھەموو ئەو بەشە جۆر بەجۆرانە لە ڕێگای ڕاست گومڕابوونەو پێشیان وایە ھیدایەت دراون، جا بە هەموو ئەمانە دەوترێت گومڕابووەکان لەڕێگای ڕاست لەکاتێکدا ناشزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، بەڵکو ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە چاکترین کردەوە ئەنجام دەدەن.
ھەرچی دەستەو بەشەکەی ترە ئەمانە گومڕای سەرلێشێواو نین لەڕێگای ڕاست، وە بیناییشیان لەبەرامبەر حەق تیژو توندە وەکو ئاسن و بە چاکی دەیبینن، بەڵام ئەگەر ڕێگای ڕاست ببینن نایگرنە بەر، چونکە دەزانن ئەوە ڕێگای ڕاستە، وە ئەگەر ڕێگای سەرلێشێواوی و گومڕایی ببینن دەیگرنە بەر لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە ڕێگای بەتاڵە، ئەوانە بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان، جا ئەوانە لە گومڕا سەرلێشێواوەکان نین، بەڵکو لە خەشم لێگیراوەکانن، جا تووشی توڕەیی لەسەر توڕەیی اللە بوونەتەوە، چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا بەڕێگای حەق دەزانن بەڵام نایگرنە بەر، وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواوی ببینن دەیگرنە بەر! چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا ئەوە دەزانن محمد نێردراوی اللە ڕاستەو دەشیناسنەوە ھەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوەو پاشانیش بە توندی ڕێگری لە بانگەوازی حەق دەکەن! ئەوانە بریتین لەوکەسانەی زۆر بەتوندی لە اللە ی ڕەحمان یاخی بوونە، جا ئەوانە شایستەترن بەوەی بەر لە ھەموو کەسانێک بخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە دژایەتی اللە و بەندە دڵسۆزەکانی دەکەن لەکاتێکدا دەزانن ئەوە حەقە، جا پیلان و نەخشەی گەورە بۆ بەندە دڵسۆزەکانی دەکێشن، وە لەبری اللە تاغوت دەپەرستن لەکاتێکدا دەزانن ئەوەی دەیپەرستن شەیتانی نەفرەتلێکراو دوژمنی اللە و دوژمنی ئەوانەشە کە بەندەی دڵسۆزی اللە ن، بۆیە لەبری اللە شەیتانەکانیان کردووە بە دۆست و پاڵپشتی خۆیان، وە دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە و لەگەڵ شەیتانە جنە مێیەکان جوت دەبن تا دروستکراوی اللە بگۆڕن، جا لە جیھانی شەیتانە جنەکان وەچەی زۆریان لە نەوەی مرۆڤایەتی خستۆتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
ئەوانە بە لێپرسینەوە لەگەڵیان ناخرێنە ناو ئاگرەوە؛ بەو مانایەی ئەوانە تا ڕۆژی قیامەت دواناخرێن، بەڵکو ڕاستەوخۆ دوای مردنیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە، ئەوانە بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک کە ڕاستەوخۆ دوای مردنیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە، پێچەوانەی ئەوانەش بەندە نزیکەکانی اللە ن (مقربین) کە بە لێپرسینەوە لەگەڵیان ناخرێنە ناو بەھەشتەوە؛ بەو مانایەی تا ڕۆژی قیامەت دواناخرێن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیان، بەڵکو یەکسەر دوای مردنیان دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو تێدا دەمێننەوە تا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، بەھەمان شێوە شەیتانە مرۆڤەکانیش لە ئاگردا دەمێننەوە تا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، ھەرچی ھاوەڵانی دەستە ڕاستن (أصحاب اليمين) ئەوانە تا ڕۆژی زیندوو بوونەوەو لێپرسینەوە لەگەڵیان چوونە ناو بەھەشتیان دوادەخرێت؛ بەو مانایەی ئەوان تا ڕۆژی قیامەت دوادەخرێن لەوەی بچنە ناو بەھەشتەوە، جا ئەوکات بە لێپرسینەوە کردن لەگەڵیان دەچنە ناو بەھەشتەوە و بەبێ حساب تێیدا ڕۆزی دەدرێن، بەھەمان شێوە گومڕا سەرلێشێواوەکان چوونە ناو ئاگریان دوا دەخرێت تا ڕۆژی قیامەت، جا ئەوکات بە لێپرسینەوە لەگەڵیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە و بەبێ حساب لە درەختی زەقوم (ژەقنەبوت) دەخۆن؛ کە بهروبوومهکهی خۆراکی تاوانبارانەو وهک کانزای تواوه لهناو ورگ و ڕیخۆڵهکاندا دهکوڵێت وهکو کوڵانی ئاوی یهکجار گهرم.
