الموضوع: هۆكاری ڕاسته‌قینەو سه‌ره‌كی شه‌ریک و هاوبەشدانان بۆ اللە و نهێنی شه‌فاعه‌ت

31

-33-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - 06 - 1428 کۆچی
20 - 06 - 2007 زایینی
12:17 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=4052
_________


یەمانی چاوەڕوانکراو بانگەوازی باوەڕداران دەکات بۆ دەرچوون لە بەندایەتی کردن و پەرستنی بەندەکان بۆ بەندایەتی کردن و پەرستنی پەروەردگاری بەندەکان ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّـهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

لە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئیمام ناصر محمد یەمانی بۆ ھەموو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی، سڵاو لەوەی شوێن ڕێنماییکار بۆ ڕێگای ڕاست دەکەوێت..

ئەی گەلی موسڵمانان لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێکی تر مەکەن، وە فەرمانتان پێدەکەم بە بێباوەڕبوون بە پەنابردن و کردنە نێوەندو تەوەسول کردن بە بەندە نزیکەکانی اللە، جا ئەوە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا داوایان لێ مەکەن تا لەلای پەروەردگارەکەتان شەفاعەتتان بۆ بکەن، چونکە ئەوە شەریک و ھاوبەشدانانە بۆ اللە، جا وەرن تا لە قورئانی گەورە سەیری سەرئەنجامی ئەوانە بکەین کە لەبری اللە داوا لە بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە دەکەن، با بزانین ئایا دەتوانن ھیچ سودێکیان پێبگەیەنن یان دواتر خۆیان بێ بەری دەکەن لەوانەی لەبری اللە داوایان لێ دەکەن، وە ھەروەک پێشتر بۆمان ڕوونکردنەوە ھۆکاری پەرستنی بتەکان بریتیە لە زێدەڕەوی کردن دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە و ڕۆچوونی ناڕەوا لەبارەیانەوە، تا ئەوکاتەی یەکێک لەوان مردوون کە بەوە ناسراو بووە کەرامات و ڕێزو دوعای وەڵامدراوەی لەلایەن اللە وە هەبووە، جا لەدوای مردنەکەی ئەوانەی لەدوایان هاتوون زێدەڕەویان دەربارە کردووە، جا بە ناڕەوا زێدەڕەویان دەربارە کردووەو ھاتوون بۆ ھەریەکێک لەوان بت و پەیکەرێکیان لەسەر وێنەی ئەوان داتاشیوە و لەبری اللە داوایان لێکردوون، لەکاتێکدا ئەو بەندە چاکەکارەش مردووە، خۆ ئەگەر لەناویاندا مابوایە لەوە قەدەغەی دەکردن، بەڵام شەریک و ھاوبەشدانانەکە دوای مردنەکەی ئەنجام دراوە، جا وەرن سەیری گفتوگۆی ھاوبەشدانەرە باوەڕدارەکان بۆ اللە بکەین لەکاتێکدا باوەڕیان بە اللە ھێناوەو بەھۆی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە شەریک و هاوبەشیان بۆ داناوە، بەھەمان شێوە سەیری گفتوگۆی ئەو بێباوەڕانە بکەین کە بتەکانیان پەرستووە بێ ئەوەی نھێنی پەرستنەکانیان بزانن، بەڵکو تەنھا لەبەرئەوە پەرستویانن چونکە گەورە باوک و باپیرانی خۆیانیان دیوە بەھەمان شێوە ئەوانیان پەرستووە، جا ئەوانیش بەتاڵوکەو ھەڵەداوان لەسەر ڕێچکەو ڕێگای ئەوان ڕۆیشتوون (بێ بیرکردنەوە لەنھێنی پەرستنی ئەم بتانەو داوا کردن لێیان).

{وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [القصص].

جا فەرموون ئەوەش لێکدانەوە ڕاست و دروستەکەی بۆ ئێوە؛ لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم جگە لەحەق نەبێت نەک بە گومان و دوودڵی، جا گومان ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا نیە، جا لێکدانەوە ڕاست و دروستەکە بۆ ئەوەی اللە دەفەرموێت: {‏وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾}.

اللە مەبەستی ئەوەیە کوا ئەو بەندە نزیکانەم کە ئێوە لەبری من داواتان لێ دەکردن؟ جا ئەوانەی بتەکانیان پەرستووە دەڵێن: پەروەردگارمان ئەوانە بوون ئێمەیان گومڕا کرد؛ مەبەستیان لە باوک و باپیرە پێشینەکانیانە کە ئەوانیان بینیوە بتەکانیان پەرستووەو ئێمەش بە نھێنی پەرستنەکەیانمان نەزانیوە، جا بە ھەڵەداوان لەسەر شوێن پێی ئەوان ڕۆیشتوون بێ ئەوەی بەنھێنی پەرستنەکەیان بزانن، وە باوک و باپیرانیشیان بە نھێنی پەرستنەکانیان زانیوە. پاشان سەیری وەڵامی باوک و باپیرە پێشینەکانیان دەکەین کە دەڵێن: {أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا}.

مەبەستیان ئەوەیە ئەو گەلانەی دوای خۆیان گومڕاکرد بەھۆی پەرستنەکەی خۆیان بۆ پەرستن و بەندایەتیکردنی بەندە نزیکەکانی اللە تا لە اللە نزیکیان بخەنەوە، جا لەپاش ئەوە اللە پەردە لەنێوان ئەوان و بەندە نزیکەکانی لادەدات، ئەوانیش بەندە نزیکەکانی اللە دەبینن و دەیانناسنەوە وەکو چۆن لە ژیانی دنیادا دەیانناسین، لەوانەی دوای مردنەکانیان زێدەڕەویان دەربارە کراوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾} صدق الله العظيم [النحل].

جا اللە ئەو پەردەیە لادەدات کە بۆتە ھۆی یەکتر نەبینینیان، جا دوای لادانی پەردەکە ئەوان دەبینن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا رَأَى الَّذِينَ أَشْرَكُوا شُرَكَاءَهُمْ قَالُوا رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ شُرَكَاؤُنَا الَّذِينَ كُنَّا نَدْعُو مِن دُونِكَ ۖ فَأَلْقَوْا إِلَيْهِمُ الْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿٨٦﴾}.

جا ئەوەیە مەبەست لە لادانەکە لەم ئایەتەدا. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].

دوای ئەوە بەندە نزیکەکانی اللە دەڵێن: {تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم [القصص:63]،

جا ئەوەیە لێکدانەوەی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَائِيَ الَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٦٢﴾ قَالَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ رَبَّنَا هَـٰؤُلَاءِ الَّذِينَ أَغْوَيْنَا أَغْوَيْنَاهُمْ كَمَا غَوَيْنَا ۖ تَبَرَّأْنَا إِلَيْكَ ۖ مَا كَانُوا إِيَّانَا يَعْبُدُونَ ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم.

کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان لەڕاستیدا بەندە نزیکەکانی اللە کوفر بە پەرستنی ئەوانە دەکەن کە لەبری اللە پەرستوویانن ھەروەک لە چوارچێوەی ئایەتەکاندا بینیتان، جا ھەموویان دەبنە دژی ئەوانەی (ئەوانیان پەرستووەو داوایان لێکردوون)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ آلِهَةً لِّيَكُونُوا لَهُمْ عِزًّا ﴿٨١﴾ كَلَّا ۚ سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

کەواتە ئەی گەلی شیعە، لەوانەی داوا لە پێشەواو ئیمامەکانی ئال و بەیت دەکەن تا شەفاعەتتان بۆ بکەن، لەڕاستیدا ئیوە شەریک و ھاوبەشتان بۆ اللە داناوە، ئێوەو ھەموو ئەوانەی داوا لە بەندە نزیکەکانی اللە دەکەن تا شەفاعەتیان بۆ بکەن لە ھەموو مەزھەبەکان، لەکاتێکدا ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەکی اللە ن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

ئەمەش سەبارەت بە باوەڕدارە موشریک و ھاوبەشدانەرەکان بە اللە بەھۆی بەندە نزیکەکانەوە، بەڵام ھەندێک گەلی تر ھەن شەیتانەکان لەبری اللە دەپەرستن؛ جا شەیتانەکان بۆیان دەردەکەون و دەڵێن ئێمە فریشتە نزیکەکانی اللە ین، ئەوانیش بە سوژدە بردن بۆیان بەچۆکدا دەکەون تا ئەوکاتەی اللە پرسیاریان لێدەکات: ئێوە لەبری اللە چیتان دەپەرست؟ ئەوانیش دەڵێن؛ فریشتە نزیکەکان. جا لەپاش ئەوە اللە پرسیار لە فریشتە نزیکەکانی دەکات بەوەی: ئایا ئەوانە ئێوەیان پەرستووە؟ وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ يَقُولُ لِلْمَلَائِكَةِ أَهَـٰؤُلَاءِ إِيَّاكُمْ كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٤٠﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ أَنتَ وَلِيُّنَا مِن دُونِهِم ۖ بَلْ كَانُوا يَعْبُدُونَ الْجِنَّ ۖ أَكْثَرُهُم بِهِم مُّؤْمِنُونَ ﴿٤١﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

ئەوانە لەو کەسانەن کە شەیتان ڕێگری لێگرتوون کەچی پێیان وایە ھیدایەتدراون، جا ھەموو ئەو بەشە جۆر بەجۆرانە لە ڕێگای ڕاست گومڕابوونەو پێشیان وایە ھیدایەت دراون، جا بە هەموو ئەمانە دەوترێت گومڕابووەکان لەڕێگای ڕاست لەکاتێکدا ناشزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، بەڵکو ھەوڵ و کۆششیان لەژیانی دنیادا بەزایە چووەو پێشیان وایە چاکترین کردەوە ئەنجام دەدەن.

ھەرچی دەستەو بەشەکەی ترە ئەمانە گومڕای سەرلێشێواو نین لەڕێگای ڕاست، وە بیناییشیان لەبەرامبەر حەق تیژو توندە وەکو ئاسن و بە چاکی دەیبینن، بەڵام ئەگەر ڕێگای ڕاست ببینن نایگرنە بەر، چونکە دەزانن ئەوە ڕێگای ڕاستە، وە ئەگەر ڕێگای سەرلێشێواوی و گومڕایی ببینن دەیگرنە بەر لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە ڕێگای بەتاڵە، ئەوانە بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان، جا ئەوانە لە گومڕا سەرلێشێواوەکان نین، بەڵکو لە خەشم لێگیراوەکانن، جا تووشی توڕەیی لەسەر توڕەیی اللە بوونەتەوە، چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا بەڕێگای حەق دەزانن بەڵام نایگرنە بەر، وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواوی ببینن دەیگرنە بەر! چۆن دووچاری ئەوە نابن لەکاتێکدا ئەوە دەزانن محمد نێردراوی اللە ڕاستەو دەشیناسنەوە ھەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسنەوەو پاشانیش بە توندی ڕێگری لە بانگەوازی حەق دەکەن! ئەوانە بریتین لەوکەسانەی زۆر بەتوندی لە اللە ی ڕەحمان یاخی بوونە، جا ئەوانە شایستەترن بەوەی بەر لە ھەموو کەسانێک بخرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، وە دژایەتی اللە و بەندە دڵسۆزەکانی دەکەن لەکاتێکدا دەزانن ئەوە حەقە، جا پیلان و نەخشەی گەورە بۆ بەندە دڵسۆزەکانی دەکێشن، وە لەبری اللە تاغوت دەپەرستن لەکاتێکدا دەزانن ئەوەی دەیپەرستن شەیتانی نەفرەتلێکراو دوژمنی اللە و دوژمنی ئەوانەشە کە بەندەی دڵسۆزی اللە ن، بۆیە لەبری اللە شەیتانەکانیان کردووە بە دۆست و پاڵپشتی خۆیان، وە دروستکراوی اللە یان گۆڕیوە و لەگەڵ شەیتانە جنە مێیەکان جوت دەبن تا دروستکراوی اللە بگۆڕن، جا لە جیھانی شەیتانە جنەکان وەچەی زۆریان لە نەوەی مرۆڤایەتی خستۆتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ قَدِ اسْتَكْثَرْتُم مِّنَ الْإِنسِ ۖ وَقَالَ أَوْلِيَاؤُهُم مِّنَ الْإِنسِ رَبَّنَا اسْتَمْتَعَ بَعْضُنَا بِبَعْضٍ وَبَلَغْنَا أَجَلَنَا الَّذِي أَجَّلْتَ لَنَا ۚ قَالَ النَّارُ مَثْوَاكُمْ خَالِدِينَ فِيهَا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّـهُ ۗ إِنَّ رَبَّكَ حَكِيمٌ عَلِيمٌ ﴿١٢٨﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

ئەوانە بە لێپرسینەوە لەگەڵیان ناخرێنە ناو ئاگرەوە؛ بەو مانایەی ئەوانە تا ڕۆژی قیامەت دواناخرێن، بەڵکو ڕاستەوخۆ دوای مردنیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە، ئەوانە بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان لە ھەموو کات و شوێن و سەردەمێک کە ڕاستەوخۆ دوای مردنیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە، پێچەوانەی ئەوانەش بەندە نزیکەکانی اللە ن (مقربین) کە بە لێپرسینەوە لەگەڵیان ناخرێنە ناو بەھەشتەوە؛ بەو مانایەی تا ڕۆژی قیامەت دواناخرێن بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیان، بەڵکو یەکسەر دوای مردنیان دەخرێنە ناو بەھەشتەوەو تێدا دەمێننەوە تا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، بەھەمان شێوە شەیتانە مرۆڤەکانیش لە ئاگردا دەمێننەوە تا ئەوکاتەی ئاسمانەکان و زەوی بوونیان مابێت، ھەرچی ھاوەڵانی دەستە ڕاستن (أصحاب اليمين) ئەوانە تا ڕۆژی زیندوو بوونەوەو لێپرسینەوە لەگەڵیان چوونە ناو بەھەشتیان دوادەخرێت؛ بەو مانایەی ئەوان تا ڕۆژی قیامەت دوادەخرێن لەوەی بچنە ناو بەھەشتەوە، جا ئەوکات بە لێپرسینەوە کردن لەگەڵیان دەچنە ناو بەھەشتەوە و بەبێ حساب تێیدا ڕۆزی دەدرێن، بەھەمان شێوە گومڕا سەرلێشێواوەکان چوونە ناو ئاگریان دوا دەخرێت تا ڕۆژی قیامەت، جا ئەوکات بە لێپرسینەوە لەگەڵیان دەخرێنە ناو ئاگرەوە و بەبێ حساب لە درەختی زەقوم (ژەقنەبوت) دەخۆن؛ کە به‌روبوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانەو وه‌ک کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت وه‌کو کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.

وە مانای ئەم قسەیەش ئەوەیە ئەوان بە لێپرسینەوە واتە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت تا بۆیان ڕوون ببێتەوە اللە ھیچ ستەمێکی لێنەکردوون، ھەرچی شەیتانە مرۆڤەکان ھەر لە ژیانی دنیادا خۆیان دەزانن لەسەر گومڕاییەکی ئاشکران، جا ئەوانە دووجار دەخرێنە ناو ئاگرەوە؛ جاری یەکەم دوای مردنەکەیان لە ژیانی بەرزەخیدا، ئەوی تر لەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن. (بەو مانایەی کاتێک دەمرن یەکسەر دەخرێنە دۆزەخەوە دواتر اللە ھەر لەم دنیایەدا فرسەتێکی تریان پێدەدات جا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەی یەکەم زیندوویان دەکاتەوە، جا ھەیانە دووبارە دەگەڕێتەوە سەر تاوانەکانی، جا کە دەمرێت دووبارە تا ھەڵسانی قیامەت دەخرێتەوە ناو ئاگر تا ڕۆژی زیندووبوونەوەی دووەم ئینجا دواتر بە ڕۆح و جەستەوە دەخرێتە ناو ئاگرەوە).

وە ئەی گەلی موسڵمانان وەرن تا جیاوازی نێوان ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) و بەندە نزیکەکانی اللە (مقربين) تان بۆ ڕوون بکەمەوە، کە جیاوازیەکە بە پلەیە، جا جیاوازیەکە لەنێوان کاروکردەوە فەرزکراوەکان و کردەوە خۆبەخشیە زیادەکانە بۆ نزیکبوونەوە لە اللە، جا جیاوازیەکە لەنێوانیان بریتیە لە شەست سەدو نەوەد پلە، وە ھاوەڵانی دەستە ڕاستیش (أصحاب اليمين) خۆشەویستیەکەی اللە بەدەست ناھێنن، بەڵکو تەنها ڕازی بوونەکەی بەدەست دەھێنن، بەو مانایەی لێیان توڕە نیە بەڵکو لێیان ڕازیە، ئەمەش چونکە ئەوان ھەڵساون بە ئەنجامدانی ئەو کاروکردەوانەی اللە لەسەریانی فەرزکردووە، بەڵام نزیکی ئەو کاروکردەوانە نەکەوتوونەتەوە کە اللە کردوویەتی بە حەزی خێرخوازی (خۆبەخشی) نەک فەرزکراو؛ تا ئەگەر بیانەوێت پێی لە اللە نزیک ببنەوە، بەڵام ئەنجامیان نەداوە بەڵکو تەنها ھەڵساون بە ئەنجامدانی بەخشینە فەرزکراوەکەو نزیکی بەخشینی خۆبەخشی زیادە (نافلة) نەکەوتوونەتەوە.

بەڵام جیاوازیەکە لە پێوانەدا گەورەیە ئەی گەلی باوەڕداران، جا وەرن سەیری جیاوازیەکە بکەین: ھەرچی بەندە نزیکەکانن (مقرّبون) ئەوا بەخشینە فەرزکراوەکەیان داوە، جا اللە وەکو ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) پادادشتەکەی بە دە ئەوەندە بۆ نوسیون، جا لەپاش ئەوە ھاتوون بەخشینی خۆبەخشی زیادە (نافلة) یان داوەو زیاتریان بەخشیوە لەپێناو بەدەستھێنانی ڕازیبوونی اللە و نزیکبوونەوەی زیاتر لێی و جێگیر بوونیان لەلایەن خۆیانەوە، جا ئەم خۆبەخشیە زیادەیە وەکو فەرزی زەکات فەرمانێکی بە زۆر نیە لەسەریان، بەڵکو بە حەزی خۆیانە. جا اللە لەوان بەخشندەترە و جیاوازیەکەی لەنێوان پلەی فەرزەکەو پلەی چاکە خۆبەخشیە زیادەکەی کردووە بە شەست سەدو نەوەد پلەو خۆشیشی ویستوون و لەخۆی نزیک کردوونەتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مَن جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا} [الأنعام:160].

جا ئەوە بریتیە لە چاکەی فەرزکراو کە فەرمانێکی بەزۆرە، وە اللە چاکەو کاری خۆبەخشی زیادە قبوڵ ناکات تەنھا دوای ھەڵسان بە ئەنجامدانی کاروکردەوە بە زۆرەکە نەبێت، جا لەپاش ئەوە ئینجا کاروکردەوە حەزە خۆبەخشیەکان قبوڵ دەکات، جا اللە بە دەقی قورئانی گەورە باسی جیاوازیەکەی نێوانیانی کردووە بەوەی چاکەی بە زۆر - واتە فەرزکراوەکان - لە پێوانەدا بە دە ئەوەندەی خۆی ھەیە، ھەرچی چاکەی حەزی خۆبەخشیە بۆ نزیکبوونەوە لە اللە ئەوا بە حەوت سەد چاکە ھەیە، جا جیاوازیەکەی نێوانیانی ڕوونکردۆتەوە کە بریتیە لە شەست سەدو نەوەد پلە، بەھەمان شێوە اللە بۆ سەرووی ئەوەش زیادی دەکات بۆ ئەوکەسەی بیەوێت، جا اللە ڕێزو بەخششەکەی سنوردار نەکردووە پاک و بێگەردی بۆی.

بەڵام چاکەو خراپەیەکیش ھەیە کە اللە لە پێوانەی پاداشت یان باری گوناھەکە وەکو یەک هاوسەنگی کردووە، ئەویش بریتیە لە کوشتنی کەسێک بە ناڕەوا یان تێکدەری و خراپەکاری لە زەوی، جا ئەم خراپەیە وەک ئەوەیە ھەموو خەڵکیت کوشتبێت، بەھەمان شێوە ئەوەی نەفسێک زیندوو بکاتەوەو لێی ببورێت و نرخی خوێن و بارمتەییەکەی بداتە خاوەن خوێنەکە تا لێی خۆشبن ئەوا ئەم چاکەیە وەک ئەوەیە ھەموو خەڵکی زیندوو کردبێتەوە.

جا ئەی باوەڕداران هەمووتان تۆبە بکەن و بگەڕێنەوە لای اللە بەڵکو سەرفرازبن، جا با ھەریەکێکتان سەیربکات ئایا لە بەندە نزیکەکانی اللە یە (مقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستەڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دۆزەخە، جا ئایا کێی تر بە ڕاستی کاروکردەوەی مرۆڤ و مەبەستەکەی دەزانێت جگە لە مرۆڤەکە خۆی و دروستکاری مرۆڤەکە نەبێت؟ جا سەیری دڵەکانی خۆتان بکەن تا بزانن ئایا ئەوەتان جێبەجێ کردووە کە اللە فەرمانی پێکردوون پێی ھەڵبستن یان نا؟ وە ئەگەر ھەڵساون بە جێبەجێ کردنی ئەوە بزانن ئایا کاروکردەوەکەتان بە دڵسۆزی تایبەت بە اللە یە لەبەر ڕەزامەندی اللە یان ئامانجێکی ترتان ھەیە بۆ ڕیاو بینینی خەڵکی یان بۆ پێداویستیەکی دنیایی لە خۆتان؟ جا ئێوە دەزانن بەوەی لە ناختاندایەو بەھەمان شێوە پەروەردگارەکەشتان بەوە دەزانێت؟ جا سەیری مەبەستی کاروکردەوەکانتان بکەن دواتر دەزانن بەوەی ئایا ئێوە لە بەندە نزیکەکانن (مقرّبين) یان لە ھاوەڵانی دەستە ڕاست (أصحاب اليمين) یان لە ھاوەڵانی دەستە چەپ (أصحاب الشمال)، ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ۖ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الحشر].

برای موسڵمانان خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی؛ ئیمامی دوانزەیەم لە ئەھلی بەیتی پاک، یەمانی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:55 AM
32

- 34 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 04 - 1431کۆچی
01 - 04 -2010 زایینی
11:21 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110817
________


{ هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَى عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ }
صــــدق الله العظيـــــم ..


بسم الله الرحمن الرحيم {هُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ عَلَى عَبْدِهِ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَإِنَّ اللَّهَ بِكُمْ لَرَؤُوفٌ رَّحِيمٌ (9) وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالأرض لَا يَسْتَوِي مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ أُوْلَئِكَ أَعْظَم دَرَجَةً مِّنَ الَّذِينَ أَنفَقُوا مِن بَعْدُ وَقَاتَلُوا وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (10) مَن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ له وَلَهُ أَجْرٌ كَرِيمٌ (11) يَوْمَ تَرَى الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ يَسْعَى نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَانِهِم بُشْرَاكُمُ الْيَوْمَ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالدّين فِيهَا ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ(12) يَوْمَ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالْمُنَافِقَاتُ لِلَّذِينَ آمَنُوا انظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ارْجِعُوا وَرَاءكُمْ فَالْتَمِسُوا نُورًا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍ له بَابٌ بَاطِنُهُ فِيهِ الرَّحْمَةُ وَظَاهِرُهُ مِن قِبَلِهِ الْعَذَابُ (13) يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ قَالُوا بَلَى وَلَكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَارْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ الْأَمَانِيُّ حَتَّى جَاء أَمْرُ اللَّهِ وَغَرَّكُم بِاللَّهِ الْغَرُورُ (14)} صدق الله العظيم [الحديد].

درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - وە لەسەر هەموو بەندە پێشنڕکێکارەکانی بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو، سڵاوی اللە تان لێ بێت ئەی گەلی موسڵمانان، جا ھێشتا باپیرەم محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لە ڕوئیای حەقدا فەرمانم پێ دەکات و دەفەرموێت: [يا أيها المهديّ المنتظَر طهّر البشر من الشرك بالله بسلطان العلم المُحكم في الذكر لعلهم يتقون]
[ئەی مەھدی چاوەڕوانکراو مرۆڤایەتی لە شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە پاک بکەرەوە بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای زیکری کتێبەکەی اللە بەڵکو لە اللە بترسن وپارێزکاربن].
ڕوئیا حەقەکە کۆتایی هات.

اللە ش ڕوئیای نەکردووە بە بەڵگە لەسەرتان، بەڵکو بەڵگەکە لەسەرتان بریتیە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە و کەسیش پشت لەوە هەڵناکات کە تێیاندا ھاتووە تەنھا لادەرە فاسقەکان نەبن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلاَّ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:99].

جا تەمەنی بانگەوازی مەھدی چاوەڕوانکراو چووە ناو ساڵی شەشەم و ھێشتاو بەردەوام بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی زیکری قورئانی گەورە گفتوگۆ لەگەڵ مرۆڤایەتیدا دەکەین، کە پەیامی اللە یە بۆ مرۆڤایەتی، بۆ ئەوەیان دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت، بەڵام بەداخەوە مەھدی چاوەڕوانکراو بینی یەکەم کەس لەوانەی کوفر بە بانگەوازی شوێنکەوتنی مەحکەمی قورئان دەکەن ئەو باوەڕدارانەن کە دەزانن قورئانی گەورە ڕاستە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، جا پشتیانکردە بانگەوازی شوێنکەوتنی مەحکەمی کتێبەکەی اللە و کوفرکردن بەوەی پێچەوانەو دژی مەحکەمەکەیەتی تەنھا کەمێک نەبن لەو موسڵمانانەی وەڵامی بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراویان داوەتەوە بۆ لای اللە و پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەی؛ ئەوانە بریتین لە خۆشەویستانی اللە و نێردراوەکەی، وە نەیان وتووە تاکە خۆشەویستی اللە لەناو موسڵمانان تەنها محمد نێردراوی اللە یە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی -؛ بەڵکو ھاتوونەتە ڕیزی بەندەکان تا پێشبڕکێ بۆلای پەروەردگاری پەرستراو بکەن، وە وازیان لە اللە نەھێناوە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی، بەڵکو دڵسۆزبوون لە پەرستنەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان، جا دڵەکانیان لەسەر خۆشەویستی اللە کۆبۆتەوە، اللە ش خۆشی ویستوون و لەخۆی نزیکی کردوونەتەوە، جا بوون بە خۆشەویستانی ئەو اللە ڕەحمانەی لە مەحکەمی قورئان بەڵێنی هاتنی پێدابوون، کە خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان لە حەزو تەماحی ماددە پاک و خاوێن بۆتەوە، جا ھەرگیز پەروەردگارەکەیان بە ھەموو مەلەکوتەکەشی ڕازیان ناکات تا ئەو کاتەی ئەو نیعمەتەیان بۆ دەهێنێتەدی کە لە مەلەکوتی پەروەردگارەکەیان گەورەترە، بۆ ئەوەی اللە خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی بێت و چیتر خەفەتبار نەبێت، جا چەندە گەورەیە ئەو ڕێزەی اللە بۆی ئامادە کردوون! وە ھەرگیزیش بۆ لای بەھەشتەکەی کۆیان ناکاتەوە و ھەرگیزیش بۆ لای ئاگرەکەی کۆیان ناکاتەوە؛ بەڵکو بۆ لای پەروەردگارەکەیان لەسەر مینبەری نور کۆدەکرێنەوە وەکو ڕێزێک بۆیان لەنێو لە اللە ترس و ھەموو دروستکراوەکانی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَنِ وَفْدًا} صدق الله العظيم [مريم: 85].

لەوانەش ئەو گەلەن کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەم فەرموودە ڕاست و دروستە هەواڵی پێداون: [يَا أيُّها الناس، اسمعوا واعقلوا واعلموا أن لله عز وجل عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم وقربّهم من الله، فجاء رجل من الأعراب من قاصية النّاس وألوى بيده إلى نبيّ الله صلّى الله عليه وسلم، فقال: يا نبيّ الله، ناس من النّاس ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم الأنبياء والشهداء على مجالسهم وقربّهم من الله! انعتهم لنا – يعني صفّهم لنا، فسُرَّ وجه رسول الله صلّى الله عليه وسلم لسؤال الأعرابي، فقال رسول الله صلّى الله عليه وسلم: هم ناس من أفناء الناس، ونوازع القبائل، لم تصل بينهم أرحام متقاربة، تحابوا في الله وتصافوا، يضع الله لهم يوم القيامة منابر من نور فجلسهم عليها] صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەوانە بریتین لە خۆشەویستانی اللە لەناو خەڵکی جیھان، ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی پێشبڕکێ کردنیان لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی داوەتەوە، جا دڵەکانیان لەسەر خۆشەویستنی اللە کۆبۆتەوە لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاوازەکانی زەوی، ئەمەش چونکە بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی بریتیە لە بانگەوازێکی جیھانی لەڕێی تۆڕێکی جیھانی کە دەگاتە ھەموو ناوچەو شوێنەکانی زەوی، جا وەڵامی بانگەوازکارەکەیان بۆ لای خۆشەویستی اللە داوەتەوە کە بریتین لە ھەڵبژێردراوانی ناو مرۆڤایەتی و چاکترین کەسانی ناو خەڵکی، خۆشەویستانی اللە ی ڕەحمان لە مەحکەمی قورئان، دوای ئەوەی موسڵمانان لە شوێنکەوتنی ئایینەکەیان لە مەحکەمی قورئانی گەورە هەڵگەڕانەوە، جا وازیان لە اللە ھێنا بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکانی بەھۆی زێدەڕەویە ناڕەواکەیان دەربارەی پێغەمبەرو نێردراوەکانی اللە.

ئێستاش ئیمام مەھدی بانگەوازی هەموو بەندەکان دەکات بۆ پێشبڕکێ کردن لەگەڵ بەندەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامیان نزیکترو خۆشەویسترە، جا قسەی موسڵمانان لەسەر ئەوە ھیچ نەبوو تەنھا ئەوە نەبێت وتیان: "ئایا لە ئێمەت دەوێت لەسەر خۆشەویستی اللە و نزیکیەکەی پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- بکەین و ھەریەکێکمان حەزو ئارەزووی ئەوە بکات خۆی نزیکترو خۆشەویستر بێت لەلای اللە؟! دوورەو زۆر دوورە؛ بەڵکو تۆ شەیتانێکی خراپەکاریت و مەھدی چاوەڕوانکراو نیت"، جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو وەڵامیان دەداتەوەو دەڵێم: ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، لەڕاستیدا ھەموو بانگەشەیەک بەڵگەی ھەیە، جا منی ئیمام مەھدی لە مەحکەمی قورئان فەتواتان بۆ دەدەم و بانگەوازی پێشبڕکێ کردنەکەتان بۆ لای اللە ی ڕەحمان بۆ دەسەلمێنێم تا دەرکەوێت کامتان خۆشەویسترو نزیکترە ئەگەر تەنھا ئەو دەپەرستن، وە اللە ئیمام مەھدی بە کتێبێکی تازەوە ڕەوانە نەکردووە، بۆیە ھەرگیز نامبینن لە ھیچ شتێک بە جگە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی گفتوگۆتان لەگەڵ بکەم، پێشتریش بە حەق فەتواکەی اللە مان لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ هێنان دەربارەی ئەوەی بەندەکان چۆن پەرستراو دەپەرستن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە بۆتان ڕوون دەبێتەوە اللە فەتوای بۆ بەندەکانی نەداوە کام بەندە لەناو هەموو بەندەکانی مەلەکوت خۆشەویسترو نزیکترە لەلای اللە؛ بەڵکو اللە ئەوکەسەی کردووە بە بەندەیەکی نەناسراو، بۆیە دەبینن ئەو بەندانەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانانێن بۆ لای پەروەردگارەکەیان بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەون تا دەرکەوێت کامیان لە اللە نزیکترە، جا ھەر یەکێکیان ئومێدو ئاواتی ئەوە دەکات خۆی ئەو بەندەیە بێت، وە پێشبڕکێ کردنەکەش تەنھا لەسەر ئاستی مرۆڤەکان نیە؛ بەڵکو لەسەر ئاستی ھەموو بەندەکانیەتی لە ھەموو مەلەکوتدا، بۆیە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [سَلُوا اللَّهَ الْوَسِيلَةَ فَإِنَّهَا مَنْزِلَةٌ فِي الجنّة لا تَنْبَغِي إِلا لِعَبْدٍ مِنْ عِبَادِ اللَّهِ وَأَرْجُو أن أَكُونَ أَنَا هُوَ] صدق محمد رسول الله صلّى الله عليه وآله وسلم.

ئەمەش چونکە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت بریتیە لە نزیکترین پلە لە عەرشی اللە ی ڕەحمان. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

کەواتە بۆچی بۆ لای اللە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە ناکەون ئەی گەلی موسڵمانان و پشتان کردۆتە فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی؟ {يَا أيُّها الَّذِينَ آَمَنُوا اتّقوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:35].

بەڵام بەداخەوە ڕەتتان کردەوەو پشتانکردە فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی، جا وتتان ڕەوا نیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئێوە لەسەر وەسیلە پێشبڕکێ لەگەڵ محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی -، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ئایا پێشبڕکێ کردنەکە لەسەر وەسیلەیە؟ بەڵکو {اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ}.

تا دەرکەوێت کام لە ئێوە خۆشەویسترو نزیکترە لە اللە ئەگەر باوەڕدارن، بەڵام بەداخەوە ئێوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزتان بەسەردا جێ بەجێ دەبێت؛ {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مشركونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].

وە ئەی گەلی موسڵمانان، لە اللە بترسن ئامانجەکە لە ڕاگەیاندنی پێشبڕکێ کردنەکە لەسەر وەسیلە نیە بەڵکو {اتَّقُوا اللَّهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ}.

ئەگەر ئێوە تەنیا ئەو دەپەرستن، ھەروەک چۆن ئەو بەندە دڵسۆزانەی دەیپەرستن کە ھیچ شەریک و ھاوبەشێک بۆ اللە دانانێن، ھەروەک اللە پەرستنەکەی ئەوانی لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ پێناسە کردوون: {يَبْتَغُونَ إِلَى ربّهم الْوَسِيلَةَ أيّهم أَقْرَبُ} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا ئێوەش دەربارەی زاتی اللە پاک و بێگەردی بۆی ھەمان ئەو مافەتان نیە کە بۆ ئەوان ھەیە، یان ئێوە وایان دەبینن ئەوان منداڵی اللە بن پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی ھیچ خاوەن و منداڵێکی نیە؟ بەڵکو ئەوانیش وەکو ئێوە بەندەیەی اللە ن و دەربارەی اللە ھەمان ئەو مافەش بۆ ئێوە ھەیە کە بۆ ئەوان ھەیە، جا لەلای پەروەردگاری پەرستراو ھیچ جیاوازیەک لەنێوان بەندەکان نیە تەنھا بە تەقواو لە اللە ترسان و پارێزکاریەکەیان نەبێت لەلای پەروەردگارەکەیان بە کاروکردەوە دڵسۆزەکەیان لەپێناو ڕەزامەندی پیرۆزی ئەو. جا ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکار نابن؟

وە ئەی گەلی موسڵمانان اللە نێردراوەکانی ڕەوانە نەکردووە بۆ خەڵکی تا ئێوە بە گەورەیان بگرن و پێشبڕکێ کردن بۆ لای اللە تەنها تایبەت بکەن بەوان بەبێ چاکەکاران، حاشا للە: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كنتم صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [النمل:64].

بەڵکو بانگەوازی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان دەبینن بریتیە لە خودی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی:
[ئەی بەندەکانی اللە، تەنیا ئەو اللە یە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، ئەوەی دروستی کردوون تا بیپەرستن].
بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

جا ئاگاداربن یاسای بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە خودی یاسای بانگەوازی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أمّة واحدة وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:92].

وە لەسەر ئەم یاسایەش هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە ڕەوانەکراون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلا رِجَالا نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كنتم لا تَعْلَمُونَ} [الأنبياء:7].

{وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلاَّ نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلاَّ أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:25].

ئەی ئوممەتی ئیسلام، ئەی حاجیانی ماڵی حەرامکراوی اللە، چیتانەو چیتان بەسەرھاتووە وەڵامی بانگەوازە ڕاست و دروستەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی لای پەروەردگارەکەتان نادەنەوە کە بانگەوازتان دەکات بۆ ئەوەی تەنها پەروەردگارەکەتان اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ ئایا بانگەوازەکەی بریتی نیە لە بانگەوازێکی حەق؟ جا ئایا لەدوای حەق چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾‏} ‏صدق الله العظيم [يونس].

جا ئایا مەھدیەکی چاوەڕوانکراوتان دەوێت بڵێت من لەبری اللە بپەرستن و من پەروەردگارە ھەرە بڵندو گەورەکەتانم؟ پەنا دەگرم بە اللە قسەیەک بکەم لەکاتێکدا مافی من نەبێت بیکەم، جا ڕووناکی و تاریکاییەکان لەگەڵ یەکتر کۆنابنەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُؤْتِيَهُ اللّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللّهِ وَلَـكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كنتم تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كنتم تَدْرُسُونَ} صدق الله العظيم [آل عمران:79].

جا ئێوە چاوەڕێی چ مەھدیەک دەکەن جگە لە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی؟ جا چ بانگەوازێک دێت چاکتر ھیدایەت و ڕێنمایی بکات لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی کە بانگەوازتان دەکات بۆلای: {فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾‏} [يونس].

{أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ آمَنُوا أَنْ تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ اللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ الحقّ وَلَا يَكُونُوا كَالَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ الْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَكَثِيرٌ مِّنْهُمْ فَاسِقُونَ} [الحديد: 16]..

{يَا أيُّها الَّذِينَ آمَنُوا اتّقوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ} [الحشر: 18].

{وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل له مَخْرَجاً} [الطلاق: 2].

{وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل له مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً} [الطلاق: 4].

{وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّئَاتِهِ وَيُعْظِمْ له أَجْراً} [الطلاق: 5].

صــــدق الله العظيــــم

ئەی گەلی موسڵمانان من بانگەوازتان دەکەم بۆ لای اللە، کەواتە بۆچی پشتدەکەنە بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەگەر ئێوە تێدەگەن؟ وە ئەی بەندە دڵسۆزەکانی اللە من بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکان گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم، جا بەو نوری قورئانە گەورەیەی دابەزیوەتە سەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران ڕێگاکەتان بۆ ڕووناک و ڕۆشن دەکەمەوە تا ببێتە نوری ھیدایەت بۆ خەڵکی جیھان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَالنُّورِ الَّذِي أَنزَلْنَا وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ} صدق الله العظيم [التغابن:8].

کەواته شوێنی ئەو نورە بکەون کە دابەزیوەتە سەر نێردراوەکەی بەڵکو ھیدایەت بدرێن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النّبي الأميّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَكْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التّوراة وَالإِنجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمنكر وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلالَ الَّتِي كانت عَلَيْهِمْ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنزِلَ مَعَهُ أُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:157].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّمَا تُنْذِرُ مَنِ اتَّبَعَ الذِّكْرَ وَخَشِيَ الرَّحْمَنَ بِالْغَيْبِ فَبَشِّرْهُ بِمَغْفِرَةٍ وَأَجْرٍ كَرِيمٍ} صدق الله العظيم [يس:11].

کەواتە بۆچی ناتانەوێت شوێن نوری اللە قورئانی گەورە بکەون ئەگەر بڕواتان پێی ھەیە؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَأَنْ أَتْلُوَ القرآن فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ} صدق الله العظيم [النمل:92].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَنْ يَخَافُ وَعِيد} [ق:45].

{وَمَنْ يَكْفُرْ بِهِ مِنْ الأَحْزَابِ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ} [هود:17].

{يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ ﴿٣٠﴾} [ق:30].

{كُلَّمَا أَرَادُوا أن يَخْرُجُوا مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا فِيهَا وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ} صدق الله العظيم [الحج:22].

وە منیش دەزانم ھۆکاری پشتھەڵکردنەکەتان لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی چیە، ئەمە بەھۆی ترسەکەتانە لەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا لەپاش ئەوە ناصر محمد یەمانی فەتواتان بۆ دەدات و دەڵێم: ئایا ئێوە اللە دەپەرستن یان مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن؟ ئەمەش چونکە ئێوە وای دەبینن ئەگەر شوێن بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی بکەون لەکاتێکدا ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا بەڕاستی لە ڕێگای ڕاست گومڕا بوونە! پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا چۆن ئەوانە گومڕا دەبن کە وەڵامی بانگەوازی ھەموو مرۆڤایەتی دەدەنەوە بۆ وشەی یەکتاپەرستی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت تاک و تەنهایەو ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی نیە، ئەو وشەیەی یەکسانە لە نێوان ھەموو خەڵکی جیھان و نێوان ھەموو دروستکراوەکانی تا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەتان بە قورئانی گەورە ببن بە بەندەیەک بۆ ئەوو بیپەرستن، جا چۆن پێتان وایە ئەگەر شوێن ناصر محمد یەمانی بکەون و مەھدی چاوەڕوانکراویش نەبێت ئەوا لە ڕێگای ڕاست گومڕابوونە؟ جا خراپترین بیانوو بیانووەکەی ئێوەیە کە بەھۆی پشتھەڵکردنەکەتانە لە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی، کە بریتیە لە ترسەکەتان لەوەی نەوەک ئەو مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا (بیربکەنەوە) بەڵکو ئەو ھەمان ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە بێت کە ئێوە چاوەڕێتان دەکرد؟ ئایا ئەو دواتر بانگەوازتان ناکات بۆ لای پەرستنی اللە بەتەنھا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەی کە بریتیە لە قورئانی گەورە! جا ئایا ئێوە اللە دەپەرستن یان مەھدی چاوەڕوانکراو دەپەرستن، هەر بۆیە دەترسن لەوەی ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا ئێوە لە ڕێگای ڕاست گومڕا بوونە؟ جا ئایا لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی گومڕاییەکی ئاشکرا دەبینن کە بە فەرموودە پارێزراوەکەی اللە لە دەستکاری و شێواندن کە قورئانی گەورەیە گفتوگۆتان لەگەڵ دەکات؟ جا لەدوای ئەوە بە چ قسەیەکی تر باوەڕ دەھێنن؟ جا خراپترین گەل ئەو گەلەن کە لە بانگەوازەکەی ناصر محمد یەمانی و شوێنکەوتنی و پشت قایمکردنی پشتهەڵدەکەن، جا ئەوانەی پشتیان ھەڵکردووە بیانووەکەیان تەنھا ترسە لەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت، جا ئایا من بانگەوازم کردوون بۆ لای پەرستنی خۆم و پێم وتوون من پەروەردگارە ھەرە بڵندو گەورەکەتانم تا لەبەر ئەوە بترسن ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی پەروەردگارەکەتان نەبێت ئەوا ئێوە لەڕێگای ڕاست گومڕا ببن و جگە لە پەروەردگارەکەتان مەھدی چاوەڕوانکراوتان پەرستبێت؟ ئایا تێناگەن؟ جا ئایا چاوەڕێی مەھدی چاوەڕونکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان دەکەن ئەوەتان پێ بڵێت؟ دوای ئەوە منیش پێتان دەڵێم: {وَيَا قَوْمِ اعْمَلُواْ عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ سَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَمَنْ هُوَ كَاذِبٌ وَارْتَقِبُواْ إِنِّي مَعَكُمْ رَقِيبٌ} [هود:93].

{‏فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النّاس هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيم [الدخان].

وە ئەی زانایانی ئیسلام و ئوممەتەکانیان، من بە یەک شت ئامۆژگاریتان دەکەم، ئایا دەبینن ئەگەر بێتو شوێن ناصر محمد یەمانی بکەون لەکاتێکدا ئەویش مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت جا ئەوە لەبەردەستی اللە بەڵگەکەی اللە بێت بۆ ئێوە؟ بەڵام اللە دواتر پێتان دەڵێت: بۆ چ شتێک ناصر محمد یەمانی ئێوەی بانگەواز دەکرد؟ پاشان ئێوە دەڵێن: "بانگەوازی کردین بۆ لای پەرستنی تۆ بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکت بۆ دابنێین، وە بۆ لای پێشبڕکێ کردن لەسەر خۆشەویستی و نزیکیەکەت و نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەت"، جا لەپاش ئەوە اللە پێتان دەڵێت: جا ئایا دەبینن ئەگەر بێتو ئێوە شوێن ئەوە کەوتبان کە ناصر محمد یەمانی بانگەوازی بۆ دەکرد ئەوکاتە لە گومڕاییەکی ئاشکرادا دەبوون لەکاتێکدا ئەو بانگەوازی دەکردن بۆ لای ئەوەی: {فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾}؟

دوای ئەوە اللە پێتان دەڵێت: بە‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی بڕۆنە ناو دەرگاکانی دۆزەخەوە. ئەمەش بریتیە لە سەرئەنجامی ئەوانەی پشتدەکەنە بانگەوازەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی بە بیانووی ترسەکەیان لەوەی نەوەک ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، جا خراپترین ترس ترسی ئەوانەیە، ئەوانە گەلێکن گومڕاترو وێڵتر لە ئاژەڵ و ماڵات ڕێگایان گرتۆتەبەر، ئەوانە گەلێکن گەورەیە لەسەریان بە ماڵات و ئاژەڵەکانیش بیانچوێنین، بەڵکو گومڕاتریش لەوان ڕێگایان گرتۆتەبەر! ئەوانە گەلێکن تێناگەن و بیریش ناکەنەوە، لەوانەی اللە دەربارەیان دەفەرموێت: {صُمٌّ بُكْمٌ عُمْيٌ فَهُمْ لاَ يَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:171].

خەڵکینە، ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەناوی اللە وە ناکەم جگە لە حەق نەبێت، جا وەرن تا بە حەق فەتواتان بۆ بدەین سەبارەت بەوەی ئەگەر بێتو وەڵامی بانگەواازەکەی ئەو ناصر محمد یەمانیەتان دایەوە کە بە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی لای پەروەردگارەکەتان گفتوگۆتان لەگەڵ دەکات ئەوا بەڕاستی بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەت دراون، ئەگەر تەنانەت ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراویش نەبوو، جا ئەو کاتە درۆیەکە بە زیانی خۆی تەواو دەبێت و پەروەردگارەکەی لێپرسینەوە تەنها لەگەڵ ئەو دەکات سەبارەت بە بانگەشە کردنەکەی بۆ کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەگەر لە درۆزنان بێت، بەڵام من قسەیەک دەکەم تا ئێوەش ببنە شاھێد لەسەری و دەڵێم: ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی من درۆو بوختانم لەسەر تۆ ھەڵنەبەستووە کە دەڵێم مەھدی چاوەڕوانکراوم، ئەی اللە ئەگەر دەزانی من مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیم لەلایەن تۆوە ئەوا نەفرەتی اللە م لەسەر بێت بە چەندین ئەوەندەی زیاتر لەوەی نەفرەتت پێ لە ئیبلیسی شەیتانی نەفرەتلێکراو کردووە. ئەی اللە ئەوکەسەی منی بەدرۆ زانی لەکاتێکدا منیش ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفە ھەڵبژێردراوەکەی اللە م ئەوا لێت دەپاڕێمەوە بە حەقی ئەو ڕەحمەتەی لە کتێبە دابەزێنراوەکەی خۆت نوسیوتە لەو کەسە خۆشبیت و بۆ ڕێگای ڕاست ھیدایەتی بدەیت، جا ئەوان نازانن من ئەو ئیمام مەھدیە چاوەڕوانکراوەم کە چاوەڕێی دەکەن. ئەی اللە لێت دەپاڕێمەوە بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت، وە بە حەقی ئەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازی بوونی نەفسەکەت ئەگەر ھاتوو ئارامیم نەما لەسەریان ئەوا دوعاو پاڕانەوەکەم لێیان وەڵام نەدەیەوە، تۆش لە بەندەکەت بە ڕەحم و میھرەبانتری بۆیان، بەڵێنەکەشت ڕاستەو ھەرخۆت لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، جا بۆ ئەوان نیە لەبەرامبەر ھاتنەدی گەورەترین نیعمەتەکە بێبەشم بکەن، ئەی اللە بەڕاستی من تۆ دەکەم بەشاھێد لەوەی من بڕیاری ئارامگرتنم لەسەریانداوە تەنانەت ئەگەر بۆ ھەمیشەش باوەڕ نەھێنن تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەم پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەوەستن، جا ھەرگیز دوعایان لێ ناکەم، وە ھۆکاری دوعانەکردنەکەشم لێیان بە ھۆی ڕەحم و میھرەبانیەکەی منەوە نیە بۆ ئەوان، حاشا للە، جا من بە ڕەحم و میھرەبانتر نیم لە تۆ بۆ بەندەکانت ئەی پەروەردگارەکەم، بەڵکو لەبەرئەوەیە چونکە من زانیم بەڕاستی تۆ لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری، بۆیە حەسرەتی خەفەتباریەکەت لەسەر ئەو بەندانەت کە لێخۆشبوون و ڕازیبوونەکەی تۆیان ڕەتکردۆتەوە زیاترو گەورەترە لە حەسرەتی خەفەتباری دایکێکیش لەسەر منداڵەکەی، ھەرچەندە تۆ بە ھیچ شێوەیەک ستەمت لێنەکردوون، جا کاتێک پشتیانکردۆتە بانگەوازی نێردراوو پێغەمبەرانی لای تۆ ئەوانیش (دوعایان لێ کردوون) و وتوویانە: {رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بالحقّ وَأنت خَيْرُ الْفَاتِحِين}صدق الله العظيم [الأعراف:89].

جا لەپاش ئەوە وەڵامەکەیان بۆ دێت (وەڵام بۆ دوعای پێغەمبەرەکان لە گەلەکانیان) لە لایەن پەروەردگارەکەیانەوە، جا ھەرگیز اللە پێچەوانەی بەڵێنەکەی خۆی ناکات بۆ نێردراوەکانی، بۆیە دوژمنەکانیانی لەناو بردووە؛ {إِنْ كانت إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ} صدق الله العظيم [يس:29].

جا باوەڕداران بە سەرکەوتنەکەی اللە خۆشحاڵ بوونە؛ ئەمەش بەڵێنی اللە یە، اللە ش پێچەوانەی بەڵێنەکەی ناکات، بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن، بەڵام ئەی ئەوانەی بە سەرکەوتنەکەی اللە بەسەر دوژمنەکانتان خۆشحاڵن کە بە کارەساتێک لەناوچوون و دەستبەجێ خامۆش بوونە، پرسیارتان نەکردووە لەوەی: ئایا پەروەردگارەکەشتان بەھەمان شێوە شادو خۆشحاڵ و ئاسودەیە لەھەمان ئەو کاتەی ئێوە بە سەرکەوتنەکەی اللە خۆشحاڵن ئەگەر دوژمنەکەتانی لەناو بردو دوای ئەوان ئێوەی کرد بە میراتگری زەوی؟ بەڵام من نەمبینی خۆشەویستەکەم شادو خۆشحاڵ بێت؛ بەڵکو لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووەو نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان بەدرۆزانیوە خەفەتبارە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنْ كانت إِلاَّ صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ (29) يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِمْ مِنْ رَسُولٍ إِلاَّ كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون (30)} صدق الله العظيم [يس].

جا بەڕای ئێوە حاڵی ئەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت چۆنە {يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ} جا ئایا دواتر ئەوانە بە نیعمەتێکی ماددی لە نیعمەتی بەھەشت ڕازی دەبن؟ جا ئەوە تەنھا حۆری و کۆشک و تەلارەکان نەبێت ھیچیتر نیە، جا ئایا دواتر ئەوانە بەوە ڕازی دەبن لەکاتێکدا زانیویانە خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی خەفەتبارە؟ نەخێر سوێند بە پەروەردگارم؛ بەڵکو دواتر لە پەروەردگارەکەیان دەپاڕێنەوەو دەڵین: "ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، ئایا تۆ ئێمەت لەپێناو بەهەشت دروستکردووە یان بەهەشتت بۆ ئێمە دروستکردووە؟". لەپاش ئەوە پەروەردگارەکەیان بە حەق وەڵامیان دەداتەوە و دەفەرموێت: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالإِنْسَ إِلا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

پاشان ئەوان دەڵێن: "کەواتە چۆن تۆ بپەرستین ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؟". پاشان پەروەردگارەکەیان وەڵامیان دەداتەوەو دەفەرموێت: {أفَمَنِ اتَّبَعَ رِضْوَانَ اللَّهِ كَمَنْ بَاءَ بِسَخَطٍ مِّنَ اللَّهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ المَصِيرُ} صدق الله العظيم [آل عمران:162].

پاشان دەڵێن: "بەڕاستی ئێمە وەکو ئامانج شوێن ڕازیبوونەکەت کەوتووین نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتی بەھەشت، خۆ ئەگەر ئێمە شوێن ڕازی بوونەکەت کەوتین و کردمان بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتی بەھەشت ئەوکاتە ڕازی بووینە بە بەھەشتەکەت، ئەگەر ڕازی بوونەکەتمان کرد بە هۆکارو ئامراز، بەڵام ئەی پەروەردگارەکەمان ڕازیبوونەکەت بریتیە لە ئەوپەڕی کۆتایی ئومێدو هیواو ئاواتەکەمان و ھەموو نیعمەتەکەمان و ھەموو پاداشتەکەمان. وە دوورەو زۆر دوورە ھەرگیز ڕازی نابین تا ئەوکاتەی تۆ لە نەفسی خۆت ڕازی دەبیت، جا چۆن بە نیعمەتی بەھەشت و حۆریەکانی و کۆشک و تەلارەکانی ڕازی بین لەکاتێکدا ئەوەی خۆشمان ویستووە کە اللە ی زۆر لێخۆشبووی خۆشەویسترین زاتە لە نەفسی خۆی لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتباربێت؟ وە ئەی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، بەڕاستی تۆ ستەمت لەسەر خۆت قەدەغە کردووە و کردووتە بە شتێکی قەدەغەکراویش لە نێوان بەندەکانت، جا سکاڵای ستەمەکەمان لەلای کێ بکەین؟ جا ھەرگیز ئێمە ناتوانین و ناشمانەوێت بتوانین بە نیعمەتی بەھەشتەکەت ڕازی بین بەرلەوەی ئەو نیعمەتەمان بۆ نەھێنیەدی کە لە هەموو ئەو نیعمەتانە گەورەترە، بەوەی تۆ لە نەفسی خۆت ڕازی بیت ئەی خۆشەویستەکەمان، جا چۆن نەفس ڕازی دەبێت و دڵ ئۆقرەو ئارام دەگرێت و بینایی چاوی ئەو گەلە ڕۆشن دەبێت کە اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت لە کاتێکدا خۆشەویستەکەیان لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە خەفەتبار بێت، وە ھۆکاری خەفەتباریەکەی ئەو لەبەرئەوەیە چونکە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵکو بە سوپاسگوزاریان ڕازی دەبێت؟".

وە ئەی گەلی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، ئەی پشتیوانەکانی مەھدی چاوەڕوانکراو دوعا لە مرۆڤایەتی مەکەن، فەرمانتان پێدەکەم بە ئارامگرتن تا کاتی سەرکەوتن بە ھیدایەت بۆ ئەوەی اللە ھیدایەتیان بدات ھەرچۆنێک خۆی بیەوێت، جا گرنگترین شت ئەوەیە ھیدایەتیان بدات تا گەورەترین نیعمەتەکەتان بۆ بێتەدی (کە ڕازیبوونیەتی لە نەفسی خۆی بەوەی چیتر نەخەفەتبار بێت نە توڕە لەسەر بەندەکانی) ئەگەر ئێوە تەنھا ئەو دەپەرستن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:51 AM
33

- 35 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 10 - 1432 کۆچی
01 - 09 - 2011 زایینی
02:37 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=110818
ـــــــــــــــــــــ


بەپەلە لە مەھدی چاوەڕوانکراو بۆ هەموو پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان ..

بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی هێندەی ئەوەی شەوو ڕۆژ بەدوای یەکترەوە دێن ..

ئەی گەلی پشتیوانەکان، وامەزانن ئێوە اللە تان زیاتر لە نێردراوو پێغەمبەران خۆشتر دەوێت! سوێند بە اللە ئەگەر مەھدی چاوەڕوانکراوی شارەزا بە حاڵی اللە ی ڕەحمان لە سەردەمی ئەوان بوونی ھەبووایەو فەتوای دەربارەی حاڵی پەروەردگارەکەیان بۆ بدابان بەوەی لەسەر بەندە گومڕاکانی خەفەتبارە بە حەسرەتێکی گەورەتر لەوان لەسەر خەڵکی؛ ئەوکاتە ھیچ پێغەمبەرێک دوعای لە گەلەکەی خۆی نەدەکرد، وە ھەموو پێغەمبەرو نێردراوەکان نیعمەتی بەھەشتیان لەسەر خۆیان قەدەغە دەکرد تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبوو و ھیدایەتی ھەموو خەڵکیشی بۆ دەھێنانەدی، بەڵام اللە ئەوانی لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان کە محمد نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی بەو حاڵەی لە نەفسی خۆیدا ھەیە ئاگادارنەکردۆتەوە پاک و بێگەردی بۆی، بۆیە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الّذِي خَلَقَ السّمَاوَاتِ وَالأرض وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتّةِ أَيّامٍ ثُمّ اسْتَوَىَ عَلَى الْعَرْشِ الرّحْمَـَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً} صدق الله العظيم [الفرقان:59].

وە بۆیە محمد نێردراوی اللە لە ڕوئیایەکی مژدە بەخشدا فەرمووی: [فقد أطاع محمد رسول الله أمر ربَّه. وسأل الخبير بالرحمن عن حال الرحمن فقلت: يا حبيبي محمد رسول الله صلّى الله عليك وآلك الأخيار وسلم تسليماً، كيف وجدتَ تحسرك على عباد الله في قلبك؟ فقال: يا حبيب الله ورسوله، قد أفتاكم الله عن حال عبده ورسوله محمد في قوله الحقّ: {فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ} صدق الله العظيم، فقال الإمام المهدي: فما بالك يا حبيب الله وعبده بعظيم حسرة من هو أرحم بالناس من محمدٍ عبده ورسوله، الله أرحم الراحمين؟ ومن ثم تعجبتُ من نفسي ومن أنبياء الله أجمعين في الجنّ والإنس كيف لم نتفكر بحال الله وقد علمنا بعظيم حسرتنا في أنفسنا على عباده المعرضين عن اتّباع الهدى! إذاً فكيف عظيم حسرة من هو أرحم بعباده من عبيده جميعاً؟ الله أرحم الراحمين. ]
واتە [بەڕاستی محمد نێردراوی اللە گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگارەکەی کرد. جا ئەوکەسەی بەحاڵی اللە ی ڕەحمان (کە ئیمام مەهدیە) شارەزایە پرسیاری کرد و پێم وت: ئەی خۆشەویستەکەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆت و کەس و کارە چاکەکارەکەت، لە دڵەکەی خۆتدا چۆن حەسرەتی خەفەتباریەکەت لەسەر بەندەکانی اللە دەبینیت؟ ئەویش فەرمووی: ئەی خۆشەویستی اللە و نێردراوەکەی، لەڕاستیدا اللە فەتوای دەربارەی حاڵی بەندەو نێردراوەکەی محمد لە فەرموودە حەقەکەی بۆ دۆ داون و فەرموویەتی: { فَلا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ } صدق الله العظيم.

جا ئیمام مەھدی وتی: کەواتە ئەی خۆشەویستی اللە و بەندەکەی ئەی چی سەبارەت بە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەوەی لە محمد بەندەو نێردراوەکەی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ خەڵکی، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟ دوای ئەوە سەرم سوڕما لە خۆم و ھەموو پێغەمبەرە جن و مرۆڤەکان بەوەی چۆن بیرمان لە حاڵی اللە نەکردۆتەوە لەکاتێکدا ئێمە بە گەورەیی حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆمان لە نەفسی خۆمان زانیوە لەسەر ئەو بەندانەی پشتدەکەنە شوێنکەوتنی ھیدایەت! کەواتە ئەی دەبێت گەورەیی حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە چۆن بێت کە لە ھەموو بەندەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی؟ کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە]
.
کۆتایی ھات.

بۆیە لە سوپاسگوزاران بن، جا ئێوە خۆشەویستیەکەتان گەورەترو زیاتر نیە بۆ اللە لە خۆشەویستی نێردراوو پێغەمبەرەکان بۆ پەروەردگارەکەیان، جا ئەوانیش بەھەمان شێوە گەورەترین و زۆرترین خۆشەویستی لە دڵەکانیان بۆ اللە بووە وەکو چۆن ئێوە خۆشتان دەوێت: {وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ} صدق الله العظيم [البقرة:165].

چونکە ئەوە بریتیە لە بەڵگەی باوەڕ، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَشَدُّ حُبّاً لِّلّهِ}.

بەھەمان شێوە ئەوانیش دەزانن اللە لەوان بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، بەڵام بۆیە حەسرەتی خەفەتباریان لەبەرامبەر حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر نەکێشاوە چونکە اللە ئاگاداری نەکردوونەتەوە بەو حاڵەی لە نەفسی خۆی ھەیە؛ واتە لەو حەسرەتی خەفەتباریەی لەسەر بەندە گومڕایەکانی هەیەتی، بۆیە نیعمەتی بەھەشتیان لەسەر خۆیان قەدەغە نەکردووە تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ھەرچەندە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکانیشیان زیاتر لە اللە خۆشنەویستووە، حاشا للە؛ بەڵکو لە پەلەترین کەسانی ناو خەڵکی بوونە بۆ لای نیعمەتی ڕازیبوونەکەی، بۆیە موسا درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: {وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَى} صدق الله العظيم [طه:84].

ئەی ئەو باوکی حەمزەیەی بە خۆت و دەستەکەتەوە شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەیت تا پشتیوانەکان تووشی ئاشوب بکەیت، ئایا نەتبینی پیلانەکەت ئەنجامەکەی پێچەوانە دەردەچێت بە جگە لەوەی دەتەوێت، وە ھێشتا دەسەڵاتی زانستی زیاترمان لەلایە لەوەی پەروەردگارەکەم فێری کردووم پاک و بێگەردی بۆی، تا باوەڕدارەکانی پێ جێگیرو ڕاوەستاو بکەین.

جا لە سوپاسگوزاران بن ئەی گەلی مرۆڤایەتی لەو سەردەمە کە اللە ئێوەی لە سەردەمی ڕەوانەکردنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوی شارەزا بە حاڵی اللە ی ڕەحمان داناوە کە لەسەر عەرشە گەورەکەی ئیستیوای کردووە، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە، جا بیپەرستن ئەوەیە ڕێگای ڕاست و دروست، جا حەسرەتی خەفەتباریەکەی خۆتان لەسەر خەڵکی ئێوە سەرقاڵ و بێئاگا نەکات لەبەرامبەر حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتەی لە ئێوە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە. بەڵکو بۆیە اللە حەسرەتی خەفەتباری خستۆتە دڵی پێغەمبەرەکانی تا بە ڕادەی حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە بزانن کە لە نێردراوو پێغەمبەرەکانی بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە.

جا نھێنی خەفەتباریەکەی اللە ی ڕەحمان لە نەفسەکەی لێیان شاراوە بووە، چونکە حەسرەتی خەفەتباری خۆیان لەسەر بەندەکان لەبەرامبەر بیرکردنەوە لە حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتەی لەوان بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی سەرقاڵی کردوون، کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، خۆ ئەگەر بەردەوام خەباتیان کردبووایە بە بانگەواز کردن بۆ لای اللە لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ھیدایەتدرانی خەڵکی نەک حەسرەتی خەفەتباری لەسەریان ئەوکاتە پێغەمبەرەکان سەرکەوتوو دەبوون بە ھاتنەدی ھیدایەتدرانی ھەموو خەڵکی، جا حەسرەتی خەفەتباری باپیرەم محمد نێردراوی اللە لەسەر بەندەکانی اللە ھیچ سودێکی بۆ بەندەکانی اللە نەبووە، بۆیە اللە سەرزەنشتی پێغەمبەرەکەی کردووە بە ئاڕاستەی ئەوو فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَى فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ} صدق الله العظيم [الأنعام:35].

چونکە لە اللە ی دەویست بە نیشانە موعجیزەییە گەورەکان پشتگیری لێبکات تا ھیدایەتدرانەکەیان بێتەدی، چونکە حەسرەتی خەفەتباریەکەی لە نەفسی خۆی گەورە بوو لەسەریان بەھۆی پشتھەڵکردنەکەیان، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَدْ نَعْلَمُ إِنَّهُ لَيَحْزُنُكَ الَّذِي يَقُولُونَ فَإِنَّهُمْ لَا يُكَذِّبُونَكَ وَلَـٰكِنَّ الظَّالِمِينَ بِآيَاتِ اللَّـهِ يَجْحَدُونَ ﴿٣٣﴾ وَلَقَدْ كُذِّبَتْ رُ‌سُلٌ مِّن قَبْلِكَ فَصَبَرُ‌وا عَلَىٰ مَا كُذِّبُوا وَأُوذُوا حَتَّىٰ أَتَاهُمْ نَصْرُ‌نَا وَلَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِ اللَّـهِ وَلَقَدْ جَاءَكَ مِن نَّبَإِ الْمرسلين ﴿٣٤﴾ وَإِن كَانَ كَبُرَ‌ عَلَيْكَ إِعْرَ‌اضُهُمْ فَإِنِ اسْتَطَعْتَ أنْ تَبْتَغِيَ نَفَقًا فِي الأرض أَوْ سُلَّمًا فِي السَّمَاءِ فَتَأْتِيَهُم بِآيَةٍ وَلَوْ شَاءَ اللَّـهُ لَجَمَعَهُمْ عَلَى الْهُدَىٰ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَ‌اتٍ إنَّ اللَّـهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [فاطر].

جا ھەرگیز اللە بەھۆی گەورەیی حەسرەتی خەفەتباریەکەتان ھەموویان ھیدایەت نادات؛ بەڵکو بیر لە حەسرەتی خەفەتباری ئەو زاتە بکەنەوە کە لە ئێوە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی کە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، وە بە بانگەوازکردن خەبات بکەن بەو مەبەستەی حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی ئەو اللە یە بڕوات و نەمێنێت کە لە ئێوە بە ڕەحم و میھرەبانترە بۆ بەندەکانی، پاشانیش اللە لەپێناو ئەم ویست و مەبەستەی ئێوە بۆ ھاتنەدی ئامانجەکەتان ھیدایەتیان دەدات، بەم شێوەیەش ڕازی دەبێت، ھەر بۆ ئەوەش دروستی کردوون، وە لەوەشدا نھێنی سەرکەوتنی بانگەوازەکەی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کە اللە بەھۆی ئەوەوە خەڵکی دەکات بە یەک ئوممەت بەبێ ھەبوونی جیاوازی و ناکۆکی لەنێوانیان، جا اللە لە پێباو ئامانجەکەی وەکو ڕەحمێک پێی ھیدایەتی خەڵکی دەدات، چونکە ئەو بە حەسرەت و خەفەتبار نیم لەسەر خەڵکی؛ بەڵکو حەسرەتی خەفەتباریەکەم بەهۆی نەمانی نیعمەتەکەمە لە نەفسی پەروەردگارەکەم، بۆیە ھەرگیز ڕازی نابم تا ئەو کاتەی ئەو ڕازی دەبێت، چونکە من وەکو ئامانج ڕازی بوونی اللە دەپەرستم نەک وەکو ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی بەھەشتەکەی، هەر بۆ ئەوەش اللە دروستی کردوون. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾ إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم [هود:118-119].

ئێستاش دێینە سەر بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ ربّك لَجَعَلَ النّاس أُمَّةً وَاحِدَةً}.

جا بەیانەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {وَلَوْ شَاء ربّك لأمَنَ مَنْ فِي الأرض كُلُّهُمْ جَمِيعاً أَفَأنت تُكْرِهُ النّاس حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [يونس:99].

وە ئێستا دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ﴿١١٨﴾} صدق الله العظيم.

جا ئەوە مەبەستی لە سەردەمی ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەرانە، کە لە سەردەمەکەیاندا ھیدایەتی ھەموو ئەوانەی لە زەویدان نەھاتۆتەدی و اللە نەیکردوون بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كلّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَن اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلالَةُ} صدق الله العظيم [النحل:36].

لەپاشان دێینە سەر بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِلا مَنْ رَحِمَ ربّك وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم،

ئەوە بریتیە لەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە جیای کردۆتەوە لە سەردەمەکەیدا، تا لە سەردەمەکەی کۆتایی بە جیاوازی و ناکۆکیەکان بھێنێت، جا بەهۆی ئەوەوە ھیدایەتی ھەموو ئوممەت بدات و بیانکات بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست، تا ئامانجەکەی ئیمام مەھدی و پشتیوانەکانی بێتەدی، چونکە ئەوان ڕازیبوونی اللە یان کردووە بە ئامانج نەک بە ھۆکارو ئامراز {وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ} صدق الله العظيم.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن؛ شارەزا بەحاڵی اللە ی ڕەحمان ئەوکەسەی اللە فێری ئەوەی کردووە کە نەتانزانیوە؛ بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ئیمام ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 08:54 AM