الموضوع: هەرگیزاو هەرگیز هیچ پیاوێک لە ڕێگەی دایک و باوکیەوە بە ڕەچەڵەک بانگ ناکرێت تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش بریتیە لەوەی ئەگەر کچەکە دووگیان بوو بێ ئەوەی پیاوێک دەستی لێبدات لەگەڵی جوت بێت ئەمەش ڕوونادات تەنها لەڕێی موعجیزەیەک بە وشەیەک لەلایەن پەروە

1

هەرگیزاو هەرگیز هیچ پیاوێک لە ڕێگەی دایک و باوکیەوە بە ڕەچەڵەک بانگ ناکرێت، تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش بریتیە لەوەی: ئەگەر کچەکە دووگیان بوو بێ ئەوەی پیاوێک دەستی لێبدات (لەگەڵی جوت بێت)، ئەمەش ڕوونادات تەنها لەڕێی موعجیزەیەک (بە وشەیەک لەلایەن

ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
24 - ڕەجەب - 1447 کۆچی
13 - 01 - 2026 زایینی
02:59 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=492858
_________

هەرگیزاو هەرگیز هیچ پیاوێک لە ڕێگەی دایک و باوکیەوە بە ڕەچەڵەک بانگ ناکرێت، تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش بریتیە لەوەی: ئەگەر کچەکە دووگیان بوو بێ ئەوەی پیاوێک دەستی لێبدات (لەگەڵی جوت بێت)، ئەمەش ڕوونادات تەنها لەڕێی موعجیزەیەک (بە وشەیەک لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە)؛ بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی الله ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه‌ ئەویش یەکسەر دەبێت ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە و هەموو نێردراوانی پێش خۆی، وە لەسەر شوێنکەوتووانیان بە چاکە تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، پاشان دوای ئەوە..

جا با هەردوو گرۆی مرۆڤ و جن شایەد بن و بەسیشە اللە ی ڕەحمان شایەد بێت بەوەی کوڕی مەریەمی کچی عیمڕان نابێت بە ناوی مەسیح (عیسای کوڕی مەریەمی کچی عیمڕان) بانگ بکرێت تەنها لە یەک حاڵەتدا نەبێت، ئەویش: ئەگەر مەریەمی کچی عیمڕان دووگیان بوو بێ ئەوەی پیاوێک دەستی لێبدات (لەگەڵی جوت بێت)، جا لەو حاڵەتەدا هیچ بژاردەیەکمان نیە جگە لە بانگکردنی مەسیح بە: (عیسای کوڕی مەریەمی کچی عیمڕان)، بەڵام ئەوە مەحاڵە ڕووبدات تەنها بە موعجیزەیەک نەبێت کە یاسا ئاساییەکانی نیشانەکانی اللە لە زاوزێکردنی مرۆڤایەتی تێدەپەڕێنێت.

وە بەو پێیەی مەحاڵە ئەوە ڕووبدات مەسیح بە (عیسای کوڕی مەریەمی کچی عیمران) بانگ بکرێت و ئەوە شتێکی مەحاڵە! بۆیە ئەوە بوو ژنی عیمڕانی دڵتەنگ کرد، چونکە بێگومان دەیزانی نەوەکانی مەریەم بە هاوسەرەکەی مەریەم واتە بە زاواکەی عیمڕان بانگ دەکرێن نەک بە مەریەمی کچی عیمڕان؛ جا هەر ئەوە بوو دڵتەنگی کرد کاتێک مێینەیەکی لەدایکبوو، چونکە دەیزانی نێر وەکو مێ نییە، چونکە نێر ڕەچەڵەکی باوکی هەڵدەگرێت، هەرچی مێینەیە ئەوا نەوەی ڕەچەڵەکی مێردەکەیان (زاواکەیان) هەڵدەگرن.

جا ئەوە بوو ژنی عیمڕانی دڵتەنگ کرد کاتێک کچێکی لەدایکبوو، چونکە ئاواتی کوڕی خواستبوو تا نەوەی نێرەکە (کوڕەکە) بگەڕێتەوە بۆ عیمڕان، هەرچی سەبارەت بە مێینەکەیە دەیزانی نەوەکانی دەگەڕێتەوە بۆ (زاواکە)، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي ۖ إِنَّكَ أَنتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ‎﴿٣٥﴾‏ فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّي وَضَعْتُهَا أُنثَىٰ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ الذَّكَرُ كَالْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّي سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّي أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ‎﴿٣٦﴾} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

جا ئەوەی ژنی عیمڕان چاوەڕێی نەدەکرد ئەوە بوو کچەکەی مەریەم کاتێک دەگاتە تەمەنی پێگەیشتوویی بە وشەیەک لەلایەن اللە وە (ببە یەکسەر دەبێت - کن فیکون) دووگیان دەبێت بێ ئەوەی مرۆڤێک دەستی لێبدات (لەگەڵی جوت بێت).

خۆ ئەگەر ئەوەی بزانیبا دڵتەنگ نەدەبوو بەوەی کچێکی لەدایکبووە؛ بەڵکو زۆر دڵخۆش دەبوو، چونکە ئەوەی ئاواتی بۆ دەخواست بە فەرمانی اللە (ببە یەکسەر دەبێت - کن فیکون) ڕوویداوە؛ جا هەمان شتەو وەک ئەوەیە منداڵێکی نێری لەدایکبووبێت؛ چونکە لەم حاڵەتەدا بە ناچاری کوڕی مەریەم دەگەڕێتەوە بۆ مەریەمی کچی عیمڕان، هەرچەندە اللە مەسیحی بە فەرمانی ببە یەکسەر دەبێت دروستکردووە بەڵام کوڕی اللە نیە پاک و بێگەردی بۆی؛ بەڵکو وەک ئەوەی اللە ناوی لێناوە: (مەسیح عیسای کوڕی مەریەم)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًا فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ ‎﴿٤٥﴾‏ وَيُكَلِّمُ النَّاسَ فِي الْمَهْدِ وَكَهْلًا وَمِنَ الصَّالِحِينَ ‎﴿٤٦﴾‏ قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ‎﴿٤٧﴾} صدق الله العظيم [سورة آل عمران].

ئەمەش لەبەر ئەوەیە فریشتەکان لەگەڵ ڕوحی پیرۆز (جبرائیلی فریشتە) بوون کاتێک خۆی خستە سەر مرۆڤێکی تەواو بۆی تا بە مژدەی نیشانەیەکی موعجیزە ئامێزی نائاسایی لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە قسەی لەگەڵ بکات، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ إِذِ انتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا ‎﴿١٦﴾‏ فَاتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَا إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا ‎﴿١٧﴾‏ قَالَتْ إِنِّي أَعُوذُ بِالرَّحْمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّا ‎﴿١٨﴾‏ قَالَ إِنَّمَا أَنَا رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَامًا زَكِيًّا ‎﴿١٩﴾‏ قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي غُلَامٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا ‎﴿٢٠﴾‏ قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَيَّ هَيِّنٌ ۖ وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا ۚ وَكَانَ أَمْرًا مَّقْضِيًّا ‎﴿٢١﴾‏ ۞ فَحَمَلَتْهُ فَانتَبَذَتْ بِهِ مَكَانًا قَصِيًّا ‎﴿٢٢﴾‏ فَأَجَاءَهَا الْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ النَّخْلَةِ قَالَتْ يَا لَيْتَنِي مِتُّ قَبْلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا ‎﴿٢٣﴾‏ فَنَادَاهَا مِن تَحْتِهَا أَلَّا تَحْزَنِي قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا ‎﴿٢٤﴾‏ وَهُزِّي إِلَيْكِ بِجِذْعِ النَّخْلَةِ تُسَاقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا ‎﴿٢٥﴾ فَكُلِي وَاشْرَبِي وَقَرِّي عَيْنًا ۖ فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ الْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِي إِنِّي نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ الْيَوْمَ إِنسِيًّا ‎﴿٢٦﴾‏ فَأَتَتْ بِهِ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُ ۖ قَالُوا يَا مَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْئًا فَرِيًّا ‎﴿٢٧﴾‏ يَا أُخْتَ هَارُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ امْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا ‎﴿٢٨﴾‏ فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ ۖ قَالُوا كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِي الْمَهْدِ صَبِيًّا ‎﴿٢٩﴾‏ قَالَ إِنِّي عَبْدُ اللَّهِ آتَانِيَ الْكِتَابَ وَجَعَلَنِي نَبِيًّا ‎﴿٣٠﴾‏ وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا ‎﴿٣١﴾‏ وَبَرًّا بِوَالِدَتِي وَلَمْ يَجْعَلْنِي جَبَّارًا شَقِيًّا ‎﴿٣٢﴾‏ وَالسَّلَامُ عَلَيَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا ‎﴿٣٣﴾‏ ذَٰلِكَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ ۚ قَوْلَ الْحَقِّ الَّذِي فِيهِ يَمْتَرُونَ ‎﴿٣٤﴾‏ مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ ۖ سُبْحَانَهُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ‎﴿٣٥﴾‏‏} صدق الله العظيم [سورة مريم].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.
خەلیفەی اللە بەسەر خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 02:17 PM