وە مانای ئەم قسەیەش ئەوەیە ئەوان بە لێپرسینەوە واتە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تا بۆیان ڕوون ببێتەوە اللە ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون، ھەرچی شەیتانە مرۆڤەکان ھەر لە ژیانی دنیادا خۆیان دەزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، جا ئەوانە دووجار دەخرێنە ناو ئاگرەوە؛ جاری یەکەم دوای مردنەکەیان لە ژیانی بەرزەخیدا، ئەوی تر لەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن. (بەو مانایەی کاتێک دەمرن یەکسەر دەخرێنە دۆزەخەوە دواتر اللە ھەر لەم دنیایەدا فرسەتێکی تریان پێدەدات جا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم زیندوویان دەکاتەوە، جا ھەیانە دووبارە دەگەڕێتەوە سەر تاوانەکانی، جا کە دەمرێت دووبارە تا ھەڵسانی قیامەت دەخرێتەوە ناو ئاگر تا ڕۆژی زیندووبوونەوەی دووەم ئینجا دواتر بە ڕۆح و جەستەوە دەخرێتە ناو ئاگرەوە).
وە ئەی گەلی موسڵمانان وەرن تا جیاوازی نێوان ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) و بەندە نزیکەکانی اللە (مقربين) تان بۆ ڕوون بکەمەوە، کە جیاوازیەکە بە پلەیە، جا جیاوازیەکە لەنێوان کاروکردەوە فەرزکراوەکان و کردەوە خۆبەخشیە زیادەکانە بۆ نزیکبوونەوە لە اللە، جا جیاوازیەکە لەنێوانیان بریتیە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وە ھاوەڵانی دەستە ڕاستیش (أصحاب اليمين) خۆشەویستیەکەی اللە بەدەست ناھێنن، بەڵکو تەنها ڕازی بوونەکەی بەدەست دەھێنن، بەو مانایەی لێیان توڕە نیە بەڵکو لێیان ڕازیە، ئەمەش چونکە ئەوان ھەڵساون بە ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی اللە لەسەریانی فەرزکردووە، بەڵام نزیکی ئەو کاروکردەوانە نەکەوتوونەتەوە کە اللە کردوویەتی بە حەزی خێرخوازی (خۆبەخشی) نەک فەرزکراو؛ تا ئەگەر بیانەوێت پێی لە اللە نزیک ببنەوە، بەڵام ئەنجامیان نەداوە بەڵکو تەنها ھەڵساون بە ئەنجامدانی بەخشینە فەرزکراوەکەو نزیکی بەخشینی خۆبەخشی زیادە (نافلة) نەکەوتوونەتەوە.
بەڵام جیاوازیەکە لە پێوانەدا گەورەیە ئەی گەلی باوەڕداران، جا وەرن سەیری جیاوازیەکە بکەین: ھەرچی بەندە نزیکەکانن (مقرّبون) ئەوا بەخشینە فەرزکراوەکەیان داوە، جا اللە وەکو ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) پادادشتەکەی بە دە ئەوەندە بۆ نوسیون، جا لەپاش ئەوە ھاتوون بەخشینی خۆبەخشی زیادە (نافلة) یان داوەو زیاتریان بەخشیوە لەپێناو بەدەستھێنانی ڕازیبوونی اللە و نزیکبوونەوەی زیاتر لێی و جێگیر بوونیان لەلایەن خۆیانەوە، جا ئەم خۆبەخشیە زیادەیە وەکو فەرزی زەکات فەرمانێکی بە زۆر نیە لەسەریان، بەڵکو بە حەزی خۆیانە. جا اللە لەوان بەخشندەترە و جیاوازیەکەی لەنێوان پلەی فەرزەکەو پلەی چاکە خۆبەخشیە زیادەکەی کردووە بە شەست سەدو نەوەد پلەو خۆشیشی ویستوون و لەخۆی نزیک کردوونەتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا} [الأنعام:160].
جا ئەوە بریتیە لە چاکەی فەرزکراو کە فەرمانێکی بەزۆرە، وە اللە چاکەو کاری خۆبەخشی زیادە قبوڵ ناکات تەنھا دوای ھەڵسان بە ئەنجامدانی کاروکردەوە بە زۆرەکە نەبێت، جا لەپاش ئەوە ئینجا کاروکردەوە حەزە خۆبەخشیەکان قبوڵ دەکات، جا اللە بە دەقی قورئانی گەورە باسی جیاوازیەکەی نێوانیانی کردووە بەوەی چاکەی بە زۆر - واتە فەرزکراوەکان - لە پێوانەدا بە دە ئەوەندەی خۆی ھەیە، ھەرچی چاکەی حەزی خۆبەخشیە بۆ نزیکبوونەوە لە اللە ئەوا بە حەوت سەد چاکە ھەیە، جا جیاوازیەکەی نێوانیانی ڕوونکردۆتەوە کە بریتیە لە شەست سەدو نەوەد پلە، بەھەمان شێوە اللە بۆ سەرووی ئەوەش زیادی دەکات بۆ ئەوکەسەی بیەوێت، جا اللە ڕێزو بەخششەکەی سنوردار نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی.
بەڵام چاکەو خراپەیەکیش ھەیە کە اللە لە پێوانەی پاداشت یان باری گوناھەکە وەکو یەک هاوسەنگی کردووە، ئەویش بریتیە لە کوشتنی کەسێک بە ناڕەوا یان تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی، جا ئەم خراپەیە وەک ئەوەیە ھەموو خەڵکیت کوشتبێت، بەھەمان شێوە ئەوەی نەفسێک زیندوو بکاتەوەو لێی ببورێت و نرخی خوێن و بارمتەییەکەی بداتە خاوەن خوێنەکە تا لێی خۆشبن ئەوا ئەم چاکەیە وەک ئەوەیە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە.
جا ئەی باوەڕداران هەمووتان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە لای اللە بەڵکو سەرفرازبن، جا با ھەریەکێکتان سەیربکات ئایا لە بەندە نزیکەکانی اللە یە (مقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستەڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دۆزەخە، جا ئایا کێی تر بە ڕاستی کاروکردەوەی مرۆڤ و مەبەستەکەی دەزانێت جگە لە مرۆڤەکە خۆی و دروستکاری مرۆڤەکە نەبێت؟ جا سەیری دڵەکانی خۆتان بکەن تا بزانن ئایا ئەوەتان جێبەجێ کردووە کە اللە فەرمانی پێکردوون پێی ھەڵبستن یان نا؟ وە ئەگەر ھەڵساون بە جێبەجێ کردنی ئەوە بزانن ئایا کاروکردەوەکەتان بە دڵسۆزی تایبەت بە اللە یە لەبەر ڕەزامەندی اللە یان ئامانجێکی ترتان ھەیە بۆ ڕیاو بینینی خەڵکی یان بۆ پێداویستیەکی دنیایی لە خۆتان؟ جا ئێوە دەزانن بەوەی لە ناختاندایەو بەھەمان شێوە پەروەردگارەکەشتان بەوە دەزانێت؟ جا سەیری مەبەستی کاروکردەوەکانتان بکەن دواتر دەزانن بەوەی ئایا ئێوە لە بەندە نزیکەکانن (مقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دەستە چەپ (أصحاب الشمال)، ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الحشر].
برای موسڵمانان خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی؛ ئیمامی دوانزەیەم لە ئەھلی بەیتی پاک، یەمانی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة