الموضوع: فەتوای ئیمام مەهدی دەربارەی بزووتنەوەی حەماس

فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران .

- 18 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
03 - ڕەبیعەل ئاخر - 1446 کۆچی
06 - 10 - 2024 زایینی
08:48 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=461379

فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران .
بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارە چاکەکەی- و هەموو باوەڕداران لە هەموو کات و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە.
لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕێزدار برای بەڕێز ڕێبەری ئێران (عەلی حوسەینی خامەنەیی)، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی الله تان لەسەربێت، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پاشان لەدوای ئەوە.
گوێ لە ئامۆژگاریە حەقەکەم بگرە: بەسە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فریو بدرێن، وە تا ئەوکاتەی بڕواتان بە درۆکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەبێت هەرگیزو بۆ هەمیشە سەرکەوتوو نابن، جا لە اللە بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆیان بن، خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستدابنێن؛ جا لەڕاستیدا اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە لە حاڵەتی ئەوەی کاتێک بە بەدڵنیاییەوە بزانن دوژمنەکەیان مەبەستی ئەوەیە هێرشیان بکاتە سەر؛ ئەوا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون لەناکاو هێرش بکەنە سەر دوژمنەکەتان بەرلەوەی هێرشتان بکەنە سەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ ‎(58)‏ وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا سَبَقُوٓا إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ ‎(59)‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنفَالِ].
وە ئەی پیاو، ئیسڕائیل تاکە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە دەیەوێت لە سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمی و سەرجەم بنکە موشەکیەکانتان بدات و بەتەواوی وێرانیان بکەن ئەگەر بتوانن.
وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کاتێک هەموو چەکە ئاسمانیەکانتان لەدەستدا دواتر بەچی هێرشیان دەکەنە سەر؟! جا ئەوان دەزانن دواتر ئێوە وەڵام دەدەنەوە، بۆیە دەیانەوێت موشەک و جبەخانەی ئەتۆمی ئێوەو هەموو موشەکەکانتان لە جۆری جیاوازو هەموو فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانتان لەناوببەن، ئەمەش تا گەرەنتی دەستەوسانتان لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بکەن جا لاوازتان بکەن و پاشانیش لە بەرامبەر ئێوە هیچ سنورو په‌یمانێک ڕه‌چاو ناکه‌ن، جا چارەسەر ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز فەرمانی پێکردوون ئەنجامی بدەن: جا پێشوەختە بە هێرشێکی موشەکی نوێ و زۆر بەهێزی لەناکاو سەرسامیان بکەن بە مەرجێک زیان بە خەڵکی سڤیل نەگەیەنیت، جا ئەمە دوژمنایەتیەکی ڕەتکراوەیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە؛ بەڵکو ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە سەرجەم فڕۆکە جەنگیەکانیان - بەگوێرەی توانات - و سەرجەم موشەکەکانیان تێک بشکێنن، بەتایبەتی ئەو موشەکە نەیزەکیە زۆر خێرایانەی لە موشەکەکانتان دەچن، کە بەهۆی خێرایی سەروو دەنگیەوە سەرجەم پاتریۆت و سیستەمە بەرگریە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل و ئێرانی لە بەرپەرچدانەوەیان دەستەوسانن و توانای ڕێگری کردنیان لێی نیە، هەروەک موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی زیرەکی یەمەنی، وە ئەوەشی شاراوەتەوە زۆر گەورەترە.
وە ئەی پیاو نەکەیت ڕاوێژ بە ترسنۆکەکان بکەیت، جا ئەوانە هیچتان بۆ زیاد ناکەن تەنها گومان و سستی نەبێت، جا کەسی ترسنۆک تەنها ئامۆژگاری ترسنۆکانەت پێدەدات، جا گوێ بگرەو ئەوەی دەیڵێم بیکە: ئەگەر دەتەوێت لێت نەدەن، ئەوا بەهەموو ئەو هێزەی پێتان دراوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل تەنها ئەو کوشتارو وێرانکاریە بە کۆمەڵانە نەبێت کە کەسانی سڤیل دەکاتە ئامانج؛ بەڵکو خۆتان لە لێدانی کەسانی سڤیل بەدوور بگرن ئەگەر سەرکەوتنی لای اللە تان دەوێت، لەبەرئەوەی کوشتنی کەسانی سڤیل و منداڵان لە مەحکەمی قورئانی گەورە دوژمنایەتی و دەستدرێژیە؛ بەڵکو لەسەرتانە بە گورزێکی کوشندە لەسەرجەم هێزە بەرگریە ئاسمانیەکان یان هێرشبەریەکان بدەن، وە گرنگی بەو کەسانە مەدەن وایدادەنێن لە ئاسایشی ئیسڕائیل بەرپرسیارن، جا دواتر اللە بەحەق ترس و تۆقینێکی زۆر دەخاتە دڵی پشتیوانانی بکوژانی منداڵان بەو مەرجەی وەڵامەکەتان توندوتیژو زۆر بەهێز بێت، وە لەڕاستیدا ئیتر پێویستیان پێتان نیەو دەیانەوێت لەناوتان ببەن، بەڵام دەتانبینم لە کۆتا ساتدا دوای لاوازکردنتان ڕێڕەوی خۆتان گۆڕی و واگومانتان بردووە دواتر بە لاوازکردنتان بەم حاڵەتان و بە شکاندنی بەڵێنەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکان یان وازهێنان لە لایەنگرانی خۆتان وازتان لێدەهێن؛ جا هەرگیز ئەمە لەلای ئەوان تکاتان بۆ ناکات هەرچەندە بە جوانی و ئاشتیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، نەخێر تەنها هێزو ڕووبەڕوو بوونەوە ڕێگریان لێدەکات؛ جا لەسەرتان پێویستە وەڵام بدەنەوەو هێزێکی سەخت و توندوتیژتان لێ ببینن، وە بەپێی فەتوای اللە مامەڵەی نەرم و نیان لەگەڵ ئەم دەستدرێژکارانە هیچ سودێکی نیە بۆ پشتیوانیکردن لەبەرەی جەنگ؛ بەڵکو دەبێت بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا قَٰتِلُوا ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً وَٱعْلَمُوٓا أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ‎(123)‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوبَةِ].
جا ئەگەر ڕایبگەیەنیت لێدانەکانتان بۆ یارمەتیدانی ئەهلی سوننەو جەماعە (بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی حەماس و پاڵپشت و یاوەرەکانیانە) لە غەززە، هەروەها بۆ یارمەتیدانی شیعەیە لە لوبنان، ئەوا ئەم بڕیارە بڕیارێکی زۆر باشەو دەستی اللە ش لە سەر دەستەکانتانەوەیە، جا ئەمە بەمانای ڕاگەیاندنی جەنگ دێت لەسەر دەستدرێژکاران، وە ڕێگایەکی ڕاستتان گرتۆتەبەرو سیاسەتە گوناهباریەکەی ڕابردووی خۆتان گۆڕیوەتەوەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە بە درێژایی چەندین ساڵە زایۆنیستەکان فریوتان دەدەن.
وە ئەی پیاو باوەڕدار لە کونێکەوە دووجار پێوەی نادرێت، ئێوەش دەزانن زایۆنیستەکان هەزاران جار درۆیان لەگەڵ کردوون، وە بە دووری نابینم جارێکی تر پێتان پێبکەنن و فریوتان بدەن، (ئەوان لە وەڵامدانەوەتان مەبەستیان لێدانی بێزیانە لە شوێنە چۆڵەکان بۆ ئەوەی ناوبانگیان بپارێزن) دوای ئەوە فێڵتان لێدەکەن و بە یەک لێدان و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەموو سیستەمی ئاسمانی و مووشەکی و فڕۆکەو چەکی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە تایبەتی هەموو بنکە ئاسمانیەکانتان لەناو دەبەن، جا وریا بن و پاشانیش وریا بن ئەگەر ئێوە جیهادتان لەپێناو اللە هەڵبژاردووە، جا ڕەوانیە ترسنۆک بن و لە ئیسڕائیل مەترسن تەنانەت ئەگەر سەرجەم شەیتانە جن و مرۆڤەکانیش هاوپەیمانی بن؛ جا گوماننان بە اللە ی خاوەن هێزی بەتین و پتەو چیە؟! جا متمانەتان بە اللە بێت و پشتی پێ ببەستن - ئەگەر باوەڕدارن - جا دەبینن ئەو بەستانە؛ کە باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە.
خۆ ئەگەر ئەم شەوە بۆ وێرانکردنی هەموو بنکە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل لە هێرشەکانتان بەردەوام بونایە، ئەوا ئیسڕائیل خۆی بەدەستەوە دەداو وازی لە هێرش و دەستدرێژی دەهێنا، بەڵام بەداخەوە لێدانەکە ترسی لەگەڵدا بوو، جا لە چی دەترسن؟! بەڵکو ئەمریکا زیاتر لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی سورە نەک لە ئاسایشی ئیسرائیل، جا سوێند بە اللە هیچمان بۆ کەسە ئاشتیخوازەکانی نەوەی ئیسڕائیل ناوێت جگە لە هەموو چاکەو ئاسایش و بەرقەراری و ئاشتیەک نەبێت، تەنها دەستدرێژکارەکان نەبن؛ جا پێویستە بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە ڕێگری لە ستەمەکەیان بکرێت، ئێوەش اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزارتان لەگەڵدایە، وە متمانەتان بە بەڵێنەکەی اللە هەبێت کە دەفەرموێت (ئەگەر اللە سەربخەن ئەوا سەرتاندەخات و پێکانتان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات)، وە اللە بەڕاستدابنێن ئەویش بەڕاستتان دادەنێت.
وە سەبارەت بە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، ئەوا بزانن من خەلیفەی اللە م بەسەر سەرتاپای خەڵکی و اللە نەیکردووم بەوکەسەی بە داخی ئێران و داخی سوپاکانی مرۆڤ و جن بم تا یارمەتیم بدەن بەسەر خەڵکی جیهاندا دەرم بخەن؛ بەڵکو دۆزەخ (هەسارەی سەقەر) یان بەسە، جا مژدە بێت لە تاوانکاران و پشتهەڵکەران بە جەنگێکی گەردوونی لەلایەن اللە وە، جا ئایا بڕیاری هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە وەک بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکانە تا وەک مەرەکەب بێت لەسەر کاغەزێک؟ پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەو پشتهەڵکەرانەی پیلان دەگێڕن لە مەترسی ئەوەدان (بە کون فەیەکون) ببن بە بەراز، جا ئایا هیچ شتێک تێپەڕیوەو ڕوویداوە جگە لە بوون بە مەیمون نەبێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَٰسِِٔينَ ‎(65)‏ فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ‎(66)} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].
بەڵام ئەوان لە حاڵەتی پیلانگێڕیان مەترسی ئەوەیان لەسەرە ببن بە بەراز؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَٰسِقُونَ ‎(59)‏ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ أُولَٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ ‎(60)‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المَائِدَةِ].
جا خەمی خەلیفەی اللە و ئەوەشی لەگەڵیدایە نەبێت، وە تەحەددای دوژمنانی اللە دەکەم پیلان بگێڕن تا سەیر بکەین کێ پیلانەکەی خێراترە، جا من درۆم بەناوی اللە وە نەکردووە بەوەی منی بە خەلیفەی خۆی بەسەر هەموو خەڵکی جیهاندا هەڵبژاردووە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یە گەورەیەی فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و بڕیارو هەڵبژاردەکەی جێبەجێ دەکات و نورەکەی بۆ خەڵکی جیهان تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت، وە ئومێدی ئەوە لەو اللە یە دەکەم کە هەرخۆی نێوان کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت هیدایەتی دڵەکانتان بۆ بڕیاریکی ڕاست و دروست بدات، اللە ش تۆبە وەرگرو زۆر لێخۆشبوو و بە بەزەییە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.
وە بە دڵنیاییەوە بزانن ئەم جەنگە کۆتاییەکەی دەرکەوتنی خەلیفەی اللە مەهدی (ناصر محمد یەمانی) یە بە نیشانەیەکی گەرمی نزیک و پریشک و ئاگری هەسارەی سەقەر جا کوا ڕێگای دەربازبوون بۆ ئەوکەسەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بە گەورەو زل دەگرێت؟! فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە کە بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەشی سنگەکان دەیشارنەوە دەزانێت، بەسیشە اللە یاوەرو پاڵپشت و بەسەرخەربێت.
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.