- 39 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
26 - شەعبان - 1443 کۆچی
29 - 03 - 2022 زایینی
07:19 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.p...54#post_376254
________
خەلیفەی اللە مەهدی..جا ئەگەر من درۆزن بم ئەوا درۆیەکە لەسەرخۆم دەکەوێت وە ئەگەر ڕاستگۆش بم ئەوا بزانن بەڕاستی اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن..
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر سەرجەم نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە و باوەڕداران ئەوانەی وەڵامی ئەم یەک وشەیان داوەتەوە کە یەکسانە لە نێوان ئوممەتەکان؛ بەوەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە ی تاک و تەنها نەبێت هیچ شەریک و هاوبەش و هاوەڵێکی نیە وە هیچ کەسێک ناپەرستین تەنها ئەو نەبێت بە دڵسۆزی بۆی لە ئاییندا ئەگەرچی بێباوەڕەکانیش حەزی پێنەکەن، جا لەدوای ئەمە..
خۆشەویستەکانم لەبەر اللە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ڕەمەزان پیرۆز بێت بێت لە ئێمەو لە ئێوەو هەموو موسڵمانان جا ژمارەیەک ڕۆژی کەم ماوە تا پێی بگەین، جا لەگەڵ گەلەکانتان بەڕۆژوو بن و لەگەڵ گەلەکانیشتان کۆتایی پێ بهێنن، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی حکومەتەکانتان.
بەهەرحاڵ ئەوەی دەمەوێت بیڵێم سەبارەت بە محازەرەکە لە پرسەکەی دایکم: جا بەداخەوەم بەوەی تۆماری دەنگی محازەرەکە لە هۆڵی پرسەکە هەروەک ئەوەبوو کێشەیەک هەبێت بەهۆی خراپی تۆمارە دەنگیەکەوە، لەوەیە هۆکارەکە لە مایکڕۆفۆنە وایەرەکەوە بێت و دووربێت لە دەمم، بەهەرحاڵ هەروەک بڵێی اللە نایەوێت هانم بدات لەسەر وتنەوەی محازەرە دەنگیەکان لەسەردەمی گفتوگۆ بەر لەدەرکەوتن لەبەرئەوەی من فەرمان پێکراوم بە گەیاندنی بانگەوازەکەم بە پێنوسی بێدەنگ لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن جا اللە حیکمەتێکی گرنگی هەیە لەمەدا، وە پێشتریش فەتوامان داوە بە حەق بەوەی من فەرمان پێکراوم لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە بە نووسینی دێڕەکانی بەیان سەرەڕای بە هێزی کەسایەتیەکەشم بە دەرکەوتن و قسەکردن بە پەرەپێدراوی جا ئەگەر لە پێش یەک کەس بێت یان ملیار کەس جا یەک مسقالە زەڕە جیاوازی نیە لەلام، بەڵام لەوەیە هەڵە ڕێزمانیەکان ئاشوبێک بێت بۆ ئەوانەی تێناگەن سەرەڕای ئەوەی ئەمە موعجیزەیەکە بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەوەی هەڵەی ڕێزمانی هەیە بەڵام ئەو کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ڕوون دەکاتەوە بە نەرم و نیانیەکی ئاسان، ئەمەش تا ئوممەتەکان بزانن ئەم پیاوە بەڕاستی لە وتاربێژی مینەرەکان نیە یان یەکێک نیە لە زانایانی ئوممەت کە زانست فێربوبێت لە زانایانی ئایینی وە بەهەمان شێوە قورئانیشی لەبەر نیە؛ کەواتە چۆن بەیانی حەق بۆ قورئان دەهێنێت بەبێ ئەوەی هەڵە بکات لە بەیان کردنەکەدا؟! جا کێیە ئەوکەسەی ئەم مرۆڤەی فێری بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئان کردووە؟! وەڵامەکە: ئەمە اللە ی ڕەحمان فێری بەیانەکەی کردووە بە ئیلهامی وشەکانی گەڕان لە قورئانی گەورەدا تا اللە بیگەیەنێت بە دەسەڵاتی زانستە ئاشکراکەی جا ئەمە لە نێوانی من و زانایانی موسڵمانان و نەصاراو یەهود دایە.
جا سوێند بە اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەتوانێت چەند وشەیەکیشتان لە لەوحی مەحفوزدا بۆ بهێنێت وە بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ بکات لە مەحکەمی قورئانی گەورە دەربارەی ئایەتێک لە لەوحی مەحفوز، جا نموونە لەسەر ئەمە: پرسیارەکەی اللە بۆ دەستەیەک لە موشریک و هاوبەشدانەرەکان کە فەرموویەتی: "كوان ئەوانەی ئێوە دەتانپەرستن لەبری اللە؟ ئەوانیش وتوویانە ئێمە فریشتە نزیکەکانتمان دەپەرست".
{ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا من ویستم نموونەیەک بۆ پشتیوانە خۆشەویستەکانم و ئەوانە بهێنمەوە کە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بەوەی هەتا تەنانەت پەروەردگارەکەم بەیانی لە لەوحی مەحفوزیشدا فێرکردووم جا لەپاش ئەمە دەسەڵاتی زانستە ڕازیکەرەکەتان بۆ دەهێنم بۆ عەقڵ و مەنتق لە مەحکەمی قورئانی گەورە؛ لەبەرئەوەی پرسیارەکە لە اللە وەیە بۆدەستەیەک لە هاوبەشدانەرەکان وە بەهەمان شێوە وەڵامەکە لەلایەن هاوبەشدانەرەکانەوەیە لەسەر پرسیاری پەروەردگارەکەیان کە لە بنەڕەتدا لە لەوحی مەحفوزدایە، جا اللە لە قورئاندا هەواڵەکەی دابەزاندووە بە ئایەتێکی مەحکەمی پوخت لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا سەرەڕای ئەوەی لەم شوێنەدا هیچ پرسیارێک بوونی نیە بۆ ئەوەی اللە لەم دەستەیەی کردووە وە هیچ وەڵامێکی ئەم دەستەیەش بوونی نیە کە شەریک و هاوبەشیان بۆ اللە داناوە بەهۆی بەندە نزیکەکانی لەم شوێنەدا؛ بەڵکو ئەم پرسیارە بوونی هەیە کە اللە لە فریشتە نزیکەکانی دەکات وە بەهەمان شێوە وەڵامی فریشتە نزیکەکان لەسەر پەروەردگارەکەیان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا لەپاشان بەبێ شک و گومان و دوودڵی دەزانین اللە لە دەستەیەکی هاوبەشدانەرو موشریکەکان دەپرسێت لەوەی دەیپەرستن لەبری اللە، وە بە دڵنیاییەوە وەڵامەکەیان ئەوەیە دەڵێن: "ئێمە فریشتە نزیکەکانی ڕەحمانمان دەپەرست"، هەرلەبەرئەمەش اللە پرسیارێک لە فریشتە نزیکەکانی دەکات، جا بەمە بە هۆکاری دابەزینەکەی ئەم ئایەتە دەزانین لە زانستی هەواڵە غەیبیەکان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾ فَالْيَوْمَ لَا يَمْلِكُ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ نَّفْعًا وَلَا ضَرًّا وَنَقُولُ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا ذُوقُوا عَذَابَ النَّارِ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿٤٢﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا لەپاش ئەمە چۆنیەتی پیلانی شەیتانە جنەکان دەردەهێنین بۆ دەستەیەک لە خەڵکی کە هەوڵ و کۆششیان لە ژیانی دنیادا بەزایە چووەو واش دادەنێن هیدایەت دراون؛ جا ئەمەش ئەم دەستەیەیە کە اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەربارەیان فەرموویەتی:
{وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ ﴿٣٦﴾ وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿٣٧﴾ حَتَّىٰ إِذَا جَاءَنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ ﴿٣٨﴾ وَلَن يَنفَعَكُمُ الْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ ﴿٣٩﴾} صدق الله العظيم [الزخرف].
جا ئەم نزیکانە پێیان ناڵێن ئەوان شەیتانەکانن؛ بەڵکو پێیان دەڵێن لە بەندە نزیکەکانی اللە ن وە بەوەی ئەوان ڕاسپێردراون لەلایەن اللە وە بە پاسەوانی کردنیان، وە فەرمانیان پێ دەکەن پەنایان پێ بگرن لە شەیتانەکان جا نمایشیان لەسەر ئەنجام دەدەن هەروەک بڵێی شەیتانێک لێی نزیک دەبێتەوە جا ئەویش پەنا دەگرێت بەم فریشتە ڕاسپێردراوەی، جا شەیتانەکەش ڕادەکات! جا لەپاش ئەمە ئەم مرۆڤە خۆشحاڵ دەبێت بە مژدەدەری جا نزیکەکانیان بەم نمایشە زیاتر سەرلێشێواویان دەکەن بە بیروباوەڕی شیرکی و هاوبەشدانان بۆ اللە لەبەرئەوەی (لەبەرچاوی ئەو) ئەم شەیتانەی تۆقاندووە وە ئەوەی وا دادەنێت ئەو ڕێگری لە شەیتانەکە کردووە جا ڕەوا نیە بۆ فریشتەکان بە بەندەکانی اللە بڵێن پەنامان پێ بگرن پەناتان دەدەین لە شەیتانەکان؛ بەڵکو ئەمە پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە کە ڕێککەوتن کراوە لەسەری لەلایەن شەیتانە جنەکانەوە بۆ فێڵ کردن لە مرۆڤە گومڕایەکان، جا ڕەوا نیە بۆ فریشتە نزیکەکانی ڕەحمان فەرمانیان پێ بکەن بەمە؛ بەڵکو ئەوان بەرین لەمە، وە تا گومڕایە زێدەڕەوەکان دەربارەی فریشتە نزیکەکانی ڕەحمان بزانن ئەوان فێڵیان لێکراوە لەلایەن - شەیتانە جنەکان - بە نمایش کردنی پەنا پێگرتن هەر لەبەرئەمە اللە -پاک و بێگەردی بۆی- پرسیارێک ئاڕاستەی فریشتە نزیکەکانی دەکات تا وەڵامەکەیان ببیستن بەوەی ئەوان فەرمانیان بەمە پێنەکردوون جا ڕەوانیە بۆ ئەوان بە شیرک و هاوبەشدانان بۆ اللە فەرمان بە خەڵکی بکەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:
{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
وە دەستەکەی تریش زێدەڕەوی دەکەن دەربارەی نێردراوەکانی اللە جا داوایان لێ دەکەن لە جێگای ئەو، وە وای دادەنێن ئەوان شەفاعەتکاریانن لە بەردەستی اللە، جا گومڕابوون بەهۆی زێدەڕەوی کردن بەوەی ئەوان شەفاعەتکاریانن لە بەردەستی اللە تا ئەوکاتەی وەریانگێڕاون بۆ شەریک و هاوبەشدانان بۆ اللە جا شوێنی ئەمە کەوتن کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی زیکرەکەی اللە ئەوەی پێعەمبەرەکانی اللە پێیان هێنابوو، هەرلەبەرئەمەش اللە پرسیار لەم پێغەمبەرانە دەکات کە زیکری پێداون تا ئەوان وەڵامەکەیان ببیسن، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:
{وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿١٧﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿١٨﴾ فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا ﴿١٩﴾ وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا ﴿٢٠﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].
هەرچی پێشەواکانی کتێب و بەندە نزیکەکانی اللە ن جا دەبینن لە ناو خەڵکی کەسانێک هەن داوایان لێ دەکەن لەبری اللە یان وای دادەنێن ئەوان شەفاعەتکاریانن لە بەردەستی اللە لە کاتێکدا مردوون و گوێبیستی دوعاو پاڕانەوەکانیان نابن خۆ ئەگەر گوێشیان لێیان بێت ئەوا هەر وەڵامیان نادەنەوە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودیەی اللە ی پایەبەرز:
{يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۚ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ ۚ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ ﴿١٣﴾ إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءَكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ ۖ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ ۚ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [فاطر].
وە بەڵێ کوفر دەکەن بە شیرکەکەیان لە ڕۆژی دواییدا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾ فَكَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَافِلِينَ ﴿٢٩﴾ هُنَالِكَ تَبْلُو كُلُّ نَفْسٍ مَّا أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [يونس].
جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو خەڵکی باوەڕ بەمە بهێنن اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان بە بەزەییترو میهرەبانترە ئەوا لە بازنەی شیرک و هاوبەش دانان بۆ اللە دەردەچن، جا سوێند بە اللە ئەگەر بێتو گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردبووایە لە مەحکەمی کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت:
{فَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَتَكُونَ مِنَ الْمُعَذَّبِينَ ﴿٢١٣﴾} صدق الله العظيم [الشعراء]، ئەوا اللە سزای نەدەدان.
جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو خەڵکی پەروەردگارەکەیان بەڕاست دابنێن لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز:
{وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].
ئەوا شەریک و هاوبەش بۆ اللە دانانێن، وە ئەوەی لەگەڵ اللە داوا لە یەکێکی تربکات ئەوا بەڕاستی ئەم کەسەی کردووە بە پەرستراو لەگەڵ اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی.
بەهەرحاڵ بەڕاستی وا چەند ڕووداوێکی گەورە دێن لەمانە:
کۆڤیدی مردن (کارەسات و بەڵا گەورە جیهانیەکە لەوپەڕی خۆرهەڵاتی جیهان بۆ ئەوپەڕی خۆرئاوای جیهان) جا هاوارو سزا بۆ بڕیار بەدەستەکان! جا اللە تۆڵەی لە شازادەی جێنشینی سعودی (محمد بن سلمان) سەند بۆ ئەوەی بیکات بە پەندو وانە بۆ خەڵکی جیهان وە بیکات بە نیشانەیەکیش بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر بێتو (بنەماڵەی سعود) فەرمانەکەی اللە جێبەجێ نەکەن جا ئەگەر بێتو پابەند نەبن بە ئەو کەسەی بۆمان هەڵبژاردوون بە وەلی لەسەریان؛ کە بریتیە لە ڕاهێنەری ئەسپ (متعب بن عبد الله بن عەبدولعەزیز) وەک
گوێڕایەڵی کردن بۆ فەرمانەکەی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی؛ جا ئەگەر ئەمە نەکەن کە فەرمانمان پێکردوون ئەوا دواتر اللە هەمان ئەوەیان تووش دەکات کە تووشی (محمد بن سلمان) ـی کرد، جا تا کەی لەسەرخۆیان پێدەکەنن و فێڵ لە خۆیان دەکەن؟ دواتریش سەرتاپای جیهان دەزانێت زیندووەکە مردووەو مردووەکەش زیندوو، وە دواتر سەرتاپای خەڵکی دەزانێت بەڕاستی اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت. وە دواتریش ڕۆژێکی نزیک دێت کە سەرتاپای جیهان هیچ نابیننەوە تەنها ئەوە نەبێت یەک قسەی یەکگرتوو بکەن و بڵێن: "خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕاستی فەرموو شاهێدی دەدەین هیچ پەرستراوێک نیە تەنها اللە نەبێت وە شاهێدی دەدەین محمد پێغەمبەری اللە یە".
پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزنی زاڵ بەسەر فەرمانەکانی بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.
وە ئەم بەیانەش زیاد دەکرێت بۆ (
زنجیرەکەی مێشوولەی خوێن؛ کۆڕۆنا ..) لەبەر حیکمەتێکی گرنگ.
(
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=360945)
وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لەسەر سەرتاپای جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________
اقتباس: اضغط للقراءة