الموضوع: من مه‌هدی چاوه‌روانكراوم به‌بێ درۆ ئه‌ی‌ داواكاری زانست وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت

1

من مه‌هدی چاوه‌روانكراوم به‌بێ درۆ ئه‌ی‌ داواكاری زانست وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت..

ئیمام ناصر محمد يه‌مانی
01 - 02 - 1429 کۆچی
09 - 02 - 2008 زایینی
11:52 ئێواره‌
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=4390
ـــــــــــــــــــ


من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوم به‌بێ درۆ ئه‌ی‌ داواكاری زانست وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت..
وە (فارس الصحراء) چەندە پیاوێکی چاکە لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان ئەوانەی بەر لە سزا ئایەتەکانی کتێب بەڕاست دادەنێن ..



بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، دواتر..
بۆ برای به‌ڕێزم‌‌ داواكاری زانست، به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ هه‌موو زانایانی موسڵمانان له‌وانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م به‌یانی حه‌ق و ڕاست و دروستی قورئانه‌ له‌ ئینته‌رنێتی جیهانی ئاگادارن یاخود کۆپیەکیان پێ گه‌یشتووه‌، لە اللە بترسن جا هه‌موو موسڵمانان له‌ ئەستۆی ئێوەدان، چونکە ئەگه‌ر ئه‌مه‌تان به‌ڕاست دانا ئه‌وانیش به‌ڕاستی داده‌نێن، وه‌ ئەگه‌ر به‌درۆتان زانی ئه‌وانیش به‌درۆی دەزانن، جا ئەگه‌ر بینیتان له‌سه‌ر ڕاستیم ئه‌وا له‌ بەرامبەر ڕاستی بێده‌نگ مه‌بن كه‌سی بێده‌نگیش له‌ به‌رامبه‌ر ڕاستی شه‌یتانێكی ڵاڵه، وه‌ ئه‌گه‌ر بینیتان له‌سه‌ر گومڕاییه‌كی ئاشكرام به‌هه‌مان شێوه‌ ڕەوانیه‌ بێده‌نگ بن، بۆ ئەوەی بانگه‌وازکار ناصر محمد یه‌مانی موسڵمانان گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌كات ئەگه‌ر ده‌مبینن له‌سه‌ر گومڕاییه‌كی ئاشكرام، جا وه‌رن به‌رگری له به‌ها پیرۆزەکانی ئه‌م ئایینە بكه‌ن ئەگه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ داخەوە من هه‌ندێک له‌ زانایانی موسڵمانان ده‌بینم کاتێک گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن جا ده‌رباره‌ی ئایین مشتومڕم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن تا ئەوکاتەی بە حەق به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بم و شکستی پێدەهێنم جا له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆی ڕوون بوویه‌وه‌ اللە ده‌سه‌ڵاتەکەمی به‌ زانست له‌ كتێبی قورئانی گه‌وره‌ به‌سه‌ر هه‌موو زانایانی ئوممه‌تدا زیادكردووه‌ ئەوا پاشه‌كشه‌ ده‌كات و دانم پێدانانێت.

وه‌ منی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: من لە خۆمه‌وه‌ نه‌موتووه‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوم؛ به‌ڵكو لەسەر ئەمە باپیره‌م محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فه‌توای بۆ داوم، به‌ڵام محمد نێردراوی اللە ده‌زانێت ڕوئیا حوكمی شه‌رعی له‌سه‌ر بنیات نانرێت، بۆیەش اللە ی پایەبەرز بە مۆڵەتی خۆی به‌ڵگه‌ی به‌ڕاستدانانی ڕوئیاكه‌ی كردووه‌ به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێک لە قورئانەوە گفتوگۆم له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وا هه‌ر من بە حەق به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بم، جا ئەی گەلی موسڵمانان ئەگەر هەر بەڕاستی بینیتان هیچ زانایەک ناتوانێت لە قورئان مشتومڕو گفتوگۆم لەگەڵ بکات و لەو کاتەدا هەر من بە حەق بەسەریدا زاڵ دەبم و شکستی پێدەهێنم؛ ئەوا لەڕاستیدا بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکە بۆ زاناو نەزانەکانتان لەسەر ئەرزی واقع لە گفتوگۆکە ڕوون بۆتەوە، جا ڕەوانیە لەبەرامبەر ڕاستی بێدەنگ بن، ئه‌مه‌ش بەڵگەی اللە یە له‌سه‌رتان کاتێک ڕوئیاكه‌ی بە حەق به‌ڕاست گه‌ڕاندووه‌، جا هه‌تاكه‌ی بێده‌نگی لەبەرامبەر ڕاستی؟

ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان له‌ نێوانی من و زاناكانتان ببن به‌ شاهێدی حه‌ق، جا ئەگه‌ر ئه‌وانتان بینی به ‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی ڕوون و ئاشكرا شکستیان پێ هێنام؛ ئەوا لە ڕاستیدا خراپه‌ی من بۆ موسڵمانان تەواو دەبێت تا چیتر ئوممه‌ت گومڕا نه‌كه‌م، وه‌ ئه‌گه‌ر بینیتان اللە منی گێڕاوه‌ به‌وکەسەی به ‌ده‌سه‌ڵاتی زانستی قورئانی گه‌وره‌ زاڵ بم به‌سه‌ریاندا؛ ئەوا بۆتان ڕوونده‌بێته‌وه‌ من مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوم.

وه ‌منی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق ئیمام ناصر محمد یه‌مانی فه‌توا ده‌ده‌م به‌وه‌ی:
یه‌كه‌م:
ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕەکەتان سەبارەت بە سزای گۆڕ کە ده‌ڵێن‌ له‌سەر جه‌سته‌ی ناو چاڵێکدایە، جا تەواوی ئه‌مه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌، وه‌ اللە ده‌رباره‌ی ئەمە هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی زانستی له‌ قورئانی گه‌وره‌ دانه‌به‌زاندووه‌، به‌ڵكو قورئان ڕەتی دەکاتەوەو ئەوە دوپات دەکاتەوە سزا لەدوای مردن له‌ ژیانی به‌رزه‌خی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زیندوو ده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕوح به‌بێ جه‌سته‌ له‌ ئاگرە.

دووه‌م: ده‌رباره‌ی بیروباوه‌ڕەکەتان له‌ به‌ڕاستدانانی گێڕانەوەکان (ڕیوایەتەکان) بۆ ئاشوبەکەی مه‌سیحی ده‌جال به‌وه‌ی گوایه‌ اللە پشتگیری لێده‌كات به‌ كۆمه‌ڵێک موعجیزه‌، جا ده‌ڵێت ئه‌ی ئاسمان باران ببارێنه‌ ئەویش ده‌یبارێنێت، وه‌ ده‌ڵێت ئه‌ی زه‌وی بیڕوێنه‌ ئەویش ده‌یڕوێنێت، وه‌ مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌، جا پیاو دەکات به‌ دوو پارچەو به‌ نێوان پارچه‌كانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و پاشانیش زیندووی ده‌كاته‌وه‌، به‌و مانایه‌ی هەروەک وایدادەنێن مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام من تەواوی ئه‌مه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌و نکۆڵی لێده‌كه‌م. جا اللە به‌ نیشانه‌ی موعجیزه‌ پشتگیری له‌ کەسانی بەتاڵ ناكات، جا ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یڵێن وه‌ک ئەوەیە اللە بێباوه‌ڕی بۆ بەندەکانی بوێت؛ به‌ڵكو اللە به‌ نیشانە موعجیزه‌ییه‌كان پشتگیری به‌ڕاستدانانی بانگه‌وازی حه‌ق دەکات، به‌ڵام من ده‌رباره‌ی ئاشوبەکەی مه‌سیحی ده‌جال فه‌توا ده‌ده‌م بەوەی جگە لە به‌هه‌شت و ئاگرێک هیچی تر نیە، جا هه‌رچی ئاگره‌كه‌یه‌ ئه‌وا هه‌ر كه‌سێکیش له‌ ئێوه‌ ده‌توانێت بیكاتەوه‌، هه‌رچی به‌هه‌شته‌كه‌شه‌ ئەوا به‌هه‌شتی اللە یە له‌ زه‌وی کە له‌ ناخی (ناوه‌وه‌ی) زه‌ویه‌كه‌تان له‌ ژێر خاک دایە، له‌ زه‌ویه‌كی بۆنخۆشکراوی ڕاخراو به‌ سه‌وزایی باری هێناوەو اللە به‌ یه‌ک ئاست له‌ به‌رزایی و نزمایی زۆر به‌ ڕێكی دروستی كردووه‌، ‌هه‌رخۆشی زاتێکی کارسازو کاربه‌جێیه، جا لە ڕاستیدا له ‌قورئانی گه‌وره‌ بە وردی ئه‌مه‌مان ڕوونكردۆته‌وه‌ کە بریتیه‌ له‌ زه‌وی دوو خۆرهه‌ڵاته‌كه‌، جا له‌ دوو لای به‌رامبه‌ر یه‌كتر‌ خۆری لێهه‌ڵدێت، په‌روه‌ردگارەکەشی اللە یە نه‌ک مه‌سیحی ده‌جال. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ} صدق الله العظيم [الرحمن:١٧].

هه‌روه‌ها بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الرَّحْمَٰنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَىٰ ﴿٥﴾ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ الثَّرَىٰ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [طه].

وه‌ لە ڕاستیدا فه‌رمانمان پێكردن به‌ جێبه‌جێكردنی بۆ پشتڕاستکردنەوەی، جا ئەوکاتە به‌یانه‌ حه‌ق و ڕاست و دروستەکەی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع ده‌بینن.

سێیه‌م: ده‌رباره‌ی سنورێک لە سنورە شه‌رعیەکان سەبارەت بە بەردباران (ڕەجم كردن) ـی پیاوو‌ ئافره‌ته‌ زیناكاره‌ خاوەن هاوسه‌ره‌كان به‌وه‌ی اللە فه‌رمانی به‌مه‌ پێنه‌كردوون، به‌ڵكو سنورەکەیان سه‌د جه‌ڵده‌ بۆ پیاوو ئافره‌ته‌ زیناكاره‌ ئازاده‌كان، وه‌ په‌نجا جه‌ڵدیش بۆ پیاوو ئافره‌ته‌ بەندەکان، جا ئەگەر خاوه‌ن هاوسه‌ر بن یان سه‌ڵت، ئه‌وه‌شمان بە وردی له‌ قورئانی گه‌وره‌ بۆ خاوه‌ن ژیری و هۆشمه‌نده‌كان له‌ ئێوه سه‌لماندووه‌.

چواره‌م: ده‌رباره‌ی بیروباوەڕەکەتان له‌ زیندووكردنه‌وه‌؛ کە زۆربه‌تان پێتان وایە یه‌ک زیندووبوونه‌وه‌ هه‌یه‌، جا ده‌ڵێین: به‌ڵكو له‌ كتێبدا زیندووبوونه‌وه‌یه‌كی تریش هه‌یه‌ هەر له‌م دنیایه‌دا، جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوختان لەسەر اللە هه‌ڵده‌به‌ستن له‌كاتێكیشدا ده‌زانن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ لاتان، به‌ڵام دواتر مه‌سیحی ده‌جال ئه‌م زیندووكردنه‌وه‌ سنورداره‌ كه‌ بۆ هه‌ندێک له‌ مردووه‌كانه (نه‌ک هه‌موو مردووه‌كان) بۆ خۆی ده‌قۆزێته‌وه‌، جا ده‌ڵێت ئه‌م ڕۆژه‌ ڕۆژی نه‌مریه‌، وه‌ ده‌شڵێت خۆی اللە یە، وه‌ ده‌ڵێت ئاگرو به‌هه‌شتی له‌لایه‌و ‌ده‌شڵێت خۆی مه‌سيح عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌، وە دەڵێت خۆی اللە ی په‌روه‌ردگاری هەموو خەڵکی جیهانه‌، له‌كاتێكدا بۆ كوڕی مه‌ریه‌م نه‌بووه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ بكات؛ به‌ڵكو درۆزنه‌ بۆیەش پێی ده‌ڵێن مه‌سیحی درۆزن، به‌و مانایه‌ی مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌می حه‌ق نیه‌، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌م نیه‌ ئه‌وه‌یه‌؛ ده‌ڵێت خۆی اللە یە له‌كاتێكدا بۆ كوڕی مه‌ریه‌م نه‌بووه‌ ئه‌م قسه‌یه‌ بكات؛ به‌ڵكو ئەو هەمان ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێت کە كاتی خۆی لە بێشکەدا به‌ نەوەی ئیسرائیلی وت: {قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ} صدق الله العظيم [مريم:٣٠].

پێنجه‌م: كوفر به‌م بیروباوه‌ڕه‌تان ده‌كه‌م کە له ‌ئه‌نجامی فه‌رمووده‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه‌ هاتووە به‌وه‌ی ده‌ڵێت گوایە سوره‌تی (الٳخلاص) به‌ سێیه‌كی قورئان هه‌یه‌، جا ئه‌مه‌ پیلانێكی یه‌هودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی اللە بكه‌نه‌ یه‌كێک له‌ سێ پەرستراوەکەو‌ اللە بكه‌ن به‌ سێیه‌كی كتێب و‌ مه‌سیح سێیه‌ک و مه‌ریه‌میش سێ یه‌كه‌كه‌ی تر له‌ كتێبدا! جا چۆن بیروباوه‌ڕتان وایه‌ ئه‌مە فه‌رمووده‌یه‌كه‌ له‌لایەن محمد نێردراوی اللە وە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ وه‌ چۆن سوره‌تی (الٳخلاص) کە تایبه‌ته‌ به‌ وه‌سفی زاتی په‌روه‌ردگار پاک و بێگه‌ردی بۆی ده‌كاته‌ سێیه‌كی قورئان؟ جا ئایا ده‌زانن بوختانكاران له‌سه‌ر اللە و نێردراوەکەی چیان له‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ دەوێت؟ ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه‌ به‌ڕاست دانانێک بۆ بیروباوه‌ڕی به‌تاڵ به‌وه‌ی اللە ته‌نها سێیه‌كی كتێبه‌و سێ له‌ یه‌كیشی مه‌سیح عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و دایكیشی سێ له‌ یه‌كه‌كه‌ی تر؛ به‌ڵكو ئێوه‌ په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان دابه‌شكردووه له‌كاتێكیشدا نازانن ئه‌ی گه‌لی موسڵمانان، یان ئێوه‌ تێناگه‌ن له‌وه‌ی له‌ سوره‌تی (الٳخلاص) دا هاتووه‌ کە ئەوە ده‌ڵێت کاتێک اللە تێیدا ده‌فه‌رموێت تاک و ته‌نهایەو هیچ پەرستراوێک نیه‌ جگە لە ئه‌و نەبێت، هەرخۆی تواناو هێزی بێ سنورەو نیازی به‌ كه‌س نیەو هه‌موو ئاتاجی ئه‌ون، وه‌ هیچ که‌سی لێ نه‌بووەو خۆشی له که‌س نه‌بووه، وه‌ هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوەو ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه له‌ به‌رامبه‌ریه‌وه بوه‌ستێت و هاوشانی بێت.

كه‌واته‌ ئایه‌ته‌كه‌ ده‌رباره‌ی زاتی اللە پاک و بێگه‌ردی بۆی قسه‌ ده‌كات، جا چۆن اللە ده‌كه‌ن به‌ سێیه‌كی قورئان ئایا تێناگەن؟

له‌وه‌یه‌ یه‌كێكتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "به‌ڵكو مه‌به‌ستی پاداشته‌كه‌یه‌". جا ده‌ڵێین به‌ڵكو ئه‌مه فێڵێکە له‌لایه‌ن بوختانكارانه‌وه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستی به‌ڵكو پاداشت له‌ خوێندنه‌و‌ه‌ی قورئان وه‌ک محمد نێردراوی اللە فێری كردوون‌ ‌‌- درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئه‌وه‌یه‌ خوێنه‌ری قورئان به‌ هه‌ر پیتێکی چاكه‌یه‌كی بۆ هه‌یەو ناڵێم {أَلَمْ} پیتێكه‌ به‌ڵكو ئه‌لف پیتێكەو‌ لام پیتێكه‌ و میم پیتێكه. ‌به‌هه‌مان شێوه‌ دووڕووه‌كان له‌ ڕێی ئه‌م فه‌رمووده‌یەوه‌ ده‌یانه‌ویت له‌ قورئان ورد نه‌بنه‌وه‌و بڵێن لەبەرئەوەی سوڕه‌تی (الٳخلاص) به‌ سێیه‌كی قورئان هه‌یه‌ ئه‌وا سێجار له‌ ڕۆژێكدا دەیخوێنمەوە، ئیتر وه‌ک ئه‌وه‌یە قورئانم لە ڕۆژێکدا خه‌تم كردبێت! جا له‌پاش ئه‌وه‌ پشتده‌كاته‌ ئه‌وه‌ی بیر له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی گه‌وره‌ بكاته‌وه‌و به‌ سێجار خوێندنه‌وه‌ی سوڕه‌تی (الٳخلاص) له‌ ڕۆژێكدا وازدەهێنێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی قورئانی هه‌موو خوێندبێته‌وه‌ جا (بە گوێرەی بیروباوەڕەکەی) پێویست به‌وه‌ ناكات بە خوێندنه‌وه‌ی قورئان خۆی ماندوو بكات!

به‌ڵام ناصر محمد یه‌مانی دەربارەی سوڕەتی (الٳخلاص) فه‌تواتان بۆ ده‌دات به‌وه‌ی ڕاستی هەموو ئەو شتانەیە کە قورئانی گه‌وره‌ بانگه‌وازی بۆ ده‌كات، وه‌ ڕێنمایی ده‌کات بۆ ڕێگای ڕاستی ئه‌و اللە یەی باڵاده‌ستەو شایسته‌ی‌ سوپاسگوزاریە، کە سیفاته‌كانی زاتی خۆی له‌ سوڕه‌تی (الٳخلاص) دا پێناساندوون، به‌وه‌ی ئه‌و تاک و ته‌نهایەو‌ هیچ پەرستراوێک نیه‌ جگە لە ئه‌و نەبێت، هەرخۆی تواناو هێزی بێ سنورەو نیازی به‌ كه‌س نیەو هه‌موو ئاتاجی ئه‌ون، وه‌ هیچ که‌سی لێ نه‌بووەو خۆشی له که‌س نه‌بووه، وه‌ هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوەو ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه له‌ به‌رامبه‌ریه‌وه بوه‌ستێت و هاوشانی بێت.

وه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ قورئانی گه‌وره‌و هه‌موو كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانیشدا هاتووه‌ بانگەواز بۆ به‌ڕاستدانانی ئه‌وه‌ دەکات کە له‌ سوره‌تی (الٳخلاص) دا هاتووه‌، وه‌ باقی قورئانیش ده‌بینن قسه‌ ده‌رباره‌ی ئەو ڕاستیە دەکات کە لە سوڕەتی (الٳخلاص) دا هاتووەو بانگەوازتان ده‌كات بۆ بە تاک و تەنها گرتنی په‌روه‌ردگاره‌كه‌تان به‌وه‌ی تاک و ته‌نهایه‌و‌ هیچ پەرستراوێک نیه‌ ته‌نها ئه‌و نەبێت و دووەمی نیە، وە هیچ که‌سی لێ نه‌بووەو خۆشی له که‌س نه‌بووه، وه‌ هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوەو ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه له‌ به‌رامبه‌ریه‌وه بوه‌ستێت و هاوشانی بێت، ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ قورئانی گه‌وره‌دا هاتووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له ‌هه‌موو كتێبه‌ ئاسمانیه‌كانی پێش خۆشی.


اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الأنبياء:٢٥].

جا چۆن ئه‌مە ده‌كه‌نه‌ سێیه‌كی قورئان، ئایا تێناگەن؟ به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ قورئاندا هاتووه‌ بانگەواز بۆ ڕاستی ئه‌م وتە قورس و سه‌نگینه‌ ده‌كات کە بریتیه‌ له‌وه‌ی هیچ پەرستراوێک نیه‌ جگه‌ له‌ الله‌ ی تاک و ته‌نها نەبێت، وه‌ به‌ شتێكی تریش نازانم له‌ کێش و قورساییدا له‌م قسه‌یه‌ قورس و سه‌نگینتر بێت ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌شی له‌ نێوانیاندایه‌ له‌ ده‌ستێكدابن و وشه‌ی ته‌وحیدیش له‌ ده‌ستێكی تر، جا وشه‌ی هیچ پەرستراوێک نیه‌ ته‌نها الله‌ ی تاک و ته‌نها نه‌بێت‌، وه‌ هیچ که‌سی لێ نه‌بووەو خۆشی له که‌س نه‌بووه، وه‌ هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوەو ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه له‌ به‌رامبه‌ریه‌وه بوه‌ستێت و هاوشانی بێت (لا إله إلا الله الأحد لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفواً أحد) هه‌ر قورسترو سه‌نگینتر ده‌بێت، جا چۆن فه‌توا ده‌رباره‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌تان بده‌م به‌وه‌ی سێیه‌كی قورئانه‌؟ ئایا لە اللە ناترسن؟‌ ‌

شه‌شه‌م: ئەم بیروباوه‌ڕه‌‌ بەتاڵەتان ڕەت دەکەمەوە کە دەڵێت ڕێگای ڕاست (صراط المُستقيم) به‌ره‌و ئاگری دۆزەخت ده‌بات، له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌ زانایانی ئوممه‌ت یان یه‌كێک له‌ موسڵمانان بیه‌وێت بڵێت: "ئه‌وه‌ كێیه‌ ده‌ڵێت ڕێگای ڕاست به‌ره‌و ئاگری دۆزەخت ده‌بات؟". جا ده‌ڵێین: بیروباوه‌ڕی به‌تاڵی هەڵبەستراو ڕێگای حه‌ق و ڕێگای به‌تاڵی كردووه‌ به‌ یه‌ک ڕێگا کە به‌سه‌ر ئاگری دۆزەخدا تێپه‌ڕده‌بێت، جا دەڵێت هاوەڵانی ئاگر ده‌كه‌ونه‌ ئاگره‌وه‌و هاوه‌ڵانی به‌هه‌شتیش ئه‌م ڕێگایه‌ی سەر ئاگری دۆزەخ تێده‌په‌ڕێنن و پاشان ده‌خرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه.

ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت لەوەیە یەکێکتان بیه‌وێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "به‌ڵكو ڕێگای ڕاست تیژتره‌ له‌ شمشێرو باریكتریشه‌ له‌ مو، ئه‌مه‌ش ئه‌وەیە کە پێغه‌مبه‌ر درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی، وه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ به‌سه‌ر ئاگردا تێپه‌ڕ ده‌بێت جا هاوه‌ڵانی ئاگر ده‌كه‌ونه‌ ناوی". له‌پاش ئه‌وه‌ ئایه‌ته‌ پێکچووەکان -موته‌شابیهه‌كان- م بۆ دەهێنێته‌وه‌ کە لە ڕواڵەتدا له‌گه‌ڵ گێڕانەوە (ڕیوایەتە) هەڵبەستراوەکان ڕێككه‌وتووه‌؛ له‌كاتێكدا ئه‌م ئایه‌تانه‌ هێشتا پێویستیان به‌ لێكدانه‌وه هه‌یه‌ جا ده‌ڵێت: "ئه‌ی ناصر یه‌مانی یان ئەوەت نه‌خوێندۆته‌وه‌ کە اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت‌: {وَإِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ عَنِ الصِّرَاطِ لَنَاكِبُونَ} صدق الله العظيم [المؤمنون:٧٤].

به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ی ناصر یه‌مانی ئه‌وه‌ت نه‌خوێندۆته‌وه‌ كه‌ اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم]؟".

جا له‌پاش ئه‌وه‌ مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق ئیمام ناصر محمد یه‌مانی وەڵامی ده‌داته‌وه‌و پێتان ده‌ڵێم: ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت به‌ڕاستی من بۆ لای حوكم كردن به‌ ئایه‌ته‌ پێکچووەکان -موته‌شابیهه‌كان- کە لە ڕواڵەتدا له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ هەڵبەستراوەکان ڕێکدەکەون بانگەواز ناکەم؛ به‌ڵکو بۆ لای حوكم كردن به‌ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌ ڕوون و ئاشكراكان بانگەوازتان دەکەم، ئه‌و ئایەتانەی اللە نه‌یگێڕاوه‌ به‌ داخ و ئه‌سه‌فی ناصر یه‌مانی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش کە له‌ زانستدا ڕۆده‌چن تا لێكدانه‌وه‌كانیتان بۆ بهێنن؛ به‌ڵكو اللە كردوونی به‌ كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌تێكی ڕوون و ئاشكراو دیار لەبەرئەوەی ئه‌م ئایه‌تانه‌ دایک و بنچینه‌ی كتێبەکەن، بۆیە اللە كردوونی به‌ ئایه‌تی ڕوون و ئاشكرا بۆ زاناو نه‌زانه‌كانتان، جا كه‌س لێی لانادات ته‌نها له‌ناوچووه‌كان نه‌بن،‌ وه‌ بێگومان ئه‌وانه‌ی لاری و لادان لەدڵەکانیاندا هەیە له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م حه‌قه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌ی تێیاندایه شوێن ئایه‌ته‌ پێکچووەکان - موته‌شابیهه‌كان - دەکەون کە لە ڕواڵەتدا لەگەڵ فه‌رمووده‌و گێڕانەوە (ڕیوایەتە) هەڵبەستراوەکان ڕێک دەکەون، وە ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌ ڕوون و ئاشکراکانیش پشتگوێ دەخەن و ده‌ست به‌ ئایه‌ته‌ پێکچووەکان - موتەشابیهـ - ـەوه‌ دەگرن کە لە ڕواڵەتدا لەگەڵ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كاندا ڕێک دەکەون، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌لماندنی فه‌رمووده‌ هەڵبەستراوەکەی ده‌وێت، چونکە ده‌یه‌وێت ته‌نها ده‌ست به‌ سوننه‌ته‌وه‌ بگرێت، له‌م لاشه‌وه‌ ئایه‌ته‌ پێکچووەکانی قورئان سه‌رسامی كردوون کە لە ڕواڵەتدا له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمووده‌ هەڵبەستراوە ڕێک دەکەوێت، هەرچەندە ده‌زانێت ئه‌م ئایه‌تانه‌ هێشتا پێویستیان به‌ لێكدانه‌وه‌ (تەئویل) هه‌یه‌، جا واده‌زانێت ئه‌م فه‌رموودانه‌ بۆ لێکدانەوەی ئه‌م ئایه‌تانه‌ هاتوون‌، جا به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌یه‌وێت لێکدانەوەی ئایه‌ته‌ پێکچووەکەی قورئان بکات، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فه‌رموویه‌تی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:٧].

وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو له‌م‌ ئایه‌ته‌ وردببنەوە کە هۆشداریتان پێدەدات له‌ شوێنکەوتنی ئایه‌ته‌ پێکچووەکان - موتەشابیهەکان - کە لە ڕواڵەتدا لەگەڵ فه‌رمووده‌ هەڵبەستراوەکان ڕێک دەکەون هەرچەندە ئەم فه‌رموودانه‌ش دژو پێچەوانەی ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كانی قورئانن له‌ خودی بابه‌ته‌كه‌، ئه‌وا دواتر ده‌بینن اللە بەوانە دەڵێت کە شوێن ئایەتە پێکچووەکان ده‌كه‌ون بەوەی ئه‌م كه‌سانه‌ ئاشوب بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، جا ئایا وا گومان ده‌به‌ن ئه‌و زانایه‌ی شوێن ئایەتە پێکچووەکە كه‌وتوه‌ ئاشوبی بۆ ئوممەتەکەی ده‌وێت؟ نه‌خێر پاشانیش نه‌خێر، جا ئەگه‌ر ئاشوبی بۆ ئوممەت ویستبا ئه‌وا اللە ده‌رباره‌ی نه‌یده‌فه‌رموو ئه‌و بەهەمان شێوە لێكدانه‌وه‌ی به‌ حه‌قی قورئانی ده‌وێت له‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز ده‌فه‌رموێت:‌ {ابْتِغاءَ الفِتْنَة وَابْتِغاءَ تَأْويلِهِ}.

كه‌واته‌ ئایا مه‌به‌ستی ئه‌م ئایه‌ته‌ چیه‌ کە ده‌رباره‌ی ئه‌م زانایانه‌ قسه‌ ده‌كات به‌وه‌ی ئاشوب بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه لێكدانه‌وه‌ی قورئانیان ده‌وێت؟‌

جا به‌ حه‌ق فه‌تواتان بۆ ده‌ده‌ین به‌وه‌ی ئه‌وانه‌ له‌م زانا موجته‌هیدانه‌ن کە ده‌یانه‌وێت لێکدانەوەی ئایه‌ته‌ پێکچوو - موته‌شابیهه‌كان - ـی قورئان بكه‌ن کە لە ڕواڵەتدا له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمووده‌ هەڵبەستراوانەی ده‌ستیان پێوه‌ گرتووه‌ ڕێک دەکەوێت، جا واگومان ده‌به‌ن ئه‌م فه‌رموودانه‌ بۆ لێکدانەوەی ئه‌م ئایه‌ته‌ پێکچووانە هاتوون کە له‌ ڕواڵەتدا لەگەڵ فه‌رمووده‌ هەڵبەستراوەکان ڕێک دەکەون، جگه‌ له‌وه‌ی نازانن ئه‌م فه‌رموودانه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌ مرۆڤەکانی جولەکەوە هەڵبەستراون؛ به‌ڵكو واگومان ده‌به‌ن له‌لایەن نێردراوی اللە وەن درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.

وه‌ ئه‌ی برایانی موسڵمانانم ئه‌وه‌ی ده‌مویست بیڵێم ئه‌وه‌یه‌: له‌به‌رچی واز له‌ لێكدانه‌وه‌ی ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیهەکان - ناهێنن، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌س بە لێكدانه‌وه‌كانیان نازانێت ته‌نها اللە نەبێت، وه‌ فێری ئه‌وانه‌ی ده‌كات کە له‌ زانستدا ڕۆچوون، جا له‌پاش ئه‌وه‌ ده‌ست به‌ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌ ڕوون و ئاشكراكان بگرن؟ ئه‌و ئایه‌تانه‌ی اللە كردوونی به‌ دایک و بنچینه‌ی كتێبەکە بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی موسڵمان، وه‌ كه‌س لێیان لانادات ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌ناوچووه‌؟، جا ئه‌گه‌ر بۆ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كان ده‌رباره‌ی ڕێگای ڕاست (صراط المستقيم) گەڕانەوە ئه‌وا دواتر لە کتێبەکەی اللە ده‌بینن ڕێگای ڕاست بریتیه‌ له‌ ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری کە ئه‌وه‌ی بیگرێته‌ به‌ر بۆ نیعمه‌ت ده‌یبات نه‌ک بۆ دۆزەخ، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌ ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌ نه خه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات، وه‌ ئه‌وه‌ی مردو ئه‌م ڕێگایه‌ی گرته‌به‌ر ئه‌وا ده‌بینین ڕێگای ڕاست (سیرات) ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌، چونكه ده‌بینین ڕێگای ڕاست به‌ره‌و نیعمه‌تی به‌هه‌شتی ده‌بات نه‌ک خه‌ڵكی لە ڕۆژی دوایی به‌سه‌ر ڕێگای ڕاستدا بڕۆن، نه‌خێرو نه‌خێر، جا له‌وێدا هیچ كاروكرده‌وه‌یه‌ک به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ نیه‌؛ به‌ڵكو تێپه‌ڕبوون و گرتنی ڕێگای ڕاست له‌ دنیادایه‌ تا ئه‌و كاته‌ی مردنی بۆ دێت له‌كاتێكدا له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری بێت، جا له‌پاش ئه‌وه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.

به‌ڵكو ڕێگای ڕاست رێگایه‌كی مه‌عنه‌وی بیروباوه‌ڕیه‌؛ ڕێگای دڵێكی بینایه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگای ڕاستی اللە ی باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری بگرێتەبەر با به‌ كاروكرده‌وه‌ی چاک کاربکات و هیچ كه‌سێک نه‌كاته‌ شه‌ریک و هاوه‌ڵ له‌ په‌رستنی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، جا ئه‌مه‌ ڕێگاو ڕێبازی‌ چاكه‌كارانه‌‌. هه‌رچی ڕێگاو ڕێبازه‌كه‌ی تره‌ ئه‌وا بریتیه‌ له‌ ڕێگای تاغوت و به‌ره‌و‌ ئاگری دۆزەخی ده‌بات، جا ئەگه‌ر مردو له‌سه‌ر ڕێگای گومڕایی و سه‌رلێشێواوی بوو ئه‌وا ده‌خرێته‌ ئاگره‌وه‌.

وه‌ اللە ڕێگای چاكه‌كاران و ڕێگای بێباوه‌ڕانی نه‌كردووه‌ به‌ یه‌ک ڕێگاو به‌ره‌و ئاگری دۆزەخیان ببات، چۆن بڕیاری واده‌ده‌ن؟ به‌ڵكو ئه‌مانه‌ دوو ڕێگان له‌ دوو ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌دا، جا ده‌بینن ڕێگایه‌كی ئه‌وه‌ی بیگرێته‌به‌ر ڕازی بوونی اللە بەدەست دەهێنێت، هه‌رچی ڕێگاكه‌ی تره‌ ئه‌وه‌ی بیگریته‌ به‌ر تووڕه‌یی اللە ی به‌ده‌ستهێناوه‌و دوژمنه‌كه‌ی شه‌یتانی نه‌فره‌تلێكراوی ڕازیكردووه‌. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {أَلَمْ نَجْعَلْ لَهُ عَيْنَيْنِ ﴿٨﴾ وَلِسَانًا وَشَفَتَيْنِ ﴿٩﴾ وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ ﴿١٠﴾} صدق الله العظيم [البلد].

جا ڕێگای حه‌ق به‌ره‌و نیعمه‌تت ده‌بات و ڕێگای تاغوتیش بانگی دەستەکەی ده‌كات تا ببن به‌ هاوه‌ڵی ئاگری دۆزەخ. اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا} صدق الله العظيم [الانسان:٣]،

جا ئەگه‌ر ڕێگای حه‌ق و ڕاست و دروستی گرتبێته‌ به‌ر ئه‌وا له‌ سوپاسگوزارانه‌ بۆ په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی، وه‌ ئه‌گه‌ر بەرەودوا پشتی هه‌ڵكردو ڕێگایەکی گرتەبەر کە دژو پێچەوانەی ڕێگای ڕاست بوو ئه‌وا له‌ بێباوه‌ڕانه‌.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌ت له‌ كتێبدا نابینم لە ڕۆژی دوایی گرتنەبەری ڕێگای ڕاست له‌سه‌ر ئاگری دۆزەخ بوونی هەبێت؛ به‌ڵكو ئه‌مه‌ له‌ دنیادایه‌، جا ئای سەرسامی له‌م قسه‌یه‌تان! ئایا نابینن له‌ ڕۆژێكدا چه‌ندین جار له‌ هه‌موو ڕكاته‌كان ده‌ڵێن: {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ﴿١﴾ الْحَمْدُ لِلَّهِ ربّ العالمين ﴿٢﴾ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ﴿٣﴾ مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ﴿٤﴾ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ﴿٥﴾ اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿٦﴾ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [الفاتحة].

به‌ڵام ئێوه‌ بە بیروباوەڕەکەی خۆتان ڕێگای ڕاست و چه‌وتتان كردووه‌ به‌ یه‌ک ڕێگا، هەرچەندە لە دوعای سورەتی فاتیحەشدا ده‌ڵێن ڕێگای ئه‌وانه‌ نا كه خه‌شم و قینیان لێگیراوه‌:‌ {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ﴿٦﴾ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ} صدق الله العظيم،

وه‌ له‌ هه‌موو ئەو ئایه‌تانەی باس لە سیرات دەکەن له‌ كتێبەکەی اللە ده‌بینن له‌ دنیادا ڕێگایه‌كی مه‌عنه‌وی بیروباوه‌ڕیه‌ کە ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی دڵێكی بینان ده‌یگرنه‌ به‌ر، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَهُدُوا إِلَى الطَّيِّبِ مِنَ الْقَوْلِ وَهُدُوا إِلَىٰ صِرَاطِ الْحَمِيدِ} صدق الله العظيم [الحج:٢٤].

جا چۆن ڕێگای ڕاست به‌ره‌و ئاگری دۆزەخت ده‌بات پاشان بۆ به‌هه‌شت؟ ئایا تێناگەن؟ له‌ كاتێكدا ئه‌م ڕێگایه‌ بریتیه‌ له‌ ڕێگای ئه‌من و ئاسایش، وه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی لە ڕۆژی قیامەتدا بە سەلامەتی دێت، جا ئایا له‌ اللە ناترسن؟ اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ} صدق الله العظيم [المؤمنون:٧٣].

وه‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگایه‌ له‌ دنیادایه‌‌ نه‌ک له‌ ڕۆژی دوایی، هه‌رچی له‌ ڕۆژی دواییە ئه‌وا ڕێگای به‌هه‌شت و ئاگر مه‌عنه‌وی نیه‌، به‌ڵكو ڕێگای به‌هه‌شت به‌ره‌و به‌هه‌شتت ده‌بات و ڕێگاكه‌ی تر به‌ره‌و ئاگری دۆزەخت ده‌بات، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات]

