-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 08 - 1434 کۆچی
17 - 06 - 2013 زایینی
06:02 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.p...261#post104261
ـــــــــــــــــــــــــ
وەڵامی ئیمام مەهدی بۆ (الزمان القديم) ئەوەی چەند ساڵێک پێش ئێستا گفتوگۆی لەگەڵدا کردووین جا لەدوای ماوەیەک تۆپەکەی گەڕاندەوە..
بەناوی الله ی لەھەموو میھرەبان و بەبەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وەدروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی و پێشەواکانی کتێب لەیەکەمیانەوە تاکو دواهەمینیان محمد پێغەمبەری اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە دروودو سڵاو لەسەر ئەوو لەسەر هەموویان بدەن جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و ئێمەش تەسلیم دەبین بۆی، جا لەدوای ئەوە..
ئەی ئەو کەسەی خۆت ناوناوە (الزمان القديم)، لەگەڵ ڕێزم بۆ کەسایەتی بەڕێزتان تۆ بە بەحەق قسە ناکەی وە ڕێنمایی ناکەی بۆ ڕێگای ڕاست لەبەرئەوەی تۆ قسەی اللە دەشێوێنی لەجێگاو مەبەستەکەی خۆی، وەئەی پیاو لەوانە مەبە کەوا اللە لەمەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: { يحرفون الكلم عن مواضعه } صدق الله العظيم [النساء:46].
دواتریش بەڵگەت بەحەق بەسەردا جێبەجێ دەکەم بەوەی تۆ قسەکەی اللە ت شێواندووەو لە جێگایەکت داناوە کەوا اللە مەبەستی نیە لەفەرموودەکەیدا، بۆ نموونە تۆ فەتوای ئەوە دەدەی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراو جا لەپاش ئەوە وایدادەنێی بەوەی تۆ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە دەهێنی لەمەحکەمی قورئان جا لەپاشان دەڵێی: ئەی ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: { إذ قالت الملآئكة يا مريم إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين (45) ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) قالت رب أنى يكون لي ولد ولم يمسسني بشر قال كذلك الله يخلق ما يشاء إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون (47) } صدق الله العظيم [آل عمران].
جا لەپاشان (الزمان القدیم) بە حسابی خۆی بەڵگەکەمان بۆ دەردەهێنێت جا دەڵێت: بەڕاستی بەڵگەکە لەمەحکەمی قورئان لەسەر ئەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم بریتیە لە مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) } صدق الله العظيم.
جا لەپاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامت دەداتەوەو دەڵێم: ئەی پیاو، بەڵکو فریشتەکان مژدەیان بە مەریەمی کچی عیمڕان دا دروودو سڵاوی لەسەربێت جا وتیان: { إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين (45) ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) قالت رب أنى يكون لي ولد ولم يمسسني بشر قال كذلك الله يخلق ما يشاء إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون (47) } صدق الله العظيم [آل عمران].
جا سەیری ئەم هەواڵە بکە کەوا فریشتەکان مژدەیان پێ بە بەڕێز مەریەمی پاکیزەی بەتولدا جا هەواڵیان پێدا بەوەی اللە دواتر بەقودرەت و توانایەکەی خۆی منداڵێکی پێدەدات کەوا لە بێشکەدا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەکاتی لەدایکبوونەکەی، جا وەرە با سەیری ڕاستی ئەم هەواڵە بکەین ئایا بەڕاستی ئەو قسەی لەگەڵ خەڵکیدا کردووە لەکاتێکدا منداڵێکی ساوا بووە لە بێشکەدا هەروەکو فریشتەکان بەوە هەواڵیان پێدا بەر لەوەی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دروست بکات؟ جا وەڵامەکە لە مەحکەمی کتێبدا دەدۆزنەوە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { فأتت به قومها تحمله قالوا يا مريم لقد جئت شيئا فريا (27) يا أخت هارون ما كان أبوك امرأ سوء وما كانت أمك بغيا (28) فأشارت إليه قالوا كيف نكلم من كان في المهد صبيا (29) قال إني عبد الله آتاني الكتاب وجعلني نبيا (30) وجعلني مباركا أين ما كنت وأوصاني بالصلاة والزكاة ما دمت حيا (31) وبرا بوالدتي ولم يجعلني جبارا شقيا (32) والسلام علي يوم ولدت ويوم أموت ويوم أبعث حيا (33) ذلك عيسى ابن مريم قول الحق الذي فيه يمترون (34) ما كان لله أن يتخذ من ولد سبحانه إذا قضى أمرا فإنما يقول له كن فيكون (35) } صدق الله العظيم [مريم].
جا مەبەستەکەی اللە چۆنە لەم فەرموودەیەی { ويكلم الناس في المهد (46) }.
ئەوە بەو مانایەی قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەکاتێکدا منداڵێکی ساوایە، هەرلەبەرئەوەش مەریەم ئاماژەی بۆ کرد کاتێک پرسیاریان لێکرد لەوکاتەی منداڵێکی ساوابوو لەبێشکەدا، هەرلەبەرئەوە گەلەکەی وتیان: { كيف نكلم من كان في المهد صبيا (29) } صدق الله العظيم [مريم].
ئەوەش لەبەرئەوەی فریشتەکان بەڕاستی هەواڵیان بە مەریەم دا دروودو سڵاوی لێبێت بەوەی ئەو لە بەساوایی قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات، جا ئەوەیە کەوا لە مژدەکەی پێشتردا هاتووە: { إن الله يبشرك بكلمة منه اسمه المسيح عيسى ابن مريم وجيها في الدنيا والآخرة ومن المقربين (45) ويكلم الناس في المهد وكهلا ومن الصالحين (46) } صدق الله العظيم [مريم].
وەهەرچی مژدەکەی ترە ئەوە بریتیە لە گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا اللە ڕەوانەی دەکاتەوە لەتابوتی سەکینەوە جا لەپاشان قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لەتەمەنی گەورەیی لەناوەڕاستی تەمەنەکەی، جا موعجیزەکە ئەوە نیە کەوا قسە لەگەڵ خەڵکیدا دەکات لە تەمەنی گەورەییدا بەڵکو موعجیزەکە لە زیندووبوونەوەی جەستەکەیەتی لەو ڕۆژەی کەوا قسەیان لەگەڵدا دەکات لەکاتێکدا لەتەمەنی گەورەیی دایە، وە نیشانەکەی اللە ش لە زیندووکردنەوەی جەستەکەیەتی لەتابوتی سەکینەوە کەوا لە چاکەکارە شوێنکەوتووەکانە بۆ ئیمام مەهدی، لەبەرئەوەی محمد پێغەمبەری اللە - دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بریتیە لە دواهەمینی نێردراوو پێغەمبەرەکان. جا لە نەزانەکان مەبە خۆشەویستەکەم لەبەر اللە، وە لەوانە مەبە کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن بێ ئەوەی بزانن، جا ئەوە لە کاروکردەوەکانی شەیتانە کەوا فەرمان بە خراپەو کاری پیس و قێزەون دەکات وە بەوەی قسە بکەن لەسەر اللە بێ ئەوەی بزانن.
وەئەی پیاو، بەڕاستی تۆ دەمەقاڵێ لەگەڵ ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی دەکەی جا ئاگاداربە چاوەڕوانکراو (المنتظر) ئەوەیە کەوا خەڵکی چاوەڕێی دەکەن بەوەی اللە ڕەوانەی بکات بۆیان جا ڕێنماییان بکات بۆ ڕێگای ڕاست لەوکاتەی ئەوان وێڵ و گومڕا بوونە لە ڕێگای ڕاست، نەک بەوەی (منظر) اللە دروستی کردبێت بەر لە قەدەری ڕەوانەکردنەکەی جا اللە وای لێکردبێت لەچاوەڕوانی دابن، نەخێر بەڵکو چاوەڕوانکراو بەومانایەی باوەڕداران چاوەڕوانی ڕەوانەکردنەکەی ئەون لەلایەن اللە وە لە قەدەرو کاتە دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە خۆ ئەگەر کەسرە هەبێت لەژێر پیتی (ظ) ـەکە ئەوا دەمانوت مەبەستی چاوەڕێی زیندوو کردنەوەکەیەتی بەڵام ناوی لێنراوە مەهدی چاوەڕوانکراو (المهدي المنتظر) بەو مانایەی باوەڕداران چاوەڕێی ڕەوانەکردنەکەی دەکەن.
وەئەی پیاو، سوێند بەو اللە یەی کەوا هیچ پەرستراوێک نیە جگە لەئەو نەبێت تۆ لەو کەسانەی کەوا قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکدا نازانن بەوەی ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، خۆ ئەگەر بڵێم تۆ سوێند بخۆ لەسەر ئەم فەتوایەت بەوەی مەهدی چاوەڕوانکراو (المهدي المنتظر) بریتیە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم ئەوا سوێندت نەدەخواردو دەتوت: اللە زاناترە بەڕاستی ئەوە ئیجتیهادێکە لەمنەوە جا ئەگەر پێکابێتم ئەوا لە اللە وەیە وەئەگەر هەڵەشم کردبێت ئەوا لەخۆم و شەیتانەوەیە. جا لەپاش ئەوە دەڵێین: بەڵکو لەنەفسی خۆت و شەیتانەوەیە، جا ئایا هەڵوێستەکەت چیە لەبەردەستی اللە ی ڕەحمان لەبەرامبەر فەتواکەت لەکاتێکدا اللە فەتوای پێ نەداوە؟ جا ئەوە درۆکردنە لەسەر اللە. ئەی ئایا اللە ڕێگری لێنەکردوون لەوەی قسە بکەن لەسەری لەکاتێکدا نەزانن بەوەی ئەوە حەقە لەپەروەردگارەکەتانەوە بەبێ شک و گومان و دوودڵی؟
وەئەی خۆشەویستەکەم لەبەر اللە خۆت نیگەران مەکە لەوەڵامدانەوەی ئیمام مەهدی لەسەرت بەحەق، وە بەگوناهیش شکۆو خۆبەگەورەزانی نەتگرێت ئەگەر تۆ لەوانەی لە اللە ترسن، وە دان بنێ بەوەی تۆ لە هەڵەکارانی. وە ئەوەی مایەی سەرسامیە لە کردەوەکەت ئەوەیە تۆ دان دەنێی و باوەڕت بەوەیە کەوا اللە ئیمام مەهدی کردووە بە ئیمام بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم جا لەپاشان دەڵێی بەڵام مەهدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم!! جا ئەی پیاو، اللە قەدەری گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمی دانەناوە - دروودو سڵاوی لێبێت - تاکو هیدایەتی موسڵمانان بدات لەدوای گومڕابوونیان، جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە بکات لەپێش ئەو جا هیدایەتی خەڵکی بدات بۆ ڕێگای ڕاست، وە اللە ئیمام مەهدی کردووە بە ئیمام بۆ موسڵمانان وە بەئیمام بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم وە بەئیمام بۆ هەموو خەڵکی.
وەئەی پیاو وەرە تاکو حیکمەتەکەی گەڕانەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمت پێبڵێین دروودو سڵاوی لێبێت، ئەوەش لەبەرئەوەی اللە دەزانێت سەرسەخترین دوژمنەکانی اللە و پێغەمبەرەکانی بریتیە لە شەیتان دواتریش بۆ بەشەر دەردەکەوێت بە شێوەی بەشەرێک وەکو ئەوان جا پێیان دەڵێت گوایە ئەو خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت گوایە خۆی اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهانە! لەکاتێکدا ئەویش نیە هەرلەبەرئەوەش پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن (المسيح الكذاب) لەبەرئەوەی مەسیحی حەق عیسای کوڕی مەریەم نیە وە بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەمیش نیە قسەیەک بکات لەکاتێکدا حەق نەبێت بۆی، هەرلەبەرئەوەش لەڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەمدا لەوەڵامی پرسیارێکی پەروەردگاردا دەڵێت: { وإذ قال الله يا عيسى ابن مريم أأنت قلت للناس اتخذوني وأمي إلهين من دون الله قال سبحانك ما يكون لي أن أقول ما ليس لي بحق إن كنت قلته فقد علمته تعلم ما في نفسي ولا أعلم ما في نفسك إنك أنت علام الغيوب (116) ما قلت لهم إلا ما أمرتني به أن اعبدوا الله ربي وربكم وكنت عليهم شهيدا ما دمت فيهم فلما توفيتني كنت أنت الرقيب عليهم وأنت على كل شيء شهيد (117) إن تعذبهم فإنهم عبادك وإن تغفر لهم فإنك أنت العزيز الحكيم (118) } صدق الله العظيم [المائدة].
بەهەرحاڵ بەڕاستی ئیمام مەهدی ناصر محمد پێشوازی لە ڕێزدار شێخی بەڕێز (الزمان القدیم) دەکات وە وای دەبینم بەڕاستی ئەو پێشتر گفتوگۆی لەگەڵدا کردووین لە زەمانێکی قەدیمەوە بەر لەجەند ساڵێک، وەهەتا ئەگەر تەنانەت نکۆڵیش بکات جا ئەوە دەزانێت بەوەی دەیەوێت تۆپەکە بگەڕێنێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی ئیمام ناصر محمد یەمانی، جا لەپاش ئەوە دەڵێین: جا دواتر هەمان وەڵامەکان دەبینی بەبێ گۆڕانکاری و گۆڕینەوە بۆ قسەی حەق وە حەقەکەشت بە ووردی و تێروتەسەلی بۆ باس دەکەین.
جا ئەگەر تۆ حەقت دەوێت ئەوا قسە لەسەر اللە مەکە تەنها حەق نەبێت، جا سەیری قسەکەی پێغەمبەری اللە موسا بکە دروودو سڵاوی لێبێت: { حقيق على أن لا أقول على الله إلا الحق } صدق الله العظيم.[الأعراف:105].
جا کێ ئەوەی بۆ حەڵاڵ کردوون بەگومانەوە لەسەر اللە قسە بکەن لەلایەن خۆتانەوە جا خۆتان و ئوممەتەکەشتان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە؟ جا وەڵامی بانگەوازی حۆکم کردن بدەنەوە بۆ لای کتێبەکەی اللە ئەگەر ئێوە ڕاستدەکەن، وە بە بەڵگەی ئاشکراوە قسە بکەن لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە هەروەکو چۆن ناصر محمد یەمانی دەیکات لەوکاتەی بەیانێکی حەق بۆ قورئان دەهێنێت لە خودی قورئانەوە نەک لەلایەن خۆمەوە وەکو تەفسیرەکەی تۆ بۆ ژمارەی هاوەڵانی ئەشکەوت، بەڵکو تۆ فەتواتداوە بۆ خەڵک بەوەی کەوا ژمارەی ئەوان حەوتن جا لەپاش ئەوە دەڵێی ئەوان سێ براو دووبراو دووبرا بوون هەروەکو لە تەفسیرەکەتدا هاتووە بەم شێوەیە:
المشاركة الأصلية كتبت بواسطة الزمان القديم
سەبارەت بە ژمارەکە: { سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ويقولون خمسة سادسهم كلبهم رجما بالغيب ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم قل ربي أعلم بعدتهم ما يعلمهم إلا قليل فلا تمار فيهم إلا مراء ظاهرا ولا تستفت فيهم منهم أحدا }
هەروەکو قورئان بە ڕیزبەندیەکەیان باسی کردوون: ئەوان ژمارەیان 3 برا+ 2 برا +2 برا + سەگەکەیان بوون بەو مانایەی ژمارەکەیان بەتەواوی حەوتە هەروەکو ڕیزبەندیەکەیان لە قورئاندا هاتووە وەئەوەی چاک قوڵ ببێتەوە لە ژمارەکە درک بەڕاستیەکە دەکات کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆمەوە نەموتووە بەڵکو لەوێدا شتانێک هەن کەوا هەندێک کەس دەیزانن و دەیشارنەوە لە کتێبدا خۆ ئەگەر خوێندنەوەکەم نەبووایە بۆ وتاری ئیمامەکەتان ئەوا ژمارەکەم پێ نەدەوتن وە ناشمەوێت لە مەسەلەی ژمارەکە زۆر ووردەکاری بکەم هەروەکو لەپێشتردا وتم جا وانازانم ئەم مەسەلەیە زۆر گرنگ بێت
سەبارەت بە ژمارەکە: { سيقولون ثلاثة رابعهم كلبهم ويقولون خمسة سادسهم كلبهم رجما بالغيب ويقولون سبعة وثامنهم كلبهم قل ربي أعلم بعدتهم ما يعلمهم إلا قليل فلا تمار فيهم إلا مراء ظاهرا ولا تستفت فيهم منهم أحدا }
هەروەکو قورئان بە ڕیزبەندیەکەیان باسی کردوون: ئەوان ژمارەیان 3 برا+ 2 برا +2 برا + سەگەکەیان بوون بەو مانایەی ژمارەکەیان بەتەواوی حەوتە هەروەکو ڕیزبەندیەکەیان لە قورئاندا هاتووە وەئەوەی چاک قوڵ ببێتەوە لە ژمارەکە درک بەڕاستیەکە دەکات کەوا لەهەواو ئارەزووی خۆمەوە نەموتووە بەڵکو لەوێدا شتانێک هەن کەوا هەندێک کەس دەیزانن و دەیشارنەوە لە کتێبدا خۆ ئەگەر خوێندنەوەکەم نەبووایە بۆ وتاری ئیمامەکەتان ئەوا ژمارەکەم پێ نەدەوتن وە ناشمەوێت لە مەسەلەی ژمارەکە زۆر ووردەکاری بکەم هەروەکو لەپێشتردا وتم جا وانازانم ئەم مەسەلەیە زۆر گرنگ بێت
جا لەپاش ئەوە دەڵێین: کوا دەسەڵاتی زانستی ئاشکرا لەلایەن اللە ی لەهەموو میهرەبان و بەبەزەییەکان میهرەبانترو بەزەییتر ئەی بەندەی اللە؟ جا لە اللە بترسەو مەڵێ: "اللە نیشانەی بەڕاستدانەر بۆ دوژمنەکەی خۆی دەنێرێت". پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن و گەورە!! بەڵام من لەکتێبەکەی اللە نەمبینی نیشانەکانی خۆی بنێرێت تەنها وەکو بەڕاستدانانێک بۆ بانگەوازی حەق نەبێت نەک بۆ بەڕاستدانانی بانگەوازی بەتاڵ، جا چەندە بوختان لەسەر اللە هەڵدەبەستن لەکاتێکدا فەتوای پێ نەداوە؟ جا شوێنی ئیمام مەهدی بکەوە ڕێنماییت دەکات بۆ ڕێگای ڕاست بە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ جا ڕێنماییتان دەکەین پێی بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی بەدەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة