الموضوع: زنجیرەی بەیانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو نهێنیە شاراوەکەی

تەحەددایەک لە خەلیفەی اللە مەهدی.

-38 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
06 - شەعبان - 1443 کۆچی
09 - 03 - 2022 زایینی
08:41 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.p.120#post373120

تەحەددایەک لە خەلیفەی اللە مەهدی.
بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ. ئەی گەلی بەشەر لە شارو لادێ و ئاوەدانیەکان ئەم وشەیەی کە دەیڵێم بە مۆڵەتی اللە ئەوەیە؛ بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە نەک لەلایەن خۆمەوە بەوەی نە بۆ من و نە بۆ ئێوەش هەڵبژاردەیەک نیە لە فەرمانەکەی اللە وە بزانن فەرمانەکان هەمووی بۆ اللە یە؛ جا بزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە بەڕاستی اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت دواتریش دەزانن (بشت؛ کە عەبایەکی نەریتیە بۆ پیاوانی عەرەب) نیشانەیەکی ترە، جا گوێ بگرن و فام بکەن و تێبگەن لەم هەواڵەی لای پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان: بەوەی هیچ پادشایەک نیە لە سعودیە لەدوای مردنی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود بەیعەتی پێبدرێت تەنها خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی نەبێت، وە بشزانن بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە خاوەن پایەی پاشایەتی سەلمان بن عەبدولعەزیز اللە مراندوویەتی وە بەهەمان شێوە شازادە جێنشینەکەی کوڕەکەی خاوەن پایەی پاشایەتی محمد بن سەلمان، وە ئەی قەوم ئەمڕۆ چەندە بە دوێنێ دەچێت اللە بتانکوژێت چۆن شتی ناڕەوا هەڵدەبەستن، جا بەڕاستی ئێوە زنجیرەکەی شەهیدی زیندوو عەلی عبداللە صالح عەفاشتان بەیاد هێنامەوە، لەوەیە سەرجەم پشتیوانەکانی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی بیانەوێت بڵێن: "ئەی ئیمامەکەمان ئێمە هێشتا لە ئاشوبی سیناریۆی کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح دەرنەهاتووین سەرەڕای ئەوەی ئەو زیندووشە بە گوێرەی فەتوایەکەت بە حیکمەتێکی گرنگ لەلایەن اللە وە؛ تا ئەوکاتەی لەبیرمان کرد وە ئەو خەڵکانەش لەبیریان کرد کە زۆر جیهادو گفتوگۆیان لەگەڵدا کردین بە جیهادو گفتوگۆیەکی گەورە بە کوژرانی سەرکردە عەلی عبد اللە صالح لە ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی جیهان جا دەبینین جارێکی تر خەڵکی دەماندوێنن بە کوژرانی سەرکردە عەلی عبداللە صالح جا ئێمە چیمان هەیە لەگەڵ سەرکردە عەلی عبد اللە صالح؟ بەڵام ئێستا ش وا ئاشوبی ئەم خاوەن (بشت) عەبایەشمان بۆ دەرکەوتووە کە جلی سەربازی لەبەرکردووە".
جا لەپاش ئەمە خەلیفەی اللە لەسەر جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە زەردەخەنەوە پێدەکەنێت و دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە من ئەمەم لە خۆمەوە نەکردووە، وە ئەوەی بە دڵنیایی و زانستی یەقینیشەوە زانیومە بریتیە لەوەی هیچ یەکێک لە پادشایەکان لە شانشینی عەرەبی سعودیە لەدوای مردنی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود بەیعەتی پێنادرێت؛ بەڵکو دواتر اللە موڵکی یەمەن و سعودیەو سەرجەم مەلەکوتی جیهان دەدات بە من جا دەمکات بە خەلیفەی خۆی لەسەر مەلەکوتی عەرشی جیهانی بۆ خەلیفەی اللە لە زەوی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەمەش بەڵێنی اللە یە بەڕاستی اللە پێچەوانەی بەڵێنەکان ناکات بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ‎(26) } صدق الله العظيم [سورة آل عمران].
وە ئەی خۆشەویستەکانم لەبەر اللە بەڕاستی ئێستا تۆپەکە لە یاریگاکەی بنەماڵەی سعودە جا یان ئەوەیە ڕازی دەبن بە قەزاو قەدەرەکەی جا ئەمەش دەبێتە خێرو چاکە بۆیان؛ جا هیچ هەڵبژاردەیەکیان بۆ نیە؟ جا موڵکی یەمەن و موڵکی سعودیە لە بەرامبەر مەلەکوتی زەوی لەسەرتاپای جیهان چ بەهایەکی هەیە؟ جا با خەڵکی یەمەن و خەڵکی حیجاز ڕازی بن بە هەڵبژاردەکەی اللە بۆ خەلیفەکەی لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی؛ جا با سەرجەمیان بچنە ناو ئاشتی ئەمە چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ سەرتاپای جیهان، وە ئەگەر ڕووشتان وەرگێڕا ئەوا بزانن اللە بە دەسەڵات و داناو کاربەجێیە وە بشزانن اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیش قاچی لەسەر قاچ داناوە تا ئەوکاتەی خەلافەتەکە دێتە ماڵەکەی جا ئەوەی بیەوێت یان ڕەتی بکاتەوە جا هەرگیزاو هەرگیز ساختەکاری لە شانشینی عەرەبی سعودیە سودی نابێت، وە ئێمەش بارودۆخە ئەمنیەکەیان بۆ دەسازێنین، جا تا ماوەیەک شازادەیەکیان لەسەر هەڵدەبژێرین لە خۆیان شازادەیەک کە سەردەمی ستەمێکی تاڵی بەخۆیەوە دیوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ماڵە گەورەکراوەکەی اللە وە لەسەر ئاسایشی بنەماڵەی سعودو ئاسایشی گەلی عەرەبی حیجاز؛ ئەم کەسەشتان بریتیە لە خاوەن پایەی پاشایەتی شازادە (متعب بن عبد اللە بن عەبدولعەزیز ئال سعود) تا کاتێکی دیاریکراو، وە ئەگەر بنەماڵەی سعود ڕوویان وەرگێڕا لە فەرمانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی هەروەک ئەهلی یەمەن لە پێشتردا کردیان ئەوا اللە ش سزای پلەی سێیەمیان پێ دەچێژێت جا ئەوان‌ هێشتا لەم سزایەدان تا ئەم ڕۆژەی ئێستاشمان.
وەسەبارەت بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود جا ئەوە سەرەخۆشی لە حکومەتی شانشین و گەلی حیجاز دەکەین دەربارەی مردنەکەی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود، وە سەبارەت بە محمد بن سەلمان ئەگەر اللە لە مردنی کلینیکیەکەی بە ئاگای هێنابێتەوەو پێشوازی لە سەرکردە عەبدولفەتاح سیسی کردبێت ئەوا با بێت قسە بکات نەک بە کەڕو ڵاڵی! دوورەو زۆر دوورە.جا شەرم بکەن لەم ڤیدیۆیە بێ دەنگە کەڕو ڵاڵانە لە بەرامبەر بینەران ئەی ئەو محمد بن سەلمانەی خۆت خستۆتە سەر کەسایەتی شازادەی جێنشینی سعودی، وە عەبدولفەتاح سیسیش بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە ئەمە دەزانێت، جا دەڵێم بەڕاستی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود مرد بەڵکو اللە ش ڕەحمی پێبکات؛ ئەوەی بیەوێت سزای دەدات لەوەش خۆشدەبێت کە بیەوێت، وە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە بە گوێرەی زانستەکەم ساختەکاری بۆ کاتێکی سنوردارە نەک بێ سنور! وە دەشزانم ئێوە ساختەکاری دەکەن بە ئومێدی ئەوەی شازادەی جێنشینی سعودی لە مردنە کلینیکیەکەی بە ئاگا بێتەوە، دوورەو زۆر دوورە.جا لەسەر ئەم بەربەستدانەرانە دەترسم کە ساختەکاری دەکەن لە بەرامبەر نیشانە بەڕاستدانەرەکان لەلایەن پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە کە اللە پیلانە تۆکمەو پتەوە توندەکەی خۆیان بەسەردا بنێرێت؛ جا کەس هەست بە دڵنیایی ناکات لە پیلانەکەی اللە تەنها گەلی ستەمکاران نەبن.
وە ئەگەر اللە محمد بن سەلمانی بەئاگا هێناوەتەوە ئەوا با بێت قسە لەگەڵ جیهان بکات بە دەنگ و وێنەوە هەروەک بەڵێنمان پێدابوو نەک بە ڵاڵی. وە هەرچی ڤیدیۆیە کەڕو ڵاڵەکانە جا ئەمە شەرمەزاریە لەسەرتان وە لەسەرئەوەی یارمەتی داون لەبەرئەوەی درۆ پەتەکەی کورتە تا ئەوکاتەی محمد بن سەلمان بە دەنگ و وێنە قسە دەکات بۆ گەلی سعودی بێگومان اللە ش حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌ وشە تەواوەکانی خۆی.
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان .
خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی.
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 30-04-2023 02:53 PM