الموضوع: وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ حبیب الحبیب بە بەیانی حەق کە ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ

1

وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کە ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە.. { مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ }..


-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 12 - 1428 کۆچی
08 - 01 - 2008 زایینی
12:21 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3854
ــــــــــــــــــ


وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کە ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە..
{ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ }..



بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:: { ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ } صدق الله العظيم [القيامة:١٩].

جا داوای یارمەتی ھەر لە اللە دەکەم وە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورەشم پێدەگات بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؛ بەڵکو بەیانی حەق و ڕاست و دروست پشتڕاستدەکەمەوە بە دەرھێنانی دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا لە قورئان کە کتێبکی ڕووناک و ڕوون و ئاشکرای اللە یە جا بانگەواز دەکەم بۆ ڕێگاو ڕێبازی پەروەردگارم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی وە منیش لە موسڵمانانم، لە پاش ئەمە..

ئەی (حبیب الحبیب) ئەمەش بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ تۆ دەربارەی باس و خواسی فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، وە بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەرتدا لەپێش گفتوگۆیەکە بەوەی دواتر ئەوە منم دەتبەزێنم بە حەق جا قسەت لەگەڵدا دەکەم بەبەڵگەی ڕوون و یەکلاکەرەوە بە مۆڵەتی اللە ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت تا بزانیت من حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە، جا ئەگەر ھاتوو بە ناڕەواو گوناھەوە خۆت بەگەورە گرت ئەوا دواتر اللە شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵت جا دەیکات بە ھاوەڵێکی نزیکت جا ڕێگات لێدەگرێت لە ھیدایەت لەدوای ئەوەی ھیدایەتت بۆ ھات، وە ئەگەر ھاتوو بە گوناھو ناڕەوا خۆتت بە گەورە نەگرت ئەوا دواتر اللە ھەڵتدەبژێرێت جا دەتکات بە نوێنەری ڕێزلێگیراوە ڕاستگۆیەکان لە جیھان بەر لە دەرکەوتنم لەوانەی بەیانی حەق و ڕاست و دروستیان بۆ ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەڕاست داناوەو کۆسپ و ته‌گه‌رەیان نەخستۆتە سەر ڕێگاکەی و بە خواروخێچیان نەگرتووە وە قسەش ناکەن بەناوی اللە وە لەکاتێکدا نازانن وە گوێ لەقسەو گوفتار دەگرن جا شوێنی چاکترینی دەکەون، جا لەمانە بە وە ئومێدم وایە لە اللە ببیت بە یەکێک لەوان ئایا بەس نیە بۆت من ھەواڵم پێدایت بەوەی دەتەوێت بۆ جیھان ڕایبگەیەنیت مەھدی چاوەڕوانکراویت لەپێش ڕاگەیاندنەکەی جا دواتر ئەوەی دەتویست بیڵێیت ڕاتگەیاند بۆیان بەر ئەوەی بیڵێیت!؟ جا ھەروەک چۆن پەروەردگارەکەم ئیلھامی بۆ کردم لەوەی دەتویست بیڵێیت بەر ئەوەی بتەوێت بڵێیت مەھدی چاوەڕوانکراویت بەھەمان شێوەش بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانم بۆ ئیلھام دەکات، جا ساویلکەو خۆشباوەڕیش مەبەو بەڕاستم دابنێیت بە بەبانی حەق و ڕاست و دروست بۆ ئەو ئایەتەی کە داوات کرد ئەگەر دەسەڵاتی زانستەکەم بۆ نەھێنابوویت لە خودی قورئان وە بە ووردی و تێروتەسەلیش باسم نەکردبوو کە پەروەردگارم فێری کردووم بە زانستی دڵنیایی و یەقینەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وە قسەش ناکەم لەسەر اللە بە بەیانی قورئان ئەگەر نەزانم جا بەدوای گومانێک بکەوم لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی ڕاستی؛ بەڵکو ڕێنمایی دەکەم بە حەق بەڕاست و دادگەری وە ڕێنماییش دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.

وە ئەمەش بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ تۆ لە خودی حەق بە پشتڕاستکڕدنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [ق].

ئەمەش بەیانی گشتگیرو تەواو بۆ ئێوە دەربارەی باس و خواسی ڕەقیب و عەتید بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان:

ڕەقیب و عەتید لە فریشتە نزیکەکانی اللە ن کە اللە ناردوونی تا ھەڵسن بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەی مرۆڤ و قسەکانی لە چاکەو خراپەیان، جا ئەگەر ھاتوو مرۆڤ زیکری اللە ی کرد بە زمانی ئەوا ڕەقیب دەربڕینی زیکرەکەی بۆ دەنوسێت، وە ئەگەر ھاتوو مرۆڤ لە دەروونی خۆیدا بەبێ دەربڕینی زمان و لێوەکان زیکرو یادی اللە ی کرد ئەوا لەم کاتەدا ڕەقیب نازانێت دەروونی مرۆڤ وەسوەسەی چی دەکات بەڵام ئەوکەسەی مرۆڤی دروستکردووە بەمە دەزانێت کە نزیکترە لێی لە شاڕەگی دەماری بە زانستەکەی، جا اللە وەحی دەکات بۆ ڕەقیب بەوەی دەروونی مرۆڤەکە وەسوەسەی دەکات لە زیکرو یادکردنی شاراوە، جا وەحیەکە دەگات بە ڕەقیب لەلایەن پەروەردگاریەوە ئەویش ھەڵدەستێت بە پاراستنی لەم کتێبە پاککراوەیەی بە دەستیەوەیەتی.

وە ڕەقیب سەفیرێکی گەیەنەرە بۆ بەھەشتی مەئوا؛ بۆ نوسینی ئەوەی پێیدەگات لە قسەو کردەوەی چاکە لەبەر ئەمەش اللە لە قورئان ناوی لێناوە سەفیر بەو مانایەی سەفیرە بۆ بەھەشت بۆ نوسینی زیکرو یادی اللە و کردەوەی چاک، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].

بەو مانایەی ئەو ھیچ تۆمارناکات تەنھا چاکە نەبێت لە قسەو چپە چپی مرۆڤ، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].

جا سەفیرەکان بریتین لە فریشتە گەیەنەرە سەفیرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا، جا لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا فریشتەیەک ھەیە کە ناوی ڕەقیبەو لەلای ڕاستی مرۆڤەکەیە کە ڕاسپێردراوە لەگەڵیدا لە سەرەتاوە لەوکاتەی کە بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت تا کۆتایی لەو پەڕی کۆتایی ھاتنی چارەنوسە ھەمیشەیی یە نەمریەکەی.

ھەرچی عەتیدە ئەوا بەھەمان شێوە لە فریشتە ڕێزلێگیراوو نزیکەکانە لە فریشتە توندوتیژەکان بە حەق، کە سەفیرو گەیەنەرە بۆ دۆزەخ وە ڕاسپێردراوە بە نوسینی ھەموو قسەو کردەوەیەکی ناچاک و ناپوخت و خراپ کە بەرەو دۆزەخی دەبات ھەتا تەنانەت ئەوەش دەنوسێت کە بە دڵ و دەرونی مرۆڤدا دێت و ناخی وەسوەسەی بۆ دەکات،
بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ } صدق الله العظيم [البقرة:٢٨٤].

بەڵام عەتید نازانێت چی بە دڵ و دەروونی مرۆڤدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات بەڵکو ئەمەی بە سروش (وەحی) پێدەگات لەلایەن ئەو کەسەی مرۆڤی دروستکردووە ئەوەی نزیکترە لێی لە شاڕەگی دەماری ملی بە زانست و بیستنەکەی؛ ئەو زاتەی لەگەڵیانە لەھەر شوێنێک بن دەبیستێت و دەبینێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان ئەوەی بە چاوە ناپاکەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سینگەکان دەیشارنەوە؛ خۆ ئه‌گه‌ر به‌ ئاشکرا قسه بکه‌یت ئه‌وا بێگومان ئه‌و زاته به‌ نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت کە خاوەنی ناوە جوان و چاکەکانە، ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ دەریدەبڕێت بە لێوو زمان جا ئەگەر چاکە بێت ئەوا (ڕەقیب) دەینوسێت وە ئەگەر خراپە بێت ئەوا عەتید دەینوسێت جا ئەوان ھەموو وت وتەیەکی مرۆڤ نانوسن بەڵکو ئەم قسەی کە دەیبات بەرەو بەھەشت یان ئەو قسەی دەیبات بەرەو ئاگر، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].

جا دەبینین فریشتە سەفیرە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا ھەموو چپەو قسەیەک نانوسن تەنھا زیکرو یادی اللە نەبێت وە ھەموو قسەیەکی چاکیش؛ وەک فەرمان بە بەخشین یان بە چاکە یان بە چاککردنی نێوان خەڵکی، ھەموو ئەمانەش تەنھا بەشێکە لەم ئەرک و کارو گرنگیانەی ڕەقیب و عەتید پێی ھەڵدەستن و ڕاسپێردراون بە ئەنجامدانی.

جا لەپاش ئەمە دەچین بۆ ئەرک و گرنگی پێدانەکەی دووەمیان کە بریتیە لەوەی: ئەگەر ھاتوو مرۆڤەکە چارەنوسی دیاریکراوی مردنەکەی ھات لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە و کۆتایی ھات بە ئەجەل و کاتە دیاریکراوەکەی کە بۆ ھەموویان ئەجەل و کاتێکی دیاریکراو ھەیە لە كتێبێکی مۆرکراو کە اللە بەڕاستی دەگێڕێت لە کاتە زانراوەکەیدا جا بۆ ھیچ نەفسێک نیە بمرێت تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت لەکاتی دیاریکراودا، جا لەم کاتەدا (ڕەقیب) و (عەتید) بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، جا ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا اللە وەحی بۆ عەتید دەکات ببێت بە فریشتەی مردن و گیان کێشانە ڕاسپێردراوەکە بۆ مرۆڤەکە، جا لەپاش ئەمە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی عەتید لە مراندنی ئەم مرۆڤەی لە ھاوەڵانی ئاگرە کە اللە شەیتانێکی کردۆتە مڵۆزمی جا بووەتە نزیکێک بۆی جا ڕێگای لێدەگرێت لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست وە وەسوەسەی بۆ دەکات بەوەی گوایە لە ھیدایەتدراوانە، جا ئەمە لەدوای فەرمانەکە بۆ فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتیدە کە ڕاسپێردراوە بە بێباوەڕان جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی بێباوەڕ بە یادی اللە فریشتەیەک ھەیە کە ناوی عەتیدە.

وە اللە فریشتەی مردن و گیان کێشانی نەکردووە بە تەنھا فریشتەیەک، پاک و بێگەردی بۆی! ئەگەر وابێت چۆن یەک فریشتە دەتوانێت خەڵکی بمرێنێت جا ببێتە چەند پارچەیەک لێرەو لەوێ و لەیەک کاتدا خەڵکانێکی زۆر بمرێنێت لە ھەموو شوێنێک! پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی کە ڕەحمەت و زانستەکەی هەموو شتێکی گرتوتەوەو بەتواناو بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێک لە یەک کاتدا، جا ئەمە سیفەتێکە کە تەنھا بۆ اللە یە پاک و بێگەردی بۆی وە اللە نە بۆ مرۆڤ نە بۆ جن نە بۆ فریشتە دوو دڵی دانەناوە له ده‌روونیاندا بەڵکو ئەمە سیفەتێکی اللە یە کە ھیچ کەسێک ھاوشێوەو هاوتای نیە کە دەتوانێت گوێی لەمە بێت و لەویش بێت وە ئەمە دروست بکات و ئەویش دروست بکات لەیەک کاتدا نە ھەڵە دەکات نە لەبیریش دەکات نە وەنەوزو خەویش دەیگرێت نە بێئاگاش دەبێت لە شتێک، بەتوانایەو دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە لە یەک کاتدا، ئەمەش لەبەرئەوەی لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } صدق الله العظيم [السجدة:١١].

جا لەپاش ئەمە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم سوێند دەخۆم بە اللە ی پایەبەرز فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بە بێباوەڕان بریتیە لە فریشتە عەتید؛ کە بریتیە لە فڕێنەری مرۆڤ لە مل و گەردنیدا ئەگەر ھاتوو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [يس].

بەڵام یەک فڕێنەر نیە بەڵکو بۆ ھەموو مرۆڤێک فڕێنەرێک تەرخانکراوە کە بریتیە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتید، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا ﴿١٣﴾ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].

لەوەیە یەکێک لەناو هەموو موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو فریشتەی مردن و گیان کێشان ناوی (عیزرائیلە)". جا لەپاش ئەمە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: وەرە تا حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە کێش ھەیە لە اللە حوکمی چاکترو باشتر بێت بۆ گەلێک کە دەزانن جا بەدوای گومان ناکەون کە ھیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستی، وە سوێند بە اللە ئەگەر بھاتبا من ئەمەم نەویستبایە کە پەروەردگارم بەدوور بگرم لە کەموکورتی بەوەی ھیچ کەسێک نیە ھاوشێوەی ئەو بێت ئەوا دەرگای گفتوگۆم نەدەکردەوە دەربارەی باس و خواسەکەی عیزرائیل بەڵام بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بە سیفەتێک لە سیفاتەکانی ئەو اللە یە دەچوێنن کە ھیچ کەسێک وەک ئەو نیەو ھاوشێوەی نیە کە بریتی یە لە سیفەتی قودرەت و تواناو زانین بە ھەموو شتێک لەیەک کاتدا، خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بەشداری پێنەکردبایە لەگەڵ سیفەتێک لە سیفاتەکانی اللە پاک و بێگەردی بۆی ئەوا دانەدەبەزیم و ڕۆنەدەچووم دەربارەی ڕاستی باس و خواسەکەی عیزرائیل؛ کە ناوێکە اللە ھیچ بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە لە قورئان، بەڵام اللە لە قورئان ناوی ھەموو فریشتەکانی مردن و گیان کێشانی دابەزاندووە کە ھەموو بەشەریەت دەمرێنن و ناوی ھیچ کامێکیشیانی جێنەھێشتووە لێیان ھەرچەندە ژمارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان دوو ئەوەندەی ژمارەی ھەموو بەشەریەتیشن لەوانەی پێشترو سەرەتاو پاشترو دواتریشدا، جا اللە لە قورئان ناوی ھەموویانی دابەزاندووەو ھیچ یەکێکیشیانی لێ جێنەھێشتووە جا لە نێوانیشیاندا ھیچ فریشتەیەک بوونی نیە ناوی عیزرائیل بێت بەھیچ شێوەیەک،

وە بەھەمان شێوە ئەوەم بەدی کرد کە ئەوان ڕاستەوخۆ وەحیان لەلایەن اللە ی زیندووی ڕاگرو سەرپەرشتیارەوە پێدەگات کە اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە ئەو اللە یەی مرۆڤی دروست کردووەو دەشزانێت چی بە دڵ و دەروونیدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات کە نزیکترە لێی لە شا ڕەگی دەماریەوە جا وەحی بۆ ڕەقیب و عەتید دەکات بەوەی ناخی مرۆڤ وەسوەسەی بۆ دەکات، جا ئەوان بەم وەسوەسەیە نازانن کە ناخی مرۆڤ دەیکات تەنها ئەو زاتە نەبێت کە دروستی کردووە ئەوەی دەزانێت سنگەکان چیان شاردۆتەوە، ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ دەریدەبڕێت بە زمان و لێوەکانی ئەوا فریشتەکان پێی دەزانن جا ئەگەر چاکە بوو ئەوا ڕەقیب دەینوسێت وە ئەگەر خراپە بوو عەتید دەینوسێت، جا ئێوەش ئەمە دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا بوونیان ھەیە کە بریتین لە دوو فریشتە یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتر ناوی عەتیدە، وە بەھەمان شێوە دەشزانن ئەوان تەنھا ئەم دوو کەسە نین بەمە دەزانن کە خەڵکی دەیکەن پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە کە بەتەنھا سیفەتێکی اللە یە پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا دوو فریشتە ھەن یەکێکیان ناوی ڕەقیبە وەک دەزانن ئەویتریش ناوی عەتید، اللە کردوونی بە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشت و ئاگر، ئەمانە بریتین لە گەیەنەرە بەڕێزو ملکەچەکان، بەمانای گەیەنەر بۆ نیعمەت و گەیەنەر بۆ دۆزەخ، جا ئەوەی بیەوێت ڕێنمایی وەرگرێت تێدەگات و یادی دەکات پاک بێگەردی بۆی جا ڕەقیبی گەیەنەری بەهەشتیش زیکرو یادەکەی دەنوسێت.

ئێستاش دەچین بۆ گرنگی و ئەرکەکەی تریان کە بریتی یە لە: کاتی مردن جا با لە ھەموو قورئان بگەڕێین بزانین فریشتەکانی مردن و گیان کێشان کێن ئەوانەی مرۆڤ دەمرێنن جا ئەگەر مرۆڤەکە لە ئەھلی بەھەشت بێت یان لە ئەھلی دۆزەخ، جا ھەرچی ھاوەڵانی دۆزەخن ئەوا دەبینم لە قورئان اللە فریشتەی مردن و گیان کێشانی عەتیدی پێیان ڕاسپاردووە بەو مانایەی ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کە ڕاسپێردراوە پێی و ناوی عەتیدە نەک یەک فریشتە ھەبێت ھەموو نەفسەکان بمرێنێت، جا با حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە باوەڕتان پێی ھەیە.

وە ھەروەک پێشتر بۆمان باسکردن بەوەی: فریشتە چاودێرەکان بریتین لەوانەی اللە ناردوونی بۆ نوسینی کردەوەکانی مرۆڤ بە چاکەو خراپەیەوە جا پابەندن پێی تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت، جا دەیمرێنن و ھەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی، وە کەمتەرخەمی ناکەن تا جێی بھێڵن تەنانەت لەدوای مردنیش تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان.

وە ھەروەک پێشتر پێمان وتن: فریشتە چاودێرو پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید ئەوانەی اللە ناردوونی بۆ پابەندبوون بە مرۆڤەکەو نوسینی کردەوەکانی و قسەکانی تا ئەو کاتەی کاتە دیاریکراوو ئەجەلەکەی دێت جا ئەوکاتە لەلایەن اللەوە وەحیان پێدەگات بە مراندنی ئەم مرۆڤە،
اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].

بەڵام فەرمانەکە جیاواز دەبێت ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی بەھەشت بێت جا لەم کاتەدا ئەوەی ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی بریتیە لە فریشتە ڕەقیب گەیەنەری بەھەشت و لەم کاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی فریشتە ڕەقیب بە چاڵاک کردنی ڕوحی باوەڕدارەکە، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بێت جا ئەوەی ڕاسپێردراوە پێی بریتیە لە فریشتە عەتید گەیەنەری ئاگر جا لەپاش ئەمە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی،

جا ئەھلی ئاگرو ئەھلی بەھەشت یەکسان نین لە مردنەکانیانداو ناخۆشیەکانی مردن جیاوازە ئەمەش لەبەر ئەوەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید ڕوحی باوەڕدار چاڵاک دەکەن بە چاڵاک کردن ھەرچی ئەوەیە ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا بە قامچیەکانیان ڕوحەکەی لێ دادەماڵن بە لێدانی توند لە ڕوخسارو پشتەوەیان بە لێدانێکی بە ئێش جا ھەروەک ئەمە دەبینین لە قورئانی گەورە کە ئەوان دەست دەکەن بە لێدانێکی توندو تیژ لێیان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٩٣].

وە ھەروەک پێمان وتن دەستکردنەوەی فریشتەکان بۆ ئەوانەی بێباوەڕن بە لێدانێکی توندو تیژ دەبێت؛ لە یەکەم شوێنگەکانی سزا جا لەپاش ئەمە ھەڵیدەگرن بۆ ئاگری دۆزەخ لە قەدەرو کاتە زانراوەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].

وە لەدوای لێدان و دەرکردنی نەفسەکە ھەڵیدەگرن تا سزای سوتێنەر بچێژێت بەڵام ئەو ھاوار دەکات بە ھاوارێکی توندو دەڵێت: ئەی ھاوار بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی زانیویەتی لەدوای لێدانەکە لە ھەموو شوێنێکیەوە لە پێشەوەو دواوەی ئەوان ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی ئەم نەفسە تاوانکارە بۆ ئاگری دۆزەخ جا لەوێدا ھاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ھاوار بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەمەش بۆیە وادەڵێت چونکە زانیویەتی لەدوای ئەمە سزای دۆزەخ ھەیە، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].

وە بەھەمان شێوە ھەڵدەستن بە پرسیارلێکردنی بەر لەوەی بیھاوێژنە قۆڵتەکەی لە ئاگری دۆزەخ لە خودی دۆزەخ جا (عەتید) پرسیاری لێدەکات: تۆ ھیچ گوناھو ھەڵەت نەکردووە؟ لەپاش ئەمە مرۆڤی بێباوەڕ بە هێواشی وەڵامی ئەم تەحەددایە دەداتەوە کە لە پشت سەریەوە ئاڕاستەی دەکرێت: بەڵکو بە خۆبەدەستەوە دانەوە جا دەڵێن: ئێمە ھیچ خراپەو گوناھێکمان نەکردووە. جا لەم کاتەدا نکۆڵی لە ھەموو ئەمە دەکەن کە فریشتە عەتید نوسیویەتی، بەڵام عەتید وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵێ خراپەو گوناھت کردووە من ھیچ ستەمم لێنەکردوویت دواتریش اللە لە نێوانی من و تۆ بە حەق دادوەری دەکات بەڕاستی اللە دەزانێت بەوەی ئێوە ئەنجامی دەدەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا لەم شوێنەدا مرۆڤەکە لەمە تێدەگات کە عەتید لەسەری نوسیویەتی ھەرچەندە ھێشتا ئەو نەشی خوێندۆتەوە بەڵکو عەتید تەنھا پرسیاری لێکردووە دەربارەی کردەوەکانی جا دەڵێت: ئایا ئەنجامت نەداوە؟ { فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا لەپاش ئەمە سەیری وەڵامی فریشتە عەتید دەکەین لەسەر ئەم مرۆڤەی نکۆڵی لەوە دەکات کە عەتید لەسەری نوسیوە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]

جا ئەوەی کە دەڵێت: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.

ئەمە بریتیە لەم فریشتە (عەتید) ـەی مرۆڤەکە تۆمەتباری دەکات بە ستەم لێکردنی بۆیەش دەڵێت: بەڵێ بەڕاستی تۆ کردەوەی خراپت ئەنجام داوەو منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی دواتریش اللە لە نێوانی من و تۆ بە حەق دادوەری دەکات منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، بۆیەش دەڵێت: { إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.

بەمانای دواتر اللە لە نێوانماندا بەحەق دادوەری دەکات بەوەی ئایا من بوختانم بۆ کردوویت بە شتێک کە نەتکردووە!. لەپاشان لە ڕۆژی قیامەتدا مرۆڤە بێباوەڕەکەو فریشتە عەتید دێن تا اللە دادوەری لە نێوانیاندا بکات لەبەرئەوەی بە کردەوەی مرۆڤەکە دەزانێت، لەبەرئەمەش ئەو عەتیدەی کە مرۆڤە بێباوەڕەکە تۆمەتباری کردووە بە بوختان کردن پێی دەبێتە ڕکابەرێک بۆ ئەم مرۆڤە جا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیگەیەنێت و پەلکێشی دەکات بۆ لای اللە تا بە حەق لە نێوانیان دادوەری بکات.

ھەرچی ڕەقیبە ئەوا لەم شوێنەدا دەبێتە شاھێدێک ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەسەر کردەوە خراپەکەی کە لە مرۆڤەکە دەرچووە بەڵام ئەو ڕاسپێردراو نەبووە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵام شاھێد بووە لەسەر ھەمووی بۆیەش لە ڕۆژی قیامەتدا ناودەبرێت بە شاھێد، جا لەپاش ئەمە لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو بەوەی ئەوەی عەتید نوسیویەتی ڕاستە، جا لەپاش ئەمە مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی شاھێد ڕەقیب دەدات و سوێند بە اللە دەخوات ئەو خراپەو گوناھی ئەنجام نەداوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [المجادلة:١٨].

وە لەم شوێنەدا اللە مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا جا اللە دەست و پێ و قاچەکان و پێستیان دەھێنێتە قسە جا ئەوان شاھێدیان لەسەر دەدەن لەوەی کردوویانە، لەپاش ئەمە اللە دەمیان دەکاتەوە جا قسە دەکەن و دەڵێنە دەست و قاچ و پێستەکانیان: بۆ شاھێدیتان لەسەر داین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت. جا لەم کاتەدا فەرمانەکەی اللە دەردەچێت بۆ (عەتید) و (ڕەقیب) بەوەی ئەم مرۆڤە تێھەڵدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لەم کاتەدا هاوەڵی نزیکی مرۆڤەکە (کە لە جەستەکەیدایە) ھاوار دەکات و دەڵێت: پەروەردگارم خۆ من له‌ خشته‌م نه‌بردووه‌و سه‌رکه‌شم نه‌کردووه‌ بەڵکو خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقوم بوو بوو. جا اللە دەفەرموێت: دەمەقاڵێ له‌لای مندا مه‌که‌ن به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌ به‌رچاوتان و پێم ڕاگه‌یاندبوون، ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وە من هیچ کاتیش سته‌مکار نیم له‌ به‌نده‌کانم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [ق].

وە ھەروەک لە پێشتردا پێمان وتن فریشتە چاودێرەکان بریتین لە خودی ئەوانەی ڕاسپێردراون لەگەڵ مرۆڤدا لە سەرەتاوە تا کۆتایی، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە (عەتید)، ھەرچی شاھێدەکەیە ئەوا بریتیە لە فریشتە (ڕەقیب) نوسەری کاروکردەوە چاکەکان؛ بەڵام اللە کردوویەتی بە شاھێدێکی بە حەقیش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لە کاتی ئەنجامدانی کردەوە خراپەکە لەلایەن مرۆڤەکەوە جا (ڕەقیب) ئەوەی بنینیوە کە مرۆڤەکە کردوویەتی و فریشتە (عەتید) یش لەسەری نووسیویەتی، جا لەم کاتەدا (ڕەقیب) شاھێد بووە لەسەر ئەمە بۆیەش لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ }.

جا ئەمە بریتیە لەم شاھێدیەی کە (ڕەقیب) نزیک - قەرین - ـەکەی (عەتید) لەبەردەستی اللە دەیدات بەوەی دەڵێت ئەوەی (عەتید) نوسیویەتی ڕاستەو ھیچ ستەمێکی لە مرۆڤەکە نەکردووە.

وە ڕەقیب بریتیە لە نزیک (قەرین) ـی گەیەنەرەکە، گەیەنەرەکەش بریتیە لە فریشتە عەتید کە مرۆڤەکە پەلکێش دەکات بۆ لای پەروەردگارەکەی تا دادوەری بکات لەنێوانیان بەوەی ئایا ستەمی لێکردووە یاخود نا، جا ئەمەش لەبیرمەکەن مرۆڤەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپە نوسراوانەی لای عەتید دەکات ھەر لەبەرئەمەش مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە دەڵێت ئەو ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە جا عەتید دەبێتە کەسێکی بوختانکار لەسەری ئەگەر ھاتوو خۆی ڕاستگۆ بێت و کردەوەی خراپی نەکردبێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

بۆیەش دەبینین فریشتە عەتید مرۆڤەکە دەگەیەنێتە لای پەروەردگاری تا بە حەق دادوەری بکات لەنێوانیان وە ئەم قسەیەی عەتیدیش بەیادی خۆتاندا بهێننەوە، لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا ھەرچی قسەکەی عەتیدە ئەوا بریتیە لە: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.

بەو مانایەی ئەو حوکم و بڕیارو دادوەریەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لای اللە تا حوکم و دادوەری بکات لەنێوانیان هەر بۆیەش دەبینین عەتید لە ڕۆژی قیامەت بریتیە لە گەیەنەری مرۆڤەکە، ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبینین شاھێدە لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەگەڵ مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە وە لەگەڵ ئەو عەتیدەی ڕاسپێردراو بوو بە نوسینی کاروکردەوە خراپەکان وە شاھێدیش نەبووەو نەیبینیوە عەتید شتێکی لەسەر مرۆڤەکە نوسیبێت لەکاتێکدا نەیکردبێت بۆیەش اللە دەیکات بە شاھێدێکی بە حەق لەبەرئەمەش شاھێدیەکەی لەبەردەستی اللە دەخاتە ڕوو کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم.

وە مەبەستی لەوەی دەڵێت { قَرِينُهُ } بەمانای نزیکی گەیەنەرەکە نەک نزیکی مرۆڤەکە، وە پێشمان وتن گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە عەتید، هەرچی نزیکەکەیەتی ئەوا بریتیە لە ھاوڕێکەی کە بریتیە لە فریشتە ڕەقیب ھەرچی نزیک - قەرین - ـی مرۆڤەکەشە ئەوا بریتیە لە شەیتانێک ئەوەی دەڵێت: پەروەردگارەکەم من سەرلێشێواوو سەرکەشم نەکردووە بەڵکو ئەو خۆی لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا بوو. وە ئەگەر ھاتوو وردیش بوونەوە ئەوا دواتر فەرمانەکە دەبینن لەسەر ھەردوو ڕاسپێردراوەکە دەردەچێت کە ڕاسپێردراون بە مرۆڤەکە کە دووانن ئەوانیش بریتین لە گەیەنەر فریشتە عەتیدو شاھێد فریشتە ڕەقیب، وە لەدوای ئەوەی فریشتە ڕەقیب شاھێدیەکە دەخاتەڕوو لەپاش ئەمە مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی دەدات لەدوای ئەمەش دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی لەسەر دەدەن وە لەدوای ئەمە فەرمانەکە بۆ ھەردوو ڕاسپێردراوەکە عەتیدو ڕەقیب دەردەچێت بەوەی فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە. جا لێرەدا ئەرکەکەی ئەوان کۆتایی پێدێت، بۆیەش دەبینن فەرمانەکە بە شێوەی دووکەسی -مثنی- دەردەچێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].

وە ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە بەوەی ھەردوو ڕاسپێردراوەکە بریتین لەم دوو فریشتە لە سەرەتاوە تا کۆتایی کە بریتین لە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب بۆیەش دەبینن فەرمانەکەی اللە دوو جار بە مثنى - دووکەسی - دەرچووە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].

کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی ڕەقیب و عەتید وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و مرۆڤەکە جێناھێڵن؛ بەڵکو لەگەڵیدان لە سەرەتاوە تا کاتی مردنەکەی جا دەیمرێنن و جێشی ناھێڵن بەو مانایەی بەردەوامن لە ڕاسپێردراوەکە لەدوای مردن و گیان کێشانەکە تا ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی تێیھەڵدەدەنە سزایەکی توندەوە بە جەستەو ڕوح.

کەواتە فریشتە چاودێرەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشەرەکان کە پابەندن بە مرۆڤەکەوە تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت جا دەیمرێنن لەم کاتەشدا کەمتەرخەمی ناکەن بەو مانایەی جێی ناھێڵن بەڵکو ڕاسپاردنەکەیان بەردەوام دەبێت لەدوای مردنیش، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].

جا بە چاکی لە ئایەتەکە ووردببنەوە: { وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون }.

بەڵام ئێوە واگومان دەبەن نێردراوە گیان کێشەرەکان نوێن بەڵکو بریتین لە خودی ئەوانەی اللە لە پێشتردا ناردوونی کە بریتین لە عەتیدو ڕەقیب، بۆیەش دەفەرموێت: { حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم.

وە ھەموو ئەمەش تەنھا تەفسیری ئەم ئایەتە بوو کە لە منت داواکرد ئەی برایەکەم (حبیب الحبیب) تا تەفسیری بکەم کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم [ق:١٨].

جا بەیانێکی کورت و پوختمان بۆ نوسین بۆ ئەم ئایەتەو بە وردی و تێروتەسەلیش لێکماندایەوەو ڕوونمان کردەوە وە ھێشتا زۆر بەڵگەی ترمان لەلایە بۆ لێکدانەوەی حەق کە ھەڵیدەگرین بۆ دوو دڵ و ڕاڕایەکان جا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنینەوە بە تەواوی و ڕاشکاوی. جا ووردبەوە ئەی (حبیب الحبیب) و بیربکەرەوە ئەگەر ھاتوو بەیانێکی چاکترت لە لێکدانەوەکەی من لەلایەو باشتر تەفسیری بکات ئەوا بۆمانی بھێنەو بیسەلمێنە بەوەی ئەم تەفسیرەم لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە، بەڵام پێت دەڵێم ھەرگیز ناتوانیت بڵێیت ئەمە بەتاڵ و پوچە لەبەرئەوەی من لێکدانەوەکەم بە گومان و ئیجتیھاد لە سەری خۆمەوە بۆ ئایەتەکە نەھێناوە بەڵکو ھەموو لێکدانەوەکەم لە خودی قورئانی گەورەوە ھێناوە، بۆیە ناتوانیت نکۆڵی لە قورئان بکەیت مەگەر تەنھا لە بێباوەڕان بیت بە قورئانی گەورە.

وە دووبارەی دەکەمەوەو جارێکی تریش دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئوممەت ئەگەر ھاتوو گفتوگۆتان لەگەڵدا کردم بە قورئان جا ئەگەر بمبەزێنن ئەوا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت وە ئەگەر من ئێوەم بەزاندو زانیشتان بەیانەکەی من حەقی ئاشکرایە پاشانیش دانتان نەنا بە حەق ئەوا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشتان لەسەربێت کەسی بێدەنگبووش لەبەرامبەر حەق و ڕاستیدا شەیتانێکی لاڵە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، وە نەفرەتەکەش تایبەت دەکەم بەوانەی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیویانە من بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوم پاشانیش بێدەنگ بوون لە بەسەرخستنی حەق ھەروەک بڵێی ھیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نیە.

بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئایا نابینن موسڵمانان چاوەڕێی باوەڕهێنانەکەیانن دەربارەی من تا ئەوکاتەی زانایانی موسڵمانانان دەربارەم باوەڕ دێنن؟ بەڵام ھا ئەوە سێ ساڵ تێپەڕبوو منیش هەر بانگی زانایانی ئوممەت دەکەم بۆ گفتوگۆکردن جا دێم و دەچم لە مەیدانی گفتوگۆداو دەڵێم ئایا زۆرانبازێک ھەیە بە زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون ئاشکراوە؟ وە ھەڵیشدەستم بە نەفیکردنی بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان جا لەگەڵ ئەمەشدا دەبینم زانایانی ئوممەت قسە ناکەن تا بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ئاین بکەن ئەگەر بە گومڕاو سەرلێشێواوێکی ئاشکرا دەمبینن یان سەرم بخەن و پشتیوانیم بکەن بە دان نان بە حەق ئەگەر بێتو ببینن من بە حەق و ڕاست قسە دەکەم وە ڕێنمایی دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست بەڵام ئەوان ھێشتا گیریان خواردووە لەم نێوانەداو دوودڵن نە لە دژی منن و نە لەگەڵیشمن، جا ئەوەی اللە منەتی بەسەردا کردبێت و ئاگاداری کردبێت بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم لە ئینتەرنێتی جیھانی پاشانیش بە خەڵکی ڕانەگەیاندبێت بە گوێرەی ئەوەی دەتوانێت ئەوا دڵەکەی گوناھبارەو دواتریش اللە لە ھەڵوێستەکەی دەپرسێتەوە دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە.

وە ئەی ئەو گەلەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن لە ئینتەرنێتی جیھانی لە اللە بترسن و دەربارەی من بگەیەنن بە ھەموو زانایانی ئوممەت و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان وە مەشبن بە کەسانێکی ساویلکەو خۆشباوەڕ بەوەی بە تەنھا ئەوەی کە یەکێک لە زاناکان پێتان بڵێت ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرایە ئێوەش بڵێن ڕاستت کرد! جا ئەی زانای موفتی بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە نەخێر بەڵکو بەبێ دەسەڵاتی زانست بڕیاری گومڕاییتان لەسەرداین جا دەربارەی شتێک دوان کە هێشتا زانستان دەربارەی نیە ئێوەش شوێن پێی ئەوان کەوتن لەکاتێکدا اللە هۆشداری پێداون لەوەی لەسەر شتێک بوەستن لەکاتێکدا زانستان دەربارەی نەبێت چونکە بیستن و بینین و تێگەیشتن ھەمووی لێپرسراو دەبن لەسەری. جا ئەوەی لە زانایانی ئوممەت نکۆڵی دەکات لە فەرمان و بانگەوازەکەم ئەوا لەسەریەتی بێت لە ئامێری گفتوگۆی جیھانی ڕووبەڕووم ببێتەوە جا بە ڕاشکاوی و بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ناونیشانەکەم لە ماڵپەڕی گفتوگۆی ئیسلامی جیھانی ماڵپەڕی بوشرا گفتوگۆم لەگەڵ بکات.

وە ئەی ئیبن عومەر من بە اللە ی پایەبەرز سوێندت دەدەم ئەگەر ھاتوو زانایانی ئوممەت منیان بەزاند یان تەنانەت یەکێکیشیان ئەوا وتارەکەی جیبھێڵیت و لێی گەڕێیت لە ماڵپەڕەکەم تا بۆ ئوممەت ڕوون ببێتەوە من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرام ئەگەر ھاتوو بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا بەزاندمی، وە منی ناصر محمد یەمانی دەڵێم ئەگەر ھاتوو یەکێک لە زانایانی ئوممەت یان ھەموویان یان ھەندێکیان توانیان بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوونەوە بمبەزێنن ئەوا لەم کاتەدا نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت لە ھەموو سات و کاتێکدا وە لە ھەموو چرکەیەکی ساڵەکان تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان، بەڵام ئەوان ناتوانن؛ وە ئایا دەزانن لەبەرچی من دڵنیام لەوەی ئەوان ناتوانن؟ لەبەرئەوەی من پڕ چەکم بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورەی وتەی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان جا بە چ وتەیەکی تر لەدوای ئەو باوەڕ دەهێنن؟

وە سڵاوی اللە ش لەسەر (حبیب الحبیب) وە لە ھەموو موسڵمانان، سڵاو لەسەر ئێمەو لەسەر ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان.

براتان مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 08-03-2019 10:52 PM
2

-2-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - 12 - 1428 کۆچی
08 - 01 - 2008 زایینی
08:45 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3855
ــــــــــــــــ


بۆ حبیب الحبیب ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر
اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمِنَ النّاس مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بغير علمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنِيرٍ} صدق الله العظيم [الحج:٨].

جا ئەوە چیتە ئەی پیاو دەمەقاڵێ دەکەیت دەربارەی اللە بەبێ زانست و ڕێنمایی نە بە کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا؟ جا چۆن دەتەوێت لێکدانەوەکەت بەڕاست دابندرێت بە شوێنکەوتنی گوماناوی لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی حەق و ڕاستی؟

ھەرچی بەڵگەکەتە بۆ ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:٢١].

بەوەی فەرموویەتی شاھێدێک نەک دوو شاھێد جا وات گومان بردووە ئەمە یەک فریشتەیە لەکاتێکدا لەیادت کردووە گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە عەتیدی ڕکابەری مرۆڤەکە، جا ئەوو مرۆڤەکە دەبن بەڕکابەر ڕاستەوخۆ لەدوای مردن ئەمەش لەبەرئەوەی مرۆڤەکە نکۆڵی دەکات لە ھەموو ئەم خراپانەی عەتید نووسیویەتی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ ۖ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٢٨].

جا ئەگەر لەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە ووردبیتەوە ئەوا دەبینیت مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپانە دەکات کە عەتید نووسیویەتی جا عەتید تۆمەتبار دەکات بە ستەم و بوختانکردن، ھەر بۆیەش عەتید ڕاستەخۆ وەڵامی دەداتەوە: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی عەتید بڕیارەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لای اللە تا دادوەری بکات لەنێوان ئەوو ئەم مرۆڤەی نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپانە دەکات کە عەتید نووسیویەتی ھەر لەبەرئەمەش دەبینیت فریشتە عەتید مرۆڤەکە دەگەیەنێتە لای اللە ی ڕەحمان تا بە حەق دادوەری بکات لەنێوانیان لەبەرئەوەی زانایە بەوەی مرۆڤەکە کردوویەتی لەبەرئەوە عەتید دەڵێت: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}.

بەو مانایەی دواتر اللە بە حەق دادوەری دەکات لەنێوانیان لەبەرئەمەش دەبینیت دەیگەیەنێتە لای دادگای دادپەروەری اللە.

ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبێتە شاھێدێک لەنێوانیان بە حەق بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئامادەبووە لەگەڵیان بەمانای لەگەڵ ئەم مرۆڤەی کردەوە خراپەکەی کردووەو پاشانیش نکۆڵی دەکات وە لەگەڵ ئەم عەتیدەش بووە کە کردەوە خراپەکانی نووسیوە، لەبەرئەمە ڕۆڵی ڕەقیب بریتیە لە ڕۆڵی شاھێدێک لەگەڵ حەق لەگەڵ فریشتە عەتید بەوەی شاهێدی دەدات کە ئەو ھیچ ستەمێکی لەم مرۆڤە خراپەکارە نەکردووە وە ھیچی لەسەر نەنووسیوە جگە لەم حەقە نەبێت کە فریشتە ڕەقیب شاھێدی کردەوە خراپەکانە لەلایەن مرۆڤەکەوە ئەی حبیب، جا لە اللە بترسەو دەمەقاڵێ مەکە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێێکی ڕوون و ئاشکرا.

ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-03-2019 11:06 PM
3

- 3 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 01 - 1429 کۆچی
09 - 01 - 2008 زایینی
06:48 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3856
ـــــــــــــــــ


کەواتە ئەی حبیب مادام نازانیت قسە مەکە لەسەر اللە ئەگەر نەتزانی ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر،، دروودو سڵاو لەسەر دواهەمین نێردراوەکان پێغەمبەری نەخوێندەوارو هەموو نێردراوەکان وە سوپاس و ستایش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، جیاوازی ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکانی و منیش لە موسڵمانانم، پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی حبیب، بەڕاستی من دەتبینم لە کۆتایی قسەو وتارەکەتدا وتت (والله أعلم)، بەو مانایەی تۆ دڵنیانیت لە زانستەکەت جا لە ڕوانگەی خۆتدا یان دەبێت ڕاست بێت یان دەبێت ھەڵە بێت، کەواتە لەسەرتە بزانیت تۆ بەدوای فەرمانی شەیتان کەوتیت و سەرپێچی فەرمانی اللە ی ڕەحمانت کرد جا وەرە بۆ لای قورئان تا سەیری فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمان بکەین لە لێکدانەوەی قورئان و سەیری فەرمانی شەیتانیش بکەین، جا ئەی حبیب ھەرچی فەرمانی اللە ی ڕەحمانە ئەوا ڕێگات لێدەگرێت بەوەی لەسەر اللە قسەیەک بکەیت لەکاتێکدا بە دڵنیاییەوە ڕاستی و دروستیەکەیت نەزانی بەزانست و دەسەڵاتێک لە کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە، وە اللە ش حەرامی کردووە لەسەرت ئەی حبیب قسەیەک بکەیت لەسەری بە لێکدانەوەیەک ئەگەر نەتزانی ئەمەش لەبەرئەوەی لێکدانەوەی قورئان بریتیە لە مانا ویستراوەکە لە وتەکەی اللە هەر لەبەرئەمەش اللە حەرامی کردووە لەسەرمان قسەی لەسەر بکەین ئەگەر نەزانین. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأعراف:33].

جا لەپاش ئەمە سەیری فەرمانەکەی شەیتان بکە کە فەرمانێکی پێچەوانەو دژی فەرمانەکەی اللە ی ڕەحمانە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّوءِ وَالْفَحْشَاءِ وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:169].

جا ملکەچی فەرمانەکەی شەیتان مەکە ئەی حبیب تا لەسەر اللە قسە بکەیت لەکاتێکدا نەتزانی وە دەمەقاڵێ نەکەیت دەربارەی اللە بە بێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە، وە شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگایەکی ڕێک و ڕاست، وە مەوەستە لەسەر شتێک لەکاتێکدا زانستت لەسەری نەبێت چونکە بەڕاستی بیستن و بینین و تێگەیشتن دواتر اللە دەربارەیان لێت دەپرسێتەوە، وە ناصر محمد یەمانیش فەرمانت پێناکات شوێنی بکەویت بەبێ زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکراوە؛ بەڵکو بەتۆو جگە لە تۆو ھەموو زانایانی ئوممەتیش دەڵێم شوێنم نەکەون تا گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەم بە بەڵگەی حەقەوە جا دەسەڵاتی زانستەکەیان بۆ دەردەهێنم لە قورئان بەو مەرجەش کە بەڵگە دەرھێنراوەکە لە قورئاندا ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاو بێت بە جۆرێک نەزانیش لێی تێبگات چ جای زانا! وە بەڕاستیش من دەتبینم ھێشتا دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەیت دەربارەی ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:21].

جا لەپاش ئەمە بە زانست و مەنتقی حەقەوە لە قورئانی پیرۆزەوە وەڵامت دەدەمەوە جا دەڵێین: ئەی حبیب، بزانە مرۆڤەکە نکۆڵی دەکات لە ھەموو ئەم کردەوە خراپانەی کە فریشتە عەتید لەسەری نووسیویەتی، جا مرۆڤە خراپەکارەکە تۆمەتباری دەکات بە بوختان و قسە ھەڵبەستان لەسەری وە گوایە ئەو ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە، وە پێشتریش بەڵگەی ئاشکرام لە قورئانی گەورەوە بۆ ھێنایت کە ھیچ پێویستیەکی بە لێکدانەوە نیە بە ڕەچاوکردنی ڕوونی و ئاشکرایی بەڵگە قایلکەرو ڕاشکاوەکە بە حەق. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:28].

جا ئێستاش ئەم ئایەتەت بۆ ڕووندەکەمەوە ھەرچەندە زۆر بە توندیش ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەو کەسەی ڕاستی دەوێت، جا ھەرچی ئەم فریشتانەنە کە نەفسەکان دەمرێنن ئەوا بریتین لە ڕەقیب و عەتید بە مۆڵەتی اللە؛ کە بریتین لە خودی چاودێرە بەڕێزە نوسەرەکان ئەوانەی ئەمە دەزانن کە مرۆڤ دەیکات لە چاکەو خراپە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی لەبەرئەوەی ئەوان لێی جیانابنەوە، جا ئەوان بریتین لە نێردراوەکانی اللە کە ڕاسپێردراون لەگەڵ مرۆڤدا بن تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت جا لەپاش ئەمە ھەڵدەستن بە داماڵین یان چاڵاک کردنی ڕوحەکەی، جا لەپاش ئەمە اللە بۆمانی ڕوونکردۆتەوە ئەوان بەھەمان شێوە کەمتەرخەمی ناکەن دەربارەی مرۆڤەکەو جێی ناهێڵن تەنانەت لەدوای مردنیشدا ئەگەر ھاتوو لە بێباوەڕەکان بوو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].

وە ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە بەوەی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان لەکاتی مراندنەکەدا نەھاتوون بەڵکو؛ اللە ڕوونی کردۆتەوە ئەوان لەپێش مراندنەکە ڕاسپێردراون لەگەڵیدا، ھەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:61].

بەو مانایەی ئەوان ڕاسپێردراون لەگەڵ مرۆڤەکەدا لەپێش ھاتنی ساتی مراندن بەڵام ئەوان نایمرێنن تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت بە وەحی ڕاستەوخۆ ھەروەک چۆن پێشتر وەحی بۆ کردوون لەوەی بە دڵ و دەروونی مرۆڤدا ھاتووە لە چاکە یان خراپە تا بینووسن، وە بەڕاستیش اللە ڕوونی کردۆتەوە نێردراوەکان لەپێش مراندن نێردراون بۆ ئەرکێکی تر تا پێی ھەڵبستن لە کاتی پێش مراندنەکەدا کە بریتی یە لەنوسینی کردەوەکان لە چاکەو خراپەی، وە اللە ڕوونیکردۆتەوە ئەو کەسەی اللە ڕایسپاردووە بە نووسینی کردەوە چاکەکان بریتیە لە فریشتە ڕەقیب، ھەرچی عەتیدە ئەوا ڕاسپێردراوە بە نوسینی کردەوە خراپەکان بەڵام مرۆڤ نکۆڵی لەمە ناکات کە ڕەقیب لەسەری نوسیویەتی جا چۆن نکۆڵی دەکات لەوەی دواتر ڕزگاری دەکات لە ئاگر ئەگەر اللە لێی قبوڵکردبێت وە ھەرگیزیش اللە قبوڵی ناکات و وەریناگرێت تا ئەوکاتەی کردەوە چاکەکە بە دڵسۆزی تەنھا لەبەر اللە ی بەخشندە نەبێت و سەلامەت بێت لە شیرک و ھاوبەشدانان و ڕیا، بەڵام لەوکاتەی فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب بە سزایەکی بەئێش دەیمرێنن و لە ڕوخسارو پشتەوەیان دەدەن ئەوا لەکاتی لێدانەکەدا دەڵێن، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

جا لەم کاتەدا مرۆڤەکە درک بە ھۆکاری لێدانی فریشتەکان دەکات، (دەزانێت بۆیە لێیدەدەن) لەبەرئەوەی کردەوەی خراپ و بێباوەڕی کردووەو خۆی بە گەورەو زل زانیوە وە دەشزانێت لەدوای ئەمە سزایەکی توندتر ھەیە ھەر لەبەرئەمەش مرۆڤی خراپەکار دەگاتە ئەوەی نکۆڵی بکات لە ھەموو ئەم خراپانەی کردوویەتی، وە ئەگەر بێتو ووردببتەوە ئەی حبیب ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت ئەوا نکۆڵی مرۆڤەکەو شەیتانە نزیکەکەی دەبینیت کە نکۆڵی لە ھەموو کردەوە خراپەکان دەکەن جا لەپاش ئەمە دەبینیت فریشتە عەتید ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەداتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:28].

جا ئایا دەزانیت ئەمە کێیە کە ڕاستەوخۆ وەڵامیان دەداتەوە؟ ئەم کەسە بریتیە لە فریشتە عەتید ئەوکەسەی تۆمەتبارکراوە بە بوختان و قسە ھەڵبەستان و درۆکردن بۆ ھەموو ئەوەی نوسیویەتی لە خراپەکان لەبەرئەمەش دەبینیت وەڵامەکەی ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاوە لە خودی ئایەتەکەدا: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ}.

بەومانایەی دواتر ئەو دادوەری دەکات لە نێوانی من و تۆدا ئەی مرۆڤ ئەگەر من قسەم ھەڵبەستابێت لەسەرت جا کردەوەیەکی خراپەم لەسەرت نوسیبێت لەکاتێکدا نەتکردبێت، هەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا بێگومان دەبێتە شاھیدێکی بە حەق بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەو ئامادەبووە لەگەڵیان وە جیانەبۆتەوە لێیان ھەر لەبەرئەمەش وەک شاھێدێکی بەحەق دێت بەوەی فریشتە عەتید ھیچی لەسەر ئەم مرۆڤە خراپەکارە نەنوسیوە تەنھا ئەوەی ئەنجامی داوە لە خراپە، وە ڕەقیبیش لەسەر ئەمە دەبێت بە شاھێدی بە حەق لەنێوان ھەردوو ڕکابەرە جیاوازەکە (واتە لەنێوان) مرۆڤەکەو فریشتە عەتید.

وە سوێندیش دەخۆم بە اللە ی پایەبەرز ئەی حبیب نە تۆو نە ھەموو زانایانی ئوممەتیش بەھەر ھەموو دەستەو کۆمەڵەکانیانەوە ناتوانن لێکدابەوەیەکی باشترت بۆ بهێنن لە لێکدانەوەکەی من و بە تەفسیرێکی چاکترەوەش، دواتریش ئەم ئایەتەی ھەڵتبژاردووە ئەی حبیب دەکەمە ئایەتێکی تەحەددا جا ئەگەر تۆو ھەموو زانایانی ئوممەتیش لە ھەموو جیھان توانیتان لێکدانەوەیەک بھێنن باشتر بێت لە لێکدانەوەکەی من و باشتریش تەفسیر بکات بە زانست و دەسەڵاتێک لە خودی قورئان جا ئەگەر ھاتن و گفتوگۆتان لەگەڵدا کردم و بەم شێوەیە بەڵگەتان بەسەرداھێنامەوە بە بەڵگەی حەق ئەوا ھەرگیز بەگوناھ خۆم بە گەورەو زل ناگرم جا لەم کاتەدا بۆ ھەموو جیھان ڕایدەگەیەنم من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم و نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەرە، وە ئەگەر بە حەقیش قسەم کرد تا بۆتان ڕوون بوویەوە ئەو حەقە بەبێ ھیچ شک و گومانێک لەپاش ئەمەش بەگوناھ خۆتان بە گەورە گرت ئەوا دواتر اللە شەیتانێکتان بۆ دەکات بە ھاودەم و نزیک جا نەفرەتتان لێدەکات بە نەفرەتێکی گەورە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ يَعْشُ عَنْ ذِكْرِ الرَّحْمَٰنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ} صدق الله العظيم [الزخرف:36].

جا پشت لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی اللە مەکە لە قورئانی گەورە جا ئەمە ستەمێکی گەورەیە بەڵکو من ھاتووم بە ئایەتەکانی قورئان ئاگادارتان بکەمەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَا إِنَّا مِنَ الْمُجْرِمِينَ مُنْتَقِمُونَ} صدق الله العظيم [السجدة:22].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِنْ تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَىٰ فَلَنْ يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا} صدق الله العظيم [الكهف:57].

جا لە اللە بترسە ئەی حبیب الحبیب، جا ئایا خۆشەویستەکەت اللە ی ڕەحمانە یان شەیتان؟ جا ئەگەر خۆشەویستەکەت اللە ی ڕەحمانە ئەوا پشت لە یادو زیکری کتێبەکەی مەکە. لەوەیە بتەوێت بمپچڕێنیت جا بڵێیت: "بەڵام من پشتم لە زیکرو یادی کتێبەکەی پەروەردگارم نەکردووە". جا لەپاش ئەمە وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: بەڵکو پشتت لێیکردووە ئەی حبیب مادام ھەر دەمەقاڵێ دەکەیت دەربارەی ئایەتەکانی اللە بەبێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە جا لەپاش ئەمە بەڵگەو ئەم دەسەڵاتەی کە پێم ھێنایەوە لە قورئان تێھەڵدەدەیتە دوای پشتت ھەروەک بڵێیت دەسەڵاتێکی ئاشکرام بۆ نەھێنابن، جا ئەگەر بێتو لێکدانەوەیەک بھێنیت لە خودی قورئان بۆ ئەم ئایەتەی کە ھەڵتبژارد جا بەڵگەت پێ بەسەر ناصر محمد یەمانیدا ھێنایەوە کە بە لێکدانەوەیەکی حەق و باشتر تەفسیری بکات بە زانست و دەسەڵاتێک لە قورئانەوە ئەوا لە ڕاستیدا ئەم کاتە تۆ بوویت بە مەھدی چاوەڕوانکراو نەک ناصر محمد یەمانی جا بەڵگەی حەق و ڕاست و دروستمان بۆ بهێنە کە ڕاست و دروستر بێت لە لێکدانەوە بە حەق و ڕاست و دروستەکەی ناصر محمد یەمانی ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت.
ـــــــــــــــــــــ

لە اللە بترسەو گفتۆگۆبکە بە زانست ئەی حبیبی ھۆشمەند..

بسم الله الرحمن الرحيم
{أَلَمْ تَرَوْا أَنَّ اللَّهَ سَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُ ظَاهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ النّاس مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بغيرعلمٍ ولا هُدًى ولا كتابٍ مُنِيرٍ} صدق الله العظيم [لقمان:٢٠].

جا بە دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا لە قورئانەوە بۆمان بهێنە ئەگەر تۆ لە ڕاستگۆیانیت نەک بە لێکدانەوەیەکی گوماناوی کە ھیچ سودێکی نیە لە زانینی حەق و ڕاستیداو ھیچ ڕاستیەک بەدەستەوە نادات جا چۆن دەمەقاڵێ دەکەیت لەکاتێکدا خاوەنی ھیچ بەڵگەیەک نیت منیش لەگەڵ ھیچ زانایەک گفتوگۆم نەکردووە مەگەر لەم کاتەدا هەر من بەسەریدا زاڵبوومە بە حەق.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 10-03-2019 11:16 PM
4

- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 01 - 1429 کۆچی
09 - 01 - 2008 زایینی
08:33 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3858
ــــــــــــــــــ


حاشا للە بەوەی محمد پێغەمبەری اللە و چاکەکاران ڕاپێچ بکرێن ..

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاوی اللە لەسەر محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی و هاوەڵە چاک و پاکەکانی، پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی حبیب الحبیب لەسەرتە مانای ئەوە بزانیت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:٢١].

ئەمە بەمانای ھەموو نەفسێک اللە نەفسێکی پیس دەکاتە مڵۆزم و ھاودەمی جا ھەردووکیان لە یەک جەستەدا دەژین وە ھەردووکیان لەگەڵ یەک بەشدارن لە سزا، لەبەرئەمەش دەبینیت فریشتەکان ئەوکاتەی لە مرۆڤە بێباوەڕە پشتھەڵکەرەکە دەدەن دەڵێن: نەفسەکەتان دەرکەن؛ کە مەبەستیان نەفسی مرۆڤەکەو نەفسی شەیتانەکەیە کە لە یەک جەستەدا دەژیان، وە بەھەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیشدا مرۆڤەکە لەگەڵ شەیتانە نزیکەکەی ڕاپێچ دەکرێن و دەگەیەنرێنە لای اللە ی ڕەحمان، جا شەیتانەکە تەنانەت لەبەردەستی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانیشدا لە ڕۆژی دوایی دەیەوێت وایلێبکات نکۆڵی بکات تا ئەوکاتەی سوێند دەخوات بە اللە کە خراپەی نەکردووە بەڵام اللە مۆر دەنێت بەسەر دەمیدا جا دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی دەدەن بەوەی کردوویانە تا ئەوەی دان دەنێت بە گوناھەکەی جا بە پێست و قاچەکانی دەڵێت بۆچی شاھێدیتان لەسەرداین ئەوانیش دەڵێن ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت.

جا لەپاش ئەمە مرۆڤەکە بە شەیتانە نزیک (قەرین) ـەکەی ئەوەی لە جەستەکەی لەگەڵیدا دەژیا دەڵێت وە لەدوای ئەوەی وایلێکرد لە دنیاو دواییدا بەھەمان شێوە لە دژی شاھێدیداو وتی: {قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَـٰكِن كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا لەم کاتەدا مرۆڤەکە بە شەیتانە نزیکەکەی دەڵێت: {يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ} صدق الله العظيم [الزخرف:٣٨].

ھەرچی نزیکی گەیەنەرو ڕاپێچ کارەکەیە ئەمە بریتیە لە (ڕەقیب) ھەروەک فێریشمان کردن و پێمان وتن بەوەی گەیەنەرەکەش بریتیە لە (عەتید)، تا ئەوکاتەی (ڕەقیب) شاھێدیەکەی پێشکەش دەکات بەوەی ئەوەی لەلای (عەتید) ـە لە کتێبی خراپەکان حەق و ڕاست و دروستەو ھیچ ستەمێکی لەم مرۆڤە نەکردووە، وە لەدوای ئەوەی ڕاستیەکە ڕوون و ئاشکرابوو ئەوا فەرمانەکە لەسەر فریشتە (عەتید) و فریشتە (ڕەقیب) دەردەچێت ئەم دوو کەسەی کەمتەرخەمیان نەکردووەو مرۆڤە تاوانکارەکە بەجێناھێڵن تا ئەوکاتەی دەیخەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە جا لێرەدا ئەرک و گرنگیەکەیان کۆتایی پێدێت لە سەرەتاوە تا کۆتایی و سوپاس و ستایشیش بۆ پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیھان.

بۆیەش دەبینن فەرمانەکە لەسەر فریشتە (عەتید) و (ڕەقیب) دەردەچێت تا تێیھەڵدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لێرەدا ئەرک و گرنگیەکەیان کۆتایی پێدێت، جا لەپاش ئەمە دەڕۆن بۆ کۆبوونەوەی فریشتەکان لە دەوری عەرش، جا بەم شێوەیە بە حەق بڕیاردرا لەنێوانیان و دەوترێت سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان. اللە ی پایەبەرزیش دەفەرموێت: {وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [ق].

ھەرچی ڕێزلێگیراوەکانن ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتدا دێن نورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌ست و لای ڕاستیانه‌وه بە سەربڵندی و شکۆو ڕێزلێگیراویەوە بەبێ ئەوەی کەسێک ڕاپێچیان بکات ئەی حبیب، جا مانای ئەوەی ھەموو نەفسێک گەیەنەرو شاھێدێکی لەگەڵە ئەمەیان لەسەر چاکەکاران جێبەجێ ناکرێت بە ھیچ شێوەیەک لەدوای ئەوەی لێکدانەوە ڕاستەکەم بۆ ڕوونکردنەوە، بەڵکو گەیەنەرو شاھێدەکە لەگەڵ ھەموو نەفسێک دان کە ھاوەڵی دۆزەخ بن نەک لەگەڵ ھەموو نەفسێکی ھاوەڵی نیعمەتەکان ئەوانەی نە ترسیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
5

- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 01 - 1429 کۆچی
10 - 01 - 2008 زایینی
11:52 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3859
ــــــــــــــ


پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم جا شوێنت بکەوم ئەی حبیب..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان. پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی حبیب الحبیب، بەڕاستی ئێمە دەربارەی ھەموو نەفسێک کە لە ھاوەڵانی دۆزەخ هاتووە قسەمان دەکرد کە گەیەنەرو ڕاپێچکارەکەی فریشتەیەکە ناودەبرێت بە عەتیدو نزیکەکەی عەتیدیش شاھێدی بە حەق فریشتە ڕەقیبە. ھەرچی چاکەکارەکانن ئەوا سەربڵندو بە شکۆو ڕێزلێگیراوی اللە ی ڕەحمانن کە بە ڕاپێچکراوی نایەن بۆ لای اللە ی ڕەحمان نە ترسیشیان لەسەرەو نە خەفەتباریش دەبن، وە اللە ش فریشتەکان دەنێرێت تا پێشوازی و ھاوەڵێتیان بکەن بۆ شوێنەکانیان جا ئەمەیە گەیاندنی بەندە ڕێزلێگیراوەکانی اللە، وە ھیچ یەکێکیان لەگەڵدا نیە تا ڕاپێچیان بکەن بەڵکو فریشتەکان پێشوازیان لێدەکەن بە فەرمانی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بەوەی فریشتەکان بڕۆن پێشوازی بکەن لە میوانە ڕێزلێگیراوە نەمرەکانی لەبەرئەمەش اللە فریشتەکانی ڕەوانە دەکات بۆ پێشوازیکردن لە میوانە ڕئزلێگیراوەکانی تا بیانگەیەنن جا بەخێرھاتنیان بکەن بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّ الَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُمْ مِنَّا الْحُسْنَىٰ أُولَٰئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ ﴿١٠١﴾ لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا وَهُمْ فِي مَا اشْتَهَتْ أَنْفُسُهُمْ خَالِدُونَ ﴿١٠٢﴾ لَا يَحْزُنُهُمُ الْفَزَعُ الْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ الَّذِي كُنْتُمْ تُوعَدُونَ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنبياء].

وە ئایا دەزانی کێن ئەوانەی پێشوازیان لێدەکەن؟ ئەمانە بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید ئەمەش بۆ بەخێرھاتن جا ھاوەڵێتیان دەکەن جا دەیانگەیەنن تا شوێن و جێگاکانیان نیشان بدەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَامٌ عَلَيْكُمُ ادْخُلُوا الْجَنَّةَ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [النحل:٣٢].

ھەرچی ڕێگای ڕاستە (صراط المُستقيم) جا ئەمە لێرەدایە لە ژیانی دنیا کە چاکەکاران لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆن ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ئەو ڕێگایەی بەرەو بەھەشت دەتبات. جا اللە ڕێگای ئاگرو بەھەشتی نەکردووە بە یەک ڕێگا؛ بەڵکو کردوویەتی بە دوو ڕێگا، ڕێگایەک بەرەو بەھەشت دەتبات ڕێگایەکیش بەرەو ئاگر دەتبات، جا ئای لە سەرسامیم دەربارەی ئوممەت کە بیروباوەڕیان وایە ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵ یەک ڕێگایەو بەرەو دۆزەخت دەبات جا ڕێگای ڕاستیان کردووە بەوەی بەرەو ئاگری دۆزەخ دەتبات جا شوێن ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- کەوتوون لە قورئانی گەورەدا.

وە منی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە ڕەت دەکەمەوە بەوەی ڕێگای ڕاست بریتی بێت لە ڕێگایەک کە بەرەو ئاگری دۆزەخ بتبات پاشان بەرەو بەھەشت گوایە ڕێگایەکە لە مو باریکترەو لە شمشێر تیژترە؛ جا بە هەموو شێوەیەک ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵە ڕەت دەکەمەوە وە ڕێنمایش دەکەم بە حەق بۆ ڕێگای ڕاست؛ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ئەو ڕێگایەی بەرەو بەھەشتت دەبات، وە ڕێگای شەیتانیش بەرەو ئاگری دۆزەخت دەبات، جا ئەوەی ویستی ڕێگای اللە ی ڕەحمان و بەھەشت بگرێتەبەر ئەوا لێرەدا ڕێگای ڕاستی گرتۆتە بەر تا ئەو کاتەی دەمرێت لەسەریەتی جا دەیخاتە بەھەشتەوە، وە ھەرکەسێکیش ڕێگای شەیتان بگرێتەبەر جا بەدوای ئەوە بکەوێت کە شەیتان پێی ڕازیەو اللە ی ڕەحمان توڕە دەکات و تا دەمرێت لەسەریەتی ئەوا دەیخاتە ئاگری دۆزەخەوە کە خراپترین چارەنوسە، وە ڕێگای حەق و بەتاڵ دوو ڕێگای جیاوازن جا یان ئەوەتا دەبێتە سوپاسگوزار یان بێباوەڕ.

لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵام قورئان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت دەڵێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:٧١]".

جا لەپاش ئەمە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین بەڕاستی دووڕوەکان ھەندێک فەرموودەیان ھەڵبەستووە کە لە دەرەوەیدا بە ھەندێک لە ئایەتەکان دەچێت بەڵام ئێوە ئەگەر ھاتوو گەڕانەوە بۆ لای ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە پێویستیان بە لێکدانەوە نیە ئەوا دواتر دەبینن ئەم ئایەتە دژو پێچەوانەی فەرموودە ھەڵبەستراوە پێکچووەکەیە لە دەرەوەی ئایەتێکی تری قورئانی گەورە، ئەمەش لەبەرئەوەی ئێوە ئاگرتان کردووەتە مەلەوانگەیەک جا لە پاشان کردووتانە بە دار یان شمشێرێک یان مو وەک ڕێگایەک بەسەر مەلەوانگەکەدا! جا لەپاش ئەمە بەسەر ئەم پردە ھەواییەدا تێپەڕدەبن کە باریکترە لەمو و تیژترە لە شمشێر جا لەپاشان ئەوەی لەسەر پردە ھەواییەکەیە دەکەوێتە ناو ئاگرەکەوە وە ئەوەشی نەکەوێتە ناوی ئەوا تێیدەپەڕێنێت جا دواتر دەچێتە ناو بەھەشتەوە!

ئای داخ و ئەسەفم لەسەر زانایانی ئوممەت بەوەی ئوممەت فێری ھەندێک گێڕانەوە دەکەن کە وەکو چیڕۆکی سەروسەربردەیی و ئەفسانەییەکانن کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی لەقورئاندا دەربارە دانەبەزاندوون، بەڵام ئێوە بەدوای ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- کەوتوون لە قورئانی گەورەدا ئەو ئایەتانەی ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە لەلایەن کەسێکی خاوەن زانستی لای پەروەردگاریەوە کە ئیمام و پێشەوایەکی داناو حەکیمە، وە وازتان لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوە کە پێویستیان بە ئیمام و پێشەوایەک نیە تا ڕوونی بکاتەوە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە زۆر ڕوون و ئاشکران ھەروەک ڕوونی و ئاشکرایی خۆر لە ئاسمان، بەڵام ئێوە وازتان لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەو بەدوای ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوانە کەوتوون کە ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵیان كردووە بە یەک ڕێگا کە بەرەو دۆزەخی دەبات، جا فەرموودە ھەڵبەستراوەکانیان والێکردوون بە ئایەتەکان بچن لە دەرەوەیاندا لەکاتێکدا ئەم جۆرە ئایەتانە ھێشتا پێویستیان بە زاناو پێشەوایەکی ئاشکرا ھەیە تا تەفسیری بکات و بە وردی و تێروتەسەل و تەواوی ڕوونی بکاتەوە.

وە منیش بە حەق تەحەددای ھەموو زانایانی ئوممەت دەکەم نەک تەحەددای لەخۆبایی بوون بەڵکو بە بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ ھەموو ئایەتە پێکچوو -موتەشابیهـ- و مەحکەمەکان وە فەتوادەدەم بە زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە، جا ئێستا لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەستپێدەکەین لەم بارەیەوە دەربارەی ئەم باسە ئەو ئایەتانەی ئەوەندە ڕوون و ئاشکران ھەروەک ڕوونی و ئاشکرایی خۆر لە ئاسمان لەکاتێکدا کەس لێیان لانادات تەنھا کەسی لەناوچوو نەبێت بەڵام ئێوە وازتان لە ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراکان ھێناوەو پشتگوێتان خستوون جا بەدوای ئایەتە پێکچووەکان کەوتوون بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە فەرموودە ھەن بە یەکێک لە ئایەتە پێکچووەکان دەچێت لەگەڵ فەرموودە فیتنەو ھەڵبەستراوەکە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی.

جا ئێستاش گفتوگۆکەتان دەست پێدەکەین بەم ئایەتە مەحکەمانەی پشتگوێتان خستوون و فڕێتان داونەتە دوای پشتانەوە وەک ئەوەی اللە ی پایەبەرز لە مەحکەمی کتێبەکەیدا دەفەرموێت ئاگری دۆزەخ حەوت دەرگای ھەیەو بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە لە خەڵکی هەر لەبەرئەمەش دەبینن بێباوەڕەکان دەگەیەنرێن و ڕاپێچ دەکرێن بۆ ئاگری دۆزەخ بە شێوەی دەستە دەستە واتە بەشێوەی چەند کۆمەڵێک، ئەمەش لەبەرئەوەی حەوت دەرگای ھەیە بۆ ھەر دەرگایەکیش بەشێکی دیاریکراو ھەیە جا بەسەر ئاگردا تێناپەڕن تا لەسەر ڕێگای ڕاست بکەونە خوارەوە! اللە بتانکوژێت چۆن قسەی وا ھەڵدەبەستن. بەڵکو ھەتا ئەوکاتەی دەگەنە لای دۆزەخ ئینجا دەرگاکانی دەکرێنەوە جا لەپاش ئەمە دەیانخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە ھەروەک پێشتر بۆمان ڕوونکردنەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

بەڵام ئێوە خەڵکی بەھەشت و خەڵکی ئاگرتان والێکردووە ڕاپێچ بکرێن بەرەو لای ئاگری دۆزەخ، جا دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم اللە بتانکوژێت چۆن قسەی واھەڵدەبەستن جا قسە لەسەر اللە دەکەن لەکاتێکدا نازانن وە بەدوای ئەوە دەکەون کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە جا بەدوای چەند فەرموودەیەکی پێکچوو دەکەون لەگەڵ چەند ئایەتێک لەکاتێکدا ئەم ئایەتانە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان نین و ئایەتە مەحکەم و ڕوون ئاشکراکانیشتان وازلێھێناوەو فڕێتان داونەتە دوای پشتانەوە هەروەک بڵێی لەلایەن اللە وە نین، جا سەیری ئەم ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایە بکەن لەم بارەیەوە کە دەبینن بەتەواوی فەتواکەتان بۆ ڕوون دەکاتەوە لەم بارەیەوە بە وردی و تێروتەسەلی و دەڵێت خەڵکی ئاگر ڕاپێچ دەکرێن بەرەو ئاگر تا ئەوکاتەی پێی دەگەن جا دەرگاکانی دەکرێنەوە ئەمەش لەبەر ئەوەی حەوت دەرگای ھەیە بۆ ھەر دەرگایەکیشی بەشێکی دیاری کراو ھەیە لە خەڵکی، ھەرچی ھاوەڵانی بەھەشتن ئەوا دەبرێن بەرەو ڕووی بەھەشت تا ئەوکاتەی دەیگەنێ جا دەرگاکانی دەکرێنەوە، جا بەڕاستی اللە لەم بارەیەوە ئایەتێکی بۆ ئێوە دابەزاندووە کە بریتیە لە چیڕۆکێک ھەر لەساتی زیندووبوونەوە تا کۆتایی فەرمانەکە جا چیرۆکەکەی بە ووردی و تێروتەسەلی بۆ گێڕاونەتەوەو ڕوونی کردۆتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌگـ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئایا نابینن فەرموودە ھەڵبەستراوەکە بە هەموو شێوەیەک دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئەم ئایەتە پیرۆزە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایەدا؟ بەڵام ئێوە بەدوای کەوتوون ئەمەش لەبەرئەوەی پێکدەچێت لەگەڵ ئایەتێکی تر لە قورئانی پیرۆزدا کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

خۆ ئەگەر بێتو ئێوە حەقتان بوێت ئەوا دەستان بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە دەگرت، ھەرچی ئەو ئایەتەیە کە لە دەرەوەیدا بە یەکێک لە گێڕانەوەکان دەچێت جا ئەگەر بێتو بەراووردتان کرد لە نێوان ئەم گێڕانەوەیەو نێوان ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە لەم بارەیەوە ئەوا بێگومان دواتر لەنێوان حەق و بەتاڵدا جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەبینن لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِ رَبِّكُمْ وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ الْعَذَابِ عَلَى الْكَافِرِينَ ﴿٧١﴾ قِيلَ ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿٧٢﴾ وَسِيقَ الَّذِينَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰ إِذَا جَاءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَادْخُلُوهَا خَالِدِينَ ﴿٧٣﴾ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاءُ فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿٧٤﴾ وَتَرَى الْمَلَائِكَةَ حَافِّينَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَقِيلَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

وە ئەم ئایەتەش بریتیە لە ئایەتێکی مەحکەم لە خودی گێڕانەوەیەکی حەق و ڕاست لەم بارەوەیەوە.

جا لەپاش ئەمە دەگەڕێینەوە بۆ لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووە -موتەشابیھەکە- لەگەڵ فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکە لە گێڕانەوە بەتاڵەكەدا دەربارەی ڕێگای ڕاست بەوەی گوایە لەسەر ئاگری دۆزەخە بە درۆو بوختانکردنەوە لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی، جا ھەرچی ئەوانەن کە لاری و لادان لە دڵیاندا ھەیە ئەوا بەدوای ئەم ئایەتانە دەکەون کە بە فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکان دەچن تا لێکدانەوەی قورئان بکەن؛ بەڵام لە دڵیدا لاری و لادان ھەیە لە بەرامبەر حەقی ڕوون و ئاشکرادا کە فڕێیداوەتە دوای پشتیەوە جا شوێنی ئەم ئایەتە کەوتووە بەڕەچاوکردنی ئەوەی لەگەڵ فەرموودە فیتنە ھەڵبەستراوەکەدا پێکدەچێت کە وا دەزانێت ئەمە لە پێغەمبەری اللە وەیە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، جا لەبەرئەوەی من لەم کەسانەم کە ڕۆچوون لەزانستدا (الراسخون في العلم) لەوەی پەروەردگارەکەم فێری کردووم بۆیە ئێستا لێکدانەوەی حەق و ڕاست و دروستی ئەم ئایەتەتان بە قسەیەکی کورت و پوختی بەسود بۆ دەهێنم لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنْ مِنْكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَقْضِيًّا ﴿٧١﴾ ثُمَّ نُنَجِّي الَّذِينَ اتَّقَوْا وَنَذَرُ الظَّالِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [مريم].

جا مانای (ورود) لەم شوێنەدا مەبەستی پێی چوونە ژوورەوە نیە؛ بەڵکو گەیشتنە بۆ مەیدانی ئاگری دۆزەخ جا دۆزەخ نیشان دەدرێت و دەردەخرێت بۆ ئەوەی دەبینێت جا چاکەکاران و پێشێلکارانی حەق بە یەکەوە دەیبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

جا مانای (ورود) لێرەدا گەیشتنە بۆ مەیدانی دۆزەخ ھەروەک گەیشتنی موسا بۆ ئاوەکەی مەدیەن بەڵام ئەو نەچووە ناو ئاوەکەوە؛ بەڵکو گەیشتە مەیدانی ئاوەکە جا خەڵکانیکی بینی ماڵاتەکانیان ئاودەدەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِنْ دُونِهِمُ امْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِي حَتَّىٰ يُصْدِرَ الرِّعَاءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ} صدق الله العظيم [القصص:٢٣].

ئەمەش پێوانە نیە بەڵکو بۆ ئەوەیە تا ڕاست و دروستیەکەی (ورود) تێبگەن کە مەبەستی پێی ئەوەیە دەگەنە مەیدانەکەی ئاگری دۆزەخ تا چاکەکاران و پێشێلکارانی حەق دەیبینن جا بە چاوی سەریان بە ئاشکرایی و بەدڵنیاییەوە دەیبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

ھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِمَنْ يَرَىٰ} صدق الله العظيم [النازعات:٣٦].

بەو مانایەی دەردەخرێت جا لە ھەمووان دیاردەبێت بۆ ئەوەی چاوی ھەبێت و ببینێت جا ئەم کەسە دەیبینێت، بەڵام اللە نیشانی چاکەکاران نادات تا بیانخاتە ناویەوە یان بەسەریدا تێپەڕبن؛ بەڵکو تا سوپاسی ئەو اللە یە بکەن کە ڕزگاری کردن لەم ئاگرەی بڵێسە دەسێنێت ئەو ئاگرەی کەس ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده نه‌بێت نەک بۆ چاکەکاران بە مانای ڕێگایەک بۆی بچێت بەرەو ڕووی وە نزیکیشی ناکەون جا بچنە ناویەوە نە بەسەریشیدا تێپەڕدەبن و گەرماییەکەیان پێدەگات بەڵکو تەنھا بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه‌. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَبُرِّزَتِ الْجَحِيمُ لِلْغَاوِينَ} صدق الله العظيم [الشعراء:٩١].

جا اللە ڕێگای بەھەشت و ڕێگای دۆزەخی وەکو یەک لێنەکردووە؛ بەڵکو ڕێگای دۆزەخ لەلایەکەو ڕێگای بەھەشتیش لەلایەکی تر. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئێوە ڕێگای دۆزەختان کردووە بە ھەمان ڕێگای نیعمەت جا چۆن بڕیاری ناڕەوای وا ده‌ده‌ن؟ جا ھێشتا بەڵگەی زۆرترو زیاترمان لەم بارەیەوە لەلایە کە ھەڵیدەگرین بۆ ئەوانەی دوودڵن و بە گومانن جا بە حەق گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەین بە بەڵگەوە، جا چۆن ڕێگای ڕاست والێدەکەن بەرەو ئاگری دۆزەختان ببات ڕێگای گومڕایان و ئەوانەی خەشم و توڕەیی اللە یان لەسەرە؟ ئەی ئایا ئێوە لە ھەموو نوێژێکدا ناڵێن ئەی اللە ھیدایەتمان بدە بۆ ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەی لە نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون نەک ڕێگای ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه نە ھی ئه‌وانه‌ش کە گومڕان؟ بەڵام ئێوە ئەمەتان بەڕاستداناوە کە یەک ڕێگا ھەیە ئەویش دەتانبات بەرەو ئاگری دۆزەخ لەکاتێکدا ئێوە ھەڵەن جا چۆن ڕێگای حەق و ڕێگای بەتاڵ یەک ڕێگایە کە ھەرھەموویان دەبات بۆ ئاگری دۆزەخ ئایا تێناگەن؟ بەڵکو اللە چاکەکاران ڕزگاردەکات جا ڕاپێچ ناکرێن بەرەو ئاگری دۆزەخ بەڵکو بەرەو بەھەشت، جا کەس ڕاپێچ ناکرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ تەنھا ھاوەڵانی ئاگر نەبن جا اللە بەچۆکیان دادەھێنێت تێیدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {احْشُرُوا الَّذِينَ ظَلَمُوا وَأَزْوَاجَهُمْ وَمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ ﴿٢٢﴾ مِنْ دُونِ اللَّهِ فَاهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَاطِ الْجَحِيمِ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [الصافات].

جا لەپاش ئەمە ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) ھەریەکێکیان دەگرن جا دەڕۆن بۆ لای دەرگا دیاریکراوەکەی پاشان فڕێی دەدەنە ئاگری دۆزەخەوە ھەروەک لەپێشتردا بۆمان باسکردن لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا بەڕاستی حەقتان بۆ ڕوونبوویەوە نەک وەک ئەوەی ئێوە پێتان وایە بەوەی بێباوەڕو باوەڕدار بەسەر ڕێگایەکدا تێپەڕدەبن کە هەروەک موە ئەو ڕێگایەی وایان داناوە لە شمشێر تیژترەو ئەوەی ئەم ڕێگایەی بڕی ئەوا ڕزگاری بووە وە ئەوەشی کەوت دەکەوێتە ئاگرەوە، جا ھیچ دەسەڵاتێکی زانستمان نەدی بۆ ئەم قسە ھەڵبەستراوە لە قورئان جا ئەوەی ھەر ڕەخنەیەکی ھەیە لەسەر ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان ئەوا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆ.

هەرچی ئایەتە پێکچووە -موتەشابیھەکانە- ئەوا دواتر بە لێكدانەوەیەکی باشترو چاکتر لە ھی ئێوە تەفسیری دەکەم وە دەسەڵاتی زانستەکەی بۆ دێنم لە خودی قورئان تا ئەو کاتەی بەدرۆی دەزانن جا بزانن لەم کاتەدا ئێوە ئایەتەکانی اللە لە قورئانی گەورە بەدرۆ دەزانن جا اللە حوکم دەکات بە حەق لەنێوانمان کە خێراترین کەسە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

وە ئەی حبیب الحبیب ئەی ئەوکەسەی پێتوایە ئەگەر ھاتوو ناوی مەھدی لە قورئاندا هاتبێت ئەوا لەپاش ئەمە دەڵێیت: "جا ئایا لەدوای ئەوە شوێنم دەکەویت؟". جا لەپاش ئەمە بە حەق وەڵامت دەدەینەوەو دەڵێین: سوێند بە اللە ئەگەر بێتو لە قورئاندا ناوی حبیب الحبیب یشم بە ڕوون و ڕاشکاوی لە قورئان بۆ بھێنیت ئەوا ھەر شوێنت ناکەوم ئایا دەزانی لەبەرچی؟ لەبەرئەوەی اللە بەڵگەی لەناودا دانەناوە بەڵکو لە زانستدا دایناوە وە اللە زانستیشی پێنەداویت بەڵکو بە گومانەوە قسەو دەمەقاڵێ دەکەیت لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستیدا، ھەرچی ناوەکەیە ئەوا اللە ناوی نەکردووە بە دەسەڵاتی زانست ئەی حبیب الحبیب، وە تا تۆو جگە لەتۆش بزانن ئەی حبیب الحبیب بەوەی اللە بەڵگەو دەسەڵاتی لە ناودا دانەناوە بەڵکو لە زانستدا دایناوە بۆیە فەرموویەتی: {وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِنْ بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ} صدق الله العظيم [الصف:6].

بەڵام کاتێک ئەو ھات ناوەکەی (محمد) بوو دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، ئەمەش بۆ ئەوەی بزانن بەڵگە لەناودا نیە بەڵکو لە زانستدایە، وە منیش شاھێدی دەدەم محمد نێردراوی اللە بریتیە لە خودی ئەحمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لە لەوحی مەحفوزی کتێبە نوسراوەکەی لای اللە، جا ئایا دەتەوێت بەڵگە لەسەر باپیرەم بێنمەوە بۆ ئەھلی بەتاڵەکان؟ پەنا دەگرم بە اللە لەوانە بم کە دەمەقاڵێ دەکەن لەبارەی اللە بە بێ زانست و بەبێ ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە؛ بەڵکو بانگ دەکەم بۆ ڕێگای پەروەردگارەکەم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی و زانست و کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا جا ڕێنمایی خەڵکی دەکەم پێی بۆ ڕێگای ڕاست.

مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بەسەرخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
6


- 6 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 01 - 1429 کۆچی
11 - 01 - 2008 زایینی
07:50 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3860
ــــــــــــــــــ


ئەی (حبیب الحبیب)، لەبەرچی سورو پێداگریت لەسەر بەتاڵ لەدوای ئەوەی ڕاستیت بۆ ڕوونبوویەوە ؟

بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان لە یەکەمیانەوە تا میسکی دواهەمینیان پێغەمبەری نەخوێندەواری ڕاستگۆی ئەمین سڵاو لەسەر ئێمەو لەسەر هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە پێغەمبەرەکان و منیش لە موسڵمانانم، دواتر..

ئەی (حبیب الحبیب)، لەبەرچی سورو پێداگریت لەسەر بەتاڵ لەدوای ئەوەی ڕاستیت بۆ ڕوونبوویەوە؟ ئایا لە اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان ناترسیت؟ جا من دەتبینم پشتھەڵدەکەیت لە ھەموو ئەم دەسەڵاتە زانستە ئاشکرایانەی کە لە قورئانی گەورەدا دەریدەهێنم، جا ئەگەر ویستت بمبەزێنیت ئەوا لەسەرتە ئەم بەڵگەیە بهێنیت کە لە قورئان پێم هێناوەتەوە بۆت جا لەپاش ئەمە بەیانەکەی بەدەسەڵاتی زانست لە خودی قورئان بهێنیت تا بەیانەکەت چاکتر بێت لە لێکدانەوەکەی من و بە باشترین تەفسیرەوەش، جا ئەگەر ئەمەت کردو لەکاتێکدا ھەرگیزیش ناتوانیت بیکەیت ئەوا ئەوکاتە دەبم بە یەکەم کەس لە ھەموو جیھان دان بنێم کە بە ڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر پشت بکەیتە بەڵگەی لێکدانەوەی ئایەتەکان و پاشان پشت بە ئایەتەکانی تر ببەستیت و بتەوێت پێی وتەکەی اللە دابپۆشیت و نەیھێڵیت ھەروەک ئەوەی بڕوا بە ھەندێکی کتێب بکەیت و کوفر بە ھەندێکی بکەیت لەگەڵ ئەوەی ئەم ئایەتانەی کە پێی دەھێنیەوە لە خودی قورئان تەفسیرەکەی ناھێنیەوە بەڵکو خۆت تەفسیری دەکەیت بە گوێرەی ھەواو ئارەزووەکەت جا لە اللە بترسە بەڕاستی من بێدارکەرەوەیەکی ئاشکرام بۆ تۆ، جا بە گومانەوە قسە مەکە لەسەر اللە لەکاتێکدا نازانیت بەگومانێک کە اللە پێی ڕاگەیاندوویت شوێنی نەکەویت ئەمەش لەبەرئەوەی ھیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستیدا.

پاشان لەسەرتە بزانیت کتێبەکەی اللە (مثاني) ھەندێکی تەفسیری ھەندێکی دەکات، وە لەسەرتە بگەڕێیت لە لێکدانەوەی ئەم ئایەتەی کە دەتەوێت بەو پەڕی وردیەوە لە خودی قورئان لێکدانەوەی بۆ بکەیت ئەگەر دەترسیت لەوەی قسە لەسەر اللە بکەیت لەکاتێکدا ناشزانیت، وە ئەگەر ھیچت نەدۆزیەوە تێیدا تا بۆت تەفسیر بکات لە کتێبەکەی اللە ئەوا لەم کاتەدا پشت دەبەستیت بە گەڕان بۆ بەیانەکەی لە سوننەتی محمد نێردراوی اللە دروودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وە ناکرێت و بۆشت نیە لەپێش گەڕان لە قورئان بچیت بۆ لای سوننەتی (نەبەوی) جا لەوێوە دەستپێبکەیت بەڵکو پەنادەبەیتە بەر سوننەت لە حاڵەتی نەبوونی وەڵامەکەت لە قورئانی گەورە جا ئەمە بریتیە لە یاساو ڕێسای حەق ئەگەر تۆ لە اللە دەترسیت و ناتەوێت قسە لەسەر ئەو بکەیت جگە لە حەق نەبێت.

ھەرچی فریشتە (ڕەقیب) و فریشتە (عەتید) ن ئەوا شەیتانەکان بۆیان نایەن لەلاکانیانەوە لە لای ڕاست و لەلای چەپ ھەرچەندە ئەوانیش ڕانەسپێردراون بە پاسەوانیکردن؛ بەڵام ئەگەر بێتو حبیب وەستابێت و پیاوێکی تر ھەبێت لەلای ڕاستی حبیب و پێوەی نوسابێت وە بەھەمان شێوە پیاوێکی تریش ھەبێت لەلای چەپی حبیب و پێوەی نوسابێت لە لاتەنیشتیەوە جا ئەگەر پیاوی سێیەم بێت بیەوێت بگاتە حبیب ئەوا لەم کاتەدا تەنھا دوو ڕێگا ھەیە یان ئەوەتا لەبەردەستی حبیب دا لە پێشەوە یان لە دواوە دێت؛ بۆیەش اللە چەند فریشتەیەکی پاسەوان ڕەوانە دەکات کە ڕۆژانەو شەوانە بە نۆرە بەدوای یەکتردا دێن (المعقبات) کە ڕانەسپێردراون بە پاراستن و تۆمارکردنی کردەوەکان و نوسینیان؛ بەڵکو ڕاسپێردراون بە پاراستنی مرۆڤەکە لە خراپەی شەیتانەکان، ھەرچی فریشتە چاودێرەکانن کە (ڕەقیب) و (عەتید) ن جا ئەوانە ڕاسپێردراون بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەکان بە چاکەو خراپەیان، بەڵام شەیتانەکان بوێری ئەوە ناکەن لە لاکانیانەوە بۆیان بێن بەو مانایەی لەلای ڕاستی مرۆڤەکەو لەلای چەپی، ئەگەر وابێت کەواتە کوانێ ھەیبەت و شکۆمەندی فریشتەکانی اللە لەو کاتەی شەیتان دێت لەلای ڕاست یان چەپی مرۆڤەکە جا ئەگەر وابوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید) ھەراسان دەبن و پاڵیان پێوە دەنرێت و دووردەخرێنەوە یان وادەزانیت شەیتان ھەراسانیان دەکەن و لایان دەدەن و دووریان دەخەنەوە؟ بەڵکو شەیتانەکان بوێری ئەوە ناکەن لەلای ڕاستی مرۆڤ یان لەلای چەپیەوە بۆی بێن بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی (ڕەقیب) لەلای ڕاستی مرۆڤ و (عەتید) لەلای چەپیدا، کەواتە مرۆڤ پارێزراوە لە شەیتانەکان لە لای ڕاست و چەپ بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان لەلای ڕاستی مرۆڤ و چەپیدا، وە ھەتا تەنانەت ئەگەر ھاتوو مرۆڤەکە بێباوەڕێکی پشت ھەڵکەریش بێت لە زیکرو یادی اللە ئەوا شەیتانەکان ھەر لە لای ڕاستی و لەلای چەپی بۆی نایەن بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان (ڕەقیب) و (عەتید) لە لای ڕاستی مرۆڤ و لەلای چەپی، ئەمانەش ھەردووکیان اللە ئەرک و کارە گرنگەکانیانی کردووە بە نوسین و تۆمارکردنی کردەوەکان بۆ مرۆڤ، بەڵام مرۆڤ بە پارێزراوی دادەنرێت لە شەیتانەکان لەلای ڕاست و چەپ بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی فریشتەکان (ڕەقیب) و (عەتید) جا اللە ھەیبەت و شکۆمەندی پێداون و شەیتانەکان بوێری ئەوە ناکەن لەلای ڕاستی مرۆڤەکەوە بێن یان لەلای چەپدا، بەڵام شەیتان بەڵێنی داوەو وتویەتی: {ثُمَّ لَآتِيَنَّهُمْ مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَنْ شَمَائِلِهِمْ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:17].

کەواتە دوو شوێن مایەوە بۆ شەیتان بۆ گەیشتن بە مرۆڤ کە بریتیە لە بەردەستی و دواوەی، جا اللە چەند پاسەوانێکی فریشتەی ڕەوانەکردووە کە بە شەوو ئەوانی تریش بە ڕۆژ بە نۆرە ڕێگاکە دەگرن لەبەردەستی پێشەوەی مرۆڤ و لە دواوەی بۆ ڕێگاگرتن لە شەیتانەکان تا ئەو کاتەی پشت لە زیکری اللە دەکات، جا ئەگەر مرۆڤ پشتی لە زیکری پەروەردگارەکەی هەڵکرد ئەوا اللە شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵی جا ڕێگاکەی بەردەستی و دواوەی لێدەگرێت بە ڕەچاوکردنی ئەوەی اللە پاسەوانە فریشتەکانی لێی ھەڵدەگرێت، وە اللە ش لە ھیچ گەلێک ناگۆڕێت تا ئەو کاتەی خۆیان لە خۆیان دەگۆڕن، وە ئەگەر اللە بیەوێت مرۆڤ تووشی بەڵایەک بکات ئەوا تووشی زیان و مەسی شەیتانی نەفرەتلێکراوی دەکات کە دەستی لێدەوەشێنێت جا نەخۆشی دەکات جا زیان و مەسەکە دەبینین لە یەکێک لە موسڵمانان لەم کاتەشدا چاودێریکارەکە ناتوانێت بیگەڕێنێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَوَاءٌ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ‌ الْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ‌ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِ‌بٌ بِالنَّهَارِ‌ ﴿١٠﴾ لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ‌ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ‌ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَ‌دَّ لَهُ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].

وە مانای ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {يحْفَظونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ}؛ بە مانای پارێزگاری کردنەکە بە فەرمانی اللە یە لەسەر فریشتەکانی بەوەی مرۆڤەکە بپارێزن لەبەردەستی و لە دواوەی نەک تا لە فەرمانەکانی بیپارێزن پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی؛ بەڵکو ئەگەر اللە بۆ مرۆڤەکە خراپەیەکی بوێت تا توشی بەڵاو تاقیکردنەوەیەکی بکات ئەوا دەبینین چاودێریکارەکان ناتوانن بەرپەرچی ئەم مەس و زیانە بدەنەوە کە دەستی لێوەشاندووە جا ئەگەر مرۆڤەکە موسڵمان بێت یان لە بێباوەڕان بێت، وە اللە ش دەیەوێت پشت پێبەستن و تەوەکولمان بەخۆی فێربکات وە ھەرگیزیش ھیچمان توش نابێت تەنھا ئەوەی اللە بۆی نوسیوین ئەویش پشت و پەنامانە جا با باوەڕداران ھەر پشت بەستنیان بە اللە بێت بە پەروەردگارەکەیان کە چاکترین پارێزەرە جا با بە فریشتەکانی توشی ئاشوب نەبن، بەڵکو ئەوان بە مۆڵەتی اللە و توانایەکەی بەرپەرچی خراپەکان دەدەنەوە، وە اللە ش دەیەوێت وانەزانین ئەوان شتێکیان پێدەکرێت وە دەیەوێت بزانین فریشتەکان ناتوانن بمانپارێزن یان سەرمان بخەن تەنھا بە توانای اللە ی تاک و بە دەسەڵات نەبێت، لەبەرئەوەش اللە وەحی کرد بۆ فریشتەکانی بەوەی: {أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ۚ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ} [الأنفال:12]،

وە بەھەمان شێوە اللە فێرمان دەکات بزانین دابەزاندنی فریشتەکانی لە جەنگی بەدردا کردە مژدە وە بۆ ئەوەی دڵەکانمان پێی ئۆقرەو دڵنیابێت بەڵکو سەرکەوتن هەر لەلای اللە ی بە شکۆو کاربەجێ و داناوەیە.

وە ئای لە سەرسامیم لە قسەو بڕیارەکەت ئەی حبیب الحبیب! چۆن فریشتە ڕاسپێردراوەکان دەکەیت بە یەک تاکە فریشتە بە تەنھا؟ بەڵکو دوو ڕاسپێردراون بە چاودێریکردنی کردەوەکانی مرۆڤ وە لەلای ڕاستی و چەپیەوەن، وە بەھەمان شێوە مرۆڤ پارێزراوە لە لای ڕاستی و چەپی بە ڕەچاوکردنی ھەبوونی دوو فریشتە ڕاسپێردراوەکە جا ئەوان چاودێری بەڕێزی نوسەرو تۆمارکارن ئەوە دەزانن کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، جا ئەوان چاودێرو پارێزەری کردەوەکانن وە بەھەمان شێوە پارێزەریشن بۆی لە لای ڕاست و چەپ بە ڕەچاوکردنی ئەوەی شوێنەکانیان لەوێدایە جا لەسەریانە پاسەوانی لە خۆیان بکەن جا شەیتان نایەت تا ھەڵیان دێرن و کۆسپ دابنێن بۆ مرۆڤ لە ڕاست و چەپدا ھەرچەندە ئەرکی ئەوان پاراستنی مرۆڤیش نیە خۆ ئەگەر ئەرکیان ئەوە بووایە ئەوا دەیان پاراست لە بەردەستی و لە دواوەی ھەر بۆیەش اللە بە نۆرە چەند پاسەوانێکی فریشتەی ڕەوانەکردووە بە شەوو بە ڕۆز تا ھەڵبستن بە پاراستنی مرۆڤەکە لە خراپەی شەیتانەکان لەبەردەستی و لە دواوەی. هەر لەبەرئەمەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِّن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ‌ اللَّـهِ إِنَّ اللَّـهَ لَا يُغَيِّرُ‌ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُ‌وا مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَا أَرَ‌ادَ اللَّـهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَ‌دَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَالٍ ﴿١١﴾} صدق الله العظيم [الرعد].

جا دەبینین پاسەوانە فریشتە بە نۆرەگرەکان ئەرکەکەیان کورتکراوەتەوە بە پاراستنی مرۆڤ لەبەردەستی و لەدواوەی، ھەرچی لەلای ڕاست و چەپە ئەوا دوو فریشتە ھەن بەبێ کات و زەمانی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەردەوام کە لەدوای مردنەکەشیدا جێی ناهێڵن بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەرکەکەیان تۆمارکردنی کردەوەکانە پاشان مراندنیەتی جا دواتریش جێی ناھێڵن تەنانەت لەدوای مراندنەکەشیدا ئەگەر بێتو لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت، بەڵکو ئەوان بریتین لە خودی گەیەنەرو شاھێدەکە (السائق والشهيد)، تا ئەو کاتەی ئەرکەکەیان کۆتایی پێدێت لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای دادپەروەری اللە لەدوای دانپێدانانی مرۆڤەکە بە ھەموو کردەوەکانی لەدوای ئەوەی دەستەکانی و پێستەکەی و قاچەکانی شاهێدی لەسەر دەدەن لەپاش ئەمە بڕیارەکە دەردەچێت وە لەپاش ئەمە فەرمان دەردەچێت بۆ (ڕەقيب) و (عەتيد) لەوەی اللە ی پایەبەرز تێیدا دەفەرموێت: {أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

ھەرچی بەڵگەیە لەسەرئەوەی ئەوان دووانن نەک یەک ئەی حبیبی ھۆشمەند جا بەڵگەکان بریتین لە:

یەکەم - ئەوەی لەمەدا ھاتووە کە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ} صدق الله العظيم [ق:١٧].

ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە ئەگەر تۆ خاوەنی زمانێکی عەرەبی ئاشکرایت جا پێت دەڵێت ئەوان دوو فریشتەن هەر بۆیەش فەرموویەتی: {الْمُتَلَقِّيَانِ}. وە لەپاش ئەمە بۆت ڕوون بوویەوە یەکێکیان لەلای ڕاستی مرۆڤەو ئەویتر لەلای چەپی هەر بۆیەش فەرموویەتی: {عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ}.

وە لەپاش ئەمە ئەرک و ناوەکانی ئەوانت بۆ ڕوونبوویەوە: {مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَ‌قِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾} [ق].

وە لەپاش ئەمە اللە بۆ ئێمەی ڕوونکردۆتەوە بەوەی مرۆڤ دواتر نکۆڵی لە ھەموو ئەوانە دەکات کە (عەتید) لەسەری نوسیووە لە گوناھو خراپەکان: {مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ} [النحل:28].

وە پاشان اللە وەڵامی فریشتە (عەتید) ی بۆ ڕوونکردووینەتەوە کە حوکم و دادوەریەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ لای اللە: {بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ} [النحل:28].

جا فریشتە (عەتید) و مرۆڤەکە دەبن بە دوو دەستەی ناکۆکی جیاواز هەر لەبەرئەمەش مرۆڤەکە پەلکێش دەکات و دەیگەیەنێت بۆ دادگای دادپەروەری اللە بۆ جیاکردنەوەی باسەکە لەنێوانیان بە حەق بۆ ئەوەی دەرکەوێت فریشتە (عەتید) ھیچ بوختانێکی بە مرۆڤەکە نەکردووە، وە ھەرچی فریشتە (ڕەقیب) ـە ئەوا وەک شاهێدێکی بە حەق ھاتووە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەو ئامادەبووە لە لایان ھەر لەبەرئەمەش بە حەق شاهێدیەکەی دەخاتەڕوو بۆ عەتیدو دەڵێت: {هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيد} [ق:23]،

بە حەق بەبێ ھیچ شک و گومانێک.

وە لەپاش ئەمە فەرمانەکە دەبینیت دەردەچێت کە بەھەمان شێوە بە شێوەی دوو کەسیە (مثنی): {أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [ق].

کەواتە ھەموو ئایەتەکانی قورئان دەربارەی دوو فریشتە قسە دەکەن ئەی حبیبی ھۆشمەند، جا ببە بە کەسێکی ژیرو ھۆشمەند ژیرو ھۆشمەندیش ھەر بە ئاماژە تێدەگات جا ئەی چی بەم ھەموو ئایەتانەی ڕوونم کردنەوە بۆت وە بە وردی و تێروتەسەلی باسم کردن نەک باسکردنی بە وردو تێروتەسەلی لە سەری خۆمەوە ھەروەک ئەوەی تۆ دەیکەیت؛ بەڵکو بەم کتێبەی کە اللە ھەموو شتێکی بە وردی و تێروتەسەلی تێدا باسکردووە، جا لەوانە مەبە کە دوودڵ و بە گومانن بەڕاستی من لە ئامۆژگاریکارانم بۆت، جا بە چ قسەو گوفتارێکی تر لەدوای ئەمە باوەڕدەهێنن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی ناصر محمد یەمانی دەسەڵاتی زانستان لە دەرەوەی قورئان بۆ ناھێنێت جا ئەگەر بەدرۆتان زانیم ئەوا بەڕاستی ئێوە وتەی پەروەردگارم و پەروەردگارەکەتان بە درۆ زانیوە کە اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە.

وە قورئان وا لێمەکە بڵێی ناکرێت لێی تێبگەیت وە بڵێیت نھێنی وای تێدایە کە کەس لێی تێناگات جا اللە وا وەسف دەکەیت بەوەی ھەروا قورئانی بەبێ مەبەست دابەزاندبێت وە ھەرگیز کەس تێی نەگات، جا لە اللە بترسە؛ بەڵکو کتێبێکی ئاشکرایە تا لە ئایەتەکانی وردببنەوەو بیری لێبکەنەوەو لێکی بدەنەوە جا خاوەن بیرو ھۆشمەندەکان تێیدەگەن، جا کاتم بەفیڕۆ مەدە ئەی پیاو دواتریش حوکم و بڕیارەکە لەنێوانی من و تۆ بۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بەجێدەھێڵم بەوەی ئایا ناصر محمد یەمانی بە حەق قسەی حەق و ڕاست دەکات بە زانست و ڕێنمایی لە کتێبێکی ڕوون و ئاشکرا؟ جا ئەگەر ئەوانەی ھاوشێوەی تۆبن ئەوا بوارێکیان بۆ بەجێدەھێڵم تا گفتوگۆم لەگەڵدا بکەن جا با بێن گومڕاییەکەی من بسەلمێنن ئەگەر ڕاستدەکەن، ئیتر پێنوسەکان بەرزکرانەوەو لاپەڕەکانیش وشکبوونەوە.

مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
7

- 7 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - 01 - 1429 کۆچی
12 - 01 - 2008 زایینی
10:28 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3861
ــــــــــــــــ


اللە م بەسەو باشترین یاریده‌ده‌رو پشت و یارمه‌تیده‌رە‌ ئەی حبیب الحبیب..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، پاشان لەدوای ئەمە..

ئەی حبیب الحبیب ئایا حەق و ڕاستیت دەوێت و جگە لە حەق و ڕاستیت ناوێت؟ جا قسە مەکە لەسەر اللە وە بە لێکدانەوەی ناحەق بە زانست و دەسەڵاتێک لە مەحکەمی کتێبی ڕوونی قورئانی گەورەدا، ھەرچی ئەوەیە کە وای دادەنێیت ئەمە بەڵگەیەکی تۆیە لە قورئان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم [الطارق:٤].

جا وەڵامت دەدەمەوەو دەڵێم: بە باشی وردبەرەوە لە ئایەتەکان جا تێیدا ھەڕەشەو گوڕەشە دەبینیت لەدوای سوێندەکە، لەبەرئەوە باسی فڕێنەری مرۆڤە بێباوەڕەکە دەکات لە گەردنیدا لەدوای باسکردنەکەی کە بریتیە لە فریشتە (عەتید) نوسەری ئەم خراپانەی دواتر بێباوەڕەکە ئاوات دەخوازێت لەنێوانی ئەوو نێوانی ئەم کردەوە خراپانەی کردوویەتی مەودایەکی دوور ھەبێت ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت، {وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا ﴿١٥﴾} [الإسراء].

ھەر بۆیەش دەبینن پێغەمبەرەکانی اللە بەم گەلانەیان دەڵێن کە ئەوان دەکەنە ھۆکار بە مردنیان: {قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ} صدق الله العظيم [يس:19].

جا ئەم ئایەتە لەگەڵ مرۆڤی بێباوەڕ بە حەق و ڕاستی دەدوێت هەروەها ئەوانەش کە تێکدەرو خراپەکارن لە زەوی بە کردەوە خراپەکان وە ڕاسپێردراو بە فریشتەی چاودێر (عەتید) لەکتێبدا، لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکە بە تەنها دەربارەی (عەتید) قسە دەکات کە نوسەری خراپەکانە بۆ مرۆڤە بێباوەڕە نکۆڵیکارەکە بە زیندووبوونەوەو حساب و لێپرسینەوە، لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکان ڕوون و ئاشکراو ڕاشکاون کە قسە دەکات دەربارەی مرۆڤە نکۆڵیکارەکە بۆ حەق، جا بە باشی لە ئایەتەکان وردبەرەوە تێیاندا دەبینیت قسەدەکات دەربارەی مرۆڤی نکۆڵیکار بە حساب و لێپرسینەوە لەبەرئەوە دەبینیت کردەوەی خراپ دەکات و گوێشی پێنادات، بۆیەش اللە سوێند دەخوات: {وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ ﴿١﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ ﴿٢﴾ النَّجْمُ الثَّاقِبُ ﴿٣﴾ إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ ﴿٤﴾ فَلْيَنْظُرِ الْإِنْسَانُ مِمَّ خُلِقَ ﴿٥﴾ خُلِقَ مِنْ مَاءٍ دَافِقٍ ﴿٦﴾ يَخْرُجُ مِنْ بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ ﴿٧﴾ إِنَّهُ عَلَىٰ رَجْعِهِ لَقَادِرٌ ﴿٨﴾ يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ ﴿٩﴾ فَمَا لَهُ مِنْ قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ ﴿١٠﴾ وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ ﴿١١﴾ وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ ﴿١٢﴾ إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ ﴿١٣﴾ وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ ﴿١٤﴾ إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿١٥﴾ وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿١٦﴾ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الطارق].

کەواتە ئەی حبیب بەڕاستی ئایەتەکان لەگەڵ خەڵکی بێباوەڕ دەدوێن جا باسی فڕێنەرەکانیان فریشتە (عەتید) دەکات کە نوسەری خراپەکانە بە حەق. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:١٣].

کەواتە ئەم ئایەتانە قسەناکەن دەربارەی فریشتە (ڕەقیب) و کارە باشەکان و بەھەشت لەبەرئەوە بە تەنها دەبینیت باسی فریشتە (عەتید) دەکات بەبێ باسکردنی فریشتە (ڕەقیب) نوسەری کارە باشەکان کە دەیبات بەرەو بەھەشت، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم بەڕاستی ئەم ئایەتانە لەگەڵ مرۆڤی بێباوەڕ دەدوێت بەشێوەیەکی گشتی بە بێباوەڕی و خراپەو پیلانەکانیان لە دژی حەق، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ﴿١٥﴾ وَأَكِيدُ كَيْدًا ﴿١٦﴾ فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [الطارق].

وە لەبەر ئەم ھۆکارەش ئەوەی قسەکەی ئاڕاستە دەکرێت تایبەت کراوە کە قسەکردنە لەگەڵ بێباوەڕەکان و ھەڕەشەو گوڕەشە کردنە لێیان لەبەرئەوە دەبینیت ئایەتەکە دەربارەی فریشتە (عەتید) قسە دەکات فڕێنەرەکەیان لە مل و گەردنیانەوە کە بریتیە لەم فریشتە (عەتیدە) ـەی سوێند دەخوات لەسەر ڕاستی ڕاسپێردراویەکەی بۆ نووسینی خراپەو بێباوەڕی و پیلانەکان بە ناحەق لە دژی الله و پێغەمبەرەکەی.

وە ئەی حبیب بەڕاستی من ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بۆ تۆ بەوەی ئەم ئایەتانەی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا نین بە گومانەوە تەفسیر نەکەیت لەکاتێکدا گومان هیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستیدا، یان ئایا تۆ نازانیت گومان چیە؟ گومان ئەوەیە ئایەتێک بخوێنیتەوە مەحکەم نەبێت جا بە تەنھا ئەوە تەفسیر بکەیت وە بتەوێت دەربچیت لێی بە ئەنجامێک جا ھەرگیز لێی دەرناچیت تەنھا بە ئەنجامێکی گومڕاییەوە نەبێت کە دژی دەرەوەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە لە قورئانی گەورەدا. وە دواتریش ئەمە لەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە دەبینیت کە دەربارەی خەڵکی باوەڕدارو بێباوەڕ بە یەکەوە قسە دەکەن جا باسی کردەوە چاک و خراپەکان دەکات لەبەرئەوەی قسەدەکات دەربارەی ھەردوو فریشتە (ڕەقیب) و (عەتید). جا بە باشی ورد بەرەوە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِالدِّينِ ﴿٩﴾ وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿١٠﴾ كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿١١﴾ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿١٣﴾ وَإِنَّ الْفُجَّارَ لَفِي جَحِيمٍ ﴿١٤﴾ يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ الدِّينِ ﴿١٥﴾ وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَائِبِينَ ﴿١٦﴾} صدق الله العظيم [الإنفطار].

وە واشدەزانم دەتەوێت لێکدانەوەی قورئان بکەیت بەڵام لەدڵتدا لاری و لادان ھەیە لەبەرامبەر حەق هەر لەبەرئەوە دەبینیت نەفست بەدوای ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- دەکەوێت کە کەس بە لێکدانەوەیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت وە ئەوانەشی کە ڕۆدەچن لە زانستدا جا تۆ واز لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان دەهێنیت و شوێنیان ناکەویت و پشتگوێیان دەخەیت و شوێنی ئەم ئایەتانە دەکەویت کە بە دەرەوی دەچێت لەگەڵ ئەوەی قسەی پێدەکەیت بە ھەواو ئارەزوو بە گومانەوە لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی ڕاستیدا، بەڵام من نکۆڵی لە ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- ناکەم بەڵکو ئەویش ھەر لەلایەن اللە وەیە جا دەڵێم: ھەموویان لەلایەن پەروەردگارمانەوەیە ئایەتە پێکچوو و مەحکەمەکان بەڵام من شوێنی ئایەتە پێکچووەکان ناکەوم لەگەڵ قسەیەکی پوچ و بەتاڵ لە دەرەوەی؛ بەڵکو بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەیم بۆ ھێنایت و بە وردی و تێروتەسەلی لە قورئاندا باسمکرد، وە ھەبوونی کەموکورتی و دژبەیەکیش لە قورئاندا ڕەت دەکەمەوە لە ڕوانگەی ئەوانەی دوودڵ و بە گومانن جا قورئان هەندێکی کەموکورت و دژ نیە لەگەڵ ھەندێکی، بەڵام بە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- لە قورئاندا نازانن جا ئایەتە پێکچووەکان گومڕایان کردوون بە گومڕاییەکی دوور جا ئه‌وه‌نده‌ی تر ئەم ئایەتانە پیسی و ناپوختی و گومڕاییان زیاد ده‌کات لەسەر پیسیەکەیان بۆ لاری و لادانیان دەربارەی قورئانی مەحکەم و ڕوون و ئاشکرا کە ڕێک ناکەوێت لەگەڵ ھەواو ئارەزووەکەیان.

وە من دەتبینم داوای ئامۆژگاری دەکەیت لە برایان و داوای ئامۆژگاری بە شێوەیەکی کەسی لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی ناکەیت کە بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینە، وە سوێند بە اللە ی پایەبەرزی گەورە دەخۆم من هەمان ئەوەشم بۆ تۆ پێخۆشە کە بۆ خۆم پێمخۆشەو ناشمەوێت ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- لە قورئاندا گومڕاو سەرلێشێواوت بکەن بە گومڕابوون و سەرلێشێواویەکی گەورە وە ئەگەر ئامۆژگاری منت دەوێت ئەوا دەست بە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان بگرە لە قورئانی گەورە جا کەس پێیان لەناوناچێت تەنھا کەسی لەناوچووی وا کە لە دڵیدا لاری و لادان ھەیە جا پشتگوێیان دەخات جا بەدوای ئایەتی پێکچوو بکەوێت کە دژی ئایەتی مەحکەمە لە دەرەوەیدا، وە بۆ ئایەتە پێکچووەکە لێکدانەوەیەک ھەیە کە جگە لە دەرەوەیەتی وە کەسیش بە لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت جا فێری ئەوکەسانەی دەکات کە ڕۆچوون لە زانستدا.

وە سوێند دەخۆم بە اللە ی پایەبەرزی گەورەی چاکەخوازی میھرەبان من لەم کەسانەت نابینم ئەی حبیب، وە بەدڵنیایی و زانستی یەقینەوە دەزانم تووشی مەس و زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراو بوویت کە دەیەوێت گومڕات بکات لەبەرامبەر حەق لەدوای ئەوەی بۆت هات، وە تۆی کرد بەوانەی دوودڵ و بە گومانن وە وەسوەسەت بۆ دەکات بەوەی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت وە وات لێدەکات شوێنی ئایەتە پێکچووەکان بکەویت لەگەڵ ئەم شەیتانە وەسواسەی خۆی شاردۆتەوە لە سنگتدا تا وات لێبکات وابزانیت لەسەر حەقیت و ناصر یەمانیش لەسەر بەتاڵەو تۆ ئەو کەسەیت کە مەھدی چاوەڕوانکراویت.

وە دەشزانم لەسەردەمی دەرکەوتنمدا ئەوانە زۆردەبن کە بە ناحەق بانگەشەی ئەوە دەکەن مەھدین ئەمەش پیلانێکە لەلایەن شەیتانەکانەوە تا ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە حەقە بۆ خەڵکی ڕوون نەبێتەوە کە بە حەق ھیدایەت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست وە ئەوانە نەھاتوونەتە ناو ئینتەرنێتی جیھانیەوە تەنھا کەمێکیان نەبن وەک حبیب الحبیب و جگە لە ئەویش کە زۆرن لە ھەموو پارێزگاکانی دەوڵەتەکانی جیھان، وە ھەندێکیان بە خەڵکی ڕادەگەیەنێت ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوانیتریش خۆیان بۆ خەڵکی ئاشکرا ناکەن و چاوەڕێی خەڵکی دەکەن تا پێیان بڵێن تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت، وە ئەوانە ھەوڵی ئەوە دەدەن کەسێک ئاوڕێکیان لێبداتەوە بەڵکو ھەندێک خەڵکی پێیان بڵێن بەڕاستی تۆ مەھدیت جا گومڕایی و سەرلێشێواوی زیاتر بکات لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکەی و خەڵکێکی زۆریش گومڕاو سەرلێشێواو بکات بەبێ زانست و بەبێ کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە.

جا دواتر فەتوا دەربارەی ئەمانە بۆ ھەموو موسڵمانان دەدەم بەوەی چۆن دەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان حەق و بەتاڵ جا دەزانن کامە بانگەشەکاریان مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت شوێنی حەق بکەوێت نەک ناحەق جا دەتوانن بزانن کامتان ئەو مەھدیانەن کە شەیتانەکان وەسوەسەیان بۆ دەکەن و زۆربەشیان نازانن شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆ دەکات جا ئەوان ڕێگایان لێدەگرن لەبەرامبەر ڕێبازی حەق و وایان لێدەکەن وابزانن ھیدایەتدراون، بەڵام ئەوەی لە ناویان بە گوناھ خۆی بە گەورەو زل ناگرێت دواتر دەڕوات بۆ لای شێخێک کە بە قورئان خەڵکی چارەسەر دەکات تا دڵنیابێتەوە لەوەی ئایا ئەمە شەیتانی نەفرەتلێکراوە وەسوەسەی بۆ دەکات لەکاتێکدا ناشزانێت و وادەزانێت ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە بۆ سەر دڵی لەکاتێکدا اللە ی ڕەحمانیش ھیچ وەحیێکی بۆ نەکردووە بەڵکو ئەمە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە کە دەیەوێت ڕێگای لێبگرێت لە بەرامبەر حەق و ڕاستی جا گومڕاو سەرلێشێواوی بکات وە خەڵکی جیھانیشی پێ گومڕاو سەرلێشێواو بکات، جا وەرن تا پێتان بڵێم و فێرتان بکەم ئەی ئەو گەلەی بەدوای حەق و ڕاستیدا دەگەڕێن چۆن بەوانە دەزانن و دەیان ناسنەوە ئەویش بەم شێوەیە:

سەرەتا ئەوان دەبینن شوێنی ئایەتە پێکچووەکان -موتەشابیھەکان- دەکەون لە قورئانی گەورەداو مەحکەمی و ڕوون و ئاشکراش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان پشت گوێ دەخەن ئەو ئایەتانەی پێویستیان بە موفەسیر نیە تا تەفسیریان بۆ بکەن بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەم ئایەتانە زۆر ڕوون و ئاشکران لە ناوەوەو دەرەوە، وە مژدەشتان پێدەدەم بەوەی ئایەتە مەحکەمەکان لە ھەموو بابەتەکاندا دەبینن زیاترن لە ئایەتە پێکچووەکان لە خودی بابەتەکەدا، جا لەسەرئەمە نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە وەک ئەوەی حبیب الحبیب لەگەڵمدا دەمەقاڵێ دەکات لەسەری بەوەی یەک فریشتە ڕاسپێردراوە لەگەڵ مرۆڤ نەک دوو فریشتە جا لەپاش ئەمە بەڵگەکە دەهێنێت بەم شێوەیەی شەیتان وەسوەسەی بۆی کردووە لەوکاتەی داوای بەڵگەم لە حبیب کرد جا ئەوەی بۆ ھێنام کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {إِنْ كُلُّ نَفْسٍ لَمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ} صدق الله العظيم.

لەکاتێکدا ئەو لێکدانەوە حەق و ڕاست و دروستەکەی نازانێت لەگەڵ ئەوەی بەمەش دەچێت کە شەیتانی نەفرەتلێکراو وەسوەسەی بۆی کردووە لەدژی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان وە بەھەمان شێوە پەیوەندی ھەیە بە بابەتی گفتوگۆکە بەڵام من نکۆڵی لێناکەم بەڵکو دێم بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکەیتان بۆ دەهێنم بە باشترین تەفسیرو لێکدانەوە. بە پشتڕاستکردەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بالحقّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].

جا لەپاش ئەمە ئەم ئایەتە مەحکەمانەتان بۆ دەهێنم کە ئەوە دووپات دەکەنەوە ئەوان دوو فریشتەن نەک یەک فریشتە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [ق].

وە ئەم ئایەتانەش لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانن بەوەی دەڵێن ئەوان دوو فریشتەن وە ئایەتەکە ژمارەیەک بەڵگە پێشکەش دەکات بەوەی ئەوان دوو فریشتەن بەڵگەکانیش لە خودی یەک ئایەتەکەدان کە بریتیە لە:

1 - { يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ }: جا ئەمە دەربڕینێکە بە شێوەی دوو کەسی -مثنی- بەبێ ھیچ شک و گومانێک بە مەحکەم و ڕوون و ئاشکراییەوە.

2 - { عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ }.

جا چۆن یەک فریشتە دەبێت لەلای ڕاست و لەلای چەپ؟ جا بەم شێوەیە ئایەتەکە زیاتر دووپات دەکاتەوە لەوەی ئەوان دووانن نەک یەک.

3 - { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ }.

وە ئەم ئایەتە دووپاتی دەکاتەوە لەوەی ئەوان دووانن کە یەکێکیان ناوی (ڕەقیب) ـەو ئەویتریان (عەتید)، کە یەکێکیان قسەو کردەوەی چاکە دەنوسێت و ئەویتر قسەو کردەوەی خراپە.

4 - { وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ }.

بەھەمان شێوە ئەمەیان دووپاتی دەکاتەوە لەوەی ڕاسپێردراوەکان دوو فریشتەن کە یەکێکیان گەیەنەرەو ئەویتر شاھێدە.

5 - { أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ }.

بەھەمان شێوە دەبینین قسەکە بەشێوەی -مثنی- دوو کەسی دەدوێت نەک تاک کە ئەمە دووپات دەکاتەوە ئەوان دوو فریشتەی ڕاسپێردراون نەک یەک و نەک سیانیش.

6 - { فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ }.

وە بەھەمان شێوە ئەم ئایەتە دووپاتی دەکەنەوە ڕاسپێردراوەکان دووانن نەک یەک ھەروەک حبیب دەیڵێت، نەک زیاتریش لە دوو ھەروەک (علم الجھاد) دەیڵێت.

وە ھەموو ئەم بەڵگانەش بۆ ئەم بابەتە تەنھا لە یەک سوڕەتدا دەرمان ھێنان کە ئەویش بریتیە لە سورەتی [ق]، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بالحقّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جهنّم كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ وَأُزْلِفَتِ الجنّة لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ ﴿٣١﴾ هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ ﴿٣٢﴾ مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَٰنَ بِالْغَيْبِ وَجَاءَ بِقَلْبٍ مُنِيبٍ ﴿٣٣﴾ ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ ﴿٣٤﴾} صدق الله العظيم [ق].

جا لەپاش ئەمە دەچینە سەر بەڵگەکە لە سورەتێکی تر کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَافِظِينَ ﴿١٠﴾ كِرَامًا كَاتِبِينَ ﴿١١﴾ يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ ﴿١٢﴾} صدق الله العظيم [الإنفطار].

وە ئەم ئایەتەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە ڕاسپێردراوەکە یەک فریشتە بێت بەڵکو زیاترە لە یەک کە بریتین لە دوان هەروەک پێشتر بەڵگەمان ھێنایەوە لەسەر ئەمە لە ئایەتەکانی سورەتی [ق].

ئێستاش بۆ بەڵگەیەکی تر: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون} صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].

وە ئەمەش ئایەتێکی مەحکەم و ڕوونە کە ڕوونی دەکاتەوە بەوەی چاودێری کردەوەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشان کە اللە ناردوونی تا ببن بە ڕاسپێردراو لەگەڵ مرۆڤدا لەسەرەتاوە تا ئەوکاتەی قەدەرو کاتی مردنەکەی دێت جا لەپاش ئەمە دەیمرێنن پاشانیش ڕووندەبێتەوە ئەوان جێی ناھێڵن بەڵکو لەسەر ڕاسپاردەکە بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی دەیخەنە ئاگری دۆزەخەوە یان ھاوڕێیەتی دەکەن بۆ بەھەشت. بەڵام ئێوە دواتر دەبینن ئایەتێکی تر ھەیە کە پێکچوو -موتەشابیھە- و لە ڕواڵەتدا پێکدەچێت لەگەڵ بەتاڵدا جا دەبینن ڕواڵەتی ئایەتەکە فریشتەکانی مردن ڕەت دەکاتەوە جا دەیانکات بە یەک فریشتە ھەروەک ئەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:١١].

بەڵام ئەگەر گەڕایەوە بۆ ئایەتە مەحکەمەکان ئەوا دواتر دەبینیت فریشتەکانی مردن و گیان کێشان زیاترن لە یەک، کەواتە مەبەست چیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ}؟

جا ئەگەر گەڕانەوە بۆ ئایەتی مەحکەم ئەوا دواتر دەبینن بۆ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە، وە مانای فریشتەی مردن و گیان کێشانیش واتە سەرکردەی مرۆڤە بێباوەڕەکە لەدوای مردن، ھەر لەبەرئەمە فریشتە (عەتید) ڕکابەبەرەکەی مرۆڤە بێباوەڕەکە دەگەیەنێت و ڕاپێچی دەکات و فریشتە (ڕەقیب) یش ھاوڕێیەتی فریشتە (عەتید) دەکات بەڵام ھیچ فەرمانێکی بەدەست نیە بەڵکو فەرمانەکە بە فەرمانی فریشتە (عەتید) ـە، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر مرۆڤەکە چاکەکار بوو ئەوا بە فەرمابی فریشتە (ڕەقیب) ـەو فریشتە (عەتید) یش ھیچ فەرمانێکی بەدەستەوە نیە، جا ھەموویان ھەڵدەستن بە ھاوڕێیەتی کردنی مرۆڤی چاکەکار بۆ بەھەشت تا فریشتە (ڕەقیب) شوێنەکەی نیشان بدات لە بەھەشت.جا ئەوەی دەستدەگرێت بە ڕواڵەتی ئەم ئایەتە ئەوا دواتر گومڕا دەبێت لەبەرامبەر ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی فەتوای بۆ دەدات بەوەی بۆ ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە دەیمرێنێت و فریشتەکەی تریش یارمەتی دەدات لە مراندنەکە جا ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بوو ئەوا فریشتە (عەتید) دەیمرێنێت و سەرکردایەتیەکە دەگرێتە دەست وە فریشتە (ڕەقیب) یش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی جا فەرمانەکان بۆ فریشتە (عەتید) دەبێت، وە بەھەمان شێوە فریشتە ڕەقیب لەگەڵیدا دەبێت بە شاھێد ھەروەک پێشتر بە وردی و تێروتەسەلی باسکرا لە کتێبی ئاشکرا.

وە ئەی حبیب بە هەمان شێوە من دەتبینم بەم ئایەتە دەمەقاڵێ دەکەیت کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَتَرَىٰ كُلَّ أمّة جَاثِيَةً كُلُّ أمّة تُدْعَىٰ إِلَىٰ كِتَابِهَا الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٨﴾ هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم [الجاثية].

جا لەپاش ئەمە وەڵامتان دەدەینەوەو دەڵێین: ئەمە لەگەڵ بێباوەڕە خاوەن خراپەکان دەدوێت و ڕاسپێردراویش بە نوسینی خراپەکانیان فریشتە (عەتید) ـە لەبەرئەوە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هَٰذَا كِتَابُنَا يَنْطِقُ عَلَيْكُمْ بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنْسِخُ مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٩﴾} صدق الله العظيم.

وە مەبەستیش لە کتێبەکە ئەوەیە کە بە حەق بە خراپەکان قسەدەکات و ئەوانیش نکۆڵی لێ دەکەن بە قسەکانیان و دەڵێن " ئێمە خراپەمان ئەنجام نەداوە"، ئەمەش بریتیە لە کتێبی فریشتە (عەتید)، جا چیتە لە قسەی بەجێ تێناگەیت لە کتێبداو دەتەوێت قورئان والێبکەیت کەموکورتی ھەبێت بە گوێرەی لێکدانەوەکەت ئەی حبیب؟ جا ئایا دەتەوێت موسڵمانان کوفر بکەن بە قورئان جا وایان لێ بکەیت شک و گومانیان تێدا دروستبکەیت؟ جا ھەر ئەمەشە ئەو شەیتانەی کە وەسوەسەت بۆ دەکات لە سنگتدا دەیەوێت جا شوێنی مەکەوەو شوێنی من بکەوە ڕێنماییت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست، وە ئەو شەیتانەی لە ناخت دایە وریا دەکەمەوە ئەگەر بێتو بەردەوام بێت لە وەسوەسە کردن بۆتۆ بە ناحەق ئەوا دواتر داوا لە اللە دەکەم جەستەو ڕوحی حبیب الحبیب بکات بە ئاگرێکی بڵێسەداری گەورە لەسەر ئەم شەیتانە نەفرەتلێکراوەی دەزانێت من بە حەق قسە دەکەم وە حەقیشم دەوێت و ئەویش بەتاڵی دەوێت جا لەپاش ئەمە داوا دەکەم لە پەروەردگارەکەم ناخۆشی و خراپیەکەی لەسەر حبیب الحبیب ساردو سەلامەت بکات.

جا ئەگەر تەحەددای منت کرد ئەی ئەو شەیتانەی وەسوەسە بۆ حبیب الحبیب دەکەیت ئەوا سوێند بە اللە ی پایەبەرز دەخۆم بەوەی حبیب -بە مۆڵەتی اللە- دەکەم بە شوێنگەیەک لە دۆزەخ بۆ تۆ، جا دەست ھەڵبگرە لە وەسوەسە کردن بۆی بە ناحەق بەڕاستی من وریات دەکەمەوەو ھەرگیزیش حبیب الحبیب توشی خراپەو ئازارەکەی نابێت ئەگەر بێتو لەوانە بێت کە هه‌وڵ و کۆششەکەیان له‌ ژیانی دنیادا به‌زایە چووەو گومڕابوون و واش ده‌زانن به‌ڕاستی کاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر بێتو لە شەیتانە بەشەرەکان بێت ئەوا دواتر ھەردووکیان بە هێزو توانایەکەی اللە سزا دەچێژن، وە ھەرگیزیش بە خودی خۆم سزایان نادەم بەڵکو سزایان دەدەم بە دوعایەک بە یەقین و دڵنبیاییەوە جا اللە ی باڵادەست و بە توانا کە ھەموو شتێکی بە دەستەوەیە بەسەریاندا سەرم دەخات جا ئەوان دەزانن ئەمین و دڵنیا نین لە پیلانەکەی وە بەوەی اللە بەسەر ھەمووشتێکدا بە توانایە. جا ئایا لە ھەواڵەکە تێگەیشتی یان تەحەددای مەھدی چاوەڕوانکراو دەکەیت و دەتەوێت شک و گومان دروست بکەیت لە زیکری کتێبەکەی اللە؟ وە لەپێش ئەوەی دوعاکە بکەم پرسیارێک ئاڕاستەی براکەم حبیب الحبیب دەکەم وەک ئامۆژگاریەک کە دەتوانێت ئەنجامی بدات بەشێوەیەکی نھێنی ئەویش ئەوەیە بڕوات بۆ لای شێخێک کە بە قورئان چارەسەر دەکات جا داوای لێبکات بە درێژایی کاتژمێرێکی تەواو لە ئایەتەکانی زیکری حەکیمی بەسەردابخوێنێتەوە ئەو ئایەتانەی کە شەیتانەکان دەسوتێنێت تا ڕاستیەکەی بۆ ڕوون ببێتەوە ئەگەر بێتو ڕاستی بوێت جا لەپاش ئەمە دێت و بە حەق شاھێدی دەدات جا بەگوناھ خۆی بە گەورە ناگرێت و لەپاش ئەمەش سەرکەوتن و سەرفرازی بە دەست دەھێنێت بە سەرکەوتن و سەرفرازیەکی گەورەو اللە ش ھیدایەتی دەدات بۆ ڕێگای ڕاست، وە لەلایەن خۆیەوە شکۆیەکی گەورەی پێدەدات لە دنیاو دوایی، وە ئەگەر بێتو بە گوناھیش خۆی بە گەورەو زل گرت ئەوا دۆزەخی بەسەو خراپترین چارەسونیشە.

جا چەندە دەسەڵاتی زانستەکەم دووبارەکردەوە دەربارەی (ڕەقیب) و (عەتید) وە ڕوونم کردەوە بە وردی و تێروتەسەلی ھەروەک بڵێی ھیچم نەوتبێت بەلایەوە جا دەسەڵاتەکەی لە قورئانی مەحکەم پشتگوێ خست و پشتی بە ئایەتە پێکچووەکان بەست جا قورئانی والێکرد هەروەک بڵێی کەموکورتی تێدایە بە گوێرەی لێکدانەوەکەی، ئەمەش لەبەرئەوەی دەست بە ئایەتە پێکچووەکان دەگرێت و واز لەم ئایەتە مەحکەمانە دەهێنێت کە قسەی پێ لەگەڵدا دەکەم جا تانە لە مەحکەمی قورئان نادات بەڵکو پشتگوێی دەخات ھەروەک بڵێی شتێکە باسیش نەکراوە جا دەڕوات تا ئایەتە پێکچووەکان لە قورئان بهێنێتەوە تا بیکات بە دژی ئەم ئایەتە مەحکەم و ڕوون و ئاشکرایانەی قسەو گفتوگۆم پێ لەگەڵدا کردووە، بەڵام من وەک ئەو نیم بەڵكو مەحکەمەکە دەهێنمەوە جا لەپاش ئەمە لێکدانەوەی ئایەتە پێکچووەکەشی لە قورئان بۆ ڕووندەکەمەوەو باسیشی دەکەم بە وردی و تێروتەسەلی وە ھەڵبەستراوی دژو کەموکورتی لە قورئاندا ڕەت دەکەمەوە جا ئەمە لە پیلانی شەیتانە جن و بەشەرەکانە، جا کۆتایی پێ بهێنە ئەی حبیب الحبیب وە ئامۆژگاریەکەشم وەربگرە، ئایا نابینیت تۆ زۆربەی کات ئەگەر گوێت لە قورئان بێت کاتێک دەخوێندرێتەوە سنگ و دڵت تەنگ دەکات ئەی حبيب الحبيب؟ ئومێدیشم وایە لە اللە ھیدایەتت بدات بۆ ڕێگای ڕاست ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
8

- 8 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 09 - 1430 کۆچی
31 - 08 - 2009 زایینی
12:23 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=90284
ـــــــــــــــــــــ


گێڕانەوەیەکی درۆی دژو پێچەوانەی زۆربەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان کە بریتین لە دایک و بنچینەی قورئان..

موڵکی سولەیمان و فریشتەی مردن و گیان کێشان
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت، وە دروودو سڵاوو بەرەکەت لەسەر بەڕێزمان محمد دروودو سڵاوی اللە ی لەسەربێت وە لەسەر سەرجەم چاکەکاران..

گێڕانەوەیەکم خوێندەوە لەلای یەکێک لە مەشایەخەکان وە بەھەمان شێوە لە ئینتەرنێتدا بینیم کە قسەدەکات دەربارەی موڵکی سولەیمان و فریشتەی مردن و گیان کێشان کە وای لێکردم گرنگی پێبدەم و رۆرتری لێبزانم و پرسیاری تری دەربارە بکەم گێڕانەوەکەش بەم شێوەیە:
لقد سخر للنبي سليمان مالم يسخر لغيره من ملك و سلطان ولقد كانت الإنس و الجن و الريح و الطيور و الحيوانات تأتمر بأمره و تنفذه وكان مجلسه عليه السلام يحضره الجميع ومن ضمنهم ملك الموت عزرائيل وكان بمثابة الصديق للنبي سليمان و كان دائم يخبر النبي سليمان عن من أنتزع أرواحهم اليوم ويخبره قصصهم و لقد سئل نبي الله سليمان عليه السلام ملك الموت عن أصعب موقف مر عليه وهو ينزع روح إنسان فقال أصعب موقف حينما أمرت بنزع روح أمرأه في الصحراء حان أجلها ولقد كانت قد ولدت للتو ولم يكن أحد معها وهي في الصحراء فكان منظر الطفل الصغير الذي سوف أنتزع روح أمه محزناً حيث سيكون لوحده في هذه الصحراء , ويكمل ملك الموت قوله بان مرت السنين و أمر بنزع روح أحد الملوك وهو في وسط جنده و لقد كان ذلك الملك الطفل الصغير الذي توفت أمه وهو وليد وحيد في الصحراء حيث ان الله عز وجل كتب له أن يعيش و يصبح ملك . و عندما أمر الله ملك الموت بأخذ روح نبيه سليمان عليه السلام ذهب ملك الموت إلى مكان تواجد النبي سليمان حيث كان حينها واقف يشرف على الإنس و الجن وهم يعملون متكىء على عصاه فإذا بملك الموت يأتي إلى النبي سليمان حيث أستغرب عليه السلام حضور ملك الموت إلى هذا المكان وفي هذا الوقت حيث تعود على زيارته فقط في مجلسه عندما يجلس به , فلاحظ أن ملك الموت يجول ويدور حول نبي الله سليمان مستحي من أن يقدم أليه لينزع روحه وهو نبي الله وصديقه الذي يجالسه فأحس نبي الله سليمان أن ملك الموت لم يحضر ألا من اجل أن يستلم روحه فقال له أقترب و لا تستحي من أمر أمرك به الله فتقدم ملك ونزع روحه عليه السلام فمات وهو واقف متكىء على عصاه ولم يدل الإنس و الجن على موته إلا لما وقع بعد أن أكلت حشرة الخشب أطراف العصي فوقع عليه السلام وعلم حينها الجن أن ليس لهم من علم الغيب ألا ما أراد الله أن يعلموه.
پرسیارەکەم بۆ ئیمام و پشتیوانەکان ئەوەیە:
ئایا ئەم گێڕانەوەیە ڕاستە؟ یان زێدەڕەویی تێدایە؟
جا ئەگەر بێتو فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕامھێنرابێت بۆ بەڕێزمان سولەیمان بە مۆڵەتی اللە ئایا ئەمە مانای ئەوەیە ھەندێک لە فریشتەکان ڕامھێنراون بۆی
وە ئایا ئاشوبەکەی سولەیمان توند بووە لەسەری؟ وە ئایا ئەم ئاشوبە چی بووە؟ وە ئایا ماوەی ئاشوبەکە چەند بووە؟
ھەموو ساڵێکیشتان خێروخۆشی بێت سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە شتان لەسەربێت.

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە دروودو سڵاو لەسەر نێرداوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشێش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

برای بەڕێزم، سڵاوی اللە تان لەسەربێت وە لەسەر سەرجەم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان و ھەموو موسڵمانان، وە بە حەق فەتوات بۆ دەدەم بەوەی ئەم گێڕانەوەیە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بە چاکەکاران یەک فریشتە نیە بەڵکو بریتیە لە ڕەقیب، وە ھەموو مرۆڤێکی چاکەکاریش فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ڕەقیبی لەلایە کە ڕاسپێردراوە پێی لەکاتی فەرمانەکەی اللە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی وە فریشتە عەتیدیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی بەڵام ڕاسپێردراوەکە بە چاڵاک کردنی ڕوحی چاکەکارەکان بریتیە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕەقیب، جا ھەموو مرۆڤێکی چاکەکار فریشتەیەکی لەلایە کە پێی دەڵێن ڕەقیب کە گەیەنەری بەھەشتیەکانە، ھەرچی بێباوەڕان و خراپەکارانن ئەوا ڕاسپێردراوەکە بە داماڵینی ڕوحەکانیان فریشتە عەتیدە کە ڕاسپێردراوە پێیان، وە ھەموو مرۆڤێکیش لە ئەھلی ئاگر فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیەو ناوەکەی عەتیدە کە گەیەنەری ئاگرە وە بەھەمان شێوە ڕاسپێردراون بە پاراستنی کردەوەکانیان لە چاکەو خراپەی جا ڕاسپێردراون لەگەڵ مرۆڤەکە بە درێژایی ژیانی تا ئەوکاتەی قەدەرو کاتەکەیان دێت پاشان ڕاسپێردراون بە داماڵین یان چالاک کردنی ڕوحەکەی لە قەدەرو کاتی دیاریکراوەکەی لە دێڕە نوسراوەکەی کتێبەکەی اللە جا لەم کاتەشدا جێی ناهێڵن لەدوای مردنەکەی بەڵکو ڕاسپێردراون پێی تەنانەت لەدوای مردنیشیدا تا ئەوکاتەی دەیگەیەننە ناو ئاگری دۆزەخەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمْ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ (61)} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە ئەگەر بێتو لە ئەھلی ئاگر بێت ئەوا فریشتە عەتید ڕاپێچی دەکات و دەیگەیەنێت فریشتە ڕەقیبیش دەبێت بە شاھێدێکی بە حەق جا شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو لەبەردەستی اللە بەوەی فریشتە عەتید ھیچ خراپەیەکی لەسەر نەنووسیوە تەنھا ئەوە نەبێت کە ئەویش بینیویەتی لە کردەوە خراپەکان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17) مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18) وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ (19) وَنُفِخَ فِى الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ (20) وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ (21) لَقَدْ كُنتَ فِى غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ (22) وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ (23) أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ (25) الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26) قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِنْ كَانَ فِي ضَلالٍ بَعِيدٍ (27) قَالَ لا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ (28) مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلامٍ لِلْعَبِيدِ (29) يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلْ امْتَلأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ (30)} صدق الله العظيم [ق].

وە لە میانەی ئەم ئایەتانەدا لە بەیانە حەق و ڕاست و دروستەکە تێدەگەین لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ (61)} صدق الله العظيم.

بەو مانایەی جێی ناھێڵن لەدوای مردنەکەی تا ئەوکاتەی دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە سزایەکی توندەوە ھەر لەبەرئەمەش دەبینن فەرمانەکە لەسەر ھەردوو فریشتە ڕەقیب و عەتید دەردەچێت، {أَلْقِيَا} وە بەھەمان شێوە {فَأَلْقِيَاهُ} جا ڕوونبوویەوە فریشتە چاودێرە پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لە ڕەقیب و عەتید کە بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان کە یەکێکیان گەیەنەری بەھەشتەو ئەویتر گەیەنەری ئاگرە وە بەھەمان شێوە کەمتەرخەمی ناکەن و جێی ناھێڵن لەدوای مردنەکەی تا ئەوکاتەی دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لە بەرپرسیاریەتیەکەیان ناکشێنەوە تا ڕۆژی زیندووبوونەوە جا دەیگەیەنن و فڕێی دەدەنە ناو سزایەکی بەئێشەوە، جا ناکرێت و نابێت یەک فریشتەی مردن و گیان کێشان ھەموو خەڵکی بمرێنێت، وە ناکرێت و نابێت بۆ هیچ دروستکراوێک بە ڕوحی ھەموو بەشەرەکان بزانێت جا لێرەو لەوێ لە یەک ساتدا بیانمرێنێت جا ئەمە دژو پێچەوانەی عەقڵ و مەنتقە؛ بەڵکو اللە بە تەنھا خۆی ئەوکەسەیە بە زانست و تواناو قودرەتەوە لە یەک ساتدا بە ھەموو شتێک دەزانێت، ھەرچی دروستکراوەکانن ئەوا اللە دوو دڵی بۆ دانەناون لە ناخ و دەروونیاندا.

لەوەیە یەکێک بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: بەڵام اللە فەرموویەتی: "{قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ} صدق الله العظيم [السجدة:11]".

جا دەڵێین بەڵام ئەمە یەک فریشتە نیە بۆ ھەموو خەڵکی بەڵکو بۆ ھەر مرۆڤێک فریشتەیەک ھەیەو ناوەکەی عەتیدە کە ڕاسپێردراوە بە داماڵینی ڕوحی بێباوەڕەکان، وە چاکەکارانیش ئەوەی ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکانیان فریشتە ڕەقیبە، وە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ھەڵدەستن بە لێدان لە بێباوەڕەکە تا ئەوکاتەی ڕوحەکەی دەردەکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُواْ الْمَلائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُواْ عَذَابَ الْحَرِيقِ} صدق الله العظيم [الأنفال:50].

لەپاش ئەمە بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئەوان دووانن نەک زیاتر لە دوو کە بریتین لە ڕەقیب و عەتید. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْقِيَا فِى جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ (24) مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُّرِيبٍ (25) الَّذِى جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَفَأَلْقِيَاهُ فِى الْعَذَابِ الشَّدِيدِ (26)} صدق الله العظيم.

جا بۆتان ڕوون دەبێتەوە ئەم گێڕانەوەیە بەتاڵ و پوچ و ھەڵبەستراوەو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، جا ھەڵبەستراوەکەیان ئاشکرا بوو بەوەی گومانیان وابوو فریشتەی مردن و گیان کێشان تەنھا یەک فریشتەیە کە ناوەکەی (عیزرائیل) ـەو نەفسەکان دەمرێنێت، وە لەسەر ئەمە ھەڵبەستراوەکەیان بە ناحەق بنیات ناوە هەربۆیەش بینیمان لە نێوانی و نێوان قورئان دژایەتیەکی زۆر ھەیە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
9

- 9 -
ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=92338
_________________


{ هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ }
صدق الله العظيم.


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دروودو لەسەر نێرداوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشێش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..

اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شيءٍ قدير} صدق الله العظيم [البقرة‏:‏284‏]‏.

بەومانایەی ڕەقیب و عەتید لەلای ڕاست و چەپی مرۆڤ ڕاسپێردراون بە نوسینی کردەوەی مرۆڤ لە کتێبەکانیان لە چاکەو خراپەی، جا کتێبەکانیان دەبێتە وێنەیەکی تەواو بۆ خودی کردەوەکانیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

بەڵام دوو فریشتەکە ڕەقیب و عەتید نازانن نەفسی مرۆڤ چی بە دڵ و دەروونی دادێت و وەسوەسەی چی دەکات بۆیەش لەم بارەیەوە وەحیان لەلایەن اللە وە پێدەگات بە کۆپیەک لەوەی بە نەفسی مرۆڤەکەدا ھاتووە لە چاکەو خراپەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ خَلَقْنَا الإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ (16) إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17)} صدق الله العظيم [ق].

جا ئەوەی دوو فریشتە چاودێرەکە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە پێیان دەگات بریتیە لە وەحیێک لە کۆپیەک لەوەی لە ناخی مرۆڤەکەدایە وەکو خۆی، جا ئەوانیش ھەڵدەستن بە کۆپی کردنی وێنەیەک لە خودی ئەوەی بە ناخیدا ھاتووە جا ئەگەر لە ئایندەدا اللە لێی خۆشبێت یان لێپرسینەوەی لەسەر بکات جا ھەردەبێت ئەوەی بە ناخی بەندەکانیدا دێت کۆپی بکات جا اللە بە هەردوو ڕاسپێردراوەکە ھەردوو فریشتە ڕەقیب و عەتید دەڵێت، جا ئەوان لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە ئەوەیان پێدەگات کە دەروون و ناخی مرۆڤ وەسوەسەی دەکات، جا ھەڵدەستن بە کۆپی کردنی ئەوەی ناخەکەی وەسوەسەی بۆ کردووە لە کتێبەکەی عەتید ئەگەر بێتو وەسوەسەکە بەتاڵ بێت جا شەیتان شک و گومانێک لە حەق دەخاتە ناخی مرۆڤەکەوە وە ئەگەر کەسەکە پێغەمبەر بوو ئەوا اللە ئەوەی کە شەیتان پێی گەیاندووە کۆپی دەکات جا وەحی بۆ عەتید دەکات لە کتێبەکەی تۆماری بکات لە پاشان اللە ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی بۆ چه‌سپاوو دامه‌زراو کردووه‌و لەمە لێی خۆشبووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَيَنْسَخُ اللَّهُ مَا يُلْقِي الشَّيْطَانُ ثُمَّ يُحْكِمُ اللَّهُ آَيَاتِهِ} صدق الله العظيم [الحج:52].

وە مانای (نسخ) لێرەدا: ئەوەیە کە وەحی بۆ فریشتەی ڕاسپێردراو دەکات بە نوسینی وەسوەسەی شک و گومان بۆ کۆپیەک لە خودی وەسوەسەکە وەک خۆی بۆ حساب و لێپرسینەوە لە کتێبدا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

ھەروەھا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شيء قدير} صدق الله العظيم [البقرة:284].

جا بۆمان ڕوونبوویەوە نەسخ بریتیە لە: وەحی لەلایەن اللە وە بۆ فریشتەکانی بۆ نوسینی ئەوەی لە ناخیدایە کۆپیەک لە ھەمان ئەوەی وەسوەسەی دەکات بە بێ زیاد یان کەم لە کتێبەکە وێنەیەک لەھەمان ئەوەی بە ناخ و دڵ و دەروونیدا ھاتووە نوسخەیەک لە خودی ئەوەی ناخ و دەروونی وەسوەسەی بۆی کردووە بە شک و گومان لە حەق، پاشان اللە ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی بۆ چه‌سپاو دامه‌زراو دەکات‌ جا خۆشدەبێت لەوکەسەی دەیەوێت و ئەوکەسەشی بیەوێت سزای دەدات.

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٍ} صدق الله العظيم [البقرة:284].

{هَذَا كِتَابُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بالحقّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ} صدق الله العظيم [الجاثية:29].

جا کتێبەکەی دەبینێت کە کۆپیەکی تەواوە لە کردەوەو مەبەستەکەی وە ئەوەی دڵ و دەروون و نەفسی وەسوەسەی بۆ کردووە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
10


- 10 -
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=235215
__________


ئیمام مەھدی فەرمانتان پێدەکات بە گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ نەزانان بە ھەندێک فەرموودە کە ئیمام مەھدی فەتوای نەداوە بەڕاستی و دروستیەکەی ھەروەک ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی دەڵێت فریشتەی مردن و گیان کێشان سەردەبڕدرێت لەسەر شێوەی بەرانێک..


ئەم بەشداریە لەلایەن (البصيرة) وە نوسراوە
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته اهلا ومرحبا بك ياخ احمد عادل وان سؤالك لايدل الا على عقل متدبر وانشاء الله تكون من الذين يستمعون القول فيتبعون احسنه لذا انصحكم فى قراءة مختلف المواضيع للامام المهدي المنتظر ناصر محمد اليماني ولنعد الى سؤالك فاصدقنى بفهمي لسؤالك انت تقول لكن بغمز دون ذكر الحديث والذي انا اتيك به تقول كيف ان يوتى بطير قد مات وقد ذبح الموت بين الجنة والنار اليس كذلك؟ إن هذا الحديث صحيح متفق عليه، لم يطعن فيه بأية شبهة سندا ولا متنا بين نقاد الحديث. فعن أبي سعيد الخدري - رضي الله عنه - قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «يؤتى بالموت كهيئة كبش أملح، فينادي مناد: يا أهل الجنة، فيشرئبون وينظرون، فيقول: هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم، هذا الموت - وكلهم قد رآه - ثم ينادي: يا أهل النار، فيشرئبون وينظرون، فيقول هل تعرفون هذا؟ فيقولون: نعم. هذا الموت، وكلهم قد رآه. فيذبح، ثم يقول: يا أهل الجنة، خلود فلا موت. ويا أهل النار، خلود فلا موت. ثم قرأ: )وأنذرهم يوم الحسرة إذ قضي الأمر وهم في غفلة وهم لا يؤمنون (39)( (مريم)» وسؤالي الثاني مالذي انت تفهمه من الحديث

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر بێت خۆشەویستەکانم پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان..
فەرمانتان پێدەکەین بە قسەو گفتوگۆ نەکردن لەگەڵ نەزانان بە کۆمەڵە فەرـوودەیەک کە ئیمام مەھدی فەتوای نەداوە بە ڕاستی و دروستیەکەی ھەروەک ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوەی دەڵێت فریشتەی مردن و گیان کێشان لەسەر شێوەی بەرانێک سەردەبڕدرێت جا ئەم فەرموودەیە ھەڵبەستراوو بوختانەو اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە وە پێشتریش بە حەق فەتواماندا دەربارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بەوەی ئەوان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید.

وە سەبارەت بە مردنیش ئەوا ھەموو شتێک دەمرێت وە ھەموو شتێکیش لەناودەچێت تەنھا اللە نەبێت پاک و بێگەردی بۆی کە زیندووکەرەوەو مرێنەرە، بەڵام ئێوە بە گومانەکەتان بەم فەرموودە ھەڵبەستراوە وادەزانن ئەگەر ھاتوو مردن کۆتایی پێھات ئیتر لەدوای ئەوە مردن نامێنێت لەبیرتان کردووە بەوەی هەر اللە یە زیندووکەرەوەو مرێنەرە وە هەر ئەوە کە ھەمیشە زینددووەو نامرێت.

جا پاک و بێگەردی بۆ اللە، هەروەک ئەوەی اللە ھیچ پەیوەندیەکی بە مراندنی ڕوحەکانەوە نەبێت! لەکاتێکدا ھەر ئەوە دەیمرێنێت لەساتی مردنیدا: {وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّـهِ كِتَابًا مُؤَجَّلًا} صدق الله العظيم [آل عمران:145].

بەھەرحاڵ بەڕاستی پێشتر بە تەواوی دەربارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان باسکراوە، وە بۆ ھەموو مرۆڤێکی بێباوەڕ فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە ناوی (عەتید) ـە، وە بۆ ھەموو باوەڕدارێکیش فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە ڕاسپێردراوە پێی ناویشی (ڕەقیب) ـە؛ کە بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان. وە فریشتە عەتید ڕاسپێردراوە بە داماڵینی ڕوحی بێباوەڕو تاوانکاران لەبەرئەوەی گەیەنەری ئاگرە، وە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی وە شاھێدیشە لەگەڵیدا بە حەق بەبێ ستەمکردن لە مرۆڤەکە، ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا نوسەری کارە چاکەکانە جا ئەو گەیەنەری ئەھلی بەھەشتە، جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی چاکەکار فریشتەیەکی مردن و گیان کێشان ھەیە کە ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی لە ساتی مراندندا کە ناوی ڕەقیبە وە فریشتە عەتیدیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی لەم کاتەدا، بەڵام ڕاسپێردراوەکە بە ڕوحی چاکەکارەکان فریشتەی مردن و گیان کێشان ڕەقیبە، وە بۆ ھەموو مرۆڤێکی چاکەکاریش فریشتەیەک ھەیە کە ناوەکەی ڕەقیبە، وە پێشتریش لە ژمارەیەک بەیان بە تەواوی باسی فریشتەکانی مردن و ئەرکەکانیانمان کرد لەبەرئەوەی ئەوان ڕاسپێردراون بە نوسینی کارە چاک و خراپەکان لە سەرەتاوە تا ئەوکاتەی قەدەری مردنەکەی دێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ ﴿٦١﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

ھەرچی سەبارەت بەم پیاوەیە کە ناوی ( ئەحمد عدلی) ـە جا ئەمە لە نەزانەکانە وەک ئەوانەی جگە لە خۆی لەگەڵ ڕێزم بۆی، بەڵام ئەو نکۆڵی لەوە دەکات کە اللە توڕە دەبێت و ڕازیش دەبێت و خۆشحاڵ و خەفەتبار دەبێت لەکاتێکدا ئەمانە کۆمەڵە سیفاتێکن لە سیفاتە نەفسیەکانی اللە کە بەندەکانیشی لەگەڵیدا لەم سیفاتانەدا بەشدارن . ھەرچی سیفاتە زاتیەکانی اللە ن ئەوا ھیچ ھاوشێوەو هاوتایەکیان نیە لە سیفاتە زاتیەکان. بەڵام ئێوە سیفاتە زاتیەکانی اللە و سیفاتە نەفسیەکانتان تێکەڵ بە یەک کردووە! وە ئەی پیاو ئایا اللە وەسفی نەفسی خۆی نەکردووە بە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر؟ ئەمەش مانای ئەوەیە سیفەتی ڕەحمەت سیفاتێکی نەفسیە کە کەسە میهرەبانەکان تێیدا بەشدارن لە بەندەکانی بەڵام اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، وە بەھەمان شێوە بەخشندەیی سیفەتێکی نەفسی اللە یە کە تێیدا بەخشندەکان بەشدارن لە بەندەکانی بەڵام اللە لە هەموو بەخشندەیەک بەخشندەترە..

بەھەرحاڵ (ئەی ئەحمد عدلی) ئەگەر تۆ ھاوتای گفتوگۆکردنی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوا لەسەرتە بزانیت زۆر کەس گفتوگۆیان لەگەڵماندا کردووە لە ھەمان ئەم بابەتانەی کە تۆ نکۆڵیت لێکردووە لەسەرمان وە بە ھەموو پێوەرەکان بەڵگەمان بەسەردا جێبەجێ کردوون، لەوانە دکتۆر ئەحمد عمرو، اللە ش ئەوەی بیەوێت لە بەندەکانی ھیدایەت دەدات و ئەوانەش گومڕا دەکات کە دڵیان داماڵراوە لە حەق و لایانداوە لێی.

بەھەرحاڵ جا وەڵامەکانمان لەسەریان وەربگرە لەسەر ھەمان ئەو بابەتەی نکۆڵیت کردووە لەسەرمان جا لەپاش ئەمە ھەڵدەستیت بە وەڵامدانەوەیەکی بە حەق ئەگەر بێتو حەق لەگەڵ تۆدا بێت، جا ئەوەی لەلاتە بەدەسەڵاتی زانستی ڕازیکەر بیهێنە.

وە ئەی پیاو، پێشتر فەتوای بەحەقماندا بەوەی حەسرەتی خەفەتباری لە نەفسی اللە نایەت لەسەر ئەو بەندانەی ستەمیان لەخۆیان کردووە تا ئەوکاتەی حەسرەتی پەشیمانی لە نەفسی خۆیاندا دێت لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی کردوویانە لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان، جا ووردبەرەوە (ئەی ئەحمد) لەم بەیانانەی کە بە چڕی باسی ئەم بابەتە دەکەن جا لەپاش ئەمە بە بەڵگە لە بەڵگە بدەرەوە. جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە بەڕاستی تۆ لەوکەسانەیت کە قەدرو ڕێزی پەروەردگارەکەیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی وە پەروەردگارەکەت نەناسیوە بەم شێوەی شایەنیەتی بیناسیت، وە بەڵێنەکەشی حەق و ڕاستەو ھەر خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.

وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة