الموضوع: فەتوای چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی گەلی یەمەن و کێشەو ناکۆکیەکانی گەلانی موسڵمانان

1

فەتوای چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی گەلی یەمەن و کێشەو ناکۆکیەکانی گەلانی موسڵمانان ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 03 - 1437 کۆچی
12 - 12 - 2015 زایینی
12:31 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=211651
ـــــــــــــــــ


فەتوای چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی گەلی یەمەن و کێشەو ناکۆکیەکانی گەلانی موسڵمانان ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو باوەڕداران تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..

ئەی گەلی حزبەکانی یەمەن، ئێوە بارودۆخی گەلی یەمەن دەبینن بەرەو کوێ چووە، بەرەو شەڕی وێرانکاری و ڕشتنی خوێن و وێرانبوونی ژێرخانی بنیادو ئابووری، وە گەلی یەمەن گەیشتە بارودۆخێکی تراژیدی ئەوپەڕی خراپی، وە هیچ کام لە لایەنەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە جەنگەکەی نەبردەوە؛ بەڵکو شەڕێکی بەردەوامەو بووەتە شەڕو هەڵاتنی نێوان لایەنەکان، هەروەک بڵێی اللە بە خراپەی ھەندێکیان ھەندێک سزا دەدات بەھۆی پشتھەڵکردنیان لە بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا خەڵکینە هەتا کەی پشتھەڵکردن لە بانگەوازی یاساکانی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە کە بریتیە لە چارەسەری ھەموو کێشەو ناکۆکیەکانی موسڵمانان و هەموو خەڵکی جیھان؟.

خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، لە اللە بترسن و پارێزکاربن و ڕەحم بە خۆتان و گەلی یەمەن بکەن بە حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە نیە، تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن لە مەحکەمی کتێبەی اللە حوکم لەنێوانتان بکەین، تا لەسایەی نیعمەتەکەی اللە ببنە برای یەکتر، جا ئەگەر ڕەتتان کردەوەو نەتانویست بزانن بەڕاستی اللە تۆڵەو سزاکەی توندوتیژە، جا ئیمام مەھدی بۆلای بەتاڵ بانگەوازی نەکردوون، بەڵکو بۆ حەقی لای پەروەردگارەکەتان کە ئێوە باوەڕتان پێی هەیە، جا ئایا ئێوە موسڵمانن یان بێباوەڕ؟ جا ئەگەر وەڵامەکەتان ئەوە بێت: بەڵکو ئێمە موسڵمانین، دواتر پێتان دەڵێین: کەواتە بۆچی وەڵامی بانگەوازی ئیمام مەھدیتان بۆ لای حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە نەدایەوە ئەگەر باوەڕتان پێی ھەبێت، ئایا تێناگەن؟ سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت بە چارەسەرێکی تر بۆ کێشەو ناکۆکیەکانتان نازانم تەنھا ئەوە نەبێت وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای اللە بدەنەوە، جا بۆ چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانتان و چارەسەری برینەکانتان حوکمەکەی اللە تان لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ دەردەھێنین.

وە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، ڕەوانیە بۆ ئێوە پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە بکەن و بێن ئەوەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قەدەغەی کردووە حەڵاڵی بکەن، لەکاتێکدا قەدەغەی کردووە ئایینەکەتان بۆ چەندین بەش و حزبی جیاجیا دابەش بکەن و هەر دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، وە منی ئیمام مەھدی ئەوەتان لەسەر قەدەغە دەکەم کە اللە و نێردراوەکەی بۆیان قەدەغە کردوون، وە ئەوەشتان بۆ حەڵاڵ دەکەم کە اللە نێردراوەکەی بۆیان حەڵاڵ کردوون، وە نەھاتووم ئایینێکی تازەتان بۆ بھێنم، بۆ نموونە لەوکاتەی دەمبینن بانگەواز بۆ ڕەتکردنەوەو نەھێشتنی فرە حزبی و مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە دەکەم درۆو بوختانم ھەڵنەبەستووە، بەڵکو وەکو شوێنکەوتنی فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ئەوەم وتووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَاتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ (31) مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعاً كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (32)} صدق الله العظيم [الروم].

جا ئەمە مانای ئەوەیە اللە قەدەغەی کردووە لەسەرتان ببنە بەش بەش و دەستەو حزبی جیا جیا، چونکە فرە حزبی واتە جیاوازی و دووبەرەکی و شەڕو کوشتارو دژایەتی لە نیوانتان و لەدەستدان و نەمانی شان و شکۆتان، کەواتە لەبەرچی پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە دەکەن ئەی گەلی حزبەکان؟ جا ئایا ھۆکاری ئەوەی اللە ھەندێکتان بە خراپەی ھەندێک سزا دەدات تەنھا بەھۆی ئەوە نیە پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە تان کردووە بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی، جا حزبە ستەمکارەکان و ئەوانی تری توشی ئاشوبی شەڕ کردووە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَّا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنكُمْ خَاصَّةً ۖ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ(25)} صدق الله العظيم [الأنفال].

ھا ئەوە دەبینن حاڵی موسڵمانان گەیشتۆتە کۆی بە ھۆی جیاواز بوون و پارچە پارچەبوون بۆ چەندین بەش و دەستەو حزبی جیا جیا لە ئایینەکەی اللە، وە ھێشتا ئیمام مەھدی بە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ھەوڵی ڕزگارکردنتان دەدات بۆ قەدەغەکردنی ئەوەی اللە قەدەغەی کردووە، وە بۆ حەڵاڵ کردنی ئەوەش اللە حەڵاڵی کردووە، جا ئایا ڕاستیتان دەوێت یان بەتاڵی ھەڵبەستراو بەناوی اللە و نێردراوەکەی وەکو ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەیە بەناوی پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: (اختلاف أمتي رحمة)؟ بەڵکو جیاوازبوونی ئوممەتی محمد بریتیە لە وێران بوون و لەناوچوونی گەلانی موسڵمانان و ھۆی شەڕو کوشتاری نێوانیان و لەدەستدانی شکۆیان، بۆیە لە اللە بترسن و پارێزکار بن خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، جا کوا ڕەحمەتەکە لەوەدا، ئایا تێناگەن؟. وە فەتوای ئەوەتان بۆ دەدەین چارەسەری کێشەو ناکۆکیەکانی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی بریتیە لە خۆبەدەستەوەدان و ملکەچ بوون و گوێڕایەڵی بۆ حوکمەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە، گەرنا تەحەدداتان دەکەم لە تاڵاوو زەلکاوی ئاشوبی حزبەکان دەربچن تا ئەوکاتەی بەردەوام بن لەوەی پشتبکەنە حەق، تەنانەت ئەگەر ھەزار ساڵیش تەمەن بەڕێ بکەن جگە لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ھیچ چارەسەرێکی تر نادۆزنەوە، وە بە حەق تەحەدداتان دەکەم بە برایەتی ببنە بەندەی اللە تا ئەوکاتەی وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەدەنەوە.

خەڵکینە، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت، وە جگە لە خۆی کەسی تر نیە بەندایەتی بۆ بکرێت و لە ناوەکەی منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ھەواڵ و ناونیشانی فەرمان و بانگەوازەکەمی داناوە؛ اللە منی بە ئایینێکی تازەوە ڕەوانە نەکردووە بەڵکو بە بەسەرخەری ئەوەی دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بۆی هێناون، جا پێشتر دەربارەی فەرموودەکەی (تواطؤ) فەتوامان بۆ داون بەوەی مەبەستی پێی (تطابق) نیە، بەڵکو مەبەستی ڕێککەوتن (توافق) ی ناوی محمدە لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەھدی (ناصر محمد)، جا اللە ڕێککەوتنەکەی ناوی محمد لەگەڵ ناوی ئیمام مەھدی لە ناصر محمد داناوە، چونکە اللە ئیمام مەھدی بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانە ناکات، بەڵکو بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؛ واتە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە و نێردراوانی تری اللە لەپێشیدا، جا جیاوازی لەنێوان ھیچ یەکێک لە نێردراوەکانی ناکەین و موسڵمانی ملکەچین بۆی، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و گوێڕایەڵم بن بەڵکو ڕەحمتان پێبکرێت.

وە ئەم بەیانەش بەم فەتوا حەقە بۆ هەموو گەلی یەمەن بەوە کۆتایی پێدەهێنین و دەڵێین: تەحەددای سەرکردە عەلی عبد اللە صالح دەکەم دەرچەیەک بۆ خۆی و گەلەکەی بدۆزێتەوە تەنھا بە ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە نەبێت بۆ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.

جا ھەردەبێت هەموو حزبەکان بە انصار اللە ی حوسیەکان و ئیصلاحیەکان و ڕێکخراوی قاعیدەشەوە ملکەچی حوکمەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بن، چونکە ئینتیمای بۆ ھیچ یەکێک لە دەستەو تایەفەکانتان نیەو ناچێتە ڕیزی ھیچ یەکێک لە حزبەکانیشیان، وە نکۆڵی لە ھەموو فرە حزبی و مەزھەبیەکانیشیان دەکات لە ئایینەکەی اللە ئیسلام.

وە لەدوای ڕادەستکردنی سەرکردایەتیەکە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی جەنگ و دژایەتی لەگەڵ کەس ڕاناگەیەنێت تەنها ئەوەی پشتیوانی شەیتان و مەسیحی درۆزنە، جا ئێمە بەسەرئەوانەدا زاڵین و بەسەریشیاندا سەردەکەوین بە مۆڵەتی اللە ی زاڵ و بە ئەنجام گەیەنەری فەرمانەکەی بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-02-2026 11:15 PM