واشنازانم ئه‌م ئایه‌ته‌ پێویستی به‌ لێكدانه‌وه‌ هه‌بێت به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه‌ له‌ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌ ڕوون و ئاشكراكانه‌ کە ده‌ریده‌خات ڕێگای به‌ره‌و ئاگر هه‌مان ڕێگا‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شت نیه‌، به‌ڵام ئێوه‌ به‌پێی بیروباوه‌ڕه‌كه‌تان كردووتانن به‌ یه‌ک ڕێگا کە به‌ره‌و ئاگری دۆزەخت ده‌بات، هه‌مان ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شتت دەبات، به‌ڵكو پێتان وایە کاتێک هاوەڵانی ئاگر به‌سه‌ریدا دەڕۆن ده‌كه‌ونه‌ ناو ئاگره‌كه‌وه‌! جا ئەگه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ ڕاست بووایه‌ ئه‌وا ئه‌م ئایه‌ته‌تان لە قورئان نه‌ده‌دی به‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردووه‌ ڕێگای به‌ره‌و ئاگر بریتی نیه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و ڕێگایه‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شتت دەبات، وه‌ هه‌رگیز ئه‌م ئایه‌ته‌ش ته‌فسیر ناكه‌م چونكه‌ ئایه‌تێكی ڕوونه‌، ‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ قورئانی گه‌وره‌دا ئایەتێک هه‌یه‌ کە هەر له‌ ڕیزی ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كانەو ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌ی هاوه‌ڵانی ئاگر به‌ره‌و ڕووی ئاگر ڕاپێچ دەکرێن بۆ حه‌وت كۆمه‌ڵ و تاقم به‌ره‌و ئاڕاسته‌و ڕووی حه‌وت ده‌رگاكه‌ی دۆزەخ جیادەکرێنەوە، جا بۆ هه‌ر ده‌رگایه‌كی به‌شێكی دیاریكراو هه‌یه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ هاوه‌ڵانی به‌هه‌شتیش به‌ تاقم و ده‌سته‌ ده‌سته‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ به‌هه‌شت، ئه‌مه‌ش بە تەواوی دژو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یه‌ کە ئێوە بڕواتان پێی هه‌یه‌؛ به‌ڵكو به‌ جیاوازی و ناکۆکیەکی زۆریشه‌وه‌، وه‌ ئەم بیروباوەڕە ڕەت دەکاتەوە کە دەڵێت خه‌ڵكی هه‌موویان به‌ره‌و ڕووی ئاگری دۆزەخ ڕاپێچ ده‌كرێن تا ئه‌م ڕێگا ڕاسته‌ بگرنه‌به‌ر کە به‌سه‌ر ئاگری دۆزەخدا درێژبۆتەوە، جا هه‌یانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئاگری دۆزەخەوەو ئه‌وانی تریش به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گرتنی ڕێگای ڕاست کە بەسەر ئاگری دۆزەخدا درێژبۆتەوە تا ده‌خرێنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، به‌ڵام ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كان بۆ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌تان له‌ کەمین دان و دواتر ده‌بینن ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ دژو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ پوچ و به‌تاڵه‌یه‌، جا سه‌یری ئه‌م ئایه‌ته‌ مەحكه‌م و ڕوون و ئاشكرایه‌ بكه‌ن کە اللە نه‌یكردووه‌ به‌ داخی ناصر محمد یه‌مانی تا بۆ ئوممه‌ت لێكی بداته‌وه‌، وه‌ نه‌یكردووه‌ بە داخێک بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ زانست بۆ لێکدانەوەی ڕۆدەچن به‌ ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چونكه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌و به‌ وردی له‌لایه‌ن اللە ی زاناو داناوه‌ باسكراوه‌، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌ {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئەی خەڵکینە له‌ میانه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ مەحكه‌مەدا کە هیچ پێویستیه‌كی به‌ لێكدانه‌وه‌ نیه‌ زانیتان هاوەڵانی دۆزەخ دەستە دەستە به‌ره‌و ئاڕاسته‌و ڕووی ئاگر ڕاپێچ دەکرێن، جا دابه‌شده‌كرێن بۆ حه‌وت كۆمه‌ڵ به‌ قه‌د‌ ژماره‌ی حه‌وت ده‌رگاكانی دۆزەخ، جا بۆ هه‌ر ده‌رگایه‌ک به‌شێكی دیاریكراو هه‌یه‌: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم.

به‌هه‌مان شێوه‌ هاوه‌ڵانی به‌هه‌شتیش دەستە دەستەو کۆمەڵ کۆمەڵ به‌ره‌و ئاڕاسته‌و ڕووی به‌هه‌شت ڕاپێچ دەکرێن، به‌ڵام ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ به‌تاڵه‌ی موسڵمانان بڕوایان پێی هه‌یه‌ کە بە پیلانی جولەکە بۆیان هاتووه‌ ده‌ڵێت خه‌ڵكی هه‌موویان به‌ره‌و ئاڕاسته‌و ڕووی ئاگری دۆزەخ ڕاپێچ دەکرێن، جا هه‌موویان لەسەر ئاگری دۆزەخ ڕێگای ڕاست ده‌گرنه‌به‌ر، جا هاوه‌ڵانی ئاگر ده‌كه‌ونه‌ ناویه‌وه‌! ئایا نابینن له‌ نێوان ئه‌م بیروباوه‌ڕە ناقۆڵایەو نێوان ئایه‌ته‌ مەحكه‌م و ڕوون و ئاشكراكان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هه‌یه؟ به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ خراپه‌ ده‌بینن له‌ ڕواڵەتدا به‌و ئایه‌تانه‌ ده‌چێت کە هێشتا پێویستیان به‌ لێكدانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی اللە ی پایەبەرز تێیدا ده‌فه‌رموێت:‌ {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم]

جا له‌پاش ئه‌وه‌ ده‌بینن ئه‌م فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ ساختەیە به‌ پیلانێكی پیسەوە له‌ ڕواڵەتدا به‌م ئایه‌ته‌ ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئەوەی وابزانن ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی گوایە له‌ محمد نێردراوی اللە وە هاتووه‌ درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی وەک به‌یانی ئه‌م ئایه‌ته‌ هاتووە، جا ئه‌مه‌ش فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كه‌یه‌ کە له‌ ڕواڵەتدا به‌ ئایه‌ته‌ پێکچوو - موته‌شا‌بیهه‌كه‌ - ده‌چێت: [كه‌ گوایه‌ نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فه‌رموویه‌تی: يَرِد النَّاس النَّار ثُمَّ يَصْدُرُونَ مِنْهَا بِأَعْمَالِهِمْ فَمِنْهُمْ كَلَمْحِ الْبَصَر ثُمَّ كَالرِّيحِ ثُمَّ كَحُضْرِ الْفَرَس ثُمَّ كَالرَّاكِبِ الْمُجِدّ فِي رَحْله ثُمَّ كَشَدِّ الرَّجُل فِي مَشَيْته].

درۆیان كرد دوژمنانی اللە، وه‌ بۆ محمد نێردراوی اللە نه‌بووه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا قسە بکات لەکاتێکدا دژی ئایەتی مەحكەم و بنچینه‌ی قورئان بێت له‌م باره‌یه‌وه‌، ئایا تێناگەن؟

به‌ڵام منی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی حه‌ق له‌لایه‌ن اللە وە هیچ ناڵێم لەسەر اللە و نێردراوەکەی تەنها به‌ڕاست و دروست و حه‌ق نه‌بێت، جا ده‌رباره‌ی لێکدانەوەی ئه‌م ئایه‌ته‌ پێکچووە کە لە ڕواڵەتدا له‌گه‌ڵ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌‌ ساختەکە ڕێک دەکەوێت فه‌تواتان بۆ ده‌ده‌م و ڕاستی (الورود) تان له‌م بابه‌ته‌دا به‌ ته‌واوی و وردی له‌ قورئان بۆ ڕوونده‌كه‌مه‌وه‌، جا هه‌رچی (الورود) ـه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌وا مه‌به‌ستی پێی چوونه‌ ژووره‌وه‌ نیه‌، وه‌ ئەگه‌ر واگومانتان برد مه‌به‌ستی چوونه‌ ژووره‌وه‌یه‌ ئه‌وا دواتر ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌كان بۆ ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ خراپ و ناقۆڵایه‌ لە کەمین دان، جا ده‌بینن به‌ ته‌واوی ئەمە ڕەتدەکاتەوە.

كه‌واته‌ مه‌به‌ستی (الورود)‌ له‌م ئایه‌ته‌دا‌ چیە؟ جا ئه‌مه‌ فه‌تواكه‌یەتی بۆ ئێوە به‌وه‌ی گه‌یشتنه‌ به‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ بۆ بینینی دۆزەخ بۆ ئه‌و کەسه‌ی ده‌یبینێت واته‌ له‌ هەموو خه‌ڵكی، جا به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موویان ده‌یبینن، بۆ ئەوەی هاوەڵانی بەهەشت سوپاسی اللە بكه‌ن به‌وه‌ی ده‌ربازیان بوو له‌و ئاگره‌ی بڵێسه‌ ده‌سه‌نێت و کەس ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و بێباوەڕ نه‌بێت، هه‌رچی هاوه‌ڵانیه‌تی ئه‌وا دواتر ترس و تۆقین دڵ و ده‌روونیان داده‌گرێت، ئه‌و ئاگره‌ی پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کان دادەماڵێت و بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا، جا گه‌یشتنەکە بۆ گۆڕەپانی دۆزەخ گشتگیرە بۆ هه‌موو خه‌ڵكی، جا دۆزه‌خ بۆ هه‌رکه‌سێک ببینێت به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت (وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

پاشان دوای کۆکردنەوەی هەموو خەڵکی بۆ گۆڕەپانی دۆزەخ جیادەکرێنەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَتَفَرَّقُونَ ﴿١٤﴾ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فَهُمْ فِي رَوْضَةٍ يُحْبَرُونَ ﴿١٥﴾ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا وَلِقَاءِ الْآخِرَةِ فَأُولَٰئِكَ فِي الْعَذَابِ مُحْضَرُونَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الروم].

كه‌واته‌ مه‌به‌ستی (الورود)‌‌ له‌م ئایه‌ته‌دا وه‌ک هاتنی موسایه‌ درودو سڵاوی لێبێت بۆ لای ئاوەکەی مه‌دیه‌ن، به‌ڵام ده‌زانن نەچووە ناو ئاوه‌كه‌ی مه‌دیه‌نەوە؛ به‌ڵكو چوو بۆ لای، به‌و مانایه‌ی گه‌یشته‌ گۆڕه‌پانی بیره‌كه‌ی مه‌دیه‌ن، اللە ی پایەبەرزیش فه‌رموویه‌تی:‌ {وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ} صدق الله العظيم [القصص:٢٣]

ئه‌مه‌ش پێوانە (قیاس) نیه‌؛ به‌ڵكو بۆ تێگه‌یشتنی جۆره‌كانی (الورود) ـه‌ له‌ قورئانی گه‌وره‌.

وه‌ ئه‌ی گه‌لی زانایانی ئوممه‌تی ئیسلامی سوێند به‌ اللە ی پایەبەرزی چاكه‌ خوازی میهره‌بان دەخۆم ئه‌گه‌ر باوەڕتان به‌ قورئانی گه‌وره‌ هێنا (به‌وه‌ی حوكم به‌ ئایه‌ته‌ مەحكه‌مه‌ ڕوون و ئاشکراکان بکەین) ئه‌وا به‌ حه‌ق گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و زمانی ئه‌وانه‌ بێده‌نگ ده‌كه‌م کە قسه‌ی بەتاڵ بە گومان و درۆوە هەڵدەبەستن و هه‌موو فه‌رمووده‌ نه‌به‌ویه‌كانیش له‌ سوننه‌تی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی له‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كان جیا دەکەمەوە، جا به‌ هه‌موو ئه‌و زانستەی اللە پێی داوم بەرگری له‌ سوننه‌تی باپیره‌م ده‌كه‌م، جا له‌گه‌ڵ قورئان ده‌یخه‌مه‌ سه‌ر سه‌رم، وه‌ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانیش ده‌خه‌مه‌ ژێر پێم و به‌ نه‌علی پێكانم تێكیان ده‌شكێنم، جا ئەگه‌ر ده‌مبینن له‌سه‌ر گومڕاییم ئه‌وا وه‌رن به‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستێک کە چاكترو باشتر بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتی زانستەکەم بمبەزێنن ئەگه‌ر ڕاستده‌كه‌ن. وه‌ ئەگه‌ر ده‌مبینن له‌سه‌ر حه‌قم و پاشانیش بێده‌نگ ده‌بن ئه‌وا نەفرەتی اللە و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیشتان له‌سه‌ر بێت.

له‌وه‌یه‌ یه‌كێک له‌وانه‌ی بە شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن بیه‌وێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "چۆن نەفرەت له‌ زانایانی ئوممه‌ت ده‌كه‌یت؟". منیش پێی ده‌ڵێم: نەفرەت له‌وانه‌ ده‌كه‌م کە بۆیان ڕوونده‌بێته‌وه‌ بۆلای حه‌ق بانگەواز دەکەم و ڕێنمایی ده‌كه‌م بۆ ڕێگای ڕاست، جا له‌ پاش ئه‌وه‌ بێده‌نگ ده‌بێت له‌وه‌ی دان به‌ ڕاستیدا بنێت له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕاستی بۆ ڕوونده‌بێته‌وه‌، جا ئه‌مه‌ شه‌یتانێكی ڵاڵه‌و شایه‌نی نەفرەت و تووڕه‌یی اللە یە، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ خۆشه‌ویست و یاوه‌رانی اللە بێت ئه‌وا دواتر له‌گه‌ڵ حه‌ق ده‌بێت و له‌به‌ر اللە له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسێت، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وان فەرمان و بانگه‌وازه‌كه‌م به‌درۆ نازانن؛ به‌ڵكو دڵنیا نین، جا له‌پاش ئه‌وه‌ پێیان ده‌ڵێم: په‌روه‌ردگارم ڕاستی كرد به‌وه‌ی دەفەرموێت خه‌ڵكی به‌ ئایه‌ته‌کانی دڵنیانین، ته‌نانه‌ت موسڵمانانی سەردەمی ده‌ركه‌وتنی مه‌هدیش هه‌ر به‌ ئایه‌ته‌كانی اللە دڵنیا نابن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم ڕه‌حمی پێكردبێت، جا ئایه‌ته‌كانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌ڕاست داده‌نێت له‌ سەردەمی گفتوگۆ به‌ر له‌ ده‌ركه‌وتن به‌ سزایه‌كی به‌ ئێش لە ئه‌نجامی تێپه‌ڕبوونی هه‌ساره‌ی ده‌یه‌م و حه‌وته‌م له‌دوای زه‌ویه‌كه‌تان، به‌ڵام ئێوه‌ گه‌لێكی نه‌زانن: {وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٠٥].

خاوه‌نی زانستی كتێب مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراو به‌سه‌رخه‌ری محمد نێردراوی اللە و قورئانی گه‌وره‌؛ ئیمام ناصر محمد یه‌مانی.
ــــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 02:15 PM