الموضوع: فەرشەکە ڕابخە ئەی جۆ بایدن وە ئەی کۆمەڵگەی کۆشکی سپی ئەوە هی منە هی منە هی منە هی منە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە پاک و بێگەردی بۆی ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت جا لەبەردەم دەروازەی کۆشکی سپی بە فەرمان فەرشەکە ڕابخەن گەرنا دەسەڵاتی ڕووب

1

فەرشەکە ڕابخە ئەی جۆ بایدن، وە ئەی کۆمەڵگەی کۆشکی سپی؛ ئەوە هی منە هی منە هی منە هی منە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە - پاک و بێگەردی بۆی - ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت، جا لەبەردەم دەروازەی کۆشکی سپی بە فەرمان فەرشەکە ڕابخەن، گەرنا؛ دەسەڵا

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
11 - ڕەجەب - 1446 کۆچی
11 - 01 - 2025 زایینی
07:06 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=468104
_________

فەرشەکە ڕابخە ئەی جۆ بایدن، وە ئەی کۆمەڵگەی کۆشکی سپی؛ ئەوە هی منە هی منە هی منە هی منە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە - پاک و بێگەردی بۆی - ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت، جا لەبەردەم دەروازەی کۆشکی سپی بە فەرمان فەرشەکە ڕابخەن، گەرنا؛ دەسەڵاتی ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگەکەی اللە تان نیە، ئەی جۆ بایدن، وە ئەی کۆمەڵگەی کۆشکی سپی، بە فەرمان فەرشەکە ڕابخەن، جا دەسەڵاتی ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگەکەی اللە و سەربازە مەلەکوتی و گەردونیەکانیتان نیە ..


بەناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلْمُفْلِحِينَ ‎﴿٦٧﴾‏ وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ‎﴿٦٩﴾‏ وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ‎﴿٧٠﴾}‏ صدق الله العظيم [سورة القصص].

وە بەو پێیەی بەدڵنیاییەوە دەزانم بەندەی اللە م کە هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت، تاک و تەنهایەو هیچ شەریک وهاوبەش و هاوەڵێکی نیە، وە کەس ناپەرستین جگە لە ئەو نەبێت بە دڵسۆزی بۆی لە ئایینەکەی، موسڵمانم بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بە ملکەچی و بەبێ خواروخێچی و لە هاوبەشدانەران نیم، پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن لەوەی دەیکەن بە شەریک و هاوەڵ بۆی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، ئەو زاتەی منی دروست کردووە، کە لە ئاسمانی عەرشە مەزنەکەی شاهێدی دەدات و بەسیشە اللە شاهێد بێت کە ئەو خۆی کردوومی بە خەلیفەکەی بەسەر هەموو خەڵکی جیهانەوە؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ‎﴿٦٨﴾‏} صدق الله العظيم [سورة القصص].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

لەسەر ئەم بنەمایە فەرمانی کۆتایی بۆ سەرکردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەردەکەین و دەڵێین: فەرشەکە ڕابخەن ئەی جۆ بایدن، وە ئەی کۆمەڵگەی کۆشکی سپی؛ ئەوە هی منە هی منە هی منە هی منە بە فەرمانێک لەلایەن اللە وە - پاک و بێگەردی بۆی - ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و هەڵیدەبژێرێت، جا لەبەردەم دەروازەی کۆشکی سپی بە فەرمان فەرشەکە ڕابخەن، گەرنا؛ دەسەڵاتی ڕووبەڕووبوونەوەی سزاکەی اللە و سەربازەکانیتان نیە؛ جا ئەگەر سەربازە مەلەکوتیەکانی اللە بن لە بچوکترین مێشولەی گۆیی کۆڕۆنایی (بعوضة ما) [کە شێوەکەی گۆییەو باڵەکانی دەمبوزی] و سەرووتر لە ئەویش لە سەربازەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی، یان جەنگی کارەساتە گەردونیەکانی اللە، یان بە وشەیەک لەلایەن اللە وە جا ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ خۆی بە دەست دەهێنێت (ببە یەکسەر دەبێت - کن فیکون -)، وە بزانن اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و نورەکەی تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش - دۆناڵد تڕامپ و یاوەرەکانی - ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە دەشڵێم: هەمووتان بە داخ و قینەکەتانەوە بمرن، دواتر دەزانن اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و نورەکەی تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت، جا بێگومان اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة