-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
29 - 12 - 1428 کۆچی
08 - 01 - 2008 زایینی
12:21 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://mahdialumma.online/showthread.php?p=3854
ــــــــــــــــــ
وەڵامی خاوەنی زانستی کتێب بۆ (حبیب الحبیب) بە بەیانی حەق کە ھیچ شک و گومانێکی تێدا نیە..
{ مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ }..
بەناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:: { ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ } صدق الله العظيم [القيامة:١٩].
جا داوای یارمەتی ھەر لە اللە دەکەم وە بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانی گەورەشم پێدەگات بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو؛ بەڵکو بەیانی حەق و ڕاست و دروست پشتڕاستدەکەمەوە بە دەرھێنانی دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا لە قورئان کە کتێبکی ڕووناک و ڕوون و ئاشکرای اللە یە جا بانگەواز دەکەم بۆ ڕێگاو ڕێبازی پەروەردگارم لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی وە منیش لە موسڵمانانم، لە پاش ئەمە..
ئەی (حبیب الحبیب) ئەمەش بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ تۆ دەربارەی باس و خواسی فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب، وە بەھەمان شێوە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەرتدا لەپێش گفتوگۆیەکە بەوەی دواتر ئەوە منم دەتبەزێنم بە حەق جا قسەت لەگەڵدا دەکەم بەبەڵگەی ڕوون و یەکلاکەرەوە بە مۆڵەتی اللە ئەگەر تۆ ڕاستیت دەوێت تا بزانیت من حەقم لەلایەن پەروەردگارەکەتەوە، جا ئەگەر ھاتوو بە ناڕەواو گوناھەوە خۆت بەگەورە گرت ئەوا دواتر اللە شەیتانێک دەکات بە مڵۆزم و ھاوەڵت جا دەیکات بە ھاوەڵێکی نزیکت جا ڕێگات لێدەگرێت لە ھیدایەت لەدوای ئەوەی ھیدایەتت بۆ ھات، وە ئەگەر ھاتوو بە گوناھو ناڕەوا خۆتت بە گەورە نەگرت ئەوا دواتر اللە ھەڵتدەبژێرێت جا دەتکات بە نوێنەری ڕێزلێگیراوە ڕاستگۆیەکان لە جیھان بەر لە دەرکەوتنم لەوانەی بەیانی حەق و ڕاست و دروستیان بۆ ئایەتەکانی پەروەردگاریان بەڕاست داناوەو کۆسپ و تهگهرەیان نەخستۆتە سەر ڕێگاکەی و بە خواروخێچیان نەگرتووە وە قسەش ناکەن بەناوی اللە وە لەکاتێکدا نازانن وە گوێ لەقسەو گوفتار دەگرن جا شوێنی چاکترینی دەکەون، جا لەمانە بە وە ئومێدم وایە لە اللە ببیت بە یەکێک لەوان ئایا بەس نیە بۆت من ھەواڵم پێدایت بەوەی دەتەوێت بۆ جیھان ڕایبگەیەنیت مەھدی چاوەڕوانکراویت لەپێش ڕاگەیاندنەکەی جا دواتر ئەوەی دەتویست بیڵێیت ڕاتگەیاند بۆیان بەر ئەوەی بیڵێیت!؟ جا ھەروەک چۆن پەروەردگارەکەم ئیلھامی بۆ کردم لەوەی دەتویست بیڵێیت بەر ئەوەی بتەوێت بڵێیت مەھدی چاوەڕوانکراویت بەھەمان شێوەش بەیانی حەق و ڕاست و دروستی قورئانم بۆ ئیلھام دەکات، جا ساویلکەو خۆشباوەڕیش مەبەو بەڕاستم دابنێیت بە بەبانی حەق و ڕاست و دروست بۆ ئەو ئایەتەی کە داوات کرد ئەگەر دەسەڵاتی زانستەکەم بۆ نەھێنابوویت لە خودی قورئان وە بە ووردی و تێروتەسەلیش باسم نەکردبوو کە پەروەردگارم فێری کردووم بە زانستی دڵنیایی و یەقینەوە بەبێ ھیچ شک و گومانێک، وە قسەش ناکەم لەسەر اللە بە بەیانی قورئان ئەگەر نەزانم جا بەدوای گومانێک بکەوم لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی نیە لەزانینی ڕاستی؛ بەڵکو ڕێنمایی دەکەم بە حەق بەڕاست و دادگەری وە ڕێنماییش دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست.
وە ئەمەش بەیانی حەق و ڕاست و دروست بۆ تۆ لە خودی حەق بە پشتڕاستکڕدنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا } صدق الله العظيم [الفرقان:٣٣].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [ق].
ئەمەش بەیانی گشتگیرو تەواو بۆ ئێوە دەربارەی باس و خواسی ڕەقیب و عەتید بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان:
ڕەقیب و عەتید لە فریشتە نزیکەکانی اللە ن کە اللە ناردوونی تا ھەڵسن بە پاراستن و چاودێریکردنی کردەوەی مرۆڤ و قسەکانی لە چاکەو خراپەیان، جا ئەگەر ھاتوو مرۆڤ زیکری اللە ی کرد بە زمانی ئەوا ڕەقیب دەربڕینی زیکرەکەی بۆ دەنوسێت، وە ئەگەر ھاتوو مرۆڤ لە دەروونی خۆیدا بەبێ دەربڕینی زمان و لێوەکان زیکرو یادی اللە ی کرد ئەوا لەم کاتەدا ڕەقیب نازانێت دەروونی مرۆڤ وەسوەسەی چی دەکات بەڵام ئەوکەسەی مرۆڤی دروستکردووە بەمە دەزانێت کە نزیکترە لێی لە شاڕەگی دەماری بە زانستەکەی، جا اللە وەحی دەکات بۆ ڕەقیب بەوەی دەروونی مرۆڤەکە وەسوەسەی دەکات لە زیکرو یادکردنی شاراوە، جا وەحیەکە دەگات بە ڕەقیب لەلایەن پەروەردگاریەوە ئەویش ھەڵدەستێت بە پاراستنی لەم کتێبە پاککراوەیەی بە دەستیەوەیەتی.
وە ڕەقیب سەفیرێکی گەیەنەرە بۆ بەھەشتی مەئوا؛ بۆ نوسینی ئەوەی پێیدەگات لە قسەو کردەوەی چاکە لەبەر ئەمەش اللە لە قورئان ناوی لێناوە سەفیر بەو مانایەی سەفیرە بۆ بەھەشت بۆ نوسینی زیکرو یادی اللە و کردەوەی چاک، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].
بەو مانایەی ئەو ھیچ تۆمارناکات تەنھا چاکە نەبێت لە قسەو چپە چپی مرۆڤ، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].
جا سەفیرەکان بریتین لە فریشتە گەیەنەرە سەفیرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا، جا لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا فریشتەیەک ھەیە کە ناوی ڕەقیبەو لەلای ڕاستی مرۆڤەکەیە کە ڕاسپێردراوە لەگەڵیدا لە سەرەتاوە لەوکاتەی کە بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت تا کۆتایی لەو پەڕی کۆتایی ھاتنی چارەنوسە ھەمیشەیی یە نەمریەکەی.
ھەرچی عەتیدە ئەوا بەھەمان شێوە لە فریشتە ڕێزلێگیراوو نزیکەکانە لە فریشتە توندوتیژەکان بە حەق، کە سەفیرو گەیەنەرە بۆ دۆزەخ وە ڕاسپێردراوە بە نوسینی ھەموو قسەو کردەوەیەکی ناچاک و ناپوخت و خراپ کە بەرەو دۆزەخی دەبات ھەتا تەنانەت ئەوەش دەنوسێت کە بە دڵ و دەرونی مرۆڤدا دێت و ناخی وەسوەسەی بۆ دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ } صدق الله العظيم [البقرة:٢٨٤].
بەڵام عەتید نازانێت چی بە دڵ و دەروونی مرۆڤدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات بەڵکو ئەمەی بە سروش (وەحی) پێدەگات لەلایەن ئەو کەسەی مرۆڤی دروستکردووە ئەوەی نزیکترە لێی لە شاڕەگی دەماری ملی بە زانست و بیستنەکەی؛ ئەو زاتەی لەگەڵیانە لەھەر شوێنێک بن دەبیستێت و دەبینێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان ئەوەی بە چاوە ناپاکەکان دەزانێت وە بەوەش دەزانێت کە سینگەکان دەیشارنەوە؛ خۆ ئهگهر به ئاشکرا قسه بکهیت ئهوا بێگومان ئهو زاته به نهێنی و له نهێنیش پهنهانتر دهزانێت؛ ئەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نی یە جگە لە ئەو نەبێت کە خاوەنی ناوە جوان و چاکەکانە، ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ دەریدەبڕێت بە لێوو زمان جا ئەگەر چاکە بێت ئەوا (ڕەقیب) دەینوسێت وە ئەگەر خراپە بێت ئەوا عەتید دەینوسێت جا ئەوان ھەموو وت وتەیەکی مرۆڤ نانوسن بەڵکو ئەم قسەی کە دەیبات بەرەو بەھەشت یان ئەو قسەی دەیبات بەرەو ئاگر، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { كَلَّا إِنَّهَا تَذْكِرَةٌ ﴿١١﴾ فَمَنْ شَاءَ ذَكَرَهُ ﴿١٢﴾ فِي صُحُفٍ مُكَرَّمَةٍ ﴿١٣﴾ مَرْفُوعَةٍ مُطَهَّرَةٍ ﴿١٤﴾ بِأَيْدِي سَفَرَةٍ ﴿١٥﴾ كِرَامٍ بَرَرَةٍ ﴿١٦﴾ } صدق الله العظيم [عبس].
جا دەبینین فریشتە سەفیرە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشتی مەئوا ھەموو چپەو قسەیەک نانوسن تەنھا زیکرو یادی اللە نەبێت وە ھەموو قسەیەکی چاکیش؛ وەک فەرمان بە بەخشین یان بە چاکە یان بە چاککردنی نێوان خەڵکی، ھەموو ئەمانەش تەنھا بەشێکە لەم ئەرک و کارو گرنگیانەی ڕەقیب و عەتید پێی ھەڵدەستن و ڕاسپێردراون بە ئەنجامدانی.
جا لەپاش ئەمە دەچین بۆ ئەرک و گرنگی پێدانەکەی دووەمیان کە بریتیە لەوەی: ئەگەر ھاتوو مرۆڤەکە چارەنوسی دیاریکراوی مردنەکەی ھات لە کتێبە نوسراوەکەی لای اللە و کۆتایی ھات بە ئەجەل و کاتە دیاریکراوەکەی کە بۆ ھەموویان ئەجەل و کاتێکی دیاریکراو ھەیە لە كتێبێکی مۆرکراو کە اللە بەڕاستی دەگێڕێت لە کاتە زانراوەکەیدا جا بۆ ھیچ نەفسێک نیە بمرێت تەنھا بە مۆڵەتی اللە نەبێت لەکاتی دیاریکراودا، جا لەم کاتەدا (ڕەقیب) و (عەتید) بریتین لە خودی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان، جا ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا اللە وەحی بۆ عەتید دەکات ببێت بە فریشتەی مردن و گیان کێشانە ڕاسپێردراوەکە بۆ مرۆڤەکە، جا لەپاش ئەمە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی عەتید لە مراندنی ئەم مرۆڤەی لە ھاوەڵانی ئاگرە کە اللە شەیتانێکی کردۆتە مڵۆزمی جا بووەتە نزیکێک بۆی جا ڕێگای لێدەگرێت لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕاست وە وەسوەسەی بۆ دەکات بەوەی گوایە لە ھیدایەتدراوانە، جا ئەمە لەدوای فەرمانەکە بۆ فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتیدە کە ڕاسپێردراوە بە بێباوەڕان جا بۆ ھەموو مرۆڤێکی بێباوەڕ بە یادی اللە فریشتەیەک ھەیە کە ناوی عەتیدە.
وە اللە فریشتەی مردن و گیان کێشانی نەکردووە بە تەنھا فریشتەیەک، پاک و بێگەردی بۆی! ئەگەر وابێت چۆن یەک فریشتە دەتوانێت خەڵکی بمرێنێت جا ببێتە چەند پارچەیەک لێرەو لەوێ و لەیەک کاتدا خەڵکانێکی زۆر بمرێنێت لە ھەموو شوێنێک! پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی کە ڕەحمەت و زانستەکەی هەموو شتێکی گرتوتەوەو بەتواناو بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێک لە یەک کاتدا، جا ئەمە سیفەتێکە کە تەنھا بۆ اللە یە پاک و بێگەردی بۆی وە اللە نە بۆ مرۆڤ نە بۆ جن نە بۆ فریشتە دوو دڵی دانەناوە له دهروونیاندا بەڵکو ئەمە سیفەتێکی اللە یە کە ھیچ کەسێک ھاوشێوەو هاوتای نیە کە دەتوانێت گوێی لەمە بێت و لەویش بێت وە ئەمە دروست بکات و ئەویش دروست بکات لەیەک کاتدا نە ھەڵە دەکات نە لەبیریش دەکات نە وەنەوزو خەویش دەیگرێت نە بێئاگاش دەبێت لە شتێک، بەتوانایەو دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە لە یەک کاتدا، ئەمەش لەبەرئەوەی لەوەیە یەکێکتان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } صدق الله العظيم [السجدة:١١].
جا لەپاش ئەمە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم سوێند دەخۆم بە اللە ی پایەبەرز فریشتەی مردن و گیان کێشانی ڕاسپێردراو بە بێباوەڕان بریتیە لە فریشتە عەتید؛ کە بریتیە لە فڕێنەری مرۆڤ لە مل و گەردنیدا ئەگەر ھاتوو بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ بوو، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { قَالُوا إِنَّا تَطَيَّرْنَا بِكُمْ لَئِنْ لَمْ تَنْتَهُوا لَنَرْجُمَنَّكُمْ وَلَيَمَسَّنَّكُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿١٨﴾ قَالُوا طَائِرُكُمْ مَعَكُمْ أَئِنْ ذُكِّرْتُمْ بَلْ أَنْتُمْ قَوْمٌ مُسْرِفُونَ ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [يس].
بەڵام یەک فڕێنەر نیە بەڵکو بۆ ھەموو مرۆڤێک فڕێنەرێک تەرخانکراوە کە بریتیە لە فریشتەی مردن و گیان کێشان عەتید، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَكُلَّ إِنْسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنْشُورًا ﴿١٣﴾ اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ﴿١٤﴾ } صدق الله العظيم [الإسراء].
لەوەیە یەکێک لەناو هەموو موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت جا بڵێت: "بەڵکو فریشتەی مردن و گیان کێشان ناوی (عیزرائیلە)". جا لەپاش ئەمە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: وەرە تا حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە کێش ھەیە لە اللە حوکمی چاکترو باشتر بێت بۆ گەلێک کە دەزانن جا بەدوای گومان ناکەون کە ھیچ سودێکی نیە لە زانینی ڕاستی، وە سوێند بە اللە ئەگەر بھاتبا من ئەمەم نەویستبایە کە پەروەردگارم بەدوور بگرم لە کەموکورتی بەوەی ھیچ کەسێک نیە ھاوشێوەی ئەو بێت ئەوا دەرگای گفتوگۆم نەدەکردەوە دەربارەی باس و خواسەکەی عیزرائیل بەڵام بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بە سیفەتێک لە سیفاتەکانی ئەو اللە یە دەچوێنن کە ھیچ کەسێک وەک ئەو نیەو ھاوشێوەی نیە کە بریتی یە لە سیفەتی قودرەت و تواناو زانین بە ھەموو شتێک لەیەک کاتدا، خۆ ئەگەر بیروباوەڕتان دەربارەی عیزرائیل بەشداری پێنەکردبایە لەگەڵ سیفەتێک لە سیفاتەکانی اللە پاک و بێگەردی بۆی ئەوا دانەدەبەزیم و ڕۆنەدەچووم دەربارەی ڕاستی باس و خواسەکەی عیزرائیل؛ کە ناوێکە اللە ھیچ بەڵگەو دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە لە قورئان، بەڵام اللە لە قورئان ناوی ھەموو فریشتەکانی مردن و گیان کێشانی دابەزاندووە کە ھەموو بەشەریەت دەمرێنن و ناوی ھیچ کامێکیشیانی جێنەھێشتووە لێیان ھەرچەندە ژمارەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان دوو ئەوەندەی ژمارەی ھەموو بەشەریەتیشن لەوانەی پێشترو سەرەتاو پاشترو دواتریشدا، جا اللە لە قورئان ناوی ھەموویانی دابەزاندووەو ھیچ یەکێکیشیانی لێ جێنەھێشتووە جا لە نێوانیشیاندا ھیچ فریشتەیەک بوونی نیە ناوی عیزرائیل بێت بەھیچ شێوەیەک،
وە بەھەمان شێوە ئەوەم بەدی کرد کە ئەوان ڕاستەوخۆ وەحیان لەلایەن اللە ی زیندووی ڕاگرو سەرپەرشتیارەوە پێدەگات کە اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە ئەو اللە یەی مرۆڤی دروست کردووەو دەشزانێت چی بە دڵ و دەروونیدا دێت و وەسوەسەی چی دەکات کە نزیکترە لێی لە شا ڕەگی دەماریەوە جا وەحی بۆ ڕەقیب و عەتید دەکات بەوەی ناخی مرۆڤ وەسوەسەی بۆ دەکات، جا ئەوان بەم وەسوەسەیە نازانن کە ناخی مرۆڤ دەیکات تەنها ئەو زاتە نەبێت کە دروستی کردووە ئەوەی دەزانێت سنگەکان چیان شاردۆتەوە، ھەرچی ئەوەیە کە مرۆڤ دەریدەبڕێت بە زمان و لێوەکانی ئەوا فریشتەکان پێی دەزانن جا ئەگەر چاکە بوو ئەوا ڕەقیب دەینوسێت وە ئەگەر خراپە بوو عەتید دەینوسێت، جا ئێوەش ئەمە دەزانن ئەی گەلی موسڵمانان بەوەی فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا بوونیان ھەیە کە بریتین لە دوو فریشتە یەکێکیان ناوی ڕەقیبەو ئەویتر ناوی عەتیدە، وە بەھەمان شێوە دەشزانن ئەوان تەنھا ئەم دوو کەسە نین بەمە دەزانن کە خەڵکی دەیکەن پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە یەی زانستەکەی ھەموو شتێکی گرتۆتەوە کە بەتەنھا سیفەتێکی اللە یە پاک و بێگەردی بۆی بەڵکو لەگەڵ ھەموو مرۆڤێکدا دوو فریشتە ھەن یەکێکیان ناوی ڕەقیبە وەک دەزانن ئەویتریش ناوی عەتید، اللە کردوونی بە گەیەنەرەکان بۆ بەھەشت و ئاگر، ئەمانە بریتین لە گەیەنەرە بەڕێزو ملکەچەکان، بەمانای گەیەنەر بۆ نیعمەت و گەیەنەر بۆ دۆزەخ، جا ئەوەی بیەوێت ڕێنمایی وەرگرێت تێدەگات و یادی دەکات پاک بێگەردی بۆی جا ڕەقیبی گەیەنەری بەهەشتیش زیکرو یادەکەی دەنوسێت.
ئێستاش دەچین بۆ گرنگی و ئەرکەکەی تریان کە بریتی یە لە: کاتی مردن جا با لە ھەموو قورئان بگەڕێین بزانین فریشتەکانی مردن و گیان کێشان کێن ئەوانەی مرۆڤ دەمرێنن جا ئەگەر مرۆڤەکە لە ئەھلی بەھەشت بێت یان لە ئەھلی دۆزەخ، جا ھەرچی ھاوەڵانی دۆزەخن ئەوا دەبینم لە قورئان اللە فریشتەی مردن و گیان کێشانی عەتیدی پێیان ڕاسپاردووە بەو مانایەی ھەموو مرۆڤێک فریشتەیەکی مردن و گیان کێشانی ھەیە کە ڕاسپێردراوە پێی و ناوی عەتیدە نەک یەک فریشتە ھەبێت ھەموو نەفسەکان بمرێنێت، جا با حوکم بکەین بۆ لای قورئانی گەورە ئەگەر ئێوە باوەڕتان پێی ھەیە.
وە ھەروەک پێشتر بۆمان باسکردن بەوەی: فریشتە چاودێرەکان بریتین لەوانەی اللە ناردوونی بۆ نوسینی کردەوەکانی مرۆڤ بە چاکەو خراپەیەوە جا پابەندن پێی تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت، جا دەیمرێنن و ھەڵدەستن بە بەرزکردنەوەی، وە کەمتەرخەمی ناکەن تا جێی بھێڵن تەنانەت لەدوای مردنیش تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان.
وە ھەروەک پێشتر پێمان وتن: فریشتە چاودێرو پارێزەرەکان بۆ کردەوەکان بریتین لە فریشتە ڕەقیب و فریشتە عەتید ئەوانەی اللە ناردوونی بۆ پابەندبوون بە مرۆڤەکەو نوسینی کردەوەکانی و قسەکانی تا ئەو کاتەی کاتە دیاریکراوو ئەجەلەکەی دێت جا ئەوکاتە لەلایەن اللەوە وەحیان پێدەگات بە مراندنی ئەم مرۆڤە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].
بەڵام فەرمانەکە جیاواز دەبێت ئەگەر مرۆڤەکە لە ھاوەڵانی بەھەشت بێت جا لەم کاتەدا ئەوەی ڕاسپێردراوە بە چاڵاک کردنی ڕوحەکەی بریتیە لە فریشتە ڕەقیب گەیەنەری بەھەشت و لەم کاتەشدا فریشتە عەتید ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی فریشتە ڕەقیب بە چاڵاک کردنی ڕوحی باوەڕدارەکە، ھەرچی ئەوەیە ئەگەر مردووەکە لە ھاوەڵانی ئاگر بێت جا ئەوەی ڕاسپێردراوە پێی بریتیە لە فریشتە عەتید گەیەنەری ئاگر جا لەپاش ئەمە فریشتە ڕەقیبیش ھەڵدەستێت بە یارمەتیدانی،
جا ئەھلی ئاگرو ئەھلی بەھەشت یەکسان نین لە مردنەکانیانداو ناخۆشیەکانی مردن جیاوازە ئەمەش لەبەر ئەوەی فریشتەکانی مردن و گیان کێشان ڕەقیب و عەتید ڕوحی باوەڕدار چاڵاک دەکەن بە چاڵاک کردن ھەرچی ئەوەیە ئەگەر کەسەکە لە ھاوەڵانی دۆزەخ بێت ئەوا بە قامچیەکانیان ڕوحەکەی لێ دادەماڵن بە لێدانی توند لە ڕوخسارو پشتەوەیان بە لێدانێکی بە ئێش جا ھەروەک ئەمە دەبینین لە قورئانی گەورە کە ئەوان دەست دەکەن بە لێدانێکی توندو تیژ لێیان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٩٣].
وە ھەروەک پێمان وتن دەستکردنەوەی فریشتەکان بۆ ئەوانەی بێباوەڕن بە لێدانێکی توندو تیژ دەبێت؛ لە یەکەم شوێنگەکانی سزا جا لەپاش ئەمە ھەڵیدەگرن بۆ ئاگری دۆزەخ لە قەدەرو کاتە زانراوەکەی، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٥١﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
وە لەدوای لێدان و دەرکردنی نەفسەکە ھەڵیدەگرن تا سزای سوتێنەر بچێژێت بەڵام ئەو ھاوار دەکات بە ھاوارێکی توندو دەڵێت: ئەی ھاوار بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەمەش لەبەرئەوەی زانیویەتی لەدوای لێدانەکە لە ھەموو شوێنێکیەوە لە پێشەوەو دواوەی ئەوان ھەڵدەستن بە ھەڵگرتنی ئەم نەفسە تاوانکارە بۆ ئاگری دۆزەخ جا لەوێدا ھاوار دەکات و دەڵێت: ئەی ھاوار بەرەو کوێم دەبەن؟ ئەمەش بۆیە وادەڵێت چونکە زانیویەتی لەدوای ئەمە سزای دۆزەخ ھەیە، بۆیەش اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].
وە بەھەمان شێوە ھەڵدەستن بە پرسیارلێکردنی بەر لەوەی بیھاوێژنە قۆڵتەکەی لە ئاگری دۆزەخ لە خودی دۆزەخ جا (عەتید) پرسیاری لێدەکات: تۆ ھیچ گوناھو ھەڵەت نەکردووە؟ لەپاش ئەمە مرۆڤی بێباوەڕ بە هێواشی وەڵامی ئەم تەحەددایە دەداتەوە کە لە پشت سەریەوە ئاڕاستەی دەکرێت: بەڵکو بە خۆبەدەستەوە دانەوە جا دەڵێن: ئێمە ھیچ خراپەو گوناھێکمان نەکردووە. جا لەم کاتەدا نکۆڵی لە ھەموو ئەمە دەکەن کە فریشتە عەتید نوسیویەتی، بەڵام عەتید وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵێ خراپەو گوناھت کردووە من ھیچ ستەمم لێنەکردوویت دواتریش اللە لە نێوانی من و تۆ بە حەق دادوەری دەکات بەڕاستی اللە دەزانێت بەوەی ئێوە ئەنجامی دەدەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی:{ الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
جا لەم شوێنەدا مرۆڤەکە لەمە تێدەگات کە عەتید لەسەری نوسیویەتی ھەرچەندە ھێشتا ئەو نەشی خوێندۆتەوە بەڵکو عەتید تەنھا پرسیاری لێکردووە دەربارەی کردەوەکانی جا دەڵێت: ئایا ئەنجامت نەداوە؟ { فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
جا لەپاش ئەمە سەیری وەڵامی فریشتە عەتید دەکەین لەسەر ئەم مرۆڤەی نکۆڵی لەوە دەکات کە عەتید لەسەری نوسیوە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨]
جا ئەوەی کە دەڵێت: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
ئەمە بریتیە لەم فریشتە (عەتید) ـەی مرۆڤەکە تۆمەتباری دەکات بە ستەم لێکردنی بۆیەش دەڵێت: بەڵێ بەڕاستی تۆ کردەوەی خراپت ئەنجام داوەو منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردووی دواتریش اللە لە نێوانی من و تۆ بە حەق دادوەری دەکات منیش ھیچ ستەمێکم لێنەکردوویت، بۆیەش دەڵێت: { إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
بەمانای دواتر اللە لە نێوانماندا بەحەق دادوەری دەکات بەوەی ئایا من بوختانم بۆ کردوویت بە شتێک کە نەتکردووە!. لەپاشان لە ڕۆژی قیامەتدا مرۆڤە بێباوەڕەکەو فریشتە عەتید دێن تا اللە دادوەری لە نێوانیاندا بکات لەبەرئەوەی بە کردەوەی مرۆڤەکە دەزانێت، لەبەرئەمەش ئەو عەتیدەی کە مرۆڤە بێباوەڕەکە تۆمەتباری کردووە بە بوختان کردن پێی دەبێتە ڕکابەرێک بۆ ئەم مرۆڤە جا لە ڕۆژی قیامەتدا دەیگەیەنێت و پەلکێشی دەکات بۆ لای اللە تا بە حەق لە نێوانیان دادوەری بکات.
ھەرچی ڕەقیبە ئەوا لەم شوێنەدا دەبێتە شاھێدێک ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەسەر کردەوە خراپەکەی کە لە مرۆڤەکە دەرچووە بەڵام ئەو ڕاسپێردراو نەبووە بە نووسینی کردەوە خراپەکان بەڵام شاھێد بووە لەسەر ھەمووی بۆیەش لە ڕۆژی قیامەتدا ناودەبرێت بە شاھێد، جا لەپاش ئەمە لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو بەوەی ئەوەی عەتید نوسیویەتی ڕاستە، جا لەپاش ئەمە مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی شاھێد ڕەقیب دەدات و سوێند بە اللە دەخوات ئەو خراپەو گوناھی ئەنجام نەداوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا أَيْنَ شُرَكَاؤُكُمُ الَّذِينَ كُنْتُمْ تَزْعُمُونَ ﴿٢٢﴾ ثُمَّ لَمْ تَكُنْ فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَنْ قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ ﴿٢٣﴾ انْظُرْ كَيْفَ كَذَبُوا عَلَىٰ أَنْفُسِهِمْ ۚ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيَحْلِفُونَ لَهُ كَمَا يَحْلِفُونَ لَكُمْ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْكَاذِبُونَ } صدق الله العظيم [المجادلة:١٨].
وە لەم شوێنەدا اللە مۆر دەنێت بەسەر دەمیاندا جا اللە دەست و پێ و قاچەکان و پێستیان دەھێنێتە قسە جا ئەوان شاھێدیان لەسەر دەدەن لەوەی کردوویانە، لەپاش ئەمە اللە دەمیان دەکاتەوە جا قسە دەکەن و دەڵێنە دەست و قاچ و پێستەکانیان: بۆ شاھێدیتان لەسەر داین؟ ئەوانیش دەڵێن: ئەو اللە یە بە قسەی ھێناین کە ھەموو شتێک بە قسە دەهێنێت. جا لەم کاتەدا فەرمانەکەی اللە دەردەچێت بۆ (عەتید) و (ڕەقیب) بەوەی ئەم مرۆڤە تێھەڵدەنە ئاگری دۆزەخەوە جا لەم کاتەدا هاوەڵی نزیکی مرۆڤەکە (کە لە جەستەکەیدایە) ھاوار دەکات و دەڵێت: پەروەردگارم خۆ من له خشتهم نهبردووهو سهرکهشم نهکردووه بەڵکو خۆی لهنێو گومڕایی و سهرلێشێواویهکی دووردا نقوم بوو بوو. جا اللە دەفەرموێت: دەمەقاڵێ لهلای مندا مهکهن بهڕاستی من پێشتر ههڕهشهی هاتنی ئهم ڕۆژهم خستبووه بهرچاوتان و پێم ڕاگهیاندبوون، ئیتر قسهو بڕیاری من ناگۆڕێت و ههڵناوهشێتهوە من هیچ کاتیش ستهمکار نیم له بهندهکانم، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿١٧﴾ مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿١٨﴾ وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿١٩﴾ وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿٢٠﴾ وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿٢١﴾ لَقَدْ كُنْتَ فِي غَفْلَةٍ مِنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنْكَ غِطَاءَكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿٢٢﴾ وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَٰكِنْ كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿٢٧﴾ قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُمْ بِالْوَعِيدِ ﴿٢٨﴾ مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ ﴿٢٩﴾ يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِنْ مَزِيدٍ ﴿٣٠﴾ } صدق الله العظيم [ق].
وە ھەروەک لە پێشتردا پێمان وتن فریشتە چاودێرەکان بریتین لە خودی ئەوانەی ڕاسپێردراون لەگەڵ مرۆڤدا لە سەرەتاوە تا کۆتایی، وە بۆشتان ڕوونبوویەوە گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە (عەتید)، ھەرچی شاھێدەکەیە ئەوا بریتیە لە فریشتە (ڕەقیب) نوسەری کاروکردەوە چاکەکان؛ بەڵام اللە کردوویەتی بە شاھێدێکی بە حەقیش لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لە کاتی ئەنجامدانی کردەوە خراپەکە لەلایەن مرۆڤەکەوە جا (ڕەقیب) ئەوەی بنینیوە کە مرۆڤەکە کردوویەتی و فریشتە (عەتید) یش لەسەری نووسیویەتی، جا لەم کاتەدا (ڕەقیب) شاھێد بووە لەسەر ئەمە بۆیەش لەبەردەستی اللە شاھێدیەکەی دەخاتە ڕوو و دەڵێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتيدٌ }.
جا ئەمە بریتیە لەم شاھێدیەی کە (ڕەقیب) نزیک - قەرین - ـەکەی (عەتید) لەبەردەستی اللە دەیدات بەوەی دەڵێت ئەوەی (عەتید) نوسیویەتی ڕاستەو ھیچ ستەمێکی لە مرۆڤەکە نەکردووە.
وە ڕەقیب بریتیە لە نزیک (قەرین) ـی گەیەنەرەکە، گەیەنەرەکەش بریتیە لە فریشتە عەتید کە مرۆڤەکە پەلکێش دەکات بۆ لای پەروەردگارەکەی تا دادوەری بکات لەنێوانیان بەوەی ئایا ستەمی لێکردووە یاخود نا، جا ئەمەش لەبیرمەکەن مرۆڤەکە نکۆڵی لە ھەموو ئەم کردەوە خراپە نوسراوانەی لای عەتید دەکات ھەر لەبەرئەمەش مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە دەڵێت ئەو ھیچ کردەوەیەکی خراپی نەکردووە جا عەتید دەبێتە کەسێکی بوختانکار لەسەری ئەگەر ھاتوو خۆی ڕاستگۆ بێت و کردەوەی خراپی نەکردبێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
بۆیەش دەبینین فریشتە عەتید مرۆڤەکە دەگەیەنێتە لای پەروەردگاری تا بە حەق دادوەری بکات لەنێوانیان وە ئەم قسەیەی عەتیدیش بەیادی خۆتاندا بهێننەوە، لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الَّذِينَ تَتَوَفَّاهُمُ الْمَلَائِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا السَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِنْ سُوءٍ بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ } صدق الله العظيم [النحل:٢٨].
جا ھەرچی قسەکەی عەتیدە ئەوا بریتیە لە: { بَلَىٰ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ }.
بەو مانایەی ئەو حوکم و بڕیارو دادوەریەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لای اللە تا حوکم و دادوەری بکات لەنێوانیان هەر بۆیەش دەبینین عەتید لە ڕۆژی قیامەت بریتیە لە گەیەنەری مرۆڤەکە، ھەرچی فریشتە ڕەقیبە ئەوا دەبینین شاھێدە لەبەرئەوەی ئەو ئامادەبووە لەگەڵ مرۆڤە خاوەن کردەوە خراپەکە وە لەگەڵ ئەو عەتیدەی ڕاسپێردراو بوو بە نوسینی کاروکردەوە خراپەکان وە شاھێدیش نەبووەو نەیبینیوە عەتید شتێکی لەسەر مرۆڤەکە نوسیبێت لەکاتێکدا نەیکردبێت بۆیەش اللە دەیکات بە شاھێدێکی بە حەق لەبەرئەمەش شاھێدیەکەی لەبەردەستی اللە دەخاتە ڕوو کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم.
وە مەبەستی لەوەی دەڵێت { قَرِينُهُ } بەمانای نزیکی گەیەنەرەکە نەک نزیکی مرۆڤەکە، وە پێشمان وتن گەیەنەرەکە بریتیە لە فریشتە عەتید، هەرچی نزیکەکەیەتی ئەوا بریتیە لە ھاوڕێکەی کە بریتیە لە فریشتە ڕەقیب ھەرچی نزیک - قەرین - ـی مرۆڤەکەشە ئەوا بریتیە لە شەیتانێک ئەوەی دەڵێت: پەروەردگارەکەم من سەرلێشێواوو سەرکەشم نەکردووە بەڵکو ئەو خۆی لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا بوو. وە ئەگەر ھاتوو وردیش بوونەوە ئەوا دواتر فەرمانەکە دەبینن لەسەر ھەردوو ڕاسپێردراوەکە دەردەچێت کە ڕاسپێردراون بە مرۆڤەکە کە دووانن ئەوانیش بریتین لە گەیەنەر فریشتە عەتیدو شاھێد فریشتە ڕەقیب، وە لەدوای ئەوەی فریشتە ڕەقیب شاھێدیەکە دەخاتەڕوو لەپاش ئەمە مرۆڤەکە تانە لە شاھێدیەکەی دەدات لەدوای ئەمەش دەست و پەنجەکانی و پێستەکەی شاھێدی لەسەر دەدەن وە لەدوای ئەمە فەرمانەکە بۆ ھەردوو ڕاسپێردراوەکە عەتیدو ڕەقیب دەردەچێت بەوەی فڕێی بدەنە ئاگری دۆزەخەوە. جا لێرەدا ئەرکەکەی ئەوان کۆتایی پێدێت، بۆیەش دەبینن فەرمانەکە بە شێوەی دووکەسی -مثنی- دەردەچێت، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَقَالَ قَرِينُهُ هَٰذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿٢٣﴾ أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].
وە ئەم ئایەتەش ڕوون و ئاشکرایە بەوەی ھەردوو ڕاسپێردراوەکە بریتین لەم دوو فریشتە لە سەرەتاوە تا کۆتایی کە بریتین لە فریشتە عەتیدو فریشتە ڕەقیب بۆیەش دەبینن فەرمانەکەی اللە دوو جار بە مثنى - دووکەسی - دەرچووە، اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿٢٤﴾ مَنَّاعٍ لِلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُرِيبٍ ﴿٢٥﴾ الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَٰهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿٢٦﴾ } صدق الله العظيم [ق].
کەواتە بۆتان ڕوون بوویەوە فریشتەکانی مردن و گیان کێشان بریتین لە خودی ڕەقیب و عەتید وە ئەوان کەمتەرخەمی ناکەن و مرۆڤەکە جێناھێڵن؛ بەڵکو لەگەڵیدان لە سەرەتاوە تا کاتی مردنەکەی جا دەیمرێنن و جێشی ناھێڵن بەو مانایەی بەردەوامن لە ڕاسپێردراوەکە لەدوای مردن و گیان کێشانەکە تا ڕۆژی قیامەت تا ئەوکاتەی تێیھەڵدەدەنە سزایەکی توندەوە بە جەستەو ڕوح.
کەواتە فریشتە چاودێرەکان بریتین لە خودی نێردراوەکانی مردن و گیان کێشەرەکان کە پابەندن بە مرۆڤەکەوە تا ئەوکاتەی مردنەکەی دێت جا دەیمرێنن لەم کاتەشدا کەمتەرخەمی ناکەن بەو مانایەی جێی ناھێڵن بەڵکو ڕاسپاردنەکەیان بەردەوام دەبێت لەدوای مردنیش، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَهُوَ الْقَاهِرُ فَوْقَ عِبَادِهِ وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام:٦١].
جا بە چاکی لە ئایەتەکە ووردببنەوە: { وَيُرْسِلُ عَلَيْكُمْ حَفَظَةً حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يفرّطون }.
بەڵام ئێوە واگومان دەبەن نێردراوە گیان کێشەرەکان نوێن بەڵکو بریتین لە خودی ئەوانەی اللە لە پێشتردا ناردوونی کە بریتین لە عەتیدو ڕەقیب، بۆیەش دەفەرموێت: { حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا يُفَرِّطُونَ } صدق الله العظيم.
وە ھەموو ئەمەش تەنھا تەفسیری ئەم ئایەتە بوو کە لە منت داواکرد ئەی برایەکەم (حبیب الحبیب) تا تەفسیری بکەم کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ } صدق الله العظيم [ق:١٨].
جا بەیانێکی کورت و پوختمان بۆ نوسین بۆ ئەم ئایەتەو بە وردی و تێروتەسەلیش لێکماندایەوەو ڕوونمان کردەوە وە ھێشتا زۆر بەڵگەی ترمان لەلایە بۆ لێکدانەوەی حەق کە ھەڵیدەگرین بۆ دوو دڵ و ڕاڕایەکان جا بەڵگەیان بەسەردا دەھێنینەوە بە تەواوی و ڕاشکاوی. جا ووردبەوە ئەی (حبیب الحبیب) و بیربکەرەوە ئەگەر ھاتوو بەیانێکی چاکترت لە لێکدانەوەکەی من لەلایەو باشتر تەفسیری بکات ئەوا بۆمانی بھێنەو بیسەلمێنە بەوەی ئەم تەفسیرەم لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرادایە، بەڵام پێت دەڵێم ھەرگیز ناتوانیت بڵێیت ئەمە بەتاڵ و پوچە لەبەرئەوەی من لێکدانەوەکەم بە گومان و ئیجتیھاد لە سەری خۆمەوە بۆ ئایەتەکە نەھێناوە بەڵکو ھەموو لێکدانەوەکەم لە خودی قورئانی گەورەوە ھێناوە، بۆیە ناتوانیت نکۆڵی لە قورئان بکەیت مەگەر تەنھا لە بێباوەڕان بیت بە قورئانی گەورە.
وە دووبارەی دەکەمەوەو جارێکی تریش دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: ئەی گەلی ھەموو زانایانی ئوممەت ئەگەر ھاتوو گفتوگۆتان لەگەڵدا کردم بە قورئان جا ئەگەر بمبەزێنن ئەوا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت وە ئەگەر من ئێوەم بەزاندو زانیشتان بەیانەکەی من حەقی ئاشکرایە پاشانیش دانتان نەنا بە حەق ئەوا ئەوکاتە نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشتان لەسەربێت کەسی بێدەنگبووش لەبەرامبەر حەق و ڕاستیدا شەیتانێکی لاڵە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان، وە نەفرەتەکەش تایبەت دەکەم بەوانەی بە دڵنیایی و زانستی یەقینەوە زانیویانە من بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوم پاشانیش بێدەنگ بوون لە بەسەرخستنی حەق ھەروەک بڵێی ھیچ پەیوەندیەکی بەوانەوە نیە.
بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئایا نابینن موسڵمانان چاوەڕێی باوەڕهێنانەکەیانن دەربارەی من تا ئەوکاتەی زانایانی موسڵمانانان دەربارەم باوەڕ دێنن؟ بەڵام ھا ئەوە سێ ساڵ تێپەڕبوو منیش هەر بانگی زانایانی ئوممەت دەکەم بۆ گفتوگۆکردن جا دێم و دەچم لە مەیدانی گفتوگۆداو دەڵێم ئایا زۆرانبازێک ھەیە بە زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون ئاشکراوە؟ وە ھەڵیشدەستم بە نەفیکردنی بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەکان جا لەگەڵ ئەمەشدا دەبینم زانایانی ئوممەت قسە ناکەن تا بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ئاین بکەن ئەگەر بە گومڕاو سەرلێشێواوێکی ئاشکرا دەمبینن یان سەرم بخەن و پشتیوانیم بکەن بە دان نان بە حەق ئەگەر بێتو ببینن من بە حەق و ڕاست قسە دەکەم وە ڕێنمایی دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست بەڵام ئەوان ھێشتا گیریان خواردووە لەم نێوانەداو دوودڵن نە لە دژی منن و نە لەگەڵیشمن، جا ئەوەی اللە منەتی بەسەردا کردبێت و ئاگاداری کردبێت بەسەر فەرمان و بانگەوازەکەم لە ئینتەرنێتی جیھانی پاشانیش بە خەڵکی ڕانەگەیاندبێت بە گوێرەی ئەوەی دەتوانێت ئەوا دڵەکەی گوناھبارەو دواتریش اللە لە ھەڵوێستەکەی دەپرسێتەوە دەربارەی مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەر بۆ محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە.
وە ئەی ئەو گەلەی بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن لە ئینتەرنێتی جیھانی لە اللە بترسن و دەربارەی من بگەیەنن بە ھەموو زانایانی ئوممەت و موفتی ناوچەو شوێنە ئیسلامیەکان وە مەشبن بە کەسانێکی ساویلکەو خۆشباوەڕ بەوەی بە تەنھا ئەوەی کە یەکێک لە زاناکان پێتان بڵێت ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرایە ئێوەش بڵێن ڕاستت کرد! جا ئەی زانای موفتی بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوون و ئاشکراوە نەخێر بەڵکو بەبێ دەسەڵاتی زانست بڕیاری گومڕاییتان لەسەرداین جا دەربارەی شتێک دوان کە هێشتا زانستان دەربارەی نیە ئێوەش شوێن پێی ئەوان کەوتن لەکاتێکدا اللە هۆشداری پێداون لەوەی لەسەر شتێک بوەستن لەکاتێکدا زانستان دەربارەی نەبێت چونکە بیستن و بینین و تێگەیشتن ھەمووی لێپرسراو دەبن لەسەری. جا ئەوەی لە زانایانی ئوممەت نکۆڵی دەکات لە فەرمان و بانگەوازەکەم ئەوا لەسەریەتی بێت لە ئامێری گفتوگۆی جیھانی ڕووبەڕووم ببێتەوە جا بە ڕاشکاوی و بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە ناونیشانەکەم لە ماڵپەڕی گفتوگۆی ئیسلامی جیھانی ماڵپەڕی بوشرا گفتوگۆم لەگەڵ بکات.
وە ئەی ئیبن عومەر من بە اللە ی پایەبەرز سوێندت دەدەم ئەگەر ھاتوو زانایانی ئوممەت منیان بەزاند یان تەنانەت یەکێکیشیان ئەوا وتارەکەی جیبھێڵیت و لێی گەڕێیت لە ماڵپەڕەکەم تا بۆ ئوممەت ڕوون ببێتەوە من لەسەر گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ئاشکرام ئەگەر ھاتوو بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوون و ئاشکرا بەزاندمی، وە منی ناصر محمد یەمانی دەڵێم ئەگەر ھاتوو یەکێک لە زانایانی ئوممەت یان ھەموویان یان ھەندێکیان توانیان بە زانست و دەسەڵاتێکی ڕوونەوە بمبەزێنن ئەوا لەم کاتەدا نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت لە ھەموو سات و کاتێکدا وە لە ھەموو چرکەیەکی ساڵەکان تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی ھەڵدەستنەوە بۆ لای پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان، بەڵام ئەوان ناتوانن؛ وە ئایا دەزانن لەبەرچی من دڵنیام لەوەی ئەوان ناتوانن؟ لەبەرئەوەی من پڕ چەکم بە زانست و دەسەڵاتێک لە کتێبی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورەی وتەی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان جا بە چ وتەیەکی تر لەدوای ئەو باوەڕ دەهێنن؟
وە سڵاوی اللە ش لەسەر (حبیب الحبیب) وە لە ھەموو موسڵمانان، سڵاو لەسەر ئێمەو لەسەر ھەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە، وە دروودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەرەکان، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھان.
براتان مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة