الموضوع: ئەمە تەحەددای اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدیە بۆ ئەوانەی بەدرۆ بانگەشەی لێکۆڵینەوە لە منداڵدانی دەستکرد دەکەن بۆ پەیدابوونی نەوەکانی مرۆڤ تا لەبری ژنان منداڵیان ببێت بۆئەوەی تووشی ئاشوبتان بکەن لەکاتێکدا دەزانن ناتوانن ئەمە بکەن وە دەشزانن درۆدەکەن بۆ

2

- 2 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
23 - ذو لحجە - 1445 کۆچی
29 - 06 - 2024 زایینی
10:41 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=452864

بەدواداچوون بۆ (بەیانەکە)، وە دەڵێین: ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، وە ئەی ئەوانەی خاوەن غیرەتن لەسەر اللە لە بەرامبەر بێدینەکان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی کتێب، وە ئەی ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن لە موسڵمانان و سەرجەمی خەڵکی جیهان، ئەگەر بە گەورەیی گوناهەکەتان بزانیبوایە دەرحەق بەخۆتان لەکاتێکدا ئەگەر بێتو بەشداری لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانە نەکەن بۆ جێگیرکردنی موسڵمانان! لەوەیە یەکێک لەوانەی بە بەهانەی ئەوەی هێشتا قەناعەتی بەوە نەکردووە من خەلیفەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراوم نایانەوێت بەشداری لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانەدا بکەن جا لەپاش ئەوە بەحەق بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەکەین و دەڵێم: بەڵام من لەم بەیانە زۆر گرنگەدا بەتەنها پرسیارکارێکم و داوای فەتوام لە اللە کردووە، وەڵامی پرسیارەکەشم ڕاستەوخۆ بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان جێهێشتووە؛ جا ئەوەی بەدرۆی زانی ئەوا لەڕاستیدا وەڵامەکەی اللە ی بۆ پرسیارکاران و جێبەجێکردنی بەڵگەکەی لەسەر بێدینەکان بەدرۆزانیوە، جا دەتانەوێت بە چ کتێبێک جیهادێکی گەورە لەگەڵ بێدینەکان بە ئایەتەکانی اللە بکەم؟!
وای لە اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانەوە بۆ ئێوە! جا لەڕاستیدا توڕەییەکەی لەسەر بەدرۆزانینی بێدینە نکۆڵیکارەکان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی زیادیکردووە (کە کەس کوفری پێناکات تەنها خراپەکارە فاسقەکان نەبن)، جا ئەوەی وەڵامی پرسیارکارەکانی بەدرۆ زانی ئەوا شاهێدی بە اللە دەدەم نە محمد نێردراوی اللە ی بەدرۆزانیوە نە ناصر محمد؛ بەڵکو وتەکەی زاتی اللە ی بەدرۆزانیوە پاک و بێگەردی بۆی؛ لەبەرئەوەی وتەی محمد نێردراوی اللە و وتەی ناصر محمد یەمانی نیە؛ بەڵکو وتەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهانە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ‎(33)‏} صدق الله العظيم [سورة الأنعام].
وە ئەی گەلی پشتیوانە دڵنیایەکان بە وتەی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، من فەرمانتان پێدەکەم بەوەی ئەم بەیانە بە هەموو حیلەو هۆکارێک بڵاوبکەنەوە بۆ ڕزگارکردنی موسڵمانان لە سزای گەرمایەکی زۆر لە دوکەڵە ئاشکراکە کە سزا بەئێشەکەی هەموو خەڵکی دەگرێتەوە، جا سوێند بە اللە وتاللە وباللە ی گەورە کاتی دیاریکراوی سزا بەئێشەکە هاتووە، وە اللە ش (لەم ئایەتەدا) بە بەندەکەی مەهدی ناصر محمد یەمانی نەوتووە: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ‎(33)‏} صدق الله العظيم [سورة الأنفال].
بەڵکو ئەمە وەڵامی داواکاری ئەوانەیە کە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە لە اللە دەپاڕانەوە (بۆ ناردنی سزاکە)، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالُوا ٱللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ ٱلْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ ٱلسَّمَآءِ أَوِ ٱئْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ‎(32)‏ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ‎(33)‏} صدق الله العظيم [سورة الأنفال].
لەبەرئەوەی قورئانی گەورە پەیامی اللە یە بۆ سەرتاپای خەڵکی بۆیەش اللە سزاکەی دواخستووە تا لە سەردەمی ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراودا بێت؛ ئەوکەسەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆی پێدەدات تا بە جیهادێکی گەورە جیهادی پێ لەگەڵ خەڵکی جیهان بکات، بۆیەش ئەم وتارەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا هاتووە تایبەتە بە ئەو: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ‎(10)‏ يَغْشَى النَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ‎(11)‏ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ‎(12)‏ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ‎(13)‏ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ‎(14)‏ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ‎(15)‏ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ‎(16)‏} صدق الله العظيم [سورة الدخان].
بە هەمان شێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز تایبەتە بە خەلیفەی اللە مەهدی: {فَإِنَّمَا يَسَّرْنَاهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ‎(58)‏ فَارْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ ‎(59)} صدق الله العظيم [سورة الدخان].
جا چەندە لەسەر ڕزگارکردنی موسڵمانان و گومڕایان سورو پێداگربووم، وە چەندە بە هەموو حیلەو هۆکارێک هەوڵمدا تا عەقڵەکانی خۆیان بەکاربهێنن؛ بەڵام نەیانویست و ڕەتیان کردەوەو چاوەڕێی بێدینەکان بە ئایەتەکانی اللە دەکەن تا ئەوکاتەی ئەوان دانی پێدا دەنێن و پەسەندی دەکەن؛ لەبەرئەوەی موسڵمانان نایانەوێت هۆشداریەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستدابنێن تا ئەوکاتەی کۆشکی ڕەشی ئەمریکی بەڕاستی دادەنێت و پشتڕاستی دەکاتەوە! جا لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەین و ئەوە دەڵێین کە اللە فەرمانی پێکردووین بیڵێین: {وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ‎(20)‏} صدق الله العظيم [سورة يونس].
جا ئایا لە قورئانی عەرەبی ئاشکرا تێدەگەن: {وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ‎(20)‏}؟! صدق الله العظيم [سورة يونس].
وە دەڵێم: من لەگەڵتانم و لە ژیانی دنیا دابڕاو نیم، جا ئایا لە قورئانی عەرەبی ئاشکرا تێدەگەن؟! جا ئایا بەیانێکتان بۆ ئایەتە مەحکەمەکانی اللە هەیە؟! کەواتە بەیانی حەقی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزم پێ ڕابگەیەنن: {وَيَقُولُونَ لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِّن رَّبِّهِ فَقُلْ إِنَّمَا الْغَيْبُ لِلَّهِ فَانتَظِرُوا إِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُنتَظِرِينَ ‎(20)‏} صدق الله العظيم [سورة يونس].
ئەی اللە من بەم بەیانە بەرپرسیارێتیەکەم لە ئەستۆی خۆم لابردو لە ئەستۆی پشتیوانەکانمە؛ جا بڵاوکردنەوەکەی وەک گەردەلولی ئاگر لێبکەن وەک بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای پەروەردگارەکەتان تا ئاگاداری ئەو کەسەی پێبکەنەوە کە زیندووە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا عَلَّمْنَاهُ الشِّعْرَ وَمَا يَنبَغِي لَهُ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ وَقُرْآنٌ مُّبِينٌ ‎(69)‏ لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّا وَيَحِقَّ الْقَوْلُ عَلَى الْكَافِرِينَ ‎(70)} صدق الله العظيم [سورة يس].
وە ئەی گەلی موسڵمانان، گوێبگرن و تێبگەن لەوەی ئێستا بەحەق هەواڵتان پێدەدەم و دەڵێم: سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ دەخۆم ئەگەر بێتو اللە زانستی مەلەکوتی هەموو شتێکیشی لە دنیاو دوایی پێبدابام ئەوا بوێری ئەوەم نەدەکرد بە خەڵکی جیهان بڵێم اللە منی کردووە بە خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای خەڵکی ئەگەر فەتواکەی اللە بۆ بەندەکەی نەبوایە بە بڕیارو هەڵبژاردنەکەی، جا کێ لەو کەسە ستەمکارترە کە بەدرۆ بوختان لەسەر اللە هەڵدەبەستێت؟ پەنا بە اللە دەگرم لە نەزانان بم! جا مەهدی چاوەڕوانکراو بەتەنها ئیمامێک نیە بۆ خەڵکی جیهان؛ بەڵکو خەلیفەی اللە یە لەسەر سەرتاپای جیهان، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان بێت، ئەگەر دەتانزانی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەبەرامبەر ترسی اللە چەندە ترسنۆکە، جا ئەگەر من درۆزن بووم ئەوا درۆیەکە لەسەر خۆم دەکەوێت، وە ئەگەر ڕاستگۆش بووم ئەوا کێ لەو سزا بەئێشە دەتانپارێزێت کە هەموو عەجەم و عەرەب دەگرێتەوە؟! بەڵکو نیشانەی سزاکە وەک کۆڤیدی کۆڕۆنا وایە کە گەیشتە هەموو شوێن و ئاوەدانیەک لە وشکانی و دەریاو هیچی جێنەهێشت و هێرشی کردە سەر، بەهەمان شێوە سزای نیشانەی دوکەڵە ئاشکرا گەرمەکە هەموو خەڵکی دەگرێتەوە؛ واتە: سەرجەم ئاوەدانیەکانی بەشەر لە شارو دێهاتەکان بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە پایەبەرز: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ‎(58)} صدق الله العظيم [سورة الإسراء].
بەهەمان شێوە ڤیدیۆی بەیانەکە لەگەڵ بەیانی تێکشکاندنی درۆو بوختانە هەڵبەستراوەکەی منداڵدانە دەستکردەکان بڵاوبکرێتەوە؛ جا بە شیوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ بەیانەکەدا هاوپێچ بکرێت:
(ئەمە تەحەددای اللە و خەلیفەکەی ئیمام مەهدیە بۆ ئەوانەی بەدرۆ بانگەشەی لێکۆڵینەوە لە منداڵدانی دەستکرد دەکەن بۆ پەیدابوونی نەوەکانی مرۆڤ تا لەبری ژنان منداڵیان ببێت بۆئەوەی تووشی ئاشوبتان بکەن لەکاتێکدا دەزانن ناتوانن ئەمە بکەن وە دەشزانن درۆدەکەن بۆ سوکایەتیکردن بە عەقڵی موسڵمانان تا لەڕووی بیروباوەڕەوە بەدرۆ لەژێر ناوی لێکۆڵینەوەی زانستی توشی ئاشوبیان بکەن.)
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=453038
https://youtu.be/AMlW1nNP0lc?si=6Y7KwGlf2VmmPInh
زانستەکەش بۆ خاوەنەکەی بگەڕێننەوە جا ئەوەی ویستی با باوەڕبهێنێت ئەوەشی ویستی با بێباوەڕبێت.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
براتان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 01-07-2024 11:16 AM