الموضوع: فەتوای ئیمام مەهدی دەربارەی بزووتنەوەی حەماس

11

​- 16 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
26 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
29 - 09 - 2024 زایینی
07:56 بەیانی
12 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
15 - 09 - 2024 زایینی
10:46 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=460645
____________


پرسەو سەرەخۆشی لە سوپای باوەڕداران بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و تەواوی نەتەوەی عەرەبی و ئیسلامی ..


پرسەو سەرەخۆشی لە سوپای باوەڕداڕان بۆ ئازادکردنی فەڵەستین و تەواوی موجاهیدان لەپێناو اللە ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی دەرچوون بۆ هێرشکردن لەپێناو اللە یان دایەوە بۆ بەرگری کردن لە پیرۆزیەکانی اللە و بەرگری کردن لە ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی بە مەزهەبە جۆربەجۆرەکانیەوە.

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
بەوپەڕی خەفەتباریەکی قوڵەوە بە دڵ و بە گیان (بەسیشە اللە شاهێد بێت) پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ ئومەتی عەرەبی و ئیسلامی بەهۆی شەهیدبوونی ڕێزدار (حەسەن عبد الکریم نصر اللە) لە دەروازەی باکوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنین، اللە کۆتاییەکەی باش بکات و بیخاتە بەهەشتە فراوانەکەی خۆیەوە بەهۆی بڕیاری پشتیوانی کردن لە براکانی لە ئەهلی سوننەو جەماعە دەستەی مقاوەمەی ئیسلامی و لەسەرووی هەمووشیان باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لە دەروازەی باشوری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست؛ قەڵغانی بەهێزی پۆڵایین لەدژی دەستدرێژکارە تاوانکارییە توندڕەوەکان؛ بنیامین نەتەنیاهۆو ئەوەشی هاوشێوەیەتی لەوانەی خەون بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی زایۆنی نوێ دەبینن بە قڕکردنی پیاوو ژنان و منداڵانی عەرەب، جا اللە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی بەڕاستدابنێن: {كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا۟ فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَٰهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَٰسِقُونَ ‎﴿٨﴾‏ ٱشْتَرَوْا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦٓ ۚ إِنَّهُمْ سَآءَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ‎﴿٩﴾‏ لَا يَرْقُبُونَ فِى مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُعْتَدُونَ ‎﴿١٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

وە ئای لە سەرسامی ئەی گەلی موسڵمانی عەرەب و عەجەم، ئایا ناتانەوێت لەگەڵ ئەو زایۆنیانە بجەنگن کە لە سەردەمی لوتکەی تێکدەری و خراپەکاری توندڕەوەکانی نەوەی ئیسڕائیل دەستدرێژی دەکەنە سەر ئومەت و پیرۆزیەکانتان؟! وە اللە ش دەکەم بە شاهێد ئەوەی شان بەشانی دەستەی حەماسی ئیسلامی بجەنگێت ئەوا بووەتە بریکاری اللە ی ڕەحمان نەک بریکاری ئێران مادام لەسەر ئەوە بێت، جا چیتر جەنگەکە لەنێوان موسڵمانان نیە تا بە بریکاری ئێران ناوی ببەن، وە ئێوە بریکاری کێن؟! خۆ بریکاری شەیتان نین، چۆن بڕیاری ناڕەوای وادەدەن؟!

وە دەشزانین بەهۆی تاوانکارییە جەنگییە دەستدرێژکاریەکانی دوژمن لەسەر غەززەو لوبنان دڵی سەرجەم خاوەن مەزهەب و حزبە ئاینی و سیاسیە موسڵمانەکان خوێنی لێ دێت، اللە ش هیدایەتی ئێران بدات بە گرتنەبەری بڕیارێکی ڕاست و دروست تا ببێتە مایەی لێخۆشبوونی گوناهەکانی، وە هیدایەتی سەرجەم بڕیار بەدەستەکانی گەلانی موسڵمانانی عەرەب و عەجەم بدات و هەموو ئەو بێباوەڕانەش هیدایەت بدات کە خاوەنی بەزەیی مرۆڤایەتین، ئەوانەی بەهۆی تاوانکاریە جەنگیەکانی غەززەی ڕێزدارو لوبنان لەسەر موسڵمانان و مەسیحیە حەقەکان (کە نزیکترین کەسن لە سۆزو خۆشەویستی بۆ موسڵمانان) دڵیان خوێنیان لێ دێت، وە (سەرجەمی ئەو گەلانەی خاوەن بەزەیی مرۆڤایەتین) لەسەر ئەو تاوانە جەنگیانەی بە کوشتنی منداڵ و ئافرەتانیان لە غەززە دەگوزەرێت یەکدەنگن، کە تاوانکاری مێژوویی جەنگن و سەرجەم بێباوەڕان لە خاوەن بەزەییە مرۆڤایەتیەکانی جیهان گلەییان لێکردووە، جا ئایا بڕیار بەدەستانی عەرەبی و ئیسلامی گلەیی لەم تاوانکاریانە ناکەن؟ ئایا لە اللە ناترسن ئەی گەلی موسڵمانان؟! اللە یارمەتیدەر بێت، جا کوا دەمارگیری نەتەوەیی عەرەبی و دەمارگیری ئاینی؟! وە (بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی و سەرجەم دەستەکانی فەڵەستین) بە بەرگری کردن لە خۆیان و پیرۆزیەکانی اللە بڕیارێکی دروستیان داوە، اللە ش ئەو کەسە سەربخات کە سەریاندەخات و ئەوەش ڕیسوا بکات کە پشتیان لێدەکات و بێهیوایان دەکات.

وە منی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە داخی ئێوە (بە هەر هەمووتانەوە) نیم تا بەسەر خەڵکی جیهاندا دەرمبخەن و لەسەرئەوەش سەرزەنشتان ناکەم؛ بەڵکو دواتر اللە خۆی بە هەسارەی سەقەر (کە وەک فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە) و قەبارەکەی هەزار هێندەی بازنەی هەسارەی زەویە بە پارچە بەردی ئاگری وا کە توانای تێپەڕبوونی بە بەرگە هەوای زەوی هەیە بۆ تاوانکاران دەرمدەخات، وە بەسەر دڵەکانیشدا زاڵ دەبێت بۆ جیاکردنەوەی دڵە ڕووناکەکان لە دڵە تاریکەکان، جا من بانگەوازتان دەکەم بۆ بەرگری کردن لە خۆتان و یەکخستنی ڕیزەکانتان لە یەک خەندەقدا، جا ئایا ڕازین بەو تاوانە جەنگیانەی غەززەی ڕێزدار کە لەبەرامبەر منداڵ و ئافرەتان و خۆتان ڕوودەدات؟!

وە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بنیامین نەتەنیاهۆو دەستەکەی و سەرجەم یاوەرو پاڵپشتەکانیشی شکست خواردوون، دواتریش دەزانن.


وە سوێند بەو اللە یە گەورەیەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەدوای ئەوەی ڕزیو بووە، پەروەردگاری ئاسمان و زەوی و ئەوەشی لەنێوانیانەو پەروەردگاری عەڕشی گەورە پلەی باوەڕەکەم بە نزیکبوونەوەی هەسارەی سزای سەقەر وەک پلەی باوەڕەکەمە بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، جا وا بەڵێنەکەی اللە هات، وە بەڵێنەکەی اللە بە قەدەرێکی دیاریکراو لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی هات، وە ڕۆژی دەرکەوتنەکە نزیکبۆتەوە، ئەو ڕۆژەی دڵەکان دەگەن بە گەروو، وە لەبەر ترسناکیەکەی ڤژ سپی دەبێت! یان ئێوە بەڵێنەکەی اللە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی بەڕاست دانانێن: {فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا ‎﴿١٧﴾‏ ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرُۢ بِهِۦ ۚ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا ‎﴿١٨﴾‏ إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا ‎﴿١٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المُزَّمِّلِ]؟!

جا چەندە هۆشداریم پێدان و ئاگادارم کردنەوە بەوەی نە هۆنراوەتان بۆ دەهۆنمەوە، نە بە ناڕەواش زێدەڕەوم بە پەخشان وتن، کەسیش تێناگات جگە لە خاوەن بیناییەکان نەبن.

وە سوێند بە اللە ی گەورە دەخۆم خەریکە هەسارەی سەقەر بەسەر نیوەگۆی باکور لە ئاسۆکانی جەمسەری باشورەوە هەڵبێت؛ بەڵکو بەفرەکانی جەمسەری باشورو باکور توانەوە، کە ساردترینیان بەستەڵەکی کەش و هەوای جەمسەری باشورە، ئەوەی لە هەشتا پلەی ژێر سفر زیاترە، جا جەمسەری باشور لە وەرزی زستانەکەی تواوەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ بەهانەیەکتان نەبێت و نەڵێن ئەمە بەهۆی گەرمای خۆرەوەیە، ئێوەش دەزانن لە مانگی تەمموزەوە خۆر ئاوابووە، جا لە تەمموزەوە بە تەواوی دەچێتە ناو شەوی بەستەڵەکی جەمسەریەوە، جا لەیادتان بێت چی لە مانگی تەمموزی ڕێکەوتی مانگی موحەڕەمی ئەمساڵتان (1446) بەگوێرەی بەروارەکەتان ڕوویداوە، کەواتە ئەوە چ گەرمیەکە بەفری جەمسەری باشوری لە بەرواری زستانەکەی دەتوێنێتەوە؟! یان نازانن پێویستی بە چەند لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیە تا توانەوەی جەمسەری باشور لە وەرزی زستانەکەی بێتەجێ؟! جا ئێوە دەزانن گەرمیەکەی لە هەشتا بۆ نەوەد پلەی سەدی ژێر سفرە، وە ئەو پرسیارەی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو ئاڕاستەی خۆی دەکات ئەوەیە: کاتێک خۆر لە مانگی تەمموز (مانگی حەوتی 2024 ی زایینی) لە جەمسەری باشور ئاوابووە، کەواتە ئایا ئەوە گەرمای ئەستێرەکانە دەیتوێنێتەوە؟! لەکاتێکدا تەنانەت خۆریش ناتوانێت جەمسەری باشور لە وەرزی هاوینەکەیدا بتوێنێتەوە؛ بەڵکو ئەوە بەهۆی گەرمای هەسارەی سەقەری ئاگرین و زۆر گەرمەوەیە؛ هەروەک لە تەمموزی (2023 ی زایینی) و (2024 زایینی) ڕوویدا، کە لە لایە بەستووەکانی زەویەوە مناوەرەی سەقەری دەکات، تەنانەت هەردوو جەمسەرەکە لەبەر گەرمیەکەی دەتوێنەوە، جا ئەوەی فەتواکەی اللە ی پایەبەرز بەڕاستدانەنێت ئەوکاتە تەنها سەرزەنشتی خۆی بکات! وە اللە ش عەقڵی مرۆڤی بەسەر خۆیدا بیناو بەرچاوڕوون کردووە، هەرچەندە لەڕووکەشیشدا بیانوو بهێنێتەوە، یان ناتانەوێت بەڕاستی دابنێن تا ئەوکاتەی ئاژانسی ناسای ئەمریکی بەڕاستی دادەنێت؟! بەڵکو سەرجەم ئاژانسە ئاسمانیەکانی جیهانیش لەبەرامبەر زانینی هۆکاری توانەوەی دوو جەمسەرەکەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەر چوار وەرزەکە دەستەوسانن تا ئەوکاتەی (ئاژانسی ناسای ئەمریکی) قورئانی گەورە بەڕاستدادەنێن، جا لەپاش ئەوە هۆکارە زانستیە ڕاست و دروستەکەی دەزانن بەوەی سەرچاوەی گەرمیەکە بریتیە لە هەسارەی سەقەر، وە هەروەک بەڵگەیەکی خەمخۆری بۆ لای اللە و یادخستنەوەیەکیش بۆ ئێوەو ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بەیادی هەموو خەڵکی جیهان دەهێنمەوە: {وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ‎﴿٣٨﴾‏ لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ‎﴿٣٩﴾‏ بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ ‎﴿٤٠﴾‏ وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ ‎﴿٤١﴾‏ قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَٰنِ ۗ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ ‎﴿٤٢﴾‏ أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا ۚ لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ ‎﴿٤٣﴾‏ بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ ۗ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ ۚ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ ‎﴿٤٤﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

ئیتر بەڵێنەکەی اللە هات، جا ئەی گەلی بڕیاربەدەستەکان یادەوەری وەربگرن لەوکاتەی اللە بە سزایەکی بەئێش سزاتان دەدات جا بە گەلێکی تری جگە لەئێوە دەتانگۆڕێتەوە، بە پستڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلَّا تَنفِرُوا۟ يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْـًٔا ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ ‎﴿٣٩﴾‏} [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

وە ئەی گەلی موسڵمانان هۆشیاربن؛ لەگەڵ اللە داوا لە هیچ یەکێک مەکەن، جا جگە لە اللە هیچ پەناگەو یارمەتیدەرێک نادۆزنەوە
، اللە ش شاهێدەو بەسیشە اللە شاهێد بێت بەوەی بەڵێنە پتەوەکەی اللە لە قورئانی گەورە هاتووە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَآ أَجَلٌ مُّسَمًّى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ‎﴿٥٣﴾‏ يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةُۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ ‎﴿٥٤﴾‏ يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ‎﴿٥٥﴾‏ يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌ فَإِيَّٰىَ فَٱعْبُدُونِ ‎﴿٥٦﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ العَنكَبُوتِ].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
12

- 17 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
29 - ڕەبیعەل ئەوەل - 1446 کۆچی
02 - 10 - 2024 زایینی
07:12 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=460929
____________


بەشداری لێدوانێک و تۆماری بەدواداچوون و سەرسامبوون لە بڕیاردانێکی ڕاست و دروست، جا خۆشەویستانم لە پێناو اللە بەیانی پرسەو سەرەخۆشیەکە بەشێوەیەکی چڕ بڵاوبکەنەوە ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و ئەوەشی بە چاکە شوێنی کەوتووە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان.

سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان کە هیدایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیدا بە گرتنەبەری بڕیارێکی ڕاست و دروست؛ بڕیاری جەنگ لەسەر تێکدەرو خراپەکارانی نەوەی ئیسڕائیل تا ببێتە مایەی لێخۆشبوونی گوناهەکانیان بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێخۆشبوو و میهرەبانەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو.

جا ئایا زیاتر هەیە ئەی ئەبو زەید؟ اللە ی بە دەسەڵاتی شایستەی سوپاسگوزاری سەرتان بخات، وە بڵێن: "ئەی اللە پشتمان بەتۆ بەستووە، وە کاتێک (لە دوژمنت) داو هاوێشتت تۆ نەتهاوێشت، بەڵکو اللە هاوێشتی و لێیدان، کە باشترین پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە (يا الله تَوكلّنا عليك، وما رميتَ إذ رميتَ ولكنّ الله رمى، نِعمَ المولى ونِعمَ النّصير)"، وە ببن بە سەربازی اللە ی ڕەحمان ئەی گەلی ئێران، وە خۆتان لە دوعاو نزای شەریک و هاوەڵ دانان پاک و خاوێن بکەنەوە، جا مەڵێن ئەی نێردراوی اللە، وە مەڵێن ئەی حوسەین، جا ئەمە دوعاو نزای شەریک و هاوەڵ دانانە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، جا ئایا جگە لە اللە کەسێکی تر دەتوانێت ئامانجی لێدان و هاوێشتنەکانتان بپێکێت؟ جا پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنَّ ٱلْمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًا ‎﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ الجِنِّ].

وە بزانن سەرکەوتن تەنها لەلای اللە ی بەدەسەڵاتی داناو کاربەجێوەیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن يَنصُرْكُمُ ٱللَّهُ فَلَا غَالِبَ لَكُمْ ۖ وَإِن يَخْذُلْكُمْ فَمَن ذَا ٱلَّذِى يَنصُرُكُم مِّنۢ بَعْدِهِۦ ۗ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ‎﴿١٦٠﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ].

جا با جەنگەکە بەردەوام بێت تا ئەوکاتەی بنیامین؛ سەرکردەی تێکدەرو خراپەکارەکان لە زەوی ملکەچ دەبێت.

وە بە دڵنیاییەوە بزانن بەڵێنەکەی اللە بە دەرخستنی خەلیفەکەی بە هەسارەی سەقەر بەسەر سەرتاپای خەڵکی هاتووە هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای عەرەب و عەجەمەکان خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 03-10-2024 01:10 PM
13

- 18 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
03 - ڕەبیعەل ئاخر - 1446 کۆچی
06 - 10 - 2024 زایینی
08:48 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=461379
_______________


فەرمانێکی بەپەلە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر
درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی کەس و کارە چاکەکەی- و هەموو باوەڕداران لە هەموو کات و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان لەدوای ئەوە..

لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بۆ ڕێزدار برای بەڕێز ڕێبەری ئێران (عەلی حوسەینی خامەنەیی)، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی الله تان لەسەربێت، سڵاو لە ئێمەو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە سڵاو لە نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پاشان لەدوای ئەوە..

گوێ لە ئامۆژگاریە حەقەکەم بگرە: بەسە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە فریو بدرێن، وە تا ئەوکاتەی بڕواتان بە درۆکانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی هەبێت هەرگیزو بۆ هەمیشە سەرکەوتوو نابن، جا لە اللە بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆیان بن، خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاستدابنێن؛ جا لەڕاستیدا اللە فەرمانی بە باوەڕداران کردووە لە حاڵەتی ئەوەی کاتێک بە بەدڵنیاییەوە بزانن دوژمنەکەیان مەبەستی ئەوەیە هێرشیان بکاتە سەر؛ ئەوا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون لەناکاو هێرش بکەنە سەر دوژمنەکەتان بەرلەوەی هێرشتان بکەنە سەر، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوْمٍ خِيَانَةً فَٱنۢبِذْ إِلَيْهِمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْخَآئِنِينَ ‎﴿٥٨﴾‏ وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَبَقُوٓا۟ ۚ إِنَّهُمْ لَا يُعْجِزُونَ ‎﴿٥٩﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنفَالِ].

وە ئەی پیاو، ئیسڕائیل تاکە ئەندامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیە دەیەوێت لە سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمی و سەرجەم بنکە موشەکیەکانتان بدات و بەتەواوی وێرانیان بکەن ئەگەر بتوانن.

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کاتێک هەموو چەکە ئاسمانیەکانتان لەدەستدا دواتر بەچی هێرشیان دەکەنە سەر؟! جا ئەوان دەزانن دواتر ئێوە وەڵام دەدەنەوە، بۆیە دەیانەوێت موشەک و جبەخانەی ئەتۆمی ئێوەو هەموو موشەکەکانتان لە جۆری جیاوازو هەموو فڕۆکە جەنگی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانتان لەناوببەن، ئەمەش تا گەرەنتی دەستەوسانتان لە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بکەن جا لاوازتان بکەن و پاشانیش لە بەرامبەر ئێوە هیچ سنورو په‌یمانێک ڕه‌چاو ناکه‌ن، جا چارەسەر ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز فەرمانی پێکردوون ئەنجامی بدەن: جا پێشوەختە بە هێرشێکی موشەکی نوێ و زۆر بەهێزی لەناکاو سەرسامیان بکەن بە مەرجێک زیان بە خەڵکی سڤیل نەگەیەنیت، جا ئەمە دوژمنایەتیەکی ڕەتکراوەیە لە مەحکەمی قورئانی گەورە؛ بەڵکو ئەوەی لەسەرتە ئەوەیە سەرجەم فڕۆکە جەنگیەکانیان - بەگوێرەی توانات - و سەرجەم موشەکەکانیان تێک بشکێنن، بەتایبەتی ئەو موشەکە نەیزەکیە زۆر خێرایانەی لە موشەکەکانتان دەچن، کە بەهۆی خێرایی سەروو دەنگیەوە سەرجەم پاتریۆت و سیستەمە بەرگریە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل و ئێرانی لە بەرپەرچدانەوەیان دەستەوسانن و توانای ڕێگری کردنیان لێی نیە، هەروەک موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی زیرەکی یەمەنی، وە ئەوەشی شاراوەتەوە زۆر گەورەترە.

وە ئەی پیاو نەکەیت ڕاوێژ بە ترسنۆکەکان بکەیت، جا ئەوانە هیچتان بۆ زیاد ناکەن تەنها گومان و سستی نەبێت، جا کەسی ترسنۆک تەنها ئامۆژگاری ترسنۆکانەت پێدەدات، جا گوێ بگرەو ئەوەی دەیڵێم بیکە: ئەگەر دەتەوێت لێت نەدەن، ئەوا بەهەموو ئەو هێزەی پێتان دراوە هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل تەنها ئەو کوشتارو وێرانکاریە بە کۆمەڵانە نەبێت کە کەسانی سڤیل دەکاتە ئامانج؛ بەڵکو خۆتان لە لێدانی کەسانی سڤیل بەدوور بگرن ئەگەر سەرکەوتنی لای اللە تان دەوێت، لەبەرئەوەی کوشتنی کەسانی سڤیل و منداڵان لە مەحکەمی قورئانی گەورە دوژمنایەتی و دەستدرێژیە؛ بەڵکو لەسەرتانە بە گورزێکی کوشندە لەسەرجەم هێزە بەرگریە ئاسمانیەکان یان هێرشبەریەکان بدەن، وە گرنگی بەو کەسانە مەدەن وایدادەنێن لە ئاسایشی ئیسڕائیل بەرپرسیارن، جا دواتر اللە بەحەق ترس و تۆقینێکی زۆر دەخاتە دڵی پشتیوانانی بکوژانی منداڵان بەو مەرجەی وەڵامەکەتان توندوتیژو زۆر بەهێز بێت، وە لەڕاستیدا ئیتر پێویستیان پێتان نیەو دەیانەوێت لەناوتان ببەن، بەڵام دەتانبینم لە کۆتا ساتدا دوای لاوازکردنتان ڕێڕەوی خۆتان گۆڕی و واگومانتان بردووە دواتر بە لاوازکردنتان بەم حاڵەتان و بە شکاندنی بەڵێنەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەیمانەکان یان وازهێنان لە لایەنگرانی خۆتان وازتان لێدەهێن؛ جا هەرگیز ئەمە لەلای ئەوان تکاتان بۆ ناکات هەرچەندە بە جوانی و ئاشتیانە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، نەخێر تەنها هێزو ڕووبەڕوو بوونەوە ڕێگریان لێدەکات؛ جا لەسەرتان پێویستە وەڵام بدەنەوەو هێزێکی سەخت و توندوتیژتان لێ ببینن، وە بەپێی فەتوای اللە مامەڵەی نەرم و نیان لەگەڵ ئەم دەستدرێژکارانە هیچ سودێکی نیە بۆ پشتیوانیکردن لەبەرەی جەنگ؛ بەڵکو دەبێت بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قَٰتِلُوا۟ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلْكُفَّارِ وَلْيَجِدُوا۟ فِيكُمْ غِلْظَةً ۚ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُتَّقِينَ ‎﴿١٢٣﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ التَّوۡبَةِ].

جا ئەگەر ڕایبگەیەنیت لێدانەکانتان بۆ یارمەتیدانی ئەهلی سوننەو جەماعە (بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی حەماس و پاڵپشت و یاوەرەکانیانە) لە غەززە، هەروەها بۆ یارمەتیدانی شیعەیە لە لوبنان، ئەوا ئەم بڕیارە بڕیارێکی زۆر باشەو دەستی اللە ش لە سەر دەستەکانتانەوەیە، جا ئەمە بەمانای ڕاگەیاندنی جەنگ دێت لەسەر دەستدرێژکاران، وە ڕێگایەکی ڕاستتان گرتۆتەبەرو سیاسەتە گوناهباریەکەی ڕابردووی خۆتان گۆڕیوەتەوەو اللە ش لەوە ببورێت کە ڕابووردو بەسەرچوو، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە بە درێژایی چەندین ساڵە زایۆنیستەکان فریوتان دەدەن.

وە ئەی پیاو باوەڕدار لە کونێکەوە دووجار پێوەی نادرێت، ئێوەش دەزانن زایۆنیستەکان هەزاران جار درۆیان لەگەڵ کردوون، وە بە دووری نابینم جارێکی تر پێتان پێبکەنن و فریوتان بدەن، (ئەوان لە وەڵامدانەوەتان مەبەستیان لێدانی بێزیانە لە شوێنە چۆڵەکان بۆ ئەوەی ناوبانگیان بپارێزن) دوای ئەوە فێڵتان لێدەکەن و بە یەک لێدان و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەموو سیستەمی ئاسمانی و مووشەکی و فڕۆکەو چەکی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بە تایبەتی هەموو بنکە ئاسمانیەکانتان لەناو دەبەن، جا وریا بن و پاشانیش وریا بن ئەگەر ئێوە جیهادتان لەپێناو اللە هەڵبژاردووە، جا ڕەوانیە ترسنۆک بن و لە ئیسڕائیل مەترسن تەنانەت ئەگەر سەرجەم شەیتانە جن و مرۆڤەکانیش هاوپەیمانی بن؛ جا گوماننان بە اللە ی خاوەن هێزی بەتین و پتەو چیە؟! جا متمانەتان بە اللە بێت و پشتی پێ ببەستن - ئەگەر باوەڕدارن - جا دەبینن ئەو بەستانە؛ کە باشترین یاوەرو پاڵپشتەو باشترین پشتیوان و بەسەرخەرە.

خۆ ئەگەر ئەم شەوە بۆ وێرانکردنی هەموو بنکە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل لە هێرشەکانتان بەردەوام بونایە، ئەوا ئیسڕائیل خۆی بەدەستەوە دەداو وازی لە هێرش و دەستدرێژی دەهێنا، بەڵام بەداخەوە لێدانەکە ترسی لەگەڵدا بوو، جا لە چی دەترسن؟! بەڵکو ئەمریکا زیاتر لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی سورە نەک لە ئاسایشی ئیسرائیل، جا سوێند بە اللە هیچمان بۆ کەسە ئاشتیخوازەکانی نەوەی ئیسڕائیل ناوێت جگە لە هەموو چاکەو ئاسایش و بەرقەراری و ئاشتیەک نەبێت، تەنها دەستدرێژکارەکان نەبن؛ جا پێویستە بە توندوتیژی و هێزێکی سەختەوە ڕێگری لە ستەمەکەیان بکرێت، ئێوەش اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزارتان لەگەڵدایە، وە متمانەتان بە بەڵێنەکەی اللە هەبێت کە دەفەرموێت (ئەگەر اللە سەربخەن ئەوا سەرتاندەخات و پێکانتان جێگیرو ڕاوەستاو دەکات)، وە اللە بەڕاستدابنێن ئەویش بەڕاستتان دادەنێت.

وە سەبارەت بە خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی، ئەوا بزانن من خەلیفەی اللە م بەسەر سەرتاپای خەڵکی و اللە نەیکردووم بەوکەسەی بە داخی ئێران و داخی سوپاکانی مرۆڤ و جن بم تا یارمەتیم بدەن بەسەر خەڵکی جیهاندا دەرم بخەن؛ بەڵکو دۆزەخ (هەسارەی سەقەر) یان بەسە، جا مژدە بێت لە تاوانکاران و پشتهەڵکەران بە جەنگێکی گەردوونی لەلایەن اللە وە، جا ئایا بڕیاری هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە وەک بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکانە تا وەک مەرەکەب بێت لەسەر کاغەزێک؟ پاک و بێگەردی بۆی! وە ئەو پشتهەڵکەرانەی پیلان دەگێڕن لە مەترسی ئەوەدان (بە کون فەیەکون) ببن بە بەراز، جا ئایا هیچ شتێک تێپەڕیوەو ڕوویداوە جگە لە بوون بە مەیمون نەبێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلَّذِينَ ٱعْتَدَوْا۟ مِنكُمْ فِى ٱلسَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا۟ قِرَدَةً خَٰسِـِٔينَ ‎﴿٦٥﴾‏ فَجَعَلْنَٰهَا نَكَٰلًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهَا وَمَا خَلْفَهَا وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ ‎﴿٦٦﴾} صدق الله العظيم [سُورَةُ البَقَرَةِ].

بەڵام ئەوان لە حاڵەتی پیلانگێڕیان مەترسی ئەوەیان لەسەرە ببن بە بەراز؛ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ هَلْ تَنقِمُونَ مِنَّآ إِلَّآ أَنْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلُ وَأَنَّ أَكْثَرَكُمْ فَٰسِقُونَ ‎﴿٥٩﴾‏ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ ‎﴿٦٠﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ المَائـِدَةِ].

جا خەمی خەلیفەی اللە و ئەوەشی لەگەڵیدایە نەبێت، وە تەحەددای دوژمنانی اللە دەکەم پیلان بگێڕن تا سەیر بکەین کێ پیلانەکەی خێراترە، جا من درۆم بەناوی اللە وە نەکردووە بەوەی منی بە خەلیفەی خۆی بەسەر هەموو خەڵکی جیهاندا هەڵبژاردووە، پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یە گەورەیەی فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و بڕیارو هەڵبژاردەکەی جێبەجێ دەکات و نورەکەی بۆ خەڵکی جیهان تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت، وە ئومێدی ئەوە لەو اللە یە دەکەم کە هەرخۆی نێوان کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕێت هیدایەتی دڵەکانتان بۆ بڕیاریکی ڕاست و دروست بدات، اللە ش تۆبە وەرگرو زۆر لێخۆشبوو و بە بەزەییە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

وە بە دڵنیاییەوە بزانن ئەم جەنگە کۆتاییەکەی دەرکەوتنی خەلیفەی اللە مەهدی (ناصر محمد یەمانی) یە بە نیشانەیەکی گەرمی نزیک و پریشک و ئاگری هەسارەی سەقەر جا کوا ڕێگای دەربازبوون بۆ ئەوکەسەی ڕوو وەردەگێڕێت و خۆی بە گەورەو زل دەگرێت؟! فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە کە بە چاوە ناپاکەکان و ئەوەشی سنگەکان دەیشارنەوە دەزانێت، بەسیشە اللە یاوەرو پاڵپشت و بەسەرخەربێت.

خەلیفەی اللە لەسەر هەموو خەڵکی جیهان؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة